cloud

خزمەتگوزاری

هەنگاوێکی نوێ لە ئاوات ئەکادیمی

  پاش  سەرکەوتنی پلاتفۆرمی ئاوات ئەکادیمی، لەئێستادا بەدڵنیاییەوە بەڵێنی ئەوەدەدەین کەدەتوانین هەمان سیستم بۆدەزگا و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و مامۆستا و فێرکارانیش درووستبکەین.

بۆ زانیاری زیاتر ئەم برۆشۆره‌ دابگره‌.

ئەگەر دەتانەوێت ببن بەخاوەنی پلاتفۆڕمی فێرکاریی ئۆنڵاین بەڵام کێشەی ئایتی وبەڕێوەبردنتان هەیە ئەوا ئێمە ئەو کێشەیەمان بۆچارەسەرکردوون،  بەبێ ئەوەی پێویستتان بەستافێکی شارەزا لەبواری ئایتی هەبێت بۆبەڕێوەبردنی سایت وئەپلیکەیشنەکان تەنها بە بەشداریکردنتان لەم خزمەتگوزارییە تۆ هەموو شتێک بەئێمە دەستپێریت و پێویستت بەکەس نابێت بۆبەڕێوەبردنی پلاتفۆڕمەکەت. هەرکات گۆڕانکاری نوێمان لە سیستمەکە کرد تۆ پێویست ناکات بۆ گۆڕانکارییە نوێیەکان پارەی زیادە بدەیت.

مامۆستا و فێرکارەکان نیگەرانی لەدەستدان و بردنی وانەکانیان نییە چونکە سیستمی ئەپلیکەیشنەکەمان هەموو ئەم گرفتانەی چارەسەرکردووە و لەهەمان کات قوتابیانیش کێشەی خاوی و لاوازی کوالێتی ئەپلیکەیشنەکانیان نییە چونکە سیستمی بەشی کۆرسەکان لە ئەپلیکەیشنەکان %100 (نەتیڤ) ە کە ئەمە شتێکە کۆمپانیا گەورەکان بەکاری دەهێنن.