Categories
memory

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

پڕۆگرامی 3 مانگیی بۆ چالاککردنەوەی مێشک و یادگە و بوون بە کەسێکی زیرەك و بە توانا

لە ژیاندا زۆر جار ڕووبەڕووی کێشە ئەبیتەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ فێربوون و گەشەکردن.

لەوانەیە بتەوێت کەسێکی داهێنەر بیت، زمانی زۆر فێربیت و کتێبی زۆر بخوێنیتەوە یان تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بکەیت، بەڵام هەمیشە بێ تاقەت و بێزار ئەبیت چونکە کاتێکی زۆرت نیە یاخود شتەکانت بیرئەچێتەوە و  بەدەست خراپی یادگەت بەردەوام ئەناڵێنی. 

گرنگ نیە کەوا تۆ وەك زانستخوازێك زۆر ماندویت، بێزار و بێ هیوا بوویت یانیش بەهۆی تەمبەڵی مێشکتەوە ناتوانی چێژ لە ژیان وەربگری. 

چونکە تۆ بە تەنها نیت، بەڵکو ئێمە لە ڕێی مۆبایلەکەتەوە هەمیشە لەگەڵتین و یارمەتیت ئەدەین تاکو بە تەواوی ژیانی خۆی بگۆڕیت و بگەی بەو ئاستەی کە ئەتەوێت.

ئێمە دەرفەتێکی ناوازەمان ڕەخساندووە بۆ ئەو کەسانەی بەڕاستی حەز بە گۆڕانکاری ئەکەن لە ژیانی خۆیاندا و ئەیانەوێ بگەن بەو پەڕی سەرکەوتن و بەختەوەری بەهۆی دۆزینەوەی توانای ڕاستەقینەی مێشك و یادگەیان.

لەم پڕۆگرامە ناوازەیەدا فێری چەندین نهێنی کاریگەر ئەبیت بۆ ئەوەی بتوانی مێشك و یادگەت چالاك بکەیتەوە و بە شێوەیەکی دروست بەکاریان بهێنی. ئەم پڕۆگرامە پێکدێ لە چەندین تەکنیك و ستراتیژی سەلمێندراو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت خێراتر لەوەی بیریان لێ ئەکەیتەوە.

ڕاستیە سادەکە ئەوەیە ئەو کەسانەی کەوا زیرەك نین و بە کەسانێکی تەمبەڵ ناوزەد ئەکرێن ،هۆکارەکەی ئەوەیە نەیانتوانیوە فێری ئەو کارامەییانە ببن کە مێشکیان بەهێز ئەکات و وایان لێ ئەکات داهێنەرانە بژین.

خۆشبەختانە ئێستا تۆ وەك دەیان بەشداربووی تر دەرفەتی ئەوەت هەیە فێری تەواوی ئەو نهێنی و کارامەییە  کاریگەرانە ببی کە یارمەتیت دەدەن ببیت بە کەسێکی زیرەك و چالاك.

تۆش وەك ئەوان بە شێوازێکی کرداری ئەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم پڕۆگرامە بە تەواوی ژیانت ئەگۆڕێت و ئەتگەیەنێ بە خۆشبەختی و کامەرانی.

شێوازی پڕۆگرامەکە چۆنە و چی فێر ئەبیت؟

پڕۆگرامەکە دابەشی سەر 10 هەفتە ئەکرێت، دوای بەشداری کردنت ئەکرێیتە ناو گروپی تایبەت لە تیلیگرام، کە لە ژێر چاودێری مامۆستا و سەرپەرشتیاران ڕاهێنانەکان ئەنجام ئەدەیت و دوای تەواو کردنی هەر هەفتەیەك تاقیکردنەوەیەك ئەکەیت. 

پڕۆگرامەکە بە دوو شێواز پێشکەش ئەکرێت:

یەکەم: بە شێوازی تۆمارکراو کە ئەویش لە دوو بەش پێکدێت. 

بەشی یەکەم: خولی تۆمارکراوی چالاککردنەوەی مێشک، کە تێیدا سودمەند ئەبیت لە چەندین بابەتی گرنگ، وەك:

 یادگە چییە؟ و جۆرەکانی یادگە و قۆناغەکانی یادگە کامانەن؟ – *

 سەرنج چییە؟ و لەگەڵ چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی سەرنج. – *

 تەرکیز چییە؟ و بەربەستەکانی بەردەم تەرکیز چین و چەندین ڕێنمایی بۆ- * بەهێزکردنی تەرکیز. 

 14 بنەمای گرنگی یادگە کە یارمەتی دەرن بۆ بەیادسپاردنی زانیاریەکان بە- * کاتێکی کەمتر و بە شێوەیەکی باشتر. 

 7 ستراتیژی کاریگەر کە بۆ ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانەت ئەتوانی بەکاریانبهێنی، – *وەك لەبەرکردنی ناوەکان، وشەی زمانەکان، لیست و…… هتد. 

 7 تەکنیكی کاریگەر کە فێربوونت لەلا خۆشەویست ئەکەن و زۆر بەئاسانی- * زانیاریەکان لەبەرئەکەیت، بێ ئەوەی لەیادت بچنەوە.

 کاریگەری خۆراکی سودبەخش و زیان بەخش لەسەر یادگەت.- *

 چۆن و بە چ ڕێگەیەک تەندروستی مێشکت ئەپارێزیت؟

 نەخشەی زەینی چییە؟ چۆن لەڕێگەی بەکارهێنانی نەخشەی زەینییەوە- * زانیاریەکان کورت ئەکەیتەوە، تاکو لە بیرت نەچنەوە.

 فلاش کارد چییە؟ و کاریگەری سود لێ وەرگرتنی لە کاتی تاقیکردنەوە و – *فێربوونی زمانی نوێ.

 – *وشەی کلیلی چییە؟ و چۆن وشەی کلیلی دەرئەهێنی لە کاتی خوێندنەوەی کتێب و پڕۆسەی فێربوون؟

 چەندین ڕێنمای بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و لەبەرکردنی هەر دەقێك. – *

 کاریگەری هەناسەدان و پشودان لەسەر مێشك و چۆنیەتی ئەنجامدانیان بۆ- * بەهێزکردنی مێشك.

 چۆنیەتی فێربوون لە ئاگا و نا ئاگادا. 

 چەندین وانە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی مێشك و بەهێز کردنی مێشك. – * 

بەشی دووەم: خولی تۆمارکراوی سیستەمی سەرەکی

ئێمە تاکە ئەکادیمیاین لە کوردستان کەوا خولی سیستەمی سەرەکی بڵێینەوە، سیستەمی سەرەکی بریتیە لە وێنەدان بە ژمارەکان کە ئاسانکارییەکی یەکجار زۆر بۆ تۆی زانست خواز ئەکات لە پڕۆسەی فێربونتدا.

سودەکانی سیستەمی سەرەکی چین؟

  تاکو 10,000 فێرئەبیت کە وێنە بدەیت بە ژمارەکان.- *  

 ئەتوانی زانیاریەکان بە ڕیزبەندی لەبەر بکەیت، بێ ئەوەی لە یادت بچنەوە یاخود- *  لێت تێکەڵ بن.

 کاریگەریێکی بێ وێنەی هەیە لە سەر بەهێزکردنی مێشك و یادگە.- * 

 توانای خایاڵکردن و داهێنانت بەهێز ئەکات.- * 

 ئەتوانی قورئانی پیرۆز بە ژمارەی سورەت و ئایەت لەبەر بکەیت.- * 

 ئەتوانی تەواوی لیست و خاڵەکان کە ژمارەیان لەگەڵ بێت وەك خۆیان لەبەریان- *  بکەیت.

 چارەسەرێکی زۆر بەهێزە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی لە بیرچوونەوە- * .

شێواز دووەم: وانە ڕاستەوخۆکان

هەفتانە سێ وانە ئەخوێنیت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە. کە تێیدا چەندین بابەتی گرنگ و بەسود باسی لێوە ئەکرێت، وەك:

 ڕاهێنانی لەبەرکردنی بینینی، کە ئەتوانی بە هۆیەوە قورسترین بابەتەکان بە *  کاتێکی کەمتر و خێراییەکی زیاتر لەبەر بکەیت.

 ڕاهێنانی لەبەرکردنی بیستنی، کە ئەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای بیستنت بۆ* لەبەرکردن بەشێوەیەکی ناوازە و جوان.

 ڕاهێنانی خێرا بینین، کە ئەبێتە هۆی بوژانەوەی مێشك و بەهێزکردنی ماسولکەی* چاو.

 خێرا خوێندنەوە، لەگەڵ مامۆستا ڕاهێنانی لەسەر ئەکەیت، بۆ زیادکردنی خێرایی *خوێندنەوەت.

 بەشێوەیەکی کرداری فێری دانانی پلانی ڕۆژانە ئەکرێیت، بۆ ئەوەی ژیانی خۆت* ڕێکبخەیت و دوربی لە بیر بڵاوی.

 باس لە گرنگی کات ئەکرێت، وە چۆنیەتی ڕێکخستنی.*

 گرنگی مێشکێکی بەهێز لە پڕۆسەی سەرکەوتن. *

 بەردەوام وەڵامی پرسیاری بەشداربوان ئەدرێتەوە.*

 چەندین ڕاهێنان و ڕێنمای بۆ بەهێزکردنی مێشك و یادگە.*

 چەندین ڕاهێنان بۆ چالاککردنی هەردوو بەشی ڕاست و چەپی مێشك. *

 کاریگەری خووی باش و خراپ لەسەر مێشك و یادگە.*

 گرنگی خۆراك و وەرزش بۆ مێشکێکی تەندروست.*

 دەیان بابەتی تر کە تەنها بە بەشداری کردن لەم پڕۆگرامە ناوازەیە دەستت* ئەکەوێت.

لەرێگەی ئەم کۆرسەوە فێری تەواوی ئەو شتانە ئەکرێیت کەوا تۆ پێویستتە بۆ چالاککردنەوەی مێشک و یادگەت و بەدەست هێنانی ژیانێکی پڕ لە شانازی.