Categories
new

ترس لە وتاردان

چۆنیەتی کۆنترۆڵی ترس لە وتاردان

هەبونی ترس لەوەی کە لەناو کۆمەڵێک قسەبکەین فۆبیایەکی گشتییە  زۆرن ئەوانەی کە ترسێکی زۆریان هەبووە بەڵام ئێستە لە ناو هەزارەها کەسدا قسە دەکەن دەکرێ هەریەک لە ئێمە ئەو ترسەمان هەبێت کاتێک لەگەڵ یەکێک قسە دەکەین بە تایبەت لەگەڵ گروپێک کە وابیر دەکەیتەوە شتێکی خراپ ڕوو دەدات زمانت دەگیرێ توشی دڵەراوکێ و لەرزین دەبیت زۆر کەس بە هۆی ئەم شتانەوە وازی لەوە هێناوە لە ناو گروپێکدا قسەبکات لە کۆڕێک یان لە سیمینارەکان بەڵام چارەسەری هەیە و ناکرێت هەر بەو شێوەیە وازی لێ بهێنین .

نیشانەکان:

نیشانەی زۆر تایبەتی دڵە ڕاوکێی وتاردان دەکرێت بە سێ جۆر باسیان بکەین یەک لەوانە بەشێوەی دەربڕینی وشەکان کە ئەوەش بە دوو شێواز یەک ئەوانەی کە وشەکانیان ڕون نیە یان ئەوانەی کە ئەو قسانەی کە دەیانەویت بیەکەن نوسیویانەتەوە و تەنها تەرکیزیان لای خوێندنەوەی لاپەرەکەی بەردەستیانە کۆمەڵێکی دیکەش کە فیزیکاڵییە ئەوانەن کە دەستیان دەلەرزێت و دەمیان وشک دەبێت یاخود توشی ئازاری گەدە دەبن

چارەسەر:

کۆرسی مەشق پێکردن لە وتاردان لە ناو کۆمەڵ دەکرێت هاوکارێکی باشبێت بۆ ئەم مەبستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی ناوازە پسپۆری بەتوانا لەو بوارەدا بۆ چارەسەری ئەم دیاردەیە

هەندێک شتی دیکەش هەیە کە دەکرێت لە کاتی وتاردان ڕەچاو بکرێن بۆ نمونە ئەو کەسەی کە هەڵدەستێت بەقسەکردن لەناو کۆمەڵێک پێویست ناکات زۆرخۆیان جددی بکەنەوە بەم جۆرە توشی شڵەژانی زیاتر دەبن وە ئەوەیان لە بیربێت هەندێ کات هەڵەکان لەلایەن بینەرانەوە سەرنج نەدراون. کۆمەڵێک توێژینەوە کراوە کە تێیدا دەرکەوتووە پەیوەندیەکی راستەوخۆ هەیە لە نێوان هۆشیاری تاکەکەسی وە ترس لە قسەکردن لەناو کۆمەڵ کە ئەگەر بێت و هۆشیاری تاکەکەسی بەرزبێت ترس لەقسەکردن لە ناو کۆمەڵ کەم دەبێت

لە ئێستادا ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی چۆنیەتی کۆنترۆڵی ترس لە وتاردان بۆ زانیاری زیاتر پەنجە لەسەر وێنەکە داگرە