Categories
new

کۆرسی خێراخوێندنەوە

کۆرسی خێراخوێندنەوە

لەجیهاندا خێرا خێوێندنەوە بووە بەپێوستی سەدەی 21، بەسەدان ناوەندی تایبەت بەخێرا خوێندنەوە هەیە. ئێستا خولەکانی خێراخوێندنەوە لەگرانترین خولەکانی وڵاتانی ئەورپا و ئەمەریکان. ئانتۆنی رۆبێنز، تۆنی بوزان و محمد سەیدا، خێرا خوێندنەوە بە پێوستی هەرە سەرەکی دادەنێن بۆ زۆرترین خوێندنەوە لەکەمترین کاتدا.

لەسەرەتای ساڵی 2014 وەک هەر فێرخوازێکی تر کتێبی زۆرم دەکڕی بەڵام دوای خوێندنەوەی چەند پەڕەیەک بەبێزاریەوە لەکتێبەکە دووردەکەوتمەوە. دوای ئەوەی چەندین کتێبی تایبەتم لەسەر خێرا خوێندنەوە، خوێندنەوەی مۆدێرن، خوێندەوە و کارمەیەکانیم بەکارهێنا ئەنجامی دڵخۆشکەرم بەدەست هێنا. دواتر بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی تایبەت بەخێرا خوێندنەوەم کرد کە لەلایەن بەڕێز محمد سەدا پیاوی یادگەی ئێرانەوە دوترایەوە. پاش ئەم خولە گۆرانکاری گەورەم بەدەستهێناو دەستم کرد بەخول و سیمینار و دەرئەنجامی زۆر باش لە لەبەشداربوواندا بەدی دەکرا. لەقۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەروەدەی دەرونزانی بووم لە زانکۆی سەلاحەددین لەهەولێر، بیرۆکەی ئەوە هات بەمێشکمدا بۆچی بۆ توێژینەوەی دەرچوونم کار لەسەرخێرا خوێندنەوە نەکەم؟
بیرۆکەم کاری لەسەر کراو 15 قوتابی زانکۆم لەتوێژینەوەکەمدا بەشداربوون. بەشێوەیەکی زۆر ورد و زانستیانە لەژێر چاودێری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەم دەستمانکرد بەتاقیکردنەوە. دەرئەنجامەکان زۆر سەرسورهێنەر بوون. لەدوای ڕاهێنان بە تاقیکردنەوە توانیمان خێرای خوێندنەوەی فێرخوازان دوو بۆ هەشت هێندە گەشە پێبدەین. ئەمە وایکرد توێژینەوەکەمان ببێت بەسێیەمی سەرئاستی بەشەکەمان. هاوکات توێژینەوەکە لەگۆڤاری زانکۆ بڵاوکرایەوە و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزبایی سەرکەوتنمان لێکرا.
دواتر لەرێگەی ناوەندەکانەوە بەردەوام فێرخوازانمان فێری ستراتیژیەتەکانی خێرا خوێندنەوە کردوە. نوێترین و جوانترین خزمەتیش بەبەشداربووان لەدوای چەند مانگێک کارکردن بە ئەنجام گەیەنرا کەلە لەستۆدێۆ بەشێوەی ئۆفلاین بەباشتری دیزاین زۆرترین ڕاهێنانی پراکتیکیمان بەرهەمهێنا.
ئێستا خولی خێرا خوێندنەوە لەئاوات ئەکادیمی بەردەستە، ئەم خولە لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 200بەشداربووی هەیە و بەشداربووان زۆر لەخولەکە ڕازین و خۆشحاڵین کە جێگای سوود و ڕەزامەندیانە.
بە خۆشحاڵیەوە ئەم خولە بۆ خوێنەران و فێرخوازانی قوتابخانە و مامۆستایان فەرمانبەران وهەموو ئەوانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن دەتوانن سودی لێ وەربگرن.

مامۆستای کۆرس: بازیان بەرزنجی
بەکالۆریۆس لە دەرونزانی
خاوەنی یەکەم توێژینەوەی پراکتیکیە لەسەر خێراخوێندنەوە بەتەرکیز وتێگەیشتنەوە، ئەزموونی زیاتر لەحەوت ساڵ لەوتنەوەی خولی تایبەت بەخێرا خوێندنەوە

ئەم کۆرسە باس لەم بابەتانەی خوارەوە دەکات:


١: ئامانجە گشتیەکانی خولی خێرا خوێندنەوە.
٢: زانایانی و سەرمایەداران چی دەلێن لەبارەی خێرا خوێندنەوەوە.
٣:خوێندنەوەی خێرا پێوستی سەدەی 21.
٤: چۆن ئاستی خێرایی خوێندنەوەت دیاری دەکەیت؟
٥ :مێژووی سەرهەڵدانی خوێندنەوەی خێرا و ئێستا لەجیهان چۆن کاری لەسەر دەکرێت؟


٦: دۆزینەوەی شاڕەگی گرفتەکان لەخوێندنەوە چین؟
٧: ڕاهێنانەکانی تایبەت بەماسوولکەی چاو.
٨: ڕاهێنانی خێرایی وشەی فیدیۆیی بۆ زیادکردنی تونایی بینینی وشەکان.
٩: خوێندنەوە بەچاو یان بەدەنگ باشترە.
١٠: سودەکانی خوێندنەوەی خێرا.


١١: تاقیکردنەوەی ئاستی خێرایی خوێندنەوە.
١٢: بنەماکانی خوێندنەوە.
١٣: تەرکیز چیەو چۆن زیاد دەبێت.
١٤: زەهایمەرو چارەسەری لەڕیگەی ڕاهێنانەوە.
١٥: خوێندنەوە لەگەڵ بەیاد سپاردن و بەیاد هێنانەوە.


١٦: جۆرەکانی خوێندنەوە.
١٧: وشەیی کلیلی.
١٨: هۆکارەکانی کەمی تێگەیشتن لەخوێندنەوە.
١٩: هەنگاوەکانی زیادکردنی تێگەیشتن لەخوێندنەوە.
٢٠: دروستکردنی پاڵنەر بۆخوێندنەوە.


٢١: خێراترین خوێنەرەکانی جیهان کێن و چۆن بەم توانایە گەیشتوون؟
٢٢: بەشەکانی مێشک ویادگە.
٢٣: مێشک چۆن بیردەکاتەوە.
٢٤: نەخشەی زهنی چۆن فێربم.
٢٥: بەشەکانی یادگە و کاراکردنی.
٢٦: یاساکانی خوێندنەوە فێربە.
٢٧: چۆن پێداچونەوە بۆخوێندنەوە بکەین؟


 

بۆ به‌شداریكردن په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ په‌یجی ئاوات ئه‌كادێمی

Categories
new

کۆرسی یادگه‌

کۆرسی پێشکەوتووی بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە

لە بارەی کۆرسی پێشکەوتووی (بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە) وە
 بۆ یەکەمین جار لە کتێبخانەی گشتی هەڵەبجەی شەهید لە ساڵی ٢٠٠٤ باسم لە بەهێزکردنی یادگە کرد لە کۆرسێکدا بەناوی بەهێزکردنی مێشک و ستراتیژیەکانی فێربوون.

لە ڕۆژی یەکەمدا ژمارەی بەشداربووان ٢٥ کەس بوون لە ئاستە جیاوازەکان. تێستێکی یادهێناوەی بەشداربووانم کرد بەوەی کە پارچە کاغەزێکم خستە بەردەستیان کە ١٠ وشەی کوردی تێدابوو. داوام لێکردن کە بە ڕیزبەندی لەبەریان بکەن لە ماوەی یەک خولەکدا. پاش چل خولەک لێم پرسینەوە. تەنها پێنج کەس بەبێ هەڵە نووسیانەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژدا باسم لە بەهێزکردنی مێشک و یادگە کرد و باسی ئەوەم کرد چۆن یادگەی وێنەیی بەکاربهێنن و سوودی باشتر لە مێشکیان وەربگرن. بۆ جاری دووەم تێستێکی هاوشێوەی ئەوەی پێشووم هێنا و پاش چل خولەک لێم پرسینەوە ئەم جارە ٢١ کەس ئامادە بوون لە کۆی هەر بیست و یەک کەسەکە ١٦ کەس وەڵامی ڕاستیان نووسی. 

ئێمە کێشەی سەرەکیمان ئەوەنیە مێشکمان توانای کەمە بەڵکو
 کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئێمە فێرنەکراوین بە باشی مێشکمان بەکاربهێنین

لە سالانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ هەمان کۆرسم دووبارەکردەوە پاشان لە ٢٠٠٨ بەشی بەهێزکردنی یادگەم فراوان کرد و کردمە کۆرسێکی سەربەخۆ و داوام لە توێژەرێک کرد کە توانای بەشداروانم پێش خولەکە و پاش خولەکە بۆ بپێوێت. ئەم جارە ئەنجامەکە زۆر جێگای سەرنج بوو زۆربەی بەشداربوان توانایان بە ڕێژەی دوو هێندە بەرز بوویەوە. 

لەسەر ئەم کۆرسە بەردەوام بووم و ئەنجامەکەیم ساڵانە دەبینی و کۆمەڵیک لە بەشداربووان توانیان لە قوتابخانە بە جیاواز لە هەموو ساڵانی ڕابردووی تەمەنیان ببنە قوتابی زۆر باش و نمرەی زۆر بەرز بەدەست بهێنن. 

ساڵیکیان پاش تاقیکردنەوەی سەری سالێ پۆلی دوانزە بە پەرۆشەوە تەلەفۆنم بۆ چەند قوتابیەک کرد تا بزانم چەندە لە کۆرسەکە سوودمەند بوون لە کاتی تاقیکردنەوەکانیاندا. 

یەکێک لە خوێندکارەکانم کە ئێستا ئەندازیارە پێ وتم:  (مامۆستا ئاوات لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا شتێکی گرنگم بۆ دەرکەوت.

پرسیم چی بوو؟

وتی: ( هەر زانیاریەک کە بەو تەکنیکانەی خولی یادگە لەبەرم کردبوو لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەبێ دوودڵی وەڵامم دەدایەوە و سەد لەسەد دڵنیابووم لە وەڵامەکەم کە ڕاستە بەڵام هەر زانیاریەک کە وەک جاران سەعیم تیا کردبوو، زۆر لێی بە گومان بووم و کاتی زۆری بردم تا وەڵامیان بدەمەوە)

 تا ئێستاش زۆرجار نامەی سوپاس و دەستخۆشیم لەو قوتابیانەوە بۆ دێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کۆرسی یادگەیان لای من خوێندوە. بەڕاستی بەم ئەنجامانە گەلێک دڵخۆشم

ڕۆژێکیان لە کاتی وتنەوەی کۆرسێکدا ئاگاداریان کردم کە کەسێک هاتوە بۆلام و دەیەوێت بمبینێت. لە پاش وانەکەم چوومە ئۆفیسەکەم بینیم کچێکە. پێی وتم مامۆستا من بۆ سوپاس و دەستخۆشی هاتووم بۆلات

پاش بەخێرهێنان، وتم فەرموو

وتی : مامۆستا من پێشتر لە کۆرسی بەهێزکردنی یادگە بەشداریم کرد و ئەوکات قوتابی پۆلی دە بووم. لە پۆلی یازدە زۆر سوودم لە تەکنیکەکانی یادگە وەرگرت بەڵا ئەم ساڵ لە پۆلی دوانزە بەهۆی ئەو تەکنیکانەوە توانیم بە ماندووبوونی کەمتر نمرەی تەواو بەدەست بهێنم کە بەو دوونمرەوە کە پێم بەخشراوە نمرەکەم لە سەد زیاتر دەکات.

بەردەوام بوو لە قسەکردن وتی : مامۆستا ئەگەر ئەم کۆرسە نەبوایە من پێئەچوو هەر نمرەیەکی بەرز بەدەست بهێنم بەڵام گرنگ ئەوەیە من پۆلی دوانزە زۆر ئاسوودەتر بووم لە پۆلەکانی ڕابردوو تەنانەت تەماشای زنجیرە درامام دەکرد و لەگەل دایکو باوکم دەچووم بۆ میوانی و زۆر خۆشم ماندوونەکرد چونکە من بە خێرایی بە ماوەیەکی کەم بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی یادگە پرۆگرامەکانم لەبەرئەکرد و دڵنیابووم کە زانیاریەکانم لەبیر دەمێنن) 

بەڵی ئێستا ئەو کەسە بەشی پزیشکی گشتی تەواو کردوە و دەڵێت: (مامۆستا من لە کۆلێژی پزیشکیش زۆر سوودم لەو بابەتانە بینیوە کە لە کۆرسی بەهێزکردنی یادگە خوێندوومە.)

بەڕیزان ئەم کۆرسە هەرکەس بیخوێنێت و ڕاهێنانەکانی جێبەجێ بکات و لەسەر پرۆگرامەکانی خوێندن و هەر زانیاریەک کە خۆی بیەوێت بەکاری بهێنێت ئەوا لێی سوودمەند دەبێت. 

دوا کۆرسی یادگە کە ئەنجامی سەرەتا و کۆتاییم وەرگرت ساڵی ٢٠١٢ بوو کە  هەندێک  لە بەشداربوان بە ڕێژەی حەوت هێندە توانای یادهێنانەوەیان زیادی کردبوو.

خەونم ئەوەبوو ئەم کۆرسە بەدڵی خۆم بڵیمەوە و ڕاهێنانی بۆ تۆمار بکەم. سوپاس بۆ خوا ئێستا ئەم کۆرسە لە ئاوات ئەکادیمی بەردەستە.

کۆرسەکە لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و ڕاهێنانی جۆراوجۆری بۆ ئامادەکراوە، تاوەکو بەشداربوو، پەرە بە تواناکانی تەرکیز و یادگەی بدات.


پێشتر کۆمەڵیک لەم بنەما و تەکنیکانە لە خولی (بەهێزکردنی یادگە) بە درێژایی سالانی ٢٠٠٦ تا وەکو ٢٠١٨ تاقیکراونەتەوە و ئەنجامی بەرچاوی هەبووە و بە توێژینەوە سەلمێنراوە بەشداربووان، لە دوو هێندە بۆ حەوت هێندە توانایان زیادی کردوە. دەیان خویندکاری ئەم کۆرسە لە پۆلی دوانزە نمرەی زۆر بەرزیان بەدەست هێناوە و سوپاس بۆ ئەمەکداری و پێزانینیان تا ئێستاش بەردەوام پەیامی دەست خۆش و پێزانین دەنێرن.

ئەم کۆرسە باس لەم بابەتانەی خوارەوە دەکات:

تێگەیشتن لە تەرکیز
ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی تەرکیز
یادگە چیە؟
بنەماکانی یادگە چین؟
تەکنیکەکانی یادگە کامانەن؟

ستراتیژیەکانی یادگە واتە چۆنیەتی لەبەرکردنی:

– ناو
-وشەی بیانی
– سپێڵ
– دەقەکان
– پرۆگرامی خوێندن
– ژمارە
– تێکستە جۆراوجۆرەکان
– ئەرکەکانی ژیانی ڕۆژانە

چۆن تەندروستی مێشک و یادگەت باشتر دەکەی لەم ڕێگایانەوە:

– ڕاهێنانی دەرونی
– گەیشتن بە شەپۆلی ئالفا لە مێشکدا
– ڕاهێنانی جەستەیی
– خۆراک
– دەرمانە گیاییەکان
– وەرزش
– چۆنیەتی وەرگرتنی حەوانەوە و خەوتن

زانیاری لە بارەی مامۆستای کۆرسەکەوە

ناو : ئاوات نەسروڵا ئەحمەد
لە دایک بووی ١٩٨١
مامۆستا ئاوات لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە بە هۆی ئارەزووی لە هیپنۆتیزم، دەست دەکاتە خوێندنەوە لە بارەی دەرونزانیەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێڕی نێودەوڵەتی.
شارەزایی هەیە لە زمانەکانی کوردی، فارسی ، عەرەبی ، و ئینگلیزی و هەندێ شارەزاییشی هەیە لە چەند زمانێکی تردا.

تا ئێستا ئەم کۆرسانەی پێشکەشکردووە:

دەرونزانی هیپنۆتیزم و خۆخەواندن
چارەسەر بە هیپنۆتیزم
خێراخویندنەوە و خوێندنەوەی وێنەیی
خویندنەوەی مۆدێرن
فێربونی زمانی ئینگلیزی
فێربوونی زمانی کوردی
فێربوونی زمانی فارسی
فێربوونی زمانی عەرەبی
ستراتیژیەکانی فێربوونی زمان
لاوی پێشکەنگ
سەرکردە
دەرونزانی کەسێتی سەرکەوتوو
پەیوەندی سەرکەوتوو لە ڕوانگەی NLP
ئێن ئێڵ پی بۆ ڕۆژنامەنووسان
بەهێزکردنی مێشک و ستراتیژیەکانی فێربوون
بەهێزکردنی یادگە.

خاوەنی پەرتوکی : (زیادکردنی توانای زیرەکی)ە.

لە وەرگێڕاندا :
لە فارسیەوە : خێراخوێندنەوە و بەهێزکردنی مێشک
لە فارسیەوە: سایکلیک یۆگا
.لە ئینگلیزیەوە : مێشکت بناسە و بەکاری بهێنە

چەندین بابەتی لە گۆڤارەکانی (گۆران) و (هەڵەبجە)دا بلاوکردوەتەوە.

دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (ئابوری و بازرگانی) یە.


خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری گۆڤاری (کەسێتی سەرکەوتوو) بوو، کە سالانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ چوار ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.
دامەزرێنەر و بەڕیوەبەری (کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن) بوو بۆ پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنان.

دامەزرێنەی هاوبەشی (ترەینین ئەکادیمی )ە.

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ( ئاوات ئەکادیمی)ە.


 

بۆ به‌شداریكردن په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ په‌یجی ئاوات ئه‌كادێمی