Categories
general

بەم ستراتیژیەتە سەرکەوتن بەدەست بهێنە

بەم ستراتیژیەتە سەرکەوتن بەدەست بهێنە

جارێكیان كەسێك پرسیارێكى زۆر سەیرى لێَكردم.وتى:”بیهینە پێش چاوى خۆت كەلە سەر بەلەمێكى بچوك بەتەنیا لەناوەندى زەریایەك دایت و بەشى چوار رۆژ خواردنت ماوە و دەزانیت كە دورگەیەكى نیشتەجێ لەباكورەوە نزیكە بە چوار رۆژ دەگەیتە ئەوێ بەڵام ئاو و هەوا زۆر تەم ومژاویە و ناتوانى سود لە خۆر و مانگ و

ئەستێرەكان وەر گریت بۆ دەریاوانى.ئایا لەم كاتەدا پشت بە ماتۆڕى بەلەمەكەت دەبەستیت یان پەنا بۆ قیبلە نمایەك دەبەیت؟

زۆربەى ئەو كەسە لێهاتوانەى من دەیان ناسم كارەكانیان وەك ئامێرێك بەكار كردنێكى سە خت بەڕِێوە دەبەن بەشێوەیەكى باوەڕ پێنەكراو هەمیشە لە كاركردنى بەردەوام دان،بەڵام بەداخەوە ئەو دەر ئەنجامانەى هەوڵى بوَ  دەدەن بەدەستى ناهێنن،ئایا تۆش ئەو ئامانجانەى كەمەبەستتە بەدەستیان دەهێنیت ؟

“ژیرانەكار بكە نەك سەخت تر”زۆر كەس ئەم بڕگەیەى بیستوەبەڵام هیچ سەرە داوێكى بەدەستەوەنیە تائەم وتە بەكەڵكە لە ژیانى ڕۆژانەیدا جێبەجێ بكات، ئەم جۆرە كەسانە هەمیشە دەرئەنجامیان سەخت كاركردنە،ئەوان هەمیشە ئەم ماتۆرە بەكاردەهێنن تا بە خێرایى بەرەو شوێنێكى نادیار هەنگاو بنێن،لێرەدابوەستە  قیبلەنماكە بەكار بهێنە و ژیرانە كاربكە تا هەنگاوەكانت بەجێى مەبەستت بگەیەنن .ئایا پەیت بەوە بردووە كەهەمیشە كارى ژیرانە بەرەو سەركەوتنت دەبات وكارى سەختیش ماندوت دەكات؟ بەراستى ئەم بابەتە زۆرمەزنە بەڵام بەوردى بزانە چۆن دەتوانیت “ژیرانەتر كار بكەیت؟” سێ كلیلی سەرەكی هەیە بۆ ژیرانە كاركردن. یەكەم هەنگاو دەبێت ئامانجە كانمان روون و ئاشكرا بێت، لەم چیرۆكەى سەرەوەدا ئامانج روون و ئاشكرایە، گەر تۆ بەشى چوار ڕۆژ خواردنت هەبێت و بتەوێت خواردنى زیاتر پەیدا بكەیت  لە ماوەى ئەم چوار ڕۆژەدا،ئامانجەكەت گەشتنە بە شوێنێكى نیشتەجێ تابتوانى ڕزگارت بێت  هەرچەندە ئامانجەكانى ژیان و كاركردنت هێندەى بلور روون و ئاشكرا نیە. لەبەر ئەمەیە كە زۆر گرنگە ئێمە ئامانجى ڕوون دابنێین هەتا وەكو وەهانەكەین خێرا دەجوڵێین وهەلى كەم هەیە تا بتوانین  سەركەوتن بە دەست بهێنین.كەواتە كاتێكى كەم تەر خان بكە و نە خشەیەك بۆ بە دەست هێنانى ئامانجەكانت بكێشە، پاشان بكەوەرە دواى  نەخشەكە. باشترین ستراتیژى كەمن بینیومە پەیوەستە بە دا نانى ئامانجى 10 ساڵ وەكار كردن بەرەودواوە. بۆ نمونە با ئێمە واى دابنێین ئامانجى دەساڵمان نوسینى دوو كتێبى پڕ فرۆشە،كەواتە ئامانجى 5 ساڵمان نوسینى كتێبێكى پڕ فرۆشە و ئامانجى  ساڵێكمان تەواو كردنى كتێبێكە، ئامانجى 3مانگیشمان تەواو كردنى یەك لەسەر چوارى كتێبێكە و ئامانجى هەفتەیەكمان نوسینى بەشێكى ئەو كتێبەیە، ئەم سترا تیژیەتە بەكار بهێنە تا ئاما نجەكانت راستە قینە بێت و نە خشەیەك بكێشە كە ڕێگاى ڕاستە قینەت پیشان بدات .  

دامەزراندنی بزنسی خۆت یەکێکە لە هۆکارەکانی هەژار بوونت ئەگەر بە نەزانی و نەشارەزایەوە دەست پێ بکەیت.

سەرچاوەی هەموو شکستەکان، قەرزەکان، بەڕێوەبردنێکی خراپ، پلان و سیستەمێکی وێران، ستافێکی تەمبەڵ و کار دواخەر هەمووی لە نەزانینتەوە سەرهەڵئەدات.

لە کاتی ئێستاماندا بزنس زۆر لەوە ئاڵۆزتر و قورسترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە. لەبەر زۆری ڕێژەی ڕکابەرەکان، باردۆخی ئابوری و بازاڕ، گرانی نرخی شتومەک،… هتد.

بۆیە پێویستە هەر لە سەرەتاوە فێربیت کە کە چۆن بزنسەکەت دائەمەزرێنی؟ و بەردەوامی پێ ئەدەیت؟ وە هەروەها چۆنیش ڕێژەی قازانجی بەرز ئەکەیتەوە و گەشە ئەکات؟

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە

کە خاوەنی ماستەرە لە بزنسی نێودەوڵەتی، وە هەروەها زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموون و شارەزای لەو بوارەدا

ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە و هەر ئێستا بڕیاری بەشداریکردن بدە

دوەم هۆكار تەركیز كردنە. گەورە ترین بەربەست لەبەردەم سەركەوتنى مە زندا سەر كەوتنى میانڕەوە. زۆر خەڵك هەیە شوێن ئامانجى خەونە كانیان دەكەون بەڵام بەهۆى بیرۆكەیەك یان هەلێكەوە لە ڕێڕەوى ئامانجە كانیان لا دەدەن لێرەدا زوو ئامانج دروست دەكەن بۆخۆیان بەڵام بە زوویى لێى لا دەدەن. لەسەرەتاى دەست پێ كردنى كارم دا چەندین جار بومەتە قوربانى ئەم بەربەستە . كارەكانم زۆر بەباشى بەڕێوە دەچوو لە ئاستى بەرز بوونەوەدا بەڵام لە ناكاو كەسێك هەلێكى باشترى دەخستە بەردەمم بەڵام ئەمە لە ئاڕاستەى ئامانجە ڕاستە قینەكەم لاى دەدام. تۆ بە تەركیز خستنە سەر ئامانجەكانت دەتوانیت خێرا تر بە دەستیان بهێنیت و بە بوونى یاساو ڕێسایەكى ڕێكخراو كەتۆ لەهەموو لا دانێك بە  دوور بگرێت كە ناتوانیت بە باشترین شێوە سودى لێ وەربگریت. سێیەمین كلیل هەبوونى پەیوەندیە

دەربارەى سەركەوتن چەندین ژیان نامەو سەدان كتێبم خوێندوەتەوە یەك تێبینى بەنرخم لە هەمویان بەدى كردووە ئەویش هیچ كەسێك هەر بەتەنها خۆى جارێكیش نەیتوانیوە سەركەوتن بە دەست بهێنێت. 

كەسى سەركەوتوو ئەو كەسە بووە كە هەمیشە خێزان و هاوڕێ و هاوكارەكانى ئاگادار كردۆتەوە بۆ ئەوەى لەو ڕێگایەدا هاوكارى بكەن. هۆكارى سەرەكى لێرەدا ئەوەیە كە هەردولا هەوڵیان داوە لایەنى بەرامبەر سەركەوتوتربێت یان بەشێوەیەكى تر دایبڕێژین ئەوكەسەى یەك لایەنە بێت ناتوانێت پەیوەندیەكى بتەو بنیاد بنێت.           

یارمەتیان بدە تا سەركەوتن  بەدەست بهێنن و لێگەڕێ تاوە كو “لوتكە پاڵپشتت بن”.ئەمەیە باشترین چارەسەرە 

لە بازاڕى كاركردنت دا. بە تەنیا خۆت هەوڵمەدە كاتێك كارەكانت لەئاستى بەرز بونەوەدان، هەوڵبدە پەیوەندیەكى 

بەسودى دوو لایەنە بنیادبنێیت لەگەڵ چەند كەسێكى كەمى گرنگدا، ڕێگە چارەى بەسود بدوَزەرەوە كاتێك تۆ یارمەتى دەرى سەركەوتنەكانیانى. مەزن ترین خاڵى وەچەرخان لە ژیانى كاركردنمدا ئو كاتەبوو پەیم بەم ڕاستیانە برد…..

كاتێك دەستم لە گەشەسەندنى كارەكانى خۆم هەڵگرت و هەوڵمدا كەسانى تر بكەم بە میلیۆنلێر.

كەواتە ماتۆرەكە بەلاوە بنێو قیبلە نماكە هەڵگرە. سەرنجى تەواوى خۆت بخەرەگەڕ تا دەگەیتە دوورگەكە. كەسێكى تر بدۆزەرەوە تا بتوانیت ڕزگارى بكەیت، پێش ئەوەى خۆت هەستى پێبكەیت دەبینیت لەگەڵ هاوڕێیەكدا لە دورگەكە جەژن دەگێڕیت و پشوو دەدەیت.