ئایە كاتی ئەوە نەهاتووە بگەڕێینەوە بۆ لای خودا ؟؟!!
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەى كە لە تاوانەكان خۆش دەبێت و تەوبە وەردەگرێت و خاوەنى سزایەكى سەختە , وە صەلآت و سەلام لە سەر باشترین ئەو كەسەى كە داواى لێخۆشبونى لە خواكەى كردوەو گەڕاوەتەوە بۆ لاى , هەروەها لە سەر كەس و كار‌و هاوەلآنى تا ڕۆژى دوایى …
أما بعد :
خواى گەورە بە توانا‌و دەسەلآتى خۆى دروست كراوەكانى دروست كردوە , وە بە ویستى خۆى دوژمنانى زاڵ كردوە بە سەریانداو بە سەرپێچى و تاوانەكان ئیبتیلاى كردوون , وە دەرگاى تەوبەى كردوەتەوە بۆ ئەو كەسانەى تەوبە دەكەن و بانگى كردون بۆ وازهینان و گەڕانەوە لە تاوانەكان و هانى داون لە سەر گەڕانەوەو داواى لێ‌خۆش بوون هەرچەندە تاوانەكان گەورەو مەزن بن و هیندە زۆر بن بگەنە ئاسمانەكان , جا خواى گەورە ئەو (استغفار)ـەى كردوەتە ڕێگایەك بۆ دەربازبوون لەم تاوانانە .
(ابو ذر) (رەزای خوای لەسەر بێت) دەڵێت :- (هەموو دەردێك دەرمانێكى هەیە , دەرمانى تاوانەكان داوای لێ‌خۆش بوونە (استغفار)ـە).
(قەتادە) دەڵێت :- (ئەم قورئانە رێنموییتان دەكات بۆ دەردو دەرمانتان , جا دەردەكەتان تاوانەكانەو دەرمانەكەتان داواى لێ‌خۆش بوونە ) .
حەقیقەتى داواى لێ‌خۆش بوون (الاستغفار) :
(الاستغفار) واتە :- داواى لێخۆشبوو‌ن لە خواى گەورەو لێ‌خۆش بوونیش واتا پاراستن لە خراپەى تاوانەكان و سڕینەوەى و نەهێشتنى شوێنەوارەكانى , ئەمەش شتێكە كە لە داپۆشین (ستر)كردن زیاترە , چونكە لێ‌خۆش بوون واتا پاراستن لە خراپەى تاوانەكان بە شێوەیەك بەندە لە سەرى سزا نادرێت , جا هەر كەسێ خوای گەورە لە تاوانەكانى خۆش بوو ئەوە سزاى لە سەر نادات , هەروەها داواى لێ‌خۆش بوونى تەواو (الاستغفار التام) كە لە خاوەنەكەى خۆش دەبێت ئەوەیە كە سووربونى لە گەڵدا نییە لە سەر تاوانەكان , ئەو كات دەبێتە تەوبەیەكى (نصوح) .
بەلآم ئەو كەسەى داواى لێ‌خۆش بوون دەكات تەنها بە زمانى لە كاتێكدا دەستى بە تاوانەكەیەوە گرتوەو بەردەوامە لە سەرى و بە دڵى سوورە لە سەرى ئەوە كەسێكى درۆزنە لە (استغفار)ـەكەیدا , هەر وەكو (ابن عباس) دەفەرموێت :- ئەو كەسەى كە داوى لێخۆشبوو‌ن دەكات لە تاوانێك لە كاتێكدا بەردەوامە لە سەرى وەكو كەسێكە گاڵتە بە خواكەی بكات ) .
یەكێك لە سەلەف وتویەتی : – (ئەگەر هەر كەسێك بەرهەمى (استغفار)ـەكەى ڕاست كردنەوەى تەوبەكەى نەبێت ئەوە درۆى كردوە لە (استغفار)ـەكەى دا) .
( فُضیل)ى كوڕى (عیاض) -رەحمەتى خواى لێبێت- دەڵێت : ( داواى لێ‌خۆش بوون بە بێ وازهێنان لە تاوانەكان ئەوە تەوبەى درۆزنەكانە ) .
هەروەها دەبێت كەسەكە عەقیدەیەكى باشى هەبێت و تەوحیدى خواى هەبێت بە دڵسۆزى و نیازپاكى تاكو (استغفار)ـەكەى لێ وەربگیرێت , هەر چەندە تاوانەكانى گەیشتبێتە ئاسمانەكان هەروەكو چۆن خوای گەورە ئەوەی لە فەرموودەیەكى قودسیدا روون كردووەتەوەو دەفەرموێت : (یا ابن آدم , إنك ما دعوتنی و رجوتنی غفرت لك على ما كان من‌ك ولا أبالی . یا ابن آدم , لو بلغت ذنوبك عنان السما‌ء ثم استغفرتنی غفرت لك ولا أبالی. یا ابن آدم , لو أنك أتیتنی بقراب الأرض خطایا ثم لقیتنی لا تشرك بی شیئاً لأتیتك بقرابها مغفرە ) (رواه الترمذی و قال الشیخ الألبانی : ( حسن ) انظر حدیث رقم : 4338 فی صحیح الجامع) واتە : ئەی نەوەی ئادەم ! تۆ هەر كاتێك هاوارم پێ بكەیت و داوام لێ بكەیت و تكام لێ بكەیت ئەوا لێت خۆش دەبم هەرچی شتێكت كردبێ هیچ باكم نییە , ئەی نەوەی ئادەم ! ئەگەر تاوانەكانت گەیشتنە ئاسمانەكان ئەمجار داوای لێخۆش‌بوونت لێ كردم ئەوا لێت خۆش دەبم و هیچ باكم نییە , ئەی نەوەی ئادەم ! ئەگەر بە ئەندازەی هەموو زەوی بە تاوانەوە پێم بگەی و بە من گەیشتی هاوەڵت بۆ من بڕیار نەدابوو ئەوا بە ئەندازەی هەموو زەوی بە لێ خۆش بوونەوەوە پێت دەگەم ) .
جا برا خۆشەویستەكەم … ئەو (استغفار)ـەى كە لە نەفسەكاندا شوێنەوارى خۆى بەجێ دەهێڵێت و مەبەستەكە دەپێكى ئەو (استغفار)ەیە كە دڵ و زمان بە یەكەوە دەبەستێتەوە , كە ئەویش نیشانەى تەوبەو وازلێهنان و هەست كردنە بە تاوان و گوناهەكان , جا بۆیە حەقى خۆیەتى دڵەكانمان رابێنین بە داواى لێ‌خۆش بوون پێش زمانمان بە پەشیمانى و داواى لێ‌خۆش بوون .
جیاوازى لە نێوان (استغفار) و (توبە) :
زۆر جار (استغفار) و تەوبە بە یەكەوە بەستراوەتەوە ، هەروەك چۆن خواى گەورە دەفەرموویت : (وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثمَّ تُوبُوا إِڵیْهِ یُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِڵى أَجَلٍ مُسَمًّى وَیُۆْتِ كُلَّ ذی فَضلٍ فَضڵهُ (3) هود ) واته : كه ده‌بێ له په‌روه‌ردگاری خۆتان داوای لێبوردن بكه‌ن، پاشان ته‌وبه له شیرك بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و ئه‌وسا ئه‌ویش هه‌تا ماوه‌یه‌كی دیارییكراو بۆتان به‌هره‌مه‌ندتان ده‌كات و به خۆشیی رائه‌بوێرن و بۆ خۆتان ده‌ژین وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ده‌دا به هه‌موو خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ك ) .
وە دەفەرموێت : (اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثمَّ تُوبُوا إِڵیْهِ یُرْسِلِ السَّمَاءَ عَڵیْكُمْ مِدْرَارًا (52) هود) واته : ئه‌ی خزم و گه‌له‌كه‌م ! له په‌روه‌ردگارتان داوای لێبوردن و پۆشینی گوناح بكه‌ن پاشانیش ته‌وبه بكه‌ن و بێنه‌وه بۆ لای ئه‌ویش له‌ئاسمانه‌وه به‌لێزمه‌و خوڕه‌م، بارانتان بۆ ده‌بارێنێ ) .
وە دەفەرموێت : (وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثمَّ تُوبُوا إِڵیْهِ إِنَّ رَبِّی رَحِیمٌ وَدُودٌ (90) هود ) واته : وه له په‌روه‌ردگارتان بخوازن لێتان ببوورێت، پاشانیش ته‌وبه‌ی لابكهن و بچنه‌وه بۆ لای به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌رامبه‌ر ته‌وبه‌كاران زۆر دڵاواو میهره‌بان و به‌به‌زه‌یی یه , زۆریش پێی پێخۆشه).
جا ئەو كاتە (استغفار) بریتی دەبێت لە : داواى لێ‌خۆش بوون بە زمان , (تەوبە) بریتی دەبێت لە : وازهێنان لە تاوانەكان بەدڵ و ئەندامەكان .
وە دەڵێن : (استغفار) داواى خۆپاراستنە لە خراپەى ئەوانەى ڕووى داوەو (تەوبە) گەڕانەوەو داوای خۆپاراستن لە خراپەى ئەوەى لێ دەترسێت لە ئایندەدا بە هۆى كردەوە خراپەكانیەوە .
وە دەڵێن كەسى تاوانبار وەكو كەسێكە ڕێگایەكى گرتوەتە بەر بەرەو هەلاكەت دەیبات, وەنایگەیەنێتە مەبەست , جا ئەو فەرمانى پێكراوە پشتى لێ بكات, وە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێگایەى ڕزگاربوونى خۆى تیادایە و ئەو رێگەى دەیگەینێتە مەبەستەكەى و دەربازبوونى خۆى تیادایە , جا لێرەدا دوو بابەت هەیە پێوستە لە كەسەكەدا هەبێت : وازهێنان لەو شتەو گەڕانەوە بۆ جگە لە خۆى , جا تەوبەكە تایبەت كراوە بە گەڕانەوەو (استغفار) تایبەت كراوە بە وازهێنان و جیابوونەوە , بەلآم ئەگەر بە تەنها باسكران ئەوا هەریەكەیان ئەویتر دەگرێتەوە
گرنگى (استغفار)و پێوستى بەندەكان پێى :
شیخ الاسلام (ابن تیمیە) -رەحمەتى خواى لێبێت- دەفەرموێت: (استغفار) وا لە خاوەنەكەى دەكات لە كردەوەى خراپەوە دەرى دەكات بۆ كردەوەى چاك , وە لە كردەوەی نوقصانەوە بۆ كردەوەى تەواو , وە بەندە بەرز دەكات لە جێگایەكى نزمەوە بۆ بەرزترین و تەواوترین جێگا , جا بەندەى خوا لە هەموو رۆژێكدا , بەڵكو لە هەموو سەعاتێكدا , بەڵكو لە هەموو ساتێك‌دا , عیلمى زیاتر دەبێت بە خوا‌و چاوڕوونتر دەبێت لە دین و پەرستنەكەیدا بە شێوەیەك ئەوە دەبینێت لە خواردن و خواردنەوەو خەو و هەستان و قسەو كردەوەكانیدا , وە خۆى وا دەبینێت كە كەمتەرخەمە لە ئامادەكردنى دڵیدا لە جێگا بەرزەكاندا و حەقى خۆى پێ نەداوە , جا ئەو بە شەو و رۆژ پێویستى بە (استغفار)ـە , بەڵكو ئەو هەردەم ناچارە بە (استغفار) كردن لە قسەو هەموو حاڵەتەكانیدا , لە ئاشكرا‌و نهێنیدا, بە هۆى ئەو هەموو بەرژوەندىو بەدەست هێنانى چاكەىو دوور خستنەوەی زیان بەخشەكان و داواكردنى زیاتر لە بە هیزبوون لە كردەوەكانی دڵ و جەستەدا .
وە داواى لێ‌خۆش بوون لە گەورەترین چاكەكانە و فراوانترین دەرگاكانیەتى , جا هەر كەسێ هەستی كرد بە كەمتەرخەمی لە قسەكانیدا یان لە كردەوەكانیدا یان لە حاڵەتیدا یان لە رزقەكەیدا یان وەرگەڕانی دڵیدا بینی ئەوا پێویستی بە (تەوحیدو استغفار)ـە چونكە بە راستی لەو دوانەدا شیفاو چارەسەر هەن ئەگەر بە ڕاستى و دڵسۆزى بێت , هەروەها ئەگەر بەندە كەمتەرخەمى بینى لە مافەكانى خزمان و كەس وكارو منداڵەكانی و دەرهاوسآ و براكانیدا ئەو پێویستە دوعایان بۆ بكات و داواى لێ‌خۆش بوونیان بۆ بكات). (مجموع الفتاوى باختصار).
برا خۆشەویستەكەم : ئەگەر (استغفار) ئەمە پلەو پایەى بێت حەقى خۆیەتى هەرگیز لێمان جیانەبێتەوە لە هەموو مەجلیس و جێگایەكدا , هەموو كاتێك زمانمان تەڕ بێت بە (استغفار)و تەوبەكردن لە هەموو كات و ساتێك‌دا , وە هەوڵ بدەین پارێزگاری لێ بكەین , وە دڵمان لاى خۆمان بێت كاتێ ئێمە دەپاڕێینەو داواى لێ‌خۆش بوونى تاوانەكانمان و كەمتەرخەمیمان بەرانبەر حەقى خواى گەورە دەكەین .
داواى لێ‌خۆش بوون (استغفار) لە قورئانى پیرۆزدا :
لەزۆر شوێنی قورئاندا باسى (استغفار) كراوە , هەندێ جار خواى گەورە فەرمان دەكاتە بەندەكانى و هانیان دەدات , وەكو ئەوەى خواى گەورە دەفەرموێت : (وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ (199) البقرە) واتە : له‌و نافه‌رمانی و سهرپێچییهتان داوای لێبوردن له خوا بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی خوا له‌تاوان و گوناحان زۆر لێبورده‌و دڵاوایه) .
وە دەفەرموێت : (وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثمَّ تُوبُوا إِڵیْهِ (3)هود) واتە : كه ده‌بێ له په‌روه‌ردگاری خۆتان داوای لێبوردن بكه‌ن، پاشان ته‌وبه له‌شیرك بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و) .
وە دەفەرموێت : (فَاسْتَقِیمُوا إِڵیْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ (6) فصلت) واتە : ده‌سا خۆتان راست بكه‌نه‌وه بۆی و داوای بوورانی گوناههكانتانی لێ بكه‌ن) .
وە هەندى جار مەدحى ئەوانە دەكات كە (استغفار) دەكەن و ستایشیان دەكات و وەكو ئەوەى كە خواى گەورە دەفەرموێت : (وَالْمُسْتَغْفِڕینَ بِالْأَسْحَاڕ (17)آل عمران) واتە : هه‌موو ڕۆژێكیش به‌ره‌به‌یان, له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه لێیان خۆش بێت) .
وە دەفەرموێت : (وَبِالْأَسْحَاڕ هُمْ ێسْتَغْفِرُونَ (18)الذاریات) واتە : له‌به‌ره‌به‌یاندا، له‌خوا داوای خۆشبوون ده‌كه‌ن) .
وە دەفەرموێت : (وَالَّذینَ إِذا فَعَلُوا فَاحِشَەً أَوْ ڤَڵمُوا أَنْفُسَهُمْ ذكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذنُوبِهِمْ وَمَنْ ێغْفِرُ الذنُوبَ إِلَّا اللَّهُ (135)آل عمران) واتە : وه هه‌ركه كارێكی دزێو‌و ناشیرین بكه‌ن, واته: گوناهێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن یان سته‌م له‌خۆ بكه‌ن , واته: گوناهێكی بچووك بكه‌ن به تالووكهو به‌په‌له، خوا یاد ده‌كه‌نه‌وه‌و داوای لێبوردنی گوناههكانیانی لێده‌كه‌ن جا ده‌بێ – بێجگه له‌خوا – كێ گوناهان بپۆشێ؟) .
وە هەندى جار باسى ئەوە دەكات كە خواى گەورە لەو كەسانە خۆش دەبێت كە داواى لێ‌خۆش بوونى لێ دەكەن , وەكو ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت : (وَمَنْ ێعْمَلْ سُوءًا أَوْ ێظلِمْ نَفْسَهُ ثمَّ ێسْتَغْفِڕ اللَّهَ ێجِدِ اللَّهَ غَفُورًا رَحِیمًا (110)النساء) واتە : هه‌ركه‌سێكیش هه‌ركارێكی خراپ و ناله‌بار بكات دزیی، یان هه‌رچی تر وه‌یان سته‌م له‌خۆی بكات پاشان له‌خوا داوا بكا لێی ببوورێ ئه‌وا ده‌بینێت كه‌خوا زوَر لێبورده‌و میهره‌بانه) .
خواى گەورە بانگى بەندەكانى خۆى دەكات و داوایان لێ دەكات پەلە بكەن لە تەوەبەكردن و گەڕانەوە بۆ لاى , خوای گەورە دەفەرموێت : (وَسَاڕعُوا إِڵى مَغْفِرَەٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّەٍ عَرْضهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْض أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِینَ (133)آل عمران) واتە : په‌له‌و چه‌سپانی بكه‌ن بۆ كردنی ئه‌وشتانه ئه‌بنه هۆی لێبوردنی په‌روه‌ردگارتان و چوونه به‌هه‌شتێكی فراوانی واوه كه: ههرپانتاییهكهی به‌ئه‌ندازه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وییه، ئاماده كراوه (ئه‌و به‌هشته) بۆ پارێزكاران. زانایان ده‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه كه ئێستا به‌هه‌شت ئاماده كراوه‌و هه‌یه) .
وە دەفەرموێت : (أَفِی اللَّهِ شَكٌّ فَاطڕ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْض ێدْعُوكُمْ لِێغْفِرَ ڵكُمْ مِنْ ذنُوبِكُمْ (10)ابراهیم) واتە : باشه! ئێوه لهخوایهك به‌گومانن كهداهێنهرو دروستكه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه؟ بانگێشهتان ده‌كا هه‌تا لهگوناحهكانتان ببورێت).
بەڵكو خواى گەورە هانى پێغەمبەرەكەى دەدات بۆ (استغفار) كردن لە گەڵ ئەوەش دا كە گەورەی نەوەى ئادەمە , ئەویش باشترین كەسە كە خواى گەورەى پەرستووەو گوێڕایەڵى كردووە , كەچی پێی دەفەرموێت : (وَاسْتَغْفِڕ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِیمًا (106)النساء) واتە : و به‌رده‌وام له‌خوا داوای لێبوردن بكه له هه‌ر نیازێك كه به‌دڵتا بێت له‌باره‌ی پشتیوانی كردنی خائینانه‌وه، ئه‌گه‌ر چی به به‌رژه‌وه‌ندیت دانابێت و نیازێك به‌دڵتا هاتبێت به‌ڕاستی خوا هه‌مووكات زۆرلێبوردهو، دلۆڤان و میهره‌بانه) .
وە دەفەرموێت : (فَاعْڵمْ أَنَّهُ ڵا إِڵهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذنْبِكَ وَلِلْمُۆْمِنِینَ وَالْمُۆْمِنَاتِ (19)محمد) واتە : جا ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ئه‌ی ئینسان! بزانه كه بێگومان جگه له(الله) هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه مافی په‌رستنی ببێ، ده‌سا تۆش له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه سابت به‌و، هه‌رگیز نه‌گۆڕێیت وه بۆ خۆت و ئیمانداران له پیاوان و ژنان داوای لێبوردنی گوناهان بكه ) .
لەمەشدا هاندانى ئوممەتەكەى تیادایە بۆ داواى لێ‌خۆش بوون , وە هانى داوین لەسەر (استغفار) و تەوبە و گەڕانەوە بۆ لاى ئەو , وە بانگى ئەوانە دەكات كە زیادەرەوییان كردوەو ستەمیان لە نەفسى خۆیان كردووە بۆ ئەوەی ڕوو لە خوا بكەن و داواى لێبوردنى لێ بكەن و داواى لێ‌خۆش بوونى لێ بكەن .
قورئانى پیرۆز ئاگادارمان دەكاتەوە لەوەى بێ ئومێد‌و بێ هیوا نەبین لە رەحمەتى خواى پەروەردگارمان , بۆیە دەفەرمویت :- (وَمَنْ ێقْنَط مِنْ رَحْمَەِ رَبِّهِ إِلَّا الضالُّونَ (56) الحجر) واتە : ده‌بێ كێ له‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری خۆی نا‌ئومێد بێ، به‌ده‌ر له‌ڕێ لاده‌ره‌كان؟) .
وە دەفەرموێت : (إِنَّهُ ڵا ێیْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ (87)یوسف) واتە : چونكه مه‌گه‌ر هه‌ر خوانه‌ناس و بێباوه‌ڕان له‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خوا بێ هیواو نا‌ئومێد بن) .
جا كەسى موسڵمان هەرچەندە تاوان و گوناه ئەنجام بدات ئەوا هەرگیز بێ هیواو بێ ئومێد نابێ بەڵكو داواى لێ‌خۆش بوون و تەوبە دەكات و دەگەڕێتەوە , چونكە هیچ كەسێك نییە كە لە تاوانەكان پارێزراو بێت .
هەندى لە زانایان فەرموویانە كەوا مەبەست لەو ئایەتە : (وَڵا تُلْقُوا بِأَیْدِیكُمْ إِڵى التَّهْلُكَەِ (195)البقرە) واتە : (خۆشتان به ده‌ستی خۆتان بهفهتهرات مه‌ده‌ن) ئەوەیە كەوا بەندەیەك تاوان دەكات و ئەمجار وا دەزانێ كەوا خواى گەورە لێى خۆش نابێت و واز لە (استغفار) دەهێنێ و واز لە گەڕانەوە بۆ لاى خوا دەهێنێ , جا ئەو كات دەكەوێتە ناو هەلاكەتەوە پەنا بە خوا .
(استغفار) دروشمى پێغەمبەران و پیاوچاكانە :
پێغەمبەران و پیاوچاكان لە هەموو خەڵكى تر زیاتر فەرمانى خوایان جێ بەجێ كردووە بە ئەنجامدانى (استغفار)و ولآمدانەوەى ئەم بانگەوازە .
ئا ئەوەتا باوكمان ئادەم و دایكمان حەوا كاتێ فەرمانێكى خوایان شكاند و شەیتان لە خشتەى بردن و هەڵەى پێیان ئەنجام دا , بە پەلە (استغفار)یان كرد‌و تەوبەیان كرد‌و پەشیمان بووەنەوەو وتیان :- (قَاڵا رَبَّنَا ڤَڵمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ ڵمْ تَغْفِرْ ڵنَا وَتَرْحَمْنَا ڵنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِڕینَ (23)الأعراف) واتە : وتیان : په‌روه‌ردگارمان! تاوانی خۆمانبوو، هه‌رخۆشمان بووین سته‌ممان له خۆمانكردو، فهرمانهكهتمان شكاند‌و ئێستاش ئه‌گه‌ر لێمانخۆش نه‌بی و میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت ده‌چیینه ریزی زیانمه‌ندانه‌وه).
هەروەها ئەوە (نوح)ـە كاتێ داواى لە خواى گەورە كرد كوڕەكەى ڕزگار بكات , ئەوا ئەم داوایەى بە تاوان ژمارد كە پێویستى بە (استغفار)ـە , بەڵكو لە خەسارەتمەندى ترسا‌و فەرمووى : (رَبِّ إِنِّی أَعُوذ بِكَ أَنْ أَسْأَڵكَ مَا ڵیْسَ لِی بِهِ عِلْمٌ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِی وَتَرْحَمْنِی أَكُنْ مِنَ الْخَاسِڕینَ (47)هود) واتە : ئینجا نوح په‌شیمان بووه‌وه‌و به‌په‌له گه‌ڕایه‌وه لای خوا‌و وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! په‌نات پێده‌گرم كه: جارێكی تر داوای هه‌ر شتێكت لێبكه‌م كه زانیاریم پێی نه‌بێ ئێستاش ئه‌رتۆ لێمخۆش نه‌بی و به‌زه‌ییت پێما نه‌یه‌ته‌وه، له زیانمه‌ندان ده‌بم) .
خواى گەورە بە ناوى ئەوەوە لە پاش ئەوەى باس چیرۆكەكەى دەكات لە گەل قەومەكەیداو خنكاندنى بێ باوەڕان و رزگاربوونى نوح و ئەو ئیماندارانەى لەگەڵیاندا بوون دەفەرموێت : (رَبِّ اغْفِرْ لِی وَلِوَالِدَیَّ وَلِمَنْ دَخَڵ بَیْتِێ مُۆْمِنًا وَلِلْمُۆْمِنِینَ وَالْمُۆْمِنَاتِ وَڵا تَزِدِ الضالِمِینَ إِلَّا تَبَارًا (28)نوح) واتە : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! له‌خۆم و دایك و باوكم و ئه‌وانه خۆش ببه كه دێنه ماڵم به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه وه له پیاوانی بڕوادارو، ژنانی بڕواداریش وه هیچیش بوستهمكاران زیاد مه‌كه جگه له نابوود بوون و تیاچوون) .
هەروەها ئەوە موسایە دەفەرموێت: (رَبِّ إِنِّی ضڵمْتُ نَفْسِی فَاغْفِرْ لِی فَغَفَرَ ڵهُ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ (16)القصص) واتە : وتی: په‌روه‌ردگاری من! به راستی من سته‌مم له خۆمكرد، سا تۆیش لێم ببوره و بمبه‌خشه جاخوایش لێی خۆش‌بوو، چونكه ده‌ست ئه‌نقه‌ست لێی نه‌دابوو به‌راستی ئه‌و خوایه زاتێكی زۆر لێبورده‌ی میهره‌بان و دڵاوایه) .
وە دەفەرموێت : (قَاڵ رَبِّ اغْفِرْ لِی وَلِأَخِی وَأَدْخِلْنَا فِی رَحْمَتِكَ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِینَ (151)الأعراف) واتە : وتی: په‌روه‌ردگارم! له خۆم و له براكه‌م خۆش ببه و به‌ر به‌زه‌یی خۆتمان بخه و هه‌ر ئه‌تۆش له هه‌موو خه‌ڵكانی میهره‌بان ، به‌میهره‌بان تری ) .
ئیبراهیم تكاى لێخۆشبوو‌ن لە خواكەى دەكات و فەزلأ و نیعمەتەكانى بەسەریەوە دەژمێرێت و دەفەرموێت : (الَّذی خَڵقَنِی فَهُوَ ێهْدِینِ (78) وَالَّذی هُوَ یُطعِمُنِی وَێسْقِینِ (79) وَإِذا مَڕضتُ فَهُوَ ێشْفِینِ (80) وَالَّذی یُمِیتُنِی ثمَّ یُحْیِینِ (81) وَالَّذی أَطمَعُ أَنْ ێغْفِرَ لِی خَطیئَتِی ێوْمَ الدِّینِ (82)الشعرا‌ء) واتە : ئه‌وه‌ی منی دروست كرد، ئینجا هه‌ر ئه‌ویش شاره‌زای رێگه‌ی به‌ختیاریم ئه‌كات(78) هه‌ر ئه‌و زاته‌یه رزق و رۆزی بهمن ئه‌داو، تێر ئاویشم ئه‌كات و له‌ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێ(79) كاتێ نه‌خۆش كه‌وتم، ئه‌و شیفام ئه‌داو هێزی شیفا هه‌ر ئه‌و دروستی ئه‌كات(80) ئه‌ویشه دهممرێنێ و پاشانیش زیندووم ده‌كاته‌وه(81) هه‌ر ئه‌ویشه به‌ته‌مام له ڕۆژی سه‌ڵا و پاداشتدا له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌كانم ببورێ(82) .
[یونس]ش لە تاریكستانەوە بانگى كرد‌و وتى : (ڵا إِڵهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّی كُنْتُ مِنَ الضالِمِینَ (87)الأنبیاء) واتە : په‌روه‌ردگارا! بێ له تۆ هیچ په‌رستراوێك شك نابه‌م هه‌ر تۆیش له هه‌موو نهنگێك خاوێن رائه‌گرم ، بێگومان من له ڕیزی سته‌مكاران بووم؛ سته‌مم له خۆم كرد‌و، په‌شیمانم) .
[سلیمان] دەپاڕێتەوەو دەفەرموێت : (رَبِّ اغْفِرْ لِی وَهَبْ لِی مُلْكًا ڵا ێنْبَغِی لِأَحَدٍ مِنْ بَعْدِی إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (35)ص) واتە : وتی: په‌روه‌ردگاری من! بمبهخشهو حوكم و ده‌سه‌ڵاتێكی وایشم پێببه‌خشه كه له‌دوای من گیری هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وێت ،تا ببێته موعجیزه‌و نیشانه‌ی پهیامبهرێتیم، وه‌ك ئه‌وه كه ههرپهیامبهرهی ، موعجیزه‌ی خۆی هه‌بووه بێگومان هه‌ر ئه‌تۆی به‌خشنده) .
[داود]ى باوكى سلیمان , خواى گەورە دەربارەى دەفەرموێت : (وَضنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ (24)ص) واتە : ئیتر داود زانی كه ئێمه به‌و كێشه‌یه تاقیمان كردۆته‌وه ئنجا- سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردی- به‌په‌له داوای لێبوردنی له په‌روه‌ردگاری خۆی كرد‌و به‌سوژده‌دا كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه) .
هەروەها ئەوەتا پێغەمبەرمان محمد هاوەلآنى دەیژمێرن لە یەك مەجلیسدا سەد جار دەفەرموێت : – ( رب اغفر لی وتب علیَّ انك انت التواب الرحیم ) (صحیح : صحیح أبو داود :1342) واتە : پەروەردگارا .. لە تاوانەكانم خۆشبەء تەوبەم لێ قبول بكە , تۆ تەوبە وەرگرء میهرەبانی ) وە لە ریوایەتێكی تردا هاتووە : (انك انت التواب الغفور) مائە مرە ) (صحیح : الصحیحە : 556) واتە : تۆ تەوبە وەرگرء لێبوردەی) سەد جار .
وە دەربارەی خۆی دەفەرموێت : (والله إنی لأستغفر الله وأتوب إلیه فی الیوم أكثر من سبعین مرە ) (رواه البخاری) واتە : سوێند بە خوا من داوای لێخۆشبوو‌ن لە خوا دەكەم و تەوبەی لادەكەم لە رۆژێكدا زیاتر لە حەفتا جار ) .
[ابوبكر] باشترین و چاكترین كەسی ئەم ئوممەتەیە لە پاش پێغەمبەرەكەى پرسیار دەكات لە پێغەمبەرى خوا‌و پێى دەفەرموێت : ئەى پێغەمبەرى خوا , دوعایەكم فێر بكە لە نوێژەكانمدا دوعای پێ بكەم , پێغەمبەری خواش فێری دەكات كەوا بڵێت : (اللهم إنی ضلمت نفسی ضلماً كثیراً، ولا یغفر الذنوب إلا أنت , فاغفر لی مغفرە من عندك ، وارحمنی، إنك أنت الغفور الرحیم ) (متفق علیه) واتە : ئەی خودایە من ستەمێكی زۆرم لە نەفسی خۆم كردوە , وە هیچ كەسێك لە تاوانەكان خۆش نابێت تەنها تۆ نەبێت , بۆیە بە لێخۆشبوونێكی لای خۆتەوە لە تاوانەكانم خۆشبە , وە رەحمم لێ بكە , هەر تۆ لێبوردەء میهرەبانی ) .
وە[عمر] داوا لە پێغەمبەرى خوا دەكات كەوا داواى لێخۆشبوونى بۆ بكات و دەڵێت :- ( یا رسول الله استغفر لی ) (متفق علیه) واتە : ئەى پێغەمبەرى خوا داواى لێخۆشبوونم بۆ بكە) هەروەها داواى لە منداڵەكان دەكرد كە داواى لێخۆشبوونى بۆ بكەن و دەیفەرموو : ئێوە هێشتا تاوانتان نەكردووە .
[ابوهریرە] دەفەرموێت : من داواى لێخۆشبوو‌ن دەكەم و تەوبەی لا دەكەم هەموو رۆژێك هەزار جار ، ئەوەش بە پێی تاوانەكەم وە بە منداڵەكانی دەفەرموو ئەوانەى بۆیان دەنوسی : بڵێن خوایە لە [ابوهریرە] خۆشبە , ئەمجار خۆیشى [امین] ى دەكرد بۆ دوعاكەیان .
بەرهەم و سوودەكانى (استغفار)
بێ گومان (استغفار) چەندین بەرهەمى شكۆمەندو سوودى زۆرى هەیە , لەو بەرهەمانە :
1- دەبێتە هۆى سڕینەوەى تاوان و گوناهەكان و بەرزكردنەوەى پلەء پایەی بەندەكان :
خواى گەورە دەفەرموێت : (وَمَنْ ێعْمَلْ سُوءًا أَوْ ێضلِمْ نَفْسَهُ ثمَّ ێسْتَغْفِڕ اللَّهَ ێجِدِ اللَّهَ غَفُورًا رَحِیمًا (110) النساء) واتە : هه‌ركه‌سێكیش هه‌ركارێكی خراپ و ناله‌بار بكات دزیی، یان هه‌رچی تر وه‌یان سته‌م له‌خۆی بكات پاشان له‌خوا داوا بكا لێی ببوورێ ئه‌وا ده‌بینێت كه‌خوا زوَر لێبورده‌و میهره‌بانه )
هەروەها خوای گەورە لە فەرموودەیەكی قودسیدا فەرمویەتی : (یا عبادی , إنكم تخطئون باللیل والنهار , وأنا أغفر الذنوب جمیعا ً , فاستغفرونی أغفر لكم ) ( قال الشیخ الألبانی : ( صحیح ) انضر حدیث رقم : 4345 فی صحیح الجامع) واتە : ئەی بەندەكانم , ئێوە بە شەو و رۆژ هەڵە دەكەن , وە منیش لە هەموو گوناهەكان خۆش دەبم , بۆیە داوای لێخۆشبوونم لێ بكەن منیش لێتان خۆش دەبم) .
بەڵكو خواى گەورە لە كۆتا سێ یەكى شەودا بانگ دەكات و دەفەرمووێت :- ( من یستغفرنی فأغفر له ) (أخرجه البخاری ومسلم) واتە : كێ داوای لێخۆشبوونم لێ دەكات لێی خۆش دەبم ؟ ) .
هەر ئەویش بەندەكانى لە مەقامى نزمەوە بەرز دەكاتەوە بۆ بەرزترین مەقام , وە لە كەم و كوڕییەوە بۆ تەواوى و بێ كەم و كووڕى , وەلە نەویستراوەوە بۆ خۆشەویست و ویستراو , لە (ابو هریرە)وە ڕیوایەت كراوە و كەوا پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى : ( إن الله عزوجل لیرفع الدرجە للعبد الصالح فی الجنە فیقول : یا رب أنّى لی هذه ؟ فیقول : باستغفار ولدك لك ) (حسن : الصحیحە (1598)) واتە : خوای گەورە پلەء پایەی بەندەی چاك لە بەهەشتدا بەرز دەكاتەوە , دەڵێت : پەروەردگارا .. ئەمە بە هۆی چییەوەیە ؟ ئەویش دەڵێت : بە هۆی (استغفار) كردنی منداڵەكەتەوە بۆ تۆ ) .
2- هۆكارێكە بۆ دوور خستنەوەى عەزاب و موصیبەتەكان و لادانى بەلآ :-
هەروەكو چۆن سەرپێچی و تاوانەكان هۆكارن بۆ كەوتنە ناو عەزاب و دابەزینى , ئەوەتا خواى گەورە دەفەرموێت : (وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِیبَەٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَیْدِیكُمْ وَێعْفُو عَنْ كَثیرٍ (30) الشورى) واتە : وه‌هه‌ر به‌ڵایه‌كتان تووش بوو، ئه‌وه به‌هۆی كرده‌وه‌ی خۆتانه‌وه‌یه له‌زۆرێك لهگوناههكانیشتان ئه‌بوورێ و له سه‌ری سزاتان نادا، ئه‌گه‌رچی شایسته‌ی سزایش بن) .
جا (استغفار) هۆكارە بۆ دوور خستنەوەى عەزاب و موصیبەتەكان , هەروەكو خواى گەورە دەفەرموێت :- (وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذبَهُمْ وَهُمْ ێسْتَغْفِرُونَ (33) الأنفال) واتە : هه‌ركه‌سێك، یان هه‌ر گه‌لێك – دوای كوفر‌و هه‌رتاوانێك – داوای لێبوردن بكات ، ناكرێ خوای دلۆڤان قاری لێ بگرێت، ئه‌گه‌رچی خراپیشبن) .
هەروەها (استغفار) هۆكارە بۆ لادانى بەلآ ئەگەر دابەزییە سەر عەبدێك بە بەڵگەى ئەوەى خواى گەورە دەربارەى پێغەمبەرەكەى (یونس) دەفەرموێت : (فَڵوْڵا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِینَ (143) ڵڵبِث فِی بَطنِهِ إِڵى ێوْمِ یُبْعَثونَ (144) الصافات) واتە : ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و به ڕاستی لهیادكارانی خوا نه‌بوایه (143) ئه‌وا تا رۆژی زیندووبوونه‌وه له‌سكی ماسییه‌كه‌دا ئه‌مایه‌وه، به‌ڵام چونكه ته‌سبیحی خوای زۆر ئه‌كرد(144) .
ئەو تەسبیحاتەش لە ئایەتێكى تردا باس كردوە كە بریتى بووە لە : (ڵا إِڵهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّی كُنْتُ مِنَ الضالِمِینَ (87) الأنبیاء) واتە : په‌روه‌ردگارا ! بێ له تۆ هیچ په‌رستراوێك شك نابه‌م هه‌ر تۆیش له هه‌موو نهنگێك خاوێن رائه‌گرم، بێگومان من له‌ڕیزی سته‌مكاران بووم؛ سته‌مم له خۆم كرد‌و، په‌شیمانم) .
3- هۆكارە بۆ بە دەست هێنانى رزق و رۆزى و فراوانى و بە خشینى سامان و منداڵ :
هەروەكو خواى گەورە دەربارەی (نوح) فەرمویەتى كەوا بە قەومەكەى خۆی گوتوە: (فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا (10) یُرْسِلِ السَّمَاءَ عَڵیْكُمْ مِدْرَارًا (11) وَیُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِینَ وَێجْعَلْ ڵكُمْ جَنَّاتٍ وَێجْعَلْ ڵكُمْ أَنْهَارًا (12) نوح) واتە : جا به‌رده‌وام پێم گوتن: داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، چونكه هه‌میشه گوناحپۆشه (10) بارانتان په‌یتا پهیتاو به‌لێزمه بۆ به‌رده‌داته‌وه (11) دارایی و كوڕی زۆرتان پێ ده‌به‌خشێت ، كه ئه‌و دووشته له‌ناو جۆره مرۆڤێكدا مایه‌ی سه‌روه‌ریین. چه‌ندین باخات و بێستانتان ده‌داتێ كهجوانترین هۆن بۆ رابواردن و خۆشی گه‌لان. ئاو‌و ڕووباری زۆریشتان بۆ به‌دی دێنێت كه له‌ژێر بنكی دره‌خته‌كانیه‌وه، ئه‌و چۆمه ئاوه دێ و ده‌ڕوات. (12) .
كابرایەك شكایەتى گرانى بۆ لاى (حسن البصرى) هێنا , ئەویش پێى فەرموو : ( استغفر الله ) بكە , كەسێكى تر شكایەتى هەژارى بۆ لاى هێنا , پێی فەرموو : (استغفر الله) بكە , یەكێكی تر شكایەتى وشكبوونەوەى باخ و باخاتەكەى لا كرد , پێی گوت : (استغفر الله) بكە , ئەمجار پێیان گوت : چەند پیاوێك هاتن بۆ لات و هەر یەكەو شكایەتی شتێكی لا كردی كەچى وەلآمى هەموویانت دایەوە بەوەى (استغفر الله) بكەن!؟؟ فەرمووی : من هیچ شتێكم لە خۆمەوە نەگوتوە , خواى گەورە لە سورەتى (نوح)دا دەفەرمووێت : (فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا (10) یُرْسِلِ السَّمَاءَ عَڵیْكُمْ مِدْرَارًا (11) وَیُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِینَ وَێجْعَلْ ڵكُمْ جَنَّاتٍ وَێجْعَلْ ڵكُمْ أَنْهَارًا (12) نوح) .
4- هۆكارە بۆ بە دەستهێنانى هێز لە جەستەدا :
هەروەكو خواى گەورە لە سەر زمانى (هود) دەفەرموێت كە بە قەومەكەى خۆی فەرمووە : (وَێا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثمَّ تُوبُوا إِڵیْهِ یُرْسِلِ السَّمَاءَ عَڵیْكُمْ مِدْرَارًا وَێزِدْكُمْ قُوَّەً إِڵى قُوَّتِكُمْ وَڵا تَتَوَلَّوْا مُجْڕمِینَ (52)هود) واتە : ئه‌ی خزم و گه‌له‌كه‌م !- له‌په‌روه‌ردگارتان داوای لێبوردن و پۆشینی گوناح بكه‌ن پاشانیش ته‌وبه بكه‌ن و بێنه‌وه بۆلای ئه‌ویش له‌ئاسمانه‌وه به‌لێزمه‌و خوڕه‌م، بارانتان بۆ ده‌بارێنێ و هێزیكی تر ده‌دا به‌هێزو تواناتان زیاد له‌هێزی خۆتان كه‌پێی بایی ببوون وه ئێوه به‌تاوان ڕوو وه‌ر مهچهرخێنن له‌وه‌ی بانگتان ده‌كه‌ن بۆی، واته: به‌شكو له گوناح وه‌گه‌ڕێن و ته‌وبه بكه‌ن ) .
5- هۆكارە بۆ پاككردنەوەى دڵەكان و خاوێن بوون و سپى بوونى :
جا تاوانەكان شوێنەوارى خراپ و رەشى لەسەر دڵەكان بەجێ دەهێڵن , وە(استغفار) ئەو تاوان و شوێنەوارانە دەسڕێتەوەو ئەو رەشییەى كە پێوەی لكاوە لایدەدات و نایهێڵێت و ئەوەى لكاوە پێوە لەتاوان و سەرپێچێیەكان , پێغەمبەرى خوا باسى ئەو حاڵەتەى بۆ كردووین دەفەرموێت : (إن المۆمن إذا أذنب نكت فی قلبه نكتە سوداء , فإن هو نزع و استغفرو تاب صقل قلبه و إن عاد زید فیها حتى تعلو على قلبه , و هو الران الذی ذكره الله فی قوله تعالى : (كلا بل ران على قلوبهم ما كانوا یكسبون(14)المطففین) (قال الشیخ الألبانی : ( حسن ) انضر حدیث رقم : 1670 فی صحیح الجامع) واتە : ئەگەر ئیماندارێك تاوانێك ئەنجام بدات , خێرا خاڵێكی رەش بە دڵیەوە دەنوسێ , جا ئەگەر تەوبەی كرد‌و پەشیمان بوویەوەء داوای لێخۆشبوونی كرد ئەوا لێی پاك دەبێتەوە , ئەگەر دووبارەی كردەوە ئەوا – خاڵە رەشەكە- زیاد دەكرێت تا بە تەواوی دڵی ژەنگ دەگرێت , هەر ئەوەیە كە خوا دەفەرموێت : (كلا بل ران على قلوبهم ما كانوا یكسبون) واتە : نا – ئەفسانەی پێشووان نییە- بەڵكو ئەوەی دەیانكرد لە تاوانء گوناه زاڵ بووە بە سەر دڵەكانیاندا , بۆیە راست و ناراست لە یەك ناكەنەوەو ئایەتەكانمان بە درۆ دەخەنەوە ) .
وە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت : ( إنه لیغان على قلبی وإنی لأستغفر الله فی الیوم مائە مرە ) (رواه مسلم) .
6- دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى رەزامەندى خوا‌و خۆشەویستى ئەو :
ئەوەش گەورەترین نیعمەتە , خوای گەورە دەفەرموێت : (إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ التَّوَّابِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَطهِّڕینَ (222) البقرە) واتە : به‌راستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێ كه له گوناه په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و، خۆیان به‌پاك وخاوێن راده‌گرن ) .
7- هۆكارە بۆ لادان و نەهێشتنى خەمەكان :
بە بەڵگەى ئەو فەرموودەی پێغەمبەری خوا كە دەفەرموێت : (من أكثر الاستغفار جعل الله له من كل هم فرجاً , ومن كل ضیق مخرجا ً , ورزقه من حیث لا یحتسب ) (رواه أحمد وقال الشیخ احمد شاكر : إسناده صحیح , وقال الألبانی : ضعیف) واتە : هەر كەسێ داوای لێخۆشبوونی زۆر كرد ئەوا خوای گەورە لە هەموو خەمء خەفەتێك دەرچەیەكی لێ دەكاتەوەو لە هەموو تەنگانەیەك دەروویەكی لێ دەكاتەوە , لە شوێنێكەوە رزقء رۆزی دەدات كە خۆیشی گومانی پێی نەدەبرد) .
ئەو كات و ساتانەی (استغفار) تیایدا (مستحب)ـە
داواى لێخۆشبون و تەوبە لە هەموو كات و ساتێك‌دا دروستە هەروەكو پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت : (إن للتوبە بابا مفتوحاً لا یُغلق حتى تطلع الشمس من مغربها ) (قال الشیخ الألبانی : ( حسن ) انظر حدیث رقم : 2177 فی صحیح الجامع) واتە : تەوبە دەرگایەكی كراوەی هەیە , ئەو دەرگایە داناخرێت تاكو رۆژ لە رۆژئاواوە دەردەچێت).
وە دەفەرموێت (إن الله یبسط یده باللیل لیتوب مسئ النهار ویبسط یده بالنهار لیتوب مسئ اللیل حتى تطلع الشمس من مغربها) (رواه مسلم) واتە : خوای گەورە شەوانە دەستەكانی فراوان دەكاتەوە بۆ ئەوەی لە تاوانكاری رۆژ خۆش بێت وە رۆژانە دەستەكانی فراوان دەكاتەوە بۆ ئەوەی لە تاوانكاری شەو خۆش بێت تاكو رۆژ لە رۆژئاواوە دەردەچێت ) .
بەلآم چەند كاتء ساتێك هەیە كەوا تكا دەكرێت زیاتر وەلآمى دوعاكان بدرێنەوەو ئومێدى ئەوەى لێ دەكرێت , لەو كاتء ساتانە :
1- لەپاش تاوان كردن :- لە هەموو كاتەكان زیاتر تەئكیدى لەسەر كراوە كە تیایدا (مستحب)ـە داواى لێخۆشبوونی تیادا بكرێت و تیایدا دروستە بەڵكو پێویست و واجبە ، چونكە لێرەدا دان پیادانانى تیادایە لە لایەن عەبدەوە بە تاوانەكان ، وە نیشانەیەكە بۆ تەوبە ، وە داواكردنى لە خواى گەورە كەوا شوێنەوارەكەى بسڕێتەوەو پیسیەكەى بشۆرێتەوە ، كاتى ئادەم و خێزانەكەى سەرپێچیان كرد وتیان:- (رَبَّنَا ضڵمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ ڵمْ تَغْفِرْ ڵنَا وَتَرْحَمْنَا ڵنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِڕینَ (23)الأعراف) واتە : وتیان: په‌روه‌ردگارمان! تاوانی خۆمانبووو، هه‌رخۆشمان بووین سته‌ممان له خۆمانكردو، فهرمانهكهتمان شكاند و ئێستاش ئه‌گه‌ر لێمانخۆش نه‌بی و میهره‌بانیمان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت ده‌چیینه ریزی زیانمه‌ندانه‌وه)
كاتێ مو‌سا كابراكەی كوشت كە فەرمانى پێ نەكرابوو بە كوشتنى وتى: (رَبِّ إِنِّی ظڵمْتُ نَفْسِی فَاغْفِرْ لِی فَغَفَرَ ڵهُ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ (16)القصص) واتە : مو‌سا په‌شیمان بوویه‌وه‌و وتی: په‌روه‌ردگاری من! به راستی من سته‌مم له خۆمكرد، ساتۆیش لێم ببوره و بمبه‌خشه جاخوایش لێی خۆش‌بوو، چونكه ده‌ست ئه‌نقه‌ست لێی نه‌دابوو به‌راستی ئه‌و خوایه زاتێكی زۆر لێبورده‌ی میهره‌بان و دڵاوایه ) .
یونس كاتێ بەتوورەیى یەوە رۆیشت و قەومەكەى خۆى بەجێ هێشت فەرمووى : (ڵا إِڵهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّی كُنْتُ مِنَ الظالِمِینَ (87) الأنبیاء) واتە : په‌روه‌ردگارا! بێ له تۆ هیچ په‌رستراوێك شك نابه‌م هه‌ر تۆیش له هه‌موو نهنگێك خاوێن رائه‌گرم، بێگومان من له‌ڕیزی سته‌مكاران بووم؛ سته‌مم له خۆم كرد‌و، په‌شیمانم) .
هەروەها پێغەمبەرى خوا (r) بە دایكە (عائیشە)ی فەرموو : ( یا عائشە , إن كنت ألممت بذنب فاستغفری الله و توبی إلیه فإن التوبە من الذنب : الندم و الاستغفار ) (قال الشیخ الألبانی : ( صحیح ) انظر حدیث رقم : 1433 فی صحیح الجامع ) واتە : ئەی عائیشە … ئەگەر تاوانێكت ئەنجام داوە ئەوا داوای لێخۆشبوو‌ن بكە لە خوای گەورە و تەوبەی لا بكە چونكە تەوبە كردن لە تاوان : پەشیمانی و داوای لێخۆشبوونە) .
خوای گەورە دەفەرموێت : (وَالَّذینَ إِذا فَعَلُوا فَاحِشَەً أَوْ ظڵمُوا أَنْفُسَهُمْ ذكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذنُوبِهِمْ وَمَنْ ێغْفِرُ الذنُوبَ إِلَّا اللَّهُ (135) آل عمران) واتە : و هه‌ركه كارێكی دزێو‌و ناشیرین بكه‌ن, واته: گوناهێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن یان سته‌م له‌خۆ بكه‌ن , واته: گوناهێكی بچووك بكه‌ن به تالووكهو به‌په‌له، خوا یاد ده‌كه‌نه‌وه‌و، داوای لێبوردنی گوناههكانیانی لێده‌كه‌ن جاده‌بێ – بێجگه له‌خوا – كێ گوناهان بپۆشێ؟)
خوای گەورە دەفەرموێت : (وَمَنْ ێعْمَلْ سُوءًا أَوْ ێظلِمْ نَفْسَهُ ثمَّ ێسْتَغْفِڕ اللَّهَ ێجِدِ اللَّهَ غَفُورًا رَحِیمًا (110) النساء) واتە : هه‌ركه‌سێكیش هه‌ركارێكی خراپ و ناله‌بار بكات دزیی، یان هه‌رچی تر وه‌یان سته‌م له‌خۆی بكات پاشان له‌خوا داوا بكا لێی ببوورێ ئه‌وا ده‌بینێت كه‌خوا زوَر لێبورده‌و میهره‌بانه) .
2- لەپاش گوێڕایەڵییەكان :- لێرەدا ابن القیم -رەحمەتى خواى لێ بێت- دەفەرموێت :- خاوەن عەزیمەكان و چاوڕوونەكان زیاتر (استغفار) دەكەن لە پاش گوێڕایەڵییەكان , چونكە خۆیان شایەتى كەمتەرخەمى تیادا دەدەن , وە وازیان هێناوە لە هەستان بەو كارەى بەو شێوەى لایەقى مەزنى و شكۆمەندى خواى گەورە بێت , وە ئەگەر فەرمانی خوای گەورە نەبوایە ئەوا هیچ یەكێك لەوان وەكو ئەم پەرستنەیان نەدەكرد و رازی نەدەبوون بۆ گەورەكەیان بیكەن ) (مدارج السالكین).
لە (ثوبان)ەوە (t) ریوایەت كراوەء دەڵێت : ( إن رسول الله كان إذا انصرف من صلاته أستغفر (ثلاث مرات) ثم یقول : اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت یا ذا الجلال والإكرام ) (حدیث صحیح : رواه مسلم وغیره) واتە : ئەگەر پێغەمبەری خوا لە نوێژەكەی بوایەتەوە ئەوا سێ جار داوای لێخۆشبوونی لە خوا دەكرد ( واتە :دەیفەرموو (استغفر الله) ) ئەمجار دەیفەرموو : ئەی خودایە .. هەر تۆ سەلام و ئاشتیتء سەلام و ئاشتیش لە تۆوەیە , پاكی و بێ كەمو كووڕی بۆ تۆ ئەی خاوەن شكۆ‌و رێز )
وە خواى گەورە فەرمان دەكاتە عەبدەكانى بە (استغفار) كردن لەپاش لێبوونەوە لە حەج و دەڵێت :_ (ثمَّ أَفِیضوا مِنْ حَیْث أَفَاض النَّاسُ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ (199)البقرە) واتە : له پاشان له هه‌ر كوێوه خه‌ڵك داگه‌ران بۆ(مینا) ده‌بێ ئێوه‌ش هه‌ر له‌وێوه داگه‌ڕێن واته: ئێوه ‘ئه‌ی قوڕه‌یش ودهوڵهمهندهكان’ خۆتان له‌و خه‌ڵكه جیا مه‌كه‌نه‌وه ، با هه‌مووتان یه‌كسان بن و خۆ به گه‌وره دامه‌نێن و، گشت پێكه‌وه ئاداب و پایه‌كانی حه‌ج جێبه‌جێ بكه‌ن له‌و نافه‌رمانی وسهرپێچییهتان داوای لێبوردن له خوا بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی خوا له‌تاوان و گوناحان زۆر لێبورده‌و دڵاوایه).
وە لە پاش دەست نویژ شتن دروستە بڵێیت :- ( سبحانك اللهم وبحمدك , أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إلیك ) واته : ( ئەی خوایە .. پاكی و بێگەردی وسوپاس بۆ تۆیە , شایەتی دەدەم كە هیچ خوایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , داوای لێخۆش‌بوونت لێدەكەم و دەگەرێمەوە بۆ لای تۆ) .
وە پێغەمبەرى خوا هەردەم مەجلیسەكانى بە (استغفار) كۆتایی پێ دەهێنا , لە (ابو برزە الاسلمی)یەوە ریوایەت كراوە دەڵێت :- پێغەمبەرى خوا ئەگەر بیویستایە لە مەجلسێك هەستێت لە كۆتاییەكەیدا دەیفەرموو:- (سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إلیك ) (الصحیحە : 2333 -2651) واتە : پاكی و بێگەردی و سوپاس بۆ خوایە , شایەتی دەدەم كە هیچ خوایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , داوای لێخۆش‌بوونت لێدەكەمء دەگەڕێمەوە بۆ لای تۆ) .
بەڵكو پێغەمبەرى خوا ئەگەر لە ئاودەست دەرچوایە دەیفەرموو:- [غفرانك ] (حدیث صحیح : صحیح ابن ماجه (244) للألبانی) واتە : ئەی خودایە داوای لێخۆش‌بوونت لێ دەكەم .
3- لە زیكرە (راتبەكانى) رۆژانە :- جا دوعاكانى نوێژ زۆر جار (استغفار)ی تیادا دووبارە دەبێتەوە , لەوانە دوعاى دەستپێكردنى نوێژ (استفتاح)و دوعاى كرنۆش و سوجدەو نێوان دوو سوجدەكە .
جا (استغفار) بەردەوام لە گەڵ كەسى موسڵماندایە لە نۆێژكانیدا هەر لە (الله أكبر)ی ئیحرامەوە تاوەكو كۆتایى نۆێژكان , بە ڵكو لە پاش تەواو كردنى نۆێژەكەى .
وە لە زیكرەكانى بەیانیان و ئێوارراندا دروستە كەسى موسڵمان بە (سید الاستغفار) دوعا بكات كە لە شێوازەكانى (استغفار)دا باسى دەكەین (إن شا‌ء الله) .
4- وە چەندین كات و ساتى تر هەیە كە (مستحب)ـە داواى لێخۆشبوونی تیادا بكرێت :-
أ-كاتى پارشێو (واتە :- لە كۆتایى شەو و لە پێش دەركەوتنى فەجر) خوای گەورە دەفەرموێت : (وَالْمُسْتَغْفِڕینَ بِالْأَسْحَاڕ (17) آل عمران) واتە : هه‌موو ڕۆژێكیش به‌ره‌به‌یان, له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه لێیان خۆش بێت)
وە دەفەرموێت : (وَبِالْأَسْحَاڕ هُمْ ێسْتَغْفِرُونَ (18) الذاریات) واتە : هێمان له‌به‌ره‌به‌یاندا، له‌خوا داوای خۆشبوون ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه كه شه‌و هه‌ر خه‌ریكی گوناح و تاوان بووبن!)
ب- لە كاتى رۆژ گیران و مانگ گیراندا , پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت :- (إذا رأیتم شیئا من ذلك –یعنی الخسوف أو الكسوف – فافزعوا إلى ذكر الله ودعائه و استغفاره) (متفق علیه)
ج-لەكاتى هەڵگەڕانەوە لە سەر جێگاى خەوتن لە شەواند (ئەو دیو ئەو دیو كردن ) لە (عبادەی كوڕی الصامت)ەوە ڕیوایەت كراوە لە پێغەمبەرى خواوە كەوا فەرموویەتى:- (مَنْ تَعَارَ مِنَ اللَّیْل فقال: لا إڵهَ إلاَّ الله وحْدَهُ لا شَڕیكَ ڵهُ، ڵهُ المُلْكُ وڵهُ الحَمْدُ وهُوَ على كلِّ شیءٍ قَدیر، الحَمْدُ لله وسُبْحانَ الله ولا إله إلا الله والله أكبر ولا حَوڵ ولا قُوەَ إلا بالله العلی العضیم ) ثم قال: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لی، أو دعا استُجیبَ لهُ، فإن توَضأَ وصَلّى قُبِڵتْ صَلاتُهُ ) (مختصر البخاری : 576) ,( صحیح الكلم : 35) واتە : هەر كەسێك شەو لە خەو هەستاء وتی : ( هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , تەنها و بێ هاوەڵە , موڵك و سوپاس و ستایش تەنها بۆ ئەوەو توانای بە سەر هەموو شتێك‌دا هەیە , سوپاس و ستایش بۆ خوا‌و پاكی بێگەردی بۆ خوا‌و هیچ خودایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , خوا لە هەموو شتێك گەورەترە , هیچ هێزو توانایەك نییە تەنها بە خوای گەورەی بالآدەستی مەزن نەبێت ) ئەمجار وتی : ئەی خودایە لێم خۆشبە , یان داوایەكی كرد ئەوا وەلآمی دەدرێتەوە , جا ئەگەر دەستنوێژی ششت و نوێژی كرد ئەوا نوێژەكەی وەردەگیرێت )
هـ- وە لە كاتى هەستان بۆ شەو نۆیژ :- لە (ابن عباس)وە ڕیوایەت كراوە:- پێغەمبەرى خوا ئەگەر شەوان هەستایەو شەوە نوێژى بكردایە دەیفەرموو:- (… فاغفر لی ما قدمت و ما أخرت وما أسررت وأعلنت ، أنت المقدم وأنت المۆخر لا إله إلا أنت ) واتە : ( بۆیە لە تاوانەكانم خۆشبە ئەوەی كە پێشم خستوەء ئەوەی پاشم خستوەء ئەوەی كە شاردومەتەوەء ئەوەی ئاشكرام كردوە , هەر تۆ پێشخەرء دواخەری , هیچ خوایەك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت ) .
لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و پرۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک
چۆن لە ماوەی مانگێک و کەمتر یان 2 مانگ قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەن ئەوەی خەڵکی تر بە 6 ساڵ دەیکات؟
خولی چالاککردنەوەی مێشک بۆ هەموو ئاست و بەش و کارێکە کە بە مێشک بکرێت.
ئەو ئارەزوومەندانەی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دێن بەتایبەت، بەم شێوە ئامادەیان ن
ڕاهێنان و تەکنیکی تایبەت، تا دەگات بەوەی لە کەمتر لە 5 خولەک لاپەڕەیەکی قورئانی پیرۆز لەبەر دەکات، دەشتوانێت بەژمارەی ئایە تەکانیشەوە لەبەری بکات پشت بەخوای گەورە.
پاش ئەوەی خولەکەیان خوێند و مێشکیان چالاک و ئامادەبوو، لەگرووپێکی تایبەت و بەڕێگا و شێوازی نموونەیی، بەشداربووان خزمەت دەکرێن بە بێبەرامبەر بۆ لەبەرکردنی هەموو قورئانی پیرۆز لە کەمتر لە 2 مانگ
وە ئەو ئازیزانەی کە خولیای فێربوونی خوێندنەوە و تێگەشتنی قورئانی پیرۆزن و هیچیشی لێ نازانن، هەر بێبەرامبەر لە فێرکردنی پیتەکانی قورئانەوە تاوەکو تجوید و لەبەرکردن و تێگەشتن لەواتا و تەفسیریش، بە ستافێکی زۆر دڵسۆز و شارەزا لەخزمەتیان دەبین
هەندێ لە شێوازەكانی (استغفار) لە قورئان و سوننەتدا
چەندین شێوەو شێوازى جوراو جۆرى (استغفار) لە قورئان و سوننەتدا هاتووە :
ئەوانەى لە قورئان هاتووە:-
• (رَبِّ إِنِّی ظڵمْتُ نَفْسِی فَاغْفِرْ لِی (16) القصص) واته : په‌روه‌ردگاری من! به راستی من سته‌مم له خۆمكرد، ساتۆیش لێم ببوره و بمبه‌خشه) .
• (رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَیْرُ الرَّاحِمِینَ (118) المۆمنون) واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من! بمبه‌خشه و، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه چونكه هه‌ر ئه‌تۆی چاكترینی به بهزهیییان) .
• (رَبَّنَا اغْفِرْ ڵنَا ذنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِی أَمْڕنَا وَثبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَڵى الْقَوْمِ الْكَافِڕینَ (147) آل عمران) واته : پهروهردگارهكهمان! لهگوناحمان خوَشببه و لهدرێغیی و زیاده‌ڕه‌ویمان بپۆشه وپته‌وتر پێمان داچهقێنه له‌گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، تاههرگیز نهپسێین وههڵنهیهین سه‌رمان بخه به‌سه‌ر هۆزی كافراندا ) .
• (رَبَّنَا فَاغْفِرْ ڵنَا ذنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَیِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَاڕ (193)آل عمران ) واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه! ده‌سا گوناهه‌كانمان بپۆشه‌و به‌میهره‌بانی خۆت له‌تاوانه وردهكانمان ببووره، بیان سڕهوهو له‌گه‌ڵ چاكان بمانمرێنه) .
• (رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ ڵنَا ذنُوبَنَا وَقِنَا عَذابَ النَّاڕ (16) آل عمران) واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان! بێگومان ئێمه بهخۆتوو په‌یامبه‌رانت بڕوامان هه‌یه ده‌سا تۆیش ‘به‌به‌زیی خۆت’ له گوناهه‌كانمان ببوره‌و له‌سزای ئاگریش بمانپارێزه.)
• (رَبِّ اغْفِرْ لِی وَلِوَالِدَیَّ وَلِمَنْ دَخَڵ بَیْتِێ مُۆْمِنًا وَلِلْمُۆْمِنِینَ وَالْمُۆْمِنَاتِ وَڵا تَزِدِ الظالِمِینَ إِلَّا تَبَارًا (28) نوح) واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! له‌خۆم و دایك و باوكم و ئه‌وانه خۆش ببه كه دێنه ماڵم به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه وه له پیاوانی بڕوادارو، ژنانی بڕواداریش وه هیچیش بوستهمكاران زیاد مه‌كه جگه له نابوود بوون و تیاچوون)
ئەوانەى لە سوننەتى پێغەمبەرى خوادا هاتوون :-
• ( سید الإستغفار أن تقول : اللهم أنت ربی , لا إله إلا أنت , خلقتنی وأنا عبدك , وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت , أعوذ بك من شر ما صنعت , أبوء لك بنعمتك علیَّ , وأبوء بذنبی , فاغفر لی , فإنه لا یغفر الذنوب إلا أنت )من قالها من النهار موقناً بها فمات من یومه قبل أن یمسی فهو من أهل الجنە ومن قالها من اللیل وهو موقن بها فمات قبل أن یصبح فهو من أهل الجنە] (رواه البخاری) واتە : گەورەی دوعاكانی لێخۆشبوو‌ن بریتییە لەوەی بڵێیت : ئەی خودایە .. تۆ پەروەردگاری منی , هیچ خودایەك نییە شایستەی پەرستن بێت بە هەق تەنها تۆ نەبێت , تۆ منت دروست كردوەء منیش بەندەی تۆم , منیش لە سەر پەیمانء بەڵینەكەم ماوم تا لە توانامدایە , پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی كردوەمەء ئەنجامم داوە , دان دەنێم بە نیعمەتەكانت بە سەرمەوەء دان دەنێم بە تاوانەكانمدا , لە تاوانەكانم خۆشبە , چونكە هیچ كەسێك لە تاوانەكان خۆش نابێت تەنها تۆ نەبێت ) هەركەسێك –ئەم دوعایە- لە رۆژدا بڵێتء لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێتء لەو رۆژەدا بمرێت لە پێش ئەوەی ئێوارەی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتەء هەركەسێك لە شەودا بڵێتء لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێتء لەو شەوەدا بمرێت لە پێش ئەوەی رۆژی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە) .
• (رب اغفر لی وتب علیَّ انك انت التواب الرحیم) (رواه ابن ماجه وصححه الالبانی) واتە : پەروەردگارا .. لە تاوانەكانم خۆشبەء تەوبەم لێ قبول بكە , تۆ تەوبەوەرگرء میهرەبانی ) .
• (اللهم اغفر لی وارحمنی وألحقنی بالرفیق الأعلى) (متفق علیه) واتە : ئەی خودایە .. لە تاوانەكانم خۆشبەء بەزەییت پێم‌دا بێتەوەء بمگەیەنە بە هاوریانی پلە بەرز ).
• (اللهم اغفر لی خطیئتى و جه‌لی و إسرافی فی أمری و ما أنت أعلم به منی اللهم اغفر لی خطئی و عمدی و هزلی و جدی و كل ذلك عندی اللهم اغفر لی ما قدمت و ما أخرت و ما أسررت و ما أعلنت أنت المقدم و أنت المۆخر و أنت على كل شی‌ء قدیر ) .
ئیمامی (بوخاری و مسلم) لە (ابوهریرە)وە ریوایەتیان كردووە كەوا پێغەمبەری خوا لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت : ( أذنب عبد ذنبا , فقال : اللهم ! أغفر لی ذنبی , فقال تبارك وتعالى : أذنب عبدی ذنبا , فعلم أن له رباً یغفر الذنب , ویأخذ بالذنب , ثم عاد فأذنب )) واتە : بەندەیەك تاوانێكی لە تاوانەكان ئەنجامدا , جا فەرمووی : ئەی خودایە ! لە تاوانەكەم خۆش بە .. خوای گەورە دەفەرموێت : بەندەكەم تاوانێك لە تاوانەكانی ئەنجامدا و پاشان زانی كەوا خودایەكی هەیە لە تاوانەكان خۆش دەبێت , وە بە هۆی تاوانەوە دەبات , ئەمجار گەڕایەوە و تەوبەی كرد )) وە پەروەردگار هەر پەروەردگارە و بەندەش هەر بەندەیە (( فقال : أی رب ! أغفر لی ذنبی )) فەرمووی : ئەی خودایە ! لە تاوانەكەم خۆش بە )) بۆ جاری دووەم ؟ بەڵێ ..بۆ جاری دووەم و جاری سێیەم , تاكو بە راستییەوە بگەڕێتەوە بۆ لای خوا وە پەشیمان بوووتەوە وە بەردەوام لەو جێگایەدا نامێنەتەوە كە تاوانەكەی ئەنجام دا , بۆیە لێرەدا خوای گەورە لێ وەردەگرێت (( فقال تبارك وتعالى : عبدی أذنب ذنبا فعلم أن له ربا یغفر الذنب و یأخذ بالذنب . ثم عاد فأذنب , فقال : أی رب ! اغفر لی ذنبی . فقال تبارك وتعالى : أذنب عبدی ذنبا فعلم أن له ربا یغفر الذنب و یأخژ بالذنب , فقال تبارك وتعالى : اعمل ما شئت فقد غفرت لك )) واتە : خوای گەورە دەفەرموێت : بەندەكەم تاوانێك لە تاوانەكانی ئەنجامدا و پاشان زانی كەوا خودایەكی هەیە لە تاوانەكان خۆش دەبێت , وە بە هۆی تاوانەوە دەبات , ئەمجار گەڕایەوە و تەوبەی كرد فەرمووی : ئەی خودایە ! لە تاوانەكەم خۆش بە , خوای گەورە دەفەرموێت : بەندەكەم تاوانێك لە تاوانەكانی ئەنجامدا و پاشان زانی كەوا خودایەكی هەیە لە تاوانەكان خۆش دەبێت , وە بە هۆی تاوانەوە دەبات , خوای گەورە دەفەرموێت : هەر كارێك دەكەیت بیكە چونكە من لە تۆ خۆش بوومە )) لە ریوایەتێكی تردا : (( غفرت لعبدی فلیعمل ما شا‌ء )) واتە : من لە بەندەكەم خۆش بووم جا هەر كارێك دەكات با بیكات )) .
هەروەها پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : [ إن الشیطان قال : وعزتك یا رب لا أبرح أغوی عبادك ما دامت أرواحهم فی أجسادهم , فقال الرب تبارك و تعالى : وعزتی وجلالی , لا أزال أغفر له‌م ما استغفرونی ] (حدیث صحیح : السلسلە الصحیحە للألبانی برقم (104)) واتە : بزانن كە شەیتان دەڵێت : سوێند بە عیززەتت ئەی پەروەردگارا .. بەردەوام بەندەكانت گومڕا دەكەم و هەڵەیان پێ دەكەم و وازیان لێ ناهێنم تاوەكو رۆح لە جەستەیاندایە , خوای پەروەردگاریش فەرمووی : سوێند بە عیززەت و شكۆمەندی خۆم , منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم تاوەكو ئەوان داوای لێخۆشبوونم لێ بكەن ) .
هەروەها پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : [ إن صاحب الشمال لیرفع القلم ست ساعات عن العبد المسلم المخطىء أو المسییء , فإن ندم و استغفر منها ألقاها و إلا كتبت واحدە ] (حدیث جسن : السلسلە الصحیحە للألبانی برقم (1209) واتە : بزانن كە ئەو فریشتەیەی تاوانەكان دەنوسێت پێنووسەكەی بەرز دەكاتەوە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر لە نوسینی تاوانی بەندەیەكی موسڵمانی تاوانبار یان خراپەكار , جا ئەگەر پەشیمان بوەوەو داوای لێخۆشبوونی كرد ئەوا فرێی دەدا , ئەگەر نا تەنها تاوانێك دەنوسرێت )
هەروەها پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : [ والذی نفسی بیده – أو قال : والذی نفس محمد بیده – لو أخطأتم حتى تملأ خطایاكم ما بین السما‌ء والأرض ثم استغفرتم الله عز وجل لغفر لكم . والذی نفس محمد بیده – أو قال : والذی نفسی بیده – لو لم تخطئوا لجاء الله عز وجل بقوم یخطئون ثم یستغفرون الله فیغفر له‌م ] (حدیث صحیح : السلسلە الصحیحە للألبانی برقم (1951)) واتە : سوێند بەو كەسەی گیانی منی بە دەستە – یان وتی : سوێند بەو كەسەی گیانی (محمد)ی بە دەستە – ئەگەر تاوان بكەن تاوەكو تاوانەكانتان نێوان ئاسمانء زەوی پڕ دەكات , ئەمجار داوای لێخۆشبوو‌ن لە خوا بكەن ئەوا لێتان خۆش دەبێت , سوێند بەو كەسەی گیانی (محمد)ی بە دەستە– یان وتی : سوێند بەو كەسەی گیانی منی بە دەستە – ئەگەر ئێوە هەڵە و تاوان نەكەن ئەوا خوای گەورە كۆمەڵێك دەهێنێت تاوان بكەن و ئەمجار داوای لێخۆشبوو‌ن لە خوا بكەن و ئەویش لێیان خۆش دەبێت )
لە (فاطمە)ی كچی پێغەمبەری خواوە هاتووە و دەفەرموێت : ئەگەر پێغەمبەری خوا بچوایەتە ناو مزگەوتەوە دەیفەرموو : ( بسم الله والسلام على رسول الله , اللهم اغفر ذنوبی , وافتح لی أبواب رحمتك.) واتە : بە ناوی خوای گەورە , سەلام لەسەر پێغەمبەری خوا , ئەی خوایە ..لە تاوانەكانم خۆشبە و دەرگاكانی رەحمەتی خۆتم لێ بكەرەوە ) وە ئەگەر دەرچوایە دەیفەرموو : ( بسم الله والسلام على رسول الله اللهم اغفر لی ذنوبی و افتح لی أبواب فضلك )) (حدیث صحیح : صحیح ابن ماجه (625) للألبانی) واتە : بە ناوی خوای گەورە , سەلام لە سەر پێغەمبەری خوا , ئەی خودایە ..لە تاوانەكانم خۆشبە و دەرگاكانی فەزڵی خۆتم لێ بكەرەوە) .
وەرگێڕانی : باوكی محمد