Categories
Uncategorized

 داواكردنی لێبووردن:

ئەمەش پێویستە ئەگەر ژن یان مێرد هەستی بەوەكرد كە خۆی هۆكاری كێشەكەیە، تاوەكو نەهێڵێت بەرامبەرەكەی پشتی لێ هەڵبكات، بەڵكو خێرا دەستپێشخەری بكات بە داوای لێبوردن كردن بە شێوازێكی ناسك و خۆشەویستانە كە ببێتە هۆی سڕینەوەی هەموو پاشماوە سەلبیەكانی ئەو كێشەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامی خۆشەویستی لە نێوانیاندا.

دان بەخۆداگرتن:

لەسەر هەریەك لە هاوسەران پێویستە كە خێرا توڕەیی خۆی دەرنەبڕێت بەتایبەت ئەگەر بۆی دەركەوت كە كێشەكە بەهۆی چەند هەڵسوكەوتێكەوە ڕووی داوە كە شایەنی هەڵچوون و تووڕەیی نین، بۆیە دەبێت زۆر بە ئەسپایی هەستێت بە چارەسەركردنی كێشەكە تاوەكو بەم هۆیەوە خۆشەویستی و هۆگری بەرامبەرەكەی بۆخۆی ڕابكێشێت و بەرەو ئارامیی دەروونی بیبات كە ئەمەش دەبێتە هۆی وەلآمدانەوەی پەسەندی بەرامبەرەكە، چونكە هەڵچوون وا لە بەرامبەر دەكات كە بیر لە بەرگری كردن لەخۆی و بۆچوونەكەی بكاتەوە هەرچەندە هەڵەیش بێت.

مژینی تووڕەیی:

بۆ ئەوەی بوار دروست ببێت بۆ هاوسەران كە كۆتایی بە كێشە خێزانیەكەیان بهێنن لە سەرەتای دەركەوتنیەوە پێویستە هەریەكەیان كاربكات لەسەر مژینی تووڕەیی ئەویتریان و گێڕانەوەی بۆ سروشتی خۆی لە چەند چركەیەكدا، ئەمەش بە ڕێگایەكی ئیجابی خۆشەویستانە و بەهۆی گفتوگۆیەكی ژیرانە و هەڵبژاردنی ووشەی گونجاوەوە لە كاتی گونجاودا.

هاوسەران هەمیشە کێشەکانیان ڕوو  لە زیاد بوونە. 

ناتوانن بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 

زۆر جار بە خراپی باسی یەکتر ئەکەن.

زۆرێك لە هاوسەران بە یەکتر ناڵێن خۆشم ئەوێی.

نازانن چۆن هەستەکانیان بۆ یەکتر دەربڕن.

ئەمانە و چەندین کێشەی تر کەوا ژیانی هاوسەرگیری وێران ئەکەن و نایەڵن هاوسەران چێژ لە پەیوەندییەکەیان ببین. 

بەڵام ئاوات ئەکادیمی هاوسەرانی بیر نەچووە و بە ئاسانترین شێوە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە 

مامۆستا ئاوات نصراللە لە ڕێی کۆڕسی NLPی وڵام و چارەسەری هەموو ئەمانە و زیاتریش پێشکەش بە  هاوسەران ئەکات

بەڵام بۆچی NLP؟!

چونکە لە ڕێی NLP ئەتوانی کەسایەتی خۆت و هاوسەرەکەت بزانیت. 

بچوككردنەوەی كێشەكە:

ئەگەر كێشەیەك لە نێوان تۆ و هاوسەرەكەتدا ڕووی دا باشتر وایە نەهێڵیت لە نێوانتاندا دەربچێت، چونكە خۆهەڵقورتاندنی ڕاستەوخۆی كەسوكار یان كەسانی تر هەمیشە بە قازانجی هاوسەران نییە و لەوانەیە ببێتە هۆی زیادكردنی كێشەكە، چونكە كەسوكاری ژن زۆربەی جار پێیان باشە لایەنگری كچەكەیان بكەن و بێتاوان پیشانی بدەن، هەروەك چۆن كەسوكاری مێرد دەبنە لایەنگری كوڕەكەیان، بەتایبەت لەكاتی تۆمەتباركردن و بێتاوانكردندا. هەروەها پێویستە هاوسەران سووربن لەسەر ئەوەی كە كێشەكان و گفتوگۆكان بەدووربن لە بەرچاو و گوێی منداڵەكان، چونكە كاریگەری خراپ و زیانبەخشی دەبێت لەسەر دەروونیان كە بە خێرایی نیشانەكانی دەرناكەوێت. 

سوورنەبوون لەسەر بۆچوونەكان:

تەنازولكردنی یەكێك لە هاوسەران لە هەندێ شت و دەستنەگرتنی بە بۆچوونەكەیەوە دەبێتە هۆی پاڵنان بە كێشەكانەوە بەرەو چارەسەری دروست و بە نزیكترین ڕێگا و لە نزیكترین كاتدا، بەتایبەت ئەگەر ئەو شتانەی كە جێگای كێشمەكێشن، شتانێكی بێ نرخبن و گرنگ نەبن، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە پێداگری و دەستگرتن بە بۆچوونەكەوە نەبێتە هۆی فراوانكردنی بۆشایی لە پەیوەندیە خێزانیەكاندا كە هەڕەشەی ڕووخاندی لێ بكات، چونكە پێداگرتن لەسەر بۆچوونەكان دەبێتە هۆی ئەوەی پاڵ بە بەرامبەرەكەوە بنێت كە بۆچوونی تر بگرێتەبەر كە لەوانەیە بیگەیەنێت بە دژایەتی و گومان و پاشان فراوانبوونی كێشەكان.

دانا بە:

دانایی یەكێكە لە شتە گرنگەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەكان و یەكلاییكردنەوەیاندا هەر لەسەرەتایانەوە، ئەمەش پەیوەندی بە تێگەیشتنی دەروونی ژن یان مێردەوەیە. 

پێویستە لەسەر هەریەك لە هاوسەران ئەگەر ویستی بەرامبەرەكەی كارێك ئەنجام بدات یان نەیدات، ڕێگایەكی دانایانە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی پیشانی بدات كە باش وایە ئەو كارە ئەنجام بدات یان نا، ڕێگایەك كە نەبێتە هۆی دڵئازاری و ناكۆكی، گرتنەبەری هەر ڕێگایەكیش پێویستی بە ناسینی دەروونی بەرامبەرەكە هەیە، بە چی دڵخۆشە و بە چی بێزارە، دەكرێت بۆ ئەم مەبەستە سوود لەو شتانە وەربگرێت، یاخود سوود لە ئامۆژگاری ناڕاستەوخۆ وەربگرێت وەك كتێب و گۆڤار و چیرۆكی كەسانی تر.

فێڵ زان مەبە:

بەكارهێنانی زیرەكی لەلایەن پیاو یان ژنەوە لە فڕوفێڵ دا یەكێكە لەو شتانەی كە كێشە خێزانیەكان بەرەو چارەسەر نابات ئیتر لە كاتی سەرهەڵدانیاندا بێت یان یەكێك بێت لە كێشە كۆنەكان، چونكە فێڵزانی واتە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بارودۆخێك كە پێدەچێت سەلبی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا كە ئەگەری ئیجابی بوونیش لەئارادایە، كە ئەمەش بە مانای ئەوەیە كە ڕێژەیەك لە بارودۆخی سەلبی هەیە، كە ببێتە هۆی لەكۆنترۆڵ دەرچوونی كێشەكە، دیارە ئەمەش شتێكی نەخوازراوە لە ژیانی هاوسەرییدا.

نەرمونیان بە: 

نەرمونیانی یەكێكە لەو ڕەوشتانەی كە دەبێتە هۆی نزیك بوونەوەی خەڵكی لێتەوە، و دروست بوونی خۆشەویستی لە دڵیاندا بۆ تۆ، نەرمونیانی لە ژیانی هاوسەریدا بریتیە لە ئاسانكردن و بچوككردنەوەی گرفت و كێشەكان، كە ئەمەش دەبێتە هۆی نزیك بوونەوەی بەرامبەر لە بۆچوون و ڕێگاچارەكانتەوە، كە ئەمەش یارمەتیدەرە لە كۆتایی هێناندا بەو گرفتانە، چونكە مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەزی لەوە نیە كە بۆچوون بەسەریدا بسەپێنرێت.

پاشەكشە مەكەو ڕامەكە:

پێدەچێت كێشە خێزانیەكان لە ئاستێكدا بن كە پێویستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوە هەبێت، تاوەكو یەكلا بكرێنەوە و كۆتاییان پێ بێت لە سەرەتای دەركەوتنیانەوە، بۆیە پێویستە لە هاوسەران خێرا ڕووبەڕووی ئەو گرفتانە ببنەوە و پاشەكشە نەكەن و خۆیانی لێ نەدزنەوە، چونكە ئەنجامی پاشەكشەكردن دەبێتە هۆی ڕۆچوون و زیادەڕەوی بەرامبەر لەو هەڵسوكەوتەیدا كە كێشە دەخولقێنێت، و پاشانیش بەردەوامی كێشە خێزانیەكان و گەشە كردنیان تاوەكو لەهەر كاتێكدا بتەقنەوە و كۆتایی بهێنن بە ژیانی هاوسەری.

هێرشبەر مەبە:

كێشە خێزانیەكان لە ژیانی خێزانیدا لە ئەنجامی هەڵسوكەوت یان هەڵوێستێكی دیاریكراوەوە لەلایەن یەكێك لە هاوسەرانەوە ڕوودەدەن، و پێویستیان بە شێواز-أسلوب- هەیە بۆ چارەسەركردن و كۆتایی پێهێنانیان، بۆیە باشتر وایە كە هێرشبەر نەبیت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرامبەرەكەتدا، چونكە ئەویش پەنا دەباتە بەر پارێزگاری كردن لەخۆی ئیتر بەهەر شێوازێك بێت و بەهەر نرخێك بووە. چونكە مرۆڤ بە شێوەی سروشتی ڕێز لە خۆی دەنێت و حەزی لەوە نیە لەكەدار بكرێت. 

یەكێك لە باشترین شێوازەكانی دەستپێكردن لە ڕووبەڕوو بوونەوەدا بریتیە لە بەكارهێنانی ووشەی (من)، نەوەك ووشەی (تۆ) چونكە ئەمەی دواییان دەبێتە هۆی ئەوەی پارێزگاری لە خۆی بكات بەبێ گوێدانە ئەوەی كە تۆ چی دەڵێیت، بەلآم ووشەی (من) دەبێتە هۆی ئەوەی كە گوێ بگرێت لەوەی كە دەتەوێت چیی بڵێیت، كە ئەمەش دەروازەی دروستی چوونە ناوەوەی هەموو كێشەیەكە.

هەڵبژاردنی كاتی گونجاو:

هەڵبژاردنی كاتی گونجاو یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی كۆتایی هێنان بە كێشە خێزانیەكان بە شێوەیەكی گونجاو، بۆ نموونە كاتێك كە پیاو ماندووە بەهۆی كاركردنەوە و گیرۆدەی گرفتەكانی كارەكەیەتی، كاتێكی نەگونجاوە بۆ ئەوەی هاوسەرەكەی گفتۆگۆی لەگەڵ بكات سەبارەت بە گرفتەكانی ناو خێزان، چونكە لەم كاتەدا ئامادەیی نیە بۆ لێك گەیشتن لەگەڵیدا، بەڵكو هەوڵی ئەوە دەدات كە گفتوگۆكە كۆتایی پێ بهێنێت بەهەر شێوەیەك بووە، چونكە لەو ساتەوە كە شوێنی كارەكەی بەجێ هێشتوە گرفتەكانی لە گەڵدایە و بەدەستیانەوە گرفتارە و هەڕەشەی سەرنەكەوتنی لێ دەكەن، لەبەر ئەوە بەباشی دەزانێت كە خێزانەكەی بارودۆخی گونجاوی بۆ فەراهەم بهێنێت تاوەكو بحەوێتەوە و گرفتەكانی بیر بەرێتەوە و لەكاتی تردا خۆی یەكلا بكاتەوە بۆیان. 

ڕاشكاوبە:

زۆرجار كێشە خێزانیەكان پێویستیان بە ڕاشكاوی و ڕوونی هەیە بۆ یەكلا كردنەوەیان لە سەرچاوەكەیانەوە، بەتایبەت ئەو كێشانەی كە پەیوەستن بە شتە گرنگەكانەوە وەك شوێنی نیشتەجێبوون و شتانی لەو جۆرە، بۆ نموونە كاتێك كە كێشە دروست دەبێت سەبارەت بە كڕینی خانوویەكی تایبەت بە خێزان، پیاو لە توانایدا نیە ئەو كارە بكات، پێویستە ڕاشكاوانە ئەوە بە خێزانەكەی ڕابگەیەنێت، لەبری ئەوەی كە ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵدا بكات و بەڵێنی درۆی پێ بدات، چونكە گەر ڕاشكاو بوو ئەوە هاوسەرەكەی پشتیوانی لێ دەكات و كۆتایی بە كێشەكە دێت.