Categories
Uncategorized

ڕۆڵی گرنگی پەیوەندی لە بەڕێوەبردندا


ڕۆڵی گرنگی پەیوەندی لە بەڕێوەبردندا

THE CRUCIAL ROLE OF COMMUNICATION IN MANAGEMENT
پەیوەندی پرۆسەیەكی زۆر ئاڵۆزە، یەكێكە لە هەرە چالاكیە بەربڵاوەكانی بەڕێوەبەر. بە گوێرەی توێژینەوەكان هەر بەڕێوەبەرێك كاتێكی زۆری بە پەیوەندی كردن دەڕوات نەك بە ئەركەكانی وەك بەڕێوەبەرێك. لە ئێستادا پەیوەندی رۆڵی كاریگەری هەیە بۆ دەرخستنی سەركەوتنی بەڕێوەبەر لە كارەكەیدا لە چاو ڕابردوودا.
بە گوێرەی هیڵ و مەك شاین (2008) زۆر پێویستە بەڕێوەبەر هێزو دەسەڵات وەربگرێت بۆ بەكارهێنانی سەرچاوەكان، بە مەبەستی بە دیهێنانی ئامانجی رێكخراو، بەڵام هەموو هێز و دەسەڵاتێك لە لە دەسەڵاتی فەرمیەوە وەرناگیرێت. بۆ ئەوەی بتوانی وابكەیت هێزی كار ئەركەكانیان بە ئەنجام بگەیەنن لە سەروو ئەو دەسەڵاتەی پێت دراوە پێویستت بە هێز و دەسەڵاتێك هەیە كە سەرچاوەكەی خەسڵەتەكانی كەسایەتی خۆت بێت بۆ نمونە چۆن لە ڕێی پەیوەندیەكی كاریگەرەوە كاریگەری دەكەیتە سەر كەسانی تر. Hill, C. & McShane, S. (2008). (p.19)

.


پەیوەندی ڕووبەڕوو بە یەكێك لە هەرەگرنگترین رێگاكانی پەیوەندی دادەنرێت بە تایبەت لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان و هەموو حاڵەتێكی سەركردایەتیكردی A Model of the Communication Process.

پرۆسەی پەیوەندی لەمانە پێكدێت:
نێرەر Sender: ئەو كەسەیە كە زانیاری دەنرێرێت.
كۆدبەندی Encoding گۆڕینی پەیامە بۆ هێماو سمبۆڵێك كە قابیلی تێگەیشتن بێت
پەیام Message : ئەو زانیاریەیە كە دەنێردرێت.
نێوەند Medium: ئەو كەناڵەیە كە پەیامی پێدا تێپەڕ دەبێت.
كۆدكردنەوە Decoding: وەرگێڕانی پەیامە بۆئەوەی قابیلی لێتێگەیشتن بێت
وەرگر Receiver: كەسێكە كە پەیامەكەی پێ دەگات.
ژاوەژاو The noise : هەرشتێكە كە كاربكاتە سەر گواستنەوەی پەیامەكە و خۆی تێهەڵقورتێنێت.
فیدباك Feedback: كاردانەوەی وەرگرە بەرامبەر بە پەیامەكە
پرۆسەی پەیوەندی بەم شێوەیەیە:
Sender [Encoding] → Message → [Decoding] Receiver.
نێرەر { كۆدبەندی} پەیام {كۆدكردنەوە} وەرگر
كەناڵەكانی پەیوەندی كارگێڕی
بە گوێرەی ئۆ روركە 2013 O’Rourke, J. S. (2013). سەرەكیترین كەناڵی پەیوەندی كارگێڕی بریتیە لە قسەكردن و گوێگرتن كە بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانكۆی مێریلاند لە سەدا 78ی كاتی پەیوەندی بە قسەكردن و گوێگرتن دەروات. O’Rourke,J.S.(2013). p. 8)
باشترین كەناڵی پەیوەندی THE BEST COMMUNICATION CHANNEL
دیاری كردنی باشترین كەناڵی پەیوەندی یەكێكە لە كێشمەكێشە زۆر گەورەكانی بەڕێوەبەر، چونكە پشت دەبەستێت بە بارودۆخەكەوە، لەبەرئەوە بەڕێوەبەر دەبێت شیكار بكات و بڕیار بدات، كە كام كەناڵ باشترینە بۆ ئەو حاڵەتە بە گوێرەی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەر كەناڵێك.
بە گوێرەی هیڵ و مەكشاین Hill, C. & McShane, S. (2008). (p 432) پەیوەندی ڕووبەڕوو كاریگەرترینە و پەیوەندی نوسراویش كەمترین كاریگەری هەیە. لەم پەیوەندیەدا راستەوخۆ بەڕێوەبەر دەتوانێت فیدباك وەرگرێت.