Categories
general

پێنج ئامۆژگاری بۆ خوێندنەوەیەکی خێراتر بەبێ ئەوەی کار لە تێگەیشتنت بکات

پێنج ئامۆژگاری بۆ خوێندنەوەیەکی خێراتر بەبێ ئەوەی کار لە تێگەیشتنت بکات

زۆرێک لەو بابەتانەی سەبارەت بە خێراخوێندنەوەن سود و چێژی خوێندنەوە کەم دەکەنەوە، پێشنیاری کۆمەڵێک شتی وەک نەخوێندنەوەی تەواوی لاپەڕەکە، یان بەجێهێشتنی بەشە کەمتر گرنگەکان دەکەن کە زیان بە ئامانجی ڕاستەقینەمان دەگەیەنن. ئێمە پێشنیاری لەو شێوەیە ناکەین، بەڵکو لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو بۆ چۆنیەتی خوێندنەوەیەکی خێراتر کە لە تێگەیشتن کەم ناکاتەوە:

  1. سەرەتا بەخێرایی چاو بە نوسینەکەدا بخشێنە.
    پێش ئەوەی دەستبكەیت بە خوێندنەوە چاوێك بە بابەتەكەدا بخشێنە و سەیری زانیاریە بەرچاو و گرنگەكان بكە بە خێرایی، ئەمە وات لێدەكات لەكاتی خوێندنەوەدا بزانیت دوای ئەو بەشەی كە دەیخوێنیتەوە بڕیارە چی ڕوو بدات، وە بەمەش كاتێك گەشتیتە بەشە گرنگەكان خوێندنەوەكەت خاو نابێتەوە و ئاشنایت بەو زانیاریانە
  1. هەوڵبدە دەنگی ناوەكیت نەهێڵیت.
    دەنگی ناوەكی ئەو دەنگەیە كە كاتێك دەخوێنینەوە لە مێشكیشماندا وشەكە دەڵێینەوە، ئەمەش یەكێكە لە دیارترین ئەو هۆكارانەی كە كاردەكاتە خێرایی خوێندنەوەمان. زۆربەمان بەوشێوەیە دەخوێنینەوە، وشەكان لە مێشكماندا دەڵێینەوە. ئەمە وادەكات خێرایی خوێندنەوەمان بێتە ئاست خێرایی قسەكردنمان، كە بە گشتی 300 وشەیە لە یەك خولەكدا، ئەمە خێرایی حەلەزۆنە!
    لە ڕاستیدا مێشك و چاوت لەتوانایاندایە زۆر خێراتر وشەكان ببین و لێیان تێبگەن. بە وەستاندنی ئەو دەنگەی لە مێشكتدا وشەكان دەڵێتەوە، خێرایی خوێندنەوەت دەبێتە دوو هێندە! تەنها ئەمە تاقیبكەرەوە:
    ئەگەر هەمیشە لەمێشكی خۆتدا وشەكان دەڵێیتەوە. وەستاندنی ئەو دەنگە نهێنی خێراخوێندنەوەكەتە. بۆ ئەمەش دەتوانیت لەكاتی خوێندنەوە دەست یان قەڵەم بخەیتە سەر وشەكان، گوێ لە شتێك بگریت یان بنێشت بخۆیت.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا

3.لەجیاتی وشەیەك چەند وشەیەك بخوێنەرەوە.
یەكێك لە كارامەییە قورسەكان بۆ فێربوون خوێندنەوەی چەند وشەیەكە پێكەوە لەجیاتی یەك وشە. بەڵام لەڕاستیدا فراوانی مەودای بینینت 1.5 ئینجە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە دەتوانیت زیاتر لە نۆ وشە بە یەكجار بخوێنیتەوە!
خوێندنەوەی زیاتر لە 5 وشە لەهەمان كاتدا خێراترت دەكات لە خوێندنەوە و دەنگی ناوەكیشت ناهێڵێت. ئەم كارامەییە وەك هەموو شتەكانی تر پێویتسی بە ڕاهێنانە.

  1. واز لە دووبارە خوێندنەوە بهێنە.
    یەكێك لەو شتانەی كە زۆر بێزاركەرە و خێرایی خوێندنەوەت كەم دەكاتەوە دووبارە خوێندنەوەی ئەو ڕستە و لاپەڕانەیە كە لێیان تێنەگەشتوویت یان دەتەوێت زۆر بەباشی لێیان تێبگەیت. تۆش پێت وایە كە ئەگەر لەچەند دێڕێك یان لاپەڕەیەك تێنەگەیت ئەوە ناتوانیت لەهەموو كتێبەكە تێبگەیت بەباشی؟
    لەڕأستیدا ئەمە بەم شێوەیە نییە، زۆربەی جار بە خوێندەوەی هەموو بابەتەكە و بەردەوام بوون لەخوێندنەوە بەشە ئاڵۆزەكانیش ڕوونتر دەبنەوە و لێیان تێدەگەیت.
  1. زیاتر بخوێنەرەوە.
    وەك هەموو كارامەییەكانی تر، خوێندنەوە كارامەییەكە پێویستی بە كاتە بۆ باشتربوون. هەتا زیاتر بخوێنیتەوە، باشتر دەبیت. تاوەکو زیاتر بخوێنیتەوە بازنەی وشەزانی و قامووسی مێشکت زیاتر و دەوڵەمەندتر دەبێت. بەمەش لەجیاتی ئەوەی مێشکت ئەو وشە و ڕستەیەی دەیبینێت لێکدانەوەی بۆ بکات تا بیسپێرێت بەیادگەی و شوێنێکی بۆ دابنێت، خێراتر دەیناسێتەوە و کارەکە ئاسانتر دەبێت و خێراتر دەبێتەوە لەخوێندنەوە.

کۆرسی خێراخوێندنەوە