Categories
general

١٠ لەگرنگترین توێژینەوە فێرکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٠

١٠ لەگرنگترین توێژینەوە فێرکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٠

هەستاین بە پێداچونەوە بە سەدان  لەو توێژینەوە فێرکارییانەی کەلە ساڵی٢٠٢٠ ئەنجامدرابون،  پاشان تیشکمان خستە سەر ١٠ لە گرنگترینیان—کە  تایبەت بون بە خوێندنی ئۆنلاین  هەتا جەنگی خوێندنەوە وە پێداچونەوە بە  ستانداردی تاقیکردنەوەکان.

یۆکی تێرادا، ستیفین مێریل ٤-١٢-٢٠٢٠

وێناکردنی ساڵی ٢٠٢٠ بە ساڵێکی ئاڵۆز  شتێکی بێمانایە. چونکە بە هۆی ئەم بەڵایەی  کەلە هەموو  جیهاندا ژیانی وەستاند، مامۆستایان هەوڵێکی زۆریاندا بۆ گۆڕینی وانەکانی ناو پۆل بۆ ئۆن لاین یان بە شێوازی ئاوێتە، وە توێژەرەکانیش وردە وردە هەڵسان بە کۆکردنەوەی سەرنج و تێبینیەکانیان لە سەر لایەنی چاکە و خراپەی ئەوەی کە ڕودەدات لە خوێندنی ئۆنلاین دا

لە میانەی ئەمەشدا  شارەزایانی مێشک و دەمار بەڵگەی سەلمێنەریان خستوەتە ڕوو بەوەی لە قوتابخانەکان بەردەوامی بدرێت بە نوسینی دەستی نەک کیبۆرد .

 لە دوای داخستنی زۆرێک لە وێستگەکانی ووزە ی  خەڵوز لە شیکاگۆ، لێکۆڵەران ڕایانگەیاند ژمارەی سەردانیکەرانی هۆبەی منداڵان  لە فریاکەوتنی خێرا ڕوی لە دابەزین کردوە و ژمارەی نەهاتن بۆ قوتابخانەکان بە هەمان شێوە ڕوی لە کەمی کردوە،  ئەمەش ئەوە بیری ئێمە دەخاتەوە کە بابەتەکانی تایبەت بە  دادوەری فێرکاریی کاری خۆی دەکات و تەنها قەتیس نابێ لە دەرگای  قوتابخانەکاندا .

مەبەست ئەوەیە دادپەروەرانە نیە کەبە تەنها خودی قوتابخانەکان  بەرپرسیار  بزانرێت لە رەوشی خوێندن بەڵکو هۆکاری دیکەش هەن وەک  پیسبونی ژینگە

١- بۆ فێربونی ووشەی نوێ قوتابیەکان بەم شێوەیە ڕابێنە:

لەکاتی فێربونی وشەی نوێدا قوتابییەکان وا ڕابێنە کە نواندن بە وشەکان بکەن. ئەمەش بە دڵنیاییەوە لەناخەوە چێژێکی سەربەخۆ  دەبەخشێت بە منداڵەکان، توێژینەوەیەک لە ٢٠٢٠ دەری خستوە قوتابییەکان دوای یەک مانگیش توانیویانە وشەکانیان بیربێتەوە

توێژەران داوایان لە قوتابییە هەشت ساڵانەکان کرد  گوێ لەهەندێ وشە بگرن کە بە زمانێکی دیکەیە ، پاشان دەستیان بەکاربێنن بە هێما و نواندن بیگونجێنن بۆ نمونە کاتێک دەیانەوێت وشەی ئەڵمانی (flugzeug) لەبەر کەن کە بە واتای فڕۆکە دێت،  ئەگەر دەستەکانیان بکەنەوەو  لەبەر خۆیانەوە وا نیشان بدەن کە دەفڕن، ئەوا دوای دوو مانگیش لە سەدا ٧٣ یان باشتر لە بیریان دەمێنێ وەک لەوانەی کە تەنها بە گوێگرتن وشەلەبەردەکەن بەبی هیچ نواندن و لێکچواندنێک . لەلایەکی دیکەوە توێژەران گەیشتنە هەمان دەرەنجام ، هەرچەن کاریگەرییەکەی کەمتر بوو ، ئەمەش کاتێک قوتابیەکان لە کاتی گوێگرتن لە وشەکان  تەماشای وێنەکانیان دەکرد .

ئەمەش بیرهێنانەوەیەکی ئاسانە ئەگەر ویستت قوتابیەکان شتەکانیان بیربێتەوە ، هانیان بدە بەوەی بە ڕێگەی جیاواز فێربن ،  وەک بە کێشانی وێنەی شتەکان  لەسەر کاگەزێک یان  بە نواندن یا لێکچواندنی بە شتی دیکە

٢-شارەزایانی مێشک و دەمار پێداگری  دەکەن لە بەهای نوسین بە دەست

  لە ساڵی ٢٠١٢ وێنەی مێشکی منداڵان لەکاتی نوسین بە دەست چالاکتر دەبوو ، پشکنینەکانی بەڵام ئەم حاڵەتە لە کاتی نوسینی کۆمپیتەریدا دەرنەدەکەوت. لە ساڵی ٢٠٢٠ تیمێک لە لێکۆڵەران دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە منداڵانی پۆلی حەوتەم لەکاتی نوسین بەدەست  ،  وێنە کێشان و تایپکردن ،   بۆیان دەرکەوت نوسین بەدەست و وێنەکێشان کاریگەری زۆرترە لەسەرمێشک و دەمار و  بە شێوەیەکی قوڵتر فێردەبون.

 کۆمەڵێک لە توێژەران پێش  لێکۆڵینەوەکەی ساڵی ٢٠١٢ ئەوەیان ڕونکردەوە  (کاتێک ستراتیجیەتی فێربون بەشێوەیەکی خودی بێت ئەوا کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر چالاکی مێشک)  هەروەها تایپکردن با هەمان شێوەی نوسین بەدەست یا وێنە کاریگەری لەسەر چالاکی مێشک ناکات.

هەڵەیە ئەگەر بێت و تایپ بکرێتە جێگرەوەی  نوسینی دەستی ، هەموو مناڵێک پێویستی بەوە هەیە کە لە تەکنەلۆجیادا شارەزابێت ، بەڵگەش هەیە کە تەکنەلۆجیا هاوکاری ئەو منداڵانە دەکات کە گرفتی خوێندنەوەیان هەیە و زاڵ دەبن بەسەر کۆسپەکانی بەردەمیان ، وەک ئەو دەستنوسانەی کە  خوێندنەوەیان ئاسان نیە ، ئەمەش لە کۆتایدا دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی گونجاو  کە بتوان پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن.  ( بە پێی سەنتەری Yale بۆ ئەوکەسانەی گرفتی خوێندنەوەیان هەیە)

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

 ٣-بە پێی هەڵسەنگاندنەکان ئاکت خاڵی نەرێنی بەدەست هێناوە

بە پێی توێژینەوەیک کە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە هەڵسەنگاندنەکانی ACT نەبوەتە پێوەر بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکان ،پەیوەندیەکی لاواز هەندێجار نەرێنی هەبوو کاتێک کە بابەتەکە پەیوەستبوو بەڕادەی سەرکەوتنی قوتابیان لە کۆلێژەکان.

بەڵگەی کەم هەیە لەوەی کە قوتابیان بتوانن سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنن ئەگەر هەوڵیش بدەن نمرەی باشتر لە ACT بەدەست بهێنن توێژینەوەیک بۆ ئەوانەی کە دەرەجەی باشیان هێناوە لە ئاکت بەڵام لە قوتابخانە ناوەندییەکان نمرەیەکی ئەوتۆیان نەبوە زۆر جار نمرەکە ناگاتە ئەو ئاستەی کە لە زانکۆ وەربگیرێن پێچەوانەی خشتە سەختەکانی زانکۆیە.

ساڵی پار SAT ئامۆزای ACT ساڵێکی گوماناوی پیشاندا ،لە توێژینەوەیەکدا لە ساڵی ٢٠١٩ کە لەسەر ٥٠٠٠٠ قوتابی کە لەلایەن برایان گاڵا ئەنجام درابوو وە لەنێویشیاندا ئەنجێلا داکۆرز هەبوو ، توێژەران گەشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە نمرەکانی قۆناغی ئامادەیی زۆرتر لە نمرەکانی سات پێشبینی دەرچون لە قۆناغی زانکۆ دەکرێت.

هۆکار؟ توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کەنمرەکانی ئامادەیی کارامەیی قوتابیان زیاتر دەردەخەن وەک خۆڕاگری وبەردەوامی بەڕێوبردنی کات و خۆ دورگرتن لە شتی بێسود. بەدڵنیایەوە هەر قوتابیەک خاوەنی ئەم کارامەییانە بێت دەگاتە زانکۆ.

٤-کەرەستەی خاو ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پلەبەندی

توێژینەوەیەکی نوێ دەری دەخات کە هەنگاوێکی سادە هاوکار دەبێ لە کەمکردنەوەی کاریگەری خراپی لایەنگیری لەکاتی هەڵسەنگاندندا: پێوەرەکانت با ڕون و ئاشکرا بن پێش دەسپێکردن بە هەڵسەنگاندن و هەردەم بە ڕیک و پێکی بگەڕیوە  بۆ پێوەرەکان.

لە ساڵی ٢٠٢٠زیاتر لە ١٥٠٠ قوتابی و مامۆستا داوایان لێکرا نمونەی نوسینی قوتابیەکی گریمانەیی پۆلی دووەم پۆلێن بکەن،  هەموو  چیرۆکەکانی نمونەکە وەک یەکبون بەڵام لە گروپێکیاندا لە چیرۆکەکەدا یەک لە قوتابیەکان ئاماژەی بە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە دەکرد بە ناوی داشاون ، لە کاتێکدا کە گروپەکەی دیکە ئاماژەیان بەبراکەی دەدا کە ناوی کۆنور بوو. مامۆستایان بە ڕێژەی  سەدا ١٣  نمرەی باشتریاندا بە نوسینەکانی کۆنور، ئەمەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەردەخات بێئەوەی قوتابیان خۆیان هەستی پێبکان ئەوکەسەی کە هەستا بە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە ڕوندەکاتەوە کەوا کاتێک پێوەرەکانی نمرە پێدان نا ڕوون بن ئەوا شێوازە باوە کۆنەکە کاری پێدەکرێت بەڵام ئەگەر مامۆستایان پێوەری ڕون و ئاشکرایان لەبەردەست بێ لە کاتی هەڵسەنگاندنی نوسینێکدا بۆ نمونە پێوەرەکە ئەوەبێت کە ئایا قوتابیەکە توانیویەتی گێڕانەوەیەکی پڕاوپڕو باش لەبارەی ڕوداوێکەوە بخاتە ڕوو ئەو کاتە مامۆستا ڕزگاری دەبێ لە جیاوازیکردن لە کاتی نمرە پێداندا بەڵکوو بەپێی پێوەرەکە نمرە دەدات.

٥-وێستگەکانی ووزە ی خەڵوز پێویستە چی بکەن بۆ لایەنی فێرکاری؟

کاتێک کە سێ لە وێستگەکانی خەڵوز لە شیکاگۆ داخران نەهاتنی قوتابیانیش بۆ قوتابخانەکان لەسەدا حەوت ڕوی لە کەمی کرد ، هەرەها سەردانی کەرانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕابۆ بەهەمان شێوە ڕوی لە کەمی کرد .

ئەم تویژینەوە سەر سوڕهێنەرە لەساڵی 2020لە لایەن  سەنتەری ((   Duke and Penn ))   ئەنجامدرا ئەوە ئاشکرا دەکات کە هۆکارە ژینگەیەکانی وەک  هەوای پاک ، تاوانەکانی گەرەک و کۆڵانەکان، پحسبونی ژینگە  کاریگەریان هەیە لەسەر توانای فایربونی مناڵەکان .

 بەشێوەیەکی گشتی تێچوی هەلی جێگرەوە سەرسوڕهێنەرە: نزیکەی ٢.٣ ملیۆن منداڵ لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و سەرەتایی هەتا ئێستەش لەو خوێندنگانە دەخوێنن کە ١٠کیلۆمتر دورە لە وێستگەی خەڵوزەکەوە

لێکۆڵینەوەکە  پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێکی زۆر لە توێژینەوە کە ئەو پرسیارەمان بیر دینێتەوە کە دادوەری فێرکاری تەنها لە قوتابخانەدا قەتیس نابێ. جیاوازی لە دەسکەوت یا دەرئەنجامەکان دادپەروەرانەیە،

 بە پێی لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر ساڵانی سەرەتای ژیانی منداڵان ئەنجامدراوە ، توێژەران ڕاسپاردەیان ئەوەیە کە لە قوتابخانەکاندا هەلی یەکسان بەدەست نایەت تا ئەوکاتەی لە ناو ماڵەکان و شارەکان گەڕەکەکان هەلی یەکسانی بەدەست نەیەت.

بە نیوەی کات بگە بە خەونەکانت، لەو کاتانەی دەوروبەرت نایانەوێت سەرکەوتوو بیت.

٦- ئەو قوتابیانەی پرسیاری باش دەکەن فێرخوازی باشترن

  هەندێ لە ستراتیژییە بەربڵاوەکانی  وەک جەخت کردن لە سەر پەرەگرافێک یان  دابەشکردنی بابەتەکەو دوبارە خوێندنەوە و تێبینیکردن و خەت هێنان بەژێر دێڕە گرنگەکاندا ، بەپێی هەبدێ لە توێژینەوەکان کاریگەرییەکی کەمی هەیە. لە ساڵی ٢٠٢٠ لێکۆڵینەوەیەکی نوێ تیشکی خستە سەر جێگرەوەیەکی بەهێز: هاندانی قوتابیان بۆ پرسیارکردن سەبارەت بەوەی کە فیری بون، پلەبەپلە فشار بخرێتە سەر قوتابیان بۆ ئەوەی پرسیار و بە دواداچونی زیاتر بکەن ،لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەو قوتابیانەی کە یەکێک لە بابەتەکانیان خوێندبوو پاشان هەستان بەدروسکردنی پرسیار لەسەر بابەتەکە ١٤ خاڵیان بەدەست هێنابوو ،بەمەش بەرزترین ڕادەیان بەدەست هێنابوو لە هەڵسەنگاندنەکەدا ، لە بەرامبەر ئەو قوتابیانەی کە ستراتیژی نەرێنیان بەکار هێنابوو وە تەنها تێبینیەکانی خۆیان و وانەکانیان دەخوێندەوە ،بەمەش توێژەران گەشتنە ئەو بڕیارەی کە پرسیارکردن نەک وا  دەکات باشتر لە وانەکان تێ بگەن بەڵکو وایان لێدەکات باشتر بیریان بێتەوە. 

چەندین ڕێگەی زۆر باش هەیە کە وا لە قوتابیان دەکات پرسیاری بەپێز بکەن

: لەکاتی تاقیکردنەوەدا  دەکرێت مامۆستا داوا لە قوتابیان بکات پرسیاری تایبەت بکەن  یان (Jeopardy) کە یاریەکە بۆ منداڵان بەکاربهێنێت کە سەکۆیەکە بۆ قوتابیان.

٧-ئایا توێژینەوەی ٢٠٢٠ کۆتایی بە جەنگی خوێندنەوە هینا؟

یەکێک لەو بەرنامانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری هەبوو لە هەمان کاتدا کاریگەریەکی خراپی هەبوو ، توشی زەبرێکی کوشندە هات کاتیک کۆمەڵێک پسپۆری بواری خوێندن ڕایانگەیاند کە ئەم بەرنامەیە  ناتوانێ  ببێتە پێشەنگ بۆ فێرکردنی قوتابیان لە خوێندنگەکانی ئەمریکا.

لە لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ شارەزایان ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ئەو پرۆگرامە گوماناوییە کە ناوی( یەکەکانی خوێندن) کە لەلایەن لوسی کارکنزەوە لە ماوەی چوار دەیەدا گەشەی پێدرا ،کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەو نوسین لە کۆلێژی مامۆستایان ،ئەم پرۆژەیە شکستی هێنا لە فێرکردنی خوێندکارانی لاو کەچۆن کۆدەکان بکەنەوە، بەم شێوەش دژایەتیەکی ڕاستەوخۆی لە گەڵ توێژینەوە چەسپاوەکان دەکرد.

 توێژینەوەکە زەنگی لەناوچون و کۆتایی لێدا بۆ ئەو پرۆسانەی کە لە بەهای بیستنی کەم دەکردەوە ،لە پێناوی ئەوەی قوتابیان سەرچاوەی جۆراو جۆر بەکاربهێنن ،وەک ڕوداوەکان و وێنەکانی ناو چیرۆکێک  کە بۆ دەرخستنی ووشە ئالۆزەکان بەکار دێ ، ئەمەش ڕێچکەیەکە زۆرجار پەیوەستە بە( شارەزایی خوێندن و نوسینی هاوسەنگ).

 لە ڕاپۆرتێکدا کە دەستی ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئا پ ئێم کەوتوە وا دەردەکەوێ وا کالکنیس پاشەکشەی کردبێ لەم خاڵە کە لەم بارەیەوە نوسیویەتی لایەنەکانی خوێندەواری هاوسەنگ پێویستی بە هاوسەنگی نوێ هەیە.

کۆرسی خێراخوێندنەوە

٨-نهێنی سەرکەوتنی خوێندنی ئۆنلاین

لە ساڵی ٢٠٢٠ تیمێک لە زانکۆی جۆرجیا ڕاپۆرتیان کۆکردەوە سەبارەت بە باشترین کارپێکردنی فێربون لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ، لەکاتێکا کە بەڵگەکان لەسەر ئەم بوارە زۆر پەرش و بڵاو بوو،  ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات هەندێ بابەتی لۆجستی وەک بەردەست نەبونی بابەتەکان گرفتەکەیە نەک تێنەگەشتن لە بابەتەکە، کە لەدیارترین کۆسپەکانی بەردەم خوێندنی ئۆنلاینە.

  ئەمەش بەو واتایە نایەت کە قوتابیان لە فۆتۆسینسس تێناگەن بەڵکو بەو واتایە دێت ئەوان وانەکانی فۆتۆسینسس یان دەست نەکەوتوە لە فۆتۆسینسس دا ئەم بیر و بۆچونە  دوبارەبونەوەی ئەو توێژینەوەیە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ کرابوو ،کە پێداگری لەسەر ئەو بۆچونە دەکردەوە کە پێویستە ناوەڕۆک و بەشەکانی خوێندنی ئۆنلاین زۆرتر لە خوێندنی ئاسایی ڕێکبخرێتەوە(خوێندنی ناو پۆل) مامۆستایان پێویستە ناوەندیکی تایبەت بەکاربهێنن بۆ بەڵگەنامە گرنگەکانی وەک ئەرکەکان ، ئاسانکردنەوەی پەیوەندیەکان و ئاگادارییەکان ، ئەمەش بەوەی مامۆستا تەنها لە ڕیگەی یەک کەناڵەوە پەیوەندی بە قوتابیان بکات وەک(ئیمێڵ-نامە) وە خۆی دوربگرێت لەهەر شتێک پشێوی و ئاڵۆزی بۆ قوتابیەکان دەخاتە ڕوو ، وەک هەر نوسینێک کە خوێندنەوەی زەحمەت بێت یان نەخش و نیگاری نا پێویست.

 لەو ڕوانگەی کە خوێندنی ئۆنلاین بابەتێکی نوێیە بۆیە بە دواداچونی ڕێک و پێک گرنگی خۆی هەیە، وەک بەردەست بونی ئینترنێت و ئاسانی بەکارهێنانی.

 مامۆستایان پیویستە ڕاپرسی ئاسان بخەنە ڕوو کە ئەم پرسیارانە لە خۆ بگرێت

(ئایا گرفتی تەکنیکیت هەیە؟)

(ئایا بەئاسانی دەتوانی ئەرکەکانت دەستنێشان بکەیت و لێیان تێدەگەیت)

ئەمەش بەمەبەستی دڵنیا بون لەوەی قوتابیان بتوانن بە ئاسانی ڕابێن بە خوێندی ئۆنلاین.

٩-پێت خۆشە زمانەکان فێرببیت؟ بە سەرسوڕمانەوە ڕەوشی هێما دانان هاوکاری باشت دەکات

بەپێی توێژینەوەیک کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە بە دانانی هێما یان لێکچواندن، ئاسانتر لە بیرکاری  دەتوانی فێری زمانێکی وەک ئیسپانی-چینی ببیت، ئەمەش ئەوبۆچونەی پێچەوانە کردەوە کە پێشتر لەبارەی هێما دانانەوە هەبوو.

 لەم توێژینەوەیەدا داوا لە هەندێ لاو کرا کە ئەزمونیان نەبوو لە هێما گوزاری، کە داوایان لێکرا  فێری بەرنامەی (Python) بن، کە بەرنامەیەکی بەناوبانگی فیربونی زمانە پاشان هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا لە وەڵامدانەوەی پرسیاڕی بیرکاری و فێربونی زمان دا، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە کارامەییان لە وەڵامدانەوەی بیرکاری دا تەنها لە سەدا ٢ بو  ،لە کاتێکدا کە کارامەییان لە فێربونی زمان دا لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە ٩ بەرامبەر بو بە ڕێژەی لە سەدا ١٧. ئەمەش بۆچونێکی گرنگە چونکە زۆرجار داوا لە قوتابیان دەکرێت خولی پێشکەوتنی بیرکاری ببینن، ئەمەش کۆسپێکی ناپێویستە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو قوتابیانەدا و ناتوانن تێیپەڕێنن.

NLP

١٠-   توێژەران گومانیان هەیە لەوەی ئەرکی خوێندنەوە تەنها بریتی بیت  دۆزینەوەی بیرۆکەی سەرەکی

پەیمانگای فۆردهام لە توێژینەوەیکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند کەوا ناوەرۆک بریتیە لە تێگەشتن، ئەمەش وەک ڕوبەڕوبونەوەیەک دەردەکەویت، چونکە هەڵوێست وەرگرتنێکە لەو گفتوگۆ بەردەوامەی دەربارەی وانەی کارامەیی خوێندنەوە لە بەرامبەر وانەی تێگەشتن لە ناوەڕۆک .

لەکاتێکدا قوتابیانی سەرەتایی کاتێکی زۆر دەبەنە سەر لەکارکردن لەسەر پەیداکردنی ( بیرۆکەی سەرەکی) ، (کورتکردنەوەی بابەت) ئەم ئەرکانەش لەو باوەڕەوە سەرچاوەی گرتوە کەوا خوێندن توانستیکی جودایە وە قابلیەتی مەشق و فێرکردنی هەیە وە بە ئاسانی لە بوارەکانی ناوەڕۆکدا ئاڵوگۆڕدەکرێت – بەڵام ئەم قوتابیە منداڵانە بەم شێوەیە نین ، توێژینەوەکە گەشتە ئەو ئەزمونەی (دەسکەوتی خوێندنی زیاتر کە مامۆستا باشەکان ئاواتی پێدەخوازن).

کەواتە چ کارێک بەسودە؟  توێژەران تەماشای داتای زیاتر لە ١٨٠٠٠ قوتابیان کرد کە لە باخچەی ساوایان تا پۆلی پێنجەم بون،  وە تەرکیزیان خستبوە سەر ئەوکاتە کە قوتابیان بردبویانە سەر وەک بیرکاری، کۆمەڵایەتی، ئی ل  ، بۆیان دەرکەوت کە وانەکۆمەڵایەتییەکان تاکە بابەت بو کە بە شێوەیەکی ئەرێنی و ئاشکرا کاریگەری هەبوو لەسەر باشترکردنی خوێندن .

لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێت ئەگەر قوتابیان بابەتێکی چڕو پڕ و دەوڵەمەندیان لە بابەتەکانی پەروەردەی شارستانی ،یاسا و مێژوویان    لەبەردەست بێت ،ئەوا کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر فێربونیان لەم شێوازەی کە ئێستە بەکاردێت.

وادەردەکەویت چیتر پێویست بە ڕوبەڕوبونەوەو بەرهەڵستیکردن نەکات: دەرئەنجامەکانی پەیمانگای فۆردهام بەخێرایی جێگەی خۆیان گرتەوە، ئەمەش ئەو بانگەشەیە تێدەپەرێنێت کە سنوردارە و خۆی لە خویندنەوەی بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا دەبینێتەوە.

بە پێی ناتالیا وێکسلەر نوسەری کتێبی  The Knowledge Gap( بۆشایی مەعریفی  ) کە کتێبێکی پەسەندکراوبو،  زانینی ناوەڕۆکی بابەتەکە و خویندنەوە ،چون بەناو یەکدا.

 ئەو قوتابیانەی کە  باکگراوەندێکی مەعریفی زیاتریان هەیە باشتر لە دەقەکان تێدەگەن  و دەتوانن زۆرترین زانیاری  لەوەی پێشتر فێری بون بەبیر خۆیان بێننەوە ، ئەمەش یادەوەرییان فراوان دەکات و یارمەتیدەریکی باشە بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن.