بەڕێوەبردنی کات و سەرکەوتنی پرۆژە
بەشێکی زۆر لە کارمەندان یاخود گەنجان پێیان خۆشە لە پەنای کارەکەیاندا ببن بە خاوەن پرۆژەی تایبەت بە خۆیان. هەرکەس بیەوێت پرۆژەی تایبەت بەسەرکەوتویی بەڕێوەببات پێویستە پلانێکی ورد دابنێت بۆڕێکخستنی کات ، هەروەها نەرمی بنوێنێت و هەست بەوە بکات کە ئەمە ئەرکێکی ئاسان نیە، بەڕێوبردنی پرۆژەی تایبەت پێویستی بەوەیە پۆلێنی گرنگ و گرنگترەکان بکەیت. پسپۆڕانی تایبەت بە بواری کار و بازرگانی ، پێنج ڕێگایان دەستنیشان کردوە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاترت بۆ بگەڕێتەوە و بەرهەمی زۆرتر و بە پێزتر بخەیتە روو :
1- پلاندانان و پاشان پلاندانان:
یەکێک لە هەڵە سەرەکییەکانی ئەوکەسانەی پرۆژەی تایبەت و بچوکی خۆیان بەڕێوەدەبەن ئەوەیە کە بێئەوەی گرنگەکانیان دەستنیشان کردبێت دەیانەوێت لەیەک کاتدا ئیش لەسەر زۆرشت بکەن، گرفتی ئەمە لەوەدایە کە لەماوە درێژدا توشی سەرلێشێوان دەبن و ناتوانن بگەن بە هەموو کارەکان و وردەکارییەکان ڕەچاوبکەن. ئەو کەسانەی خوازیارن پرۆژە تایبەتەکانیان سەرکەوتوبێت و ئامانجەکانیان بەدی بێنن، پێویستە پۆلێن بەندی ئەرکەکانیان بکەن و بایەخی زیاتر بە وردەکاریی لایەنە گرنگەکان بدەن.
2- بەکارهێنانی خشتەی کات:
کاتێک پلان دادەنێیت لە رۆژێکدا دە کاتژمێر کاربکەیت، بەڵام لە ڕاستیدا بە هۆی چەند شتێکەوە هزرت پەرش و بڵاو دەبێت و کاتێکی زۆرت لێ دەڕوات. بۆ نمونە بە هۆی ئیمێڵێکەوە کە دەبێت بینوسیت یان وەڵامی بدەیتەوە ، یاخود بە هۆی تۆڕە کۆمەڵایتییەکانەوە کاتێکی زۆرت لێ دەڕوات. بۆ ئەوەی خۆت لەمە بپارێزیت، پێویستە خشتەیەک دابنێیت و بۆ هەر کارێک کاتێکی دیاری کراو دەستنیشان بکەیت. بۆ نمونە لە خشتەکەتدا بنوسە کاتژمێرێک بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایتیەکان، خۆت ڕابهێنە لەم کاتژمێرەدا تەنها تەرکیزت لەسەر ئەو بابەتە بێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان پێوەی خەریکیت. بەهەمان شێوە بۆ هەموو کاتژمێرەکانی دیکەش رەچاوی ئەو کاتە بکە کە لە خشتەکەدا نوسیوتە، تەنها تەرکیزت لەسەر ئەوە بێت کە کاتت بۆ داناوە، بەمەش دەتوانیت کاتێکی زۆر بۆ خۆت بگەڕێنیتەوە.
3-سپاردنی هەندێك ئەرک بە کەسانی دیکە:
لەپاش ئەو دوو خاڵەی سەرەوە، ئەو کارانە دەستنیشان بکە کە خۆت بەتەنها ناتوانیت ئەنجامیان بدەیت و بەپێی پێویست شارەزایت لەبارەیانەوە نیە . هەندێکجار ئەوانەی کە خاوەن پرۆژەی تایبەتن، بەردەوام خۆیان هەموو کارەکان ئەنجام دەدەن، ئەمەش کارێکی هەڵەیە، چونکە ئەنجامدانی هەموکارەکان بەتەنها کاتێکی زۆرت لێ دەبات و بواری ئەوەت بۆ ناهێڵێتەوە پەرە بە تواناکانی خۆت بدەیت. بۆیه پێویستە ئەو کارانەی کە هەست دەکەیت کاتێکی زۆرت لێ دەبات، بیسپێری بە کەسێکی دیکە، بۆ نمونە لە رێگەی ئۆنلاینەوە کەسێک رادەسپێریت و بەمەش پێویستت بە کارمەندی فولتایم نابێت کەشوێنی بۆ دابین .بکەیت و خەرجیەکی زۆریشت بۆ دەگەڕێتەوە
فەلسەفەی كار لە ڕوانگەی گەورە فەیلەسوفی بواری كار و بازرگانی جیم ران
4- بەبازاڕکردنی ئاسان و تایبەت بە خۆت:
بەبازاڕکردن یەکێکە لەو چالاکییە سەرکیانەی کە پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە، بەبازاڕکردن پێویستە هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام بدرێت، کاتێک بتەوێت لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بازاڕ بۆ کارەکەت و بابەتەکانت فەراهەم بێنیت، ڕۆژانە کاتێکی زۆرت لێ دەبات، بۆیە پێویستت بە داڕشتنی کلێشەیەکی تایبەت هەیە کە هەموو بابەتەکانی کارەکەت لە خۆ بگرێت، بەم شێوە پێویست ناکات هەر ڕۆژە ناچار بیت بە شێوازێک بەرهەمەکەت بخەیتە ڕوو ، بەڵکو تۆ پێشتر کلێشەی ئامادەکراوی خۆت هەیەو لەسەر ئەوە دەڕۆیت .
5-پشودان:
لەکۆتایدا پێویستە کاتی تایبەت بە پشودانی خۆت هەبێت، ئەوانەی پێشەنگن لەکارو بازرگانیدا هەرچەن لە پرۆژەکانیاندا خۆیان زۆر ماندوو دەکەن، بەڵام ئیسراحەتی خۆیان بیر ناچێت و لە ڕادەی پێویست خۆیان ماندوو ناکەن. چونکە هەرکەس پشووی تەواو نەدات . بە خۆی توشی شەکەتی دەبێت و ناتوانێت تەرکیزی تەواو لەسەر کارەکانی بکات