Categories
general

چۆن ژینگەیەکی فێربون و فێرکردن دروست بکەین

چۆن ژینگەیەکی فێربون و فێرکردن دروست بکەین

فێربوونی کاریگەر  وەک جۆرێک لە فێرکردن پێناسە دەکرێت کە مەبەست لێی فێرکردنی  بەژداربووە بە شێوەیەکی بەرز   لە پرۆسەی فێربووندا

بێکتۆن لۆڤلێس

  توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە حەوت بنەما هەن کە بنەمای فێربوونی چالاکن:-

یەکەم: 

ئامانجداری 

  یەکەم بنەمای فێربوونی کارا ئەوەیە کە پێویستی بە ئامانجداری هەیە .  فێربوون پێویستە پەیوەندی بە فێرخوازەوە هەبێت، کێ پێویستە لەوە تێبگات کە چی فێردەبێت و بۆچی فێرببێت

  دووەم: 

بیرکردنەوە 

 پێویستە بیرکردنەوە بوونی هەبێت، قۆناغێک کە فێرخواز بیر لە مانای ئەو شتانە دەکاتەوە کە فێری دەبێت

سێیەم: 

گفتووگۆ 

 گفتووگۆ   کە لە نێوان فێرخواز  و فێرکار ڕوودەدات ، پێویستە فێرخواز چالاکانە   بەشداری فێربوون بکات و لەگەڵ فێرکارەکەیدا  دانوستان بکەن بۆ تێگەشتن و دەستڕاگەیشتن بە ئامانجی بابەت

چوارەم: 

هەڵسەنگاندن 

ئەوەیە کە خوێندکاران پێویستە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتانە بکەن کە فێری دەبن.  لەبری ئەوەی تەنها گوێ لە وتارێک یان خوێندنەوەیەک بگرن، پێویستە ناوەڕۆکەکە هەڵسەنگێنن ، هەروەها خوێندکار پێویستی بە ڕەخنەگرتن هەیە لە شێوازی خۆی بۆ مادەکە و بڕیار بدات کە چ ستراتیژییەکی فێربوون باشترینە بۆی

  پێنجەم:

پەیوەندیدار بە ژیانەوە 

    فێربوون بە باشترین شێوە کاتێک ڕوودەدات کە فێرخواز  تێبگات کە چۆن فێربوونەکەی لە چوارچێوەی ژیانی ڕاستەقینەدا جێبەجێ دەکرێت

     :شەشەم

ئەرک 

     ئەوەیە کە هەموو شێوازەکانی  فێربوون پێویستە کاریان   لەسەر بکرێت،  بە واتایەکی تر گرنگە پەرە بەو ئەرکانە بدرێت کە لەگەڵ ئامانجەکانی فێربووندا بگونجێت

     حەوتەم:

بەژداریکردن 

     بەشداریکردن گرنگە بۆ فێربوون،  بەبێ بەشداریکردن فێرخواز  هەست بە بێزاری دەکەن لە فێربوونیان و هەست بە بێباکی دەکەن لە بابەتەکە

بۆچی ئەوەی فێری دەبین لەبیرمان دەچێت ؟

 زۆربەمان لە قوتابخانەدا بنەماکانی فێربوونی کاریگەر فێر ناکرێین.  فێردەکرێین چی فێربین بەڵام فێرنابین چۆن فێربین.

 بە شێوەیەکی بەرفراوان، چوار هەڵەی فێربوونی سەرەتایی هەیە کە ڕێگری لە توانای ئێمە دەکات تێگەیشتن وەبیرهێنانەوەی زانیاری:

  1. ئێمە گیرۆدەی وردەکارییەکان دەبین
  1. ئێمە کاتێکی پێویست لەگەڵیدا بەسەر نابەین
  1.  چالاکانە بەکاری ناهێنین
  1. پەیوەندی بە ژیانمانەوە نییە

چۆن بتوانین ئەوەی فێری دەبین لەیادمان بمێنێت و لێیتێبگەین   ؟

 لە خوارەوە چوار گرنگترین بنەما بۆ زیادکردنی تێگەیشتن و ڕاگرتنی زانیاری  هەر بوارێک و بابەتێک  باسدەکەین .  

 -بیرۆکە سەرەکییەکانی بابەتەکە سادە بکەنەوە.

 لەگەڵ بابەتەکەدا کات بەسەرببە –  .

 زانیارییەکانتان بخە بواری  جێبەجێکردن.

 پەیوەندیداری بکە بە ژیانتەوە .

We are drowning in information while starving for wisdom. The world henceforth will be run by synthesizers, people able to put together the right information at the right time, think critically about it, and make important choices wisely.

  • E.O. Wilson, Pulitzer Prize-winning biologist and father of evolutionary psychology

ئێمە دەخنکێین لە زانیاریدا لە کاتێکدا برسین لە داناییدا. جیهان لەمەودوا لەلایەن سەنتەسایزەرەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، کەسانێک کە بتوانن زانیارییە دروستەکان لە کاتی گونجاودا کۆبکەنەوە و بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بیری لێبکەنەوە و بە ژیری هەڵبژاردەی گرنگى بۆ بکەن.

— ئی.ئۆ. ویڵسن، زانای بایۆلۆجی خاوەن خەڵاتی پولیتزەر و باوکی دەروونناسی  پەرەسەندن

بنەمای یەکەم: بابەتەکە سادە بکەرەوە 

 1-بیرۆکە سەرەکییەکان دەستنیشان بکە.

 خۆت بە وردەکارییە زیادەڕۆکانەوە خەریک مەکە   لەکاتی خوێندنەوە یان گوێگرتن لە بابەتێک جارجارە لە خۆت بپرسە: “ئەو بیرۆکە سەرەکییەی لێرەدا باسدەکرێت چییە؟”

 تێگەیشتن لە بیرۆکە سەرەکییەکان ڕێگەت پێدەدات بچیتە ناو وردەکارییەکانی بابەتەکە یان بوارەکە بەبێ ئەوەی شپرزەیت  بەسەردا بێت ، بەڵام ئەگەر هەوڵبدەیت سەرەتا وردەکارییەکان فێر بیت بەبێ ئەوەی خۆت ئاشنا بکەیت   بە چەمکە سەرەکییەکان، ئەگەری ئەوە زیاترە کە سەرت لێ بشێوێت و بێزار بیت و ناتوانیت سوود لە بابەتەکە وەربگریت .

 گرنگی بە پێکهاتەی گشتی زانیارییەکان بدە .

 ڕێگەیەکی دیکە بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکە سەرەکییەکان بریتییە لە گرنگیدان بە چۆنیەتی ڕێکخستنی زانیارییەکان.

 بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرتر و کاراتر فێر بیت پێویستە ئەو پێکهاتەیە ئاشکرا بکەیت کە زانیارییەکان بەهۆیەوە ڕێکدەخرێن.  شێوازی ڕێکخستنی زانیارییەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چۆنیەتی وەرگرتن  و تێگەیشتن لێیان.

 کاتێک پێکهاتەی بنەڕەتی ئەو بابەتەت زانی کە فێری دەبیت، بابەت و بیرۆکە و چەمکە ناوەندییەکان بۆت ڕوونتر دەبنەوە.

بنەمای دووەم: کات بەسەر بردن لەگەڵ بابەتەکە .

تاقیکردنەوەی خۆت  بکە.

 یەکێک لە گەورەترین هەڵەکانی فێربوون کە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە بە شێوەیەکی پاسیڤ زانیاری بەکاربهێنیت بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە زانیارییەکەوە  بکەیت.

 توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تا شێوازەکانی فێربوونت لە ڕووی مەعریفیەوە زیاتر داواکارییان لەسەر بێت ئەگەری ئەوە زیاترە کە بابەتەکە لە زەینت بمێنێتەوە .

 کاتێک تووشی بیرۆکەیەک بوویت کە شایەنی سەرنجە لەبری ئەوەی تەنها بەکاری بهێنیت و بچیتە سەر بیرۆکەی داهاتوو کتێبەکە دابخە یان ئەوەی گوێی لێدەگریت بیوەستێنیت و هەوڵبدە ئەوەی تازە فێربوویت یادی  بخەیتەوە.  بە قسەی خۆت بینووسە.  مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە بە تەنیا مەشقی وەبیرهێنانەوەی بکەیت، بەبێ یارمەتی سەرچاوەی بابەتەکە . 

 ئەگەر خووی ئەمەت نەبوو، ئەوە بزانە  هاوشێوەی چوونە هۆڵی وەرزشە ئەگەر ساڵانێکە نەچوویتە هۆڵی وەرزش ،  تۆ وەرزش بەو ماسولکە دەروونیانە دەکەیت کە ماوەیەکە ڕاهێنانیان پێنەکراوە   .

 بەڵام هەر ئەم هەوڵدانە کە یارمەتی مێشکت دەدات بە شێوەیەکی کاریگەرتر بتوانێت فێرببێت، وەبیرهێنانەوەی زانیارییەکان  سەرەتای دروستکردنی یادەوەرییەکی درێژخایەنە.

 جار جار بە پرسیارکردن لە خۆت لەسەر ئەوەی فێری دەبیت یارمەتیت دەدات کە سەرنجت لەسەر شتێک بێت و بیری لێبکەیتەوە ؟

تیبینی بنوسە

 جگە لە تاقیکردنەوەی تێگەیشتنەکەت و وەبیرهێنانەوە  دەتوانیت بیرۆکەی دیکەش سەبارەت بە بابەتەکەت لەیاد بهێنرێتەوە  ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر بابەتەکە چەسپاو بێت لە زەینت  و (قەڵغانی بیرەوەری ) دروستبکەیت  .  

 لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن:

 بیرکردنەوە یان هەستی گشتیتان چییە سەبارەت بە زانیارییەکان؟

 بۆچی هاوڕایت لەگەڵی  یان نا؟

 ئەم بابەتە لە کوێی ژیانتدا جێی دەبێتەوە؟

 ئەم بیرۆکەیە چۆن پەیوەندی بەو شتەوە هەیە کە پێشتر دەیزانیت؟

 ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە  زانیاری و بیرۆکە  زۆرە  لەوانەیە پێشتر تووشی ئەو  بیرۆکەیە بووبیت کە دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت، ئەگەر کاتت تەرخان کردبا و ئیشت لەسەر کردابا نەک بچیتە سەر بیرۆکەی نوێی  بەدڵنیاییەوە ئێستا ژیانت جیاوازتر دەبوو   .

ڕاهێنان  بە یادگەت بکە 

 بیرهێنانەوە وەک هەر کارامەیییەکی تر وایە،  ئەگەر دەتەوێت باشتر بیت لەو کارەدا دەبێت بە بەردەوامی مەشقی پێ بکەیت.  کاتێک شتێکت بیر دێتەوە  ئەوا مەشقی  وەرگرتنەوەی زانیاریت لە یادەوەریتدا کردووە .

 وەک وەرزشکردن بیری لێبکەرەوە جارێک نەدەچوویتە هۆڵی وەرزش و پێت وابوو ئەوە تەنها پێویستت پێیەتی  پێویستە بە بەردەوامی وەرزش بکەیت ئەگەر بتەوێت بەردەوام بیت لە دروێنەکردنی سوودەکانی.

 هەمان شت بۆ فێربوون و بەهێزکردنی پەیوەندییە دەمارییەکان ڕاستە  بەکارهێنانی زانیاری یەکجار سوودی نابێت  هەروەک چۆن جارێک چوونە هۆڵی وەرزش جەستەیەکی جوانت   پێنابەخشێت بۆ هەتا هەتایە.

 توێژینەوەکان دەریدەخەن کە جار جار وەبیرهێنانەوەی زانیارییەکان چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک دوای بەرکەوتنت بە زانیارییەکە کاریگەرترین ڕێگایە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دەماری کە وایکردووە وەبیرهێنانەوەت کارابێت .

بنەمای سێیەم: زانیارییەکانت  جێبەجێ بکە.

 ئەوەی فێری دەبیت بەکاری بهێنە1-

زانیاری نوێ بخەرە ناو ژیانتەوە  لە جیهانی ڕاستەقینەدا تاقی بکەرەوە  تا زووتر بێت باشترە  کاتێک کە بە شێوەیەکی چالاکانە زانیاری بەکاردەهێنیت، ئەوە وا دەکات کە زانیاری زیاتر ڕاستەقینە بێت واتە تەنها لە مێشکتدا نەبێت بەڵکو بیکەیتە بەشێک لەواقعی ژیانت .

کەسێکی دیکە فێربکە 

 یەکێکی تر لە ڕێگاکانی جێبەجێکردنی زانیاریەکانت ئەوەیە کە بڵاوی بکەیتەوە   مێشکمان زیاتر گرنگی بەو شتانە دەدات کە لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتیدا ڕوودەدەن   بەم شێوەیە یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێربوونی شتێک ئەوە کەسێکی دیکە فێربکەیت .

 کاتێک شتێک فێر دەبیت بە مەبەستی فێرکردنی کەسانی دیکە ئەوا  دواتر  گرنگییەکی زیاتری پێدەدەیت و ناچارت دەکات چەمک و بیرۆکەکان لە مێشکتدا ڕوون بکەیتەوە و بە شێوەیەک بیریان بخەیتەوە کە هەم تێگەیشتن و هەم مانەوەی  زیاد دەکات .

 کاتێک شتێک فێر دەبیت بە مەبەستی فێرکردنی ئەوانی دیکە    گرنگییەکی زیاتری پێدەدەیت و ناچارت دەکات چەمک و بیرۆکەکان لە مێشکتدا ڕوون بکەیتەوە ولێیان تێبگەیت  بەم شێوەیە هەم توانای بیرهێنانەوت باشتر دەبێت هەم توانای تێگەیشتنیشت  .

بنەمای چوارەم: پەیوەندی داربوونی زانیاری بە ژیانەوە  بۆ هێشتنەوەی لە زەینمان زۆر گرنگە.

واتە وەک پێویستی سەیری زانیارییەکانت بکە . 

 مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە زانیارییەکان پێویستە پەیوەندیدار بن بە ژیانمانەوە  بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لێیان تێبگەین و لە مێشکمان بچەسپێت .  یاسایەکی باش ئەوەیە کە بەدوای زانیاریدا بگەڕێیت بۆ ئەوەی کێشەیەکی دەستبەجێ چارەسەر بکەیت یان وەڵامی پرسیارێکی دیاریکراو بدەیتەوە  ئەمەش یارمەتی مێشکت دەدات کە زانیاریەکان بە ئاسانی وە  خێراتر و کاریگەرتر وەربگرێت  .

 کاتێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەیەک یان دۆزینەوەی وەڵامێک بۆ پرسیارێکی دیاریکراو دەخوێنیتەوە، زیاتر وریا و وەرگرتنی  زانیاری نوێ دەبیت، ئەمەش تێگەیشتن زیاد دەکات. 

  بۆ نموونە کاتێک لە سەرەتای بیستەکاندا بووم، زیپکەم هەبوو و پاڵنەرێکی زۆرم هەبوو بۆ چارەسەرکردنی بە ڕێگەیەکی سادە   لەو ماوەیەدا  تێگەیشتن و ئاگاییەکی زۆر باشم  هەبوو بۆ هەر زانیارییەک کە تووشی دەبووم کە پەیوەندی بە پێست و  خۆراک و یان زیپکەوە هەبوو.  وە لە هەمووی گرنگتر، دوای چەند  ساڵێک هێشتا بەشێکی زۆری ئەو زانیارییەم هەر لەیاد ماوە .