Categories
general

زیرەکبوون (چیرۆکی ڕاستەقینە)

زیرەکبوون (چیرۆکی ڕاستەقینە)

ڕۆژێکیان کە بە پیاسەکردنەوە بە نێو بازاڕدا هەنگاوم دەنا، چاوم کەوت بە برادەرێک. دوای چاک و چۆنی بۆ ماوەی چەند خولەکێک پێکەوە ڕۆیشتین بە ڕێدا، پرسیاری خوێندن و قوتابخانەی لێکردم. ئەوکات خوێندکاری ئامادەیی بووم. ئەو سەردەمە من لە دونیای خۆمدا دەژیام. تەنها بیرم لای وەرزش و پیاسەکردن و خوێندنەوەی ئەو کتێبانە بوو کە حەزم لێیان هەبوو.

ئەو برادەرە پورزای یەکێک بوو لە هاوڕێکانم کە بەناوبانگ بوو بەوەی کە زۆر زیرەکە. چەند ساڵێک لەمن گەورەتر بوو. منیش زۆر بە سادەیی وەلامم دایەوە. ئێستا بە جوانی بیرم نایەت من چیم پێ وت بەڵام ئەوەندەم بیرە پێی وتم یەعنی تۆ تەلەبەیەکی تەممەڵیت.

من هەرگیز چاوەڕێم نەئەکرد کەسێک هێندە قسە ڕەق و نەزان کەلام بێت. سەرم سوڕما لەو وەڵامەی ئەو. وەڵامەکەی هێندە ناخۆش بوو، کە لە ناخمەوە ئازارم پێ گەیشت.

بەڵێ ئەو ڕاستی دەکرد من قوتابیەکی تەممەڵ بووم. چونکە نمرەکانم زۆربەیان لە شەست و حەفتاکان تێنەدەپەڕین.

تا ساڵانێک، هەرکات ئەو کەسەم بیر دەکەوتەوە لە ناخمەوە ئازارم پێ دەگەشت. بەڵام بە داخەوە هێشتا زۆری ویست تاوەکو بە تەواوەتی دابچڵەکێم و بێمەوە بە خۆمدا.

من شەو و ڕۆژم خستەسەریەک بە وردی دەستم کردە خوێندنەوە لە بارەی زیرەکی چەندین کتێبی گەورە گەورەم لەبارەی دەرونزانی پەروەردەیی و دەرونزانی گەشە و دەرونزانی گشتی و دەرونزانی ئینکلینیکی خوێندەوە. بەڵام بەداخەوە نەک هەر هیچ تەکنیک و ڕێگایەکی کرداریم دەست نەکەوت کە خۆم چۆن زیرەک بکەم، بەلکو لە بابەتی ڕێژەی زیرەکی، لە هەمووی ناخۆشتر هەموو ئەو کتێبانە دەیانگوت ئای کیو IQ واتە ڕێژەی زیرەکی نەگۆڕە و بە گوێرەی توێژینەوەکان بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی لە منداڵیدا نمرەی ئای کیویان چەند بووە زۆربەیان لە گەورەییشیاندا هەر هەمان نومرەیان بەدەست هیناوەتەوە.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

بەڵێ، ساڵان تێپەڕین من هەر نمرەکانم باش نەبوون. من هەر کێشەم هەبوو لە گەل کۆشش کردن و لەبەرکردن. بەڕادەیەک بێهیوا بووبووم ئیتر باوەڕم بە دەفتەر و قەڵەم نەمابوو. چەندین جار بەبێ دەفتەر و بەبێ قەڵەم چوومەتە قوتابخانە.

دەیان جار لە کاتی وانەخوێندن من خەیاڵم لای هۆڵی وەرزش و ڕاهێنان بوو. هەموو خەیاڵێکم دەکردە کۆلارە و بە دڵی خۆم پەتم پێدەدا تا لەو ژیانە ڕاستەقینە پڕ لە ئازارە کەمێک قوتارم ببێت.

بە درێژایی ئەو ساڵانە بیرم نایەت کەسێک خەمی خواردبم و ئامۆژگاری کردبم کە قوتابیەکی ڕێکوپێک بم. ئاخر کێ لە منی دەپرسیەوە؟ هیچ کەس نەبوو ڕۆژێک بڕوانێتە کتێب و دەفتەرەکانم! ئێستا زۆر سەرم سوڕ دەمێنێ، ئای خوایە لە چ سەردەمێکدا گەنجیم بەڕێ کرد.

تەنها یەک کاری باش هەبوو کە لەو کاتەدا وازم لێنەهێنا ئەویش خوێندنەوە بوو. هەرچەندە پێان دەوتم کە خوێندنەوە کات کوشتنە و هیچ سوودی نیە. هەرچەندە پێیان دەوتم کە کەس بە کتێب هیچی نابێت بە هیچ. بەلام من هەر کتێبەکانم تاکە تروسکایی هیوامبوون. چیرۆکی مرۆڤە سەرکەوتوەکان، ئامۆژگاری مرۆڤە کاریگەرەکان، ئەمانە ئەو تاکە سەرچاوەیە بوون من بێهیوانەبم.

کێ دەیزان ڕۆژێک چەندین پزیشک و ئەندازیار و مامۆستا و ڕاهێنەر و وەرگێر و چی و چی پەروەردە دەکەم!

کێ بە خەیاڵیدا دەهات من ڕۆژێک لە بارەی زیرەکی و مێشک و فێربوون و یادگە و سەرنج و تەرکیز و مرۆڤی سەرکەوتوو بنوسم و کۆرس و پرۆژەم هەبێت!

کێ دەیتوانی ئەوە وێنا بکات زانکۆ بە پلەی نایاب تەواو بکەم و ماستەرەکەم بە زۆر باشە لەیەکێک لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی ئەوروپا تەواو بکەم.

چەند ڕێنمایەک بۆ باشکردنی توانای تەرکیز

خوایە سوپاس بۆ تۆ، ئەمانە هەموو لە بەخششە نەبڕاوەکانی تۆن.

پێ دەچێ بلێیت ئەی کە ئای کیو ناگۆڕێت تۆ چۆن گۆریت؟

ئازیزانم یەکەم ئەو توێژینەوەیە لەسەر زۆرینەی ئەو خەلکەیە کە هەرگیز هەوڵی تایبەتیان نەیاوە، توانای مێشکیان باشتر بکەن، ئەوان هەرگیز تەکنیکی یادگە و سیستمی سەرەکی و راهێنانی تەرکیز و سەرنج و ستایلی ڕوانین و فێربوونیان نەخوێندوە.

لەلایەکی تریش سالانێکی زۆر نیە کە باس لە نێرۆپلاستیسیتی و کریستڵ ئینتلجنس و ئەم بابەتانە دەکرێت کە لێرەدا بوار نیە ڕوونیان بکەمەوە.

ئازیزانم زیرەکبوون پەیوەندی بە چەند بابەتێکەوە هەیە:

یەکەم: پەرەپێدانی تواناکانی مێشک وەک سەرنج، تەرکیز، یادگە.

دووەم: فێربوونی ڕیگاکانی کۆشش و چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە.

سێهەم: لە هەمووی گرنگتر باوەڕ و هیوا، ئەگەر من وەک سەدانی پێش خۆم کاتێک پێیان وتم – تۆ قوتابیەکی تەممەڵی- باوەڕم بکردایە و قبوڵم بکردایە کە من تەممەڵم و زیرەک نابم. چیرۆکەکەم دەبوویە چیرۆکی هەزاران کەسی ئەم دنیایە کە بە تەممەڵی هاتن و ڕۆشتن.

بێهیوانەبووم و وازم نەهێنا تا ڕۆژێک گەیشتم بەوەی کەویستم. ئێستا لەم ئەکادیمیایە ڕێگای چەند ساڵەی مەحاڵمان زۆر کورت کردۆتەوە.

تەنها پێویستە تۆش بێیتە نێو ئەو دەیان و سەدان کەسەی کە لە گروپەکانی ئاوات ئەکادیمی خەریکی خوێندن و ڕاهێنانن.

دەتوانیت هەر ئێستا بەشداری پرۆژەی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە بکەیت. ئەگەر کات و پارەت نیە و بارودۆخت گونجاونیە. فریای کۆرسی زیرەکبوون بکەوە. لەم کۆرسەدا لە ماوەی چوار شەودا ئەوە فێرببە کە من چوار ساڵ شەونخونیم کێشاوە و لەگەل ئەوەشدا فێری نەبووم و بەدەستم نەهێناوە.

من باوەڕم وایە ئەم کارەی ئێمە ژیانەوەیە. کەسیش باسی ئەوە نەکات کە بۆچی بە پارەیە چونکە ڕۆژانێک لە وەزارەتی پەروەردە بە وەزیر و ڕاوێژکاری وەزیر و بەرپرسی ڕاهێنانم دەگوت من ئەتوانم قوتابیە تەممەڵەکان بکەمە قوتابیەکی ئاسایی یان زۆر زیرەک، تکایە پرۆژەکەم بخەنە بواری جێبەجێکردن، من بەبێ بەرامبەر ئەم کارە دەکەم بەلام ئەوان لە رووی کرداریەوە هیچ هەنگاوێکیان نەنا.

خودناسی

لەمەشدا بێ هیوا نەبووم خۆم پرۆژە و کۆمپانیام دامەزراند و کتێب و گۆڤارم چاپ کرد و کۆرس و وانە و سیمینارم پێشکەشکرد. ساڵانێک شەو رۆژ ژیانم لە خۆم و خێزانم حەرام کرد و نزیکەی دەساڵی تەمەنم لەم پێناوەدا کارم کرد کە کۆتاییەکەی مایەپوچ بوون و زەرەر و قەرزاری بوو.

هەتا ئاوات ئەکادیمیم دامەزراند. ئێستا لەم ئەکادیمیایە بە پشتگیری خوای بەرز و باڵا و هاوکاری بەشداربوان توانیمان خەونەکان بێنینە دی.

دڵنیام لە ئاوات ئەکادیمی بە پشتیوانی الله جل جلاله هەزاران کەس دەگەیەنینە ئاوات و خەونەکانیان.

دڵسۆزتان

ئاوات نەسروڵا