Categories
general

بنەما سەرەکییەکانی خوێندنەوە

بنەما سەرەکییەکانی خوێندنەوە

خوێندنەوەی پەرتوك واتە گۆڕینەوی كاتە بێزراوەكان بە كاتە پڕ چێژ و تامەزرۆكان

(مۆنتسكیو)

بۆخوێندنەوەیەكی بە كەڵك و كاریگەر پێویستە چ بنەمایەك جێبەجێ بكرێت؟

چۆن دەتوانین بەها بەنرخەكانی خوێندنەوە زیاتر بكەین؟

ئەو خاڵانەی كە لەم بەشەدا باسی لێوە دەكرێت پێ دەچێت زۆر سادە و ساكار بەر چاو بكەون، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەو خاڵانە بەڕێژەیەكی چاوەڕوان نەكراو كاریگەریان دەبێت لە چۆنیەتی خوێندنەوە.

خاڵێكی گرنگ ئەوەیە كە لە كاتی كەڵك لێ وەرگرتنی ئەم بنچینەیە خوێنەر یاخود خوێندكاران پێیان وایە كە كاتی زیاتریان لێ داگیر دەكرێت ، بە پێچەوانەوە ئەوان دەتوانن زیاتر كەڵك لە كاتەكانیان وەربگرن،ئەم بۆ چونە هەڵەیەی باسمان كرد هۆكارێكە بۆ ئەوەی خوێندكاران چەند جارەی هەڵەكانیان بكەنەوە لە سەر چۆنیەتی خوێندنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا و بە پێچەوانەی ئەو بۆ چونانە، جێبەجێ كردنی ئەم بنچینانە ئەگەر هاتوو لە سەرەتای خوێندنەوەیاندا هەندێك لە كاتیان بگرێت بەڵام سەر ئەنجام بۆ یان ڕوون دەبێـتەوە كە كاتێكی زیاتریان بۆ پاشەكەوت بووە.

:خوێندنەوەی گشتی 

گرفتێكی گرنگی خوێندكاران لە كاتی خوێندنەوەدا ئەوەیە كە بابەتەكە بەش بەش دەخوێننەوە و دواتر پەیوەندیەكی نەگونجاو لە نێوان بەشەكاندا دروست دەكەن.

خوێندنەوەی گشتی بنچینەیەكی زۆر گرنگە لە خوێندنەوەدا وە مەبەست لەو هەنگاوانە ئەوەیە كە پێشتر خوێندنەوەی 

زۆر بێزارین بەدەست سەعی کردنی منالەکانەوە

لە هەمووی ناخۆشتر ئەو هەموو سەعیە بە مناڵەکان ئەکەین بەڵام

هەر دەرناچن و نمرەی کەم ئەهێنن

نازانم چارەسەر چی یە؟ 

دایکان و باوکانی دڵسۆز

ئێمە چارەسەرمان لایە

– منداڵەکەت لەکاتی سەعیکردن خەیاڵی دەڕوات؟

– لەناو پۆل تەرکیزی باشنییە و شتی لەبیر دەچێتەوە؟

– بێزاریت لەوەی کە کاتێکی زۆر سەعی بە منداڵەکەت دەکەیت و دواتر زۆربەی لەبیر دەچێتەوە؟

چیتر پێویست ناکات خەم بخۆیت!

چارەسەری هەموو ئەوانە لەلای ئێمەیە

ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت تەنها بە گوێگرتن لەناو پۆل وانەکە وەربگرێت و لە بیری نەچێتەوە، پێویستی بە موراجەعە و سەعیکردنی زۆر نەبێت،

بە چەند خولەکێک خوێندنەوە لاپەڕەیەک لەبەر بکات

بەبێ دوودڵی بەشداری پێ بکە لە

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە

هەر پەرتوكێك یان بابەتێكی گشتی، سەرەتا پێویستە چتوارچێوە یاخود پلان و نەخشەی گشتی ئەو بابەتە لە هزر و بیركردنەوەماندا جێگیر بكەین .خوێندنەوەی گشتی هۆكارێكی سەرەكیە بۆ پێكهێنانی پەیوەندی زیاتر لە نێوان بابەتەكاندا وە هەروەها دروست كەری ڕێكخستنێكی هزری یە، هەر لە بەر ئەوە  پێشنیار كراوە كە لە كاتی خوێندنەوەی پەرتوك یان هەر بابەتێكی دی سەرەتا تیشك و سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر ناوەڕۆكی ئەو بابەتە.

بە وردبینیەوە بڕوانننە ئەوەی كە چ پەیوەندیەك هەیە لە نێوان بابەتەكاندا؟! 

یاخود بیر و بۆچون لە كام یەك لە و بەشانەوە نزیكترە وە كام یەك لەو بەشانە نامۆ و نوێیە بەلاتەوە؟

دوای ئەوە لە كاتێكی گونجاو دا بە ئامادەبونێكی فیكریەوە ئەو پەرتوكە لە سەرەتاوە تاكۆتایی پەڕەكانی هەڵ بدەرەوە و سەر بابەتەكانی بخوێنەرەوە، دڵنیابن ئەم هەنگاوە سادەیە واتە  ئەو بڕەكاتەكەمەی بۆ خوێندنەوەی بابەتەكان و سەر بەشەكانی تەرخان دەكەیت زۆر یاریدە دەر دەبێت لە سەر زیاتر كەڵك لێ وەرگرتن لە خوێندنەوە و پاشەكەوتكردنی كاتێكی زیاتریش.

:كلیل 

هاوكاری خۆتان بكەن بە جێبەجێكردنی بنچینەكانی خوێندنەوەی گشتی لە پەیوەندی نێوان بابەتەكان و پێكهێنانی ڕێكخستنی هزری و فكری.

گرنگی دان بە بابەتە هەمەڕەنگ و سەر وەرزەكان:

هەر بابەتێكی گشتی پێك هاتوە لە پەرتوكێك و چەند بابەتێكی هەمەڕەنگ و هەروەها چەند بەش و لقیشی لێ دەبێتەوە ،پێ دەچێت كە لە و باوەڕەدا نەبن كە ئەم سەر وەرز و بابەتی جیاواز و لقەكانیش كە چەند كاردانەوەی ئیجابیان دەبێت لە سەر باشتر  تێگەشتنی زیاتری ئێوە لە خوێندنەوەدا.

زۆر جار بۆ هەر خوێندكارێك پێش هاتوە كەلە كاتی تاقیكردنەوەی وانەكاندا پرسیارێك كراوە و خوێندكار دڵنیا یە لەوەی كە وەڵامەكەی خوێندوەتەوە بەڵام هەرچی هەوڵ دەدات بۆ وەبیرخستنەوەی سەركەوتو نابێت ،هۆكاری ئەم ڕوداوە ئەوەیەك كە خوێندكار تەنها وەك خوێندنەوەك ئەو پرسیارەی خوێندوەتەوە گرنگی دان و تێڕوانینی تایبەت لە سەر وەرزو بابەتە هەمەڕەنگ و لقەكان بە دور لەوەی یاریدەدەرێكی  سەرەكییە بۆ وشیاركردنەوەی ئێوە لە هەمان كاتیشدا هۆكارێكە بۆ ئەوەی هاوكاری ئێوە بكات كە پەیوەندی نێوان بابەتەكان وون نەكەن وە بزانن كەلە نێوان بەشە جیاوازەكانی هەر بابەتێكدا چ پەیوەندی یەك هەیە.

هەر لە بەرئەوە پێشنیار كراوە كەلە سەرەتای هەر بەشێك لە پەرتوك یان هەر خوێندنەوەكی دیكە ئەم دوخاڵە سەرەكیە فەرامۆش نەكەن واتە سەروەرزو بابەتە هەمەڕەنگ و لقەكان وە هەوڵ بدەن بە بیركدنەوە و تێگەشتنی خۆتان پەیوەندیەكی گونجاو لە نێوانیاندا پێك بهێنن.

كلیل :

لە سەر وەرزو بابەتە هەمەڕەنگ و لقەكان هەڵوێستە و تێڕوانینی تایبەتتان هەبێت.

پەیوەندی نێوان بابەتەكان:

بەڕای زۆرێك لە دەرونناسان، فێربوون كاتێك سەركەوتوو واتادار دەربێت كە پەیوەنی هەبێت ڕابردوو داهاتووی ئەو بابەتەدا.

هەوڵدان بۆ دەرخكردن لە بری تێگەشتن و فێربوون، هۆكارێكە بۆ تێكدان و لە ناوبردنی ئەم پەیوەندیە.

یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی خوێندكاران لە وانەی بیركاری دا ئەم خاڵەیە كە لە بری تێگەشتن ڕێچكەی دەرخكردن دەگرنە بەر، زۆر جار وە لە زۆرینەی وانەكاندا پەیوەندیەكی قۆناغ بە قۆناغ هەیە، هەرچەندە ئەم پەیوەندیە زیاتر بێت ئەوا خێرایی تێگەشتن و فێربوون و سەركەوتنی ئەو وانەیە زیاتر دەبێت.

كەواتە كاتێك كە خوێندكار تێناگات لە یەكێك لەو بەشانە و بەردەوامیش دەبێـت لە سەر ئەو ڕێچكەیە ئەوا ئەو تێنەگەشتن و لاوازیە تەنها لەو خاڵ و بەشانەدا نامێنێتەوە بەڵكو دەبێتە هۆی پچڕاندنی پەیوەندی نێوان بەشەكانی دیكەی ئەو بابەتەدا.

كلیل:

هاوكاری خۆتان بكەن بە تێگەیشتن و شیكردنەوەی بابەتەكان، وە پێكهێنانی پەیوەندی لە نێوانیاندا، چونكە سەر ئەنجامەكەی ئەوە دەبێت كە فێربوون بە شێوەیەكی بەرچاو زیاتر دەبێت.

شێوازی فێربوون:

دوو شێوەی فێربوون  هەیە، چر (كۆكراوە)  و مەودادار لە شێوازی چڕ و كۆكراوەدا تاكی خوێنەر كاتێك كە دەست بە خوێندنەوە دەكات تا ئەو ساتەی كە بواری خوێندنەوەی هەیە، بێ وچان و بێ پشوو دەخوێنێتەوە بەڵام لە شێوازی مەودادار دا تاكی خوێنەر كاتێكی دیاری كراوی هەیە بۆ خوێندنەوە و پشوو وەرگرتن بۆ نمونە ئەگەر هاتوو چوار كاتژمێر كاتی هەبوو بۆ خوێندنەوە. ئەوا پاش هەر 60 تا 70 خولەكێك پشویەكی 10 خولەكی وەردەگرێت. توێژینەوەكان دەریان خستوە كە فێربوونی مەودادار بە ڕێژەیەكی بەر چاو ئەنجامێكی سەركەوتوو تری بووە لە فێربوونی چر و كۆكراوەدا.

كۆمەڵێك پێیان وایە كە بە هیچ شێوەیەك كاتەكانیان بە فیڕۆ نەدەن وە تەنانەت لە كاتی پشوو دانشدا ئەو هەلە بقۆزنە بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە خوێندنەوەدا بەڵام دڵنیابن لەوەی كە ئەو كاتەی پشووی تێدا وەردەگیرێت نەك تەنها ئەوەی لە دەستدانی كاتەكانیا نیە بەڵكو بەڕێژەیەكی بەرچاو كاریگەری ئیجابی دەبێت لە سەر كەڵك وەرگرتنی زیاتر لەو بابەتانەی كە دەخوێنرێتەوە.

كلیل:

كاتژمێر و كاتە ڕەخساوەكانی خوێندنەوە دابەش بكەن لە نێوان پشوو خوێندنەوەدا.

ئەنجامەكان :

1.هاوكاری خۆتان بكەن بە جێبەجێكردنی بنچینەكانی خوێندنەوەی گشتی لە پەیوەندی نێوان بابەتەكان و پێكهێنانی ڕێكخستنی هزری و فكری.

2.لەسەر وەرز و بابەتە هەمەڕەنگ و لقەكان هەڵوێستە و تێڕوانینی تایبەتتان هەبێت.

هاوكاری خۆتان بكەن بە تێگەیشتن و شیكردنەوەی بابەتەكان وە پێكهێنانی پەیوەندی لە نێوانیاندا، چونكە سەرەنجامەكەی ئەوە دەبێت كە فێربوون بە شێوەیەكی بەرچاو زیاتر دەبێت 

4. كاتژمێر و كاتە ڕەخساوەكانی خوێندنەوە دابەش بكەن لە نێوان پشوو خوێندنەوەدا.