Categories
general

ڕێگایەك  بۆ بەڕێوەبردن و دابەشكردنی كات

ڕێگایەك  بۆ بەڕێوەبردن و دابەشكردنی كات

دەربارەى گرنگى كات لەژیانى مرۆڤەكاندا قسە زۆركراوە و ووتەى زۆر دانسقە وتراوە، بۆیە لێرەدا بەگرنگى نازانین باسی لێوە بکەینەوە. تەنها ئەوەندە پێویستە بزانیت، ئەگەر كات نەبێت ناتوانین ئەم دونیایەى تێیدا دەژین (بەژیانى دونیاى) ناوى بەرین، لەوەش دڵنیاین كە خاڵێكى بەهێزى جیاكردنەوەى ئەم دونیایە لەگەڵ دونیاى(بەرزەخ و قیامەتدا) بریتییە لەكات، ئەمەش باسێكى دورو درێژ و تائەندازەیەكى زۆر فەلسەفی و ماندوكەرە، بەڵام بزانە ئەم دونیایەى تۆى تێدا دەژیت كات تێیدا خاڵى جیاكەرەوەیە، بۆیە ئەگەر هەر لەئێستاوە تائەوكاتەى بەتەواوەتى لەپێگەى كات تێدەگەى بەشوێن گرنگى كات و هەموو ئەو پرسیارانەدا بگەڕێیت كەمە، و بزانە زۆر شتت لەدەستداوە. گەر دەتەوێت سەرەتایەك بۆ گرنگى كات بزانیت لەوێوە دەست بەزانین بكە، ئەگەر ژیانى مرۆڤایەتى لەوە داببڕین كەپێى دەڵێن(كات) دواى ئەو دابڕانە شتێك نامێنێت ناوى ژیان بێت!

لێرەدا دڵنیات دەكەمەوە، ئەگەر نەزانیت كات بۆتۆ چەندێك گرنگە هەرگیز ناتوانیت كاتەكانى خۆت دابەش بكەیت، بۆیە بەبێ گومانەوە ئەوە دەڵێم(ئەگەر كەسێك نەزانێت كاتەكانى چۆن دابەشبكات، ناتوانێت لەماوەى دیاریكراوى تەمەنیدا ئامانجەكانى بەدەستبهێنێت و ببێتە كەسێكى سەركەوتوو).

خوێنەرى بەڕێز، گرنگى كات وایكردووە زۆرێك لەزانایان و لێكۆڵەرەوانى بوارە جیاجیاكانى ژیان هەریەكەیان بەپێى لێكدانەو ئەزمونكردن و خوێندنەوەى خۆى و كەسانى دیكە تیۆرى و پۆلێنكارى تایبەت پێشەكش بكەن دەربارەى چۆنییەتى دابەشكردنى كات و سود وەرگرتن لەكاتەكانى تەمەن. 

ئێمە لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین لەو ژمارە زۆرەى شێوازى دابەشكردنى كات، قسە لەسەر یەك جۆریان بكەین و ڕونى بكەینەوە. ئەو جۆرەش دەكرێت ناوى بنێین (هاوسەنگى دابەشكردنى كات)، یاخود (یەكلاكردنەوەى ململانێ)، كە (محمد تكرتى) لەكتێبى (ئاسۆى بێ سنور)ئەم ناوەى بۆبەكارهێناوە.

هاوسەنگى دابەشكردنى كات، بریتییە لەڕێگەیەكى زۆر ئاسان و سەركەتوو بۆ ڕێكخستن و دروستكردنى هاوسەنگى و نەهێشتنى ئەو ململانێیانەى لەژیانى ڕۆژانەماندا بەهۆى ئیش و كارەكانمانەوە دروست بوون لەنێوان ڕیزبەندكردن و دابەشكردنى كاتى هەركارێكماندا، ئەگەر ڕونتر بڵێم هەرمرۆڤێك لە(24)كاتژمێرى تەمەنیدا لەسەرى پێویستە چەندین كار ئەنجام بدات، كاتێك تەماشایەكى خۆى دەكات و لەكارەكانى ورد دەبێتەوە دەبینێت ناهاوسەنگییەك و ململانێیەكى زۆر لەناخیدا دروستبووە، ئەم ململانێیە كارێكى وایكردۆتە سەرژیانى بەبارو دۆخى دەرونى و جەستەییەوە دیارە. بۆنمونە زۆرجار، لێیان پرسیوین بۆ ئەوەندە شپرزەیت؟ّ لەوەڵامدا وتوتە(لەڕاستیدا خۆشم نازانم. ئەوەندە كارم هەیە نازانم لەكامیانەوە دەستپێبكە!) ئێمە لەم بابەتەدا دەمانەوێت وەڵامى ئەو پرسیارە بدەینەوە و هۆكارى ئەو شپرزییەش دیارى بكەین.

ئێمە دڵنیاین لەوەی تۆش وەك هەر کەسێکی تر ئامانجانێکی زۆرت هەیە و ئەتەوێت پێیان بگەیت.

بەڵام دەبێت ئەوە بزانی بۆ بەدەست هێنانیان پێویستت بە زانینی شتانێکی زۆر گرنگ هەیە وەك:

ناسینی خۆت.
دۆزینەوەی ناسنامەی خۆت.
زانینی بەهاکانت.
دۆزینەوەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانت.
دیاریکردنی جۆری کەسایەتیت.
دروستکردنی پەیوەندیێکی کاریگەر.
دۆزینەوەی توانست و لێهاتووییەکانت.

ئەمانە شتانێکی زۆر بەهادارن، چونکە  هەر کەسێک بیەوێت لە ژیاندا بەختەوەر بێت پێویستە بیانزانێت.

بەڵام بۆ دۆزینەوەیان لەوانەیە پێویستیت بە دەیان کاتژمێر و چەندان ساڵ گەڕان هەبێت.

بۆیە خۆشبەختانە ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی ڕێگاکەت بۆ کورت ئەکەینەوە و لە ڕێگەی خولێکی ١٦ کاتژمێری NLP تەواوی ئەو شتانەت پێ ئەبەخشین کەوا تۆ پێویستت پێیانە.

پێویستە لەوە دڵنیابیت، ئەگەر لە ڕۆژێكدا چەند ئیشێك لەبەردەستتدا هەبێت ئەنجامیان بدەیت، ئەو ڕۆژە دەورى ئەوەندە كەس دەبینیت، بۆنمونە ئەگەر من بەیانى پێویست بێت لەسەرم(6)كار ئەنجامبدەم، ئەمە ماناى وایە من بۆ بەیانى دەروى(6)كەس دەبینم، چونكە كارەكانم جیاوازە و هەركارێكیش پێویستى بەكاتى تایبەتى هەیە.

لێرەدا زۆر ئاسان هۆكارى شپرزییەكانمان ڕون دەبێتەوە، كەئەوەیە تۆ لە ڕۆژێكدا دەورى شەش كەس دەبینیت ئەم كەسانە هەریەكەو كارێكى هەیە، هەركەسێكیشیان كارى خۆى لەویتریان بەگرنگتر دەزانێت و فشار دەخاتە سەر لایەنى دەرونیت و داوات لێدەكات كارى ئەو لەپێشدا ئەنجام بدەیت و زۆرترین دەرفەتى ئەو ڕۆژەت بەئەو بدەیت، تۆلێرەدا یەك نەفەریت و ئەوان شەش ، ڕون دیارە دەبێت شپرزەبیت و نەزانیت لەكوێوە دەست پێ بكەیت، بۆیە ئەگەر دەتەوێت شپرزەنەبیت و كاتەكانى خۆت بەهاوسەنگى دابەشبكەیت مافى هیچ یەك لەوكەسانەى ناخت مەخۆ، تەنها ئەوەندە هەیە ئەم ڕێگایە تاقى  بكەرەوە(ڕێگاى هاوسەنگى دابەشكردنى كات).

سودەكانى كات بەپێى خشتەى هاوسەنگى دابەشكردنى كات:

هەمیشە لەبەرچاوگرتنى ئەو ژینگەیەى تێیدا دەژیت، یەكێكە لە خاڵەكانى سەركەوتن و گەشتن بەئامانجەكانت. جا (هاوسەنگى دابەشكردنى كات) یەكێك لەسودە گرنگەكانى ئەوەیە كە لەكوردستانى خۆماندا و لەم واقیعەى ئێمەى تێدا دەژین زۆر ئاسان و بێ كێشە جێبەجێ دەكرێت، چونكە ئێمە دابەشكردنێكمان هەیە بەپێى دیاریكردنى كاتژمێرى ڕۆژەكانە، واتە بۆنمونە تۆ داتناوە لەسەعات(8-10)ى بەیانى كتێب بخوێنیەتەوە، بەڵام لەپڕ ئەوەندە نازانیت لەشكرێك لەخزم و ناسراو برادەر بەبێ ئاگاداركردنەوەى پێشوەخت خۆیان دەكەن بەماڵتانداو هەموو بەرنامەى ئەو ڕۆژەت لێ تێكدەن، بەڵام لەم دابەشكردنەى ئێمە بەو جۆرە پێویست ناكات خۆت سنورداربكەیت، بەڵكو كات دابەشكردن لەسەر بنەماى دیاریكردنى كاتژمێرە نەك كاتژمێرى دیاریكراو.

ئاسانى لەجێبەجێكردندا، هەندێك لەو شێوازانەى دابەشكردن كە هەمانە لەڕووى تێۆرییەوە زۆر جوان و گرنگە. بەڵام كاتێك دەمانەوێت بە پراكتیكى ئەو كارە ئەنجام بدەین دەبینین كارێكى ئاسان نییە، یان هەر ناتوانین جێبەجێى بكەین، یان بۆچەند ڕۆژێك بەردەوام دەبین و دواتر وازیى لێدەهێنین.

لەم شێوازى دابەشكردنى كاتەدا، بەهۆى ئەو خشتەو وردەكارییانەى ئەنجامى دەدەین دەتوانین هەڵسەنگاندن(تقیم) بۆخۆمان و تواناكانمان ئەنجام بدەین و ڕاستەوخۆ داواى بەجێگەیاندنى كارەكانى ڕۆژانە لە كۆتاى مانگدا ئەوەمان بۆ ڕونبێتەوە، ئێمە چەندێك دەتوانین لەسەر بڕیارەكانمان خۆڕاگربین.

سودێكى دیكەى ئەم پۆلێنكارییە بریتییەلە لەبەرچاوڕونیمان لەكارەكانى ڕۆژانەماندا، واتە بەهۆى ئەو خشتەیەیى ڕۆژانە سەردانى دەكەین بەبەردەوامى دەزانین ئێمە چیمان دەوێت و پێوستە چى بكەین، كەئەمەش وەك پێشتر ئاماژەمان بۆكرد هۆكارى چارەسەكردنى ئەو ململانێ دەرونییەیە كەڕۆژانە دوچارى دەبینەوە.

بەهۆى ئەم خشتەیەوە ئێمە دەتوانین هەمیشە ئامانجەكانمان لەپێش چاوبێت و بەبەردەوامى دووبارەیان بكەینەوە، چونكە وەك ڕونكراوەتەوە یەكێك لەو كارانەى پێویستە ئەنجامى بدەین، ئەوەیە كە دەبێت هەموو ئەو ئامانجە درێژخایەن و كورتخایەنانەى بڕیارمانداوە لەژیانى خۆماندا كارییان بۆبكەین لەشوێنى دیاریكراودا بیاننووسین.

لەم خشتەیەدا تۆ دەتوانین دیارى بۆت بكڕیت! واتە لەسەرەتاى مانگدا بەڵێن بەخۆت دەدەیت، ئەگەر لەكۆتاى مانگداو دواى هەڵسەنگاندن و ئەنجام گیرى كارەكانت توانیبێتت لە (80%)ى كارەكانت جێبەجێ بكەیت، بۆنمونە(كتێبێك) بەدیارى پێشكەش بەكتێبخانەكەى خۆت دەكەیت. ئەمەش هاندانێكى دەرونى زۆر گرنگە.

یەكێك لەو سودە گرنگانەى ئەم جۆرە پۆلێنكارییە هەیەتى ئەوەیە، ئێمە دەتوانین خشتە بۆ دابەشكردن بكەین بەپێى كاتەكانى(شەو و ڕۆژ)، واتە تۆدەتوانین لەڕێگەى بەكارهێنانى ئەم خشتەیەوە تەنها دابەشكارى بۆ كاتەكانى شەوت بكەیت و بڕیارى ئەوەبدەیت لەماوەى ئەو چەند كاتژمێرەى شەو لەبەردەستتدایە ئەوەندە كارئەنجام بدەیت، ئەمەش زۆربەسودە بەتایبەتى بۆ ئەو خوێندكارانەى لەبەشە ناوخۆییەكاندان، چونكە ئەوان بەنیان لە كاتژمێر(8)ەوە دەچنە زانكۆو پەیمانگان و تا درەنگانێك ناتوانن بگەڕێنەوە، بۆیە ئەوان دەتوانن بێن ئەو كاتانەى شەویان بەشێوەیەكى ڕێكخراوەى دابەشبكەن و سودى لێوەرگرن. 

دواجار لەڕێگەى خشتەى هاوسەنگى دابەشكردنى كاتەوە فێرى ئەوە دەبین چۆن كاتەكانمان دابەشبكەین و هاوڕێ لەگەڵ دەقەژمێرى ماوەژمێرەكەماندا بەدەم ئەركەكانى ڕۆژانەمانەوە پێبكەنین. 

پێویستە چى بكەین؟

دیارە كاتێك ئێمە بڕیاردەدەین هەركارێك بەئەنجام بگەنین و لەكۆتایدا ئەو دەستكەوتەى مەبەستمان بووە بەدەستى بهێنین، سەرەتا پێویستە چەند هەنگاوێكى سازگار لەگەڵ كارەكانماندا بگرینە بەر، لێرەشدا بۆئەوەى ئەو پلانەى دایدەڕێژین سەركەوتووبین و بەمەبەست و ئامانجەكانمان بگەین، پێویستە لەسەرەتادا چەندكارێك هەیە ئەنجامى بدەین. ئێمە لێرەدا هەوڵدەدەین گرنگترین ئەو كارانە ڕونبكەینەوە كە بۆ ئەم پلانە پێویستمانە:

یەكەم: یەكەم هەنگاوێك گرنگە لەبەرچاوبگیرێت، بریتییەلەوەى ئامانجى خۆت لەم كارەتدا بنوسیت و ئاشكراو ڕاشكاوانە بەخۆت بڵێیت: (من لەم نەخشەسازییەدا دەمەوێت بەم ئامانجە بگەم). دواى دیاریكردنى ئامانجكەكانت هەموو بەخاڵ بنووسە.

دووەم: هەموو ئەو كارانەى دەتوێن لەماوە(24)كاتژمێردا ئەنجامیان بدەین بەخاڵ بیانووسە.

سێیەم: كارەكان بەپێى گرنگى ڕیزبكە، واتە باخاڵى یەكەم “گرنگترین كارى تێدانوسرابێت”، بەجۆرە لەگرنگرتیرنەوە دەستپێبكە.

چوارەم: دەفتەرو قەڵەمێكى تایبەت بەم خشتەسازییە بهێنەو بەو شێوەیەى ئێمە لەخوارەوە باسمانكردووە دەست بەكاركردن بكە.(خوێنەى بەڕێز، لێرەدا دەتوانین سود لەم نەخشەیەى ئێمە دروستمانكردووە وەربگریت، تەناها كارت ئەوەیە لەجیاتى ئەو كارانەى ئێمە دیاریمانكردووە، تۆ كارەكانى تایبەت بەخۆت بنووسیت، دواتر گۆڤارەكە لەلاى خۆت بپارێزیت و ڕۆژانە بۆ پڕكردنەوەى خانەكان سەردانى بكەیت).

ئێمە چۆن ماڵە لەگەڵ دابەشكردنى كات بەپێى خشتەى هاوسەنگى دەكەین؟

شێوازى مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم خشتەیەدا زۆر ئاسانە ، ئێمە دواى ئەوەى كارەكانمان دیاریكرد و بەپێى گرنگى هەریەكەیان كاتەكانمان بەسەردا دابەشكردن، دێین خشتەیەك دروست دەكەین، ئەم خشتەیە ژمارەى خانە(ئاسۆییەكانى) یەكسانە بەژمارەى ئەو كارانەى بڕیارە لەماوەى كاتى دیاریكراودا ئەنجامییان بدەین. ژمارەى خانە(ستونییەكان)یش یەكسانە بەژمارەى ڕۆژەكانى(مانگ)، كە دەكاتە(30)خانە.

مامەڵەى ئێمە لەگەڵ ئەم خشتەیەدا بەجۆرێكە، كەشەوانە پێش ئەوەى بخەوین خشتەى دروستكراو دەهێنین و خودكارێك دەگرین بەدەستەوەو دەستدەكەین بەنشانەى ڕاست(    ) دانان لەناو خانەى ئەو كارەى ئەو ڕۆژە ئەنجاممان داوە، هەروەها نبشانەى هەڵە(×) لەناو خانەى ئەو كارەى ئەنجاممان نەداوە. خۆئەگەر كارێك نیوەیمان كردبێت، بۆنمونە تۆ داتناوە ڕۆژانە(2)كاتژمێر كتێب بخوێنیتەوە، بەڵام بەهۆى هەركارێكەوەبێت ئەو ڕۆژە تەنها(1)كاتژمێر خوێندوتەوە، لێرەدا دیت (نیو سەح)(    )لە خانەكە دادەنێیت، لەكۆتاى مانگەكەدا كاتێك دێیت هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانت ئەنجام دەدەیت ئەو خانانەى نیو سەحیان تێدایە دووانیان بەیەك خانە ئەژمێریت. 

  پێنجەم: ئێستا دێین كارەكانمان بەپێى كاتژمێر دابەشدەكەین، بۆنمونە تۆ پێویستەلەماوەى(24)كاتژمێردا(8)كارى دیاریكراو ئەنجام بدەیت.

كاتەكان بەم شێوەیە دیارى دەكرێت:

كارى یەكەم = خوێندنەوەى كتێب

كارى دووەم = فێربونى زمانى ئینگلیزى

كارى سێیەم = ناسینى كەسایەتییەكى دیارى مێژوو(ژیاننامەى ناودارانى مێژوو)

كارى چوارەم = ئەركەمانى خوێندن

كارى پێنجەم = وەرزشكردن

كارى شەشەم = تەماشاكردنى تەلەفزیۆن 

كارى حەوتەم = فێربوونى كۆمپیوتەر

كارى هەشتەم = نوسینى بابەتێك