Categories
Religion

پەرتوکی پێشەوا ئەحمەدی كوڕی حەنبەل

پەرتوکی پێشەوا ئەحمەدی كوڕی حەنبەل

نوسەر/ م. عبدالمجید عبدالحمید/ كفری

ناو و نەسەبی


گەڕان بە دوای زانستدا


گوێگرتن لە فەرموودە


لە كاتی زانست وەرگرتندا


گیڕانەوەی فەرموودە


مامۆستاكانی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد و ئیمامی شافعی


رێزی زانایان لای ئیمامی ئەحمەد


تێگەیشتنی ئیمامی ئەحمەد


چەند نمونەیەك لە فیقهی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد و سوننەتەكانی پێغەمبەر


ئیمامی ئەحمەد و عیززەتی نەفس


بژێوی ژیانی ئیمامی ئەحمەد


ئەو پاڵنەرانەی بووە هۆی ئەوەی ئیمامی ئەحمەد ببێتە ئەو زانایە


كۆر و مەجلیسی ئیمامی ئەحمەد


چەند رەوشتێكی ئیمامی ئەحمەد


قوتابییەكانی ئیمامی ئەحمەد


وتەی زانایان دەربارەی ئیمامی ئەحمەد


دەستپێكردنی تاقیكردنەوە (الـمحنە)


سەرەتایەك دەربارەی كێشەكە


دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكە (المـحنە)


لە بەردەستی (المعتصم)دا


ئەوانەی لە تاقیكردنەوەكە خۆراگربوون


ئیمامی ئەحمەد و واثق بالله


دەرچوون لە دژی سوڵتان


وتەی زانایان دەربارەی ئیمامی ئەحمەد پاش تاقیكرنەوە


ئیمامی ئەحمەدو متوكل


ژن و منداڵەكانی ئیمامی ئەحمەد


نوسینەكانی ئیمامی ئەحمەد


لە خواترسانی ئیمامی ئەحمەد


نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی ئیمامی ئەحمەد


بیروباوەڕی ئیمامی ئەحمەد


نامەیەك (بیروباوەری ئیمامی ئەحمەد)


ناو و نەسەبی


ناوی ئەم پێشەوا بەڕێزە : باوكی عبدالله (أحمد)ی كوڕی (محمد)ی كوڕی (حنبل)ی كوڕی (هلال)ی كوڕی (أسد)ی كوڕی (ادریس)ی كوڕی (عبدالله)ی كوڕی (حیان)ی كوڕی (عبدالله)ی كوڕی (أنس)ی كوڕی (عوف)ی كوڕی (قاسگ)ی كوڕی (مازن)ی كوڕی (شیبان)ـە .
ئیمامی ئەحمەد لە سكی دایكیدا دەبێت باوكی لە شاری (مرو)ەوە چوو بۆ بەغدا و لەوآ لە مانگی رەبیعی یەكەمی ساڵی (164)ی كۆچی لە دایك دەبێ ، باوك و باپیری خۆی نەبینیوە چونكە لە تەمەنی سێ ساڵیدا دەبێ (محمد)ی باوكی كە تەمەنی (30) سی ساڵ دەبێت كۆچی دوایی دەكات , جا بۆیە كەس بە ناوی باوكییەوە نایناسێتەوە چونكە باوكی موجاهید بوەو ناوبانگی نەبوە , بەلآم باپیری كە -حەنبەل-ە والی بوە لە (سەرخەس)و خەڵكی ناسیویەتیء ناوبانگی بوە , ئێستا دەڵێن (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) , حەنبەل یەكێك بوە لەوانەی بانگەوازیان بۆ خیلافەتی عەبباسی كردوە لەسەردەمی ئەمەوییەكاندا چونكە ئەوانی بە راستتر زانیوە .
دایكی ئیمامی ئەحمەد ناوی (صفیە)ی كچی (میمونە)ی كچی (عبدالملك)ی كوڕی (سوادە)ی كوڕی (هند)ی شیبانی بوە پاش كۆچی دوایی باوكی ئەم دایكە بە سۆزە ئیمامی ئەحمەد بە خێو دەكات , لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت دایكء باوكی ئیمامی ئەحمەد لە (بەنی شیبان)ن , بۆیە زۆر جار ئەگەر بڕۆیشتایە بۆ شاری بەصرە لە مزگەوتی بەنی مازن نوێژی دەكردو دەیفەرموو: ئەمە مزگەوتی باوباپیرمە . وە خێڵی (بەنی شیبان) لە بەصرەدا زۆر بوون بۆیە بە ئیمامی ئەحمەد دەڵێن : (بەصری) .

گەڕان بە دوای زانستدا


ئیمامی ئەحمەد هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی لە وەرگرتنی زانست كردوەو لە ژێر دەستی مامۆستا و زاناكانی بەغدادا پەروەردە بوە ، ئیمامی ئەحمەد بە هەتیوی گەورە بوە و زۆر دایكی خۆش دەویست تەنانەت دەڵێت : جارێكیان لە كووفە رۆیشتمە دەرەوە تووشی سەر ئێشە بووم بۆیە گەڕامەوە بۆ لای دایكم چونكە مۆڵەتم لێ وەرنەگرتبوو , ئەمە ئەوە دەگەیەنێت گومانی ئەوەی بوە هۆی سەر ئێشەكەی ئەوە بوە بە بێ پرسی دایكی لە ماڵ دەرچوە .
زۆر جار دایكی بەزەیی پێدا دەهاتەوە كە چەند ماندوو دەبێت بۆیە جاری وا هەبوو جلوبەرگەكەی لێ دەشاردەوە چونكە ئیمامی ئەحمەد بەردەوام پێش شەبەق دەڕۆیشتە دەرەوە بۆ وەرگرتنی زانست ، جاری وابوو هێندە زوو دەچوو بۆ وەرگرتنی زانست دایكی دەیفەرموو : كوڕم جارآ با لە خەو هەستن !.
ئیمامی ئەحمەد لە سەرەتای ژیانیدا قورئانی پیرۆزی لە بەر كرد , ئەمجار ڕووی كردە كۆڕ و كۆمەڵی (أبو یوسف) كە یەكێ بوە لە قوتابییە گەورەو زیرەكەكانی ئیمامی (أبو حنیفە), ئیمامی ئەحمەد چەند كتێبێكی لە سەر بۆچوون (رأی) لە بەركرد پاشان (أبو یوسف) بە جێ دەهێڵێت و ڕوو دەكاتە گوێگرتن لە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا ، بە شوێن فەرموودەدا لە گەڵ (یحیى ی كوڕی معین) و (إسحاق ی كوڕی راهویه)دا چوو بۆ یەمەن بۆ لای (عبد الرزاق) , دەڵێت : ئەگەر نەوەت دەرهەمم ببوایە دەچووم بۆ لای (جریر ی كوڕی عبد الحمید) لە شاری (الری) هاورێكانم رۆیشتن چونكە توانایان بوو بەلآم من نەمتوانی بڕۆم چونكە نەمبوو .
(حرملە) دەڵێ : گوێم لێ بوو ئیمامی شافعی فەرمووی: ئیمامی ئەحمەد بەڵێنی پێدام بێت بۆ لام بۆ میصر كەچی نەهات .
(ابن أبی حاتم) دەڵێ: رەنگە لەبەر دەست كورتی نەیتوانی بێت ئەو بەڵێنە جآبەجێ بكات .
(أبو عفیفە) دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد قوتابی بوو لە گەڵ ئێمەدا زۆر بەتواناو لێهاتوو بوو , كاتێ خەلیفە لە (الرقە) بوو , سەربازەكان نامەیان دەنووسی بۆ ماڵەوە ئەمجار خێزانەكانیان دەیاننارد بۆ لای مامۆستاكەمان كە ئیمامی ئەحمەدمان بۆ بنێرە بۆ ئەوەی وەلآمی ئەم نامەیانە بنووسێ ئەویش دەینارد, ئیمامی ئەحمەد كاتێ دەچوو سەری لە خوارەوە بوو تەماشایانی نەدەكرد و ولآمەكانی دەنووسی ئەگەر بیانگوتایە شتێكی خراپ بنووسە ئەوا نەیدەنووسی .
ئیمامی ئەحمەد بە شوێن زانستدا زۆر جێگا گەڕاوە لەوانە كووفە و پێنج جار چووە بۆ بەصرە لە ساڵی (186) و (190) و (194) و (200) وە هەروەها چوە بۆ مەككە و مەدینە و یەمەن و شام و جەزیرە و پێنج جار چوە بۆ حیجاز و چەندەها جێگەی تر . جاری وا بوە بە پێ دەچوو بۆ یەمەن و گهرسوس ، جارێكیان كابرایەك ئیمامی ئەحمەدی بینی مەرەكەبدانێكی (محبرە) بە دەستەوە بوو كابرا وتی : ئەی باوكی عبدالله گەیشتویتە ئەم تەمەن و زانستە و تۆ پێشەوای موسڵمانانی مەرەكەبدان بۆ هەڵدەگری ؟ ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : لە (محبرە) وە بۆ (مقبرە) واتە : لە مەرەكەبدانەوە بۆ گۆڕستان.
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : بە شوێن زانستدا دەگەڕێم تاكو دەچمە ناو گۆڕەوە .
(محمدی كوڕی ئیسماعیل الصایغ) دەڵێت : جارێكیان لە بەغدا بووین ئیمامی ئەحمەد بە تەنیشتمانەوە بە پەلە تێپەڕیء هەردوو نەعلەكەی بە دەستەوە بوو , باوكم كراسەكەی گرت و وتی: ئەی باوكی عبدالله ئایە شەرم ناكەی؟ تاكەی لە گەڵ ئەو مندالآنەدا ڕادەكەیت؟ ئیمامی ئەحمەد وەلآمی دایەوە و فەرمووی: تاكو مردن .
ئیمامی ئەحمەد هێندە تامەزرۆی زانست وەرگرتن بووە كاتێكی زۆری خۆی پێوە بردوەتە سەر, چەندەها سەفەری لە پێناویدا كردوە تەنانەت كاتی ئەوەی نەبوە ژن بهێنێ تاكوو تەمەنی گەیشتە چل ساڵ .

گوێگرتن لە فەرموودە


یەكەم جار كە پێشەوا دەستی كرد بە گوێگرتن لە فەرموودە بووە قوتابی لای (هُشیم) لە ساڵی (179ك) كە تەمەنی شازدە ساڵ بوو .
(هُشێم) كێیە ؟( هُشێم ی كوڕی بشیر ی كوڕی أبی حازم) :
پێشەوای فەرموودەناسان , لە شاری بەغدا ژیاوە , لە ساڵی (104) لە دایك بوە و لە ساڵی (183) كۆچی دوایی كردوە یەكێكە لە (تابعی تابعی)یەكان چەند (تابعی)یەكی دیوە وەك (عمرو ی كوڕی دینار) و (الزهری) موسڵمانێكی زۆر لە خواترس بوە ئیمامی مالك فەرموودەی لێ گێڕاوەتەوە زۆر زیرەك و لێهاتوو بوە هەرگیز ئیمامی ئەحمەد پرسیاری لێ نەدەكرد , لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا جارێك یان دوو جار ئیمامی ئەحمەد پرسیاری لێكرد لە شەرم و هەیبەتی (هُشَیم) دا .
هەر لەم ساڵەدا چوو بۆ مەجلیسی (ابن مبارك) فەرموویان:- چوە بۆ گهرسوس هەر لەم ساڵەدا (حماد ی كوڕی زید) و (مالك ی كوڕی انس) و (خالد ی كوڕی عبدالله الط-حان ) كۆچی دواییان كرد .
(أبو سراج) دەڵێ : كاتێ باسی ئیمامی ئەحمەد بكرایە باوكم دەیگوت :- من پارەیەكی زۆر بۆ منداڵەكانم خەرج دەكەم و نازیان هەڵدەگرم بۆ ئەوەی سەر بكەون كەچی سەر ناكەون بەلآم ئیمامی ئەحمەد بەبێ ناز و بەبێ باوك تەماشا كەن چۆن سەر دەكەوێت!! .
ئیمامی ئەحمەد هەر لەم ساڵەدا -واتە ساڵی (179ك)- فەرموودەی لە (علی ی كوڕی هاشم ی كوڕی برید)ەوە وەرگرت و هەر لەم ساڵەدا جارێكی تر گەڕایەوە بۆ لای بەلآم كۆچی دوایی كردبوو , لە ساڵی (182)ك فەرموودەی لە (عبد المۆمن ی كوڕی عبدالله ی كوڕی خالد)ەوە وەرگرت .
ئیمامی ئەحمەد لە تەمەنی بیست ساڵیدا دەبێت -واتە ساڵی 183-ك كاتێ (هُشَیم)ی مامۆستای كۆچی دوایی دەكات و لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا واتە لە ساڵی 179 تاكو ساڵی 183 زیاتر لە سێ هەزار فەرموودەی لێ وەرگرت ، ئەوەی لە (هُشَیم)ـەوە بیستبوی لە بەری كردبوو كەچی هێشتا (هُشَیم) زیندوو بوو .
لە ساڵی 187 ئیمامی ئەحمەد چوو بۆ لای (سفیان ی كوڕی عیینە) , دەڵێ : لای (سلیمان ی كوڕی حرب) فەرموودەم دەنووسی (ابن عیینە) زیندوو بوو , لە ساڵی 194 لە بەصرە گوێم گرت لە (سلیمان ی كوڕی حرب) ، لە ساڵی (198)ك لە یەمەن دەبێ لای (عبد الرزاق) هەواڵی كۆچی دوایی (سفیان ی كوڕی عیینە) و( عبد الرحمن ی كوڕی مهدی) و (یحیى ی كوڕی سعید)ی پێ دەگات .

لە كاتی زانست وەرگرتندا


لە كاتی زانست وەرگرتندا هاوەلآنی ئیمامی ئەحمەد زۆر ڕێزیان لێ دەگرتء زۆر خۆشیان دەویست ئەوەتا (أبو بكر الأثرم) دەڵێ : جارێكیان لای (إسماعیل ی كوڕی علیە) بوین ئیمامی ئەحمەد هاتە ژوورەوە كەس نەمایەوە لەژوورەكەدا بە بێ جولآنەوە بۆ رێكخستنی جێگایەكی شیاو بۆ ئیمامی ئەحمەد .
ئیمامی ئەحمەد ماوەیەك قوتابی بوو لای (یحیى ی كوڕی سعید القطان) پاشان چوو بۆ (واسط), (یـحیى) پرسیاری كردبوو : ئیمامی ئەحمەد كوا ؟ وەلآمیان دایەوە : چوە بۆ (واسط) ، ئەویش فەرمووی : چی دەكات لە (واسط) ؟ فەرموویان: چوە بۆ لای (یەزیدی كوڕی هارون) بۆ وەرگرتنی زانست ، (یحیى) فەرمووی : لای یەزید چی دەكات ؟ مەبەستی ئەوەیە ئیمامی ئەحمەد لە (یەزید) زیاتر دەزانێت .
هەروەها (ئیبراهیم ی كوڕی هاشم) دەڵێ : كاتێ (جەریر ی كوڕی عبدالحمید) هات بۆ بەغدا لە ساڵی 186 لە (بنی مسیب) جێگیر بوو چوە بەشی رۆژهەلآت (الجانب الشرقی) ئاوی دیجلە هاتبوو , بە ئیمامی ئەحمەدم گوت: با بڕۆین بۆ لای (جەریر) ، ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : نایەم چونكە دایكم ڕێی پێ نەداوم .
(ابن منیع) دەڵێ : باپیرم فەرمووی : جارێكیان ئیمامی ئەحمەد بە تەنیشتمەوە تێپەڕی لە كووفەوە دەهات و چەند كتێبێكی بە دەستەوە بوو منیش دەستی ئیمامی ئەحمەدم گرت و پێم ووت :

  • جارێك بۆ كووفە و جارێك بۆ بەصرە تاكو كەی ؟ ئەگەر كەسێك سی هەزار فەرموودە بنووسێ بەسی نییە؟
    ئیمامی ئەحمەد هیچی نەگوت , ئەمجار وتم :
  • شەست هەزار ؟
    ئیمامی ئەحمەد هیچی نەگوت , ئەمجار وتم :
  • سەد هەزار ؟
  • ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : ئەو كاتە شتێك دەزانێ .
    (ابن منیع) دەڵێ : بینیمان ئیمامی ئەحمەد سێ سەد هەزار فەرموودەی لە (بـهز ی كوڕی أسد) و (عفان)ەوە نوسیوە وابزانم فەرمووی : لە (روح ی كوڕی عبادە) یشەوە .
    (شاذان) دەڵێ : پرسم بە ئیمامی ئەحمەد كرد ئایە لە (حماد)ەوە لە (قتادە) وە لە (عكرمە) وە لە (ابن عباس)ەوە فەرموودە بگێڕمەوە ئەویش ڕێی پێدام .

گێڕانەوەی فەرموودە


ئیمامی ئەحمەد لە ساڵی 198 لە مزگەوتی (الخیف) دەیانبینی پشتی دەدایە دنگەیەكەوەو (أصحاب الحدیث) دەهاتن ئەویش فێری( فیقه) و (حدیث)ی دەكردن فەتوای بۆ خەڵكی دەدا دەربارەی (المناسك) . بەلآم وەكو مەجلیسێكی تایبەت بە خۆی دانابێ رۆژانە خەڵكی سەردانی بكەن ئەوە لە ساڵی 204 بوو كە تەمەنی ئیمامی ئەحمەد گەیشتە چل ساڵ رەنگە لە پێش ئەو كاتە هۆی نەگێڕانەوەی فەرموودە ئەوە بوو بێ زۆربەی مامۆستاكانی زیندووبوونە و ئەویش شەرمی كردوە كە مامۆستای زیندوو بێت و ئەویش فەرموودە بگێڕێتەوە , یاخود حەزی كردوە تەمەنی بگاتە چل ساڵ كە ئەوە تەمەنی پێغەمبەری خوایە كاتێ وەحی بۆ هات و تەمەنی كامل بوونی مرۆڤە لە چەند روویەكەوە .
(الصیرفـی) دەڵێ : لە گەڵ ئیمامی ئەحمەد دا بووم لە پێش دەرگای ماڵی ئیمامی ئەحمەد فەرموودەیەكی بۆ گێڕامەوە (عبد الرزاق) ریوایەتی كردبوو وتم : ئەی باوكی عبدالله دووبارەی بكەرەوە تاكو بینووسم, فەرمووی : ئەی باوكی جەعفەر چی لێ دەكەی ؟ (عبدالرزاق) زیندوە ، وتم : باوەرم پێ دەكەی؟ فەرمووی : بەڵێ . وتم : سوێندت بۆ دەخۆم ئەگەر بۆم بگێڕیتەوە پاشان لەم دەرگا چوومە دەرەوە و(عبد الرزاق) لە سەر كۆلآنەكە ببینم پرسیاری لێ ناكەم.
جارێكیان ئیمامی ئەحمەد فەرموودەی بۆ خەڵكی دەگێڕایەوە كابرایەكی خەڵكی (مرو) پرسیارێكی لێ كرد دەربارەی فەرموودەیەك ئیمامی ئەحمەد فەرمانی كردە عبدالله ی كوڕی كتێبی (الفوائد) ی بۆ بهێنێ ئەویش هێنای ئەمجار بە شوێنیدا گەڕا و بەلآم نەیدۆزییەوە پاشان خۆی هەستاو چوە ژوورەوە زۆری پێ نەچوو گەڕایەوە بۆ لای جەماعەت و چەند كتێبێكی بە دەستەوە بوو ئەمجار دانیشت و بە شوێنیدا گەڕا زۆری پێ چوو , كابرا كە پرسیارەكەی كردبوو فەرمووی : باوكی عبدالله ماندوو بویت وازی لێ بهێنە , ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : نەخێر خۆمان پێویستمان پێیەتی , ئەمجار بینیان دیسان چوە ژوورەوە تەماشای كتێبەكانی دەكرد , هەر كتێبێكی تەماشا بكردایە ئەوا لە ماڵەوە تەماشای نەدەكرد بەڵكو دەهاتە ناو مەجلیسەكەو تەماشای دەكرد چونكە پێی ناخۆش بوو ئەو كۆمەڵە خەڵكە بە جێ بهێڵێ .

مامۆستاكانی ئیمامی ئەحمەد


هەروەكو باسمان كرد (أبو یوسف) ئەو مامۆستایە بوو ئیمامی ئەحمەد یەكەم جار رووی كردە كۆڕ و كۆمەڵەكەی بۆیە بە یەكەم مامۆستای ئیمامی ئەحمەد دەژمێردرێت , بەلآم لێكۆڵەرەوان دەڵێن : (أبو یوسف) زۆر كاریگەری نەبوە لە سەر ئیمامی ئەحمەد بەڵكو (هشیم ی كوڕی بشیر ی كوڕی ابی حازم الواسطی) بە یەكەم مامۆستای دێتە ژماردن و (ئیمامی شافعی) بە دوەم مامۆستای دەژمێردرێت , یەكەم جار لە حیجاز یەكیان بینی ساڵی 187 كاتێ ئیمامی ئەحمەد چوو بۆ حەج (ئیمامی شافعی) لە (مسجد الحرام) خەریكی وانەوتنەوە بوو لەوەوە چەند فەرموودەیەكی وەرگرت و دوەم جار لە بەغدا یەكیان بینی لە ساڵی 198, زۆر پێی خۆش بوو ئیمامی ئەحمەد لە گەڵیدا سەفەر بكات بۆ میسر .
پاش ئەوان چەند مامۆستایەكی تر هەبوە وەكو ( عمیر ی كوڕی عبدالله ی كوڕی خالد) و( عبدالرحمن ی كوڕی مهدی) و( ابی بكر ی كوڕی عیاش ) و (یحیى ی كوڕی القطان) و (یزید ی كوڕی زریع) و( عمر ی كوڕی ایوب العابد) و (حسن ی كوڕی محمد المروزی) و (سلیمان ی كوڕی داود الهاشمی ) و (ام عمر ی كچی حسان ی كوڕی زید الثقفی) كە ئافرەت بوو …هتد) .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێ : ئیمامی(مالك)م لە دەست دەرچوو خوای گەورە (سفیان ی كوڕی عیینە) ی لە جێ بۆ دانام و (حماد ی كوڕی زید) م لە دەست دەرچوو خوای گەورە( اسماعیل ی كوڕی علیە)ی لە جێ بۆ دانام .

ئیمامی ئەحمەد و ئیمامی شافعی


ئیمامی ئەحمەد یەكێكە لە قوتابییە هەرە زیرەكەكانی ئیمامی شافعی و چەند فەرموودەیەكی لێ گێڕاوەتەوە كە نزیكەی بیست فەرموودە دەبێت, یەكێك لەو فەرموودانە ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (نسمة المؤمن طائر تعلق في شجر الجنة حتى يرجعه الى جسده يوم البعث) لە جاری دووەمدا كاتێ ئیمامی شافعی لە گەڵ ئیمامی ئەحمەد دا یەكیان بینی لە بەغدا ساڵی 198 تەمەنی ئیمامی ئەحمەد سیء چوار ساڵ بوو , ئیمامی شافعی بە ئیمامی ئەحمەدی فەرموو : ( ئەی باوكی عبدالله ئەگەر فەرموودەیەكی ڕاست (صحیح)ت پێ گەیشت فێرم بكە با بڕۆم بۆ لای جا ئەگەر فەرموودەكە حیجازی بێت یان شامی , عێراقی بێت یان یەمەنی ) .
واتە: وەكو فەقیهەكانی حیجاز ناكات تەنها فەرمودەیان لە حیجازییەكانەوە وەردەگرت , بە راستی ئەمە شایەتییەكی گەورەیە و رێزی ئیمامی ئەحمەد بەرزتر دەكات و ئەوە دەگەیەنێت ئیمامی ئەحمەد لە ئیمامی شافعی بلیمەت تر بوە لە فەرموودەناسیدا .
ئیمامی ئەحمەد چل ساڵ لە نوێژەكانیدا دوعای كردوە بۆ ئیمامی شافعی .
جارێكیان ئیمامی ئەحمەد بە محمدی كوڕی ئیمامی شافعی فەرموو : باوكت یەكێكە لەو شەش كەسەی هەموو سبەینانی دوعایان بۆ دەكەم . هەردەم دەیفەرموو : پێنج كەس لە پاش هەموو نوێژێك دوعایان بۆ دەكەم یەكێكیان (ئیمامی شافعی) یە . كاتێ باسی ئەو فەرموودەیە بكرایە كە دەڵێت : (إن الله يبعث لهذه الأمة على رأس كل مائة سنة من يجدد لها أمر دینها) ئیمامی ئەحمەد دەیفەرموو : (عومەر ی كوڕی عبدالعزیز) لە سەدەی یەكەم بووە و (ئیمامی شافعی) لە سەر سەدەی دووەم بوو.
ئیمامی ئەحمەد زۆر شتی لە (ئیمامی شافعی)یەوە وەرگرت وەك (ئەنسابی قورەیش) و (فیقه) , كاتێ ئیمامی ئەحمەد وەفاتی كرد هەردوو نامەكەی (ئیمامی شافعی) لەو شتانە بوو جێی هێشتبوو .
(ئیمامی شافعی) دەڵێ : ئیمامی ئەحمەد پێشەوایە لە هەشت رەوشتدا, پێشەوایە لە فەرموودەو فیقه و زمانەوانی قورئان هەژاری زوهدو وەرع و سوننەت دا
جارێكیان (ئیمامی شافعی) دەچێت بۆ لای ئیمامی ئەحمەد دەڵێ : ئەی باوكی عبدالله ئەمڕۆ لە گەڵ چەند كەسێكی خەڵكی عێراقدا بووم لە فلآن مەسەلەدا گفت و گۆمان دەكرد خۆزگە فەرموودەیەكی پێغەمبەرم پێ بوایە ؟ ئیمامی ئەحمەد سێ فەرموودەی لەو بابەتە پێ گوت .
(ئیمامی شافعی) فەرمووی : خوا پاداشتی خێرت بداتەوە .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت :- هەر مەسەلەیەك بەڵگەم لە سەری نەبێت ئەوا من قسە و بۆچوونەكەی (ئیمامی شافعی) دەكەم .
ئیمامی شافعی دەڵێت : لە بەغدا دەرچووم كەسم تیادا بە جێ نەهێشت لە خواترستر و زاناترو فەقیهترو باشتر بێت لە ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل .
دەڵێت : كەسم نەبینیوە لە (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) و(سلیمان ی كوڕی داود الهاشمی) عاقڵ تربێت .
دەڵێت : سێ زانا هەن لە سەر سوڕهێنەرەكانی ئەم سەردەمەن یەكێكیان عەرەبێكە تەنها وشەیەك (تعریب)ناكات ئەویش (ابو ثور)ە وئەعجەمییەك یەك وشە هەڵە ناكات ئەویش (الحسن الزعفرانـی)ـە وە بچۆكێك ئەگەر قسە بكات ئەوا گەورەكان باوەڕی پێ دەكەن ئەویش (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)ـە .
ئەگەر لە هەر شوێنێكدا (ئیمامی شافعی) بڵێت : (حدثنی ثقە) ئەوا مەبەستی ئیمامی ئەحمەدە .
اسحاق ی كوڕی راهویە دەفەرموێت :- جارێكیان ئەحمەدی كوڕی حەنبەل پێی فەرمووم :- وەرە تاكو كەسێكت پیشان بدەم هیچ كەسێك وەكو ئەوی نەبینیوە , ئەمجار منی برد بۆ لای ئیمامی شافعی .
اسحاق دەفەرموێت :- ئیمامی شافعی كەسی نەبینیوە وەكو ئەحمەدی كوڕی حەنبەل .
جارێكیان (ئیمامی ئەحمەد)و (ئیمامی شافعی)و (یحیى ی كوڕی مەعین) پێكەوە چوون بۆ مەككە كاتێ گەیشتنە ئەوێ لە جێگایەكدا لایان دا (ئیمامی شافعی) و (یحیى) راكشان بەلآم (ئیمامی ئەحمەد) نوێژی كرد سبەینی كە هەستان (ئیمامی شافعی) فەرمووی : ئەمشەو دوو سەد مەسەلەی موسڵمانانم شیكار (حل) كرد .
(یحیى) فەرمووی : دوو سەد فەرموودە كە بە زمانی پێغەمبەرەوە دانرابوو بە درۆم خستەوە .
(ئیمامی ئەحمەد)یش فەرمووی : چەند ركاتێك نوێژم كرد هەموو قورئانم تیادا خوێندەوە .
ئیمامی شافعی دەڵێت : چووم بۆ لای خەلیفەی موسڵمانان (الأمین) پاش گفت و گۆ پێم گوت : كاتێ یەمەنم بە جێ هێشت حاڵیان باش نەبوو پێویستیان بە حاكمێك هەیە , (الأمین) فەرمووی: یەكێك لەوانەی دێن بۆ لات و خۆت بە باشی دەزانی بینێرە بۆ لام تاكو بیكەین بە حاكمی یەمەن , كاتێ ئیمامی شافعی گەڕایەوە مەجلیسەكەی خۆی و ئیمامی ئەحمەدی بینی فەرمووی : لە گەڵ (الأمین)دا قسەم كردوە حاكمێك بۆ یەمەن دابنێ ئەویش فەرمانی پێكردم یەكێك هەڵبژێرم لەوانەی دێن بۆ لام منیش تۆم هەڵبژاردوە توَیش خۆت ئامادەكە تاكو بچین بۆ لای (الأمین) و بتكات بە حاكمی یەمەن , ئیمامی ئەحمەد زۆر پێی ناخۆش بوو فەرمووی : من دێم بۆ لات بۆ ئەوەی عیلمت لێ وەرگرم كەچی تۆ داوام لێ دەكەیت ببم بە قازی ؟! ئەگەر ئەم قسەیە جارێكیتر ببیسم ئەوا ئیتر نامبینی , بۆیە ئیمامی شافعی زۆر شەرمی كرد .


رێزی زانایان لای ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد زۆر رێزی لە مامۆستاكانی دەگرت , جاری وا بوو لە بەر دەستی مامۆستاكانیدا رادەوەستا و شەرمی دەكرد دابنێشی بۆ نموونە ,( قتیبە ی كوڕی سعید) دەڵێ : هاتم بۆ بەغدا هیچ مەبەستێكم نەبوو تەنها بینینی ئیمامی ئەحمەد نەبێ بەلآم ئیمامی ئەحمەد هات بۆ لام لە گەڵ (یحیى ی كوڕی معین) دا , دەستمان كرد بە باس كردنی چەند بوارێكی زانستی ئەمجار ئیمامی ئەحمەد هەستاو لە بەر دەستمدا دانیشت فەرمووی : ئەوەی فەرمووت دووبارەی بكەرەوە تاكو بینوسم , منیش دووبارەم كردەوە , دیسان دەستمان كرد بە باس كردنی هەندێ مەسەلەی تر دیسان هەستاو لە بەر دەستمدا دانیشت , وتم : ئەی باوكی عبدالله لە جێگەی خۆت دانیشە فەرمووی: بە منەوە خۆت خەریك مەكە دەمەوێت زانست لە رووەوە وەربگرم .
ئەگەر باسی (یحیى ی كوڕی یحیى) بكرایە ئیمامی ئەحمەد دەیفەرموو : یحیى پێشەوا بوو ئەگەر پارەی رێگەكەم بوایە دەرۆیشتم بۆ لای .
(اسحاق الشهید) دەڵێ : (ابن یحیى القطان)م دەبینی نوێژی عەسری دەكرد ئەمجار پشتی دەدایەوە بە دنگەی مزگەوتەكەوە (علی كوڕی المدینی)و (الشاذكوني)و(عمرو ی كوڕی علی)و (ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل) و ( یحیى ی كوڕی معین) …هتد لە بەر دەستیدا بە پێوە رادەوەستان و گوێیان لە فەرموودە دەگرت تاكو نوێژی مەغریب و كەسیان دانەدەنیشتن لە هەیبەت و مەزنی مامۆستاكەیاندا .
هەروەها (خلف) دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد هات بۆ لام بۆ ئەوەی فەرموودەكانی (ابی عوانە) ببیسێ ویستم لە ژوورەوەی خۆمی دابنێم و خۆم لە خوارەوە دانیشم بەلآم ئیمامی ئەحمەد رازی نەبوو و فەرمووی: دانانیشم لەبەر دەستتدا نەبێت چونكە فەرمانمان پێكراوە خۆمان زۆر بە بچووك بزانین بەرانبەر ئەوانەی لێیانەوە فێر دەبین .
لە ساڵی 213 داوایان لە ئیمامی ئەحمەد كرد بۆ گێڕانەوەی فەرموودە ئەویش فەرمووی: گوێ لە من دەگرن و كەسانی وەك (ابو عاصم) زیندوون ؟! بڕۆن بۆ لای ئەو .
جارێكیان (ابو زرعە) هات بۆ لای ئیمامی ئەحمەد رۆژێك مایەوە پاشان ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : ئەمڕۆ لە نوێژی فەرز زیاتر هیچ نوێژێكی سوننەتم نەكردوە چونكە گفتوگۆ كردن لە گەڵ ( ابو زرعە) دا دەربارەی زانست و زانیاری لە نوێژی سوننەت پێم خۆشترە .
(ابو زرعە) یش دەڵێت: ئیمامی ئەحمەد هەزار هەزار فەرموودەی لەبەر بوە .
جارێكیان ئیمامی ئەحمەد بە (یحیى ی كوڕی معین) دەڵێت : مەڵێ : (حدثنا اسماعیل بن علیە ) بەڵكو بڵێ : (حدثنا اسماعیل بن ئیبراهیم ) چونكە اسماعیل پێی ناخۆش بوە بە ناو دایكییەوە بانگی بكەن , بۆیە یحیى لە وەلآمدا فەرمووی : ئەوا لە تۆمان وەرگرت ئەی مامۆستای خەیر .
هەروەها ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : لە ناو دڵمدا كەس پێش (سفیان الثوری) ناكەوێ و سفیان پێشەوایە .


تێگەیشتنی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد زۆر شارەزا بوو لە ماناو مەبەستی فەرموودەكانی پێغەمبەر وای لێ كردبوو ببێتە یەكێك لەو چوار پێشەوا فیقهیە كە تاكو ئێستا زۆربەی خەڵكی لە سەری دەڕۆن و نوسینەكانی شاهیدی ئەم قسانەن و تاكو ئێستا بۆچوونەكانی دەخوێنرێت و بوەتە مامۆستایەك بۆ خەڵكی ئەوەتا (اسحاق ی كوڕی راهویه) دەڵێت : لە عێراق دادەنیشتم لە گەڵ ئیمامی ئەحمەد و یحیى ی كوڕی معین و هاوەلآنی تردا باسی فەرموودەیەكمان دەكرد لە رێگایەكەوە یا دوو رێگا یا سێ رێگاوە یحیى دەیفەرموو : لە فلآن رێگایشەوە ئەم فەرموودەیە بە ئیجماع دروست (صحیح)ـە ؟ دەیانفەرموو : بەڵێ . منیش دەمگوت : باشە , مەبەستی چییە ؟ مانای چییە؟ فیقهی چییە ؟ هەموو بێ دەنگ دەبوون تەنها ئیمامی ئەحمەد نەبێ وەلآمی دەدایەوە .
ئەگەر باسی فیقه بكرایە (ابو عاصم) دەیفەرموو : لە بەغدادا كەس وەك ئەو پیاوە نییە (واتە : ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) .
(حبیش ی كوڕی مبشر) دەڵێ : ئێمە تێڕوانینمان دەكرد (مناظرة) و رەخنەمان لە خەڵكی دەگرت ئەگەر ئیمامی ئەحمەد بهاتایە هەمومان بێ دەنگ دەبوین .
هەروەها ئیمامی ئەحمەد زمانی فارسی دەزانی و دەیتوانی قسە بەو زمانە بكات .
چەند نمونەیەك لە فیقهی ئیمامی ئەحمەد
هەروەكو باسمان كرد ئیمامی ئەحمەد زۆر شارەزای مەبەستء فیقهی فەرموودە بوە لێرەدا چەند نمونەیەك دەهێنینەوە لەو بوارە فیقهیانەی ئیجتهادی تێدا كردوە :
پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد : ئەگەر موسڵمانێك بە كابرایەكی (نصرانی) گوت : خوا رێزدارت بكات , ئایە دروستە؟ ئەویش فەرمووی : بەڵێ مەبەستی رێزدارت بكات بە ئیسلام .
پرسیاری لێ كرا : كابرایەك سوێندی خوارد بە سێ (طلاق) كە ئەمشەو دەچێتە لای خێزانییەوە بەلآم بۆی دەركەوت خێزانی لە بێنوێژیدایە ئایە چی بكات ؟ ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: تەلآقی دەكەوێت و ناچَیتە لایەوە , چونكە خوای گەورە تەلآقی حەلآل كردوە بەلآم چوونە لای ئافرەت لە بێنوێژیدا بێت حەرامی كردوە .
پرسیاری لێ كرا : كابرایەك نزری كردوە لە سەر چوار (طواف) بكات بە دەوری كەعبەدا ( واتە لە سەر هەردوو دەست و هەردوو پێی)؟ فەرمووی:- دوو (طواف) بكات و لە سەر چوار (طواف) نەكات .
تەماشای ئەم فیقهە بكەن بینی مرۆڤ لە سەر چوار وەك ئاژەڵی لێ دێت و جوان نییە بۆ مرۆڤ و بۆ كەعبەش, بۆیە هەردووی پاراست و نەیهێشت سوێندەكەی بكەوێت چونكە دوو جار (گواف) دەكاتە چوار .
پرسیاری لێ كرا دەربارەی خوێندنەوەی قورئان بە ئاوازەوە (ألـحان) ؟ فەرمووی : بیدعەیە .
(إسحاق ی كوڕی هانـىء) دەڵێ : لە ماڵی ئیمامی ئەحمەد دانیشتبوین (المروزی) و (مهنـى ی كوڕی یحیى) لەوێ بوون یەكێك لە دەرگای دا و فەرمووی : المروزی لێرەیە؟ (المروزی پێی ناخۆش بوو ئەو كابرایە جێگەی بزانێت) بۆیە(مهنـى ی كوڕی یحیى) پەنجەی خستە سەر سكی خۆی و فەرمووی : (المروزی) لێرە نییە (المروزی) لێرە چی دەكات؟ ئیمامی ئەحمەد پێكەنی و ئینكاری لێ نەكرد.

چەند نمونەیەك لە فیقهی ئیمامی ئەحمەد


هەروەكو باسمان كرد ئیمامی ئەحمەد زۆر شارەزای مەبەستء فیقهی فەرموودە بوە لێرەدا چەند نمونەیەك دەهێنینەوە لەو بوارە فیقهیانەی ئیجتهادی تێدا كردوە :
پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد : ئەگەر موسڵمانێك بە كابرایەكی (نصرانی) گوت : خوا رێزدارت بكات , ئایە دروستە؟ ئەویش فەرمووی : بەڵێ مەبەستی رێزدارت بكات بە ئیسلام .
پرسیاری لێ كرا : كابرایەك سوێندی خوارد بە سێ (طلاق) كە ئەمشەو دەچێتە لای خێزانییەوە بەلآم بۆی دەركەوت خێزانی لە بێنوێژیدایە ئایە چی بكات ؟ ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: تەلآقی دەكەوێت و ناچَیتە لایەوە , چونكە خوای گەورە تەلآقی حەلآل كردوە بەلآم چوونە لای ئافرەت لە بێنوێژیدا بێت حەرامی كردوە .
پرسیاری لێ كرا : كابرایەك نزری كردوە لە سەر چوار (طواف) بكات بە دەوری كەعبەدا ( واتە لە سەر هەردوو دەست و هەردوو پێی)؟ فەرمووی:- دوو (طواف) بكات و لە سەر چوار (طواف) نەكات .
تەماشای ئەم فیقهە بكەن بینی مرۆڤ لە سەر چوار وەك ئاژەڵی لێ دێت و جوان نییە بۆ مرۆڤ و بۆ كەعبەش, بۆیە هەردووی پاراست و نەیهێشت سوێندەكەی بكەوێت چونكە دوو جار (طواف) دەكاتە چوار .
پرسیاری لێ كرا دەربارەی خوێندنەوەی قورئان بە ئاوازەوە (ألـحان) ؟ فەرمووی : بیدعەیە .
(إسحاق ی كوڕی هانـىء) دەڵێ : لە ماڵی ئیمامی ئەحمەد دانیشتبوین (المروزی) و (مهنـى ی كوڕی یحیى) لەوێ بوون یەكێك لە دەرگای دا و فەرمووی : المروزی لێرەیە؟ (المروزی پێی ناخۆش بوو ئەو كابرایە جێگەی بزانێت) بۆیە(مهنـى ی كوڕی یحیى) پەنجەی خستە سەر سكی خۆی و فەرمووی : (المروزی) لێرە نییە (المروزی) لێرە چی دەكات؟ ئیمامی ئەحمەد پێكەنی و ئینكاری لێ نەكرد.


ئیمامی ئەحمەد و سوننەتەكانی پێغەمبەر


ئیمامی ئەحمەد هەردەم دەستی بە سوننەتەكانی پێغەمبەرەوە گرتبوو , زۆر لەوە بە ناو بانگ ترە لێرەدا باسی شوێنكەوتنی ئیمامی ئەحمەد بۆ سوننەتەكان بكەین بەلآم چەند نمونەیەك دەهێنینەوە چونكە دەڵێن مشتێك نموونەی خەروارێكە .
دەڵێن جارێك ئیمامی ئەحمەد جاریەیەكی كڕی ناوی لێ نا (ریـحانە) وەك شوێنكەوتنێكی پێغەمبەری خوا .
ئەگەر پرسیاری لێ بكرایە دەربارەی هەر شتێكی تازە دەیفەرموو : هاوەلآن و شوێنكەوتووان قسەیان دەرباری كردوە؟
هێندە ئەهلی سوننەی خۆش دەویست تەنانەت دەڵێن جارێك فەرموویان : ئەی باوكی عبدالله لە مەككە باسی (أصحاب الحدیث) یان بۆ (ابو قبیلە) كردوە گوتویەتی : میللەتێكی خراپن , ئیمامی ئەحمەد هەستایە سەر پێ و جلوبەرگەكەی خۆی تەكاند و فەرمووی : زەندیق زەندیق زەندیق تاكو چوە ماڵەوە .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێ : كێ رێز لە( أصحاب الحدیث) بگرێ رێزدار دەبێ لای پێغەمبەر و كێ بێ رێز تەماشایان بكات بێ رێز دەبێ لای پیغەمبەر چونكە (أصحاب الحدیث) زاناو (احبار)ی پێغەمبەرن .
(عبد الملك المیمونـی) دەڵێ : چاوەكانم لە (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)ی باشتر نەبینیوەو كەسم نەبینیوە لە فەرموودەناسان زۆر رێز لە سنوورەكانی خواو پێغەمبەرەكەی بگرێ وەك ئیمامی ئەحمەد و ئەگەر فەرموودەیەكی دروست (صحیح) بوایە كەس نەبوو وەك ئیمامی ئەحمەد شوێنكەوتەی بێت .
هێندە فەرموودەناسانی خۆشدەویست تەنانەت دەڵێن جارێكیان پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد فەرموویان : ئەی باوكی عبدالله كەسێك فەرموودە دەنووسێت و كەسێك نوێژ و رۆژووی سوننەت دەكات, كامیان باشترە؟
فەرمووی : فەرموودە بنووسێ .
فەرموویان: چۆن فەزڵی نوسینی فەرموودە دەدەی بە سەر نوێژ و رۆژوودا ؟
فەرمووی : لە بەر ئەوە كەس نەڵێ خەڵكانێكمان بینی لە سەر شتێك بوون و ئێمەیش شوێنیان كەوتین .
دەیفەرموو: ئەگەر كەسێك فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا رەتبكاتەوە ئەوا لە لێواری هەلاكەتدایە .
(عبد الرحمن الطیب) دەڵێت :(ئیمامی ئەحمەد) و( بشر ی كوڕی الحارث الحافی) نەخۆش كەوتن دەچووم سەرم لێیان دەدا كاتێ دەچوومە ژوورەوە بۆ لای بشر دەمگوت : چۆنی؟ دەیفەرموو : سوپاس بۆ خوا ئەمجار باسی حاڵی خۆی بۆ دەكردم . دەچووم بۆ لای ئیمامی ئەحمەد و هەواڵی حاڵی ئەوم دەپرسی دەیفەرموو: باشم . رۆژێكیان بە ئیمامی ئەحمەدم گوت : بشر نەخۆشە كاتێ هەواڵی دەپرسم دەڵێ : سوپاس بۆ خوا ئەمجار باسی حاڵی خۆی دەكات . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : پرسیاری لێ بكە بزانە لە چ كەسێكەوە وەریگرتوە ؟ وتم : شەرم دەكەم . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : بڵێ ئیمامی ئەحمەد پرسیاری كردوە . عبدالرحمن دەڵێ : چووم بۆ لای بشر و پێم گوت , بشر لە وەلآمدا فەرمووی : ئیمامی ئەحمەد هیچ شتێك وەرناگرێت بە سەنەدەوە نەبێت (عن ابن عون عن ابن سیرین ) دەڵێ : ئەگەر كەسێك پێش سكالآكەی سوپاسی خوای كرد ئەوا بە سكالآ ناژمێردرێت) كاتێ پێت دەڵێم حاڵم وایە دەزانم دەسەلآت و توانای خوا بە سەرمەوەیە . عبد الرحمن دەڵێ : چووم بە ئیمامی ئەحمەدم گوت . پاشان ئەگەر سەردانی ئیمامی ئەحمەدم بكردایە و پرسیاری حاڵی ئەوم بكردایە دەیفەرموو : سوپاس بۆ خوا پاشان باسی حاڵی خۆی بۆ دەكردم .
پێشەوا بە هەموو كەسێك نەیدەفەرموو(أصحاب الحدیث) هەرچەندە فەرموودەی بنووسایە بەڵكو تەماشای كردەوەكانء رادەی شوێنكەوتنی كەسەكەی دەكرد بۆ فەرموودەكانی پێغەمبەر .
(ابو القاسم منیع) دەڵێ : ویستم بڕۆم بۆ لای (سوید ی كوڕی سعید) بە مەبەستی وەرگرتنی فەرموودە بە ئیمامی ئەحمەدم گوت نامەیەكم بۆ بنووسێ ئەویش نووسی : ئەم كابرایە فەرموودە دەنووسێ . پێم گوت : ئەی باوكی عبدالله پێم خۆشە بنووسی ئەم كابرایە (أصحاب الحدیپ)ـە . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : (أصحاب الحدیث) لای ئێمە ئەو كەسەیە كار بە فەرموودەكان دەكات .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : هیچ فەرموودەیەكم نەنوسیوە و كارم پێ نەكردبێ, تەنانەت جارێكیان فەرموودەیەكم بینی پێغەمبەری خوا كەڵەشاخی كردوە و بە كابرا یەك دیناری داوە منیش كاتێ كەڵەشاخم كرد دێنارێكم دا بە كابرا .
ئیمامی ئەحمەد لە ژیانیدا پێنج جار حەجی كردوەو سێ لەم حەجانە بە پێ بوە یەكەمیان ساڵی 187 بوە , لە یەكێك لەو حەجانە تەنها سی دەرهەمی خەرج كردوە .
ئیمامی ئەحمەد دەیفەرموو : بۆچوونەكانی من مەنووسن رەنگە ئێستا شتێك بڵێم و سبەینی لێی پەشیمان ببمەوە .
دەیفەرموو : قسەكانی (مالك)و (سفیان)و (الشافعی)و (اسحاقی كوڕی راهویه)و (أبی عبید) مەنووسن بەڵكو لە سەرتانە لە بنچینەوە شت وەرگرن .
لێرەدا ئەوە دەردەكەوێت ئیمامی ئەحمەد زۆر رقی لە بۆچوون (رأی) بوە.
جارێكیان كابرایەك پرسیاری كرد لە ئیمامی ئەحمەد ئایە كتێبەكانی بۆچوون (رأی) بنووسم؟
فەرمووی: نەخێر .
فەرمووی: ئەی (ابن مبارك) دەینوسێ؟!
فەرمووی: ابن مبارك لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە بەڵكو فەرمانمان پێكراوە لە سەرەوە عیلم وەرگرین .
لە جێگایەكی تردا ئیمامی ئەحمەد دەڵێ : پێم گەیشتوە (إسحاق الكوسج) لە خوراسان چەند بۆچوونێك لە بۆچوونەكانی منی نوسیوەو بلآوی دەكاتەوە ئێوە شایەت بن من لە هەموو ئەو بۆچوونانە گەڕاومەتەوە .
(أبو بكر المروزی) دەڵێ : كابرایەكی خەڵكی خوراسان هات بۆ لای ئیمامی ئەحمەد كتێبێكی دا بە دەستییەوە ئیمامی ئەحمەد تەماشای كرد و بینی وا چەند قسەیەكی خۆی (واتە: ئیمامی ئەحمەد)ی تێدایە , بۆیە ئیمامی ئەحمەد پەست بوو و كتێبەكەی فڕێدا .
هەروەكو باسمان كرد ئیمامی ئەحمەد زۆر رقی لە ئەهلی بیدعە بوە, جارێكیان( أبو داود السجستانـی) پرسیاری لێكرد و فەرمووی :ئەگەر كەسێكی ئەهلی سوننەم بینی لە گەڵ كەسێكی ئەهلی بیدعەدا ئایە وازی لێ بهێنم و لە گەڵیدا قسە نەكەم ؟ فەرمووی: نەخێر تاكو پێی نەڵێیت ئەو كەسەی كە هاوەڵتە خاوەن بیدعەیەو ئەهلی بیدعەیە ئەگەر وازی لێ هێنا ئەوا باشە و ئەگەر وازی لێ نەهێنا ئەویش وەكو ئەوەو قسەی لە گەڵدا مەكە .
هەروەها ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : هیچ سەردەمێك نازانم خەڵكی زیاتر پێویستیان بە داوا كردنی فەرموودە بێت وەك ئەم سەردەمە . فەرموویان : بۆ؟ فەرمووی: چونكە بیدعە پەیدا بوە ئەگەر كەسێك فەرموودەی پێ نەبێ ئەوا دەكەوێتە ناو بیدعەوە .
دەڵێ : ئەهلی بیدعەو ئارەزوو پەرستان نابێ پەنایان پێ بگیردرێت لە هیچ شتێك لە كاروباری موسڵمانان دا چونكە گەورەترین زیانیان هەیە بۆ دین .
جارێكیان( الحزامی) هات بۆ لای ئیمامی ئەحمەد بەلآم پێش ئەوە چوو بوو بۆ لای (ابن ابی دۆاد) كاتێ ئیمامی ئەحمەد( الحزامی) بینی دەرگای لەسەر داخست و چوە ژوورەوە
هەروەها (الحارث المحاسبی) دەربارەی عیلمی كەلام قسەی دەكرد بۆیە ئیمامی ئەحمەد وازی لێهێنا و رووی پێ نەدا و هەجری كرد ئەویش ناچار بوو لە ماڵێكدا لە بەغدا خۆی شاردەوە و تاكو مرد , كاتێك مرد تەنها چوار كەس نوێژیان لە سەر كرد .


ئیمامی ئەحمەد و عیززەتی نەفس


ئیمامی ئەحمەد هێندە عیززەتی نەفسی بەرز بوو كە وای لێ كردبوو لە رەوشتیدا رەنگ بداتەوە قوتابییەكانی لەوەوە فێربوون شوێنكەوتەی ئەو بن ، ( ابن الجروی) كە ئیمامی ئەحمەد زۆر رێزی لێ دەگرت دەڵێت : چووم بۆ لای ئیمامی ئەحمەد و هەزار دینارم پێدا بۆ ئەوەی پێویستییەكانی خۆی و منداڵەكانی پێ جێ بەجێ بكات ئیمامی ئەحمەد رازی نەبوو, پێی فەرمووم : پێم خۆشە ئیتر نەیەیت بۆ لام و ئەگەر پێویستیت بوو یان پرسیارێكت بوو ئەوە نامەیەكم بۆ بنێرە
دەڵێن گەنجێك بوو دەهات بۆ لای ئیمامی ئەحمەد و هاتووچۆی دەكرد رۆژێكیان ئیمامی ئەحمەد دوو دەرهەمی دا بە گەنجەكە وفەرمووی: چەند پەڕە كاغەزێكم بۆ بكڕە , ئەویش چوو بۆی كڕی و پێنج سەد دیناری كردە ناو كاغەزەكەوەو توند بەستی و گەیاندییە ماڵی ئیمامی ئەحمەد كاتێ درا بە دەستی ئیمامی ئەحمەد و ئەویش كردییەوە هەموو پارەكە پەرت و بلآو بوەوە ئیمامی ئەحمەد گەڕاندییەوە جێگەی خۆی و پرسیاری گەنجەكەی كرد تاكو ماڵیانی دۆزىیەوە چوو بۆ لای و هەموو پارەكەو كاغەزەكەی گەڕانەوە , گەنجەكە شوێن ئیمامی ئەحمەد كەوتء وتی : كاغەزەكان بە پارەی خۆت كڕیومە بیبە , بەلآم ئیمامی ئەحمەد ئەویشی وەرنەگرت .
هەرچەندە پێویستی بە پارە بوایە هەرگیز داوای لە خەڵكی نەدەكردو قەرزی لە كەس وەرنەدەگرت , وا رێككەوت جارێكیان چوو بۆ لای (یزید ی كوڕی هارون) لە گەڵ چەند قوتابییەكی تردا لە (واسط) هەموویان پێویستیان بە پارە بوو و هەموو قەرزیان كرد تەنها ئیمامی ئەحمەد نەبێ كە رۆیشت جبەكەی خۆی فرۆشت ( هەرچەندە زۆر ساردیش بوو ) .
جارێكیان كابرایەك هەزار دیناری دا بە ئیمامی ئەحمەد كەچی ئەو وەری نەگرت .
دەیان جاریتر خەڵكی پارەیان دەدا بە ئیمامی ئەحمەد كەچی وەری نەدەگرت .


بژێوی ژیانی ئیمامی ئەحمەد


لە گەڵ ئەو هەموو هەژاری و بێ دەستییەدا ئیمامی ئەحمەد هەر بە شوێن زانست و زانیاریدا دەگەڕا زۆر شار و ولآتی دیوە و زۆر بایەخی دەدا بە ماڵی حەلآل و هەرچەندە هەژاری بێ تاقەتی بكردایە ئەوا زیاتر لە ماڵی حەرام دوور دەكەوتەوە.
كاتێ باوكی ئیمامی ئەحمەد كۆچی دوایی كرد هیچ شتێكی بۆ بە جێ نەهێشت جگە لە خانویەك نەبێ كە تێیدا دەژیاو كرێیەك (عەقار) بە كرێكەی دەژیا كە 17 دەرهەم بوو .
زۆر جار كرێكاری دەكردو زۆر جاریش بە كرێ شتی بۆ خەڵكی دەنووسی و یان جلوبەرگی دەكرد و دەیفرۆشت . بە گشتی دەتوانین بڵێین ئیمامی ئەحمەد لە سێ رێگاوە پارەی دەست دەكەوت بۆ چەرخاندنی رەوڕەوەی ژیانی ئەویش : –
1_ كۆكردنەوەی پاشماوە كشتوكاڵییەكان لە زەوێكاندا پاش پرس پێ كردنی خاوەنەكەی .
2-یاخود كرێكاری دەكرد و شتی دەنووسی و شتی دەچنی بە كرێ.
3-جاری وا هەبوو قەرزی دەكرد (ئەویش لە هەموو كەسێك و جیگایەك نا) .
دەڵێن جارێ لە كابرایەك قەرزی كردبوو پاش ماوەیەك قەرزەكەی بۆ گەڕاندەوە كابرا وتی: من پارەم پێت نەدا بۆ ئەوەی لێت وەرگرمەوە ئەویش لە وەلآمدا فەرمووی: منیش پارەم لێت وەرنەگرت بۆ ئەوەی بۆت نەگێڕمەوە .
ئەگەر ماڵێك بچووكترین گومانی تێدا بوایە ئەوا نەیدەخوارد و هەرگیز دیاری یا شتێكیان پێ بدایە وەری نەدەگرت.
دەڵێ: دایكم بە منداڵی گوێی كون كردم و دوو مرواری تێكرد كاتێ گەورە بووم فرۆشتم بە سی دەرهەم .


ئەو پاڵنەرانەی بوونە هۆی ئەوەی ئیمامی ئەحمەد
ببێتە ئەو زانایە


جاری وا هەیە پاڵنەرێك یان رووداوێك لە ژیانی مرۆڤدا روو دەدات وا لە مرۆڤەكە دەكات كە گۆڕانكارییەك دێنێتە سەر ژیانیدا جا لێرەدا مەبەستمان ئیمامی ئەحمەدە كە چەند هۆكار و پاڵنەرێك بوو وای لێكرد ببێتە ئەو زانا بلیمەتە , لەو هۆكارانە :-
یەكەم : رەوشتی : چەند رەوشتێك هەبوو ئیمامی ئەحمەد هەردەم دەستی پێوە گرتبوو خوای گەورەش یارمەتی دەری بوو یەكێك لەو بەهرانە ئەوە بوو ئەگەر هەر فەرموودەیەك یا هەر شتێكی تری بخوێندایە بە زووترین كات لە بەری دەكرد چیتر لە یادی نەدەچوو , ئەوەی كە دەیخوێندەوە لەبەری دەكرد و بە جوانترین شێوە و بە زووترین كات لێی تێ دەگەیشت و ئارامییەكی زۆری هەبوو لە زانست وەرگرتندا , گوێی نەدەدایە هەر كۆسپ و چەڵەمەیەكی ژیان ئەگەر رووی بدایە و خۆی زۆر دەپاراست و لە تاوان خۆی بە دوور دەگرت و هەرگیزا و هەرگیز بە قسەی نەفسەكەی خۆی نەدەكرد و زۆر پارێزگاری لە ئیمانەكەی دەكرد چونكە لەو سەردەمەو لە هەموو سەردەمێكدا پاراستنی ئیمان ئاسان نییە و لەو كاتەدا كە ئەو هەموو (كۆمەلآنە) پەیدا بوون ئیمامی ئەحمەد نەیدەهێشت عەقڵ بەشدار بێت لە مەسەلەكانی ئیماندا بەڵكو تەرازووی ئەو تەنها قورئان و فەرموودە بوو .
دووەم : دڵسۆزی-نیازپاكی-(الاخلاص): ئیمامی ئەحمەد لە ژیانیدا زۆر دڵسۆز بوو , زۆر خۆی لە ریاوە بە دوور دەگرت و هەوڵی دەدا لە هەموو كارەكانیدا تەنها مەبەستی خوا بێت و هەیبەت و سامێكی بوو كە مامۆستاو قوتابییەكانی شەرمیان لێ دەكرد .
سآیەم :مامۆستاكانی : چەند مامۆستایەك بوون زۆر كاریگەریان لە سەر ژیانی ئیمامی ئەحمەد بوو بوونە كۆڵەكەیەك بوَی , نەك تەنها لە رووی زانستەوە بەڵكو لە رەوشت و زوهد و وەرع و لە خواترسان و…هتد , لەو مامۆستایانە (سفیان الپوری)و (ابن مبارك) بوون هەرچەندە ئیمامی ئەحمەد ئەوانی نەبینیبوو بەلآم كردبوویە پێشەوای خۆی و زۆر سوودی لێیانەوە وەرگرت , هەروەها (هشیم ی كوڕی بشیر)و (ئیمامی شافعی) كە ئیمامی ئەحمەد زۆری خۆش دەویستن و سوودێكی زۆری لێ وەرگرتن .
چوارەم : لێكۆڵینەوە تایبەتەكانی خۆی : ئیمامی ئەحمەد كاتێ فەرموودەیەكی وەردەگرت وەكو هەندێ لە هاوەلآنی تەنها فەرموودەكەی لەبەر نەدەكرد بەڵكو زیاتر هەوڵی دەدا لە فەرموودەكە بگات هۆی وتنی ئەم فەرموودەیە چی بوو؟ چەند سوودی فیقهی تێدایە؟ چەند ئەحكامی تێدایە؟ …..هتد
پێنجەم : سەردەمی ئیمامی ئەحمەد : هەروەكو باسمان كرد لە سەردەمی ئیمامی ئەحمەددا چەند كۆمەڵێك لە كۆمەڵی ئەهلی سوننەو جەماعە جیا بوونەوە وەك : (مرجئە) و (معتزلە) و (جهمیە) و (شیعە) ..هتد هەرچەندە لە پێش ئیمامی ئەحمەد هەبوون بەلآم لە سەردەمی ئیمامی ئەحمەددا زۆر بوون و پەرەیان سەند چونكە زۆر لە كتێبە فەلسەفییەكان وەرگێردرانە سەر زمانی عەرەبیء تێكەڵی عەقیدەی موسڵمان بوو , بوە هۆی لادانی هەندێ لە موسڵمانان لە سەر مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعە چونكە كاتێ عەقڵ تێكەڵی هەندێ بابەتی ئیمانی دەبێت ئەوا پەنا بە خوا موسڵمان تێدەكەوێت بێ ئەوەی ئاگای لێی بێت , چونكە موسڵمان دەبێ عەقیدەو ئیمانی خۆی تەنها لەقورئان و فەرموودەوە وەربگرێت .


كۆڕ و مەجلیسی ئیمامی ئەحمەد


لە كاتی وتنەوەی دەرسەكاندا لە مەجلیسی ئیمامی ئەحمەددا چەند دیاردەو جیاوازییەك هەبوو لە كۆڕ و كۆمەڵەكانی تردا بە دی نەدەكرا لەو جیاوازییانە:
یەكەم : بە هیچ شێوەیەك گاڵتەو پێكەنینء قسەی بێ سوود نەدەكرا چونكە باوەڕی وابوو گێڕانەوەی فەرموودە عیبادەت خواپەرستییە , لە كاتی عیبادەتیشدا نابێ گاڵتەو پێكەنین بكرێ .
دووەم : تاكو داوای لێ نەكرایە فەرموودەی نەدەگێڕایەوەو ئەگەر داوای لێ بكرایە لە كتێبەوە نەبوایە نەیدەگێڕایەوە هەرچەندە فەرموودەكەی لەبەر بوایە . لەماوەی ئەو چل ساڵەدا فەرموودەی تێدا گێڕاوەتەوە ژماردوویانە نزیكەی سەد فەرموودەی بەبێ كتێب گێڕاوەتەوە .
سێیەم : بە گشتی دەرسەكانی ئیمامی ئەحمەد لە دوو بەش پێك هاتبوو یەكەمیان نوسینی فەرموودە بوو كە قوتابییەكان دەیاننوسی . بەشی دووەم فیقه بوو كە پرسیار لێ دەكرا و ئەویش وەلآمی دەدایەوە و نەیدەهێشت بینووسن .
جاری وابوو نزیكەی پێنج هەزار كەس دادەنیشتن لە مەجلیسەكەیدا كەچی تەنها پێنج سەد كەس فەرموودەیان دەنووسی, بەلآم ئەوانیتر دەهاتن بۆ فێربوونی رەوشت و ئەدەب لە ئیمامی ئەحمەدەوە .


چەند رەوشتێكی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد كابرایەكی زۆر رووخۆش بوو, جلوبەرگێكی سپی لەبەر دەكرد و عەمامەیەكی دەبەستە سەرەوە , كابرایەكی بالآبەرز بوو, سەری دەگرت لە خنەو خۆی كەسێكی ئەسمەر بوو , ئەگەر باسی دونیا بكرایە بەشداری نەدەكردو ئەگەر باسی عیلم و زانیاری بكرایە ئەوا قسەی دەكرد . جلو بەرگەكەی زۆر بە پاكی رادەگرت و زۆر رێزی لە خەڵكی دەگرت بە تایبەت لە مەجلیسەكەی خۆیدا , حەزی لە قسەی بێ سوود و بێ كەڵك نەبوو تەنها باسی فەرموودە و زاهیدان و پیاوچاكانی دەكرد, زۆر رێزی لە زانایان دەگرت و هەروەها ئەوانیش رێزیان لێ دەگرت , ئەگەر كەسێكی خۆش بویستایە تەنها لە بەر خوا خۆشی دەویست و ئەگەر رقی لە كەسێ بوایە ئەوا لە بەر خوا رقی لێی دەبوو, خەڵكی زۆر شەرمیان لێ دەكرد تەنانەت ( بدوی) دەڵێ : جارێكیان ئیمامی ئەحمەد منی بینی پێ دەكەنیم بۆیە لەو رۆژ بە دواوە شەرمم لێی دەكرد . جاری وابوو خەڵكی دەهاتن بۆ لای نەك تەنها بۆ وەرگرتنی فەرموودە بەڵكو بۆ وەرگرتنی رەوشت , ئەوەتا (ابوبكر المطوعی) دەڵێ : دوازدە ساڵ سەردانی ئیمامی ئەحمەدم كرد كە (المسند)ی بۆ كوڕەكانی دەخوێندەوە كەچی یەك فەرموودەم نەنووسی تەنها تەماشای رەوشت و ئەدەبی ئەوم دەكرد.
(هارون ی كوڕی عبدالله الـحمال) دەڵێت : شەوێك لە شەوان ئیمامی ئەحمەد سەردانی كردم و فەرمووی : ئەمڕۆ دڵم لای تۆ بوو , منیش وتم: لەبەر چی؟ فەرمووی: ئەمڕۆ بە تەنیشتتەوە تێپەڕیم دانیشتبووی فەرموودەت دەگێڕایەوە كەچی خۆت لە سێبەر دانیشتبویت و ئەوانەی دەیاننوسی لەبەر هەتاو بوون , بۆیە جارێكیتر ئەگەر فەرموودەت گێڕایەوە ئەوا لە گەڵ خەڵكەكەدا دانیشە .
جارێكیان كابرایەك فەرمووی: ئەی باوكی عبدالله غەیبەتم كردووی گەردنم ئازاد بكە . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: گەردنت ئازاد بێت ئەگەر دووبارەی نەكەیتەوە. فەرموویان: – گەردنی ئازاد دەكەیت كەچی ئەو غەیبەتی كردووی؟! فەرمووی: ئەی نەتانبینی مەرجم لەسەر دانا .
ئیمامی ئەحمەد لە وتەو كردەوەكانیدا زۆر دڵسۆز بوو كە لە ژیانیدا رەنگی دابوەوە , ئەگەر كەسێكی ببینیایە مەرەكەبدان (محبرە)ی بە دەستەوە بوایە بۆ ئەوەی خەڵكی بیبینێ دەیفەرموو: ئەوە لە ریاوەیە .
هەردەم دەیفەرموو: خەڵكی بە راستگۆیی و دڵسۆزی پلەو پایەیان بەرز دەبێتەوە . لە ژیانیدا زۆر بایەخی بە نانی حەلآل وخواردنی حەلآل دەدا و دەیفەرموو: بە خواردنی حەلآل دڵەكان نەرم دەبن .
ئیمامی ئەحمەد زۆر موسڵمانانی خۆش دەویست ئەوەتا (اسماعیل ی كوڕی العلاء) دەڵێ :جارێكیان (رزق الله الكلواذي ) بانگی كردین بۆ نان خواردن لە ماڵی خۆیان چەند موسڵمانێكی تری بانگ كردبوو لەوانە (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)و (یحیى ی كوڕی مەعین)و (ابو خیثمە) و كۆمەڵێكی تر كاتێك نانیان هێنا بینیان خواردنی (لوزینجا)ی بۆ ئامادە كردووە و هەشتا دەرهەمی تێچوو بوو (كە پارەیەكی زۆر بوو لەو كاتەدا) (ابو خیثمە) فەرمووی: بە راستی ئەمە ئیسرافە. ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: باش بزانە ئەگەر ئەم دونیایە هی موسڵمانێك بوایەو بیكردایە بە تەنها پارویەك و بیدا بە برایەكی موسڵمانی خۆی ئەوا ئیسراف نەكردوە . یحیى فەرمووی : راست دەكەیت ئەی باوكی عبدالله .
ئیمامی ئەحمەد كابرایەكی زۆر سەغی بوو , هەرچی بوایە دەیكرد بە خەیر , (هارون المستملی) دەڵێ : -جارێكیان بە ئیمامی ئەحمەدم گوت: لە ماڵەوە هیچمان نییە . ئەویش پێنج دەرهەمی پێدام و فەرمووی : لەوە زیاتر شك نابەم .
هەروەكو باسمان كرد ئیمامی ئەحمەد زۆر بلیمەت بوو لە لەبەركردنی فەرموودەدا بۆیە جارێكیان پرسیار كرا لە (ابو زرعە) فەرموویان : ئایە تۆ لە لەبەركردندا زیرەكی یا ئیمامی ئەحمەد؟ فەرمووی : ئیمامی ئەحمەد . فەرموویان :چۆن دەزانی؟ فەرمووی: كتێبەكانی ئیمامی ئەحمەدم بینی لە سەرەتای بەشەكانییەوە ناوی فەرمودەناسانی تێدا نەبوو كە فەرموودەكەی لێ گێڕاوەتەوە چونكە ئیمامی ئەحمەد هەموو بەشێكی لە كەسێكەوە دەبیست لەبەری دەكرد , كەچی من ئەوە ناتوانم .
بۆیە هەردەم (ابو زرعە) دەیفەرموو : كەسم نەبینیوە لە فەرموودەناسان و مامۆستایاندا لە لەبەركردندا زیرەك بێت وەك ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل .
جارێكیان ئیمامی ئەحمەد هەموو قورئانی خوێندەوە , ئەو جێگایانەی كە باسی (صبر) دەكات ژماردی بینی لە نەوەت جار زیاترە .
جارێكیان ئیمامی ئەحمەد بە عبدالله ی كوڕی فەرموو : هەر كتێبێك لە كتێبەكانی وەكیع دەخوێنی بخوێنە ئەگەر حەز دەكەیت پرسیارم لێ بكەیت ئەوا تۆ فەرموودەكە بڵێ و من سەنەدەكەی دەڵێم , یان تۆ سەنەدەكەی بڵێ من فەرموودەكەت بۆ دەڵێم .
ئیمامی ئەحمەد زۆر لە خواترس بوو زۆر جار ئەگەر دوعای بكردایە ئەوا خوای گەورە دوعاكەی لێ وەردەگرت (علی كوڕی ابی حرارە) دەڵێت : دایكم بیست ساڵ بوو لە پێ كەوتبوو نەیدەتوانی رێ بكات جارێكیان پێی وتم : كوڕم بڕۆ بۆ لای ئیمامی ئەحمەد داوای لێ بكە دوعایەكم بۆ بكات , منیش چووم بۆ لای ئیمامی ئەحمەدو لە دەرگام دا ئەویش فەرمووی : ئەوە كێیە ؟ وتم : كابرایەكی نزیك ماڵتان دایكم داوای لێ كردووم ( كە ماوەیەكە لە سەر جێ كەوتوە) داوات لێ بكەم دوعایەكی بۆ بكەیت . گوێم لێ بوو وەلآمی دایەوە وەكو كابرایەكی پەست وا بوو فەرمووی: ئێمە زیاتر پێویستیمان بە دوعا هەیە بۆ خۆمان . كابرا دەڵێ : منیش گەڕامەوە بەلآم پێش ئەوەی دوور بكەومەوە پیرەژنێك لە ماڵی ئیمامی ئەحمەد هاتە دەرەوە و وتی : تۆ بویت لە گەڵ (ابو عبدالله) دا قسەت دەكرد؟ وتم : بەڵێ . فەرمووی : كاتێ من بە جێم هێشت دوعای بۆ دایكت دەكرد . دەڵێ : منیش بە پەلە گەڕامەوە ماڵ لە دەرگام دا بینیم دایكم بە پێی خۆی هات دەرگای بۆ كردمەوە و وتی : خوای گەورە لەشساغی پێ بەخشیم .


قوتابییەكانی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد یەكێكە لەو مامۆستایانەی لە شارە دوورەكانەوە قوتابیانی زانست و زانیاری روویان دەكردە كۆڕ و كۆمەڵەكەی بۆ وەرگرتنی زانست و نووسینی فەرموودە , بەسە بۆ ئیمامی ئەحمەد ئیمامی (البخاری)و (مسلم)و (ابو داود)و (یحیى ی كوڕی ادم الكوفی)و (علی كوڕی المدینی)و (ابن مهدی) ….هتد قوتابی ئەو بن .
تەنانەت هەندێ لەوانەی فەرموودەیان لێ گێڕاوەتەوە مامۆستای خۆی بوونە وەكو (ئیمامی شافعی)و (وكیع ی كوڕی الجراح)و (عبد الرزاق) بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی قوتابییەكانی ئیمامی ئەحمەد تەماشای كتێبی (مناقب احمد بن حنبل)و (سیر أعلام النبلاء)و (تاریخ بغداد)و( ابن حنبل)و (طبقات الحنابلە) بكە كە ناوی زیاتر لە حەوت سەد كەسی تیادایە.

وتەی زانایان دەربارەی ئیمامی ئەحمەد


زۆر لە زانایان (بەڵكو هەموویان) پێك هاتوون لە سەر ئەوەی ئیمامی ئەحمەد شایەنی ئەوەیە بكرێتە پێشەوای موسڵمانان و ئیمامی ئەحمەد لە كردەوەو زانست دا پێشەوا بوە , جا لێرەدا باسی قسەی هەندێ لە زانایان دەكەین دەربارەی ئیمامی ئەحمەد لەوانە:-
(ذو النون المصری)و (ابو یعقوب البویطی) و( ابو ثور) و (الحسن ی كوڕی محمد الصباح البزار) دەڵێن : –
(ئیمامی ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل گەورەی ئێمەیەو مامۆستامانە).
(یحیى ی كوڕی ادم)و (سلیمان ی كوڕی حرب)و (محمدی كوڕی یحیى الازدی البصری)و (عبد الوهاب الوراق)و (ابو عبید القاسم ی كوڕی سلام)و (ابو عبدالله محمد ی كوڕی یحیى  الذهلي) دەڵێن :
(ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل پێشەوامانە) .
علی كوڕی الـمدینی دەڵێ : ئیمامی ئەحمەدم كردوەتە پێشەوایەك لە نێوان خۆمء خوای گەورەدا كێ ئەوە دەتوانێت كە ئەو دەیكات؟! .ئیمامی ئەحمەد گەورەی ئێمەیە , فەرمانی پێكردم لە كتێبەوە نەبێ فەرموودە نەگێڕمەوە , ئیمامی ئەحمەد لە (سەعیدی كوڕی جوبەیر) چاكترە چونكە ئەو لە سەردەمی خۆیدا وێنەی هەبوو بەلآم ئەم وێنەی نییە لە هاورێكانمدا كەس نییە وەك ئیمامی ئەحمەد شتی لەبەر بێت , بیستوومە لە كتێبەوە نەبێ هیچ فەرموودەیەكی نەگێڕاوەتەوە ئەویش بۆ ئێمە نموونەیە , خوا بیپارێزی ئەمڕۆ حوججەیە بۆ خەڵكی , پەنجا ساڵە دەیناسم هەر لە خەیردا زیاد دەكات , بە ئیمامی ئەحمەدم گوت ئامۆژگاریم بكە فەرمووی: لە خواترسان بكە تێشووی خۆت و هەمیشە دوا رۆژت لە بەر چاو بێت . جارێكیان چووم بۆ ماڵی ئیمامی ئەحمەد بە ڕاستی ماڵی ئیمامی ئەحمەد لە زوهد و (تةواضع) دا بە ماڵی (سوید ی كوڕی غفلە) دەچوو .
(ابو قاسم ی كوڕی الخیلی) دەڵێت : زۆر كەس وا تێدەگات ئیمامی ئەحمەد لە تاقیكردنەوەكەدا زیرەك بوو بەلآم وانییە ئیمامی ئەحمەد ئەگەر لە هەر بابەتێكدا پرسیاری لێ بكرایە وات دەزانی زانستی هەموو جیهان لە نێو چاوانیدایە .
(ئیبراهیم الحربی) دەڵێت : من دەڵێم (سعیدی كوڕی المسیب) لە سەردەمی خۆیداو (سفیان الثوری) لە سەردەمی خۆیدا و (ئەحمەدی ی كوڕی حەنبەل) لە سەردەمی خۆیدا . لە جێگایەكی تردا دەڵێت : سێ كەسم بینیوە كەس وەك ئەوانی نەبینیوەو دایكان ناتوانن وەك ئەوان بهێنن (أبو عبید القاسم ی كوڕی سلام)م بینی وەكو شاخێك بوو روحی پیادا كرابێت (بشر ی كوڕی الحارث)م بینی لە سەریەوە تاكو پەنجەی پێی بە عەقڵ پڕ كرابوو (ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل)م بینی وات دەزانی خوای گەورە زانینی پێشینەكان و پاشینەكانی تێدا كۆ كردوەتەوە لە هەموو بابەتێكدا . زانستەكانی پێغەمبەر كە ئەهلی (مەدینە)و (كووفە)و (بەسرە)و (شام) ریوایەتیان كردوە لای چوار كەس كۆ بوەتەوە (یحیى ی كوڕی معین) و (زهیری كوڕی حرب )و ( ابو بكر كوڕی ابو شیبە) و (ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل) , ئیمامی ئەحمەد لە هەموویان فەقیهترە .
كاتێ (سعیدی كوڕی ئیمامی ئەحمەد) كۆچی دوایی كرد (ئیبراهیم الحربـی) چوو بۆ لای (عبد الله ی كوڕی ئیمامی ئەحمەد) عبدالله لە بەر پێی ئیبراهیم هەستا , ئیبراهیم فەرمووی: بۆ لە بەر پێم هەڵدەستیت ؟ عبدالله فەرمووی :بۆ هەڵنەسم ؟ ئەگەر باوكم تۆی ببینیایە لە بەر پێت هەڵدەستا , ئیبراهیم فەرمووی: والله ئەگەر (ابن عیینە) باوكتی ببینیایە لە بەر پێی هەڵدەستا .
دەفەرموێت:- كەسم نەبینیوە زاناتر بێت و لە مانای فەرموودە تێبگات وەكو ئیمامی ئەحمەد .
(أبو الولید الطیالسی) دەڵێت : كەس نییە لە كووفە وبەصرەدا خۆشم بوێت وەك ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل , ڕێزی لە هەموو كەس لای من زیاترە .
(ابن شماس) دەڵێت : داوام كرد لە وەكیع ئەو فەرموودانەی لە (خارجە ی كوڕی مصعب)ەوە ریوایەت كراوە بۆم بگێڕێتەوە فەرمووی : نایگێڕمەوە چونكە ئیمامی ئەحمەد رازی نییە فەرموودەی لێ بگێڕمەوە .
(أبو عبید القاسم ی كوڕی سلام) دەڵێت : زانست و زانیاری لای چوار كەس دەست دەكەوێت یەكەمیان (ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل)ە كە لە هەموویان فەقیهترە و(ابن ابی شیبە) لە هەموویان زیاتر فەرموودەی لەبەر كردوە و (علی كوڕی المدینی) لە هەموویان زانیارترە و (یحیى ی كوڕی معین) لە هەموویان زیاتر فەرموودەی نوسیوە دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەك ئیمامی ئەحمەد شارەزای سوننەت بێت .
(قتیبە ی كوڕی سعید) دەڵێت : ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل پێشەوامانە كێ پێی رازی نەبێت ئەوا (مبتدع)ە . باشترین كەس لەم سەردەمەدا (ابن المبارك)ە ئەمجار ئەو گەنجە فەرموویان: كام گەنج ئەی (ابو رەجا) ؟فەرمووی: (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل).فەرموویان : دەڵێیت گەنج و كەچی ئەو مامۆستاء (شەیخ)ی عێراقە ؟ فەرمووی : كاتێ من بینیم ئەو گەنج بوو .
دەڵێت : ئەگەر كەسێكت بینی ئیمامی ئەحمەدی خۆش دەویست ئەوا بزانە لە سەر مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعەیە و لە سەر رێگای راستە و ئەگەر لە سەردەمی (الثوری) و (مالك) و ( الأوزاعی) و (اللیث ی كوڕی سعید) دا بوایە لە پێش هەموویانەوە دەبوو فەرموویان: ئەی قتیبە ئیمامی ئەحمەد دەكەیتە هاوڕێی شوێن كەوتووان ( التابعین )؟ فەرمووی: بەڵكو گەورە شوێن كەوتووان.
دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد لە (یحیى ی كوڕی یحیى)و (اسحاق ی كوڕی راهویە) گەورەترە و ئەگەر ئیمامی ئەحمەد كۆچی دوایی بكات لە ناو خەڵكیدا بیدعە پەیدا دەبێتەوە .
دەفەرموێت :- (واتە قتیبە) ئەگەر الپوری نەبێت ئەوا (ورع) نامێنێت و ئەگەر (ئەحمەد) نەبێت ئەوا بیدعە لە دیندا پەیدا دەبێت , ئەحمەد پێشەوای ئەم دینەیە .
جارێكیان باسی ئیمامی ئەحمەد لای (ابو عاصم النبیل) كرا فەرمووی : بینیومە …. پاشان بە هاوەلآنی وت : ئەمڕۆ لە بەغدادا كێ شارەزای فەرموودەیە ؟
وتیان: (یحیى ی كوڕی معین) و (ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل) و (ابو خیثمە) و (المعیطی) و (السویدی) و ئەوانیتر .
وتی: ئەی لە كووفە ؟
وتیان: هەردوو كوڕەكەی (ابی شیبە) و (ابن نمیر) و ئەوانیتر .
وتی: ئەی لە بەصرەدا ؟
وتیان: (علی كوڕی المدینی) و (ابن الشاذكوني) و (ابن عرعرە) و (ابن خدویە) و ئەوانیتر ,
ابو عاصم وتی : هاهاها.. هەموو ئەوانەی ناوتان هێنا بینیویانم و هاتوون بۆ لام بەلآم كەسم نەبینیوە وەك ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل.
عباس دەڵێت: كاتێ ابو عاصم ئەم قسەیەی فەرموو ئیمامی ئەحمەد هێشتا تاقینەكرابوەوە .
(أبو عباس النسائی) دەڵێت : ئەگەر ئیمامی ئەحمەد بڕۆیشتایە بۆ لای فەرموودەناسێك ئیزنی لێ وەردەگرت بۆ قوتابییەكانی تر تاكو ئەوانیش فەرموودە وەرگرن جا ئەوانیش بە هۆی ئیمامی ئەحمەدەوە فەرموودەیان دەگێڕایەوە .
(یـحیى ی كوڕی معین) دەڵێت : پەنجا ساڵ هاوەڵی ئیمامی ئەحمەدم كرد رۆژێ لە رۆژان نەمبینی فەخر بە سەر كەسدا بكات , كەسم نەبینیوە لە بەر خوا قسە بكات سێ كەس نەبێت (یعلى ی كوڕی عبید) و (القعنبی) و (ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل) , خەڵكی دەیەوێت وەكو ئیمامی ئەحمەد بم! نەخێر والله هەرگیز وەك ئەو نابم .دەڵێت: لە ئیمامی ئەحمەد دا چەند سیفاتێك بوو لە كەسی تردا نەمبینیوە ئەو فەرموودەناس وحافڤ و عالم و لەخواترس و زاهید و عاقڵ بوو .
(أبو عبد الرحمن ئەحمەدی كوڕی شعیب النسائی) دەڵێت : لە سەردەمی ئیمامی ئەحمەددا كەس وەك ئەو چوار كەسە نەبوە( علی كوڕی المدینی)و (یحیى ی كوڕی معین)و ( اسحاق ی كوڕی راهویه)و (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) , زاناترینیان لە فەرموودەو (عیلەل)ی فەرموودەدا (علی كوڕی المدینی)ە , زاناترینیان لە پیاوانی فەرموودەدا (رجال الحدیث) و زیاتر فەرموودەی كۆ كردبێتەوە (یحیى ی كوڕی معین) ە و لە هەموویان زیاتر فەرموودەو فیقهی لەبەر بێت (اسحاق ی كوڕی راهویە) ە , بەلآم ئیمامی ئەحمەد لای من لە ئیسحاق شارەزاترە لە عیلەلی فەرموودەدا و زانیاری لە فەرموودەو فیقه و وەرع و زوهد و ئارامگرتندا لە هەموویان زیاترە .
(أبو بكر الاثرم) دەڵێت : لای (ابو عبید) بووم لە گەڵ كابرایەكدا تێڕوانینمان دەكرد (المناضرە) كابرا وتی : ئەم مەسەلەیە كێ وتویەتی؟ وتم : كەسێك وتویەتی لە رۆژهەلآت و رۆژئاوادا لە وێنەی نییە .وتی : كێیە ؟ وتم :ئیمامی ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل , ابو عبید فەرمووی : راست دەكەیت لە رۆژ هەلآت و رۆژئاوادا وێنەی نییە و كەسم نەبینیوە وەكو ئەو شارەزای سوننەت بێت .
پرسیار كرا لە (محمد ی كوڕی نصر المروزی) وتیان: ئیمامی ئەحمەد زیاتر فەرموودەی لایە یا خود (إسحاق ی كوڕی راهویه) ؟
وتی : ئیمامی ئەحمەد .
وتیان : ئەی ئیمامی ئەحمەد (مضبوط) ترە یا (إسحاق) ؟
وتی: ئیمامی ئەحمەد .
وتیان:ئیمامی ئەحمەد فەقیهترە یا (إسحاق) ؟
وتی: ئیمامی ئەحمەد .
وتیان: -ئیمامی ئەحمەد زیاتر وەرعی بوە یا (إسحاق) ؟
وتی: ئیمامی ئەحمەد ..
پاشان وتی: هەرچی شتێك بڵێن هەر ئیمامی ئەحمەدە , چونكە ئیمامی ئەحمەد لە هەموو سەردەمی خۆی بردەوە.
دەڵێت :جارێكیان پرسیارم لە ئیمامی ئەحمەد كردو وتم : چۆن (یزید بن هارون) سەردانت دەكات كاتێ نەخۆش دەكەویت ؟ فەرمووی: جارێكیان لە واسط لە مەجلیسی یزید دا دانیشتبووم یزید وتی: ( حدثنا یحیى بن سعید قال سمعت سالم بن عبدالله یقول …) ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : وتم : مامۆستا لێرەدا (سمعت) نییە بەڵكو (أنَّ سالـما قال….) یزید چوە ژوورەوە كتێبێكی دەرهێنا بینیمان نوسراوە (أنَّ سالـما) یەزید وتی : كێ بوو وەلآمی دامەوە؟ وتیان : ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل , وتی : ئەوەی ئەو بنووسن , جا بۆیە ئەگەر ئیمامی ئەحمەد لە هەر مەجلیسێكدا بوایە یەزید دەیگوت: – لێم نزیك بەرەوە .
(المروزی) دەڵێت: پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد وتیان : ئەو خەڵكانە چۆن گەیشتونەتە ئەو پلەو پایە تاكو مەدح بكرێن؟ وتی: بەراستگۆیی .
(أبو حاتم الرازی)و (ابو داود السجستانی) دەڵێن : ئەگەر كەسێكتان بینی ئیمامی ئەحمەدی خۆشدەویست بزانن ئەوە لەسەر رێبازی سوننەتە .
جارێكیان پرسیار كرا لە ابوحاتم الرازی وتیان : ئایە (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) و (علی كوڕی المدینی) كامیان زیاتر فەرموودەیان لە بەرە؟ فەرمووی: لە فەرموودە لەبەركردندا وەكو یەكن بەلآم ئیمامی ئەحــمەد فەقیهترە .
(ابو داود السجستانی) دەڵێت : دوو سەد مامۆستام بینیوە , هەموویان زانا بوون , كەسم نەبینیوە وەك ئەحمەدی كوڕی حەنبەل ئەگەر باسی دونیا بكرایە بێ دەنگ دەبوو بەلآم ئەگەر باسی زانست بكرایە ئەوا قسەی دەكرد .
(الهیثم ی كوڕی جمیل) دەڵێت : ئەگەر ئەو گەنجە بژێت دەبێتە حوججەی سەردەمی خۆی (واتە: ئیمامی ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل ) .
(عبد الرزاق الهمام )دەڵێت : كەس نەهاتوە بۆ لامان وەك ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل و كەس نییە وەكو ئەو فەقیه بێت .
دەڵێت : چوار كەس لە عێراقەوە هاتن بۆ لامان لە فەرموودەدا سەركردە بوون , یەكەمیان (الشاذكوني) بوو كە لە هەموویان زیاتر فەرموودەی لە بەر بوو , دووەمیان(علی كوڕی المدینی) بوو لە هەموویان شارەزاتر بوو لە جیاوازی فەرموودەكاندا , سێیەمیان (یحیى ی كوڕی معین) بوو لە هەموویان زیاتر پیاوانی فەرموودەی دەناسی , چوارەمیان (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) بوو لەو زانیاریانەی ئەواندا لە هەموویان بلیمەت تر بوو .
دەڵێت : سێ كەس لە منەوە فەرموودەیان وەرگرتوە بایەخی پێ نادەم ئەگەر كەسیتر نەینوسێت (ابن الشاذكوني) لە هەمویان زیاتری لەبەر بوو و (یحیى ی كوڕی معین) لە هەموو كەس زیاتر پیاوانی فەرموودەی دەناسی و (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) لە هەموویان لە خواترس تر بوو . دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەكو ئیمامی ئەحمەد , ئەگەر ئەو پیاوە بژێت دەبێتە جێگری هەموو زانایان .
هەروەها عبدالرزاق دەفەرموێت :- كەسم نەبینیوە لە ئەحمەدی كوڕی حەنبەل فەقیهترو لە خواترستر بێت .. (الخطیب البغدادی) دەڵێت :- ئەمە لە كاتێكدایە كە عبدالرزاق كەسانی وەك ( الثوری و مالك و ابن جریج ) ی بینیوە .
(وكیع ی كوڕی الجراح )و (حفص ی كوڕی غیاث النخعی) دەڵێن : كەس نەهاتوە بۆ كووفە وەكو ئەو گەنجە (واتە:ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) .
(حجاجی كوڕی الشاعر) دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەك ئیمامی ئەحمەد , شەوی وابوو پێكەوە دادەنیشتین كاتێ دەگەڕامەوە بۆ ماڵ لە خۆشەویستی ئەودا بیرم دەكردو دەستم دەكرد بە گریان .
دەڵێت:-كەسم نەبینیوە لە ئەحمەد چاكتر بێت , سوێند بە خوا ئەو لە پێشەوایەتیدا لە (مالك و سفیان) گەورەترە .
(اسماعیل ی كوڕی خلیل) دەڵێت : ئەگەر ئیمامی ئەحمەد لە ناو بەنی ئیسرائیل دا هەڵبكەوتایە دەبوە ئایەتێك ( لە جێگەیەكی تردا دەڵێت : دەبوە پێغەمبەرێك) .
(اسحاق ی كوڕی ئیبراهیم الحنڤلی) دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد حوججەیە لە نێوان خوداو بەندەكانیدا لە سەر زەویدا .
(زكریا ی كوڕی یحیى الساجی) دەڵێت : لای من ئیمامی ئەحمەد لە (مالك و الأوزاعی و الپوری والشافعی) باشترە چونكە ئەوان وێنەیان بوو بەلآم ئەم وێنەی نییە .
(یحیى ی كوڕی سعید القطان) دەڵێت : كەس نەهاتوە بۆ لام وەكو ئیمامی ئەحمەدو كەس نەهاتوە بۆ بەغدا خۆشەویستر بێت لام وەك ئیمامی ئەحمەد . ئیمامی ئەحمەدیش دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەك یحیى ی كوڕی سعید . ئەو رۆژەی (بەصرە)م بە جێهێشت یحیى زۆری پێ ناخۆش بوو.
(ابو سهل البغدادی) دەڵێت : لە هەموو سەردەمێكدا كەسێك دەبێتە حوججە , (الفضیل ی كوڕی العیاچ) حوججەی سەردەمی خۆی بوو, ئەگەر ئەو گەنجە بژێت دەبێتە حوججەی سەردەمی خۆی (واتە : ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) .
جارێكیان (أبو سهل) باسی فەرموودەكانی (هُشَیم)ی دەكرد وتیان : لە فەرموودەدا لە گەڵ تۆدا یەك دەنگ نین . وتی:_ كێیە ؟ وتیان : ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل . وتی: حەزم دەكرد لە تەمەنی من كەم بكرێتەوەو بخرێتە سەر تەمەنی ئەو , چونكە ئەو سوودی بۆ موسڵمانان زیاترە .
(خلف ی كوڕی سالم) دەڵێت : لە مەجلیسی (یەزیدی كوڕی هارون) دانیشتبوین یەزید لە گەڵ ئەوانەی كە دەیان نووسی گاڵتەیەكی كرد , ئیمامی ئەحمەد لەبەر خۆیەوە چەند قسەیەكی كرد , یەزید بە دەستی دای بە نێو چاوانی خۆیدا وتی : بۆ پێم ناڵین ئیمامی ئەحمەد دانیشتوە تاكو گاڵتە نەكەم .
ئەحمەدی كوڕی سنان القطان دەفەرموێت :- هیچ كەسێكم نەبینیوە (یەزید) بەو شێوەیە بە گەورەیی تەماشای بكات چۆن تەماشای ئەحمەدی دەكرد , لە هیچ كەسێك بەو شێوەیە رێزی نەدەگرت , ئەگەر دابنیشتایە لە تەنیشتی خۆیەوە دایدەنا و گاڵتەی لە گەڵدا نەدەكرد .
(ئەحمەدی كوڕی شیبان) دەڵێت : (یەزیدی كوڕی هارون) هیچ كەسێكی وا بە گەورەیی و مەزنی و رێزەوە تەماشا نەدەكرد چۆن بۆ ئیمامی ئەحمەد دەیكرد , ئەگەر قسەی بۆ بكردینایە لە تەنیشتییەوە دادەنیشت و زۆر شەرمی لێ دەكردو گاڵتەی لە گەڵدا نەدەكرد , كاتێ ئیمامی ئەحمەد نەخۆش كەوت سەردانی كرد .
كاتێ باسی ئیمامی ئەحمەد بكرایە لای (محمدی كوڕی معمرانـی الجمال) دەیفەرموو : كەس نەماوە رووی دڵی تێ بكەم ! كاتێ روو دەكەمە مەككە و مەدینە و بەصرە و كووفە و شام و جەزیرە وخوراسان و رووی دڵم دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەو .
(محمدی كوڕی مسلم ی كوڕی وارە القومسی) دەڵێت : ( ئەحمەدی كوڕی صالح) لە میصر و (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) لە بەغدا و (النفیلی) لە حەڕان و (محمد ی كوڕی عبدالله) لە كووفە , روكنی ئەم دینەن .
(یعقوب ی كوڕی سفیان) دەڵێت : لە هەزار شەیخەوە فەرموودەم نوسیوە , حوججەی نێوان من و خودا دوو كەسە , فەرموویان : كێیە؟ فەرمووی: (ئەحمەد ی كوڕی صالح المصری) و (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)ە .
(ابو همام الولیدی كوڕی شجاع السكونی) دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەكو ئیمامی ئەحمەد , ئیمامی ئەحمەدیش كەسی نەبینیوە وەكو خۆی .
ئەحمەدی كوڕی سەعیدی الرازی دەڵێت :-كەسم نەبینیوە وەك ئەحمەدی كوڕی حەنبەل فەرموودەكانی پێغەمبەری لە بەر بێت و لە مانا و فیقهەكەی تێگەیشتوو بێت .
(ابو عمیر الطالقانی) دەڵێت : مامۆستاكانم دەیانفەرموو (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) بیلبیلەی چاوی ئیسلامە .
جارێكیان لە مەجلیسی (إسماعیل ی كوڕی علیە) دا كابرایەك گاڵتەیەكی كرد زۆربەیان پێكەنین ئیمامی ئەحمەدیش دانیشتبوو پاشان چوون بۆ لای ئیسماعیل بینیان پەست بوە وتی : پێدەكەنن و ئەحمەدیش دانیشتووە!!؟
ئەگەر قامەت بۆ نوێژ بكرایە (إسماعیل ی كوڕی علیە) دەیفەرموو : ئەگەر ئەحمەد لێرەیە پێی بڵێن با پێش كەوێت .
(أبـی العوام البزاز) دەڵێت : لای (ابو الولید) دانیشتبوین ابو الولید راكشابوو فەرموویان : ئیمامی ئەحمەد هات, (أبو الولید) راستەوە بوو دانیشت و بێ دەنگ بوو , ئیمامی ئەحمەد چەند پرسیارێكی لێكرد ئەویش وەلآمی دەدایەوە منیش لە دڵی خۆمدا وتم : ئێمە هەموومان مامۆستاین (شەیخ)ین كەچی (ابو الولید) لە بەر ئیمامی ئەحمەد دانیشت و راستەوە بوو .
(عبد الرحمن ی كوڕی مهدی) دەڵێت: كەس نییە شارەزای فەرموودەكانی (سفیان الپوری) بێت وەكو ئیمامی ئەحمەد , چ كاتێك تەماشای ئیمامی ئەحمەد بكەم (سفیان)م دەكەوێتە یاد , كێ دەیەوێت سفیان ببینێ ئەوا با تەماشای ئیمامی ئەحمەد بكات .
(عبد الوهاب الوراق) دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەك ئیمامی ئەحمەد وتیان :چێ وای لێ كردووی ئەوەندە بەرزی بكەیتەوە بە سەر ئەوانیتردا؟ وتی: كەسێك پرسیاری لێ كرابێت دەربارەی شەست هەزار مەسەلە بۆ هەمووی وەلآمی دایەوە بە (حدپنا و أخبرنا) .
(الـحمیدی) دەڵێت : تاكو من لە حیجاز و ئیمامی ئەحمەد لە بەغدا و ئیسحاق لە خوراسان بێت كەس بە سەرماندا سەر ناكەوێت .
النفیلی دەڵێت : ئەحمەد ی كوڕی حەنبەل یەكێكە لە ناودارانی ئەم دینە
جارێكیان لای (ابن أبی أوس) بووین وتیان : فەرموودەناسان رۆیشتن . وتی : خوای گەورە (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)ی بۆ هێشتینەتەوە , هێشتا فەرموودەناسان ماون .
(ابو ثور) دەڵێت: ئیمامی ئەحمەد لە سفیان الپوری زاناترو فەقیهترە .
دەڵێت : ئەگەر كەسێك بڵێت (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) یەكێكە لە ئەهلی بەهەشت ئەوا زیادەرەوی نەكردوە , چونكە ئەگەر بچیت بۆ خوراسان و دەوروبەری دەڵێن : ئیمامی ئەحمەد پیاوچاكەو ئەگەر بچیت بۆ عێراق و شام و دەوروبەری دەڵێن : ئیمامی ئەحمەد پیاوچاكە , جا ئەمەش بە كۆڕای زانایان دادەنرێت.
(ابو عبدالله ئەحمەدی كوڕی یحیى الذهلي) دەڵێت : ئیمامی ئەحمەدم كردوەتە پێشەوایەك لە نێوان خۆم و خوای گەورەدا .
(سفیان ی كوڕی وكیع) دەڵێت :ئەوەی ئیمامی ئەحمەد عەیبدار بكات فاسقە .
(احمد ی كوڕی صالح المصری) دەڵێت : لە عێراقدا كەسم نەبینیوە وەك ئەو دوو پیاوە (ئیمامی ئەحمەد) لە بەغداو (محمد ی كوڕی عبدالله ی كوڕی نمیر) لە كووفە .
(نصری كوڕی علی) دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد باشترین كەسی سەردەمی خۆیەتی .
(ابو معمر اسماعیل ی كوڕی ئیبراهیم الهذلی القطیعی) دەڵێت : پەنجا ساڵە وەك ئیمامی ئەحمەدم نەبینیوە لە تەمەنی گەنجییەوە ئەو زانیارتر دەبێت .
(عمر ی كوڕی محمد الناقد) دەڵێت : ئەگەر ئیمامی ئەحمەد لە فەرموودەیەكدا هاودەنگم بێت گوێی پێ نادەم گەر خەڵكی جیاوازم بێت .
(ئەحمەدی كوڕی الحجاج) دەڵێت: كەسم نەبینیوە وەكو ئیمامی ئەحمەد ئەگەر لە سەردەمی (ابن المبارك) دا بوایە دەمانگوت لەو چاكترە .
پرسیار كرا لە (ابو مسهر الغسانی) :- ئایە كەسێك دەناسیت لەم ئوممەتەدا (كاروبار)ی ئەم دینەی لەبەر بێت ؟ وتی:- گەنجێك لە رۆژهەلآتە (واتە : ئەحمەد) .

دەست پێ كردنی تاقیكردنەوە [ المحنە ]


خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:- [الـم (1) أَحَسِبَ النَّاسُ أَن یُتْرَكُوا أَن ێقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ ڵا یُفْتَنُونَ (2) وَڵقَدْ فَتَنَّا الَّژِینَ مِن قَبْلِهِمْ فَڵێعْڵمَنَّ اللَّهُ الَّژِینَ صَدَقُوا وَڵێعْڵمَنَّ الْكَاژِبِینَ (3)] پرسیاركرا لە پێغەمبەری خوا() چ كەسێك زۆر تووشی بەلآ دەبێت ؟ فەرمووی : پێغەمبەران ئەمجار ئەوانەی وەكو ئەوانن ئەمجار ئەوانەی وەكو ئەوانن , جا ئیمامی ئەحمەد توشی تاقیكردنەوەیەكی سەخت بوو كە هیچ كەسێك نەیدەتوانی بەرانبەری راوەستێ جگە لە ئیمامی ئەحمەد نەبێ .
(رەبیع) دەڵێت : ئیمامی شافعی كاتێ لە میسر بوو پێی وتم : ئەی (رەبیع) ئەم نامەیە ببە بۆ (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) لە بەغداو وەلآمەكەیم بۆ بهێنەرەوە , رەبیع دەڵێت : كاتێ گەیشتمە بەغدا شەبەق بوو چووم بۆ مزگەوتەكەی ئیمامی ئەحمەد نوێژم كردو پاشان نامەكەم دا بە دەستی ئیمامی ئەحمەد و وتم : ئەمە نامەی ئیمامی شافعی یە لە میسرەوە بۆی ناردووی , ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : تەماشات كردوە ؟ وتم : نەخێر , كاتێ نامەكەی كردەوە و خوێندییەوە چاوەكانی پڕ بوو لە فرمێسك , وتم : ئەی باوكی عبدالله چی تیادایە؟ ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : (ئیمامی شافعی) دەڵێت: پێغەمبەری خوام لە خەودا بینیوە و پێی فەرمووم : نامەیەك بنووسە بۆ (باوكی عبدالله ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) سەلامی منی پێ بگەیەنە و پێی بڵێ : كە تاقیدەكرێتەوە و بانگی دەكەن بۆ ئەوەی كە قورئان دروستكراوە توَیش وەلآمیان مەدەرەوە , خوای گەورە بە عیلم بەرزت دەكاتەوە تا رۆژی قیامەت , (رەبیع) دەڵێت : وتم : مزگێنیم بدەرێ , ئیمامی ئەحمەدیش كراسەكەی كە لە بەردا بوو پێی دام .


سەرەتایەك دەربارەی كێشەكە


تاكو سەردەمی خەلیفە (هارون الرشید) خەڵكی لە سەر بەرنامەی پاك و پاراوی پێشین بوون و دەیان فەرموو : قورئان كەلامی خوایەو دروستكراو نییە , بەلآم كاتێ كۆمەڵی (المعتزلە) پەیدا بوون ئەوەیان بلآو كردەوە كە قورئان یەكێكە لە دروستكراوەكانی خوا , بەلآم لەم سەردەمەدا بە نهێنی بوو , كاتێ ئەم قسەیە گەیشتە (هارون الرشید) وتی: بیستومە (بشر المریسی) گوتویەتی قورئان دروستكراوە سوێند بە خوا ئەگەر بیدۆزمەوە دەبێ بە شێوەیەك بیكوژم كەس وا نەكوژرابێت , بۆیە (بشر المریسی) خۆی دەرنەخست تاكو (هارون الرشید) كۆچی دوایی كرد ئەمجار خۆی دەرخست و بانگەوازی خەڵكی كرد بۆ ئەو گومڕایی یە , لە كاتی (الامین)شدا نەیدەوێرا نزیك بكەوێتەوەو بەزەقی گومڕایەكەی بلآو بكاتەوە بەلآم كاتێ (مەئمون) بوو بە خەلیفە چەند كەسێك لە زانایانی (المعتزلە) بوون بە هاوڕێی و نزیكی و توانیان قەناعەتی پێ بكەن كە قورئان دروست كراوی خوایە (ولا حول ولا قوە الا بالله) .


دەست پێكردنی تاقیكردنەوەكە (المحنە)


لە مانگی رەبیعی یەكەمی ساڵی 212 ك خەلیفەی موسڵمانان (مەئمون) دوو بیدعەی لەناو خەڵكیدا بلآوكردەوە یەك لە یەك گومڕا ترو خراپتر بوو, یەكەمیان ئەوە بوو كە دەیگوت : قورئانی پیرۆز دروستكراوی خوایە (القرآن مخلوق) , دووەمیان ئەوە بوو كە دەیگوت :(علی كوڕی ابو طالب) لە هەموو خەڵكی باشترە (مەبەستی ابو بكر و عمر بوو) بێگومان ئەمە هەڵەو تاوانێكی گەورەیە .
لە ساڵی 218 ك مەئمون كە خۆی لە گرسوس بوو نوسراوێكی نارد بۆ جێگرەكەی خۆی لە بەغدا كە (اسحاق ی كوڕی ئیبراهیم ی كوڕی مصعب) بوو تیایدا فەرمانی پێ كردبوو هەموو قازی و فەرموودەناسان تاقیبكاتەوە دەربارەی قورئان كە ئایە دروستكراوە یان نا , كۆمەڵێكیان بۆ بنێرێت بۆ لای خۆی و چەند نوسراوێكی تری نارد كە زیاتر بایەخی دەدا بەو مەسەلەیە, هەموو ئەو نوسراوانە (ابن جریر) لە كتێبەكەیدا نوسیویەتی ئەم قسەیە نەك تەنها فەرموودەناسان و زانایانی ئەهلی سوننەو جەماعە پێی رازی نەبوون تەنانەت زانایانی ئەهلی كەلامیش هەموو لە سەری یەك دەنگ نەبوون .
كاتێ نامەكانی (مەئمون) دەگەیشتە بەغدا بە سەر خەڵكیدا دەخوێنرایەوە , لە یەكێك لە نامەكاندا (مەئمون) چەند كەسێكی دیاری كردبوو كە بینێرن بۆ لای خۆی ئەوانیش فەرموودەناسان بوون لەوانە : (محمد ی كوڕی سعد كاتب الواقدی) و (أبو مسلم المستملی) و (یزیدی كوڕی هارون) و( یحیى ی كوڕی معین) و (ابو خیپمە) و (زهیر ی كوڕی حرب) و (ئەحمەدی كوڕی الدورق) , هەموویانی نارد بۆ لای (مەئمون) كە لە شاری (الرقە) بوو , هەموو تاقیكرانەوە ئەوانیش بە ناچاری دانیان نا بەوەدا كە قورئان دروستكراوە , پاشان (مەئمون) هەموویانی گەڕاندەوە بۆ بەغدا و فەرمانی كرد كە لە ناو فەقیهەكاندا بلآو بكرێتەوە , ئیسحاق فەرمانەكەی (مەئمون)ی جێ بەجێ كرد ئەمجار ئیسحاق خەڵكێكی زۆری كۆكردەوە لە فەرموودەناسان و فەقیهەكان و پێشەوا و وتاربێژی مزگەوتەكان و خەڵكیتر , بانگەوازی هەموویان كرا بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمانی (مەئمون) باسی ئەوەی بۆ كردن كە فەرموودەناسان رازی بوون لە سەر ئەو قسەیە ئەمجار ئەوانیش بە ناچاری رازی بوون لە سەر ئەوەو لە ناو خەڵكیدا فیتنەیەكی گەورە بلآو بوەوە , إنا لله وإنا إلیه راجعون .
ئەمجار (مەئمون) چەند نوسراوێكی نارد بۆ ئیسحاق تیایدا هەندێ گومانی هێنایەوە بە مەبەستی بەڵگە هەرچەند هیچ لەوانە بەڵگە نەبوون بەڵكو بەڵگە بوون لە سەر خۆیان (ابن جریر) باسی ئەو گومانانە دەكات , فەرمان بە ئیسحاق كرا كە بۆ خەڵكی بخوێنێتەوەو بانگەواز بكات بۆ ئەوەی قورئان یەكێكە لەدروستكراوەكانی خوا ئەمجار ئیسحاق كۆمەڵێكی تری بانگ كرد لەوانە (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)و (قتیبە)و (ابو حیان الزیادی)و (بشر ی كوڕی الولید)و (علی كوڕی ابی مقاتل)و (سعدویە الواسگی)و (علی ی كوڕی الجعد) و (اسحاق ی كوڕی ابی اسرائیل) و (ابن الهرش) و( ابن علیە الاكبر) .. .. هتد
كاتێ ئەو كۆمەڵە كەسە چوونە ژوورەوە ئیسحاق نوسراوەكەی (مەئمون)ی خوێندەوە ئەمجار رووی كردە (بشر ی كوڕی الولید) وتی : چ دەڵێیت دەربارەی قورئان؟ وتی : كەلامی خوایە , وتی: دەربارەی ئەوە پرسیار ناكەم , ئایە دروستكراوە ؟ وتی : دروستكار(خالق) نییە , ئیسحاق وتی : دەربارەی ئەوەش پرسیار ناكەم . ئەویش وتی : لەوە باشتر نازانم و سوور بوو لە سەر ئەم قسەیە , پاشان ئیسحاق وتی : ئایە شایەتی دەدەی كە هیچ خوایەك نییە تەنها( الله ) نەبێت , تاك و تەنهایە , هیچ شتێك پێش ئەو نەبوە و پاشی ئەویش هیچ نییە , هیچ شتێك لە وێنەی نییە لە دروست كراوەكانیء لە مانایەك لە ماناكانیء هیچ روویەك لە رووەكانی ؟ وتی : بەڵێ , ئەویش بە نوسەرەكەی وت : ئەوەی كە وتی بینوسە , ئەویش نوسی .
ئەمجار یەك بە یەك تاقییانی كردەوە زۆربەیان رازی نەدەبوون لە سەر ئەوەی كە قورئان دروستكراوێكە لە دروستكراوەكانی خوا , بەو شێوەی (بشر ی كوڕی الولید) تاقیكرایەوە ئەوانیش تاقیكرانەوە ئەوانیش دەیانگوت : بەڵێ .كاتێ كە ئیمامی ئەحمەد هاتە پێشەوە ئیسحاق وتی : ئایە دەڵێیت قورئان دروستكراوە ئەویش فەرمووی: قورئان كەلامی خوایە و لەمەیش زیاتر ناڵێم . وتی : چ دەڵێیت بەو نوسینەی كە خوێندمانەوە ؟ وتی: دەڵێم (لیس كمثله شئ وهو السمیع البصیر ) یەكێك لە موعتەزیلەكان كە ناوی (ابن البكاء الاصغر) بوو وتی : ئەوە دەڵێت خوای گەورە دەبیسێ بە گوێ و دەبینێ بە چاو , ئیسحاق وتی : چیت دەوێت بەو قسەیەت كە دەڵێیت (سمیعٌ بصیر) ؟فەرمووی: ئەوەم دەوێت كە خوای گەورە خۆی دەیەوێت ئەویش ئەوەیە كە خۆی وەسفی خۆی كردوە و لەمە زیاتر ناڵێم , (ئیسحاق)یش وەلآمی هەموویانی یەك یەك ناردن بۆ لای (مەئمون) , هەبوو لە دانیشتوان بە ناچاری دەیگوت قورئان دروستكراوە چونكە بڕیار بوو هەر كەسێك نەڵێت ئەوا لە سەر كارەكەی لادەبرێت و ئەگەر لە (بیت المال)ەوە پارەی بۆ بهاتبایە ئەوا چیتر نەدەهات و ئەگەر (مفتی) بوایە نەیاندەهێشت فەتوا بدات و ئەگەر فەرموودەناس بوایە نەیاندەهێشت كەس گوێی لێ بگرێت و گوێ لە كەس بگرێت وئەم فیتنەیە لە ناو خەڵكیدا بلآو بوەوە و لاحول ولا قوە الابالله .
كاتێ وەلآمی نامەكان گەیشتە (مەئمون) سوپاسنامەیەكی نارد بۆ ئیسحاق و دەست خۆشی لێكرد وەلآمی هەر یەكەی لەوانەی دایەوە كە ناویان هاتبوو لە نامەكەی ئیسحاقدا ئەمجار فەرمانی كرد دیسانەوە تاقیان بكاتەوە ئەگەر هەر كەسێك رازی بوو با لە ناو خەڵكیدا بلآوی بكاتەوە ئەگەر رازی نەبوو ئەوا بە بەستراوی بیاننیرە بۆ سەربازگەی (مەئمون) بە پارێزراوی بۆ ئەوەی (مەئمون) خۆی بە چاوی خۆی بیانبینێ چونكە مەئمون بەڵێنی داوە كێ رازی نەبێت ئەوا بە شیر (شمشێر) لە گەڵیدا بجوڵێتەوە . دیسان ئیسحاق ئەو زانایانەی كۆكردەوە لەوانە (ئیبراهیم المهدی) كە هاوڕێی (بشری كوڕی الولید الكندی) بوو , چونكە (مەئمون) فەرمانی كردبوو ئەگەر ئەو دوو كەسە رازی نەبوون ئەوا بیانكوژن بەلآم كاتێ تاقیكرانەوە رازی بوون و ئەو ئایەتەی خوای گەورەیان كردە بەڵگە كە دەڵێت : [إِلاَّ مَنْ أُكْڕهَ وَقَلْبُهُ مُگْمَئِنٌّ بِالإِیمَانِ] هەموویان رازی بوون تەنها چوار كەس نەبێت ئەوانیش (محمدی كوڕی نوح الجندیسابوری) و (الحسن ی كوڕی حماد ی السجادە)و (عبیدالله ی كوڕی عمر القواریری)و (ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) ئیسحاق ئەو چوار كەسەی كەلەپچە كردو ئامادەی كردن كە بیاننێرێت بۆ لای (مەئمون) , بۆ سبەینی دیسان تاقیانی كردەوە بەلآم (سجادە) وەلآمی دانەوە و رازی بوو ئەویش ئازاد كرا ئەمجار بۆ رۆژی سێیەم بانگی كردن و دیسان تاقیكردنەوە بەلآم (القواریری) وەلآمی دانەوە و رازی بوو ئەویش ئازاد كرا , بەلآم ئەو دوو كەسەی كە وەلآمی نەدانەوە (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)و (محمد ی كوڕی نوح) بوون ئەوانیش سووربوون لە سەر قسەی خۆیان (ئیسحاق)یش بە ئاسن و زنجیر و كەلەپچە توند بەستنی و ناردنی بۆ لای (مەئمون) كە لە گرسوس بوو لە گەڵیاندا نوسراوێكی نارد , ئا لەو كاتەدا كە ئیمامی ئەحمەد لە بەندیخانە بوو لای ئیسحاق , ئیسحاق بە هاوڕێكانی خۆی گوتبوو : ئەگەر خواردنیان هێنا بۆ ئیمامی ئەحمەد پێم خۆشە بیبینم كاتێ هێنایان بینی وا دوو نان و یەك خەیارە ئیسحاق وتی : كەسێك بە ئەمە رازی بێت وەلآممان ناداتەوە .
ئەحمەد و محمد ی كوڕی نوح بە بەندكراوی لە سەر یەك وشتر بەڕێ كەوتن لە رێگادا ئیمامی ئەحمەد دوعای دەكرد لەگەڵ (مەئمون) دا كۆ نەبێتەوە و چاوی بە چاوی نەكەوێت , (صالح ی كوڕی ئیمامی ئەحمەد) دەڵێت : تاكو ئەنبار لە گەڵیاندا رۆیشتین (ابو بكر الأحول) بە باوكمی وت : ئەی باوكی عبدالله ئەگەر ناچاریان كردیت بە (شمشێر) وەلآمت دەدەنەوە لە قسەی خۆت دەگەڕێیتەوە ؟ فەرمووی : نەخێر .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : هیچ وتەیەك زۆر كاریگەری نەبوە لە سەرم وەكو قسەی ئەو كابرا دەشتەكییە كە ناوی (جابری كوڕی عامر) بوو , پێی وتم : (ئەمڕۆ تۆ نوێنەری خەڵكیت توَیش رەشبین مەبە لە سەریان و تۆ ئەمڕۆ گەورەی خەڵكیت ئاگادار بە وەلآمیان نەدەیتەوە گوناهی هەموو هەڵبگریت لە رۆژی قیامەتدا , ئەگەر خوات خۆش دەوێت ئارام بگرە لەوەی لە سەریت باش بزانە لە نێوان تۆ و بەهەشتدا هیچ شتێك نییە تەنها كوشتنت نەبێت و ئەگەر نەكوژرێیت ئەوا هەر دەمریت و ئەگەر بژێیت بە سەربەرزی دەژێیت) ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : ورەی زۆر بەرز كردمەوە . ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : كەسم نەبینیوە وەكو (محمدی كوڕی نوح) لە تەمەندا زۆر گەورە نەبوو و عیلمێكی كەمی پێ بوو كەچی زۆر سوور بوو لەسەر دینەكەی , جارێكیان دوو بە دوو بووین پێی وتم : ئەی باوكی عبدالله , الله الله ….(واتە : بیكە خاتری خوا) تۆ وەك من نیت تۆ كەسێكیت خەڵكی چاوت لێ دەكەن و شوێنت دەكەون , لە خوا بترسە لە سەر قسەی خۆت سوور بە و خۆراگربە. ئیمامی ئەحمەد دەڵێت: زۆر سەرسام بووم لە ئامۆژگارییە بە نرخەكەی .
پاشان (مەئمون) بە نوسراوێك (ئیسحاق)ی ئاگادار كردەوە كە ئەو خەڵكەی ناچار بوونە كاتێ رازی بوون و ئەو ئایەتەیان كردوەتە بەڵگە كە دەفەرموێت : [إِلاَّ مَنْ أُكْڕهَ وَقَلْبُهُ مُگْمَئِنٌّ بِالإِیمَانِ] بەلآم ئەوانە هەڵەن و دەبێ هەموویان رەوانە بكرێن بۆ گرسوس , ئەوانیش بە رێ خران .
كاتێ ئیمامی ئەحمەد و هەموو ئەو خەڵكە لە سەربازگەی (مەئمون) نزیك بوونەوە خزمەتكارێك لە خزمەتكارەكانی (مەئمون) هات بۆ لایان بە چمكی كراسەكەی فرمێسكی دەسڕیء وتی : ئەی باوكی عبدالله (مەئمون) (شمشێر)ێكی دەرهێناوە تاكو ئێستا دەرنەهێنراوەو سوێندی خواردوە ئەگەر وەلآمی نەدەیتەوە كە قورئان دروستكراوە ئەوا دەتكوژێت .
ئەمجار ئیمامی ئەحمەد هەردوو ئەژنۆی خۆی خستە سەر گڵەكەو سەری بەرز كردەوە بۆ ئاسمان و فەرمووی: [ گەورەم خودایە .. حیلم و میهرەبانیء بەزەییت ئەو فاجرەی لە خۆبایی كردوە تاكو هێندە بوێرە خۆشەویستەكانی تۆ دەكوژێت , خودایە ئەگەر قورئان كەلامی تۆیەو دروستكراو نییە لە كۆڵمانی بكەرەوە] كاتێ لە خێوەتەكەی (مەئمون) نزیك بوونەوە لە نیوە شەودا كابرایەك خۆی كرد بە ژووردا و وتی: موژدە وا (مەئمون) كۆچی دوایی كرد . خوای گەورە دوعای ئیمامی ئەحمەدی قبوڵ كرد و نە (مەئمون) ئەوانی بینی و نە ئەمان (مەئمون) یان بینی . ئەمجار ئیمامی ئەحمەد و محمدی كوڕی نوح گەڕانەوە بۆ بەغدا , لە گەڕانەوەدا لە ساڵی 218 ك (محمدی كوڕی نوح) كۆچی دوایی كرد و ئیمامی ئەحمەد نوێژی لە سەر كرد .
لەو كاتەدا كە ئیمامی ئەحمەد بەند كرابوو خەڵكی دەهاتن بۆ لای و باسی ئەوەیان بۆ دەكرد كە (توقیە) بكات واتە شتێك بڵێت و بە دڵ مەبەستی نەبێت . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : جا چ لەو فەرمودەیە دەكەن كە دەڵێت : (ئیمانداری وابوو پێش ئێوە بە (منشار) دەیان كردە دوو لەتەوە كەچی وازی لە دینەكەی خۆی نەدەهێنا) من لە بەند ناترسم لە گەڵ ماڵی خۆمدا وەكو یەكەو لە كوشتن ناترسم بەلآم لەوە دەترسم لە كاتی ئازاردانمدا بە قامچی خۆڕاگر نەبم . جا بۆیە هەموو كاتێ لە خوای بالآدەست دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی ئارامی پێ ببەخشێت , ئیمامی ئەحمەد بۆ هەموو بەندێكان بەرنوێژی دەكردو خەڵكی لە ناو بەندینخانەو لە دەرەوەش دوعایان بۆ دەكرد .
كاتێ (مەئمون) كۆچی دوایی كرد دوو وەسێتی بە جێ هێشتبوو یەكەمیان ئەوە بوو كە داوای لە (معتصم) ی برای كرد پاش خۆی خەڵكی تاقیبكاتەوە و لە سەر پەیڕەو و بەرنامەكەی ئەو بڕوات , دووەمیان ئەوە بوو كە زیاتر بایەخ بدات بە (ئەحمەدی كوڕی ابی دۆاد)و بیكاتە وەزیری خۆی و پشتی پێ ببەستێت چونكە (ابن ابی دۆاد) زیاتر بایەخی دەدا بە كێشەكەو (معتصم) پیاوێك نەبوو خەریكی عیلم و زانیاری بێت بەڵكو خەریكی شەڕ و غەزا كردن بوو بۆیە هەموو كێشەكەی خستە ئەستۆی (ابن ابی دۆاد) .


لە بەر دەستی (معتصم) دا


كاتێ (مەئمون) كۆچی دوایی كرد ئیمامی ئەحمەدیان گەڕانەوە بۆ بەغدا , پاشان معتصم بوو بە خەلیفەی موسڵمانان كەچی دیسان (ئەحمەدی كوڕی ابی دۆاد) بوو بە (قاضی القضاە)و یەكێك لە پیاوە نزیكەكانی (معتصم) , لە رەمەزانی ساڵی 219 ك دا ئیمامی ئەحمەد بە بەندكراوی برا بۆ ماڵی (ئیسحاق ی كوڕی ئیبراهیم) كە بەر پرسی پۆلیسی بەغدا بوو , لەوێ بەندكرا و هەموو رۆژێك دوو كەسیان بۆ لای ئیمامی ئەحمەد دەنارد بە مەبەستی گفتوگۆ كردن یەكێكیان (ئەحمەدی كوڕی ریاح)و ئەویتر (ابو شعیب الحجاج) بوو وتووێژێكی زۆریان لە گەڵدا دەكرد پاشان ئەگەر بیانویستایە بڕۆن ئەوا دەیانگوت كۆتێكی تری بۆ زیادكەن , كۆتەكانی پێی گەیشتە چوار دانە لە یەكێك لە وتووێژەكاندا ئیمامی ئەحمەد بە یەكێكیانی فەرموو: چ دەڵێیت دەربارەی عیلمی خوا؟ وتی : عیلمی خوا دروستكراوە . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: ئەوا كوفرت كرد . كابرایەك بە تەنیشتیانەوە بوو وتی : ئەی نازانی ئەمە نێردراوی خەلیفەی موسڵمانانە؟ فەرمووی: بەڵی بەلآم ئەو كوفری كرد .
بەم چەشنە ئیمامی ئەحمەد خوای لێ رازی بێت بیست و هەشت مانگ لە زینداندا مایەوە لەو ماوەیەدا ئەو نوێژی بۆ بەندێكان دەكرد , پاشان بانگ كرا بۆ لای خەلیفە پێیان وت : ئەگەر وەلآمی خەلیفە نەدەیتەوە ئەوا دەتخاتە جێگایەكەوە هەرگیز رۆژ بە چاو نابینی , پاشان برا بۆ بەندینخانە و سبەینێ بردیان بۆ لای خەلیفە هەموو كۆت و كەلەپچەو ئاسنەكانی هەڵگرت و چوە ژوورەوە بۆ لای خەلیفە بینی وا خەلیفەو (ئەحمەدی كوڕی ابی دۆاد) و كۆمەڵێك لە زانایانی موعتەزیلە دانیشتوون . بە مەبەستی ترساندنی ئیمامی ئەحمەد بینی وا دوو كەس بە كوژراوی لە ژوورەكەدا فرێ دراون , بەلآم ئیمامی ئەحمەد بایەخی پێ نەدا كەچی لەو كاتەدا رووی كردە (ابو عبد الرحمن الشافعی) كە لەوێ دانیشتبوو فەرمووی: چی شتێك دەزانی دەربارەی (سڕینی سەر خوف) لە (ئیمامی شافعی)یەوە؟ ابن ابی دۆاد وتی : تەماشاكەن ئەو كابرایە بانگ كراوە بۆ ئەوەی بدرێ لە ملی, كەچی ئەو باسی فیقه دەكات .
كاتێ (المعتصم) ئیمامی ئەحمەدی بینی وتی : وەرە پێشەوە , ئەویش پێشكەوت وتی : دانیشە , ئیمامی ئەحمەد دانیشت , كەمێك بێ دەنگ بوون ئیمامی ئەحمەد وتی : رێگام دەدەی قسە بكەم , معتصم وتی : بەڵێ , ئیمامی ئەحمەد وتی : ئەی پێشەوای ئیمانداران ئایە پێغەمبەری ئامۆزات بۆ چ شتێك بانگەوازی خەڵكی كرد؟ معتصم وتی : بۆ ئەوەی خەڵكی شایەتمان بهێنن و بڵێن (لا إلـهَ الاَّ الله) ئیمامی ئەحمەد وتی : من شایەتی دەدەم كە (لا إلـهَ الاَّ الله) . ئیمامی ئەحمەد چەند بەڵگەیەكی بۆ هێنانەوە كە پێغەمبەری خوا بانگەوازی خەڵكی كردوە بۆ (لا إلـهَ الاَّ الله) , ئەگەر هەركەسێ ئەوە بڵێت چیتر خوێنی حەرام دەبێت لە سەر موسڵمانان .ئەمجار (ابن ابی دۆاد) چەند قسەیەكی كرد بەلآم ئیمامی ئەحمەد وەلآمی نەدەدایەوە چونكە لە قسەكانی تێنەدەگەیشت . (معتصم) وتی: بۆ وەلآمی نادەیتەوە؟ ئیمامی ئەحمەد وتی : بە كەسێكی ئەهلی عیلمی نازانم تاكو قسەی لە گەڵدا بكەم . ئەمجار معتصم وتی : ئەگەر كەسێكی پێش من تۆی بەند نەكردبایە ئێستا من تۆم نەدەگرت . ئەی عبدالرحمن! فەرمانم پێ نەكردیت ئەم كێشەیە كۆتایی پێ بهێنی ؟ ئیمامی ئەحمەد وتی : الله اكبر ئەمە دەرگایەكە لە موسڵمانان دەكرێتەوە , ئەمجار معتصم وتی : عبد الرحمن گفتوگۆی لە گەڵدا بكە . عبدالرحمن وتی : چی دەڵێیت دەربارەی قورئان؟ ئیمامی ئەحمەد وەلآمی نەدایەوە , معتصم وتی : وەلآمی بدەرەوە , ئیمامی ئەحمەد وتی : چی دەڵێیت دەربارەی عیلم؟ عبدالرحمن بێ دەنگ بوو , ئیمامی ئەحمەد وتی : قورئانی پیرۆز لە عیلمی خوایە , كێ بڵێت عیلمی خوا دروستكراوە ئەوا كوفری كردووە , عبدالرحمن بێ دەنگ بوو , بەلآم لە ناو خۆیاندا وتیان : ئەی پێشەوای ئیمانداران تۆ و ئێمەی كافر كرد , بەلآم معتصم گوێی پێ نەدان عبدالرحمن وتی : خودا بوو بەلآم قورئان نەبوو . ئیمامی ئەحمەد وتی : ئایە خودا بوو عیلم نەبوو ؟ عبدالرحمن بێ دەنگ بوو , ئەمجار لە ناو خۆیاندا دەستیان بە مقۆ مقۆ كرد , ئیمامی ئەحمەد وتی : ئەی پێشەوای ئیمانداران بەڵگەیەكم لە قورئان یا فەرموودەكان بۆ بهێنەرەوە تاكو منیش شوێنتان بكەوم , (ابن ابی دۆاد) وتی : بۆ تۆ تەنها شوێنی ئەو دوو شتە دەكەویت؟ ئیمامی ئەحمەد وتی : ئیسلام لە سەر ئەو دوو شتە بەندە , ئەمجار گفتوگۆیەكی زۆر كرا بەلآم نەیانتوانی ئیمامی ئەحمەد ببەزێنن , ابن ابی دۆاد وتی : ئەی پێشەوای ئیمانداران والله ئەم كابرایە گومڕایەو بانگی خەڵكی دەكات بۆ گومڕایی و بیدعە , ئەمانەش هەموو فەقیهەكان وقازێكانی تۆن پرسیاریان لێ بكە , ئەویش وتی : چ دەڵێن ؟ ئەوانیش هەموو قسەكەی ئەویان كرد .
ئەمجار لە رۆژی دووەم وسێیەم بانگیان كرد , بەلآم پشت بە خوا هەموو رۆژێك ئیمامی ئەحمەد سەردەكەوت بە سەریاندا ئەگەر بێ دەنگ بوونایە ابن ابی دۆاد دەستی دەكرد بە قسە كردن لە بەر ئەوەی بێ دەنگ نەبن كەچی لە هەموویان جاهیلترو نەفامتر بوو . شتی زۆریان باس دەكرد ئیمامی ئەحمەد دەیفەرموو: تاكو ئێستا شتی وام نەبیستوە , (ابن غوث) یەكێك بوو لە زانایانی موعتەزیلە دەستی بە قسەكردن كرد و زۆری گوت و درێژەی پێدا ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : من نازانم تۆ چی دەڵێیت بەلآم هەر ئەوەندە دەزانم كە ( إنَّ الله أحدٌ صمدٌ لیس كمثله شیء) ئەویش بێ دەنگ بوو ئەمجار باسی بینینی خوای گەورەیان كرد لە قیامەتدا و ویستیان سەنەدی فەرموودەكە (ضعیف)بكەن , بەلآم بەڵگەكانی ئیمامی ئەحمەد زۆر لەوە زیاتر بوو كە ئەوان لە مێشكی خۆیاندا دایان نابوو .
لە گەڵ ئەم هەموو قسانەدا معتصم بە زمانی خۆش لە گەڵ ئیمامی ئەحمەددا قسەی دەكرد و دەیگوت : ئەی ئەحمەد وەلآمم بدەرەوە تاكو بتكەم بە نزیكترین كەسی خۆم , كەسێك هەموو شتێك بە دەستی ئەو بێت , ئیمامی ئەحمەد : دەیفەرموو : یەك ئایەت یا یەك فەرموودەم بو بهێننەوە تاكو وەلآمتان بدەمەوە .
لە كاتی ئەو هەموو قسانەدا ئیمامی ئەحمەد بەڵگەی بۆ ئەوان دەهێنایەوە كەچی ئەوان دەیانگوت : ئەی پێشەوای ئیمانداران ئەم كابرایە گومڕایە و خەڵكی بانگ دەكات بۆ گومڕایی . كاتێ بینیان قسەكردن لە گەڵیدا هیچ سوودی نییە وتیان : ئەی پێشەوای ئیمانداران جوان نییە بۆ تۆ ئەم كابرایە ئازاد بكەیت و دوو خەلیفە ببەزێنێت , لەم كاتەدا معتصم پەست بوو بە ئیمامی ئەحمەدی وت : لەعنەتی خوات لێ بێت حەزمكرد وەلآمم بدەیتەوە كەچی وەلآمت نەدامەوە , بیبەن بۆ بەندیخانەو ئازاری بدەن , ئەوانیش دەستیان كرد بە لێدانی ئیمامی ئەحمەد , چەند تەڵێك لە قژی پێغەمبەری خوا(r) كە ئیمامی ئەحمەد پێی بوو لێیان سەند, ئەمجار ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: ئەی پێشەوای ئیمانداران پێغەمبەری خوا () دەفەرموێت : (لا یحل دم امرئ مسلم یشهد ان لا اله الا الله الا باحدى الپلاپ) , هەروەها دەفەرموێت : (أُمرت أنْ أقاتل الناس حتى یقولوا لا اله الا الله فاژا قالوها عصموا منی دماءهم واموالهم) ئەی بە چ شتێك خوێنی من حەلآل دەكەیت , ئەی پَیشەوای ئیمانداران بیر بكەرەوە لە وەستانت لەبەر دەستی خوادا وەكو وەستانم لەبەر دەستی تۆدا , لێرەدا معتصم سارد بوەوە بەلآم هێندە وتیان : ئەمە گومڕایەو خەڵكی بانگ دەكات بۆ گومڕایی , دیسان معتصم فەرمانی كرد بە لێدانی ئیمامی ئەحمەد, ئەوانیش دەستیان كردەوە بە لێدانی .معتصم دەیگوت : توند توند لێیدەن خوا دەستتان ببڕێت.
كاتێ قامچی یەكەمی لێدرا ئیمامی ئەحمەد وتی : (بسم الله) , كاتێ دووەمیان لێدا وتی : (لا حول ولا قوە الا بالله) , لە سێیەمدا وتی : (قورئان كەلامی خوایە و دروستكراو نییە) , لە چوارەمدا وتی : [قُل لَّن یُصِیبَنَا إِلاَّ مَا كَتَبَ اللّهُ ڵنَا] ، تاكو بیست ونۆ قامچی لێدرا . هێندە بە توندی لێیان دەدا كە هیچ كەسێك نەیدەتوانی بەرگەی بگرێت , ئەوەتا (شاباص التائب) كە یەكێك بوو لەوانەی ئازاری ئیمامی ئەحمەدی دەدا پاشان تەوبەی كردبوو دەڵێت :(هەشتا قامچیم دا لە ئیمامی ئەحمەد ئەگەر بدرایە لە فیل راست نەدەبوەوە) پاشان چەند جارێك معتصم داوای لێكرد وەلآمی بداتەوە كەچی وەلآمی نەدەدایەوە , چەند جارێك ئیمامی ئەحمەد لەبەر دەستیاندا دەبورایەوە , دواجار كە بورایەوە كاتێ بە خەبەر هاتەوە بینی لە ژوورێكدایەو دەستء پێی كراوەتەوە ,ئەمە لە بیست و پێنجی رەمەزانی ساڵی 221 ك ئەمجار خەلیفە فەرمانی كرد كە بچێتەوە ماڵی خۆیان چونكە بە كەڵكی ئەوە نەدەهات چیتر لە بەندینخانەدا بمێنێتەوە .
(المروزی) دەڵێت : كاتێ ئیمامی ئەحمەد لە بەندینخانە بوو چووم بۆ سەردانی و وتم : ئەی باوكی عبدالله خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : [ولا تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ] ئیمامی ئەحمەد وەلآمی دایەوەو وتی: بچۆ دەرەوە بزانە چی دەبینیت؟ المروزی دەڵێت : كاتێ چوومە دەرەوە خەڵكێكی زۆرم بینی دانیشتوون كاغەزو پێنوسیان بە دەستەوەیە وتم : ئێوە چ دەكەن لێرە دانیشتوون؟ وتیان: چاوەڕوانی (ئیمامی ئەحمەد)ین چ وەلآمێك دەداتەوە تاكو بینوسین , منیش بە ئیمامی ئەحمەدم گوت , ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : خۆم دەكوژم بەلآم ئەو خەڵكە گومڕا ناكەم و لەرێ لایان نادەم .
ئەو هەموو ئازار و ئەشكەنجەیەی ئیمامی ئەحمەد هیچ لە بیروباوەڕی نەهێنایە خوارەوە سەربازەكان ناچار بوون رێگایەكی تر بگرنە بەر ئەویش ئەوەبوو كە یەكێك لە سەربازەكان بە معتصم ی گوت : ئەی خەلیفەی موسڵمانان رێگام بدەن با بیكوژم . ابن ابی دۆاد وتی : نەخێر ئەگەر لێرە بیكوژن ئەوا لە ناو خەڵكیدا رێزی زیاد دەكات و خەڵكی زیاتر شوێنی دەكەوێت بۆیە ابن ابی دۆاد چەند كەسێكی بانگكرد و كردنی بە شایەت كەوا ئیمامی ئەحمەد بە سەلامەتی چوەتە دەرەوە .
كاتێ ئیمامی ئەحمەد گەڕایەوە ماڵەوە پزیشك سەردانی كرد و چەند پارچە گۆشتێكی مردووی لە لەشی بڕی و فرێیدا و دەستی بە چارەسەركردنی كرد . هەموو ساتێك هەواڵی دەگەیشتە لای معتصم چونكە معتصم پەشیمان بوەوە لە ئازاردانی ئیمامی ئەحمەد و حەزی دەكرد زوو چاك ببێتەوە و كاتێ چاك بووەوە معتصم و هەموو موسڵمانان خۆشحاڵ بوون , ئیمامی ئەحمەد گەردنی هەموو ئەو كەسانەی ئازادكرد ئازاریان دابوو تەنانەت (معتصم) یش و هەمیشە دەیفەرموو: چ سوودێك وەردەگریت ئەگەر براكەت بە هۆی تۆوە ئازار بدرێت ؟ لە رۆژی قیامەتدا بانگ دەكرێت : ئەوانەی پاداشتیان لەسەر خوایە با هەستن بۆیە كەس هەڵناسێت تەنها ئەوانە نەبێت كە لێبوردە بوونە .
كاتێ ئازاد كرا چەندین موسڵمان و زانای موسڵمانان سەردانیان كرد وەك (یعقوب ی كوڕی ئیبراهیم الزهری)و (سلیمان ی كوڕی داود) و نێو چاوانی ئیمامی ئەحمەدیان ماچ كرد .
لە ساڵی227 ك پێشەوا لە بەندیخانە ئازاد كرا دەستی كردەوە بە گێڕانەوەی فەرموودە كەچی (الحسن ی كوڕی علی كوڕی الجعد) كە قازی بەغدا بوو نامەیەكی ئاگادار كردنەوەی بۆ (ابن ابی دۆاد) نارد كەوا ئیمامی ئەحمەد دەستی كردوەتەوە بە گێڕانەوەی فەرموودە بۆیە ئیمامی ئەحمەد وازی لە گێڕانەوەی فەرموودە هێنا.

ئەوانەی لە تاقیكردنەوەكەدا خۆڕاگربوون


چەند كەسێك لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا خۆڕاگر بوون و ملكەچی قسەكانی خەلیفەو (ابن ابی دۆاد) نەبوون و دەیانفەرموو : قورئان كەلامی خوایەو دروستكراو نییە. جا هەندێكیان كوژران و هەندێكیان لە زیندانەكاندا كۆچی دواییان كرد لەوانە:
1 ـ ئەحمەدی كوڕی نصر ی الخوزاعی: لە سەردەمی (واثق)دا تاقیكرایەوە و وەلآمی نەدایەوە , بۆیە فەرمانیان كرد بكوژرێت و سەری لە لاشەی بكرێتەوە و لە سامەرا لە سێ دارە دراو سەری لە بەغدا هەڵواسرا و پاش شەش ساڵ سەر و لاشەكەی كۆ كرایەوە و لە بەغدا نێژرا واتە ساڵی 237 ك .
2 ـ محمدی كوڕی نوح.
3 ـ نعیم ی كوڕی حماد : لە ساڵی 228 ك لە بەندینخانەدا لە سامەرا كۆچی دوایی كرد , ابن ابی دۆاد فەرمانی دا كفن نەكرێت و نوێژی لە سەر نەكرێت .
4 ـ ابو نعیم الفضل ی كوڕی دكین .
5- عبد الاعلىی كوڕی مسهر الدمشقی : لە ساڵی 218 ك لە بەندینخانەدا لە بەغدا كۆچی دوایی كرد .
6- عفان ی كوڕی موسلیم .
7- ابو یعقوب یوسف ی كوڕی یحیى البویطی :لە ساڵی 232 ك لە بەندینخانەدا لە بەغدا كۆچی دوای كرد كوَت و كەلەپچەی لە دەستدا بوو.
8-اسماعیل ی كوڕی ابی اویس .
9-ابو مصعب المدنیان .
10-یحیى الحمای.
11-الحارث كوڕی مسكین ابو عمر الضبی .
ئیمامی ئەحمەد و واثق بالله
پاش كۆتایی هاتنی هەشت ساڵ و هەشت مانگ بە سەر خیلافەتی معتصم دا , معتصم كۆچی دوایی كرد و واثق بالله بوو بە خەلیفەی موسڵمانان بۆیە ئیمامی ئەحمەد لە سەردەمی ئەمدا خۆی دەشاردەوەو زۆر خۆی دەرنەدەخست و هەموو سێ رۆژ جارێك جێگاكەی خۆی دەگۆڕی چونكە واثق لە سەرەتای خیلافەتیدا خەڵكی تاقیدەكردەوە پاشان وازی هێنا چونكە جارێكیان لە پێش واثق دا گفتوگۆیەكی درێژ كرا لە نێوان (ئەحمەدی كوڕی ابی دۆاد) و پیرە مێردێكدا لە كۆتاییدا پێرەمێردەكە سەركەوت بە سەریدا و (ابن ابی دۆاد) هیچ بەڵگەیەكی پێ نەما بۆیە لەوە بە دواوە بە هیچ شێوەیەك واپق باسی نەدەكرد و خەڵكی تاقی نەدەكردەوە خۆیشی لەو قسەیە گەڕایەوەو تەوبەی كرد.

ئیمامی ئەحمەد و واثق بالله


پاش كۆتایی هاتنی هەشت ساڵ و هەشت مانگ بە سەر خیلافەتی معتصم دا , معتصم كۆچی دوایی كرد و واثق بالله بوو بە خەلیفەی موسڵمانان بۆیە ئیمامی ئەحمەد لە سەردەمی ئەمدا خۆی دەشاردەوەو زۆر خۆی دەرنەدەخست و هەموو سێ رۆژ جارێك جێگاكەی خۆی دەگۆڕی چونكە واپق لە سەرەتای خیلافەتیدا خەڵكی تاقیدەكردەوە پاشان وازی هێنا چونكە جارێكیان لە پێش واثق دا گفتوگۆیەكی درێژ كرا لە نێوان (ئەحمەدی كوڕی ابی دۆاد) و پیرە مێردێكدا لە كۆتاییدا پێرەمێردەكە سەركەوت بە سەریدا و (ابن ابی دۆاد) هیچ بەڵگەیەكی پێ نەما بۆیە لەوە بە دواوە بە هیچ شێوەیەك واثق باسی نەدەكرد و خەڵكی تاقی نەدەكردەوە خۆیشی لەو قسەیە گەڕایەوەو تەوبەی كرد.

دەرچوون لە دژی سوڵتان


حەنبەل ی كوڕی اسحاق دەڵێت :(لە سەردەمی (واثق بالله) دا فەقیهەكانی بەغدا كۆبوونەوە و چوون بۆ لای ئیمامی ئەحمەد لەوانە (ابوبكر ی كوڕی عبید و ئیبراهیم ی كوڕی علی المطبخی و فضل ی كوڕی عاصم) بە ئیمامی ئەحمەدیان وت :- ( ئەی باوكی عبدالله ئەم كار و قسەیە بلآوبوەوە (واتە بلآو بوونەوەی قسەی كە قورئان دروستكراوەو چەند شتێكی تر) باوكی عبدالله فەرمووی :- چیتان دەوێت ؟ وتیان :- هاتووین راوێژت لە گەڵدا بكەین كە ئێمە رازی نین بە ئەمارەت و خیلافەت و سوڵتانی ئەو (واتە: واثق بالله) . بۆیە ئیمامی ئەحمەد دەستی كرد بە تێڕاوانین لە گەڵ ئەواندا پاشان فەرمووی :- دەبێ بە دڵ ئینكاری لێ بكەن بەلآم نابێت دەستی گوێڕایەڵی لێ ببچرن و یەكڕیزی موسڵمانان تێك مەدەن و خوێنی خۆتان و خوێنی موسڵمانان مەڕێژن و تەماشای ئەنجامی كارەكەتان بكەن و ئارام بگرن تاكو چاكەكار دەكەوێتە ئیسراحەتەوە و خراپەكاریش خەڵكی لێی دەكەوێتە ئیسراحەتەوە, وتووێژێكی زۆر لە نێوانیاندا روویدا كە من لە بیرم نەماوە , ئەمجار ئەوان رۆیشتن , من و باوكم چووینە ژوورەوە بۆ لای ئیمامی ئەحمەد باوكم وتی :- داوا دەكەین لە خوا ئێمە و ئوممەتی محمد سەلامەت بكات , من حەز ناكەم هیچ كەسێك ئەو كارە بكات ,ئەی باوكی عبدالله ئایە ئەم كارە بە لای تۆوە راستە ؟ (واتە دەرچوون لە دژی سوڵتان) فەرمووی :- نەخێر ئەمە دژی ئەو فەرموودانەن كە فەرمانی پێ كردووین بە ئارامگرتن , ئەمجار باوكی عبدالله فەرمووی: ئەوەتا پێغەمبەری خوا فەرموویەتی :- ( ئەگەر ئازار ی تۆی دا (واتە سوڵتان) ئەوا ئارام بگرە و ئەگەر …ئەگەر … ئارام بگرە ) .
تەماشای ئەو هەڵوێستە بكەن بە راستی شوێنكەوتنی فەرموودەكانی پێغەمبەر بەو شێوە دەبێت و زانایان و موسڵمانی شوێنكەوتەی پێغەمبەر دەبێ وابن , لە كاتی وەرگرتنی هەڵوێستێك بیر لە تۆڵە سەندنەوە ناكاتەوە و بە ئارەزووی خۆی فەتوا بدات بەڵكو دەبێ شوێنكەوتەی شەرعی خوا بێت نەك هەواو ئارەزوەكانی ئەوەتا لەو كات و ساتەدا كە ئیمامی ئەحمەد ئازار دەدرا , لێدەدرا , بەند دەكرا , كەچی ئەو رازی نابێت بە دەرچوون دژی سوڵتان و ئەو هەڵوێستەی سوڵتان بەرانبەر بە ئەو هیچ لە قسەكانی ئیمامی ئەحمەدی نەدەگۆری , تەماشای حاڵی خۆی نەدەكرد بەڵكو تەماشای شەرعی دەكرد , ئایە شەرع بە چی شتێك فەرمان دەكات ئەگەر هاتوو سوڵتانێكی موسڵمان هەرچەندە فاسق و فاجر بێت ئازاری داین ؟؟
بە چی شتێك فەرمان دەكات ئەگەر كافرێك پارەو پولی پێداین و رێزی لێ گرتین ؟؟؟
ئیمامی ئەحمەد نەوەك لە گەڵ ئەوەدا نەبوو كە دژی سوڵتان دەرچن بەڵكو هانی موسڵمانانی دەدا كە دژی نەیارانی سوڵتان بجەنگن , ئەوانەی كە لە فەرمانی سوڵتان دەرچوون (الخوارج ) , بەڵگەمان لە سەر ئەوە ئەوەیە كە لەو كاتەدا (بابەك الخرمی) دژی دەوڵەتی عەباسییەكان دەرچوو ئیمامی ئەحمەد هانی موسڵمانانی دەدا و نوسراوی بۆ شارەكان دەنارد كە دژی بابەك جیهاد بكەن , ئاشكرایشە كە (بابەك) لە سەردەمی (معتصم)و (مەئمون) دا دەرچوو كە ئەو دوو خەلیفەیە زۆر ئازاری ئیمامی ئەحمەدیان داو ماوەیەكی زۆر بەندیان كرد . بۆمان دەردەكەوێت كە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دژی دەرچوونە بە گژ سوڵتانی موسڵماندا و هانی خەڵكی دەدات ئارام بگرن و فەرمان بە چاكە بكەن و نەهی بكەن لە خراپە , تەنانەت ئیمامی ئەحمەد وا دەبینێ دژایەتی كردنی (الخوارج) چاكترە لە دژایەتی كردنی كافر , كابرایەك پرسیار لە ئیمامی ئەحمەد دەكات ئەگەر كەسێك ویستی بچێت بۆ غەزا , ئایە بۆ كام بەرە بچێت باشترە؟ (واتە بەرەی كافرەكان یان بەرەی بابەك الخرمی) ئیمامی ئەحمەد فەرمووی :- بەرەو ئەو شارە بچێت .. ئەمجار دەستی درێژ كرد بۆ لای بابەك الخرمی .

وتەی زانایان دەربارەی ئیمامی ئەحمەد پاش تاقیكردنەوەكە


(علی كوڕی المدینی) دەڵێت : ئەوەی ئیمامی ئەحمەد كردی بۆ ئەم دینە كەس نەیكردوە , (المیمونی) دەڵێت : زۆر سەرسام بووم لەم قسەیە چووم بۆ لای (ابو عبید القاسم ی كوڕی سلام) پێم گوت : (علی كوڕی المدینی) وادەڵێت! فەرمووی: راست دەكات چونكە ابو بكر لە رۆژی ڕیدەدا هاوڕێ و هاوەڵ و یارمەتیدەری هەبوو بەلآم ئیمامی ئەحمەد هاوڕێ و یارمەتی دەری نەبوو , ئەمجار (ابو عبید) زۆر مەدحی ئیمامی ئەحمەدی كرد و فەرمووی : لە ئیسلامدا كەس ناناسم وەكو ئیمامی ئەحمەد .
هەروەها (علی كوڕی المدینی) لە جێگایەكی تردا دەڵێت : خوای گەورە ئەم دینەی سەرخست بە دوو كەس سێیەمیان نییە یەكەمیان ابو بكر لە رۆژی (الردە) و دوەمیان ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل لە رۆژی تاقیكردنەوە .
دەڵێت : ئەگەر تووشی بەلآیەك بووم بە شتێك و ئیمامی ئەحمەد فەتوای بۆ دام چیتر گوێی پێ نادەم چۆن دەگەمە خوای خۆم .
أبو زرعە الرازی دەڵێت :كەسم نەبینیوە وەكو ئیمامی ئەحمەد تێگەیشتوو بێت و ئەوەی ئەو كردی كەس نەیكردوە .
المزنـی دەڵێت : ئەحمەدی كوڕی حەنبەل لە رۆژی تاقیكردنەوە و ابو بكر الصدیق رۆژی هەڵگەڕانەوە لە دین( الردە) و عمر رۆژی (السقیفە) و عثمان ی كوڕی عفان رۆژی (الدار) و علی كوڕی ابی طالب رۆژی ( الجمل والصفین) .
(ابو عمر هلال ی كوڕی المعلی الرقی) دەڵێت :خوای گەورە منەتی كردوەتە سەر ئەم ئوممەتەدا بە چوار كەس : یەكەمیان (ابو عبید)ە فەرموودە غەریبەكانی پێغەمبەری شیكردەوە , دوەمیان (ئیمامی الشافعی)یە كە فیقهی لە فەرموودەكانی پێغەمبەرەوە دەرهێناو روونی كردەوە , سێیەمیان (یحیى ی كوڕی مەعین)ە كە ئەو فەرموودانەی لەسەر زاری پێغەمبەرەوە دانرابوو دیاری كرد , چوارەمیان ئیمامی (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)ە لە رۆژی (الـمحنە)دا خۆڕاگربوو , ئەگەر (ئەحمەد) نەبوایە خەڵكی تووشی كوفر دەبوون , ئەگەر ئەو چوار كەسە نەبوایەن ئەوا خەڵكی بە هەلاكەتدا دەچوون .
(بشر)ی كوڕی الحارث الحافی دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد خرایە ناو كوورەوە وەكو ئاڵتونێكی سوور و پاك دەرچوو , ئەم قسەیە گەیشتە ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : سوپاس بۆ خوا ئەوەی من كردم بشر پێی رازییە . فەرموویان بە بشر بۆ دەرناچیتە دەرەوە تۆیش وەكو ئیمامی ئەحمەد بكەیت ؟ فەرمووی: دەتانەوێت من وەكو پێغەمبەران بكەم ؟ من ناتوانم ,بەلآم ئیمامی ئەحمەد دەتوانێ . خوایە بیپاریزیت لە پێشەوە و لە پاشەوە و لە سەرەوە و لە ژێرەوە و لە راستییەوە و لەچەپییەوە , ئەو لە هەموومان زاناترەو پێشەوایەكە لە پێشەوایانی موسڵمانان , كاتێ بە بشر یان فەرموو : تاكو ئێستا ئیمامی ئەحمەد حەڤدە قامچی لێدراوە ئەویش هەردوو پێی خۆی راكشان و تەماشای كردن و فەرمووی: چەند ناشرینن ئەم دوو پێیە ئەگەر كۆت و زنجیری پێوە نەبێت بۆ سەرخستنی ئەو پیاوە .
ئیسحاق ی كوڕی راهویه دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد حوججەیە لە نێوان خوداو خەڵكیدا ئەگەر ئەو نەبوایە و لەخۆبوردنی ئەو نەبوایە ئەوا ئیسلام دەڕۆیشت . محمدی كوڕی مصعب دەڵێت : هەر قامچییەك دەدرا لە ئیمامی ئەحمەد لە بەر خوا لە رۆژەكانی (بشری كوڕی الحارث) باشترە.
محمدی كوڕی ئیبراهیم البوسنجی دەڵێت : لای من ئیمامی ئەحمەد لە سفیان باشترە و فەقیهترە , چونكە سفیان تاقینەكرایەوە بەلآم ئیمامی ئەحمەد تاقیكرایەوە , زانیاری سفیان و ئەوانیتر وەكو ئیمامی ئەحمەد نییە چونكە ئیمامی ئەحمەد لە هەموو چاو ساغترە , بشری كوڕی الحارث فەرموویەتی : ئیمامی ئەحمەد كاری پێغەمبەرانی كرد و چوار خەلیفە تاقیان كردەوە مەئمون و معتصم و واثق بە لێدان و بەند و ترساندن كەچی هەر لە سەر دینەكەی خۆی خۆڕاگر بوو ئەمجار المتوكل تاقیكردەوە بە رێزلێگرتن و پایە بەرزكردن و هەموو خۆشییەكی دونیای بۆ ئاسان كرد كەچی رووی تێنەكرد و هەر لە سەردینەكەی خۆی مایەوە بەلآم سفیان بە شێوەیەك لەو شێوانە تاقینەكرایەوە .
حجاج ی كوڕی الشاعر دەڵێت : خوای گەورە منەتی كردوەتە سەر ئەم ئوممەتە بە ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل , لە سەر قورئان خۆراگر بوو ئەو نەبوایە خەڵكی بە هەلاكەتدا دەچوون ,جارێكیان نێوچاوانی ماچ كرد و فەرمووی : خوا پایە بەرزت كات وەكو مالك وسفیان , سوێند بە خوا پێشەوایەتی ئیمامی ئەحمەد لە هەردوكیان پایەبەرزترە , هیچ گیان لە لاشەیەكم نەبینیوە لە ئیمامی ئەحمەد باشتر بێت .
علی كوڕی شعیب الطوسی دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد لای ئێمە نمونەی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەرە () كە دەڵێت : (لە ئوممەتەكانی پێش ئێوە دا كەسی وا هەبوو بە (منشار) دەیانكردە دوو لەتەوە كەچی لە دینەكەی پاشەگەز نەدەبوەوە) ئەگەر ئیمامی ئەحمەد ئەو كارەی نەكردایە ئەوە شەرمەزارییەكی گەورە بوو بۆ ئێمە لە رۆژی قیامەتدا .
ابو حاتم دەڵێت : پاش سێ ساڵ لە ئازادكردنی ئیمامی ئەحمەد لە بەندینخانە چووم بۆ سەردانی بینیم شوێنەواری لێدانەكە بە لاشەیەوە ماوە.


ئیمامی ئەحمەد و المتوكل


لە مانگی ذی الحجەی ساڵی 232 ك (المتوكل على الله) كە كوڕی خەلیفە معتصم بوو, بوو بە خەلیفەی موسڵمانان لە تەمەنی بیست وشەش ساڵیدا . لە سەردەمی پێشەوای ئیمانداران المتوكل دا سوننەت و ئەهلی سوننە بووژانەوە و سەركەوتن و بیدعە و ئەهلی بیدعە پشتگوێ خران چیتر بایەخیان پێ نەدەدرا بۆیە موسڵمانان زۆر خۆشحاڵ بوون , ئەم كارەی المتوكل بوە مایەی سوپاسگوزاری خەڵكی ,واتە كێشەكە بیست ساڵی خایاند لە ساڵی 212ك تاكو 232ك , ئیبراهیم ی كوڕی محمد التیمی دەڵێت : خەلیفەكان سێ دانەن یەكەمیان (ابوبكر الصدیق)ە كە سەركەوت بەسەر ئەوانەی لە دین هەڵگەڕابوونەوە , دوەمیان (عمری كوڕی عبدالعزیز)ە كە ئەو دەست بە سەراگرتنەی هەندێ لە خەلیفە ئەمەوێكان كردبوویان گەڕانییەوە بۆ خاوەنەكانیان , سێیەمیان (المتوكل)ە كە سوننەی ئاشكرا كردوو بیدعەی نەهێشت تەنانەت دەڵێن پاش كۆچی دوایی المتوكل موسڵمانێك (المتوكل)ی لەخەودا بینی بوی , فەرموبووی : ئەی متوكل خوا چی لێ كردی ؟ فەرمووی : لە تاوانەكانم خۆش بوو . فەرمووی: بەچی ؟ فەرمووی : بە هەندێ لەو سوننەتانەی زیندووم كردەوە .
جا المتوكل زانایانی ئەهلی سوننەو جەماعەی كۆكردەوەو پارەیەكی زۆری پێدان و فەرمانی پێكردن كە فەرموودە بگێڕنەوەو رووبەرووی موعتەزیلەو جەهەمییەكان ببنەوە , بۆیە عثمان ی كوڕی ابی شیبە لە منصور و ابو بكر ی كوڕی ابی شیبە لە رەصافە دانیشتن بۆ گیڕانەوەی فەرموودە و هەریەكەیان نزیكەی سی هەزار قوتابی گوێی لێ دەگرتن , پاشان متوكل ناردی بە شوێن ئیمامی ئەحمەد دا كە سەردانی بكات و دە هەزار دەرهەمی بۆنارد بە مەبەستی خەرج كردنی لە رێگاو باندا ئەویش بە صالح ی كوڕی فەرموو : ئەو پارەیە ببە لای خۆت , ئەو شەوە كە پارەكە لە ماڵیاندا بوو ئیمامی ئەحمەد خەوی لێ نەكەوت, سبەینی هەمووی بە سەر هەژاراندا دابەش كرد و هیچی بۆ خۆی نەبرد هەرچەندە لەوپەڕی دەست كورتیدا بوون .
لەم كاتەدا خەڵكی ئاژاوەچی و دوو زمان ویستیان نێوان ئیمامی ئەحمەد و المتوكل تێك بدەن , بۆیە ئەو هەواڵەیان دەگەیاندە المتوكل كە ئەو پارەیەی تۆ بۆت ناردوە هەمووی بە سەر خەڵكیدا دابەش كردوە و خۆی هیچی لێ هەڵنەگرتوە , المتوكل خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات فەرمووی : پارەی خۆیەتی چی لێ دەكات ئارەزوی خۆیەتی.
جارێكیان هەواڵ گەیشتە المتوكل كە ئیمامی ئەحمەد لە ماڵەكەیدا چەند (عەلەوی)یەكی شاردوەتەوە بۆیە المتوكل بەو شەوە چەند

سەربازێكی نارد بۆ ماڵی ئیمامی ئەحمەد و ماڵەكەیان پشكنی كەچی هیچ شتێكیان نەدۆزییەوە , بۆیە ئەوانیش بە داوای لێبوردنەوە ئیمامی ئەحمەدیان بە جێ هێشت , پاشان ئەو كەسەی راپوَرتەكەی نوسیبوو كە گوایە (عەلەوی) لە ماڵی ئیمامی ئەحمەد دایە دەستگیر كرا و خەلیفە ئیمامی ئەحمەدی ئاگادار كردەوە چی لێ بكەین ؟ ئیمامی ئەحمەدیش فەرمووی : ئازادی بكەن نەوەك دایك و خوشك و منداڵی هەبێ ئێستا دڵیان لایەتی .
هەندێ كەس بە المتوكل یان گوت ئیمامی ئەحمەد لەو خواردنەی تۆ بۆی دەنێریت نایخوات و ئەو پارەیەی تۆ بۆی دەنێریت هەمووی دابەش دەكات بەسەر هەژاراندا و هیچ لەو پارەیە ناخوات , المتوكل فەرمووی : سوێند بە خوا ئەگەر ئێستا معتصم ی باوكم زیندوو بێتەوە و قسە لە سەر ئیمامی ئەحمەد بكات لێی وەرناگرم .
پاشان ئیمامی ئەحمەد چوو بۆ لای المتوكل بەلآم پێش ئەوەی بیبینێ جۆرە جلوبەرگێكیان بۆ هێنا كە پیاوە گەورەكانی دەوڵەت لەبەری دەكەن تاكو ئیمامی ئەحمەدیش لە بەری بكات و بچێتە ژوورەوە بۆ لای خەلیفە بەلآم كاتێ لە بەری كرد و چوە ئەو ژوورە تایبەتەی بۆیان ئامادە كردبوو بە پەلە جلوبەرگەكەی لە بەر داكەندو دەستی كرد بە گریان و فەرمووی: شەست ساڵە خوای گەورە پاراستومیەتی بەلآم لە دوا ساتەكانی تەمەنمدا تووشی ئەم بەلآیە بووم , پاشان بە صالحی كوڕی فەرموو: كوڕم ئەم جلوبەرگە بنێرە بۆ بەغداو بیفرۆشەو هەموو پارەكەی بە سەر هەژاراندا دابەش بكە .
پاشان ئیمامی ئەحمەد داوای كرد لەو ژوورە تایبەتییە دەری بكەن و لە خانویەكی دەرەوەی كۆشكی خیلافەت نیشتەجێ بێت ئەوانیش فەرمانەكەیان جێ بە جێ كرد و خانویەكیان بە كرێ بۆ گرت و چوە ئەوێ پاشان المتوكل داوای لێكرد كە ئەو خانوەی بۆ بكڕێت و لەوێ نیشتەجێ بێت بەلآم ئیمامی ئەحمەد رازی نەبوو.
ئەو شازدە رۆژەی ئیمامی ئەحمەد لای خەلیفە بوو هیچی نەدەخوارد بەڵكو بەرۆژوو بوو , ئەگەر بیخواردایە هێندەی دەخوارد كە نەمرێت بۆیە زۆر بێهێزو لاوازی كردبوو كاتێ گەڕایەوە ماڵی خۆی پاش شەش مانگ هاتەوە سەر خۆی و دەیفەرموو: من تووشی دوو تاقیكردنەوە بووم یەكێكیان تاقیكردنەوەی دین بوو كە دەمتوانی بەرگری لێ بكەم بەلآم ئەمە تاقیكردنەوەی دونیایە .
(هارون ی كوڕی سفیان المستملی) دەڵێت : چووم بۆ لای ئیمامی ئەحمەد لەو كاتەدا كە دەیویست پارەكانی المتوكل دابەش بكات بە سەر هەژاراندا , دوو سەد دەرهەمی بە من دا منیش وتم : ئەم پارەیە بەشم ناكات , ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: هەر ئەوەندەت دەكەوێت , بەلآم ئەو سێ سەد دەرهەمە بە سەر هەژاراندا دابەشی بكە هارون دەڵێت : كاتێ پارەكەم لە دەست وەرگرت وتم : ئەی باوكی عبدالله سوێند بێ بە خوا دەبێ یەك دەرهەمی بە كەس نەدەم , هارون دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد پێكەنی .
المتوكل زۆر رێزی لە ئیمامی ئەحمەد دەگرتء زۆر خۆشی دەویست و ئەو خواردنەی خۆی دەیخوارد هەموو رۆژێك بۆ ئیمامی ئەحمەدیشی دەنارد بەلآم ئیمامی ئەحمەد نەیدەخوارد و دەیدا بە خەڵكی و خۆی بە رۆژوو دەبوو , هەردوو كوڕەكەی ئیمامی ئەحمەد كە عبدالله و صاڵح بوون و یەكێك لە مامەكانی ئەو خەلآت و پارەیەی كە المتوكل دەینارد وەریان دەگرت بە بێ ئەوەی ئیمامی ئەحمەد بزانێت , كاتێ زانی پێی وتن كە وەری نەگرن كەچی ئەوان هەر وەریان دەگرت بۆیە ئەو دەرگایەی لە نێوان خانۆكانیاندا بوو ئیمامی ئەحمەد گرتی و چیتر نانی لە ماڵی ئەوان نەدەخوارد و لە پشتی مامی یەوە نوێژی نەدەكرد كە ئیمامی مزگەوتێكی نزیكی ماڵی ئیمامی ئەحمەد بوو دەچوو بۆ مزگەوتێكی تر. هەرچەندە جارێكیان عبدالله بە باوكی فەرموو: ئایە بۆم هەیە بەو پارەیەی كە المتوكل بۆی ناردووین حەج بكەم؟ فەرمووی: بەڵێ , عبدالله فەرمووی: ئیتر بۆ وەرت نەدەگرت ؟ ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : كوڕی خۆم , من ئەو پارەیە بە حەرام نازانم , بەڵكو خۆم لێی دەپاراست .
هەر لە سەردەمی المتوكل دا هیچ كەسێك لە سەر كار دانەئەنرا بە بێ پرسی ئیمامی ئەحمەد , بۆ نمونە : بە پرسی ئیمامی ئەحمەد (ئەحمەدی كوڕی ابی دۆاد) لە سەر كارەكەی لادرا و (یحیى ی كوڕی اكتم) لە جێگەی دانرا .
المتوكل نامەیەكی بۆ ئیمامی ئەحمەد نارد بە مەبەستی پرسیار كردن دەربارەی قورئان , بەلآم ئەم جارەیان پرسیاری تاقیكردنەوە نەبوو بەڵكو پرسیاری فێربوون بوو , بۆ ئەوەی خۆی و موسڵمانان لە مەسەلەكە بە تەواوی بگەن ئەویش بە شێوەیەكی رێكوپێك و زانستیانە وەلآمی دایەوەو زیاتر بایەخی دەدا بە بەڵگەی قورئانی پیرۆزو فەرموودە .
هەروەها ئیمامی ئەحمەد پرسی پێكرا كە ئایە ئەم كەسانە چۆنن و ئایە شیاوی ئەوەن بخرێنە سەر كار ئەوانیش :
ئەحمەدی كوڕی رباح و ابن الخلنجی و شعیبی كوڕی سهل و عبیداللهی كوڕی ئەحمەدو ابو شعیب , ئیمامی ئەحمەد لە وەلآمدا فەرمووی : هەموویان جەهەمین .
پرسیاری لێكرا دەربارەی محمدی كوڕی منصور فەرمووی : هاوڕێی (ابن ابی دۆاد)ـه .
پرسیاری لێكرا دەربارەی (ابن علی كوڕی الجعد) فەرمووی :جەهەمییەو دەڵێن لە قسەكانی خۆی پاشگەز بوەتەوە .
پرسیاری لێكرا دەربارەی (الفتح ی كوڕی سهل) فەرمووی : جەهەمییەو هاوڕێی (المریسی)ە .
پرسیاری لێكرا دەرباری ابن الثلجی فەرمووی : بیدعەچییەو ئارەزوو پەرستە .
پرسیاری لێكرا دەربارەی ئیبراهیم ی كوڕی عتاب فەرمووی: نایناسم بەلآم هاوڕێی (المریسی) ە.
المتوكل ویستی كە (المعتز)ی كوڕی بنێرێت بۆ فێربوونی زانست و گوێگرتن لە فەرموودە لای ئیمامی ئەحمەد بەلآم ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : من سوێندم خواردوە چیتر فەرموودە نەگێڕمەوە تاكو دەمرم , چونكە ئیمامی ئەحمەد پێش مردنی بە ماوەیەك وازی لە فەرموودە گێڕانەوە هێنا .

ژن و منداڵەكانی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد لە ژیانیدا سێ ژنی هێناوە یەكەمیان لە تەمەنی چل ساڵیدا هێنای و ناوی عەباسە ی كچی الفضل بوو , ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : بیست ساڵ لە گەڵ عەباسەدا پێكەوە بووین لە سەر یەك وشە جیاوازیمان نەبوو , لەم خیزانە تەنها (صالح)ی بوو كە پێیان دەگوت (ابو الفضل) گەورەترین كوڕی ئیمامی ئەحمەدە ساڵی 203 ك لە دایك بوەو ساڵی 265 ك كۆچی دوایی كردوە واتە لە تەمەنی 62 ساڵیدا , ئیمامی ئەحمەد زۆر صاڵح ی خۆش دەویست و رێزی لێ دەگرت , صاڵح منداڵێكی زۆری بوو خەریكی بەخێوكردنیان بوو بۆیە ریوایەتی فەرموودەی لە باوكییەوە كەمە , هەروەها صالح لە (ابوالولید الطیالسی)و (ئیبراهیم ی كوڕی فضل الدراع) و (علی كوڕی المدینی) ریوایەتی فەرموودەی كردوە , هەروەها زوهێری كوڕی خۆی و البغوی و محمد ی كوڕی مخلد فەرموودەیان لێ گێڕاوەتەوە , كرا بە قازی لە سەر (ئەصفەهان) و لەوێ كۆچی دوایی كرد .
صاڵح كاتێ كرا بە قازی ئەصفەهان رۆیشت بۆ ئەوێ چوە مزگەوتێك و دوو ركات نوێژی كرد خەڵكی كۆبوونەوە لە گەڵ مامۆستاكاندا (شیوخ) و ئەو نوسراوەی كە خەلیفە بۆی نوسی بوو خوێنرایەوە ئەویش دەستی بە گریان كرد تاكو بورایەوە ئەمجار مامۆستاكان دەستیان بە گریان كرد , كاتێ نوسراوەكە خوێنرایەوە مامۆستاكان دوعای خەیریان بۆ دەكرد.
لە كوڕەكانی صالح : ئەحمەد و زوهێر كە لە ساڵی 303 ك كۆچی دوایی كردوە .
پاش مردنی عەباسە ئیمامی ئەحمەد دووەم ژن دەهێنێ ئەویش ناوی ریحانەی كچی عومەر بوە كە دایكی عبدالله یە, عبدالله ساڵی 213 ك لە دایك بووەو ساڵی 290 ك كۆچی دوایی كردوە .
پاش مردنی ریحانە ئیمامی ئەحمەد سێیەم ژن دەهێنێ ئەویش ناوی حوسن بوە كە جاریە بوە وخواستویەتی دایكی (الحسن و الحسین) كە بە منداڵی مردن .
هەروەها ئیمامی ئەحمەد لە حوسن چەند منداڵێكی تری بوە ئەوانیش الحسن و محمد و فاطمە و زینب (بە دایكی علی ناسراو بوە) و (عبد) كە ساڵی 290 كۆچی دوایی كردوە پێی دەگوترا ابو عبد الرحمن و (سعید) كە ساڵی 241 لە دایك بوە و ساڵی 303 كۆچی دوایی كردوە .


نوسینەكانی ئیمامی ئەحمەد


ئیمامی ئەحمەد چەند كتێبێكی نوسیوە كە تاكو ئێستا بوونەتە سەرچاوەی زانیاری خەڵك و زانایان و تاكو ئێستا لە بەر دەستدان موسڵمانان سوودی لێ دەبینن , لەو كتێبانە :
1 ــ (الـمسند) : پێش ئەوەی دەست بكەینە باسی (مسند)ەكەی ئیمامی ئەحمەد با بزانین مسند چییە ؟
مسند : یەكێكە لەو جۆرە كتێبانەی كە زانایانی فەرموودە دایدەنێن ئەویش سێ جۆرە :
یەكەم : بەشێكی رێكخراوە بە گوێرەی پیتی هجائی واتە ئەو فەرموودەناسە دێت هەر فەرموودەیەك كە (ابوبكر الصدیق) گێڕاویەتیەوە دەینوَسێ چونكە پیتی یەكەمی بە (أ) دەست پێ دەكات پاشان هاوەڵێكی تر تاكو ئەو هاوەلآنەی بە پیتی (أ) دەست پێدەكات نامێنێ , پاشان پیتی (ب) ئەمجار پیتی (ت) .. ..هتد .
دووەم : بەشێكی تر رێكخراوە بە گوێرەی پێشینی بوون بە موسڵمانی ئەو هاوەڵە فەرموودەكە دەگێڕێتەوە بۆ نمونە لە پَیش هەموویانەوە ئەو دە كەسە دێن كە موژدەی بەهەشتیان پێدراوە پاشان ئەوانەی بەشداری جەنگی بەدریان كردوە ..هتد
سێیەم : بەشێكی تر رێكخراوە بە گوێرەی نزیكی هاوەڵەكە كە فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە لە پێغەمبەرەوە واتە پێش هەمویان بنەماڵەی عبد المطلب پاشان بنی هاشم …هتد
جا ئیمامی ئەحمەد كە بە (أمیر الـمۆمنین فی الحدیث) ناسراوە مسندێكی داناوە و بوەتە سەرچاوەیەكی گرنگ لە فەرموودەدا , ئەم كتێبە لە نزیكەی 280 كەسەوە ریوایەتی كردوە و شەش مجلدە و سی هەزار فەرموودەی لە خۆ گرتوە بە بێ دووبارە بوونەوە و چل هەزار فەرموودە بە ئەو فەرموودانەی كە دووبارە بوەتەوە , ئیمامی ئەحمەد لە نێو 750حەوت سەدو پەنجا هەزار فەرموودەدا گوڵبژێری كردوە , لە ساڵی 180 ك دەستی كرد بە كۆكردنەوەی فەرموودە كە بوە بناغەیەك بۆ ئەم (مسند)ە ئیمامی ئەحمەد بە عبدالله كوڕی فەرموو : كوڕم ئەم (مسند)ە بپارێزە چونكە دەبێتە سەرچاوەیەك و پێشەوایەك بۆ خەڵكی .
عبدالله ی كوڕی ئیمامی ئەحمەد هەستاوە بە رێكخستنی ئەم (مسند)ە و زۆربەی ریوایەتەكان لە ئەوەوە بوە هەروەها صالح و حنبل ی كوڕی لێوەی گێڕاوەتەوە , ئەگەر تەماشایەكی (مسند) بكەین دەبینین لە شەش بەش پێك هاتوە كە زانایان رێكیان خستوەو بەم شێوە دایانناوە :


1-بەشێكی عبدالله ی كوڕی ئیمامی ئەحمەد لە باوكییەوە ریوایەتی كردوە كە سێ لە سەر چواری مسندەكەیە .
2-بەشێكی عبدالله لە باوكییەوەو چەند شەیخێكی ترەوە ریوایەتی كردوە.
3-بەشێكی عبدالله لە خەڵكی ترەوە ریوایەتی كردوە نەك لە باوكیەوە ئەمەیش پێی دەڵێن ( زوائد عبدالله).
4-بەشێكی عبدالله خوێندویەتی یەوە بە سەر باوكیدا و باوكی پێی رازی بوە بەلآم لە باوكییەوە نەیبیستوە .
5-بەشێكیتر عبدالله لە كتێبێكدا لە كتێبەكانی باوكییەوە بینیویەتی كە بە دەست و خەتی باوكی بوە .
6-بەشێكیتر ابوبكر القطیعی ریوایەتی كردوە لە خەڵكی ترەوە نەك لە عبدالله و باوكییەوە ئەمەش پێی دەڵێن (زوائد القطیعی) ئەم بەشەیش زۆر كەمە.


زانایانی فەرموودەناس دەربارەی صیحەتی فەرموودەكانی ناو مسند بوونە بە سێ بەشەوە :
1-كۆمەڵێك دەڵێن هەموو فەرموودەكانی مسند (صحیح) ن لەو زانایانە (ابوموسى المدینی) و (ئەحمەد ی كوڕی عبدالرحمن البنا) .
2-كۆمەڵێك دەڵێن (صحیح و حسن و ضعیف)ی تێدایە وەكو(ابن الجوزی) كە 29 فەرموودەی (موضوع)ی لە مسند دەرهێناوە و هەروەها العراقی كە ئەویش 9 فەرموودەی (موضوع) ی دیاری كردوە جگە لە 29 فەرموودەكەی ابن الجوزی .
3-كۆمەڵێكیتر دەڵێن فەرموودەكان (صحیح)نء هەندێ فەرموودەی (ضعیف)ی تێدایە بەلآم نزیكی (حسن)ن لەو زانایانە (ابن تیمیە و السیوطی والذهبي و ابن حجر العسقلانی ).
ئیمامی( السیوطی) رەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : هەر فەرمودەیەك كە لە( المسند) ی ئیمامی ئەحمەد دا هەیە وەردەگیرێت و ئەو فەرموودانەی كە (ضعیف)ن نزیكی (حسن)ن . ابن حجر العسقلانی -رەحمەتی خوای لێ بێت- كتێبێكی لەم بارەیەوە نوسیوە بە ناونیشانی (القول المسدد فی الذب عن مسند الإمام احمد) رەدی ئەو كەسانە دەداتەوە كە دەڵێن لە (مسند)دا موضوع هەیە و دەڵێت (لە مسنددا فەرموودەیەك نییە ( اصل)ی نەبێ جگە لە سێ فەرموودە نەبێ).
ابن تیمیە -رەحمەتی خوای لێ بێت- دەڵێت:-( لە مسنددا فەرموودەی (موضوع) نییە و ئەگەر هەبێت لەو جۆرە (موضوع)ە نییە كە راوی فەرموودەكە درۆزن بێت بەڵكو لەو جۆرەیە كە راوی فەرموودەكە لێی تێك چوە یا لە بیری چوە) .
هەروەها لە نوسینەكانی ئیمامی ئەحمەد :
2- التفسیر .
3- الناسخ والمنسوخ .
4- التاریخ .
5- حدیث الشعبە .
6- المقدم والمۆخر فی القرآن .
7-جوابات القران.
8-المناسك الكبیر والصغیر .
9- الرد على من ادعى التناقض فی القرآن .
10- فضائل الصحابە .
11- الزهد .
12-الأشربە .
13- المسائل .
14 – علل الحدیث .
15 –الورع .
16-نفی التشبیه .
17-الرد على الزنادقە .
18-الإمامە .


لە خواترسانی ئیمامی ئەحمەد


لە سەرەتای تاقیكردنەوەكەدا ئیمامی ئەحمەد بە زۆر جۆر لە جۆرەكانی تاقیكردنەوە تاقیكرایەوە ,(مەئمون) بە كۆت وزنجیر ..(معتصم) بە بەند و حەپس و لێدان ..( واثق) بە تەنگكردنی ژیان لێی و نەهێشتنی تێكەڵ بوونی لە گەڵ خەڵكیدا ..(متوكل) بە نیعمەت و رێز .. پاشان نەفسەكەی دەیویست لەو هەموو شهرەت و بەناوبانگییەو باسكردنەی خەڵكی لە رێگای راست لایدا كەچی ئیمامی ئەحمەد لەو هەموو تاقیكردنەوانە بە سەركەوتووی دەرچوو و سەری بۆ هیچیان دانەنواند .
ئیمامی ئەحمەد لە حەفتەیەكدا دوو جار خەتمی قورئانی پیرۆزی دەكرد كە یەكێكیان بە شەو بوو ئەویتریان بە رۆژ , شەوێكیان لە مەككە هەموو قورئانی خوێندەوە لە نوێژدا . ئیسحاق الـهانـىء دەڵێت : رۆژێك ویستم ئەحمەد كتێبی (الزهد) كە خۆی نوسیویەتی بۆ بخوێنێتەوە , ئەویش حەسیرێكی بۆ راخست لە گەڵ سەرینێكدا ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: ئەمە چییە؟ وتم : بۆ ئەوەی لە سەری دانیشی . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: هەڵی بگرە زوهد چاك نابێت تەنها بە زوهد نەبێت پاشان خۆی هەڵیگرتوو لەسەر گڵەكە دانیشت .
ئیمامی ئەحمەد هەرگیز نەیدەهێشت هیچ كەسێك ئاوی دەستنوێژی بۆ ئامادە بكات . زۆر جار دەیفەرموو : ئەگەر دەتانەوێت دڵەكانتان نەرم بێت ئەوا بچن بۆ گۆڕستان و دەست بە سەر هەتیواندا بهێنن . ئیمامی ئەحمەد پێناسەی تەمەنی گەنجی دەكرد و دەیفەرموو : تەمەنی گەنجی لای من وەكو شتێك بوو لە كۆشمدا و ئەمجار كەوتە خوارەوە.
عبدالصمدی كوڕی سلیمان ی كوڕی ابی مطر دەڵێت : شەوێك میوانی ئیمامی ئەحمەد بووم ئەویش هەندێ ئاوی بە تەنیشتمەوە دانا بۆ سبەینی لە خەو هەستاین ئیمامی ئەحمەد بینی ئاوەكەم بەكار نەهێناوە ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: (صاحب الحدیث) شەوانە هەڵناسێت و شەو نوێژ ناكات!!؟ منیش وتم : لە سەفەردام . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: با لە سەفەریشدا بیت, ئەی نازانیت (مسروق) كاتێ حەجی كرد بە سوجدەوە خەوی لێ كەوت .
ئیمامی ئەحمەد لە شەو و رۆژێكدا سێ سەد ركات نوێژی دەكرد بەلآم كاتێ نەخۆش كەوت بە هۆی ئازاردانییەوە لە شەو و رۆژێكدا سەدو پەنجا ركات نوێژی دەكرد .
اسماعیل الدیلمی دەڵێت : لە ماڵی ئیمامی ئەحمەد بووم درا لە دەرگا چووم دەرگام كردەوە و بینیم گەنجێك راوەستاوە وتم : فەرموو چ ئەمرێكت هەیە؟ فەرمووی :(ئیمامی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)م دەوێ, منیش چوومە ژوورەوە و وتم : ئەی باوكی عبدالله گەنجێك لە دەرگا راوەستاوەو تۆی دەوێ , ئەویش دەرچوو سلآوی لێ كرد و ئەویش فەرمووی : ئەی باوكی عبدالله زوهد لە دونیادا چییە ؟ ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : (زوهری) دەڵێت : زوهد لە دونیادا ئەوەیە كە مرۆڤ كەم هیوا بێت , فەرمووی : ئەی باوكی عبدالله بۆم روون بكەرەوە. ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: (گەنجەكە لە بەر رۆژەكە راوەستا بوو ئیمامی ئەحمەدیش لەسیبەرەكە) : ئەوەیە كە هیوات بەوە نەبێت لەبەر رۆژەكەوە دەگەیتە سێبەرەكە. گەنجەكە ویستی بڕوات , ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : راوەستە , ئیمامی ئەحمەد چوە ژوورەوە كیسەیەكی دەرهێنا و دای بە گەنجەكە , گەنجەكە فەرمووی : ئەی باوكی عبدالله كەسێك لە بەر رۆژەكە نەگاتە سێبەرەكە چی بكات بە ئەمە ؟ ئەمجار گەنجەكە رۆیشت .
(ئەحمەدی كوڕی محمد التستری) دەڵێت : جارێكیان ئیمامی ئەحمەد سێ رۆژ بوو نانی نەخواردبوو چونكە نەیبوو بۆیە ناردی بۆ لای یەكێك لە برادەرەكانی هەندێ ئاردیان بۆ قەرز كرد , جا لەبەر ئەوە لە ماڵەوە زانیان ئیمامی ئەحمەد چەند برسییەتی بە پەلە بۆیان كرد و هێنایانە بەر دەستی ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: چۆن وا زوو ئامادەتان كرد؟ وتیان : تەنووری ماڵی صالح ی كوڕت سوور و ئامادە بوو لەوێ كردمان بەنان , ئەویش فەرمووی: هەڵیبگرن نایخۆم , فەرمانی كرد ئەو دەرگایەی لە نێوان خۆیان و ماڵی صالح دا بوو بیگرن چونكە صالح پارەی لە المتوكل وەردەگرت .
ئیمامی ئەحمەد ئەگەر (نەصرانی)یەكی ببینیایە چاوەكانی خۆی دادەخست و دەیفەرموو : ناتوانم تەماشای كەسێك بكەم كە بە ناوی خوداوە درۆی كردبێ .
(المروزی) دەڵێت : جارێكیان چووم بۆ لای ئیمامی ئەحمەد و لێم پرسی : ئێستا چۆنی؟ ئیمامی ئەحمەد لە وەلآمدا فەرمووی : چۆن بم!؟ كەسێك خواكەی داوای جێ بەجێ كردنی فەرزەكانی لێ بكات وپێغەمبەرەكەی داوای شوێنكەوتنی سوننەتەكانی لێ بكات و هەردوو فریشتە داوای چاك كردنی كردەوەكانی لێ بكەن و نەفسەكەی داوای بە جێ هێنانی ئارەزوەكانی لێ بكات و ئیبلیس داوای خراپەكاری لێ بكات و فریشتەی مردن داوای وەرگرتنی روحەكەی لێ بكات و منداڵەكانی داوای خەرجی لێ بكەن ؟؟!!
سعید ی كوڕی یعقوب دەڵێت : ئیمامی ئەحمەد نامەیەكی بۆ نوسیم ئەمە دەقی نامەكەیە

(بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان ..امابعد: بزانە كە دونیاو سوڵتان نەخۆشین و زانا پزیشكە ..ئەگەر بینیت پزیشكێك نەخۆشی بۆ خۆی رادەكێشا ئەوە وریا بە ..والسلام علیكم) .


عبدالله دەڵێت : كەس باوكمی نەدەبینی جگە لە مزگەوت یان لە شوێنكەوتنی جەنازەدا یان لە سەردانی نەخۆشی دا نەبێ و پێی ناخۆش بوو بە بازاڕدا بگەڕێت .
(ئیسماعیل ی كوڕی ئیسحاق التقی) دەڵێت : یەكەم جار ئیمامی ئەحمەدم بینی پێم گوت : ئەی باوكی عبدالله رێگەم بدەن سەرت ماچ بكەم فەرمووی: من نەگەیشتوومەتە ئەو پلەو پایەیە.
كابرایەك نامەیەكی بۆ ئیمامی ئەحمەد ناردبوو تێیدا داوای لێ كردبوو دوعای بۆ بكات ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : ئەگەر ئێمە دوعامان بۆ كردی ئەی كێ دوعا بۆ خۆمان بكات؟ .
زۆر جار ئیمامی ئەحمەد دەیفەرموو : من كێم دێن بۆ لام ؟ من كێم دێن بۆ لام ؟ بڕۆن بۆ فەرموودە وەرگرتن.
ئیمامی ئەحمەد كاتێ نوێژی دەكرد ئەمجار دەچوە ماڵەوە قوتابییان و خەڵكی شوێنی دەكەوتن ئەویش دەیفەرموو : كەس شوێنم نەكەوێت (واتە حەزی نەدەكرد كەس لە دەوری كۆ ببێتەوە) .


نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی ئیمامی ئەحمەد


لە مانگی رەبیعی یەكەمی ساڵی 241 ك پێشەوا تووشی تایەكی سەخت بوو پاشان بێهێز و بێ توانا بوو لە جێ كەوت و خەڵكی كۆمەڵ كۆمەڵ دەهاتن بۆ سەردانی و دوعایان بۆ دەكرد و دەڕۆیشتن , كابرایەك هاتە ژوورەوەو چوە لای سەری ئیمامی ئەحمەدو وتی : لە رۆژی لێدانەكەتدا من ئامادە بووم ئەمجار دەستی بە گریان كردو وتی: یان تۆڵەی خۆتم لێ بسێنەوە وام لەبەر دەستتداو یان گەردنم ئازاد بكە . ئیمامی ئەحمەد فەرمووی: ئایە جارێكی تر دەگەڕێیتەوە بۆ سەر ئەو كارە؟ وتی : نەخێر . فەرمووی : گەردنت ئازاد بێت , كابرا دەستی بە گریان كردوو چوە دەرەوە, هەموو ئامادە بوان دەستیان بە گریان كرد .
پاشان خەڵكەكە هێندە زۆر بوون بۆیە سوڵتان چەند كەسێكی نارد بۆ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی كۆلآن و گەڕەكەكە بۆ ئەوەی خەڵكی بە ریز بچنە ژوورەوە بۆ لای ئیمامی ئەحمەد , كاتێ ئیمامی ئەحمەد وەزعی خراپتر بوو بۆیە چیتر نەیاندەهێشت خەڵكی بچێت بۆ سەردانی و هەموو دەرگاكانیان داخست . كاتێ خزمەتكارێكی (ابو یوسف)ی مامی ئیمامی ئەحمەد هات بۆ لای بۆ ئەوەی باوەشێنی بكات ئیمامی ئەحمەد بە دەستی ئیشارتی كرد واز بهێنە و نامەوێ چونكە ئەو خزمەتكارە بە پارەی خەلیفە سنرا بوو ئیمامی ئەحمەدیش پێی ناخۆش بوو .
كابرایەك هات بۆ لای ئیمامی ئەحمەد و وتی : ئەو كاتە بهێنە یادی خۆت لە بەر دەستی خوادا راوەستاوی , ئیمامی ئەحمەدیش دەستی بە گریان كرد.
پاشان ئیمامی ئەحمەد داوای كرد وەسێتەكەی بۆ بخوێننەوە ئەوانیش بۆیان خوێندەوەو ئەویش پێی رازی بوو و داوای كرد هەندێ خورما بكڕن و بیدەن بە هەژاران لە جێیی كەفارەتی سوێندەكەی و پاشان سوپاسگوزاری خوا بوو .
لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی نەخۆش كەوتبوو هەموو رۆژێك هەواڵی دەگەیشتە خەلیفە (متوكل) خوای لێ رازی بێت . ئیمامی ئەحمەد وای لێ هاتبوو بە دانیشتنەوە نوێژی دەكرد , لە رۆژی چوار شەممەدا داوای كرد منداڵەكانی لێ كۆبكەنەوە ئەویش بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە دەستی بە سەریاندا دەهێناو بۆنی ئەوانی دەكرد , پاش ماوەیەك نەخۆشییەكەی هێندە زۆر بوو میزەكەی بوو بە خوێن , لە رۆژی پێنج شەممەدا نەخۆشییەكەی زیاتر بێ تاقەتی كرد و عبدالله ی كوڕی دەستنوێژی بۆ دەگرت.
عبدالله دەفەرموێت :- كاتێ باوكم لە سەرەمەرگدا بوو من لە نزیكی ئەو دانیشتبووم باوكم چەند جارێك دەبورایەوەو ئەمجار هەڵدەستاو چاوی دەكردەوەو بە دەستی ئیشارەتی دەكردوو دەیفەرموو :- هێشتا نا…هێشتا نا (لا بعدُ لا بعدُ) سێ جار . لە پاش جاری سێیەم گوتم :- بابە گیان , ئەوە چیت گوت لەم كاتەدا ؟ فەرمووی :- كوڕم , نازانیت ؟ ! گوتم :- نەخێر , فەرمووی :- كوڕم .. ئەوە (ئیبلیس)ە لەعنەتی خوای لێ بێت لە خوار پێمەوە , پەنجەكانی خۆی دەگەزێت دەڵێت :- ئەی ئەحمەد لە دەستم دەرچوویت .. منیش دەڵێم :- هێشتا نا تاكو نەمرم .
كاتێ شەوی جومعە بوو زمانی قورس بوو , كە رۆژ بوەوە واتە رۆژی هەینی 12 ی رەبیعی یەكەمی ساڵی 241 ك وەلەتەمەنی 77 ساڵیدا ئیمامی ئەحمەد .. پێشەوای موسڵمانان .. دوژمنی بیدعەو بیدعەچییەكان .. دۆستی سوننەو سوننییەكان .. ڕووی كردە قیبلەو فەرمووی: (لا إلـهَ إلاَّ الله) ئەمجار گیانی پاكی دەرچوو ,(المروزی) چاوەكانی لە یەك نا , ئۆمێدەوارین لەو كاتەدا پێی وترابێت [ێا أَیَّتُهَا النَّفْسُ الْمُگْمَئِنَّەُ (27) ارْجِعِی إِڵى رَبِّكِ رَاچِێەً مَرْچِیَّەً (28) فَادْخُلِی فِی عِبَادِی (29) وَادْخُلِی جَنَّتِی (30)] خودای گەورە لە گوناهەكانی ئێمەو ئەویش خۆش بێت و هەموومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات . بە مردنی ئیمامی ئەحمەد ئوممەتی ئیسلامی تووشی زەرەرو زیانێكی گەورە بوو , چونكە كەڵە پیاوی وەك ئیمامی ئەحمەد دووبارە بوونەوەی زۆر كەمە بەلآم فەرمانی خودایەو خۆی فەرموویەتی : [مِنْهَا خَڵقْنَاكُمْ وَفِیهَا نُعِیدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْڕجُكُمْ تَارَەً أُخْرَى] كاتێ خەڵكی زانیان وا پێشەوا كۆچی دوایی كردوە هەموویان دەستیان بە گریان كردوو هاوارو ناڵەیان بەرز بوەوە , ئەمجار هەموو دانیشتن بۆ ئەوەی بیبەن بۆ گۆڕستان.
(عبدالله ی كوڕی ئیمامی ئەحمەد) دەڵێت : لەوە ترسام ئەو هەموو خەڵكە نوێژی جومعەیان لە دەست دەرچێت بۆیە بە خەڵكەكەی فەرموو پاش نوێژی جومعە دەینێژین . لە پاش شوشتنی ئیمامی ئەحمەد ئەو سێ تەڵە قژەی پێغەمبەری خوا كە لای ئیمامی ئەحمەد بوو هەرچاوەی تەڵێكیان تێكردو ئەویتریان خستەسەر زمانی چونكە خۆی وەسێتی كردبوو.
ئەمجار (محمدی كوڕی عبدالله الطاهر) نوێژی لە سەر كرد , بۆیە چەند جارێك متوكل خەلیفەی موسڵمانان پێی دەفەرموو : موژدە بۆ تۆ ئەی محمد كە نوێژت لە سەر ئیمامی ئەحمەد كرد .
پاشان بردیان بۆ گۆڕستان نزیكەی یەك ملیون و نیو كەس لە دوای جەنازەكەی بوون و نوێژیان لەسەر كرد جگە لە شەست هەزار ئافرەت . (عبدالوهاب الوراق) دەڵێت : لە مێژوودا نەبوە هیچ كەسێك بەو ژمارەیە نوێژی لە سەر بكرێت جگە لە كابرایەكی بەنی ئیسرائیلی نەبێت . لە كاتی ناشتنیدا خەڵكی بە دەنگی بەرز لەعنەتیان دەكرد لە (كرابیسی)و (المریسی) كە دوو كەسی ئەهلی بیدعە بوون دژایەتی ئیمامی ئەحمەدیان دەكرد , ئەو رۆژەی كە ئیمامی ئەحمەد كۆچی دوایی كرد دەڵێن لە شاری بەغدا نوێژی عەسر لە مزگەوتەكاندا نەكرا تەنها لە مزگەوتی (حارث) نەبێت.


بیروباوەڕی ئیمامی ئەحمەد

ئیمان:


ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : ئیمان وتەو كردەوەیە (قولٌ وعمل) زیاد دەكات كەم دەكات چاكە هەمووی لە ئیمانەوەیەو ئیمانی پێ زیاد دەكات و خراپە لە ئیمان كەم دەكات .
سیفەتی ئیماندار لە ئەهلی سوننەو جەماعە ئەوەیە : شایەتی بدات كە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە (الله) نەبێت , تەنهاو بێ هاوەڵەو (محمد ) بەندەو نێردراوی ئەوە , باوەڕی هەبێت بەوەی كە هەموو پێغەمبەران (سەلآت و سەلامی خوایان لە سەر بێت) هێناویانە و دڵی گرێ دابێت لە سەر ئەوەی بە زاری دەیڵێت و گومانی لە ئیمانەكەی خۆی نەبێت , ئەوەی یەكتاپەرست بێت بە گوناه (تاوان) كافر نابێت , ئەو شتەی غەیبە دەیگێڕیتەوە بۆ لای خوا , بزانێت هەموو شتێك بە قەزا و قەدەری خوا دەبێت (چ خەیر بێت یا شەڕ) نابێت حوكم بدات بە سەر كەسدا بە بەهەشت بە چاكەیەك بیكات و بە ئاگر بە تاوانێك دەیكات تاكو ئەو رۆژەی خوای گەورە خەڵكی دەكاتە بەهەشتەوە یان دۆزەخەوە , حەقی پێشینەكان (سەلەف) بزانێت ئەوانەی خوای گەورە هەڵیبژاردوون بۆ هاوەڵی هاوڕێتی پێغەمبەرەكەی . كەسی وا هەیە لە ئیمان دەردەچێت بۆ ئیسلام (واتە : لە ئیماندارەوە دەبێت بە موسڵمان) ئەگەر تەوبە بكات دەگەڕێتەوە بۆ ئیمان لە ئیسلام دەرناچێت تەنها شیرك نەبێت یان فەرزێك لە فەرزەكانی خوا رەدبكاتەوەو باوەڕی پێی نەبێت ئەگەر بە هۆی تەمەڵییەوە ئەركێك لە ئەركەكان نەكات ئەوا دەكەوێتە ویستی خوای گەورەوە ئەگەر ویستی بوو سزای بدات ئەوا سزای دەدات ئەگەر ویستی بوو لێی خۆش بێت ئەوا لێی خۆش دەبێت .
ئیماندار دەبێت باوەڕی بە سزای ناو گۆڕ و (نەكیر و مونكەر) و حەوز و شەفاعەت هەبێت , دەبێت باوەری بەوە هەبێت كە ئەهلی بەهەشت لە بەهەشتدا خوای خۆیان دەبینن یەكتاپەرستان لە ئاگر دەردەچن پاش تاقیكردنەوەیان هەروەكو چۆن فەرموودەی پێغەمبەر لە سەریان هاتوە و زانایان لە سەر ئەمە یەك دەنگن .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : شایەتی بە سەر ئەهلی قیبلەدا نادەین بە بەهەشت یاخود بە ئاگر بە كردەوەیەك بیكەن , تكامان هەیە بۆ پیاوچاكان و لە ئەنجامی گوناهباران دەترسین و تكامان هەیە لای خوا رەحمیان لێ بكات , چ كەسێك گەیشتە لای خوای گەورە بە تاوانێكەوە تەوبەی لێ كردبوو و سوور نەبوو بوو لە سەری ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت و تەوبە لە بەندەكانی خۆی وەردەگرێت و لە گوناهەكان دەبورێت , چ كەسێك گەیشتە لای خوای گەورەو لە دونیادا سنوورێك لە سنوورەكانی خوای بە سەردا جێ بە جێ كرابوو بە تاوانێك كردبێتی كە سزای دونیایی لە سەر بوو ئەوا خوای گەورە خۆی دەزانێت یا لێی خۆش دەبێت یا سزای دەدات دەڵێت : كەسێكی یەكتاپەرست بە كافر نازانین ئەگەر تاوانێك لە تاوانە گەورەكانی كردبوو , هیچ كردەوەیەك تەرك كردنی كوفر نییە تەنها نوێژ نەبێت , چ كەسێك وازی لە نوێژ هێنا ئەوا كافرەو خوای گەورە كوشتنی حەلآل كردوە .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : حەفتا پیاو لە شوێنكەوتوان (تابعین) و پێشەوای موسڵمانان و فەقیهی شارەكان یەك دەنگ بوون لە سەر ئەوەی كە ئەو سوننەتەی پێغەمبەری خوا لە سەری مردوە ئەوەیە : یەكەمیان رازی بوونە بە قەزای خوای گەورە و ملكەچی فرمانەكانی بێت و ئارامگرتنە لە سەر حوكمەكانی و ئەوەی فرمانی پێ كردوە بكرێت و دوور كەوتنەوە لەوەی نەهی لێ كردوەو دڵسۆزی لە كارەكاندا , واتە : مەبەستی تەنها خوا بێت و ئیمانی هەبێت بە قەدەر (خەیر و شەڕ) و واز هێنان لە (وتوێژكردن و مشتءمڕ و ناكۆكی) لە دیندا .
دەڵێت : من خاوەنی كەلام نیم و نابینم قسەكردن لەم شتانەدا كردنی باش بێت جگە لەوەی لە كتێبەكەی خواو فەرموودەكانی پێغەمبەردا هەبێت یان لە هاوەلآنەوە ئیتر جگە لەوانە ئەوا قسە كردن تیایدا باش نییە .

قورئانی پیرۆز :


ئیمامی ئەحمەد دەڵێ: هەركەسێك بڵێت قورئان دروستكراوە (مخلوق)ـە ئەوا كافرە , قورئان كەلامی خوایەو دروستكراو نییە.

كۆمەڵەكان ( الفِرَق) :


ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : (رافضی) ئەو كەسەیە جوێن بە ابو بكر و عمر دەدات . نوێژ مەكەن لە پشتی (القدریە و الرافضی)یەوە ئەگەر جوێنیان بە هاوەلآن دا . زاناكانی موعتەزیلە زەندیقن . صالح دەڵێت : پرسیارم كرد لە ئیمامی ئەحمەد : ئایە نوێژ كردن لە پشت (قەدەری)یەوە دروستە؟ فەرمووی : ئەو دەڵێت خوای گەورە نازانێت بەندەكانی چی دەكەن تا ئەو كاتەی دەیكەن بۆیە نوێژ لە پشتیانەوە مەكەن .

ناو و سیفاتەكانی خوای گەورە :


ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : ئەو فەرموودەو ئایەتانەی باسی سیفات دەكەن ئێمەش باسی دەكەین چۆن هاتوە هەروەها , كاتێ پێغەمبەری خوا دەڵێت : ئەهلی بەهەشت خوای خۆیان دەبینن ئەوا دەبێت باوەڕی پێ بكەین و كێ بڵێت خوای گەورە نابینین لە دوارۆژدا ئەوا كافرە ونمونەیشی بۆ ناهێنینەوەو ئەمەش كۆڕای (ئیجماعی) زانایانە .
ئیمامی ئەحمەد باوەڕی بەوە هەیە خوای گەورە (قدیم)ـە و سەرەتای نییە هەروەها سیفەتەكانشی , كەلامیش بەشێكی ئەو سیفاتانەیە .

هاوەلآن :


ئیمامی ئەحمەد دەڵێت: باشترین كەس لەم ئوممەتەدا دوای پێغەمبەری خوا (ابوبكر الصدیق)ـە ئەمجار (عومەری كوڕی خەتتاب)ە و ئەمجار (عوسمان ی كوڕی عەففان)ە پاش ئەم سێ كەسە ئەمجار ئەو پێنج كەسەی شووران كە ئەوانیش (علی كوڕی ابی طالب و زبیر و طلحە و عبد الرحمن ی كوڕی عوف و سعید)ە هەمویان شایەنی ئەوەن بكرێنە خەلیفەی موسڵمانان پاش ئەوانە ئەهلی بەدر دێت لە كۆچەران (المهاجرین) و ئەمجار ئەهلی بەدر لەپشتیوانان (الانصار) ئەمجار پاش ئەمانە هاوەلآنی تر دێن ئەوەی هاورێتی پێغەمبەری خوای كردبێت ئەگەر بۆ یەك چركەیش بوە و ئەگەر كەسێك یەكێكیان عەیبدار بكات یان ڕقی لە یەكێكیان بێت ئەوە (مبتدع)ە , دەبێت رەحمەتیان بۆ بنێرین . ئەگەر كەسێك بڵێت (عەلی) لە (عوسمان) باشترە ئەوا بیدعەی كردوە چونكە هاوەلآن رێك كەوتون و فەرموویانە (عوسمان) لە (عەلی) باشترە .
دەڵێت : چ كەسێك بڵێت (عەلی) لە (ئەبو بەكر) باشترە ئەوا تانەی لە پێغەمبەری خوا داوە , كێ بڵێت (عەلی) لە (عومەر) باشترە ئەوا تانەی لە پێغەمبەرو (ئەبو بەكر) داوە و كێ بڵێت (عەلی) لە (عوسمان) باشترە ئەوا تانەی لە پێغەمبەر و( ئەبو بەكرو عومەر) هەموو كۆچەران داوە . دەبێت رێزی هەموو هاوەلآنی پێغەمبەری خوا بگرین بە گەورەو بچووكەوەو باسی باشەكانیان بكەین و باسی ئەوەی لە نێوانیاندا رووی داوە نەكەین .
ئەبو بەكر و عومەرو عوسمان و عەلی و زوبیر و عبدالرحمن ی كوڕی عوف و سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس و سەعیدی كوڕی زەید لە گەڵ پێغەمبەری خوادا بوون لە سەر كێوی (حِراء) پێغەمبەر فەرمووی : ئەی (حِراء) هێوربە بزانە هیچ كەسێك لە سەرت نییە تەنها پێغەمبەرو راستگۆ (صدیق) و شەهید نەبێت .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : ئیبن مەسعود فەرموویەتی : هەر شتێك موسڵمانان بە باشیان زانی ئەوا لای خوایش باشەو هەر شتێك موسڵمانان بە خراپیان زانی ئەوا لای خوایش خراپە , هەموو هاوەلآنی پێغەمبەر رازی بوون ئەبو بەكر ببێت بە جێنشینی پێغەمبەر .
ابن كپیر دەڵێت : ئەم وتەیەی سەرەوە (ئەسەرە) باسی كۆڕای (ئیجماعی) هاوەلآن دەكات لە پێش خستنی ئەبوبەكر بۆ جێنشین .
پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد ئەگەر كەسێك جوێن بە یەكێك لە هاوەلآن بدات ؟ فەرمووی : نایبینم لە سەر دینی ئیسلام بێت .

خیلافەتی عەلی :


ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : باش بزانن خیلافەت عەلی نەڕازاندەوە بەڵكو عەلی خیلافەتی رازاندەوە .
پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد دەربارەی عەلی و مەعاویە فەرمووی: [تِلْكَ أُمَّەٌ قَدْ خَڵتْ ڵهَا مَا كَسَبَتْ وَڵكُم مَّا كَسَبْتُمْ وَڵا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا ێعْمَلُونَ] , دەڵێت : هیچ شتێك دەربارەیان ناڵێم لە چاكە زیاتر رەحمەتی خوا لە هەموویان (معاویە و عمرو ی كوڕی العاص و أبو موسى الأشعری) هەموویان خوای گەورە لە كتێبەكەیدا وەسفی كردوون فەرموویەتی :[سِیمَاهُمْ فِی وُجُوهِهِم مِّنْ أَثڕ السُّجُودِ] دەڵێت : چ كەسێك دان نەنات بە ئیمامەتی عەلی دا ئەوە لە گوێدرێژ گومڕاترە, سبحان الله .. سنورەكانی خوای جێ بەجێ دەكردو زەكات و صدقەی كۆ دەكردەوە و دابەشی دەكرد بەسەر خەڵكیدا بە رێكوپێكی , پەنا بە خوا كەسێك باش ناڵێت با خراپیش نەڵێت , باشترین خەلیفە بوو , هاوەلآنی پێغەمبەر رازی بوون و نوێژیان لە پشتەوە دەكردو غەزا و جیهاد و حەجیان لە گەڵدا دەكرد پێیان دەگوت : (أمیر المۆمنین) رازی بوون بەوە بە بێ ئەوەی زۆریان لێ كرابێت و نارازی بن ئێمەیش شوێنكەوتەی ئەوانین .
دەڵێت : عەلی كوڕی ابو طالب لە (ئەهلی بەیت)ە هیچ كەسێكی لە گەڵدا قیاس ناكرێت . هیچ كەسێك لە هاوەلآن هێندە باسی فەزڵ و چاكەی نەكراوە چۆن باسی ئیمام عەلی كراوە لە فەرموودە راست و دروستەكان .

 فيقه :


ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : ئیماندار دەبێت باوەڕی بە هەردوو نوێژی جەژن و نوێژی ترس و جومعە و جەماعەت هەبێت لە گەڵ هەموو ئەمیرێكی چاك و خراپدا و باوەڕی بە سڕینی سەر خوف هەبێت لە سەفەر و لە شاردا (الحجر) . جیهاد لەو رۆژەوە خوای گەورە پێغەمبەری ناردوە تاكو رۆژی دوایی بەردەوامە تاكو ئەو رۆژەی دەججال دەكوژرێت , خراپەی خراپەكاران زیانیان پێ ناگەیەنێت -واتە لە موجاهیدان- كڕین و فرۆشتن حەلآڵە تا رۆژی قیامەت بە پێی قورئان و فەرموودە . تكبیر كردن لە نوێژی مردوو دا چوار (الله اكبر)ە و ئیماندار دەبێت دوعای خەیر بكات بۆ پێشەوای موسڵمانان و نابێت بە روویاندا دەرچێت بە (شمشێر)و نابێت لە رۆژی فیتنەدا شەڕ بكات و دەبێت لە ماڵی خۆیدا دانیشێت . ئارام بگرێت لە ژێر ئالآی سوڵتانی موسڵماندا هەرچەندە خراپە و نادادپەروەری لێ بوەشێتەوە و نابێ بە شیر دەرچێت و رووبەرویان ببێتەوە هەرچەندە خراپە بكەن .


نامەیەك .. (بیروباوەری ئیمامی ئەحمەد)


كاتێك فیتنە دەستی پێكرد و خەڵكی تووشی دووبەرەكی هاتن لە سەر مەسەلەی (القدر و الرفض الاعتزال و خلق القران و الارجاء) , (مسدد ی كوڕی مسرهد) نامەیەكی بۆ ئیمامی ئەحمەد نووسی تیایدا هاتبوو (سوننەتەكەی پێغەمبەرم بۆ بنووسە(r) , كاتێ نامەكە گەیشتە ئیمامی ئەحمەد , ئیمامی ئەحمەد دەستی بە گریان كرد و فەرمووی : (انا لله وانا الیه راجعون) , ئەم (بەصرى)یە دەڵێت : پارەیەكی زۆرم خەرج كردوە بە مەبەستی فێربوونی زانستء زانیاری كەچی رێگاو سوننەتەكەی پێغەمبەر (r) نادۆزمەوە و ڕێی پآ نابەم , ئەمجار ئیمامی ئەحمەد نامەیەكی بۆ نووسی تیایدا هاتبوو

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە لە هەموو سەردەمێكدا لە ئەهلی عیلم چەند كەسانێك دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی بانگەوازی ئەوانە بكەن لە رێ لایان داوە بۆ سەر رێگەی راستی و نەهی بكەن لە خراپە, بە قورئانی پیرۆز مردوەكان زیندوو دەكەنەوە , بە سوننەتەكانی پێغەمبەر رێنیشاندەری ئەهلی نەفامی و خراپە دەبن, چەند كەسانێكیان زیندوو كردەوە ئیبلیس كوشتبویانی , ڕێنیشاندەری چەند كەسانێك بوون ماڵ و دەرگای خۆیانیان بزر كردبوو تەماشاكەن چاكەیان چەند زۆرە بە سەر خەڵكییەوە! رێگرن بەرانبەر ئەوانەی دەیانەوێت دین بگۆڕن و بیدعەی بیدعەچییەكان پوچەڵ دەكەنەوە , ئەوانەی فیتنە بلآو دەكەنەوە و دوو بەرەكی لە قورئاندا دروست دەكەن و شت دەڵێن بە ناو خوداوە و بەسەر دینی خوداوە , پاكی و بێگەردی بۆ خوای گەورە كە ستەمكاران بە وتنی ئەو قسەی دەیكەن (عما یقول الضالمون علوا كبیرا) و قسە كردن لە كتێبەكەیدا بە بێ زانیاری , پەنا دەگرین بە خوا لە هەموو فیتنەیەكی لە رێ لادەر بێت و سەلآت و سەلام لە سەر پێغەمبەر و هاوەلآنی
أما بعد
خوای گەورە ئێمەو ئێوەش مۆفەق بكات بۆ هەر شتێك خۆی پێی رازییە , دوورمان بكاتەوە لەهەر شتێك تووڕەیی ئەوی تیادایەو كاری (خاشع)ەكانمان پێ ببخەشێت كە خوای گەورە دەناسن و خۆی بەتوانایە … وەسێتتان دەكەم -پێش ئێوە خۆم- لە خوا بترسن و تەقوای خواتان هەبێت و دەست بگرن بە ئەهلی سوننەو جەماعەوە و باش دەزانن ئەوەی سەرپێچی كرد چی بەسەر هات و ئەوەی شوێنی كەوت چی دەستكەوت , پێغەمبەری ئیسلام دەفەرموێت :خوای گەورە بەندەیەك دەخاتە بەهەشتەوە بە هۆی سوننەتێكەوە دەستی پێوە گرتبێت .
فەرمانتان پێ دەكەم كەوا فەرمانی كەس پێش فەرمانی خوا نەخەن چونكە ئەوە كەلامی خوایە و ئەوەی خوا وتبێتی دروستكراو نییە و ئەوەی باسی سەدەكانی پێشوو دەكات دروستكراو نییە و ئەوەی لە (اللوح المحفوذ)دا هەیە دروستكراو نییەو كێ بڵێت دروستكراوە ئەوا كافرە و ئەوەی بە كافری نەزانێت ئەویش كافرە , ئەمجار پاش قورئانی پیرۆز سوننەتەكانی پێغەمبەر(r) دێت , فەرموودە دەربارەی ئەوو هەڵبژێراوەكان لە هاوەلآنی پێغەمبەر ئەمجار شوێنكەوتوان (تابعین) , باوەڕهێنان بەوەی پێغەمبەران (سەلآتء سەلامی خوایان لێ بێت) هێناویانە , شوێنكەوتنی سوننەت رزگار بوونە , سوننەتیش ئەوەیە ئەهلی عیلم گێڕاویانەتەوە لە زانا بەرزو بەڕێزەكانەوە ئەوانیش لە زانابەرزو بەڕێزەكانەوە , ئاگاداری بۆچوونەكانی (جهم) بن چونكە ئەو خاوەنی بۆچوون و دژایەتییە , بەلآم (الجهمیە) هەموو ئەهلی عیلم كە من بە خزمەتیان گەیشتووم یەك دەنگن لە سەر ئەوەی كە دەڵێن :
(الجهمیە) سێ بەشن :
هەندێكیان دەڵێن قورئان كەلامی خوایەو دروستكراوە . هەندێكیان دەڵێن قورئان كەلامی خوایە و بێ دەنگ بوون ئەوانە (الواقفە)ن , ئەوانیتر دەڵێن بێژەمان بە قورئان دروستكراوە . ئەوانە هەموو (الجهمیە)ن , زانایان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی سەر بڕاوەكانیان حەلآڵ نییە و نابێت بكرێن بە قازی .
ئیمانیش وتەو كردەوەیە (قول و عمل) زیاد دەكات و كەم دەكات زیاد كردنی ئیمان بە چاكە دەبێت كەم كردنیشی بە خراپە دەبێت , كەسی وا هەیە لە ئیمانەوە دەردەچێت بۆ ئیسلام ئەگەر تەوبەی كرد دەگەریَِتەوە بۆ ئیمان و لە ئیسلام دەری ناكات تەنها شیرك نەبێت بە خوای گەورە یان رەدكردنەوەی یەكێك لە فەرزەكانی خوا بە بێ باوەری بەلآم ئەگەر لە بەر تەمەڵی و تەوەزەلی بوو ئەوا دەكەوێتە ویستی خوای گەورەوە یان سزای دەدات و یا لێی خۆش دەبێت .
(موعتەزیلە) هەموو ئەهلی عیلم كە من بە خزمەتیان گەیشتووم یەك دەنگن لە سەر ئەوەی بەو كەسە دەگوترێت (المعتزلە) بە خاوەن تاوانێك دەڵێن كافر . چ كەسێك وا بڵێت ئەوا باوەڕی وایە كە ئادەم كافرە و براكانی یوسف كافرن چونكە لە گەڵ باوكیاندا دروویان كرد , زانایانی (معتزلە) یەك دەنگن لە سەر ئەوەی كە ئەگەر كەسێك دەنكە تۆمێك بدزێت ئەوا لە ئاگردایە , خیزانەكەی لێی جودا دەكرێتەوەو حەجەكەی دوو بارە دەكاتەوە ئەگەر حەجی كردبێت , چ كەسێك وا بڵێت ئەوا كافرە و دەبێت قسەیان لە گەڵدا نەكرێت و سەربڕاوەكانیان نەخورێت تاكو تەوبە نەكەن .
(الرافضة) هەموو ئەوانەی (ئەهلی عیلم)ن و من بەخزمەتیان گەیشتووم یەك دەنگن لەسەر ئەوەی (الرافضة) دەڵێن : عەلی لە ئەبوبەكر باشترە و ئیسلام بوونی عەلی كۆنترە لە ئیسلام بوونی ئەبوبكر, چ كەسێك بڵێت عەلی لە ئەبوبكر باشترە ئەوا قورئان و سوننەتی رەدكردوەتەوە چونكە خوای گەورە دەفەرموێت : [مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ] ی پێش هەموو هاوەلآن خستوە كەچی عەلی پێش نەخستوە , پێغەمبەری خوا دەفەرموێت : ئەگەر (خلیل)ێكم –بەرزترین پلەی خۆشەویستییە- هەڵبژاردایە ئەوا (ئەبوبكر)م هەڵدەبژارد بەلآم خوای گەورە منی بە خەلیلی خۆی هەڵبژاردوە ، چ كەسێك بڵێت عەلی پێش ئەبوبكر ئیسلام بوە ئەوا هەڵەی كردوە چونكە كاتێك ئەبوبكر ئیسلام بوو تەمەنی سی و پێنج ساڵ بوو كەچی تەمەنی عەلی حەوت ساڵ بوو هێشتا ئەحكام و سنوور و فەرزەكانی لەسەر نەبوە .
دەبێت ئیمانی هەبێت بە قەزاو قەدەر چ خەیری بێت یا شەڕی , خۆشی و ناخۆشی , خوای گەورە بەهەشتی دروستكردوە پێش دروستكردنی خەڵكی و خەڵكێكی بۆ دروستكردوە و خۆشییەكانی بەهەشت بەردەوامن , چ كەسێك بڵێت هەرشتێك لە بەهەشتدا نامێنی ئەوا كافرە , ئاگری دروستكردوە و خەڵكێكی بۆ دروستكردوە و سزاكەی بەردەوامە , خەڵكانێك لە ناو ئاگردا دەردەكرێت بە شەفاعەتی پێغەمبەری خوا , ئەهلی بەهەشت خوای خۆیان دەبینن بە چاوەكانیان بە بێ گومان , خوای گەورە لە گەڵ (موسا)دا قسەی كردوە بە قسەكردن و (ئیبراهیم)ی هەڵبژاردوە بە خەلیلی خۆی , ترازوو حەقە و راستە و سیرات حەقە و پێغەمبەران (سەلآت و سەلامی خوایان لێ بێت) حەقن و راستن , (عیسا ی كوڕی مەریەم) بەندەو نێردراوی خوایە , ئیمان بە حەوز و شەفاعەت و عەرش و كورسی و فریشتەی گیان كێشان كە گیانەكان دەكێشن ئەمجار گیانەكان دەكرێن بە لاشەكانیانەوە پاشان پرسیاریان لێ دەكرێت لە ئیمان و یەكتاپەرستی و پێغەمبەران , ئیمان بە فووكردن بە كەڕەنادا لە لایەن فریشتەیەكی خوداوە كە ناوی (ئیسرافیل)ە , ئەو گۆڕەی لە شاری (مەدینە)یە گۆڕی پێغەمبەری نازدارە ئەوانەی تەنیشتی (ئەبوبكر و عومەر)ن , دڵی بەندەكان لە نێوان دوو پەنجە لە پەنجەكانی خوای گەورەدایە , دەججال دەردەچێت لەم ئوممەتەدا بە بێ گومان و (عیسای كوڕی مەریەم) دادەبەزێتە سەر زەوی و لە دەرگای ( لد ) دەججال دەكوژێت . ئەوەی زانایانی ئەهلی سوننە فەرموویانە خراپە ئەوا خراپە , ئاگاداری هەموو بیدعەیەك بن , پاش پێغەمبەری خوا هیچ كەسێك نییە لە ئەبوبكر باشتر بێت و نایشبێت و پاش ئەبوبكر كەس نییە لە عومەر باشتر بێت و نایشبێت و پاش عومەر هیچ كەسێك نییە لە عوسمان باشتر بێت و نایشبێت .
دەمانگوت (ئەبوبكر و عومەر و عوسمان) و بێ دەنگ دەبووین لە عەلی كاتێك فەرموودەكەی (ابن عمر) مان پێ گەیشت دەربارەی (التفضیل) , والله ئەو چوارە خەلیفەی خوان ( راشدین و مهدیین) , شایەتی دەدەین بۆ ئەو دە كەسە لە بەهەشتدان كە ئەوانیش ئەمانەن : (أبو بكر و عمر و عپمان و علی و طلحە و زوبیر و سعد و سعید و عبدالرحمن ی كوڕی عوف و أبو عبیدە ی كوڕی الجراح) , چ كەسێك پێغەمبەری خوا شایەتی بۆ دابێت لە بەهەشتدایە ئەوا ئێمەش شایەتی بۆ دەدەین , هەردوو دەست بەرزكردنەوە لە نوێژدا خەیر و چاكەیەو دەنگ بەرزكردنەوە بە وشەی(آمین) كاتێك ئیمام دەڵێت(ولا الضالین) خەیرو چاكەیە, دوعاكردن بۆ پێشەوای موسڵمانان بە چاكەو دەرنەچوون و رووبەروو بونەوە بە روویاندا بە شیر و شەڕ نەكردن لە رۆژی فیتنەدا , نابێت پشتگیری هیچ كەسێ بكات كاتێ دەڵێن فلان كەس لە بەهەشتدایە یا خود فلان كەس لە دۆزەخ دایە تەنها ئەو دە كەسە نەبێت پیغەمبەری خوا موژدەی بەهەشتی پێداون . وەسفی خودا دەكەین چۆن خۆی وەسفی خۆی كردوە و نەفی لەوە دەكەین خۆی نەفی لێكردوە , ئاگاداری مشتءمڕ بن لە گەڵ ئارەزوو پەرستان دا و دوور بكەونەوە لە خراپەی هاوەلآنی پێغەمبەر وباسی نەكەین و تەنها باسی چاكەیان بكەین , هەر دووبەرەكییەك لە نێوانیاندا بوو باسی نەكەین و پرس بە ئەهلی بیدعە نەكرێت لە دیندا , هیچ مارە برینێك نابێت بە بێ ئامادە بوونی خاوەن كچ و دوو شایەت , ژن هێنان بە شێوەی (الـمتعە) حەرامە تا رۆژی دوایی , نوێژ كردن لە پشت هەموو ئیمامێكی خراپ و باشەوە , نوێژی جومعە و هەردوو جەژن و نوێژكردن لەسەرهەموو ئەهلی قیبلەیەك كەدەمرێت و لێپرسینەوەی لە سەر خوایە و دەرچوون لە گەڵ هەموو پێشەوایەكی موسڵماندا لە كاتی جەنگدا یا لەحەجدا و (تكبیر) كردن لە نوێژی جەنازەدا چوار (الله اكبر)ە بەلآم ئەگەر ئیمام پێنج (الله اكبر)ی كرد ئەوا تویش دەیكەیت چونكە علی كوڕی ابی طالب پێنج (الله اكبر)ی كردوە , ابن مسعود فەرمویەتی: ئەگەر ئیمام چەند (الله اكبر)ی كرد ئەوا تویش ئەوەندە بكە . بەلآم (ئیمامی شافعی) لە گەڵ مندا یەك دەنگ نییە و فەرموویەتی : ئەگەر لە چوار (الله اكبر) زیاتر بوو ئەوا دەبێت نوێژەكەی دووبارە بكاتەوە , بەڵگەی ئەوەیە پێغەمبەری خوا (r) چوار (الله اكبر)ی كردوە كاتێك نوێژی لە سەر جەنازەیەك كردوە , سڕینی سەر خوف بۆ (مسافر) سێ شەو و رۆژە و بۆ (مقیم) یەك شەو رۆژە , شەو نوێژ دوو ركات دوو ركات دەكرێت و هیچ نوێژێك پێش نوێژی جەژن نییە و ئەگەر چویتە مزگەوتەوە ئەوا دامەنیشە تاوەكو دوو ركات نوێژی (تـحیە المسجد) دەكەیت , نوێژی (وتر) یەك ركاتە وقامەت فەرزە , ئەهلی سوننەم خۆش دەوێت هەر شتێكیان كردبێت , خوا لەسەر ئیسلام و سوننەت بمانمرێنێت و عیلم و زانستمان پێ ببەخشێت و موفەقمان بكات بۆ ئەوەی كە خۆی پێی خۆشەو پێی رازییە .
لێرەدا نامەكە تەواو دەبێت ئەگەر ئێمە بە وردی نامەكە بخوێنینەوە دەبینین ئەم نامەیە پڕە لە تەمێ و ئامۆژگاری و فێركردنی موسڵمان بۆ بنەماكانی دینەكەی و فیقه وچۆنێتی نوێژ و قسەكردن دەربارەی كۆمەڵە گومڕاكان و كۆمەڵی ئەهلی سوننە و جەماعە و دەیان رێنمایی تر كەوا كەم كەس دەتوانێت لە نامەیەكی وا بچوكدا جێگای ئەو هەموو زانستە بكاتەوە .
ئیمامی ئەحمەد دەڵێت : لای ئێمە بنەماكانی سوننەت ئەوەیە دەستبگریت بەوەی هاوەلآنی پێغەمبەر لەسەری بوونء شوێنكەوتنیان و دووركەوتنە لە بیدعە , چونكە هەموو بیدعەیەك گومڕاییەو دوور كەوتنەوە لە (وتوێژكردن) و (مشتومڕ) و دژایەتی كردن لە دیندا .
سوننەت لای ئێمە فەرموودەكانی پێغەمبەرە و سوننەت قورئان شی دەكاتەوە و رێبەری قورئانە ، لە سوننەتدا قیاس نییە و نمونەیان لە سەر ناهێنینەوە و بە عەقڵ و ئارەزوو مامەڵەی لە گەڵدا ناكەین بەڵكو ئەوە شوێنكەوتنەو وازهێنانە لە ئارەزوو ، لەو سوننەتانەی كە چ كەسێك وازی لێ بهێنی و پێی رازی نەبێت هەرچەندە ئیمانی پێی هەبێت ئەوە لە ئەهلی نییە ئەویش: ئیمانە بە قەدەر خەیر وشەڕی و باوەڕ هێنان بەو فەرموودانە دەربارەی هاتوون نابێت بڵێیت: – بۆ ؟ چۆن ؟ بەڵكو ئەوە باوەڕو ئیمان هێنانە پێی , چ كەسێك شیكردنەوەی فەرمودەیەكی نەزانی بەلآم بە عەقڵ لە یەكی دایەوە ئەوا بەسییەتی و حوكمی لە سەر داوە و لە سەرێتی ئیمان هێنان پێی و تەسلیم بوون , وەكو فەرموودەكانی راستگۆی باوەڕ پێكراو (الصادق المصدوق) نمونەی ئەو لە سەر قەدەرو فەرموودەی بینینی خودا , بەڵكو ئیمانی پێ بهێنێ و یەك پیتی رەدنەكاتەوە …

نوسەر/ م. عبدالمجید عبدالحمید/ كفری