Categories
phsychology

bipolar disorderتێکچوونی دوو جەمسەری

bipolar disorder تێکچوونی دوو جەمسەری

تێکچوونی دوو جەمسەری (Bipolar disorder)، حاڵەتێکی تەندروستی دەروونییە (health condition) کە بە گۆڕانی میزاجی زۆر دەناسرێتەوە، کە ماوەی بەرزبوونەوەی میزاجی (mania or hypomania)  یان نزمبوونەوە (depression – خەمۆکی) دەگرێتەوە. ئەم گۆڕانی میزاجە، دەتوانێت لە ماوەی مانەوەی بە توندی و بەرز و نزمییەکانی، جیاوازی دروست بکات و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر توانای کەسەکە هەبێت لە چالاکییەکانی ڕۆژانەدا.

تێکچوونی دوو جەمسەری حاڵەتێکی دەگمەن نییە. لە ڕاستیدا، پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی دەروونی (National Institute of Mental Health) دەڵێت کە 2.8% لە گەورەساڵانی ئەمریکی – یان نزیکەی 5 ملیۆن کەس – دەستنیشانکراون کە تێکچوونی دوو جەمسەرییان هەیە. پێشتر ئەم حاڵەتە بە خەمۆکی شەیدایی (manic depression) ناسرابوو.

نیشانە سەرەکییەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری بریتین لە:

  • سوڕەکانی شەیدایی یان میزاجی زۆر بەرز  ( مەبەست لە شەیدایی واتە هەست بە دڵخۆشی و وزە پاڵنەرێکی زۆر بکەیت)
  • سوڕەکانی خەمۆکی یان میزاجی نزم ( مەبەست لە خەمۆکیواتە  هەست بە بێزاری و بێ وزەیی و بێتاقەتی بکەیت)

 بە شێوەیەکی ڕوونتر، ماوەیەک میزاجت زۆر باشە، ماوەیەکیش میزاجت زۆر خراپە. ئەم سووڕانە ڕەنگە لە چەند ڕۆژێکەوە تا چەند هەفتەیەک یان زیاتر بخایەنێت.

ئەگەر تۆ لەگەڵ تێکچوونی دوو جەمسەریدا دەژیت، ئەم بژاردانەی خوارەوە بۆ چارەسەر دەتوانن یارمەتییت بدەن فێری بەڕێوەبردنی سووڕەکانی باری دەروونییت بیت، بەهۆیەوە نەک تەنها نیشانەکانت بەڵکو چۆنایەتی ژیانیشت باشتر بکەیت.

جۆرەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری

سێ جۆری سەرەکی تێکچوونی دوو جەمسەری هەیە:

  • دوو جەمسەری یەک (Bipolar I Disorder)
  • دوو جەمسەری دوو (Bipolar II Disorder)
  • سایکلۆتایمیا (cyclothymia)

دوو جەمسەری یەک

دوو جەمسەری یەک لانیکەم بە دەرکەوتنی یەک سووڕی شەیدایی پێناسە دەکرێت. لەوانەیە ئەزموونی هایپۆمانیا (hypomanic: جۆرێکی سووکترە لە مانیا – mania ، کە بە نیشانە هاوشێوەکانی میزاجی بەرز، زیادبوونی وزە و بەرزبوونەوەی توانای چالاکی تایبەتمەندە، بەڵام بە پلەیەکی کەمتر لە مانیا) بکەیت کە نیشانەکانی کەمتر توندە لە سووڕی مانیا (manic episodes)، یان نیشانەکانی خەمۆکی پێش و دوای سووڕی مانیا. مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە باری دەروونی جێگیردا بێت پێش ئەوەی تووشی مانیا یان خەمۆکی بێت.

ئەم جۆرە تێکچوونە دوو جەمسەرییە تووشی مرۆڤ دەبێت لە هەموو ڕەگەزەکاندا بە یەکسانی

دوو جەمسەری دوو

ئەو کەسانەی کە دوو جەمسەری دوویان هەیە تووشی یەک حاڵەتی خەمۆکی گەورە دەبن کە لانیکەم دوو هەفتە دەخایەنێت. هەروەها لانیکەم یەک سوڕی هایپۆمانیایان هەیە کە نزیکەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت. بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە ساڵی ٢٠١٧ ، ئەم جۆرە تێکچوونە دوو جەمسەرییە ڕەنگە زیاتر لە مێینەکاندا باو بێت.

زۆربەمان كە دەمانەوێت شت لەبەر بكەین یان خەیاڵمان دەڕوات یانیش بێزار دەبین لەوەی كە پێویستی بە دووبارەكردنەوەی زۆرە.

ئەمەش تاڕادەیەك كێشەنییە، كێشە گەورەكە ئەوەیە دوای یەك كاتژمێر هەرناڵێی هیچمان لەبەر كردووە و لەبیرمان چوەتەوە.

بەڵام خەم مەخۆ، ئێمە چارەسەری ئەو كێشەیەمان لەلایە. لە

پڕۆگرامی چالاككردنەوەی مێشك و بەهێزكردنی یادگە

لەماوەی تەنها دوو مانگ و نیو وەك بەشداربووانمان دەتوانیت ببیتە خاوەن مێشك و یادگەیەكی زۆر باش.

چیتر لە لەبەركردن ناترسیت و بێزارت ناكات، بەڵكو وەك چالاكیەكی چێژبەخش لێی دەڕوانیت.

وە دواتر هەركاتێك بتەوێت بە ئاسانی بیرت دەكەوێتەوە

سایکلۆتایمیا

ئەو کەسانەی کە تووشی سایکلۆتیمیا بوون هەندێک نیشانەی هایپۆمانیا و خەمۆکییان هەیە، بەڵام بەس نییە بۆ تایبەتمەندکردنی بە سووڕێکی مانیا یان خەمۆکیی تەواو.

سووڕەکانی نیشانەکانی کورتتر و کەمتر توندتر لە چاو سوڕەکانی پەیوەست بە تێکچوونی دوو جەمسەری یەک یان دوو جەمسەری دوو. زۆربەی ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە بۆ ماوەی 1 بۆ 2 مانگ هیچ نیشانەیەکی میزاجییان نییە .

پزیشک یان چارەسەرکاری دەروونی دەتوانێت زیاتر ڕوونی بکاتەوە کە چ جۆرە تێکچوونی دوو جەمسەرییت هەیە لە کاتی ڕوونکردنەوەی نیشانە و حاڵەتەکانت چونکە هەندێک کەس ئەزموونی نیشانە جیاوازەکانی دوو جەمسەری دەبن بەڵام  ئەوان نین.

نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری

بۆ دەستنیشانکردنی تێکچوونی دوو جەمسەری، پێویستە لانیکەم یەک ماوەی مانیا یان هایپۆمانیا ئەزموون بکەیت . هەردووکیان هەستکردن بە وروژان و هەڵچوون و وزەی بەرز لەخۆدەگرن، بەڵام هیپۆمانیا بە کەمتر توند دادەنرێت لە چاو مانیا. نیشانەکانی مانیا دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەبێت لە شوێنی کارەکەت یان لە ماڵەوە. هایپۆمانیا بە شێوەیەکی گشتی نابێتە هۆی تێکچوونی زۆر، بەڵام هێشتا دەتوانن دڵەڕاوکێ هێنەر بن.

ئەم سێ نیشانە سەرەکییە:

  • مانیا
  • هایپۆمانیا
  • خەمۆکی

ئەمانە تایبەتمەندی سەرەکی تێکچوونی دوو جەمسەرین. جۆرە جیاوازەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری بریتین لە تێکەڵە جیاوازەکانی ئەم نیشانانە.

نیشانەکانی دوو جەمسەری یەک

بەپێی دەستنووسی دەستنیشانکردن و ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان، چاپی پێنجەم (DSM-5) کە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە، دەستنیشانکردنی تێکچوونی دوو جەمسەری یەک  پێویستی بەمانەی خوارەوە هەیە:

  • بەلایەنی کەمەوە یەک سووڕی مانیا کە لانیکەم 1 هەفتە بخایەنێت.
  • ئەو نیشانانەی کە کاریگەرییان لەسەر کارکردنی ڕۆژانەت هەیە.
  • کەم پێویستی بۆ خەوتن (بۆ وێنە، هەست دەکەیت بە سێ کاتژمێر تێر خەو دەبیت).
  • زۆر قسەکردن لە چاو حاڵەتی ئاساییت
  • جەنگین و تێکۆشان بۆ باوەڕ و ئەزموونە کەسییەکانت
  • سەرقاڵی زۆر (زۆر بە ئاسانی شتەکانی چواردەورت دەتوانن سەرنجت ببەن).

*ئەو نیشانانە پەیوەندییان بە حاڵەتێکی تری پزیشکی یان تەندروستی دەروونی یان بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکانەوە نییە.

هەروەها  دەکرێت ئەزموونی نیشانەکانی سایکۆز (Psychosis: حاڵەتێکی دەروونییە کە بە تێکچوونێکی زۆر لە بیرکردنەوە و هەست و درککردن و تێگەیشتنی مرۆڤ لە واقیعدا تایبەتمەندە) یان هەردوو مانیا و خەمۆکی هەست پێبکەیت. ئەم نیشانانە دەتوانن کاریگەری زیاتریان لەسەر ژیانت هەبێت. ئەگەر ئەوانەت هەیە، شایەنی ئەوەیە بە زووترین کات سەردانی پزیشک یان چارەسەرکاری دەروونی بکەیت.

پێویست ناکات ئەزموونی سووڕی هایپۆمانیا یان خەمۆکی بکەیت بۆ دەرکەوتن و  دەستنیشانکردنی دوو جەمسەری یەک، زۆرێک لە کەسانی دوو جەمسەری یەک ئەم نیشانانە ئاماژە پێدەدەن دەکەن.

نیشانەکانی دوو جەمسەری دوو

دەستنیشانکردنی دوو جەمسەری دوو پێویستی بە:

  • بەلایەنی کەمەوە یەک سووڕی هایپۆمانیا کە چوار ڕۆژ یان زیاتر دەخایەنێت، هەروەها سێ  یان زیاتر لە نیشانەکانی هایپۆمانیا لەخۆدەگرێت.
  • گۆڕانکاریی هایپۆمانیا لە میزاج و کارکردنی ئاساییتدا، کە کەسانی دیکە دەتوانن تێبینی بکەن، هەرچەندە مەرج نییە ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەبێت.
  • بەلایەنی کەمەوە یەک سوڕی خەمۆکی سەرەکی (major depression)  کە دوو هەفتە یان زیاتر دەخایەنێت.
  • لانیکەم یەک ئەڵقەی خەمۆکی سەرەکی کە پێنج یان زیاتر لە نیشانە سەرەکییەکانی خەمۆکی لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەیە.

*ئەو نیشانانە پەیوەندییان بە حاڵەتێکی تری پزیشکی یان تەندروستی دەروونی یان بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکانەوە نییە.

هەروەها دوو جەمسەری دووەم دەتوانێت نیشانەکانی سایکۆز لەخۆبگرێت، بەڵام تەنها لە کاتی سوڕێکی خەمۆکیدا. هەروەها دەکرێت  ئەزموونی سوڕی میزاجی تێکەڵاو بکەیت (mixed mood episodes)، ئەمەش واتە نیشانەکانی خەمۆکی و هایپۆمانیات لە یەک کاتدا دەبێت.

بەڵام لەگەڵ دوو جەمسەری دوو، تووشی مانیا نابیت. ئەگەر تۆ ئەڵقەی مانیات هەبوو، مامەڵەت وەک جەمسەری یەک لەگەڵ دەکرێت.

نیشانەکانی سایکلۆتیمیا

دەستنیشانکردنی سایکلۆتایمیا پێویستی بە:

  • ماوەی نیشانەکانی هایپۆمانیا و ماوەی نیشانەکانی خەمۆکی، میزاجی بەرز و میزاجی نزم، کە لە دوو ساڵ یان زیاتر بخایەنێت ( یەک ساڵ بۆ منداڵان و هەرزەکاران).
  • ئەو نیشانانەی کە هەرگیز پێوەرە تەواوەکانی سوڕی مانیا یان خەمۆکی بەدی ناهێنن.
  • ئەو نیشانانەی کە لانیکەم نیوەی دوو ساڵەکە بوونیان هەیە و هەرگیز بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ مانگ لە یەک کاتدا ئامادە نابن (واتە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت).
  • ئەو نیشانانەی کە دەبنە هۆی ناڕەحەتییەکی زۆر و کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەیە.

*ئەو نیشانانە پەیوەندییان بە حاڵەتێکی تری پزیشکی یان تەندروستی دەروونی یان بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکانەوە نییە.

نیشانەکانی گۆڕانی خێرای میزاج، تایبەتمەندی سایکلۆتایمیان. ئەم نیشانانە لەوانەیە کەمتر توند بن لە نیشانەکانی دوو جەمسەری یەک یان دوو بەڵام  زیاتر دەمێننەوە، بۆیە بەگشتی کاتێکی کەمترت پێویستە  کاتێک هیچ نیشانەیەکت نییە.

ڕەنگە هایپۆمانیا کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی ڕۆژانەت نەبێت. لە بەرامبەردا خەمۆکی زۆرجار دەبێتە هۆی نائاسودەیی زۆر و کاریگەری لەسەر کارایی ڕۆژانەت دەبێت، تەنانەت ئەگەر نیشانەکانت شایستەی سوڕێکی خەمۆکی گەورە نەبن.

ئەگەر نیشانەکانی پێویستت هەبێت کە پێوەرەکانی سوڕێکی هایپۆمانیا یان خەمۆکی بەدی بهێنیت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەت دەگۆڕێت بەپێی نیشانەکانت بۆ جۆرێکی تری تێکچوونی دوو جەمسەری یان خەمۆکی سەرەکی.

مانیا و هایپۆمانیا

زۆرجار سوڕێکی مانیا بەرزبوونەوەی سۆزداری لەخۆدەگرێت (emotional high). لەوانەیە هەست بە وروژاوی و هەڵچوون و خۆشحاڵی و پڕ لە وزە بکەیت. هەروەها لەوانەیە هەست بە بازدان بکەیت یان تێبینی ئەوە بکەیت کە بیرکردنەوەکانت پێدەچێت پێشبڕکێ بکەن لە خێراییدا. هەروەها هەندێک کەس ئەزموونی وەهم  (hallucinations: ئەزموونی هەستەوەرییە کە وا دیارد ڕاستەقینە  بێت بەڵام لە دەرەوەی هاندەری دەرەکیدا ڕوودەدات. بە واتایەکی تر مرۆڤ هەست بە شتێک دەکات کە کەسانی دیکەی دەوروبەری نایبینن و نایبیستن و هەستی پێناکەن و تامی ناکەن و بۆنی ناکەن)  یان نیشانەکانی تری سایکۆز دەبن.

سوڕەکانی مانیا دەتوانن ڕەفتارانێک لەخۆ بگرن کە لە ئاسایی زیاتر هەڵەشەتر بن. نموونەی باوی ئەم جۆرە ڕەفتارانە بریتین لە:

  •  زۆر سێکسکردن و بەکارنەهێنانی بەربەست (وەک کۆندۆم).
  • زیادەڕەوی زۆر لە  خواردنەوەی مەی و بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکان.
  • زیاد لە پێویست پارە خەرجکردن.

بەڵام ئەم هەڵەشەییتە دەتوانێت بە چەندین ڕێگەی دیکەش دەربکەوێت. لەوانەیە تۆ:

  • لەناکاو واز لە کارەکەت دەهێنیت.
  • گەشتێکی دوور بە تەنیا دەەکیت بەبێ ئەوەی بە کەس بڵێیت.
  • وەبەرهێنانێکی گەورە  لە ئیش و کاردا لەسەر بنەمایەکی ئەگەری.
  • خێرا لێخوڕین و شکاندنی سنورەکانی خێرایی ئاسایی ڕێگاوبان.
  • بەشداریکردن لە وەرزشە توندەکان کە بە شێوەیەکی ئاسایی لێیان ناڕوانیت.

لە کاتێکدا هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی کەسێک  ئەم ڕەفتارانە بکات، بەڵام کلیلی تێگەیشتن لە مانیا ئەوەیە کە ئەو شتانەی لە حاڵەتی مانیادا دەیکەیت لە میزاجێکی ئاساییدا نایکەیت.

هایپۆمانیا بەزۆری پەیوەندی بە تێکچوونی دوو جەمسەری دووەوە هەیە، زۆرێک لە هەمان نیشانەکانی لەخۆدەگرێت، هەرچەندە توندی نیشانەکانی کەمترە. بە پێچەوانەی مانیا، زۆرجار هایپۆمانیا کاریگەرییەکانی ناباتە سەر شوێنی کار، قوتابخانە، یان لە پەیوەندییەکانتان. سووڕەکانی مانیا نیشانەکانی سایکۆزی تێدا نییە. بە شێوەیەکی گشتی ئەوان بەهێندەی سوڕەکانی مانیا درێژ نابن یان پێویستیان بە  چاودێری نەخۆشخانە  وەک مانیا نییە.

لەگەڵ هایپۆمانیادا، ڕەنگە هەست بە بەرهەمداری زۆر و وزە بکەیت، بەڵام ڕەنگە هەست بە گۆڕانکارییەکانی دیکە نەکەیت لە میزاجتدا. ئەو کەسانەی کە تۆ باش ناناسن لەوانەیە هەستی پێنەکەن، بەڵام ئەوانەی لێتەوە نزیکن هەست بە گۆڕانکاریت تێدا دەکەن.

سوڕی خەمۆکی گەورە (Major depressive episodes)

گۆڕانی “دابەزین” لە میزاجتدا، دەتوانێت وابکات هەست بە بێهێزی و بێ پاڵنەری و دڵتەنگی بکەیت.

سوڕەکانی خەمۆکی گەورە  پەیوەست بە دوو جەمسەری لانیکەم پێنج لەم نیشانانە لەخۆدەگرێت:

  • مەزاجێکی نزم و بەردەوام کە بە خەمباری قووڵ، بێهیوایی، یان هەستکردن بە بەتاڵی دیاری دەکرێت
  • لەدەستدانی وزە
  • هەستکردن بە خاوی و لاواز  لە حاڵەتی ئاسایی یان  هەستی نائارامی بەردەوام
  • نەبوونی ئارەزووی ئەو چالاکییانەی کە ڕۆژانێک چێژت لێ وەرگرتووە.
  • زۆر یان کەم خەوتن.
  • هەستکردن بە گەمژەیی و گوناهـباری یان بێ بەهایی
  • کێشەی تەرکیز و سەرنج و توانای بڕیاردان
  • بیرکردنەوە لە مردن یان خۆکوشتن
  • گۆڕانکاری لە ئارەزووی خواردن یان کێشی جەستەدا

هەموو کەسێک کە تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بووە، ئەزموونی سوڕی خەمۆکی گەورە نابێت، هەرچەندە زۆر کەس ئەزموونی دەکەن. بەپێی جۆری تێکچوونی دوو جەمسەری، لەوانەیە تەنها چەند نیشانەیەکی خەمۆکی ببینیت بەڵام پێنج نیشانەی تەواو کە پێویستن بۆ سوڕێکی گەورە بوونی نەبێت.

هەروەها شایەنی باسە کە هەندێک جار، هەمیشە نا، خۆشحاڵی مانیا وا لە تاک دەکات هەست بە چێژی زۆر بکات. هەربۆیە کاتێک چارەسەری مانیا وەردەگریت، لەوانەیە هەست بە نیشانەی خەمۆکی بکەیت وەک لە چارەسەر و چوونەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی.

لە کاتێکدا تێکچوونی دوو جەمسەری دەتوانێت ببێتە هۆی میزاجی خەمۆکی (depressed mood)، بەڵام تێکچوونی دوو جەمسەری و خەمۆکی یەک جیاوازی سەرەکییان هەیە: لە تێکچوونی دوو جەمسەریدا، لەوانەیە میزاجت بەرز و نزم بکات،  بەڵام لە  خەمۆکیدا، میزاجت و هەستەکانت هەر بە نزمی بمێننەوە تاوەکو چارەسەر وەردەگریت.

نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری لە ئافرەتان بەرامبەر بە پیاوان

زۆربەی توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە نێر و مێ بە یەکسانی دەستنیشانی تێکچوونی دوو جەمسەری وەردەگرن، هەرچەندە هەندێک لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕەنگە لە مێینەکاندا زیاتر بڵاوبێتەوە.

ئەو مێینانەی کە تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بوون، لە دواتردا لە ژیاندا ئەگەری دەستنیشانکردنییان هەیە، زۆرجار لە تەمەنی ٢٠ یان ٣٠ ساڵیدا. هەندێک جار لەوانەیە  هەست بە نیشانەکان بکەن لە کاتی دووگیانی یان دوای منداڵبوون. هەروەها ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بە دوو جەمسەری دوو لە بەرامبەر دوو جەمسەری یەک.

سەرەڕای ئەوەش، ئەو مێینانەی کە لەگەڵ تێکچوونی دوو جەمسەریدا دەژین، زیاتر تووشی ئەمانە دەبن:

  • سوڕی سوکتری مانیا
  • زیاتر سوڕی خەمۆکی وەک لە سوڕی مانیا
  • سوڕی خێرا،  واتە گۆڕانی چوار جار یان زیاتر لە سوڕی مانیا و خەمۆکی لە ماوەی 1 ساڵدا

هەروەها ئەو مێینانەی کە تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بوون لەوانەیە زیاتر تووشی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە ببن، بەشێکیش بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سوڕی مانگانە و دووگیانی و یان  وەستانی سوڕی مانگانە ببن.

ڕاستییەکان دەربارەی تێکچوونی دوو جەمسەری لە مێینەکاندا

  • زووتر نیشانەکانیان وەک لە پیاواندا تێدا دەستنیشان دەکرێت یان دەردەکەوێت
  • ماوەی سوڕەکانییان کەمترە بەڵام توندترە، بە تایبەت سوڕی مانی
  • ئەگەری ئەوە زیاترە کە تووشی تێکچوونی بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکان بێت.
  • لە کاتی سوڕەکانی مانیادا شەڕانگێزی زیاتر نیشان دەدن.

تێکچوونی دوو جەمسەری لە گروپە پەراوێزخراوەکانی مێژووییدا

توێژینەوە دەریدەخات کە ئەو کەسانەی لە کۆمەڵە پەراوێزخراوە مێژووییەکانەوە هاتوون، بەتایبەتی ئەوانەی بە ڕەچەڵەک ئەفریقین، زۆرجار بە هەڵە دەستنیشانی تێکچوونەکانی وەک شیزۆفرینیا دەبن، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەکانی سایکۆزیان هەبێت.

لە کاتێکدا نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری دەتوانن تا ڕادەیەک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن و بەندە بە جۆری کەسایەتییەکەوە، بەڵام بەگشتی  پێوەرێکی ڕوون هەیە بۆ دەستنیشانکردن.

هەروەها توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە 50-75% ی ئەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بوون تووشی هەندێک نیشانەی سایکۆز دەبن، ئەمە لە سەرجەم گروپە ڕەگەزی و نەتەوەییەکان جێگیرە. ئەمانە پێمان دەڵێن کە ڕەنگە لایەنگری (bias) ڕۆڵی هەبێت لە دەستنیشانکردنی هەڵە.

تێکچوونی دوو جەمسەری لە منداڵان و هەرزەکاراندا

دەستنیشانکردنی تێکچوونی دوو جەمسەری لە منداڵاندا مشتومڕاوییە بە شێوەیەکی بەرچاو، لەبەر ئەوەی منداڵان هەمیشە هەمان نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری وەک گەورەکان نیشان نادەن. هەروەها ڕەنگە مەزاج و ڕەفتارەکانیان ئەو پێوانەیە پەیڕەو نەکات کە پزیشکەکان بۆ دەستنیشانکردنی تێکچوونەکە لە گەورەکاندا بەکاریدەهێنن.

هەروەها زۆرێک لە نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری کە لە منداڵاندا ڕوودەدەن لەگەڵ نیشانەکانی حاڵەتەکانی تر کە بە شێوەیەکی باو لە منداڵاندا ڕوودەدەن، وەک  گرفتی کەم سەرنجی و فرە جوڵەیی (ADHD).

بەڵام لە چەند دەیەی ڕابردوودا پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی گەیشتوونەتە ناسینی ئەو حاڵەتە لە منداڵاندا. دەستنیشانکردنی ورد دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام گەیشتن بە دەستنیشانکردن لەوانەیە چەند هەفتەیەک یان مانگێکی زۆر بخایەنێت. لەوانەیە شایانی ئەوە بێت کە داوای ڕێنمایی لە کەسێکی پسپۆڕ وەربگریت کە پسپۆڕە لە چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە حاڵەتی دەروونی.

منداڵانی تووشبوو بە تێکچوونی دوو جەمسەری وەک گەورەکان، گۆڕانکارییەکی زۆریم میزاجییان هەیە. دەتوانن زۆر دڵخۆش دەرکەون و نیشانەکانی ڕەفتاری وروژێنەر دەربکەون، یان زۆر فرمێسکاوی و لاواز و تووڕە دەربکەون.

هەموو منداڵان تووشی گۆڕانی میزاج دەبن، بەڵام تێکچوونی دوو جەمسەری دەبێتە هۆی نیشانەکانی گۆڕینی میزاج  بە ڕێژەیەکی زۆر. هەروەها میزاجی دوو جەمسەری بەزۆری زۆر توندترە لە گۆڕانی ئاسایی لە میزاجی منداڵدا.

نیشانەکانی مانیا لە منداڵاندا

نیشانەکانی مانیا لە منداڵاندا دەتوانن بریتی بن لە:

  • زۆر گەمژانە مامەڵەکردن و هەستکردن بە دڵخۆشییەکی زۆر
  • قسەکردنی خێرا و خێرا گۆڕینی بابەتەکان
  • کێشەی تەرکیز و سەرنج
  • ئەنجامدانی ئەو ڕەفتارانەی کە دەتوانێت کاریگەری زیانبەخشی هەبێت
  • هەبوونی توڕەیی زۆر کورت کە بە خێرایی کە وەک تەقینەوە دەردەکەوێت
  • کێشەی خەوتن و هەست نەکردن بە ماندوێتی دوای نەخەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر

نیشانەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا

لەگەڵ تێکچوونی دوو جەمسەری، نیشانەکانی حاڵەتەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا دەتوانن بریتی بن لە:

  • زۆر جوڵەی بێ مەبەست، ڕفتاری  زۆر خەمناکانە، یان زۆر گریان
  • زۆر یان کەم خەوتن
  • وزەیەکی کەم بۆ چالاکییە ئاساییەکان یان نیشاندانی هیچ ئارەزووییەک بۆ هەر شتێک
  • بەردەوام هەستنەکردن بەباشی، لەوانەش سەرئێشەی زۆر یان ئازاری گەدە
  • هەستکردن بە بێ بەهایی یان گوناهباری
  • خواردنی زۆر کەم یان زۆر
  • بیرکردنەوە لە مردن یان خۆکوشتن

دەستنیشانکردنە ئەگەرییەکانی تر

هەندێک لەو کێشە ڕەفتارییانەی کە لە منداڵەکەتدا تێبینی دەکەیت دەتوانن ئاماژەی  گرفتەکانی تری تەندروستی دەروونی بکەن، وەک ADHD یان خەمۆکی. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە منداڵان تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بن لەگەڵ گرفتێکی  تری دەروونی.

پزیشکی منداڵ دەتوانێت ڕێنمایی و پشتگیری زیاتر پێشکەش بکات بە تێبینیکردن و بەدواداچوونی  بۆ ڕەفتارەکانی منداڵەکەت کە دەتوانێت یارمەتیان بدات بۆ دۆزینەوەی دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە بە شێوەیەکی دروست.

دەستنیشانکردنی دروست دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە دۆزینەوەی کاریگەرترین چارەسەر بۆ منداڵەکەت. بێگومان چارەسەرکردن دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە لە نیشانەکانی منداڵەکەتدا دروست بکات.

نیشانەکانی لە هەرزەکاراندا

گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان، لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی ژیان کە بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ تەمەنی باڵغبووندا ڕوودەدەن، دەتوانێت وا لە هەرزەکاران بکات کە جارجارە لەڕادەبەدەر سۆزداری دەربکەون.

بەڵام گۆڕانکاری توند یان خێرا و بەردەوام و جۆراوجۆر لە میزاجدا ڕەنگە نیشانەی  حاڵەتێکی جددیتر بکات، وەک تێکچوونی دوو جەمسەری، نەک گەشەکردنی ئاسایی هەرزەکاران.

دەستنیشانکردنی تێکچوونی دوو جەمسەری زۆرترین جار لە کۆتاییەکانی هەرزەکاری و سەرەتای تەمەنی گەورەییدا دەبێت.

نیشانە باوەکانی مانیا لە هەرزەکاراندا بریتین لە:

  • زۆر دڵخۆش بوون
  • “نواندن” یان خراپ ڕەفتارکردن
  • بەشداریکردن لەو ڕەفتارانەی کە ڕەنگە کاریگەری زیانبەخشیان هەبێت، وەک بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکان
  • زیاد لە پێویست بیرکردنەوە لە بابەتی سێکسی
  • زیاد لە پێویست لە چالاکی و وزەی سێکسی
  • کێشەی خەوتن، بەبێ نیشانەی ماندوێتی یان ماندووبوون
  • هەبوونی توڕەیی کورت و پچر پچری بەردەوام
  • کێشەی مانەوەی لە سەرنج یان تەرکیزبردنی بە ئاسانی

نیشانە باوەکانی سوڕی خەمۆکی بریتین لە:

  • زۆر یان کەم خەوتن
  • زۆر خواردن یان کەم خواردن
  • هەستکردن بە دڵتەنگی زۆر و نیشاندانی وروژان و چێژ و مەیلی کەم
  • کشانەوە لە چالاکییەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
  • بیرکردنەوە یان قسەکردن دەربارەی مردن و خۆکوشتن

لەبیرت بێت کە زۆرێک لەم نیشانانە وەک تاقیکردنەوەی مادە جیاوازەکان و بیرکردنەوە لە سێکس، ڕەفتاری نائاسایی هەرزەکاران نین. بەڵام ئەگەر وا دەرکەون کە بەشێکن لە هۆکاری گەورەی گۆڕانی میزاجی یان کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەبێت، ئەوا دەتوانن نیشانەی تێکچوونی دوو جەمسەری یان حاڵەتێکی دیکە بن.

چارەسەری تێکچوونی دوو جەمسەری

چەندین چارەسەر دەتوانن یارمەتیت بدەن لە چارەسەری نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری. لەوانە دەرمان، ڕاوێژکاری. هەروەها هەندێک چارەسەری سروشتی دەتوانن سوودی هەبێت.

دەرمانەکان (Medications)

دەرمانە پێشنیار کراوەکان لەوانەیە بریتی بن لە:

  • جێگیرکەری باری دەروونی، وەکو  (lithium)
  • (Olanzapine)
  •  دەرمانی دژە خەمۆکی،  وەک (fluoxetine-olanzapine)
  • (benzodiazepines) کە جۆرێکە لە دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ کە بۆ چارەسەری کورتخایەن بەکاردێت.

ڕێگاکانی چارەسەری پێشنیار کراو لەوانەیە بریتی بن لە:

چارەسەری دەروونی (Psychotherapy)

چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (Cognitive behavioral therapy)

چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی جۆرێکە لە چارەسەری قسەکردن کە یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی بیرکردنەوە نەیارەکان و گۆڕینی شێوازی ڕەفتاری نەخوازراو.

چارەسەرکار شوێنێکی ئارام و سەلامەت پێشکەش دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی بەڕێوەبردنی حاڵەتەکەت. هەروەها چارەسەرکار دەتوانێت هاوکاریت بکات بکات بە:

  • تێگەیشتن لە شێوازەکانی بیرکردنەوە
  • دووبارە فۆرم پێدانەوە بە هەست و سۆزە نائاسودەکەرەکان.
  • فێربوون و پراکتیزەکردنی ستراتیژییەکانی هەڵکردن ( coping strategies)

پەروەردەی دەروونی (Psychoeducation)

پەروەردەی دەروونی ڕێگەیەکی چارەسەرییە کە  لە دەوریی یارمەتیدانت دەگەڕێت بۆ ئەوەی بزانیت دەربارەی حاڵەتەکەت و چارەسەرکردنی. ئەم زانیارییە دەتوانێت ڕێگەیەکی دوور ببڕێت بەرەو یارمەتیدانی تۆ و کەسانی پاڵپشتیکار لە ژیانتدا بۆ ناسینەوەی نیشانەکانی سەرەتاییەکان و مامەلەکردنیان بە شێوەیەکی کاریگەرتر.

چارەسەری ڕیتمی نێوان کەسی و کۆمەڵایەتی (Interpersonal and social rhythm therapy)

چارەسەری ڕیتمی نێوان کەسی و کۆمەڵایەتی گرنگی بە ڕێکخستنی خووەکانی ڕۆژانە دەدات، وەک خەوتن و خواردن و وەرزشکردن. هاوسەنگکردنی ئەم بنەما ڕۆژانەیانە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمتربوونی حاڵەتەکانی میزاجی بوون  و کەمکردنەوەی نیشانە توندەکان.

بژاردەی تر

ڕێگاکانی تر کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی نیشانەکان بریتین لە:

  • electroconvulsive therapy
  • تەواوکەرەکان
  • دەرزی لێدان
  • خۆراکە مادە

چارەسەری سروشتی بۆ تێکچوونی دوو جەمسەری

ڕەنگە هەندێک چارەسەری سروشتی یارمەتیدەر بن بۆ نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری. دەبێت  هەمیشە پێش ئەوەی ئەم چارەسەرانە وەربگریت، لەگەڵ پزیشکەکەت یان چارەسەرکاری دەروونی گفتوگۆ بکەیت و پشکنین بکەیت. لە هەندێک حاڵەتدا، دەکرێت چارەسەرە سروشتییەک کارلێک لەگەڵ ئەو دەرمانانە دروست بکات کە دەیخۆیت.

ئەم گیا و تەواوکەرە خۆراکیانەی خوارەوە ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە جێگیرکردنی باری دەروونیت و کەمکردنەوەی نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری کاتێک لەگەڵ دەرمان و چارەسەرکردن تێکەڵ دەکرێن:

  • Omega-3: هەندێک لە توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠١٦ پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خواردنی تەواوکەری ئۆمیگا ٣ ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ نیشانەکانی دوو جەمسەری یەک. بەڵام توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢١ پشتگیرییەکی لاوازی بۆ بەکارهێنانی تەواوکەرەکە بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی لە تێکچوونی دوو جەمسەریدا دەرخستووە.
  • Rhodiola rosea: لە توێژینەوەیکی ساڵی ٢٠١٣ سەرچاوەی متمانەپێکراو پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم ڕووەکە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە خەمۆکی مامناوەند، بۆیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی خەمۆکی پەیوەست بە تێکچوونی دوو جەمسەری، بەڵام ئەمەش بە لێکۆڵینەوە نوێیەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
  • S-adenosylmethionine (SAMe) – SAMe: تەواوکەرێکی ترشی ئەمینییە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە سوککردنی نیشانەکانی خەمۆکی گەورە  و تێکچوونەکانی تری میزاجی. بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی مانیا و لەوانەیە کارلێک لەگەڵ دەرمانەکانی تردا بکات.

پێویستە پێش تاقیکردنەوەی SAMe یان هەر چارەسەرێکی گیایی یان سروشتی تر، ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە بەڕێوەبردنی نیشانەکانی دوو جەمسەریت.

گۆڕانی شێوازی ژیان

هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پێوانەکردن و ڕێکخستنی  شێوازی ژیانت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی توندی نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەریت. ئەمانە دەتوانن ئەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرن:

  • خواردنی خۆراکی هاوسەنگ
  • وەرگرتنی لانیکەم ١٥٠ خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا
  • ئاگاداربوون و چاودێریکردنی کێشت
  • وەرگرتنی ڕاوێژکاری یان چارەسەری هەفتانە

ئەو پێشکەوتنانەی کە زۆرێک هەندێک لە توێژینەوە باسیان لێوە کردووە وەک هۆکارێکی گرنگ نەبوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کاریگەری شێوازی ژیان بە تەنیا ڕەنگە بەس نەبن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکە. دەکرێت باشتر کاربکەن کاتێک لەگەڵ چارەسەرەکانی تر تێکەڵ دەکرێن.

هۆکار و هۆکارەکانی مەترسی

تێکچوونی دوو جەمسەری حاڵەتێکی تاڕادەیەک باوی تەندروستی دەروونییە (mental health condition)، بەڵام تا ئێستا پسپۆڕان دیارییان نەکردووە بۆچی هەندێک کەس تووشی ئەو حاڵەتە دەبن.

هەندێک لە هۆکارە ئەگەرییەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری بریتین لە:

جینات

ئەگەر دایک و باوکت یان خوشک و براکەت تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بووبن، ئەگەری تووشبوونت بەم حاڵەتە زیاترە. مەترسی تووشبوونت بە تێکچوونی دوو جەمسەری زیاترە بە ڕێژەی  10% بۆ 25%  ئەگەر یەکێک لە دایک یان باوکت ئەو حاڵەتەی هەبێت. بەڵام ئەوەت لەبەرچاو بێت کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە پێشینەی تێکچوونی دوو جەمسەرییان هەیە لە مێژووی خێزانەکانیاندا، تووشی نەخۆشییەکە نابن.

مێشك

پێکهاتەی مێشکت لەوانەیە کاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوونت بە تێکچوونی دوو جەمسەری هەبێت. ناڕێکی لە کیمیای مێشکدا، یان پێکهاتە یان کارایی مێشکت، لەوانەیە ئەم مەترسییەکان زیاد بکات.

هۆکارە ژینگەییەکان

تەنها هۆکارە ناوەکییەکان نییە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەگەری تووشبوونت بە تێکچوونی دوو جەمسەری زیاد بکات. هۆکارە دەرەکییەکانیش دەتوانن کاریگەرییان هەبێت. لەوانەیە ئەمانە بریتی بن لە:

  • فشاری دەروونی دەرەکی زۆر
  • ئەزموونە زەبربەخشەکان
  • نەخۆشی جەستەیی

ئایا دەتوانیت ڕێگری لە تێکچوونی دوو جەمسەری بکەیت؟

کاتێک دەست دەکەیت بە ئەزموونکردنی سوڕەکانی میزاجی بوون، دەتوانیت هەوڵ بدەیت بۆ کەمکردنەوەی توندی ئەو سووڕانە و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوونت بە سوڕەکانی تری میزاجی پێشکەوتووتر. بەڵام هەمیشە ناتوانیت بە تەواوی ڕێگری لە سوڕەکانی میزاجی بکەیت یان لە پلەی یەکەمدا حاڵەتەکە لە گەشەکردن بپارێزیت.

ڕەنگە لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو زیاتر دەربارەی هۆکارە تایبەتەکانی تێکچوونی دوو جەمسەری ئاشکرا بکەن و تێڕوانینێکی زیاتر بە توێژەران بدەن سەبارەت بە ڕێگا ئەگەرییەکانی ڕێگریکردن لەم حاڵەتە.

هۆکارە بەشدارییەکانی تر

هەندێک لەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بوون، گرفتی تەندروستی دەروونی دیکەیان هەیە. پێداچوونەوەی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٩ پێشنیاری ئەوە دەکات کە تێکچوونەکانی دڵەڕاوکێ (anxiety disorders) لە باوترینەکانە.

حاڵەتەکانی تر کە لەوانەیە شانبەشانی تێکچوونی دوو جەمسەری ڕوو بدەن بریتین لە:

  • تێکچوونی بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکان
  • تێکچوونی خواردن
  • فۆبیای تایبەت
  • ADHD

نیشانەکانی ئەم حاڵەتانە ڕەنگە بە توندتر دەربکەون بەپێی باری میزاجت. بۆ نموونە دڵەڕاوکێ زیاتر لەگەڵ خەمۆکیدا ڕوودەدات، لەکاتێکدا بەکارهێنانی ماددە هۆشگۆڕەکان ڕەنگە زیاتر لەگەڵ مانیادا ڕووبدەن.

ئەگەر تووشی تێکچوونی دوو جەمسەری بوویت، لەوانەیە ئەگەری تووشبوونت بە هەندێک نەخۆشی جەستەیی زیاتر بێت، لەوانە:

  • شەقیقە
  • نەخۆشی دڵ
  • شەکرە
  • تێکچوونی غودەی دەرەقی

ئامۆژگاری بۆ هەڵکردن لەگەڵ تێکچوونەکە

ئەگەر تێبینی نیشانەکانی تێکچوونی دوو جەمسەریت کردووە، هەنگاوێکی یەکەمی باش بریتییە لە گەیشتن بە پزیشک یان چارەسەرکاری دەروونی بە زووترین کات. بە هەمان شێوە ئەگەر هاوڕێیەک یان کەسێکی ئازیزت نیشانەکانی هەبوو، بیر لەوە بکەرەوە کە هانیان بدەیت بۆ ئەوەی بە زووترین کات پەیوەندی لەگەڵ چارەسەرکارێکدا بکەن.

ژیان لەگەڵ تێکچوونی دوو جەمسەری

چارەسەرکردن دەتوانێت یارمەتیت بدات لە بەڕێوەبردنی سوڕەکانی میزاجت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نیشانانەی کە تووشی دەبن. دروستکردنی تیمێک دەتوانێت یارمەتیت بدات زۆرترین سوود لە چارەسەرکردن وەربگریت. لەوانەیە تیمەکەت بریتی بن لە:

  • پزیشکی سەرەتایی کە خۆتیت
  • پزیشکی دەروونی کە ڕێنماییت دەکات بۆ خواردنی دەرمانەکان
  • چارەسەرکار یان ڕاوێژکارێک کە بە چارەسەری قسەکردن هاوکاریت بکات

لەوانەیە پێویستت بە تاقیکردنەوەی چەند چارەسەرێک بێت پێش ئەوەی چارەسەرێک بدۆزیتەوە کە ببێتە هۆی باشتربوون. هەندێک دەرمان بۆ هەندێک کەس بە باشی کاردەکەن بەڵام هەندێکی تر نا. لە ڕوانگەیەکی هاوشێوەدا، هەندێک کەس CBT زۆر یارمەتیدەر دەزانن، لەکاتێکدا هەندێکی تر ڕەنگە کاریگەری کەم ببینن.

هەمیشە باشتر وایە لەگەڵ تیمەکەت کراوە بیت سەبارەت بەوەی چی کەڵکی بۆت هەیە و چی کەڵکی بۆت نییە. ئەگەر شتێک یارمەتیت نەدا یان هەستێکی خراپترت پێدەبەخشێت، خۆت لە ئاگادارکردنەوەیان مەگرە. تەندروستی دەروونی تۆ گرنگە و تیمەکەت دەبێت هەمیشە پشتگیریت بکەن لە دۆزینەوەی یارمەتیدەرترین ڕێگە.

بەزەییت بەخۆتدا نەیەتەوە. لەبیرت بێت کە تێکچوونی دوو جەمسەری وەک هەر حاڵەتێکی تری تەندروستی دەروونی بە هەڵبژاردنی خۆت ڕووی نەداوە. هۆکارەکەی هیچ شتێک نییە کە کردووتە یان نەتکردووە.

ئاساییە هەست بە بێزاری بکەیت کاتێک پێناچێت چارەسەرەکان کار بکەن. هەوڵبدە پشوو درێژ بیت و بە میهرەبانی مامەڵە لەگەڵ خۆتدا بکەیت لەکاتی گەڕان بەدوای چارەسەرە نوێیەکاندا.

تێکچوونی دوو جەمسەری و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دیکە

تێکچوونی دوو جەمسەری دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانتان هەبێت. بەڵام ئەم کاریگەریانە ڕەنگە لە نزیکترین پەیوەندییەکانتاندا بە ڕوونی دەربکەون، وەک ئەوانەی لەگەڵ ئەندامانی خێزان و هاوبەشە سۆزدارییەکانتان.

کاتێک باس لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەک دەکرێت لەکاتێکدا لەگەڵ تێکچوونی دوو جەمسەریدا دەژیت، ڕاستگۆیی هەمیشە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. کراوە بوون سەبارەت بە بارودۆخەکەت دەتوانێت یارمەتی هاوبەشەکەت بدات باشتر لە نیشانەکانت تێبگات و چۆن دەتوانن هاوکاریت پێشکەش بکات.

لەوانەیە بیر لەوە بکەیتەوە کە بە چەند وردەکارییەکی بنەڕەتی دەستپێبکەیت، لەوانە:

  • چەند ساڵە ئەو حاڵەتەت هەیە
  • چۆن سوڕەکانی خەمۆکی بەزۆری کاریگەری لەسەرت هەیە
  • چۆن سوڕەکانی مانیا بەزۆری کاریگەری لەسەرت هەیە
  • شێوازی چارەسەرکردنت وەک چارەسەرکردن (therapy)، دەرمان و ستراتیژییەکانی ڕووبەڕووبوونەوە.
  • هەر شتێک کە بتوانن بیکەن بۆ یارمەتیدانت

کۆتایی

تێکچوونی دوو جەمسەری حاڵەتێکی ماوە درێژی ژیانە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە دەبێت ژیانت بەتەواوی تێکبدات. لە کاتێکدا ژیان لەگەڵ تێکچوونی دوو جەمسەری بە دڵنیاییەوە هەندێک ئاڵەنگاری دروست دەکات، پابەندبوون بە پلانی چارەسەرکردنەکەتەوە، پراکتیزەکردنی چاودێریکردنی بەردەوامی خۆت و پشتبەستن بە سیستەمی پشگیریەکان، دەتوانێت بەرەو باشترت ببات و نیشانەکانت بە کەمترین ئاست بهێڵێتەوە. هەروەها پەروەردەکردنی خۆت و ئازیزانت سەبارەت بەو حاڵەتە دەتوانێت سوودێکی زۆری هەبێت.