Categories
Uncategorized

Confirmation Bias-لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە

Confirmation Bias-لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە

———————————————————-

ئامادەکردن: یاد مەجید

لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە مەیلی گەڕانمانە بەدوای ئەو زانیارییانەی کە پشتڕاستی بیروباوەڕ و تێگەیشتنە  بنچینەییەکانمان دەکەنەوە نەک ئەوانەی کە دژایەتی دەکەن. هەوڵی وەرگرتنی ئەو بەڵگانە دەکەین کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانمان دەکەنەوە لە کاتێکدا زۆر بەڵگەی دیکەش لەوانەیە هەبن کە پێچەوانەی بیروباوەڕەکەی ئێمە بن و ڕاستتر بن بەڵام پشتگوێیان دەخەین.

یەکەمین کەسێک کە ئاماژەی بەم لایەنگیرییە کرد، پسپۆڕێک بوو بەناوی پیتەر واستن (Peter Watson) لە ساڵی (١٩٦٠).

لە ڕاستیدا لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر چەندین بوار بەدرێژایی مرۆڤایەتی وەک نوسینی بابەتە ئەدەبی و مێژووییەکان، ئێستاش لە چەندین کایەی ژیانی ڕۆژانەماندا ڕەنگدانەوەی هەیە. بۆ یەکەمین جار دەستەواژەی (لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە) لە ساڵی (١٩٧٧) بەکارهێنرا لە پەڕەیەکی ڕوونکردنەوەی وردی ئەزموونی لەسەر بابەتەکە.

جۆرەکانی

لە کاتی گەڕان بۆ زانیاری

زۆرکات خەڵکی دەگەڕێن بۆ زانیارییەک کە لەگەڵ گریمانە  و بیروباوەڕ و بەهاکانی ئەواندا هاوتایە. تاقیکردنەوە ئەزموونییەکان ئەوە نیشان دەدەدن کە خەڵکی (بەڵێ) دەکەن بۆ ئەو گریمانانەی کە بەلایانەوە پەسەندکراوە ئەگەریش هەڵە بێت سەرەڕای هەبوونی گریمانە و بەڵگەی بەهێزتر بۆ (نەخێر).

نمونەیەکی سادە:

ئەگەر لە گۆگڵدا بگەڕێیت بۆ ئەوەی ” ئایا پشیلە باشترە لە سەگ؟” لەوانەیە چەندین سەرچاوە و بەڵگەت دەستبکەوێت کە بۆچی پشیلە باشترە. لە هەمان کاتدا گەر بگەڕێیت بۆ ئەوەی” ئایا سەگ باشترە لە پشیلە؟” ئەو ماڵپەڕانەت دەستدەکەوێت کە باوەڕیان وایە سەگ باشترە لە پشیلە.

لێرەدا ئەمە ڕوون دەبێتەوە کە شێوازی داڕشتنی پرسیارەکان لە کاتی گەڕاندا دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی ئەم لایەنگیرییە، بەو واتایەی گەر بە یەک لەم دوو جۆرەی سەرەوە پرسیار بکەیت، تەنها لایەکی بابەتەکە دەبینیت و لایەکەی دیکە نابینیت.

ئەگەر لە بنەڕەتەوە باوەڕت وابێت “پشیلە باشترە لە سەگ”، دەکرێت لە کاتی گەڕاندا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە، پرسیارەکە بەم جۆرە بکەیت “ئایا پشیلە باشترە لە سەگ؟” نەک “ئایا سەگ باشترە لە پشیلە؟”.

لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە  چۆنایەتی لێکدانەوەکان

لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە، ئەوەشمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە دەکرێت خەڵکی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بەڵگەکان بەو جۆرە بکەن کە لەگەڵ بیروباوەڕەکانی خۆیاندا گونجاو بێت.

چەندین ئەزموونی تاقیکاری ئەوە نیشان دەدەن کە مرۆڤەکان ئامادەی ئەوەیان نییە کە بیروباوەڕە بنچینەییەکانیان بگۆڕن سەرەڕای هەبوونی بەڵگەی دژ بە بیروباوەڕەکانیان ئەویش بەهۆی شێوازی لێکدانەوەیانە بۆ بەڵگە ناکۆکەکان.

مرۆڤەکان بە ئاسانی ئەو بەڵگانە قبوڵ دەکەن کە هاوتەریبە لەگەڵ بیروباوەڕەکانییان، هەروەها بە چاوێکی توند و ڕەخنەگرانەوە لەو بەڵگانە دەڕوانن کە هاوتەریب نییە.

بۆ وێنە:

لە یەکێک تاقیکردنەوەکان لەسەر هەندێک بەشداربوو ئەنجامدرا لە زانکۆی ستانفۆرد لەسەر بابەتی سزای لە سێدارەدان ، هەندێکییان بە ڕەوایان دەزانی و هەندێکی دیکە بە ناڕەوا. لەدوای توێژینەوە و وردگەری لەسەر گفتوگۆکان و ئەنجامەکان، لە کۆتاییدا، بەشێوەیەکی گشتی بەشداربووان هەر هەمان بیروباوەڕی سەرەتایان هەبوو، ئەویش بە پشگیریکردنی ئەو بەڵگانەی کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانیان دەکرد و ڕەتکردنەوەی ئەو بەڵگانەی پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانیان نەدەکرد.

لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە و یادەوەری

 مرۆڤەکان بەگشتی بۆ پشتڕاستکردنەوەی بیروباوەڕەکانی ئێستایان، دەکرێت ئەو ڕووداو و زانیارییانە بەبیرخۆیان بهێننەوە کە پشتڕاستی بیروباوەڕەکانییان دەکات، واتە بە شێوەیەکی هەڵبژاردە ڕووداو و زانیارییەکان بەبیرخۆیان دەهێننەوە نەک وەک خۆیان. ئەمەش هەندێک جار لە تیۆریاکانی یادەوەری ناودەبرێت بە (لایەنگیری یادەوەری).

هەندێک لە تیۆریاکانی سەبارەت بە لایەنگیرییەکانی یادەوەری، ئاماژە بەوە دەکەن کە یادەوەری ئێمە ئەو زانیارییانە تۆمار دەکات کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانمان دەکاتەوە، هەروەها ئەو زانیارییانە لەبیردەکات کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانمان ناکاتەوە.

لایەنگری پشتڕاستکردنەوەی بیرەوەری، ڕۆڵی هەیە لە بەردەوامیدان بە بیروباوەڕە کۆنەپەرستییەکان. هەرچەندە مەرج نییە هەموو کات ئەم بیروباوەڕە کۆنەپەرستییانە لە ناو گروپ و خێڵەکییە جیاوازەکان خۆی دەربخات، بەڵام زۆرکات ئێمەی مرۆڤ دەبینە بەرهەمی کۆمەڵێک بیروباوەڕی کۆنەپەرستانەی سەر بە ئایدۆلۆژیایەک یان خێڵ و  گروپێک سەبارەت تێڕوانینمان بۆ زۆربەی شتەکان. ئەمەش بەو مانایەی کە ئەو بیروباوەڕانەی لەو سەرچاوانەوە وەرمان گرتوون، پێمان وایە ڕەسەنن و بیرە دروستەکانن، سەرەڕای هەبوونی بەڵگەی دژ بەو سەرچاوانە.

بۆ وێنە:

لە یەکێک لە توێژینەوە ئەزموونییەکاندا، داوا لە بەشداربوان کرا کە کورتە ژیاننامەی ئافرەتێک بخوێننەوە ( کە وردەکارییەکانی لایەنی کەسایەتی کراوە و داخراوی لەخۆگرتبوو) و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندی کتێبخانە  یان فرۆشیاری خانوبەرە.

ئەوانەی وەک فرۆشیار هەڵسەنگاندنییان بۆ کردبوو باشتر خاسیەتە ڕفتارییە کراوەکانی خانمەکەیان لەبیرمابوو، لە کاتێکدا ئەوانەی کاری کارمەندەکەیان بۆ هەڵبژاردبوو زیاتر خاسیەتە ڕفتارییە داخراوەکانی خانمەکەیان لەبیرمابوو.

ئەم تاقیکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی دیکەش، ئاماژە بە خاڵێکی گرنگی یادەوەری مرۆڤ دەکەن ئەویش بە تایبەت هەڵبژاردنی و یادهێنانەوەی ئەو یادەوەرییانەیە کە پشتڕاستی بیروباوەڕ و بەها و مەبەستە لە پێشینەکانمان دەکەن.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەو زانیارییانەی ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەینەوە، تەنها ڕەنگدانەوەی لەوەدا نییە کە بینەرەکان دەیانەوێت چی ببینن، بەڵکو کاریگەری لەسەر بیروباوەڕ و بەهاکانیشییان هەیە. لە ئەمڕۆدا، خەڵک توشی سەرلێشێواوی بوون بەهۆی بوونی فرە سەرچاوەی زانیارییەوە.

بەکورتی، خەڵکی زیاتر ئەو هەواڵانە دەخوێننەوە یان سەیری ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە دەکەن کە لەگەڵ تێروانینی ئەواندا گونجاوە. بۆ وێنە، هەندێک کەناڵ زانیارییەکان بەشێوەکی زۆر سەرنجڕاکێش پیشان دەەدن بە بەکارهێنانی ناونیشانی سەرنجڕاکێش، میوزیک و مۆنتاژی وروژێنەر بۆ  ڕاکێشانی لایەنێک لە خەڵکی سەبارەت بەو بابەتە بۆ کۆکردنەوەی بینەر بۆخۆیان. بەهۆی ئەمەوە، خەڵکی ئەو سەرچاوانە هەڵدەبژێرن  کە پشتڕاستی بیروباوەڕەکانییان دەکەنەوە.

باوەڕی ئاینی

خەڵکی مەیلی ئەوەیان هەیە کە گەڕان بۆ ئەو بەڵگانە بکەن کە لەگەڵ بیروباوەڕە ئاینییەکانیان ناکۆک نییە. بۆ وێنە، زۆرێک لەو کەسانەی بیردۆزی پەرەسەندن ڕەت دەکەنەوە، هەمیشە بەدوای ئەو سەرچاوانە دەگەڕێن کە پشتڕاستی ئەو بیروباوەڕەیان دەکاتەوە  نەک بە شێوەیەکی بێ لایەن سەیری بابەتەکە بکەن و هەموو بیروباوەڕەکان سەبارەت بەو بابەتە بهێننە مەیدانەوە، هەروەها بە شێوەیەکی زانستی لە بابەتەکە بکۆڵنەوە.

لە هەمان کاتیشدا، ئەو کەسانەی کە بێ ئاینن دەکرێت هەست بەو ڕووداوانە بکەن کە لە ئاینەکاندا بە  “موعجیزە” یان ” نادیار – غەیب” دادەنرێت، بەڵام نکۆڵی لێدەکەن لەبەر ئەوەی لەگەڵ بیروباوەڕە دژە ئاینییەکەیاندا ناکۆکە یاخود پشتڕاستی ناکاتەوە.

لە کوێدا لایەنگیری پشتڕاستکەرەوە ڕوودەدات؟

چەندین جۆری ڕوونکردنەوە هەیە سەبارەت بەوەی کە بۆچی مرۆڤەکان لایەنگیری پشتڕاستکەرەوەیان هەیە.

  • دەکرێت مەیلی ئێمە بێت بۆ زیادکردنی مەعریفە و خێرایی پڕۆسێسکردنی ئەو زانیارییانەی کە پشتڕاستی باوەڕە بنچینەییەکانیان دەکەنەوە، بە زمانی ڕوونتر دەتوانین بڵێین، دەکرێت لەبەر ئەوە بێت کە پڕۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەیەک و زانیارییەک کە پێچەوانەی بیروباوەڕە بنچینەییەکانە، پیویستی بە لێکدانەوە  و بیرکردنەوەیەکی زۆرترە هەروەها درەنگتر لەگەڵیان دەگەینە ئەنجام بەبەراورد بەو زانیاری و بەڵگانەی کە پشتڕاستی بیروباوەڕەکانمان دەکەنەوە و مێشکمان بە ئاسانی قبوڵی دەکەن.
  • یەکێک لە ڕوونکردنەوەکانی دیکە، پێی وایە کە  دەکرێت بەهۆی ئەوە بێت کە زانیاری و بەڵگە ناکۆکەکان لەگەڵ بیروباوەرە بنچینەییەکانمان، هەستی خۆ بەکەمزانی و نەزانیمان تێدا دروست دەکەن، یاخود ترسمان بۆ دروست بکەن بۆ دەستبەرداربوون لە بیروباوەڕە بنچینەییەکان.
  • یەکێکی دیکە لە ڕوونکردنەوەکان، دەکرێت هەوڵی ئەوپەڕی کەمکردنەوەی بیروڕا ناکۆکەکان بێت. (بیروڕا ناکۆکەکان) ئەو بیروڕایانەن کە سەبارەت بە بابەتێک هەمانە بەشێوەیەکی دژبەیەک ( هەندێك کات پێت وایە، وایە. هەندێک کاتیش پێت وایە وانییە – هێشتا دڵنیا نیت). بیرکردنەوە ناکۆکەکان فشارهێنەرن و هەستێکی ناخۆشمان بۆ دروست دەکەن، هەربۆیە بۆ خۆپاراستن لەوەی کە بیروڕایەک بێتە زەینمانەوە کە پێچەوانەی بیروباوەڕە بنچیینەییەکان بێت، بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ گەڕان بەدوای ئەو بیروڕایانەی کە پشتڕاستی بیروڕا بنچینەییەکانمان دەکەنەوە، خۆشمان دەپارێزین لەو بیروڕایانەی کە ناکۆکیمان بۆ دروست دەکەن.

کەمکردنەوەی لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە

گۆڕینی ڕێڕەوی بیرکردنەوەکان

بۆ خۆپاراستن لە کاریگەری لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە، شێوازەکانی گەڕانت بەدوای زانیاری، بەڵگە و هەواڵەکانت بخەرە ژێر پرسیارەوە. فراوانکردنی سەرچاوەکان، دەکرێت تێڕوانینی هەمەلایەنەت بۆ بابەتەکان زیاتر بکات.

  •  باشتر وایە هەموو هەواڵەکە یان بڵاوکراوەکە گوێ لێبگرییت نەک ڕاستەوخۆ باز بدەیت بۆ دەرەئەنجام لەسەر بنەمای ناونیشانەکان و وێنەکانی ناو بابەتەکە – بەدوای بەڵگەکاندا بگەڕێ.
  • ئاستی وردگەرییت زیاتر بکە لەکاتی گەڕان و خوێندنەوەی بابەتە بەڵگەدارەکان بەوەی کە ئایا تاچەند بەڵگەکان دروستن و پشتڕاست کراونەتەوە نەک ئەوە بێت کە لەگەڵ مەیلی تۆدایە.
  • لە کاتی گەڕان بۆ بابەتێک، بژاردە گریمانەکان زیاتر بکە. بۆ وێنە، لەسەر بابەتێکی دیاریکراو کە سێ بیروبۆچوون دەربارەی هەیە، هەوڵبدە هەرسێکییان بخوێنیتەوە و هەڵسەنگاندنێکی بێ لایەنانەیان بۆ بکەیت نەک ڕاستەوخۆ ئەو گریمانەیە وەربگریت کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکەت دەکاتەوە.

کاریگەرییە پەیوەندیدارەکانی (لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە)

لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە چەندین کاریگەری دیکەی لێدەبێتەوە. هەندێک لەوانە:

کاریگەری بەهێزکردن (Strength Effect)  

کاریگەری بەهێزکردن کاتێک ڕوودەدات کە خەڵکی باوەڕە بنچینەییەکانیان بەهێز دەکەن کاتێک ڕووبەڕووی ئەو بیروباوەرانە دەبنەوە کە دژە بە بیروباوەڕە بنچینەییەکانیانە. بۆ وێنە، کەسێک بە دانپێدانەنانی هەڵە تێگەیشتنەکانی، دەکرێت ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئەو هەڵە تێگەیشتنەکانی.

کاریگەری هالۆ (‌Halo Effect)

کاریگەری هالۆ کاتێک ڕوودەدات کە کەسێک یەکەم دیدەنی (first impression) بۆ خاسیەتی کەسی بەرامبەر دەکاتە  پێوەر بۆ تەواوی خاسیەتەکانی کەسی بەرامبەر لە ئێستا و داهاتوودا.

توێژەری ئەم کاریگەرییە بۆ یەکەمجار لەلایەن دەروونناسی ئەمریکی ئێدوارد تۆرندایک (Edward Thorndike) بوو لە  ساڵی (١٩٢٠).  باسی لەو ڕێگایانە دەکرد ئەفسەرەکان توانای سەربازەکان ڕاستەوخۆ هەڵدەسەنگێنن بە بنەمای یەکەم دیدەنی.

تاقیکردنەوەکان ئەوەمان نیشان دەدەن، کاتێک ڕفتارێكی ئەرێنی لە یەکەمین دیدەنیدا نیشان دەدەین، بەرامبەر بەشێوەیەکی گشتی بڕیاری کەسێکی باشمان لەسەر دەدات. ئەم کاریگەرییە پەیوەندیدارە بە لایەنگیری پشتڕاستکردنەوەوە، بەو مانایەی گەر بڕیارێکمان لەسەر کەسێک دابێت بەباش یان خراپ لەیەکەمین دیدەنیدا، دەکرێت دواتر ڕفتار و هەڵسوکەوتەکانی بەو جۆرە ببینین کە لە یەکەمین دیدەنیدا پشتڕاستمان کردوونەتەوە.

کورتە

  • لایەنگیری پشتڕاستکردنەوە مەیلی مرۆڤەکانە بۆ ئەو زانیاری و هەواڵ و بەڵگانەی کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانیان دەکاتەوە.
  • لایەنگیری کاتێک ڕوودەدات کە مرۆڤێک بەڵگەیەک زیاتر بەبەها دەکات کە پشتڕاستی بیروباوەڕە بنچینەییەکانی دەکاتەوە و بیروباوەڕە ناکۆکی هێنەرەکانیش  بێ بەها دەکات .
  • مرۆڤەکان ئەم لایەنگیرییە نیشان دەدەن لە کاتی بەیادهێنانەوەی یادەوەرییەکان بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بەو جۆرەی کە لەگەڵ مەیل و باوەڕەکانی خۆیاندا گونجاوە نەک وەک ئەوەی خۆیان چۆنن.
  • کاریگەری ئەو بیروباوەڕانەی کە ناکۆکیمان بە بیروباوەڕەکانی خۆمان بۆ دروست دەکەن فشارهێنەرن و بێزارکەرن، بۆیە زۆرجار خۆمانییان لێ دەپارێزیین.

سەرچاوەکان

  • Agarwal, P., Dr. (2018, October 19). Here Is How Bias Can Affect Recruitment In Your Organisation. https://www.forbes.com/sites/pragyaagarwaleurope/2018/10/19/how-can-bias-during-interviewsaffect-recruitment-in-your-organisation
  • American Psychological Association. (n.d.). APA Dictionary of Psychology. https://dictionary.apa.org/confirmation-bias
  • Baron, J. (2000). Thinking and Deciding (Third ed.). Cambridge University Press.
  • Casad, B. (2019, October 09). Confirmation bias. https://www.britannica.com/science/confirmation-bias
  • Cherry, K. (2020, February 19). Why Do We Favor Information That Confirms Our Existing Beliefs? https://www.verywellmind.com/what-is-a-confirmation-bias-2795024
  • Fyock, J., & Stangor, C. (1994). The role of memory biases in stereotype maintenance. The British journal of social psychology, 33 (3), 331–343.
  • Gray, P. O. (2010). Psychology . New York: Worth Publishers.
  • Lord, C. G., Ross, L., & Lepper, M. R. (1979). Biased assimilation and attitude polarization: The effects of prior theories on subsequently considered evidence. Journal of Personality and Social Psychology, 37 (11), 2098–2109.
  • Mynatt, C. R., Doherty, M. E., & Tweney, R. D. (1977). Confirmation bias in a simulated research environment: An experimental study of scientific inference. Quarterly Journal of Experimental Psychology, 29 (1), 85-95.
  • Neugaard, B. (2019, October 09). Halo effect. https://www.britannica.com/science/halo-effect
  • Silverman, C. (2011, June 17). The Backfire Effect . https://archives.cjr.org/behind_the_news/the_backfire_effect.php
  • Snyder, M., & Cantor, N. (1979). Testing hypotheses about other people: The use of historical knowledge. Journal of Experimental Social Psychology, 15 (4), 330–342.
Categories
Uncategorized

مێشکی دووەم چییە؟

مێشکی دووەم چییە؟

ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە لێشاوی زانیاری بووەتە شتێکی سەرلێشێوێنەر بۆمان کە ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین بە پێچەوانەی سەدەکانی پێشوو کە بە گران پەرتووکێک دەستدەکەوت بۆ خوێندنەوە یان گەشتێکی دوور دەکرا بۆ بەدەستخستنی زانیارییەک. پەرتووکی مێشکی دووەم باس لە چارەسەری ئەو گرفتە دەکات ئەویش بە سوودوەرگرتن لە مێشکی دووەم

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

لێرەدا گرنگترین خاڵ و پەیامەکانی ناو پەرتووکە باس دەکەین…..

  1. لە یەکێک لە مەقالە زانستییەکان باس لەوە دەکات ئێمە ڕۆژانە بەنزیکەیی بە هێندەی ١٧٤ ڕۆژنامە زانیاری و هەواڵ و ناونیشان دێتە زەینمانەوە، ئەمەش مانای وایە مێشکمان زۆر جەنجاڵە بەهۆی ئەو هەموو شتە  ناپێویستانەی کە مێشکمان سەرقاڵ و ماندوو دەکەن و لە ئامانجەکانمان دوورمان دەخەنەوە، هەربۆیە پێویستە ئێمە سوود لە شوێنێکی دیکە وەربگرین بۆ ڕێکخستن و تۆمارکردنی ئەو شتانەی کە لە ناو ئەو لێشاوی زانیاری و هەواڵ و بیرۆکانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا مێشکمان داگیر دەکەن – ئەو شوێنەش نوسەر بە مێشکی دووەم ناوی دەبات.
    1. لە ڕاستیدا ناکرێت بەو جۆرەی کە لە سەردەمانی پێشوو سوودمان لە یادەوەریمان وەرگرتووە ئێستاش بە هەمان جۆر سوودی لێوەربگرین چونکە لەم سەردەمەدا سەرقاڵی و زۆری هەواڵ و زانیارییەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون بۆیە هەبوونی مێشکی دووەم بەو واتایەی ڕێکخستن و تۆمارکردنی ئەو زانیارییانەی کە گرنگ و پیویستن بکرێتە شوێنێکی دیاریکراو و لەوێدا کۆبکرێنەوە و پاشان کاریان لەسەر بکرێت و جیبەجی بکرێن – ئەم پڕۆسەیەی هاوکاریت دەکات جەنجاڵی ناو مێشکت زۆر کەمتر بێتەوە و ترسی لەدەستدانی بابەتە گرنگەکانت نەبێت، جگە لەوەش دەبیتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و زەینی.
    1. داڤد ئاڵین نوسەری کتێبی ( کارەکانت تەواو بکە) دەڵێت: مێشکت کۆگایەکە بۆ دروستکردنی بیرۆکەکان نەک بۆ پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان – هەربۆیە مێشکی دووەم زۆر هاوکارمان دەبێت لەمەدا ئەویش بە چەندین شێوەی جیاواز وەک دەفتەری بیرۆکەکان، بەکارهێنانی ساڵنامە، دروستکردنی لیستی ڕۆژانە. گەر خاوەنی ئەم شتانە بوویت بە شێوەیەکی دروست، ئەوکات مێشکت سەرقاڵ نابێت بەوەی کە پێویستە چی بکەیت و کام کار لە پێش کامەوە بکەیت و هتد… بەڵکو مێشکت کار لەسەر بابەتە گرنگەکان دەکات
    1. بنچینەی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە بە نوسینەوەیە. زۆرینەی کات کاتێک گوێ لە پۆدکاستێک یان کتێبێکی دەنگی دەگرین یاخود وتەیەکی جوان یان دەقێکی جوان دەخوێنینەوە، بیر لەوە ناکەینەوە لای خۆمان بینوسینەوە بەڵکو لە زەینماندا پێمان وایە کە لەبیرمان دەمێنێت و دواتر جێبەجێی دەکەین. بەڵام گەر لە زۆرینەی کاتەکان سەیری بکەین شتەکە بەو جۆرە نییە و تەنانەت زانیاریەکەشمان لەبیردەچێتەوە و جێبەجێشی ناکەین.
    1. بەپێی بەدواداچوونی نوسەر لەسەر کەسایەتییەکان، ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە کەسایەتییە بلیمەتەکان هەمیشە دەفتەرێکیان هەبووە کە هەرکات بیرۆکەیەک یاخود شتێکیان بە مێشکدا هاتووە ڕاستەوخۆ نوسیویانە – لە کۆتاییدا ئەو دەفتەرە وەک گەنجینەیەکی داهێنانکاری لێهاتووە و پڕبووە لە بیرۆکە و بابەتی گرنگ و سەرنجڕاکێش و دواتر توانیویانە کاری لەسەر بکەن.
    1. لێرەدا بابەتێک دێتە کایەوە کە ئایا ئێمە مێشکی دووەم بە شێوەی دیجیتاڵی دروستبکەین یاخود بە شێوەی بەرجەستەیی (فیزیکی )؟ لە ڕاستیدا ئەمە هەڵبژاردنێکی کەسییە، بەڵام لە سەردەمی ئەمرۆماندا، زۆرینەی کات ئێمە ناتوانین دەفتەرێکی بیرۆکەکانمان یاخود ساڵنامە و لیستی کارەکانمان بەدەستەوە بیت لە هەموو شوێنێک بۆ ئەوەی هەر کاتێک کارمان لەسەر شتێک کرد یاخود بیرۆکەیەکمان بۆهات، راستەوخۆ بینوسین. بۆیە بژاردەیەکی باشتر ئەوەیە کە سوود لە دەفتەر و ساڵنامە دیجیتاڵییەکانی ناو موبایل و کۆمپیوتەرەکانمان وەربگرین بۆ تۆمارکردن و ڕێکخستنی بیرۆکەکانمان و نوسینەوەیان. بەکارهێنانی مێشکی دووەمی دیجیتاڵی چەندین سوود لەخۆی دەگرێت، بۆ نمونە: هەمیشە لە هەموو شوێنێک لەگەڵتە بێ ئەوەی هیچ جێگەیەکت لێبگرێت، شێوازی نوسینەوەی خێراترە گەر هەوڵبدەیت خێرایی نوسینت زیاتر بکەیت، دەتوانیت بەردەوام گۆڕانکاری و زیادکردن و کەمکردنی زانیاری و شتە تۆمارکراوەکان بکەیت و جێگانیان بگۆریت، نوسینەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک دەبن و ڕێکدەخرێن بە ویستی خۆت، دووردەبن لە بڵاوبوون و ون بوون، هەروەها چەندین سوودی دیکە…..
    1. نوسەر لە ڕێکخستنی تێبینی و بیرۆکەکان لە دەفتەری تێبیینەکان باس لەوە دەکات کە یەکێک لە ڕێگا هەڵەکان خەڵکی بەکاریدەهێنێت بۆ ڕێکخستنی زانیارییەکان ئەویش پۆلێنکردنیانە بەپێی ناونیشانی بابەتەکان بۆ نمونە ( بەشی تێبینی پەرتووکە خوێندراوەکان – بەشی تێبینیەکانی ناو سیمینارەکان – بەشی کتێبە دەنگییەکان – بەشی پۆدکاستەکان – هتد…. ) لە ڕاستیدا ئەمە بەپێی بیروڕای نوسەر کارێکی باش نییە، چونکە گەر لە نوسینەوەی بیرۆکە و خاڵە گرنگەکان بەم جۆرە بەردەوام بیت، دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بیرۆکە و زانیاریگەلێکی زۆر کە لەوانەیە دواتر نە حەوسەڵە و نە کاتی ئەوەت هەبێت کە ئەو هەموو شتانەی نوسیوتە دووبارە بیخوێنیتەوە. بۆیە نوسەری پێی وایە زانیاری و بیرۆکەکان بە جۆرێک پۆلێن بکرێن کە ئامانجەکەیان شێوازە کرداریەکەی تێبینیەکە بێت نەک ناونیشانەکانی بابەتەکان. بە ڕوونی بڵێین واتە تێبینیەکان بەو جۆرە پۆلێن بکە کە ئەو تێبینیەی دەینوسیت لە کوێدا کارت پێی دەبێتەوە یاخود لە کوێدا دەتوانیت ئەو بیرۆەکەیە جێبەجێ بکەیت. بۆ نموونە خەریکی نوسینی کتێبێکی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، لە کاتی خوێندنەوەی وتەیەکی جوان لە شوێنێک یاخود توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش، لە بری ئەوەی بچیت وتەکە بکەیتە ( بەشی وتەکان ) لە دەفتەری تێبینیەکەت، وتەکە بکەرە ( بەشی پەرتووکەکەم) چونکە پێت وایە دەتوانیت ئەم وتەیە سوود لێ ببینی لە دواتردا بۆ دەوڵەمەندکردنی پەرتووکەکەت، بەهەمان شێوەش بۆ توێژینەوەکە. ( بە کورتی بابەتەکان پۆلێن بکە بەپێی سوود لێوەرگرتنیان لە شوێنی پێویست یاخود لەناو پڕۆژەکان نەک ناونیشانی بابەتەکان).
    1. لەوانەیە هەزاران تێبینی، وتە، توێژینەوە، بیرۆکە، هتد… لای خۆت تۆمارکردبێت، ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی کە توشی سەرلێشێواندن ببیت لە خوێندنەوە و سوود لێوەرگرتنیان، لێرەدا پڕۆسەی پاڵاوتن ڕۆڵێکی کارای هەیە. مەبەستمان لەمەش ئەوەیە کە دەتوانیت بەهۆی تایبەتمەندیەکانی ئەو بەرنامانەی بەردەست بابەتەکانت زیاتر پۆلێن بکەیت، یاخود دوای تەواو نوسینەوەی بابەتەکان، هەندێک کات ئەوەی کە زیادەیە بیانسڕیتەوە و ڕێکیان بخەیتەوە و یاخود زیاتر بابەتەکان کورتر بکەیتەوە.
    1. لەدوای نوسینی ئەو هەموو شتە پێت وایە چی زۆر گرنگە؟ سودلێوەرگرتن و جێبەجێکردنی ئەو شتانەی کە نوسیوتە. پیویستە هەمیشە بیرلەوە بکەیتەوە کە ئەو شتانەی بەردەوام ڕۆژانە دەیاننوسیت لە مێشکی دووەمتدا لە ژیانی ڕۆژانەت بیاکەیتە بواری جێبەجێکردنەوە لە کات و شوێنە پیویستەکاندا. نمونە دەتوانیت دوای خوێندنەوەی پەرتووکێک و ئەو بیرۆکانەی کە لە پەرتووکەکە وەرتگرتووە، دابنیشیت هەموویان بکەیتە پۆستێک لە هەژماری فەیسبووکەکەت و بڵاوی بکەیتەوە بۆ ئەوەی کەسانی دیکەش سوودمەند ببن. گەر سیمینارێکت هەیە، دەتوانیت بێیتەوە سەر دەفتەری مێشکی دووەم و بگەڕێی بەدوای ئەو شتانەی کە دەتوانیت لەو سیمینارەدا سوودی لێوەربگریت و کۆیان بکەیتەوە. ئەمە هەر خوودی خۆی پێداچوونەوەی زانیارییەکانە، هەم جێبەجێکردنیەتی، هەمیش بەخشینانە بە کەسانی دیکەی بەرامبەر.
Categories
Uncategorized

کێن ئەوانەی کەوا سود لەم کۆرسە دەبینن؟

کێن ئەوانەی کەوا سود لەم کۆرسە دەبینن؟

ڕزگارکەرە گەورەکەی ژیانی هاوسەرگیری کە هەموو هاوسەرێك ئەبێت بیزانێ 

زۆرجار لە پیرە قسەخۆشەکانمان ئەبیستین ئەڵێن 

هەتا لە ژیان بوو جارەك پێی نەگووتم خۆشم ئەوێی 

جا بۆ دەیزانی قسەیەکی خۆش بکات

دەم و چاوی هەند گرژ و توڕە بوون نەی ئەزانی زەدەخەنەیەکیش بکات 

ئەمانە بەشێكن لەو قسە بە ئازارانەی ڕۆژانە لەسەر زاری پیرە گوفتار شیرینەکانمان ئەیان بیستین. 

دڵنیام تۆش وەك من هەمیشە بە بیستنی ئەم قسانە بێ تاقەت ئەبی و تەنانەت لەوانەیە بڵێی مخابن چ  هاوسەرێکی سارد و خراپی هەبووە. 

چل ساڵ هاوسەری ژیانی بووە بەڵام جارێك پێی نەگوتووە خۆشم ئەوێی

بەڵام هەر بەڕاست هۆکار چی بێت؟

تۆ بڵێی خۆشینەویست بووبێت. 

یان ڕقی لێی بووبێت. 

یاخود ژنەکە زۆر بڵێ بوو بێت بۆیە پیاوەکەش بێزار بووبێ. 

نەکا ژنەکە کێشەی لەگەڵ خەسوی هەبووبێ و بە پیاوەکە هەڵی ڕشتبێ.  

یان و یان و یان………

ئەی ئاخۆ ئەبێ هۆکار ئەمانە چی بێ؟

هاوسەران هەمیشە کێشەکانیان ڕوو  لە زیاد بوونە. 

ناتوانن بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 

زۆر جار بە خراپی باسی یەکتر ئەکەن.

زۆرێك لە هاوسەران بە یەکتر ناڵێن خۆشم ئەوێی.

نازانن چۆن هەستەکانیان بۆ یەکتر دەربڕن.

ئەمانە و چەندین کێشەی تر کەوا ژیانی هاوسەرگیری وێران ئەکەن و نایەڵن هاوسەران چێژ لە پەیوەندییەکەیان ببین. 

بەڵام ئاوات ئەکادیمی هاوسەرانی بیر نەچووە و بە ئاسانترین شێوە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە 

مامۆستا ئاوات نصراللە لە ڕێی کۆڕسی NLPی وڵام و چارەسەری هەموو ئەمانە و زیاتریش پێشکەش بە  هاوسەران ئەکات 

بەڵام بۆچی NLP؟!

چونکە لە ڕێی NLP ئەتوانی کەسایەتی خۆت و هاوسەرەکەت بزانیت. 

بەمەش بۆت دەرئەکەوێت چی ئەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی و چۆن وای لێ ئەکەیت زۆر خۆشی بوێیت. 

وە NLP وڵامی زۆرێك لەو پرسیارانە ئەداتەوە:

بۆچی هاوسەران ناتوانن لە یەکتر تێ بگەن؟ 

بۆچی هەمیشە توشی گرفت دێن؟ 

چۆن بە ئاسانترین شێوە کێشەکەیان چارەسەر ئەکەن؟ 

بۆچی زۆر جار کەسی سێیەم دێتە نێوان هاوسەران؟ 

بۆچی ناتوانن زۆر بە باشی یەکتر بناسن؟ 

بۆچی بۆ هەندێك هاوسەر وتنی وشەی (خۆشم ئەوێی) زۆر گرنگە؟

لەبەرچی گرنگە تۆ و هاوسەرەکەت هەمان کەسایەتیتان هەبێت؟

وڵامی ئەمانە و دەیان پرسیاری تر بە بەشداری کردن لەم خولە ناوازەیە دەست بخە. 

لەبەر چەند هۆکارێك پێویستە هەر ئێستا بڕیاری بەشداری کردن بدەیت؟ 

تاکوو کەسێکی دروست هەڵبژێری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. 

ژیانی هاوسەرگیریت ڕزگار بکەیت. 

دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت. 

کۆتای بە کێشەکانت بهێنیت. 

هاوسەرەکەت باشتر بناسی. 

چێژ ببینی لە وتنی وشەی خۆشم ئەوێی. 

تاکوو لە دوای مردنت هاوسەرەکەت بە خراپە باست نەکات. 

تاکوو دوای چل ساڵی تر نەلێیت تەنیا ژیانی خۆم بەفیڕۆدان. 

ئەم خولە بۆ کێییە؟!

هاوسەرە ئازیزەکان.

ڕاوێژکاران. 

ئەوانەی ئەیانەوێ ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری بژین.

ئەیانەوێ کێشە لێیان بە دوربێت.

ئەیانەوێ کەسێکی دروست بۆ هاوبەشی ژیانی خۆیان هەڵبژێرن.

کەسێ بیەوێت خۆشحاڵی میوانی ماڵەکەی بێت.

Categories
Uncategorized

چالاک کردنی مێشک

چالاک کردنی مێشک

چۆنییەتی چالاکترکردنی مێشک و بەهێزکردنی یادگە

باشترکردنی تەندروستی بەتایبەتی لایەنی جەستەییی کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێگای هەیە، هەرکەس ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر دەبێتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و تەندروست. بۆ نمونە یاری ئاسن، ماسولکەکان گەورە دەکات و لەشت بەهێز دەبێت. ئەگەر بەردەوام ڕاهێنان ئەنجام بدەیت، لەکاتی پیربونیش جەستەیەکی تەندروستت دەبێت.

هەر بەم شێوازەش کە جەستە بە ڕاهێنان بەهێز دەبێت، بەهەمان شێوەش مێشک دەتوانێ لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە بەهێزتر و باشتر ببێت.

هەرچەند ئەم بەراوردە ڕاست و سەلمێندراوە، بەڵام زۆربەی ئامۆژگارییەکان کەلەم ڕۆژەدا دەیخوێنیتەوە پێچەوانەکەی پێشنیار دەکەن، بۆ نمونە دەڵێن دڵەڕاوکێ کەم بکەرەوە، مێشکت هیلاک مەکە، مێشکت دوور بخەرەوە لە کاری قورس.
ئەمانە ئامۆژگاری زۆر باشن، دڵەڕاوکێ شتێکی باش نییە، بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی لێیپزینگ لەماوەی هەشت ساڵدا ئەنجامدرا، دەریخست کە زۆرکردن لە مێشکت بۆئەوەی کار لەسەر شتە قورسەکان بکات و کاری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت، وە بە ئاگاییەوە ئەنجامیان بدەیت، ڕێک وەک بەرزکردنەوەی قورساییە بۆ مێشک.

توێژینەوەکە لەسەر هەزارەها ژن و پیاو ئەنجامدرا و هەموویان هەمان چالاکی مێشکیان ئەنجامدا، بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەنگ و زمان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوریی، ئەوانەی ڕۆژانە ڕاهێنانیان بە مێشکیان دەکرد مێشکیان زیاتر بەرەو پێش دەچوو.

چۆن بەکارەکانی ڕۆژانەم مێشکم بەهێز بکەم؟

ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە چۆن لەمیانەی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەتدا مێشکت بەهێز بکەیت، وەڵامەکەی ئاسانە وەک چۆن ڕاهێنان بە لەشت دەکەیت بەهەمان شێوە دەتوانی بۆ مێشکیشت بیکەیت .

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ڕۆژانە پلانێکت بۆڕاهێنانکردن هەبێت، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کاری لەسەر بکەیت تا دەبێتە خوو، بۆئەوەی لەهەموو لایەنەکانی ژیانت جێبەجێی بکەیت.

ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ ئەوەی ڕاهێنانەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا جێبەجێ بکەیت:

لەسەر کار، سەرەتا ئیشە قورسەکان بکە، هەموو وزەی بەیانیانت لە ئیشە ڕۆتینی و ئاسانەکاندا بەسەر مەبە، لەبری ئەمەدا کارە قورس و مێشک ماندووکەرەکان تەواو بکە.

لە ماڵەوە دامەنیشە هەموو ڕۆژەکە تەماشای تەلەفزیۆن بکەیت، لەبری ئەوە هەوڵبدە کارێک بکەیت کە زیاتر مێشکتی تیا بەکار بهێنیت، بۆ نمونە یاری پازڵ بکە، شەترەنج بکە یان پلانی ڕێکخستنی ناوماڵەکەت دابنێ ئەمانە مێشکت بەتەندروستی دەهێڵنەوە.

لە پەیوەندییەکاندا ترست نەبێت لە مشتومڕکردن لەبارەی بابەتێکی قورس لەگەڵ هاوڕێکانت. باسکردنی ئەو بابەتانە مێشکت بەرەوپێشەوە دەبات و لەوانەیە پەیوەندییەکانیشت باشتربکات باس لە بیرۆکە گەورەکان و چۆنییەتی بەدیهێنانیان بکە .

ئاگاداری ڕێژەی دڵەڕاوکێ بە، بەڵام هەرگیز لە چاڵێنجە گەورەکان مەترسە،چونکە زانست سەلماندویەتی هەتا زیاتر ئەنجامیان بدەیت زیاتر چێژیان لێ دەبینی.

ئایا دەکرێت هەر یەک لەئێمە بگەین بەو ئاستەی کە دەمانەوێت ؟

هیچ شتێک مەحاڵ نییە لە خولی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە. ئێمە گەیشتوین بەو ڕاستییەی کە مرۆڤ هێندە بەتوانایە دەتوانێت هەر زانیارییەک دەیبیستێت لەبەری بکات، .

ئەوەی کە پێشتر بە مەحاڵ دانراوە، ئێستا ڕاستییە و ئێمە پێی گەیشتووین.

ئاوات ئەکادیمی تەنها بەرەوپێشچوونێکی کەمی مێشکت بۆ دەستەبەرناکات، گەرەنتی گۆڕانکارییەکی تەواوی توانا زەینییەکانت دەکات.
دەتوانیت هەموو جۆرە زانیارییەک بەبێ هیچ جۆرە سنوورێک بەیادبسپیریت. گرنگ نییە ئەو زانیارییەی کە لەبەری دەکەیت چییە، قورئان، کتێب، وشەی زمانێک، کتێبە پزیشکییەکان، یاسای بیرکاری یان وێنە و هێما. دەتوانیت تەکنیکەکانی یادگە بۆ لەبەرکردنی هەمووشتێک بەکار بهێنیت.

بەشداریکردنت لە خولی چالاککردنی مێشک و یادگە چیت پێدەبەخشێت؟


١: .بەدەستهێنانی توانایەکی پێشکەوتوو بۆ وێناکردن
٢: .یارمەتیدەرتە لە سەرنج خستنە سەر کارەکانت
٣: .چارەسەرکردنی کێشەکان، تەندروستی دەروونی و جەستەییت باشتر دەبێت، توانای گۆڕانکاری گەورەت دەبێت لە ژیانت و کەسایەتیتدا.

ئەمە ئەنجامێکی گەرەنتی کراوە بۆ هەموو کەسێک کە بەشداری دەکات وە بە رێکوپێکی خولەکە تەواو دەکات لە ئەکادیمیاکەماندا.

Categories
Uncategorized

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

ناسینی خۆت. 

دۆزینەوەی ناسنامەی خۆت. 

زانینی بەهاکانت. 

دۆزینەوەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانت. 

دیاریکردنی جۆری کەسایەتیت. 

دروستکردنی پەیوەندیێکی کاریگەر. 

دۆزینەوەی توانست و لێهاتووییەکانت. 

ئەمانە شتانێکی زۆر بەهادارن، چونکە  هەر کەسێک بیەوێت لە ژیاندا بەختەوەر بێت پێویستە بیانزانێت. 

بەڵام بۆ دۆزینەوەیان لەوانەیە پێویستیت بە دەیان کاتژمێر و چەندان ساڵ گەڕان هەبێت. 

بۆیە خۆشبەختانە ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی ڕێگاکەت بۆ کورت ئەکەینەوە و لە ڕێگەی خولێکی ١٦ کاتژمێری NLP تەواوی ئەو شتانەت پێ ئەبەخشین کەوا تۆ پێویستت پێیانە. 

کە ئەمەش بەرهەمی چەندان ساڵ ئەزموون و خوێندنەوەی مامۆستا ئاوات نصراللەیە لەو بوارەدا. 

زانستی NLP زیاتر لە چ بوارێکدا بەکاردێت؟ 

ئەگەر بێتوو زانستی NLP فێربیت ئەتوانیت لە چەندين بوار بەکاری بهێنی وەك: 

بواری بازرگانی: 

بۆ زیادکردنی فرۆش.

لە کاتی دانوستاندن و چاوپێکەوتنەکانت. 

بۆ پێشکەشکردنی سمینار. 

بواری تەندروست: 

بۆ دابەزاندنی کێش. 

بۆ تەرکدانی جگەرە. 

بۆ چارەسەرکردنی فۆبیا. 

بواری پزیشکی: 

بۆ ڕاوێژکاری بزیشکی. 

بۆ چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەکان. 

بواری پەروەردە:

بۆ ڕێگاکانی خوێندن و فێرکردن. 

بۆ ئەوی کاریگەر بیت. 

بۆ ئەوەی کەسێکی هاندەر و بە هێز بیت. 

بواری وەرزشی: 

بۆ دروستکردنی ڕاهێنانی ئەندێشەی.

هاندانی فکری. 

بۆ پەرەدان بە توانای وەرزشوانان.

بواری پەیوەندی:

چۆن خۆت خۆشەویست ئەکەیت؟ 

بۆ چارەسەرکردنی کێشە. 

بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکان. 

بۆ ڕاهێنەرایەتی. (تا ڕاهێنەرێکی کاریگەر بیت). 

لە خولی NLP چی ئەخوێندرێت؟ 

سەرچاوەکانی NLP: 

دامەزرێنەرانی NLP کێن؟ 

هۆکاری دروست بوونی NLP؟

گرنگی NLP لە ژیانی ئێمەدا. 

ژینگەی ناوەکی:

لێرەدا فێر ئەبیت کەو چۆن بتوانیت خۆت لە حاڵەتی ئێستا بگوازیتەوە بۆ حاڵەتی خوازراو(واتە ئەو شوێن و ئاستەی کەوا ئەتەوێت پێی بگەیت). 

پێشداوەریەکان: 

فێرئەبیت کەوا پێشبینیەکانت تا چ ڕادەیەک گرنگن بۆ بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانت. وە چۆن بڕیار لەسەر خۆت و ئامانجەکانت و تەنانەت کەسانی چواردەوریشت ئەدەیت؟ 

ئاستەکانی دەمار:

مرۆڤ لە شەش چین یاخود هەرێم بێکهاتووین کە لە ناوەوەی خۆمان دەست پێ ئەکەت تاکو ئەگاتە ژینگەی دەرەوەمان.

بە زانینی ئەم شەش چینە ئەتوانی بە تەواوەتی خۆت بناسیت و بزانیت خاڵە لاواز و بە هێزەکانت کامانەن و چ جۆرە کەسایەتیێکت هەیە. 

سەرەداوەکان:

دۆزینەوە و دەستکەوتنی سەرەداوەکان، ئەتوانیت بە ئاسانی بەکاریان بهێنی بۆ گەیشت بە سەرکەوتن و بەختەوەری. 

بنەماکانی سەرکەوتن:

لێرەشەوە بە بنەما گرنگەکانی سەرکەوتن ئاشنا ئەکرێی کە بۆ گەیشت بە ئامانجەکانت و سەرکەوتن لە ژیان و پیشەکەتدا پێویستت پێیانە. 

ئەمەوێ بیرت بهێنمەوە دوودڵ بوون و بیرکردنەوەی زۆر لە بەشداری کردنت لەم کۆڕسە ناوازەیە تەنها لە گەیشتنت بە ئامانجەکانت دوات دەخات. 

بۆیە هەر ئێستا بڕیار بدە و بەشدار بە تاوەکوو بتوانیت خێراتر خۆت بدۆزیتەوە و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت. 

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟ 

ئەو کەسانەی کەوا نازانن کێن؟! 

ئەو کەسانەی کەوا ئەیانەوێت بە ئامانجەکانیان بگەن. 

بۆ خاوەن کۆمپانیا و بزنسەکان. 

بۆ ڕاهێنەران. 

بۆ مامۆستایان. 

بۆ هاوسەران. 

هەر کەسێك کە بیەوێت ژیانێکی خۆشگوزەران بژیت

دەتوانن بەژداربن لە ڕێی ئەم لینکانەوە

Categories
Uncategorized

چۆن خانەکانی مێشکمان دروستدەبنەوە .

چۆن خانەکانی مێشکمان دروستدەبنەوە .

ژیری ئاسایی لە مێژە پێشنیاری ئەوەمان بۆ دەکات کە ناتوانین خانە نوێیەکانی مێشک گەشە پێبدەین؛ کە ئێمە لەگەڵ هەموو ئەو خانانەی مێشکامان لەدایک دەبین کە هەمانە و کاتێک ئەو خانە خۆڵەمێشیانە بەسەر دەچن، بۆ هەمیشە نامێننئەم باوەڕە بەشێکی بەهۆی ئەو ڕاستییەوە بوو کە هەندێک ئەرکی جووڵەیی (جووڵە) و توانستی زەینی (بیرکردنەوە) تا تەمەنمان زیاتر بێت، زیاتر دابەزینیان هەیە. بەڵام ئایا ئەمە دەبێ ئەوە پیشان بدات کە هەموو شتێک لە دابەزیندایە کاتێک لە تەمەنێکی دیاریکراو نزیک دەبینەوە و هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە چاوەڕوانی دابەزینی حەتمی ؟

خانەکانی مێشک و هیپۆکامپوس

؟ئەو هۆکارانەی دەتوانن ئەم پرۆسەیە باشتر بکەن

هیپۆکامپۆس چییە و کاریگەرییەکانی چین؟

ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی زیادکردنی هیپۆکامپۆس؟

هیپۆکامپوس و یادەوەری

Categories
Uncategorized

 داواكردنی لێبووردن:

ئەمەش پێویستە ئەگەر ژن یان مێرد هەستی بەوەكرد كە خۆی هۆكاری كێشەكەیە، تاوەكو نەهێڵێت بەرامبەرەكەی پشتی لێ هەڵبكات، بەڵكو خێرا دەستپێشخەری بكات بە داوای لێبوردن كردن بە شێوازێكی ناسك و خۆشەویستانە كە ببێتە هۆی سڕینەوەی هەموو پاشماوە سەلبیەكانی ئەو كێشەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامی خۆشەویستی لە نێوانیاندا.

دان بەخۆداگرتن:

لەسەر هەریەك لە هاوسەران پێویستە كە خێرا توڕەیی خۆی دەرنەبڕێت بەتایبەت ئەگەر بۆی دەركەوت كە كێشەكە بەهۆی چەند هەڵسوكەوتێكەوە ڕووی داوە كە شایەنی هەڵچوون و تووڕەیی نین، بۆیە دەبێت زۆر بە ئەسپایی هەستێت بە چارەسەركردنی كێشەكە تاوەكو بەم هۆیەوە خۆشەویستی و هۆگری بەرامبەرەكەی بۆخۆی ڕابكێشێت و بەرەو ئارامیی دەروونی بیبات كە ئەمەش دەبێتە هۆی وەلآمدانەوەی پەسەندی بەرامبەرەكە، چونكە هەڵچوون وا لە بەرامبەر دەكات كە بیر لە بەرگری كردن لەخۆی و بۆچوونەكەی بكاتەوە هەرچەندە هەڵەیش بێت.

مژینی تووڕەیی:

بۆ ئەوەی بوار دروست ببێت بۆ هاوسەران كە كۆتایی بە كێشە خێزانیەكەیان بهێنن لە سەرەتای دەركەوتنیەوە پێویستە هەریەكەیان كاربكات لەسەر مژینی تووڕەیی ئەویتریان و گێڕانەوەی بۆ سروشتی خۆی لە چەند چركەیەكدا، ئەمەش بە ڕێگایەكی ئیجابی خۆشەویستانە و بەهۆی گفتوگۆیەكی ژیرانە و هەڵبژاردنی ووشەی گونجاوەوە لە كاتی گونجاودا.

هاوسەران هەمیشە کێشەکانیان ڕوو  لە زیاد بوونە. 

ناتوانن بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 

زۆر جار بە خراپی باسی یەکتر ئەکەن.

زۆرێك لە هاوسەران بە یەکتر ناڵێن خۆشم ئەوێی.

نازانن چۆن هەستەکانیان بۆ یەکتر دەربڕن.

ئەمانە و چەندین کێشەی تر کەوا ژیانی هاوسەرگیری وێران ئەکەن و نایەڵن هاوسەران چێژ لە پەیوەندییەکەیان ببین. 

بەڵام ئاوات ئەکادیمی هاوسەرانی بیر نەچووە و بە ئاسانترین شێوە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە 

مامۆستا ئاوات نصراللە لە ڕێی کۆڕسی NLPی وڵام و چارەسەری هەموو ئەمانە و زیاتریش پێشکەش بە  هاوسەران ئەکات

بەڵام بۆچی NLP؟!

چونکە لە ڕێی NLP ئەتوانی کەسایەتی خۆت و هاوسەرەکەت بزانیت. 

بچوككردنەوەی كێشەكە:

ئەگەر كێشەیەك لە نێوان تۆ و هاوسەرەكەتدا ڕووی دا باشتر وایە نەهێڵیت لە نێوانتاندا دەربچێت، چونكە خۆهەڵقورتاندنی ڕاستەوخۆی كەسوكار یان كەسانی تر هەمیشە بە قازانجی هاوسەران نییە و لەوانەیە ببێتە هۆی زیادكردنی كێشەكە، چونكە كەسوكاری ژن زۆربەی جار پێیان باشە لایەنگری كچەكەیان بكەن و بێتاوان پیشانی بدەن، هەروەك چۆن كەسوكاری مێرد دەبنە لایەنگری كوڕەكەیان، بەتایبەت لەكاتی تۆمەتباركردن و بێتاوانكردندا. هەروەها پێویستە هاوسەران سووربن لەسەر ئەوەی كە كێشەكان و گفتوگۆكان بەدووربن لە بەرچاو و گوێی منداڵەكان، چونكە كاریگەری خراپ و زیانبەخشی دەبێت لەسەر دەروونیان كە بە خێرایی نیشانەكانی دەرناكەوێت. 

سوورنەبوون لەسەر بۆچوونەكان:

تەنازولكردنی یەكێك لە هاوسەران لە هەندێ شت و دەستنەگرتنی بە بۆچوونەكەیەوە دەبێتە هۆی پاڵنان بە كێشەكانەوە بەرەو چارەسەری دروست و بە نزیكترین ڕێگا و لە نزیكترین كاتدا، بەتایبەت ئەگەر ئەو شتانەی كە جێگای كێشمەكێشن، شتانێكی بێ نرخبن و گرنگ نەبن، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە پێداگری و دەستگرتن بە بۆچوونەكەوە نەبێتە هۆی فراوانكردنی بۆشایی لە پەیوەندیە خێزانیەكاندا كە هەڕەشەی ڕووخاندی لێ بكات، چونكە پێداگرتن لەسەر بۆچوونەكان دەبێتە هۆی ئەوەی پاڵ بە بەرامبەرەكەوە بنێت كە بۆچوونی تر بگرێتەبەر كە لەوانەیە بیگەیەنێت بە دژایەتی و گومان و پاشان فراوانبوونی كێشەكان.

دانا بە:

دانایی یەكێكە لە شتە گرنگەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەكان و یەكلاییكردنەوەیاندا هەر لەسەرەتایانەوە، ئەمەش پەیوەندی بە تێگەیشتنی دەروونی ژن یان مێردەوەیە. 

پێویستە لەسەر هەریەك لە هاوسەران ئەگەر ویستی بەرامبەرەكەی كارێك ئەنجام بدات یان نەیدات، ڕێگایەكی دانایانە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی پیشانی بدات كە باش وایە ئەو كارە ئەنجام بدات یان نا، ڕێگایەك كە نەبێتە هۆی دڵئازاری و ناكۆكی، گرتنەبەری هەر ڕێگایەكیش پێویستی بە ناسینی دەروونی بەرامبەرەكە هەیە، بە چی دڵخۆشە و بە چی بێزارە، دەكرێت بۆ ئەم مەبەستە سوود لەو شتانە وەربگرێت، یاخود سوود لە ئامۆژگاری ناڕاستەوخۆ وەربگرێت وەك كتێب و گۆڤار و چیرۆكی كەسانی تر.

فێڵ زان مەبە:

بەكارهێنانی زیرەكی لەلایەن پیاو یان ژنەوە لە فڕوفێڵ دا یەكێكە لەو شتانەی كە كێشە خێزانیەكان بەرەو چارەسەر نابات ئیتر لە كاتی سەرهەڵدانیاندا بێت یان یەكێك بێت لە كێشە كۆنەكان، چونكە فێڵزانی واتە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بارودۆخێك كە پێدەچێت سەلبی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا كە ئەگەری ئیجابی بوونیش لەئارادایە، كە ئەمەش بە مانای ئەوەیە كە ڕێژەیەك لە بارودۆخی سەلبی هەیە، كە ببێتە هۆی لەكۆنترۆڵ دەرچوونی كێشەكە، دیارە ئەمەش شتێكی نەخوازراوە لە ژیانی هاوسەرییدا.

نەرمونیان بە: 

نەرمونیانی یەكێكە لەو ڕەوشتانەی كە دەبێتە هۆی نزیك بوونەوەی خەڵكی لێتەوە، و دروست بوونی خۆشەویستی لە دڵیاندا بۆ تۆ، نەرمونیانی لە ژیانی هاوسەریدا بریتیە لە ئاسانكردن و بچوككردنەوەی گرفت و كێشەكان، كە ئەمەش دەبێتە هۆی نزیك بوونەوەی بەرامبەر لە بۆچوون و ڕێگاچارەكانتەوە، كە ئەمەش یارمەتیدەرە لە كۆتایی هێناندا بەو گرفتانە، چونكە مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەزی لەوە نیە كە بۆچوون بەسەریدا بسەپێنرێت.

پاشەكشە مەكەو ڕامەكە:

پێدەچێت كێشە خێزانیەكان لە ئاستێكدا بن كە پێویستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوە هەبێت، تاوەكو یەكلا بكرێنەوە و كۆتاییان پێ بێت لە سەرەتای دەركەوتنیانەوە، بۆیە پێویستە لە هاوسەران خێرا ڕووبەڕووی ئەو گرفتانە ببنەوە و پاشەكشە نەكەن و خۆیانی لێ نەدزنەوە، چونكە ئەنجامی پاشەكشەكردن دەبێتە هۆی ڕۆچوون و زیادەڕەوی بەرامبەر لەو هەڵسوكەوتەیدا كە كێشە دەخولقێنێت، و پاشانیش بەردەوامی كێشە خێزانیەكان و گەشە كردنیان تاوەكو لەهەر كاتێكدا بتەقنەوە و كۆتایی بهێنن بە ژیانی هاوسەری.

هێرشبەر مەبە:

كێشە خێزانیەكان لە ژیانی خێزانیدا لە ئەنجامی هەڵسوكەوت یان هەڵوێستێكی دیاریكراوەوە لەلایەن یەكێك لە هاوسەرانەوە ڕوودەدەن، و پێویستیان بە شێواز-أسلوب- هەیە بۆ چارەسەركردن و كۆتایی پێهێنانیان، بۆیە باشتر وایە كە هێرشبەر نەبیت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرامبەرەكەتدا، چونكە ئەویش پەنا دەباتە بەر پارێزگاری كردن لەخۆی ئیتر بەهەر شێوازێك بێت و بەهەر نرخێك بووە. چونكە مرۆڤ بە شێوەی سروشتی ڕێز لە خۆی دەنێت و حەزی لەوە نیە لەكەدار بكرێت. 

یەكێك لە باشترین شێوازەكانی دەستپێكردن لە ڕووبەڕوو بوونەوەدا بریتیە لە بەكارهێنانی ووشەی (من)، نەوەك ووشەی (تۆ) چونكە ئەمەی دواییان دەبێتە هۆی ئەوەی پارێزگاری لە خۆی بكات بەبێ گوێدانە ئەوەی كە تۆ چی دەڵێیت، بەلآم ووشەی (من) دەبێتە هۆی ئەوەی كە گوێ بگرێت لەوەی كە دەتەوێت چیی بڵێیت، كە ئەمەش دەروازەی دروستی چوونە ناوەوەی هەموو كێشەیەكە.

هەڵبژاردنی كاتی گونجاو:

هەڵبژاردنی كاتی گونجاو یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی كۆتایی هێنان بە كێشە خێزانیەكان بە شێوەیەكی گونجاو، بۆ نموونە كاتێك كە پیاو ماندووە بەهۆی كاركردنەوە و گیرۆدەی گرفتەكانی كارەكەیەتی، كاتێكی نەگونجاوە بۆ ئەوەی هاوسەرەكەی گفتۆگۆی لەگەڵ بكات سەبارەت بە گرفتەكانی ناو خێزان، چونكە لەم كاتەدا ئامادەیی نیە بۆ لێك گەیشتن لەگەڵیدا، بەڵكو هەوڵی ئەوە دەدات كە گفتوگۆكە كۆتایی پێ بهێنێت بەهەر شێوەیەك بووە، چونكە لەو ساتەوە كە شوێنی كارەكەی بەجێ هێشتوە گرفتەكانی لە گەڵدایە و بەدەستیانەوە گرفتارە و هەڕەشەی سەرنەكەوتنی لێ دەكەن، لەبەر ئەوە بەباشی دەزانێت كە خێزانەكەی بارودۆخی گونجاوی بۆ فەراهەم بهێنێت تاوەكو بحەوێتەوە و گرفتەكانی بیر بەرێتەوە و لەكاتی تردا خۆی یەكلا بكاتەوە بۆیان. 

ڕاشكاوبە:

زۆرجار كێشە خێزانیەكان پێویستیان بە ڕاشكاوی و ڕوونی هەیە بۆ یەكلا كردنەوەیان لە سەرچاوەكەیانەوە، بەتایبەت ئەو كێشانەی كە پەیوەستن بە شتە گرنگەكانەوە وەك شوێنی نیشتەجێبوون و شتانی لەو جۆرە، بۆ نموونە كاتێك كە كێشە دروست دەبێت سەبارەت بە كڕینی خانوویەكی تایبەت بە خێزان، پیاو لە توانایدا نیە ئەو كارە بكات، پێویستە ڕاشكاوانە ئەوە بە خێزانەكەی ڕابگەیەنێت، لەبری ئەوەی كە ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵدا بكات و بەڵێنی درۆی پێ بدات، چونكە گەر ڕاشكاو بوو ئەوە هاوسەرەكەی پشتیوانی لێ دەكات و كۆتایی بە كێشەكە دێت.

Categories
Uncategorized

testpost

Categories
memory Uncategorized

کاریگەری خواردنە سروشتییەکان لەسەر گەشە

کاریگەری خواردنە سروشتییەکان لەسەر گەشە

1. جینکۆ بیلۆبا

 جینکۆ گیایەکە بۆ یەکەمجار زیاتر لە 5000 ساڵ لەمەوبەر لە چین گەشی کردووە  و لە پزیشکی چینیدا وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشی بیرچوونەوە بەکارهاتووە.  چەندین مادەی فلاڤۆنۆیدی تێدایە کە ماددە کیمیاییە ڕووەکییەکانن لە ڕووەکەکاندا دەبینرێن.  توێژینەوەکان دەریدەخەن کە  ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک باشتر باشتر دەکات.  گەڵاکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە بۆ توانای بەرزکردنەوەی بیرەوەری و باشترکردنی کردارە مەعریفییەکان زۆر بەسوودە . 

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ کە لە سویسرا ئەنجامدراوە کە ١٦٢٨ نەخۆشی تووشبوو بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بەشداری تێدا کردووە دەریخستووە کە جینکگۆ نیشانە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمتر دەکاتەوە یارمەتیان دەدات باشتر بن .

٢. ڕۆزماری 

چای ڕۆزماری پێکهاتەی تێدایە کە پێی دەوترێت تێرپین.  کاتێک دەچنە ناو خوێنەوە  دەتوانن ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر مێشکت هەبێت.  توێژینەوەکان  دەریدەخەن کە ڕۆزماری دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کارکردنی مێشک بە بەهێزکردنی  بیرەوەری درێژخایەن.  ئەمەش ڕەنگە هەندێک کاریگەری لەسەر نەخۆشیەکانی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن هەبێت.  هەرچەندە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، بەڵام توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بۆنکردن و خواردنەوەی چای ڕۆزماری  یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی توانا زەینییەکان .  یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی ئەسیتیلکۆلین، کە ماددەیەکی کیمیایی مێشکیە کە گرنگە بۆ بیرکردنەوە و تەرکیزکردن و یادەوەری. 

٣. زەردەچەوە

تامە بەهێزەکانی پەیوەست بە چای زەردەچەوە بە زیادکردنی هەنگوین و ئاوی لیمۆ یان پرتەقاڵ و شیر کەم دەکرێنەوە بۆ باشترکردنی تامەکەی.  ئەم گیایە دەرکەوتووە یارمەتی مێشک دەدات لە ئاستێکی بەرزتر کاریکات و پرۆسەکانی ئەنجام بدات  ئەنجام بدات.   توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2010 بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە زەردەچەوە تەندروستی مێشک زۆر باش  بکات و لە  نەخۆشی ئەلزەهایمەر بپارێزێت لە ڕێگەی کارکردنی دەمارە پاراستنەوە . وە ئەمە پەیوەندی بە نەخۆشی پارکینسۆن، خەمۆکی سەرەکی، سەرئێشە و تێکچوونەکانی تری پەیوەندیدار بە تێکچوونی دەماری  هەیە.  

٣. جینسینگ 

بە بەرزکردنەوەی وزە و پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگری ناسراوە، هەروەها دەرکەوتووە کە یارمەتی هاندانی فرمانەکانی  مێشک دەدات.  توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕەنگە جینسێنگ دابەزینی مەعریفی خاو بکاتەوە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا کەم بکاتەوە . 

 5. چای سەوز 

چای سەوز وەک جۆرەکانی تری چای ڕاستەقینە لە ڕووەکی کامێلیا سینێنسیس دروست دەکرێت.  چای سەوز  هەردوو کافاین و l-theanine لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یارمەتیدەرێکی نایابی خوێندن کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە بەرزکردنەوەی هێزی مێشکت و هاندانت بۆ  حاڵەتێکی ئارام و ترکیز کردنێکی باش .  جگە لەوەش چای سەوز بە تایبەتی بڕێکی زۆر لە   EGCG لە خۆ دەگرێت ، کە  سوودی هەیە بۆ فێربوون و بیرەوەری .

Categories
memory Uncategorized

ئەو ڤیتامین و ئەنزیمانەی کاریگەری لەسەر مێشک دروستدەکەن . 

ئەو ڤیتامین و ئەنزیمانەی کاریگەری لەسەر مێشک دروستدەکەن . 

1.Vitamin D

ڤیتامین D ماددەیەکی خۆراکییە کە لە چەوریدا دەتوێتەوە و پێویستە بۆ کارکردنی سیستەمی بەرگری لەش و تەندروستی مێشک . 

توێژینەوەکانی تر دەریدەخەن  ڤیتامین D تەندروستی دەروونی گشتی باشتر دەکات لەوانەش باری دەروونی، بیرکردنەوە نەرێنییەکان، و نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی .

سەرچاوەکانی / قارچک . هێلکە .شیر . خۆر . جگەر . ماسی .

2.Omega 3

ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بە کاریگەرییە سەرنجڕاکێشەکانی تەندروستی ناسراون.  خواردنی تەواوکەری ئۆمیگا ٣ سوودی زۆر  بە تەندروستی مێشک دەگەیەنێت  و هەندێک لە کێشەکانی  مێشک باشتر دەکات ، لەوانە کێشەی سەرنجدان و تەرکیز  بیرەوەری . 

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە تەواوکەرکردنی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ ترشی eicosapentaenoic (EPA)docosahexaenoic acid  (DHA) پشتگیری تەندروستی مێشک دەکات ، لەوانە یادەوەری، سەرنجدان و باری دەروونی

توێژینەوەیەک کە 176 کەسی پێگەیشتوو کراوە  کە ئۆمیگا 3یان کەم بووە .  دەریخستووە کە خواردنی بە 1.16 گرام  omg 3 لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی 6 مانگ بووەتە هۆی باشتربوونی بیرەوەری و یادگەی کەسەکە بە بەراورد بە پێشتر. 

سەرچاوەکانی omega 3 . ڕۆنی زەیتوون . ماسی بە هەموو جۆرەکانی . جەرەزات و گۆشت و هێللکە  

3.B complex 

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کەم یان کەمی ئاستی هەندێک ڤیتامین B دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی بێتوانایی  مێشک وەک کێشەی بیرەوەری، سەختی تەرکیزکردن و لێکدانەوە و هەندێک شتی دیکە . 

بۆ نموونە، توێژینەوەیەک لەسەر 202 کەس کە تێکچوونی مەعریفییان هەیە و ئاستی B12یان نزم یان کەم بووە دەریخستووە کە تەواوکەری B12 بووەتە هۆی باشتربوونی توانای زەینی لە 84%ی بەشداربووان وە باشتربوونی نمرەکانی بەژداربووان   لە کاتی  تاقیکردنەوەکانی بیرەوەری و سەرنجدان بەڕێژەی  78%ی . 

 سەرچاوەکانی / مۆز . سپێناغ . ماسی . جگەر . شیر . شۆفان . پاقلە مەنییەکان .

4.Vitamin C 

ڤیتامین C  بەوە ناسراوە کە بەرگری لەش بەهێز دەکات  ، بەڵام ئەم ماددە خۆراکییە پاڵپشتی چەندین ئەرکی دیکەی گرنگی لەش دەکات، لەوانە تەندروستی مێشک

توێژینەوەیەک کە ٨٠ کەسی گد لەخۆگرتبوو دەریخست کە ئەوانەی ئاستی ڤیتامین Cیان لە خوێندا تەواو و گونجاوە ، لە تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندنی بیرەوەری، سەرنجدان، کاتی کاردانەوە و تەرکیز کردندا ئەنجامێکی بەرچاو باشتریان هەبووە لە چاو ئەوانەی ئاستی ڤیتامین Cیان کەمە . 

سەرچاوەکانی / کیوی . برۆکلی . بیبەر . لیمۆ . هەنجیر . توو . شلیک  

5.L-theanine

ئەم تەواوکارییە خۆراکییە بە چڕی لە چای سەوز و ڕووەکەکاندا کۆبۆتەوە .

هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە خواردنی تەواوکەری L-theanine  یارمەتیدەرە  لە باشترکردنی وریایی دەروونی و ئاگای  و خێرای کاردانەوە و بیرەوەری.

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە لە 69 کەس کە تەمەنیان لە 50-69 ساڵ دەریخست کە یەک ژەمی 100.6 میلیگرام L-theanine  لە ڕۆژێکدا یارمەتی باشتر کردنی  کاتی کاردانەوە و بیرەوەری . توانا مەعریفییەکان باشتر و بەهێزتر دەکات .