چۆن لە ژیانی خۆت چێژ وەردەگریت
ژیانی ئێوە دەتوانرێـت وەك خەیاڵەكانتان جوان بێت، تەنها دەبێت باوەڕت وابێت كە دەتوانیت كارە سادەكان ئەنجام بدەیت لە خوارەوە لیستێك لە و كارانە خراوە تە ڕوو، كە دەتوانیت بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی خۆشتر و شادتر سودی لێوەربگریت هەموو ڕۆژێك كاریان پێ بكەیت و چێژ لە ژیانت وەرگری.
تەندروستی
١-ئاوی زۆر بخۆرەوە.
وەك پادشایەك نانی بەیانی بخۆ، وەك شازادەیەك نانی2- نیوە ڕۆ بخۆ و وەك گەدایەك نانی ئێوارە بخۆ.
٣-لە خواردنە گیاییەكان زیاتر سوود وەربگرە.
لەگەڵ ئەم سێ ( E )ەدا بژی:
Energy وزە
Enthusiasm تامەزرۆیی
Empathy دڵسۆزی
٤-سوود لە نوێژو پاڕانەوە وەربگرە
٥-زیاتر وەرزش بكە
٧-زیاتر لە ساڵی ڕابردووت كتێب بخوێنەرەوە
٨-ڕۆژانە بۆ ماوەی دە خولەك بێ دەنگ ببە و بیر لە هیچ شتێك مەكەرەوە واتە (ڕیلاكس) بكە.
٩-بۆ ماوەی حەوت كاتژمێر بنوو.
١٠-هەموو ڕۆژێك دە تا سی خولەك پیاسە بكە و لە كاتی ڕۆشتندا زەردەخەنە بكە.
نــۆ ڕێــگە بۆ بەرەو پێشبردنی یادگە و تەندروستی مێشك


كەسێتی
١١-ژیانی خۆت لە گەڵ كەسدا بەراورد مەكە، تۆ نازانیت كە لە ژیانی ئەواندا چی دەگوزەرێت.
١٢-بیركردنەوەی خراپتان نەبێت گەر وابكەن تواناكانتان بە زایە دەدەن.
١٣-زیاد لە توانای خۆت كار مەكە.
١٤-زۆر خۆت سەغڵەت مەكە.
١٥-ژیانی خۆت بە خۆ هەڵقورتاندن لە ژیانی خەڵكدا بەسەر مەبە.
١٦-كاتێك كە بێداریت زۆر داڵغە و خەیاڵ لێ مەدە .
١٧-حەسودی بەزایەدانی كات زیاتر هیچی تر نیە، تۆ هەموو ئەو شتانەی كە دەبێت هەتبێت،هەتە.
١٨-ژیان كورتترە لەوەی كە ڕقت لە كەسانی تر بێت.
ڕابردوو لە بیر بكە. هەڵەكانی ڕابردوو بیری هاوەڵی ژیانی خۆت مەخەرەوە چونكە ئەم كارە ١٩-ئارامی لە ژیانی ئێستاتاندا ناهێڵێت.
٢٠-لە گەڵ ژیانی ڕابردووی خۆت دا وەك هاوڕێ بە تا ژیانی ئێستات خراپ نەبێت.
٢١-هیچ كەس بەرپرسی خۆشكردنی ژیانی تۆ نیە، تەنها خۆت نەبیت.
٢٢-وابزانە ژیان قوتابخانەیەكە كە لە وێدا چەند شتێك فێر دەبیت. كێشەكانت یەكێكن لەو وانانەی كە لەوێد دەیانخوێنیت وەك وانەی بیركاری.
٢٣-زیاتر پێ بكەنە و زەردەخەنە بكە.
٢٤-ناچار نیت لە هەموو بابەتێكدا براوەبیت.جار جاریش ڕای پێچەوانە هەیە.


كۆمەڵگە
٢٥-جار جاریش لەگەڵ خێزان و كەسوكاری خۆت دا ژیان بەسەر ببە.
٢٦-هەر ڕۆژە و شتێكی باش ببەخشەرە كەسانی تر.
٢٧-لە تاوانی هەركەسێك خۆش ببە لە بەر هەر شتێك بووە.
هەندێ كاتی خۆت بەسەر ببە لە گەڵ ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە حەفتا ساڵ بەرەو سەرتر و ٢٨-لە شەش سال بەرەوخوارترن.
٢٩-هەوڵبدە ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە زەردەخەنە بە دەم سێ كەسەوە بكەیت.
٣٠-ئەو بیركردنەوانەی خەڵك بەرامبەر بە تۆ هەیانە، هیچ پەیوەندیەكی بەتۆوە نیە.
ئەو كاتانەی كە نەخۆشیت كارەكەت نایەت بە هاناتەوە، ئەوەی دێت بە هاناتەوە هاوەڵەكانتن ٣١-لە بەرئەوە با پەیوەندیت لە گەڵیاندا هەبێت.


ژیان
٣٢-كاری ئەرێیانە و پۆزەتیڤ ئەنجام بدە
٣٣-لە كاری ناپەسەند و خراپ خۆت بە دوور بگرە
٣٤-خوای گەورە فریا گوزاری هەموو كەسێكە ( یادی خودا شیفا بەخشی هەموو دەردێكە )
٣٥-هەر كارێكی باش یان خراپ تێپەڕ دەكات و دەگوزەرێت.
گرنگ نیە چ هەستێكت هەیە گرنگ ئەوەیە هەستیتەوە و پۆشاكەكانت لە بەربكەیت و لە نێو ٣٦-كۆمەڵگادا بوونی خۆت بسەلمێنیت.
٣٧-لە بەر ئەوە بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستیت دەبێت سوپاسگوزاری خودا بیت.
٣٨-لە بەر ئەوەی بەشێكی زۆری دەرونی ئێوە شادە، هەمیشە دڵخۆش بە.
بەم ستراتیژیەتە سەرکەوتن بەدەست بهێنە


سەرچاوە
DANESHNAMAH.COM, Designed & Developed by Sohaib Ebtihaj
شیلان یونس