

یاساکانی ژیان
1 -یاساى هۆو بەرەنجام
هەر شتێك لەبەر هۆیەك روودەدات، بۆ هەر هۆیەك بەرەنجامێك هەیە ء بۆ هەر بەرەنجامێك هۆیەك، یان هۆگەلێكى دیاریكراو. چ زانیاریتان لەبارەیەوە هەبێ و چ نەبێ ، شتێك بەناوى رێككەوت بوونى نیە .
2 ـ یاساى زەین
هەموو هۆو بەرەنجامەكان زەینین . بیركردنەوەكان دەبنە واقع و راستى و بەرگى راستیان دەكرێت بەبەردا. بیركردنەوەكانى ئێوە داهێنەرانەن .
ئێوە دەبنە ئەو شتەى كە زیاتر لە هەموو شتەكانى تر بیرى لێ دەكەنەوە و بە راستى داواى دەكەن و بە دویدا دەگەڕێن . خۆیشتان لە شتگەلێك دوور دەخەنەوە كە خوازیاریان نین .
3 ـ یاساى بەرجەستەبوونى زەین
دونیاى دەوروبەرى ئێوە رەنگدانەوەى فیزیكی جیهانى ناوەوەى ئێوەیە . ئیشى سەرەكى ئێوە لە ژیاندا ئەوەیە كە ژیانى ویستراوى خۆتان لە نێو دەروونى خۆتاندا بخوڵقێنن.
وێناى ژیانى ئایدیالى خۆتان بكەن بە هەموو وردەكایەكانیەوە و تا ئەو كاتەش كە ئەم وێنە زەینیانە لە جیهانى دەوروبەرى ئێوەدا بەرجەستە ببن و بێنەدى ، پارێزگاریان لێبكەن.
4 ـ یاساى پەیوەندى راستەوخۆ
ژیانى دەرەوەى ئێوە رەنگدانەوەى ژیانى ناوەوەی ئێوەیە. لە نێوان شێوازى بیركردنەوە و هەستە ناوەكیەكانى ئێوە لە لایەكەوە و كاركرد و ئەزموونە دەرەكییەكانى ئێوەدا لە لایەكى ترەوە، پەیوەندیەكى راستەوخۆ هەیە.


5 ـ یاساى باوەڕ
ئەگەر باوەڕێكى تەواوتان بە هەر شتێك هەبێت ئەوا دێتە دى . ئێوە باوەڕ بەو شتە ناكەن كە دەیبینن، بەڵكو ئەو شتە دەبینن كە پێشتر وەك باوەریَِك هەڵتان بژاردووە. كەواتە:
ـ پێویستە دەستنیشانى ئەو باوەڕە سنوردارانە بكەن كە دەبنە ڕێگر لەبەردەم سەركەوتنەكانى ئێوەدا.
ـ ئەو بەربەستانە تێك بشكێنن و لەناویان بەرن.
6 ـ یاساى بەهاكان
جۆر و شێوازى كاركرد(رەفتار)ى ئێوە هەمیشە هەماهەنگە لەگەڵ بنەڕەتیترین بەها و باوەڕەكانى ئێوەدا . ئەو شتەى كە بەڕاستى دەربڕى ئەو بەهایانەیە كە ئێوە باوەڕتان پێیان هەیە ، بانگەشە(ادعا) كانى ئێوە نین، بەڵكو ووتە و كردار و هەڵبژاردنەكانى ئێوەن، بەتایبەت لە كاتى توڕەیى و ناڕەحەتیدا.
بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت . وە بتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وە بۆ ئەوەی هۆشیارتر وئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوەی ئاستەنگەکان. ئەوا دەتوانیت بەژداری لەکۆرسی NLP بکەیت ئەم
ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟
7 ـ یاساى پاڵنەر
هەر شتێك كە دەیڵێن یان ئەنجامى دەدەن لە حەزو ئارەزووە ناوەكیەكان، خواستەكان و رەمەك(غریزە)كانى ئێوەوە سەرچاوە دەگرن .
نهێنى سەركەوتن دوو شتە :
ـ دیاریكردنى ئامانجەكان و داڕشتنی بەرنامە بۆیان.
ـ دیاریكردنى پاڵنەرەكان .
8 ـ یاساى چالاكى زەینى نائاگا(نەست)
زەینى نائاگاى ئێوە دەبێتە هۆى ئەوەى كە هەموو ووتە و كردارەكانى ئێوە هاوتەریب لەگەڵ ئەو نمونەیەدا ئاڕاستە وەربگرن كە لەگەڵ وێنەى زەینى و باوەڕە بنچینەییەكانى ئێوەدا هاوئاهەنگن.
زەینى نائاگاى ئێوە بە پشت بەستن بەوەى كە چۆن دایدەڕێژن دەتوانێت ئێوە بەرەو پێشكەوتن ئاڕاستە بكات یان ببێتە ڕێگر لەبەردەم پێشكەوتنى ئێوەدا.
9 ـ یاساى چاوەڕوانیەكان
ئەگەر بە متمانە بە خۆبوونێكى زۆرەوە چاوەڕوانى ڕوودانى شتێك بن ئەوا ئەگەرى هەیە لە جیهانى دەوروبەرتاندا ئەو شتە ڕوبدات.
ئێوە هەمیشە لەسەر بنەماى چاوەڕوانییەكانتان هەڵسوكەوت دەكەن و چاوەڕوانییەكانى ئێوە كاریگەرى لەسەر ڕەفتار و شێوازى مامەڵەكردنتان لەگەڵ دەوروبەر دروست دەكات.


10 ـ یاساى تەركیز
هەرشتێك كە تەركیزى تەواوى لەسەر بكەن و بەردەوام بیرى لێبكەنەوە ئەوا لە ژیاندا دەبێتە واقعییەت و پەرە دەسێنێت .
لەبەر ئەوە پێویستە تەركیزى تەواو بخەنە سەر شتێك كەبەڕاستى خوازیارى بەدەستهێنانى ئەو شتەن .
پڕۆگرامی چالاككردنەوەی مێشك و بەهێزكردنی یادگە
11 ـ یاساى خوو
لانیكەم لە %95ى ئەو كارنەى كە ئەنجامى دەدەن لە خووپێوەگرتنەوەیە، چ خووە باشەكان چ خراپەكان.
ئێوە دەتوانن ئەو خوانەى كە گەرەنتى بە سەركەوتنەكانتان دەبەخشن پەرە پێبدەن و . دەبێ ئەوەندە كار لە سەر ئەو رەفتارە بكەن تا بگاتە ئەو حاڵەتەى كە ئەو رەفتارە بە شێوەیەكى تۆماتیكى و نائیرادى وازلێبهێنن.
12 ـ یاساى وەرگرتن
ئێوە بەردەوام بیروباوەر، ئایدیا و دەرفەتگەلێك كە لەگەڵ بیركردنەوەكانى ئێوەدا دەگونجێن بەرەوە لى خۆتان رادەكێشن چ بیركردنەوەى نێگەتیڤ، چ پۆزەتیڤ .
ئێوە دەتوانن لەوە باشتر بن كە ئێستاكە هەن . دەوڵەمەندتر لە ئێستابن و توانا گەلێكە زیاتر لە هەنووكەتان هەبێت، چونكە دەتوانن بیركردنەوەكانى خۆتان بگۆرن.
13 ـ یاساى هەڵبژاردن
ژیانى ئێوە دەرەنجامى هەڵبژاردنەكانى ئێوەیە .
لەبەرئەوەى هەمیشە لە هەڵبژاردنى بیركردنەوەكانى خۆتاندا ئازادن ، كۆنترۆڵى تەواوەتى ژیانتان و هەموو ئەو رووداوانەى رووبەرووتان بۆتەوە لە دەست خۆتاندایە.
14 ـ یاساى بیركردنەوەى پۆزەتیڤ
بۆ سەركەوتن و خۆشبەختى لە هەموو لایەنەكانى ژیاندا بیركردنەوەى پۆزەتیڤ زۆر زەرورە .
شێوازى بیركردنەوەى پیشاندەرى بەهاكان ، باوەرەكان و چاوەروانییەكانى ئێوەیە .


15 ـ یاساى گۆڕان
گۆڕان شتێكى حەتمیە و لەبەرئەوەى بە هۆى زانستى روولەزیادبوو و تەكنەلۆجیاى پێشكەوتوو ئاڕاستە دەكردێت بە خێراییەكى لەرادەبەدەر لە چاو رابدوودا بەرەو پێشەوە دەروات.
ئیشى ئێوە ئەوەیە كە مامۆستاى گۆڕان بن نە قوربانى گۆڕان.
16 ـ یاساى كۆنترۆڵ
ئەوەى كە تا چ رادەیەك دەربارەى خۆتان پۆزەتیڤ بیر دەكەنەوە بەستراوەتەوە بەوەى كە وادەزانن تا چ ئەندازەیەك توانیوتانە كۆنترۆڵى ژیانتان بگرنە ئەستۆ.
تەندروستى، شادى و كارو چالاكى گەورە لە رێگەى كۆنترۆڵى تەواوەتى بیركردنەوەكان، كردارەكان و بارودۆخى دەوروبەرتانەوە دێتە دى .
17 ـ یاساى لێپرسراوێتى
لە هەر شوێنێك كە هەن و هەرچییەك هەن لەبەر ئەوەیە كە خۆتان واتان ویستووە.
بەرپرسیارێتى تەواوەتى ئەوەى كە هەن، ئەوەى كە بەدەستتان هێناوە و ئەوەش كە دەتانەوێت، لە ئەستۆى خۆتاندایە.
18 ـ یاساى پاداشت
جیهان كاتەكانى لە نێو هاوسەنگى و رێكخستنێكى تەواوەتیدا تێدەپەرێنێت. ئێوە هەمیشە پاداشتى تەواوى كردەوەكانتان وەردەگرنەوە.
هەمیشە لەو دەستەوە كە دەیبەخشن لەو دەستەشەوە وەریدەگرنەوە. ئەگەر لە جیهانەوە زۆر وەردەگرن لەبەر ئەوەیە كە زۆر دەبەخشن .


19 ـ یاساى خزمەت
ئەو پاداشتانەى كە لە ژیاندا وەریدەگرن پەیوەندیەكى راستەخۆى بەو خزمەتەوە هەیە كە پێشكەش بە خەڵكانى دەكەن.
هەرچى زیاتر بۆ باشتر كردنى ژیان و بەختەوەرى ئەوانیتر هەوڵ و تەقەلا بدەن و تواناكانى خۆتان زیاتر پەرە پێبدەن لە بوارەكانى ترى ژیانیشتاندا پێشكەوتنێكى زیاتر بە خۆوە دەبینن.
20 ـ یاساى كاریگەرى هەوڵدان
هەموو هیواكان، خەونەكان، ئامانجەكان و ئایدیالەكانتان بە هەوڵ و تێكۆشانەكانتانەوە بە ستراوەتەوە.
هەرچى زیاتر هەوڵ بدەن چانس و دەرفەتى باشترتان بە نسیب دەبێت .
هەورامان فەریق