Categories
new

داستانی سەرکەوتنی ماکدۆنالدز

داستانی سەرکەوتنی ماک دۆنالدز

خواردەمەنی فرۆشی ماك دۆناڵدز بەبۆنەی یادی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵەی دامەزراندنیەوە بە كردنەوەی فرۆشگایەكی نوێ ئاهەنگێكیان بە رپاكرد تا ئەوە پیشان بدەن كە بە تێپەڕبوونی نیو سەدە هێشتا بە شوێن كاری نوێ و داهێناندا دەگەڕێن . كارناسان لەو باوەڕەدان كە ماك دۆناڵدز لە گەڵ ئەوەی یەك هێزی ئابوری یە ، دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیشە كە بوەتە هۆكاری گۆڕانكاری لە بەها كۆمەڵایەتیەكاندا تەنانەت لەو دیوو سنورەكانی ڕۆژئاواشەوە ، لەم ڕووەوە ڕەخنەگرانی ئەوەیان بە نیشانەیەكی جیهانگیری و فراوان خوازی سەرمایەداری ئیدانەكرد.

لەوانەیە سەرسام ببیت لەوەی كە پۆلی ئابووری و كۆمەڵایەتی ماك دۆناڵدز لە ساڵی 1948 دا لە دوكانێكی ساندوویچ فرۆشی بچوكەوە كە خاوەنەكەی دوو برابوون بە ناوی ڕیچارد و مۆریس ماك دۆناڵدز لە شاری ( سن برناردینۆ) لە وولایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا ، لە گەڵ ئامێرێكی بەرهەم هێنانی خواردنەوەی (میلك شیك) دەست بەكاربوون ، ئەوەی كە تایبەتمەندی بە خواردنەمەنی فرۆشی برایانی ماك دۆناڵدز دەبەخشی ئەوەبوو كە توانیان بەهرە لە هێڵی بەرهەمهێنانی كارەخانەكان وەرگرن لە ساڵانی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەندكردنەوەی دوای جەنگی جیهانی دووەم كە هەلی بۆ كڕیارانی سەرقاڵ دەرەخساند بە شێوەیەكی خێراتر ساندویچەكان بگاتە دەستیان هەروەها بە بەرفراوانبوونی كاری ژنان لە دەرەوەی ماڵدا، خەڵكی زیاتر ڕویان كردە خواردنی هەمبرگرەكانی ماك دۆناڵدز.

سەركەوتنی ئەم دوو برایە سەرنجی فرۆشیارێكی ئەمەریكای ڕاكێشا بە ناوی (ری كراك). كراك لە سەرەتای ساڵی 1950 دا سەردانی ئەم دووبرایەی كرد و شێوەی كارەكەیان كە ناوی سیستەمی خزمەت كردنی خێرای لێ نرابوو پەسەند كرد. ئەو خانووەكەی خۆی خستە ڕەهنی بانقەوە و لە 15\4\1955 یەكەم ڕستۆرانی لەو شێوازە كردەوە لە (دس پلینز) لە دەوروبەری شاری ( ایلینویز) و بانگەشەی بۆ ئەم شێوازە كرد لە سەرتاسەری ئەمەریكا.

چۆن بزنسێکی سەرکەوتوو بنیاد دەنێی؟ 

چۆن ئەبی بە خاوەن کارێکی باش؟ 

چۆن ئەبی بە بەڕێوەبەرێکی باش؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ پارەکانت ئەکەیت؟ و بۆچی پێویستە لە پارە تێ بگەیت؟ 

چۆن تێچووەکان کەم ئەکەیتەوە و داهاتت زیاد ئەکەیت؟ 

چۆن کارمەند دائەمەزرێنی و پەرە بە تواناکانیان ئەدەیت؟ 

ئەو لێهاتووی و شارەزایانە کامانەن کە پێویستە وەك خاوەن کارێك بیان زانیت؟

دەیان بابەتی گرنگی تر کە بە بەشداری کرنت لەم کۆرسی بزنس لیدر فێریان ئەبیت و لێیان سودمەند ئەبیت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانە بکە

(جیمز شراگەر) مامۆستای بازرگانی لە زانكۆی شیكاگۆ دەڵێت: ڕەمزی سەركەوتنی (كراك) داهێنانی بەردەوام بوو لە بەرهەم هێنانی فراوانی خواردەمەنی ئامادەكراو دا و پەیڕەوكردنی ووردی ستانداردی جیهانی لە جۆری بەرهەمەكانیدا.

ئەو هەروەها پسپۆڕبوو لە پەیداكردنی شوێنی گونجا بۆ ڕستۆرانت بەبێ گوێ دانە نرخی كڕینیان، كراك كەلە ساڵی 1983دا لە دونیا دەرچوو پەی بردبوو بە گرنگی خاڵێكی تر ئەویش ئەوەبوو كە زۆربەی كڕیاران جۆراوجۆری چاوەڕوان نەكراویان لە خواردندا پێ پەسەند نیە. ئەو سوور بوو لە سەر ئەوەی كەلە هەموو ڕستۆرانتەكانیدا خۆراكی یەكسان  كە بە ماددەی نەگۆڕ و گڕی یەكسان دروست كرابێت بە كڕیارانی پێشكەش بكرێت، بۆ ئەوەی تاقی كردنەوەی خواردنی هەمبەرگری ماك دۆناڵدز لە شیكاگۆ وە بیگرە تا سیدنی یەك تام و چێژی هەبێت.

ئەدوارد زایاك مامۆستای بەڕێوەبردن دەناسم كە دەچن بۆ چین، سەنگاپور یان هەر شوێنێكی تر بەڵام خواردنی ماك دۆناڵدز دەخۆن چونكە دەیانەوێت بزانن كە چی دەخۆن.

فرۆشی سی ملیارەمین هەمبەرگر

گەرچی لەوانەیە لە ڕۆژنامەیەكدا بخوێنیتەوە كە كەسێك بەهۆی زیادكردنی كێشیەوە سكاڵای لە ماك دۆناڵدز كردبێت ، بەڵام كراك تێگەشتبوو كە خەڵكی حەزیان لە چ شتێكە. 

 (كلی برامۆل) پسپۆڕی خۆراك لە زانكۆی (ییل) دەڵێت : ماك دۆناڵدز تێگەیشتنێكی باشی لە ژیان ناسی دا هەبووە، چونكە دەیزانی زۆربەی خەڵكی حەزیان لە خورادەمەنی پڕ لە شەكرو چەوری یە. دەیەی 1960 دەورانێك بوو كە ماك دۆناڵدز بەخێرایی بەرفاروان بوو. ڕاگەیاندنەكانی ئەم كۆمپانیایە لە بڵاوكراوەكان و گۆڤار و تەلەفزیۆنەكاندا بەرفراوان بوو و كڕیاران دەیانتوانی تاقە ئاڵتونیەكان كە ببووە  هێمای  ماك دۆناڵدز لە كەنەدا و پۆرتۆریكۆدا ببینن، لەم ساڵانەدا بوو كە بوكەشوشەی ئەم كۆمپانیایە بە ناوی روناڵد ماك دۆناڵد دروست كرا.

پاشان كراك بەشی برادەرانی ماك دۆناڵدی كڕیەوە و لە دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمپانیاكە یدا بەنمایش كردنی پشكەكانی ئاهەنگێكیان گێرا.

لە ساڵی 1969 دا ماك دۆناڵدز نزیكەی 1500 ڕستۆرانتی هەبوو، ئەم كۆمپانیایە ڕۆژانە سێ ملیۆن و نیو هەمبەرگری دەفرۆشت.

ستیواندرسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی میلی ڕستۆرانتەكانی ئەمەریكا دەڵێت: كە ماك دۆناڵدز خواردنی خۆراكی لە دەرەوەی ماڵدا كردە ئەزمونێكی كەم خەرجی پەسەند و لە نێوان خەڵكی دا پەرەی پێدا.

ئەو دوبارە دەڵێت: كاتێك ماك دۆناڵدز هات، چەند ڕستۆرانتێك لە هەر شارێكدا هەبوو، بەڵام تەنها پزیشكان و پارێزەران خێزانەكانی خۆیان دەبرد بۆ ئەو ڕستۆرانتانە. بەڵام ئێستا خەڵكی بەچاوپۆشی لە باری ئابوری و كۆمەڵایەتیان دەڕۆن بۆ ڕستۆرانت. لە دەیەی 1970 دا ماك دۆناڵدز شوێنێكی بۆ یاری مناڵان دابین كرد لە رستۆرانەكانیدا و جۆرە ڕستۆرانتێكی كردەوە بۆ شۆفێرەكان كە بتوانن بەبێ ئەوەی لە سەیارەكانیان دابەزن خواردنی خۆیان بكڕن.

بەم شێوەیە ماك دۆناڵدز بووبە شوێنی دڵنشین و خۆشەویستی خێزانەكان كە لە دەوری كۆبونەوە. هەروەها لیستی خۆراك لەم ڕستۆرانتەدا گۆڕانكاری بەسەردا هات و لەساڵی 1979 دا نانی بەیانیان بەتەواوەتی لە ماك دۆناڵدز دا پێشكەشكرا. لە ساڵی 1979 دا ماك دۆناڵد سی ملیادەمین هەمبەرگری خۆی فرۆشت.

لە دەیەی 1980دا كە دەوڵەتی ئەمەریكا زۆر بەجدی بە دواداچونی بۆ سیاسەتی درەكی خۆی دەكرد.

هەروەها ماك دۆناڵدز لە ئەڵمانیا ، فنلەندا، یابان ، ئوسترالیا، گوام، تایلەند، فەنزوێلا و پاناما ڕستۆرانتی كردەوە. لە ساڵی 1985 دا، تاقی ئاڵتونی ڕستۆرانتەكانی ئەم كۆمپانیا یە لە 43 وڵاتدا دەتوانرا ببیینرێت. 

بەتوانەوەی سەهۆڵەكانی جەنگی سارد، هەمبەرگرە گەرمەكانی ماك دۆناڵدز ببویە سەفیری بەهاكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.  شارەزایان كردنەوەی یەكەمین ڕستۆرانتی ماك دۆناڵدز لە مۆسكۆ لە ساڵی 1990 دا بە هەڵكردنی ئاڵای سەرمایەداری دەدەنە قەڵەم لە سەر زەمینی بەجێما و لە یەكیەتی سۆڤیەت.

 لە دەیەی 1990 دا ئەمەریكیەكان زیاتر نیگەرانی ژینگە بوون و لە ئاكامدا ماك دۆناڵدز كە كڕیارەكانی ملیاردەها كاغەزی سەندویچ  پەرداخی سەفەرییان فڕێ دابوو، دەستی كرد بە دووبارە دروست كردنەوەی ئەو شتانە لە و مادە بێ كەڵكانە. هەروەها كاتێك كە كڕیارەكان نیگەرانی قەڵەو بوونی خۆیان بوون، ئەم كۆمپانیایە هەستا بە پێشكەش كردنی خواردەمەن بە ڕەچاوكردنی زیاتری لایەنی تەندروستی.

پاش چەند ساڵ لە بێ بازاری لە ئەمەریكادا و یەكەمین زیانی سێ مانگەی ئەم كۆمپانیایە لە ساڵی 2002 دا، ماك دۆناڵدز لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستی كردەوە بە دووبارە یانەوە و زیاد بوونی ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەمەكانی. لە ساڵی 2004 دا سوودی ئەم خۆراك فرۆشتنە بە زیادبوونی ڕێژەی 55% بە دوو ملیار و 280 ملیۆن دۆلار گەیشت.

جوكرنان قائمقامی پێشوی ولایەتی ئیندیانا یەكێكە لە دەیان كەسیەتی بەناوبانگ كە ڕۆژانێك بووە كاری كردووە بۆ ماك دۆناڵدز. ئەم پیاوە لە تەمەنی 16 ساڵیدا فرۆشیاری یەكێك لە ڕستۆرانتەكانی ماك دۆناڵدز بووە. ئەو دەڵێت : لە گەڵ ئەوەشدا كە فشاری كارەكەمان زۆر قورس و گران بوو بەڵام ورەی بەكۆمەڵمان زۆر بەرز بوو. 

كارل لویس: پاڵەوانی ڕاكردنی ئوڵەمپیك لە ساڵی 1978 دا كاری بۆ ماك دۆناڵدز كردووە وە لەوێدا بەگرنگی كات و خێرایی ئاشنا بووە. ئەو دەڵێت : ناتوانرێت لە خێرایی بەرهەم هێنان كەم بكەیتەوە. ئەگەر ئەوەی لە ئەستۆتدایە بە باشی ئەنجامی نەدەیت، تیمەكەت دەدۆڕێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی وێب سایتی ماك دۆناڵدز كەسایەتیە ناودارەكانی تر كە ماوەیەك لە ڕستۆرانتەكانی ئەم كۆمپانیایە دا كاریان كردوە بریتین لە : جق بزوس ، دامەزرێنەری سایتی ئەنتەرنێتی Amazon، ئەندرۆ كارد ، سەرۆكی نووسینگەی كۆشكی سپی ، لروی جو ، كەشتیەوانی ئاسمانی ئەمەریكایی ، هێدی كلوم ، سوپر مدل  اڵمانی ئەندی مەك دوو لە هەونەرپیشەی هالیوود ، تونی ستوارت پاڵەوانی لێخوڕینی ئوتۆمبێل و شانیا تواین ، گۆارنی بێژی كەنەدایی. 

لە كاتێكدا دەست كەوتی جیهانی ماك دۆناڵدز ئێستا لە 40 ملیار دۆلار نزیك بووەتەوە لە ساڵێكدا ، ئەم كۆمپانیایە زیاتر لە 30 هەزار ڕستۆرانتی لە 119 وڵاتی جیهاندا هەیە و شان بەشانی فەرهەنگ و سەرمایەداری ، لە لایەن هەندی َ ڕەخنەگرانەوە ئەمە ئیمپریالیزمێكی خۆراكی ئەمەریكایی یە. 

هادی فتاح