Categories
Uncategorized

خواردنی خۆراکی تەندروست

خواردنی خۆراکی تەندروست

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی نۆرسەمبریا، گیاکانی نەعنا، گوڵە بەیبوون ، ڕۆزماری و لاڤاندەر سەلمێنراوە کە کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و یادگەی مرۆڤ هەیە، لەگەڵ سوودێکی بەرچاو بۆ کەسانی بەتەمەن.

توێژەرانی بەشی دەروونناسی زانکۆکە بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چای نەعنا هۆشیاری و ئاگای باشتر دەکات، لە کاتێکدا چای بەیبوون کاریگەری ئارامکەرەوەی هەیە. هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە بۆنکردنی ڕۆزماری و لاڤاندەر کاریگەری لەسەر یادەوەری کەسانی سەرووی ٦٥ ساڵ هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆنی ڕۆزماری یادەوەرییان بەهێز دەکات ، لە کاتێکدا لاڤاندەر بەو شێوە نییە.
دۆزینەوەکان لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی دەروونی بەریتانی لە شاری نۆتینگام لەم (٢٦-٢٨ی نیسانی ٢٠١٦) خراونەتەڕوو.
لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا توێژەران داوایان لە ١٨٠ خۆبەخش کردووە کە یان خواردنەوەی چای بەیبوون یان نەعنا بخۆنەوە و پێش و دوای خواردنەوەیان تاقیکردنەوەی زانین و باری دەروونییان کردووە. گروپێکی تر ئاوی گەرمیان خواردەوە بۆ بەراوردکردن.
بۆیان دەرکەوتووە کە نەعنا هەم باری دەروونی و هەم توانا زەینییەکان بەرز دەکاتەوە ، یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی بیرەوەری درێژخایەن و بیرەوەری کورتخایەن و وریاکردنەوە ، لە کاتێکدا بەیبوون کاریگەری ئارامکەرەوە و هێورکەرەوەی هەبووە کە بە شێوەیەکی بەرچاو بیرەوەری و سەرنجدان خاو دەکاتەوە و هیواشی دەکاتەوە .
.
دکتۆر مارک مۆس، سەرۆکی بەشی دەروونناسی دەڵێت: نەعنا ناوبانگێکی باشی هەیە کە لە ڕووی یان دەروونییەوە ئاگایت پێدەدات . هەست بە کەمێک گەشاوەتر دەکەیت ، بۆیە هەوڵماندا ئەمە تاقی بکەینەوە بە پێدانی چای نەعنا بە خەڵک، یان چای بەیبوون، کە خواردنەوەیەکی ئارامکەرەوەترە و دواتر بیانخەینە ناو هەندێک تاقیکردنەوەوە . بۆمان دەرکەوت ئەو کەسانەی چای نەعنایان خواردووەتەوە یادەوەری درێژخایەنیان باشترە. توانیان وشە و وێنەی زیاتر بەبیرخۆیان بهێننەوە کە بینیویانە. لە بەرامبەردا ئەو کەسانەی کە چای بەیبوونیان خواردەوە لە وەڵامدانەوەی ئەرکەکاندا خاوتر بوون.