Categories
Uncategorized

ڕۆزماری:

ڕۆزماری

گیایەکی هەمیشە سەوزە و بۆنێکی جیاوازی هەیە، ڕۆزماری بۆ هەزاران ساڵە لە چێشت لێنان و پزیشکی و یادە کەلتووریەکاندا بەکاردەهێنرێت.  ئەندامی بنەماڵەی نەعنایشە، لەگەڵ لاڤاندەر و سەج و ڕەیحانە و ئۆریگانۆ. 

ناوی زانستی ڕەگەزەکەی (Rosmarinus)ە، لە یۆنانی (ros) و (marinus) وەرگیراوە (شەبنمی دەریا)، کە بەهۆی سەرچاوەی لە دەریای ناوەڕاستەوە ناونراوە.  ئێستا، ڕۆزماری لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بازرگانی و رازاوە ناسێنراوە و گەشەی کردووە. 

ڕۆزماری  لە ڕووی دەرمانییەوە بەکارهاتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی و ڕۆمەکانی کۆن (٥٠٠ ساڵ پێش زایین)، تەنانەت لقە وشکەکانی ڕۆزماری لە گۆڕەکانی میسردا لە ٣٠٠٠ پێش زایینەوە دەۆزراونەتەوە. 

 لە ڕووی دەرمانییەوە بۆچی بەکاردەهێنرا؟

لە ڕووی دەرمانییەوە ڕۆزماری بە  هێورکەرەوە و دژە هەوکردن و دژە بەکتریا و باشکردنی هەرسکردن ناسراوە، لە پزیشکی کۆندا  پێیان وابوو مێشک تازە دەکاتەوە و یادەوەری بەهێز دەکات، وە لە ژووری نەخۆشەکان و نەخۆشخانە فەرەنسییەکان دەسوتێندرا بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بەکتریای زیانبەخش و و پاککردنەوەی هەوا. هەروەها لە بەریتانیا وەک بەکارهێنان  دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەم، کە لە چارەسەرەکاندا بۆ چارەسەرکردنی تا و ئازاری ددان بەکارهاتووە، دواتر لە سەدەی شازدەهەمدا بەکارهاتووە بۆ چارەسەرکردنی زگماکی، نەمانی ئارەزووی خواردن، کۆکە، ڕێگریکردن لە خەونی خراپ، تەنانەت وەک مەعجونی ددان، هەروەها بۆ  چارەسەری نەخۆشی تەنگەنەفەسی و سییەکان.  

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ڕۆزماری لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا بەکاردەهێنرا وەک سەرپۆش بۆ بووک و لق بۆ زاوا و میوانەکان. لە سەدەی ١٦ لە ئینگلتەرا، زۆرجار هاوسەرە دەوڵەمەندەکان لقێکی زێڕین لە ڕۆزماری بە دیاری دەدا بە میوانانی هاوسەرگیرییەکە. هاوسەری چوارەمی هێنری هەشتەم، ئانی کلیڤز، لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیاندا تاجە گوڵینەی ڕۆزماری کردبووە سەری. لەبەرهەمەکانی شکسپیریشدا ئاماژە بە ڕۆزماری کراوە. 

 سوودەکانی چای ڕۆزماری

1. ڕێژەیەکی زۆر لە پێکهاتەکەی بریتییە لە دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆب و دژە هەوکردن:

دژە ئۆکسێنەرەکان ئەو ئاوێتانەن کە یارمەتی پاراستنی جەستەت دەدەن لە زیانەکانی ئۆکساندنە کیمیاییەکان  و هەوکردن، کە دەبنە  هۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم. دژە ئۆکسێنەرەکان دەتوانرێت لە چەندین جۆری خۆراکی ڕووەکیدا بدۆزرێتەوە، وەک میوە و سەوزە و گیای وەک ڕۆزماری.  هەروەها چای ڕۆزماری پێکهاتەیەکی تێدایە کە ڕەنگە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی هەبێت. چالاکیی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی ڕۆزماری تا ڕادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی rosmarinic acid و carnosic acid. هەروەها توێژینەوەکان لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەرییەکانی ترشی rosmarinic و carnosic acid  لەسەر شێرپەنجە؛ بۆیان دەرکەوتووە کە لەوانەیە ئەو دوو ترشە تایبەتمەندی دژە وەرەمیان هەبێت و تەنانەت گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی خوێن و مەمک و پرۆستات خاو بکەنەوە.

2- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن:

بەرزبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە چاو و دڵ و گورچیلە و کۆئەندامی دەمارەکانت دەگەیەنێت.  بۆیە زۆر گرنگە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئاستی شەکری خوێنیان بە باشی بەڕێوەببەن. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پێکهاتەکانی ناو چای ڕۆزماری شەکری خوێن دابەزێنن، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ڕۆزماری دەتوانێت یارمەتی دەربێت  بۆ ڕێکخستنی  بەرزی شەکری خوێن لەنێو ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە. هەرچەندە توێژینەوەکان لەسەر چای ڕۆزماری بە تایبەتی کەمن، بەڵام توێژینەوەکانی  تاقیکردنەوە لەسەر خودی ڕۆزماری ئاماژە بەوە دەکەن کە ترشی کارنۆزیک و ترشی ڕۆسمارینیک کاریگەری هاوشێوەی ئەنسۆلینیان لەسەر شەکری خوێن هەیە. هەندێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەم پێکهاتانە دەتوانن مژینی گلوکۆز بۆ ناو خانەکانی ماسولکە زیاد بکەن، ئەمەش شەکری خوێن دادەبەزێنێت 

3- لەوانەیە باری دەروونی و یادەوەریت باشتر بێت:

هەندێک جار تووشی سترێس و دڵەڕاوکێ دەبیت، ئەمە شتێکی باو و ئاساییە. هەرچەندە بەڵگەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی و هەڵمژینی پێکهاتەکانی ناو چای ڕۆزماری  یارمەتیدەرە لە باشترکردنی باری دەروونی و بەرەوپێشبردنی بیرەوەریت؛ توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی 500 میلیگرام ڕۆزماری  ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی 1 مانگ ئاستی دڵەڕاوکێی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە و بیرەوەری و کوالیتی خەو لە نێوان خوێندکارانی کۆلێژدا باشتر دەکات، بە بەراورد لەگەڵ بەکارهێنانی حەپە کیمیاییەکان 

توێژینەوەیەکی دیکەی (۲) مانگە لەسەر (٦٦) کارمەندی پیشەسازی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوانەی ڕۆژانە دوو کەوچکی چا (٤ گرام) ڕۆزماری لە ٢/٣ کوپ (١٥٠ مل) ئاودا دەخۆنەوە، ڕایانگەیاندووە کە هەست بە سووتانی بەرچاو کەمتر دەکەن لە کارەکانیان، بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی هیچیان نەخواردووەتەوە .

لە ڕاستیدا پێدەچێت تەنها بۆنکردنی ڕۆزماری سوودبەخش بێت. توێژینەوەیەک لە (۲۰) گەنجی پێگەیشتوو تەندروستدا تێبینی کرد کە هەڵمژینی بۆنی ڕۆزماری بۆ ماوەی (٤ – ۱۰) خولەک پێش تاقیکردنەوە، تەرکیز و باری دەروونی باشتر دەکات. لەمەش زیاتر، توێژینەوەیەک لەسەر (٢٠) کەسی گەورەی تەندروست دەریخستووە کە هەڵمژینی زەیتی ڕۆزماری چالاکییەکانی مێشک هاندەدات و باری دەروونی باشتر دەکات. ئاستی چالاکیی بەشداربووان، پەستانی خوێن، لێدانی دڵ وە ڕێژەی هەناسەدان دوای هەڵمژینی ڕۆنەکە زیادی کرد ڕەنگە دەرهاویشتەی ڕۆزماری باری دەروونی باشتر بکات بە پێشخستنی هاوسەنگییەکی تەندروست لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵە و کەمکردنەوەی هەوکردن لە هیپۆکامپوسدا، ئەو بەشەی مێشکت کە پەیوەندی بە هەستەکان و فێربوون و یادەوەرەکانەوە هەیە.  

 4- پاڵپشتی تەندروستی مێشک دەکات:

هەندێک لە توێژینەوەکانی دەریانخستووە کە پێکهاتەکانی ناو چای ڕۆزماری ڕەنگە تەندروستی مێشکت بپارێزن بە ڕێگریکردن لە مردنی خانەکانی مێشک. توێژینەوەکانی ئاژەڵان باس لەوە دەکەن کە تەنانەت ڕەنگە ڕۆزماری پشتگیری لە چاکبوونەوە بکات لەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی تێکچوونی مێشک، وەک جەڵتەی مێشک توێژینەوەکانی تر باس لەوە دەکەن کە  ڕۆزماری ڕێگری دەکات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی پیربوونی مێشک، تەنانەت  پارێزگاری دەکات لە دژی نەخۆشییە تێکچوونە دەمارییەکان  وەک ئەلزەهایمەر.

 5- پارێزگاری لە تەندروستی بینین و چاو دەکات:

لە کاتێکدا توێژینەوەکان لەسەر چای ڕۆزماری و تەندروستی ئەوە پیشان دەدەن کە هەندێک پێکهاتەی ناو چایەکە  سوود بە چاوەکانت دەگەیەنن. 

توێژینەوەیەک زیادکردنی دەرهاویشتەی ڕۆزماری بۆ چارەسەرە باوەکانی وەک ئۆکسیدی زینک و پێکهاتەکانی تری دژە ئۆکسێنەری (AREDs) تاقیکردەوە، بۆی دەرکەوت کە یارمەتی خاوکردنەوەی تێکچوونی ڕەنگی پەیوەست بە تەمەن (AMD) دەدات، کە حاڵەتێکی باوە کە کاریگەری لەسەر بینین هەیە.

توێژینەوەکانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ترشی ڕۆسمارینیک لە ڕۆزماریدا سەرهەڵدانی ئاوی سپی چاو دوادەخات – ناڕوونی وردە وردەی چاو کە دەبێتە هۆی کوێربوون و توندی ئاوی سپی چاو کەمدەکاتەوە.

 6. باشتربوونی هەرسکردن:

چای ڕۆزماری دەتوانرێت ڕاستەوخۆ دوای نانخواردنی نیوەڕۆ یان ئێوارە بخورێت، چونکە یارمەتی هەرسکردن دەدات بە کەمکردنەوەی ترش و غازی زیادە.  دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن. 

 7.باشترکردنی  تەندروستی جگەر:

ڕۆزماری دەتوانێت کار بکات بۆ باشترکردنی کارکردنی جگەر و باشترکردنی سەرئێشەی پەیوەست بە زیادەڕەوی لە خواردن یان خواردنەوە (بەتایبەت کاتێک خۆراک ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە). سەرەڕای ئەوەش، نابێت چای ڕۆزماری بەبێ چاودێری پزیشک بخورێتەوە ئەگەر پێشینەی نەخۆشی جگەرت هەبووە. هەرچەندە دەتوانێت کاریگەری پارێزەری هەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی لە بوونی نەخۆشیدا زۆر بە باشی نازانرێت.

  ئایە ڕۆزماری بەسوودە بۆ مێشک؟ 

توێژینەوەیەک بە سەرۆکایەتی ئەندرۆ پێنگێلی، دکتۆرا لە بەشی پزیشکی گیایی لە پەیمانگای تای سۆفیا لە ویلایەتی میریلاند، کاریگەرییەکانی  گەڵای ڕۆزماری وشککراوە لەسەر باشترکردنی توانای زەینییەکان  تاوتوێ کردووە. بۆ توێژینەوەکە، بەتەواوی (٢٨) کەسی جگەرە نەکێش کە تەندروستییان جێگیرە و لە تێکڕای تەمەنی (٧٥) ساڵدا بووە، ژەمی جۆراوجۆری ڕۆزمارییان پێدراوە و دواتر پشکنینی کۆمپیوتەریان بۆ کراوە بۆ پشکنینی ئاستی توانا زەینییەکانیان. بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆزماری یارمەتییەکی باشی توانا زەینییەکان دەدات بەبەراورد بە پێشتر کە بەکاریان نەهێناوە.