Categories
memory

ئەو خۆراکانەی بۆ مێشك بەسوودن

ئەو خۆراکانەی بۆ مێشك بەسوودن

1-فاسۆلیای ڕەش
گوێزەرەوەدەماری (دۆپامین) بەرپرسە لە یارمەتیدانی ئێمە بۆ ئەوەی بە خێرایی تەرکیز بکەین و بیربکەینەوە، بەڵام زۆربەی خەڵک درک بەوە ناکەن کە نیوەی ئەو دۆپامینەی جەستەمان بەکاریدەهێنێت لە هەناوماندا دروستکراوە.” دکتۆر کریستین بیشارا، دامەزرێنەری کۆمپانیای (From Within Medical) دەڵێت. “ئەمە بەو مانایەیە کە هەندێک لەو خۆراکانەی دەیخۆین لە ڕاستیدا دەتوانن بەرهەمهێنانی دۆپامینمان زیاد بکەن و زیرەکترمان بکەن.” ئەو خۆراکانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی دۆپامین زیاد دەکەن پێویستیان بە ترشی ئەمینی تایرۆسینە. ئەمەش جۆرەها فاسۆلیا دەگرێتەوە، بە تایبەت فاسۆلیا ڕەش و فاسۆلیا و گوێز و هێلکە و پەنیری .

2-بلووبێری
بۆ بەدەستهێنانی مێشکێکی بەهێزتر، هیچ ڕێگەیەکی باشتر نییە لەوەی کە سەرنجت لەسەر باشترکردنی شێوازی ژیانت بێت کە بریتییە لە خەوتنی دروست، مانەوە لە چالاکیی جەستەیی و خواردنی خۆراکی تەندروست” ویلیام لی، پزیشک و زانا و نووسەری بەناوبانگی نێودەوڵەتی دەڵێت لە کتێبی (Eat to Beat Disease: The New Science of How Your Body Can Heal Itself) زۆر فرۆشراوترین کتێبی نیویۆرک تایمزە ، دەڵێت (بلوبێری) خۆراکێکی زۆر باشە وە ئەم میوە بایۆ ئەکتیڤ کیمیکاڵیان تێدایە پێیان دەوترێت anthocyanin ئەنسۆسایەنن یارمەتی مێشک دەدات بۆ ئەوی زۆر بەباشی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە نانی بەیانیدا بیانخۆیت، وەک خواردنێکی بەردەوام بەکاری بهێنین.

3-چای سەوز
توێژەران پەیوەندییەکی پارێزەریان لە نێوان خواردنەوەی چا و دابەزینی تواناکانی مێشکیان دۆزیوەتەوە لە ژیاندا. و ئەستێرەی باڵای ئەم سوودە پێی دەوترێت epigallocatechin-3-gallate (EGCG).
کەیارمەتی بەهێز بوون و باشتربوونی تواناکانی مێشک دەدات. دکتۆر لی دەڵێت ئەگەر چای ناو کیسەکان یان گەڵای چایەکە بەکاردەهێنیت، لەبیرت بێت کە لەدوای لێنانی چایەکە چەن خولەکێک دایبنێین تاوەکو ڕەنگ دەداتەوە بۆئەوەی بەتەواوی سودەکەیت پێبگات.

4-زەردەچەوە
“ئەم بەهاراتە ئاڵتونییە کورکومین لەخۆدەگرێت کە هەوکردن و فشاری ئۆکسجین لە مێشکدا کەمدەکاتەوە، تەنانەت بەڵگە هەیە کە لە لەبیرچونەوە دەمانپارێزێت” دکتۆر لی دەڵێت.

5-تەماتە
ئەو لایکۆپینەی لە تەماتەدا هەیە یارمەتی مێشک دەدات بۆ فێربوون و پاراستنی یادەوەرییەکان. ئەو ئەفسانانەی کە سەبارەت بە لێکتینەکان هەن پشتگوێیان بخە و ڕاستەوخۆ خۆت بخزێنە ناو چێژوەرگرتن لە سۆسی مەعکەرۆنی و سەلساکەت،” ئامۆژگاری: تەماتەی کوردی بچووکە بەڵام بەهێزە پڕکراوە لە لایکۆپین.”

6-سێو
“خەڵکی هەمیشە باس لە سودە جەستەییەکانی سێو دەکەن، بەڵام سێو بۆ مێشکیش بەسوودە،” لیۆر توێنژشتاین، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای That’s it دەڵێت. “خواردنی بەردەوامی سێوی پڕ لە دژە ئۆکسێنەر وەک دژە پیربون وایە بۆمێشک، ئەمەش وایکردووە پیشەییەکانی پزیشکی پێیانوابێ کە خواردنی بەردەوامی میوەکە لە ڕاستیدا دەتوانێت بیرەوەری باشتر بکات و تەنانەت لەوانەیە نەخۆشی ئەلزەهایمەریش دوور بخاتەوە.”

7-(پرۆبایۆتیك)
دکتۆر لیونسزتین دەڵێت:-من پێشنیارێکی زۆرم بۆ بەکارهێنانی پرۆبایۆتیكی ڕۆژانە هەیە بۆ هێشتنەوە (پاراستنی)بەکتریای گەدە(هەناو=gut),لێکۆڵینەوەکانی ئەم دوایە پەیوەندییەکی نزیکیان لە نێوان مێشك و ڕێڕەوی گەدە نیشان داوە،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە زۆرێك باوەڕبکەن کە سیستمی هەرسکردن تەنها بۆ هەرسکردنی خۆراك نییە،بەڵکو کردارەکانی ناو هەناو،(گەدە) لەوانەیە بنچینەی ڕێنموویکردنی (هەستەکان و مانەوە و پاراستنی کرداری تواناکانی مێشك بێت).

8-تۆوکودی:-
خانەکانی مێشکت دەپارێزێت لە زیانی (ڕادیکاڵ=Radical=ڕیشاڵ),ە ئازادەکان
بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدی خۆی،ئەم تۆوانە دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکییە وردەکانی وەکو زینك و مەگنسیۆم و مس و ئاسن کە ئەمانە بنچینەن بۆ باشتر کارکردنی مێشك..
دکتۆر ڕەشمی بیاکۆدی نووسەری تەندروستی و لەشساغیHealth and Wellness,وە سەرنووسەری Best for nutrition ،ئاماژەی بەم پۆینتە داوە،کە گرنگی (تۆو کوودی)یە.

9-پرتەقاڵ:-
پرتەقاڵ ڤیتامین C تێدایە کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە نەهێشتنی کەمبوونەوەی مێشکی پەیوەست بە تەمەن و نەخۆشی ئەلزەهایمەر ، ڤیتامین سی دژە ئۆکسیدێکی بەهێزە کە دەتوانێت بەرەنگاری (ڕادیکاڵ،Radical=ڕیشاڵ)،ە ئازادەکان ببێتەوە کە زیان بە خانەی مێشك دەگەیەنێت..
دکتۆر بیاکۆدی ئاماژەی بە سوودی پرتەقاڵ داوە.

10-گوێز:-
دکتۆر بیاکۆدی دەڵێت:-بەگوێرەی توێژینەوەکان گوێزەکان دەتوانن ڕێژەی نەخۆشییەکانی دەماری کەم بکەنەوە ،ئەمانە لە گوێزدا هەیە:-ڤیتامین E,دژە ئۆکسیدەکان،چەوری تەندروست..ئەم گوێزانە یارمەتی تەندروستی مێشکت دەدەن بە یادگەیەکی تیژ،walnut,almond,hazelnut سێ جۆری گوێزن کە ناسراون بۆ پاراستنی دەمارەکان لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

11-چوکلات،چوکلێت:-
دکتۆر بیاکۆد دەڵێت:-پڕکراوە فلاڤۆنۆید و کافاین و دژە ئۆکسیدانەکان کە تایبەتمەندی بەهێزکردنی مێشکیان هەیە،شوکلاتە مەزاج باشتر دەکات و بەگوێرەی توێژینەوەکان چوکلات دەتوانێت هەم (یادگە)و هەم(مەزاج)بەهێز بکات بەڵگەی ئەوە هەیە کە کاکاو و فلاڤینۆیدەکان دەتوانن کرداری مەعریفی (تواناکانی مێشك)لە مرۆڤدا باشتر بکەن کە ئەمەش ڕەنگە لە ڕێگەی میکانیزمەکانی وەك زیادبوونی لێشاوی خوێن لە مێشکدا بێت

هەموو سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانجێک

پێویستی بە ماندووبوون و هەوڵدانە

بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندووبونەکانت بە فیڕۆ نەچێت

گرنگە کار لەسەر

مێشک و یادگەت بکەیت و تەرکیزت بەهێز بکەی

چوونکە هەمووان دەزانین 

ناوەندی بڕیاردان و هۆکاری سەرکەوتنمان مێشک و یادگەمانە

لەبەرئەوە بەشداری

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە