Categories
memory new

باشترین خواردن بۆ مێشك چییە؟

باشترین خواردن بۆ مێشك چییە؟

هیچ خواردنێکی سیحری نییە کە لە کۆنەوە ڕێگری لە تێکچوونی تەندروستی مێشک بکات، بەڵام هەندێک خواردن هەن کە تەندروستی مێشك باشتر دەکەن،
کەواتە باشترین خواردن بۆ مێشك چییە؟
خواردنی هەندێک خواردن و خواردنەوە، کە پشتگیری تەندروستی مێشك دەکەن یارمەتی باشترکردنی ئەدای مێشك دەدات بەهۆی ئەو خۆراک و سوودانەی کە تێیدایە
باشترین خۆراک بۆ مێشك
زۆر خۆراک هەن کە یارمەتی تەندروستی مێشك دەدەن، لەوانە:


①توو، هەموو جۆرەکانی توو هەروەها بلوبێری و شلیک لەلیستی باشترین خۆرەکەکانن بۆ یادگە بەهۆی بونی ماددەی flanonoids و دژە ئۆکسیدەکان
ئەو دژە ئۆکسیدانەی کە لە تووداهەن جگە لەوسوودانەی کە بە یادگەی دەگەیەنن ئەم سوودانەشی هەیە
1.كەم کردنەوەی هەوکردن
2.یارمەتی باشکردنی پەیوەندی نێوان دەمارە خانەکانی دەماخ دەدات
3.جیڕی و نەرمی خانەکانی مێشك زیادەکات
4.هێزی یادگە و تواناکانی فێربوون زیاد دەکات
②ماسیە چەورەکان
ئەو ماسیانە ئەگرێتەوە کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا سێ وەک ماسی سەردین و تونا و سەلەمون
ئۆمێگا سێ یارمەتی درووستکردنی خانە دەمارەکان دەدات وەهەروەها تەوژمی خوێن بەرەو دەماخ زیاد دەکات
ئۆمێگا سێ یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ دەماخ چونکە کۆمەڵێک سودی گرنگ ئەگەیەنێ بە یادگە لەوانە

1.مەترسی تووشبوون بە خەڵەفان و نەخۆشی زەهایمەر کەم ئەکاتەوە

2.تواناو هێزی یادگە زیاددەکات
3.ڕێژەی دڵەڕاوکێ کەم ئەکاتەوە
4.ئەبێتە هۆی ڕژانی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین
③شوکڵاتەی تۆخ:
ئەویش کاکاو دەگرێتەوە کە دەوڵەمەندە بە ماددەی فلاڤۆنۆید کە بەدژە ئۆکسید هه ژمار ئەکرێ بەسوودە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و زیادکردن و چاڵاککردنی سوڕی خوێن لە دەماخ

بێزاریت لەوەی کە کاتێکی زۆر سەعی بە منداڵەکەت دەکەیت و دواتر زۆربەی لەبیر دەچێتەوە؟

چیتر پێویست ناکات خەم بخۆیت!

چارەسەری هەموو ئەوانە لەلای ئێمەیە

ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت تەنها بە گوێگرتن لەناو پۆل وانەکە وەربگرێت و لە بیری نەچێتەوە، پێویستی بە موراجەعە و سەعیکردنی زۆر نەبێت،

بە چەند خولەکێک خوێندنەوە لاپەڕەیەک لەبەر بکات

هەمیشە یەکەم بێت و ببێتە جێگای شانازی بۆت لە ئێستا و داهاتوودا

بەبێ دوودڵی بەشداری پێ بکە لە

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە


جگە لەتامە چێژ بەخشەکەی سوودی زۆر ئەگەیەنێت بەیادگەمان لەوانە
1.هەست کردن بەماندوێتی کەم ئەکاتەوە
2.وریایی و ئاگایی زیاددەکات
3.نەرمی و جیڕی دەمارەخانەکان زیاد دەکات
4.بڕی پێویست لە ماددەی زینک و مەگنیسیۆم و فایبەر بۆ مێشک دابین دەکات
④زەردە چەوە:
بەهەمان شێوە یەکێکە لە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بۆ یادگە
بەهۆی بونی ماددەی کرکمین کە دژە ئۆکسیدێکی کاریگەرە
٭توانای هەڵمژینی ئۆکسجین لەلایەن مێشکەوە زیاددەکات
٭لێهاتوویی دەرککردن و یادگەو بیرەوەری بەهێز دەکات
⑤خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە کافایین:
وەکو چاو قاوە و نیسکافە…هتد
*چالاکیە زەینیەکان بەهێزدەکات
*تواناکانی یادگە بەرەو باشدەکات
*مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی parkinson و زەهایمەر کەم دەکاتەوە
⑥هێلکە
هێلکە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین( B6و B12 وB9فۆلیک ئەسید) تێدایە
کە هەموو ئەمانە گرنگن بۆ یادگە و پاراستنی لە تێکچوونی تەندرووستی مێشك و لەبیرچونەو
⑦سەوزەوات (گەڵاسەوزەکان)
لەوانە کەلەرم و بڕۆکلی و سپێناخ کە زۆر گرنگن بۆ یادگە
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین k و B9فۆلیک ئەسید و بێتا کارۆتین
ئەمانە هەموو یارمەتیدەرن بۆ باشکردنی مێشك و یادگە و پاراستنی لە لەبیرچونەوە و تێکچونی بیرەوەری
⑧چەرەزات و ناوکەکان:
دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسید و ئۆمێگا 3 و ڤیتامین E کە یارمەتی دەرێکی زۆر بەهێزن بۆ باشکردنی بیرەوەری و یادگە
⑨ئەڤۆگادۆ
گرینگیەکی زۆری بۆ یادگە هەیەبەهۆی بوونی چەوریە ناتێرەکان تیایدا کە ئەبێتە هۆی کەمکرنەوەی پەستانی خوێن و پاراستنی یادگە لە تێکچوون
⑩شۆفان و برنجی قاوەیی
یارمەتیی باشکردنو بەهێزکردنی یادگە دەدەن بەهۆی بوونی ڤیتامین E تیایاندا

وتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان