Categories
Uncategorized

کێن ئەوانەی کەوا سود لەم کۆرسە دەبینن؟

کێن ئەوانەی کەوا سود لەم کۆرسە دەبینن؟

ڕزگارکەرە گەورەکەی ژیانی هاوسەرگیری کە هەموو هاوسەرێك ئەبێت بیزانێ 

زۆرجار لە پیرە قسەخۆشەکانمان ئەبیستین ئەڵێن 

هەتا لە ژیان بوو جارەك پێی نەگووتم خۆشم ئەوێی 

جا بۆ دەیزانی قسەیەکی خۆش بکات

دەم و چاوی هەند گرژ و توڕە بوون نەی ئەزانی زەدەخەنەیەکیش بکات 

ئەمانە بەشێكن لەو قسە بە ئازارانەی ڕۆژانە لەسەر زاری پیرە گوفتار شیرینەکانمان ئەیان بیستین. 

دڵنیام تۆش وەك من هەمیشە بە بیستنی ئەم قسانە بێ تاقەت ئەبی و تەنانەت لەوانەیە بڵێی مخابن چ  هاوسەرێکی سارد و خراپی هەبووە. 

چل ساڵ هاوسەری ژیانی بووە بەڵام جارێك پێی نەگوتووە خۆشم ئەوێی

بەڵام هەر بەڕاست هۆکار چی بێت؟

تۆ بڵێی خۆشینەویست بووبێت. 

یان ڕقی لێی بووبێت. 

یاخود ژنەکە زۆر بڵێ بوو بێت بۆیە پیاوەکەش بێزار بووبێ. 

نەکا ژنەکە کێشەی لەگەڵ خەسوی هەبووبێ و بە پیاوەکە هەڵی ڕشتبێ.  

یان و یان و یان………

ئەی ئاخۆ ئەبێ هۆکار ئەمانە چی بێ؟

هاوسەران هەمیشە کێشەکانیان ڕوو  لە زیاد بوونە. 

ناتوانن بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 

زۆر جار بە خراپی باسی یەکتر ئەکەن.

زۆرێك لە هاوسەران بە یەکتر ناڵێن خۆشم ئەوێی.

نازانن چۆن هەستەکانیان بۆ یەکتر دەربڕن.

ئەمانە و چەندین کێشەی تر کەوا ژیانی هاوسەرگیری وێران ئەکەن و نایەڵن هاوسەران چێژ لە پەیوەندییەکەیان ببین. 

بەڵام ئاوات ئەکادیمی هاوسەرانی بیر نەچووە و بە ئاسانترین شێوە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە 

مامۆستا ئاوات نصراللە لە ڕێی کۆڕسی NLPی وڵام و چارەسەری هەموو ئەمانە و زیاتریش پێشکەش بە  هاوسەران ئەکات 

بەڵام بۆچی NLP؟!

چونکە لە ڕێی NLP ئەتوانی کەسایەتی خۆت و هاوسەرەکەت بزانیت. 

بەمەش بۆت دەرئەکەوێت چی ئەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی و چۆن وای لێ ئەکەیت زۆر خۆشی بوێیت. 

وە NLP وڵامی زۆرێك لەو پرسیارانە ئەداتەوە:

بۆچی هاوسەران ناتوانن لە یەکتر تێ بگەن؟ 

بۆچی هەمیشە توشی گرفت دێن؟ 

چۆن بە ئاسانترین شێوە کێشەکەیان چارەسەر ئەکەن؟ 

بۆچی زۆر جار کەسی سێیەم دێتە نێوان هاوسەران؟ 

بۆچی ناتوانن زۆر بە باشی یەکتر بناسن؟ 

بۆچی بۆ هەندێك هاوسەر وتنی وشەی (خۆشم ئەوێی) زۆر گرنگە؟

لەبەرچی گرنگە تۆ و هاوسەرەکەت هەمان کەسایەتیتان هەبێت؟

وڵامی ئەمانە و دەیان پرسیاری تر بە بەشداری کردن لەم خولە ناوازەیە دەست بخە. 

لەبەر چەند هۆکارێك پێویستە هەر ئێستا بڕیاری بەشداری کردن بدەیت؟ 

تاکوو کەسێکی دروست هەڵبژێری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. 

ژیانی هاوسەرگیریت ڕزگار بکەیت. 

دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت. 

کۆتای بە کێشەکانت بهێنیت. 

هاوسەرەکەت باشتر بناسی. 

چێژ ببینی لە وتنی وشەی خۆشم ئەوێی. 

تاکوو لە دوای مردنت هاوسەرەکەت بە خراپە باست نەکات. 

تاکوو دوای چل ساڵی تر نەلێیت تەنیا ژیانی خۆم بەفیڕۆدان. 

ئەم خولە بۆ کێییە؟!

هاوسەرە ئازیزەکان.

ڕاوێژکاران. 

ئەوانەی ئەیانەوێ ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری بژین.

ئەیانەوێ کێشە لێیان بە دوربێت.

ئەیانەوێ کەسێکی دروست بۆ هاوبەشی ژیانی خۆیان هەڵبژێرن.

کەسێ بیەوێت خۆشحاڵی میوانی ماڵەکەی بێت.

Categories
general

لایەنگیری کردار – Action Bias

لایەنگیری کردار – Action Bias

  • بۆچی پێمان وایە گەر ڕفتارێک بکەین باشترە لەوەی کە هیچ نەکەین؟
  • شەڕ لە بەتاڵی باشترە – ئەم قسەیەیە لە کوێوە هاتووە؟ ڕاستە؟

لایەنگیری کردار وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە……

لایەنگیری کردار  Action Bias  چییە؟

لایەنگیری کردار واتە مەیلی ئێمە بۆ ئەنجامدانی کارێک لە جێگەی ئەنجامنەدانی هیچ کارێک، زۆرینەی کاتیش پێمان وایە کە لە قازانجی خۆمانە. هەندێک کات وا هەست دەکەین کە ناچارکراوین بۆ ئەنجامدانی کارێک، لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەکمان نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ئەو کردارەی دەیکەین لە ئەنجامێکی باشترمان پێدەدات یاخود نا. خواستی ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی کارتێکەرەکان بە ڕفتارێک بە شێوەیەکی مەرجداربوو و ئۆتۆماتیکی، بەبێ بیرکردنەوەیەکی ئەقڵانی بۆ ئەو وەڵامدانەوەیە کە پشگیری ڕفتارەکە بکات. ئەمە ناو نراوە بە “لایەنگیری کردار”.

لە کوێدا ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

وێنای بکە تۆ گۆڵپارێزێکی، خۆت ئامادە دەکەیت بۆ ئەوەی پەنارتییەک بگریتەوە لە یارییەکی زۆر گرنگدا. بە ئەگەری زۆر هەوڵدەدەیت کە بەلای ڕاست یاخود بەلای چەپتدا خۆت هەڵبدەیت بۆ گرتنەوەی تۆپەکە، لە کاتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەگەر لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە بتوانیت تۆپەکە بگریت!

باشە چ شتێک تۆ ناچار دەکات کە خۆت هەڵبدەیتە لایەکی گۆڵەکە وەک لەوەی لە جێگەی خۆتدا بمێنیتەوە؟ ئەمە پێی دەوترێ “لایەنگیری کردار”، ئەمە باوەڕێکە کە پێت وایە ئەنجامدانی شتێک باشترە لەوەی کە هیچ نەکەیت. لەوانەیە وا بیربکەیتەوە “گەر من جوڵەیەک بکەم، دوایی وەڵامێکم دەبێت بۆ ئەوانەی کە دەڵێن نەتتوانییوە گۆڵەکە بگریتەوە بەوەی کە هیچ نەبێت هەوڵێکی خۆمداوە بۆ گرتنەوەی تۆپەکە، بەڵام گەر لە شوێنی خۆم نەجوڵێم، هیچ وەڵامێکم بۆیان پێنابێت، چونکە لە ڕاستیدا هیچ شتێکم ئەنجام نەداوە!”. لە کاتێکدا گەر بە جۆرێکی تر بیر لە بابەتەکە بکەینەوە، دەکرێ یاریزانەکە لێدانەکە بەرەو ناوڕاستی گۆڵەکە بێت و  بە ئەنجامنەدانی هیچ جوڵەیەک تۆ بتوانیت تۆپەکە بگریتەوە!

کاریگەریەکانی

هەمیشە پێشخستنی کردار لە پێش بێ کرداری، بەبێ بوونی هۆکارێک بۆ پشگیری کردن لەسەر ئەوە، دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی مامەڵەی هەڵە لەگەڵ بارەودۆخەکان بکەین. وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ زۆرکات لەژێر فشاردایە نەک لۆجیک. بەو پێیەی بڕیارێکە بەبێ ئەوەی هەموو زانیارییە ئەگەرییەکان لەبەرچاو بگیرێت، “لایەنگیری کردار” دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە بە ڕێڕەوێکی هەڵەدا بڕۆین.

لەناو کۆمەڵگەدا، ئێمە بێ کرداری یاخود ئەوەی کەسێک هیچ نەکات بە شتێکی هەڵە دەزانین، هەربۆیە بە جێبەجێکردنی “لایەنگیری کردار” زیاتر پشگیری لەو بیروباوەرە هەڵەیە دەکەین. ئەمەش  دەکرێت وەک ڕێڕەوێک دزە بکاتە ناو توانای بڕیاردانمانەوە و لاوازی بکات.

بۆچی ئەم باوەڕە هەیە؟

چەندین بیروباوەڕ و پەندی کۆن دەکرێت ببنە دەروازەیەک بۆ دروستبوونی ئەم لایەنگیرییە. هەندێک لەوانە: (شەیتان کار بۆ دەستی بێکار دەکات ) ( شەڕ لە بەتاڵی باشترە )، ئەمانە و چەندین شێوەی دیکە لە پەند هەیە کە بەپێی نەتەوەکان جیاوازی هەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆ هەمیشە شتێک بکەیت باشترە لەوەی کە هیچ نەکەیت. هەربۆیە هەندێک چەمک و بیروباوەڕی لە مێژیینە دەکرێت بووبنە هۆی سەرهەڵدانی ئەم لایەنگیرییەوە، بەڵام  لە ڕووی تیۆرییەەوە لە ساڵانی (٢٠٠٠) ئاماژەی پێکراوە. هێشتا چەندین باس هەیە لەم بابەتەدا کە بەتەواوەتی لێی تێنەگەیشتووین. سەرەڕای ئەو هەموو سنورداریانە، ئەو توێژینەوانەی لەسەری کراوە گەیشتووین بە هەندێک ڕاستی سەبارەت بەم لایەنگیرییە.

ئایا فێریبووین یاخود لە سروشتماندا هەیە؟

هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ڕفتاری ڕاستەوخۆ یاخود وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ کارتێکەرەکانی چواردەورمان، پێویست بووە بۆ ڕزگاربوون و مانەوەمان لە ژیان. هەربۆیە هەندێک دەڵێن کە ئەم مەیلە بۆ کردارکردن شتێکە لە سروشتماندا هەیە. لەو سەردەمەدا وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ کارتێکەرەکان شتێکی گونجاو بووە ئەویش بەهۆی ئەو ژینگەیەوە بووە کە تیایدا بووین.واتە دەتوانین بڵێین بەشێکی بەهۆی بەهێزکردنی ئەو پەرەسەندن و ئەزموونییەوەیە، کە وایکردووە کە کردار وەک ئامرازێک بۆ مانەوە سەیر بکەین.

هەمیشە لە قوتابخانە ئەو خوێندکارانەی کە بەژدارییان زۆرە لەلایەن ماموستاکانەوە خەڵات دەکرێن و ماموستاکان خۆشیاندەوێن لە بەرامبەر ئەو خوێندکارانەی کە بێدەنگن. خودی ئەم مۆدێلە لە ڕفتاری ماموستا بەرامبەر خوێندکار، وادەکات خوێندکار زیاتر بەژداربێت، تا وایلێدێت دەبێتە خوویەک ( لێرەدا مەبەستمان ئەو جۆرە لە بەشداریکردنەیە کە خوێندکار بەهۆی بنەمایەکی دروست یاخود وەڵامدانەوەیەکی دروست و پێویست بەشداردەکات لە چالاکییەکان کە زۆرکات دەبێتە هۆی شەرمەزاربوون و شکاندنەوەی خوێندکار).

تەنها خەڵاتکردن بۆ ئەنجامدانی کارێک، نەک تەنها دەبێتە خۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی “لایەنگیری کردار”. بەڵکو بۆ سزادانی بێ کردەوەش. لە یەکێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکات کە ئەو کەسانەی کە ئەزموونی ناخۆشیان لەگەڵ (بێ کرداری)یدا هەبووە، ئەگەری زیاتریان هەیە کە بەشداری لە “لایەنگیری کردار”دا بکەن. ئەمەش ئێمە ئاڕاستە دەکات کە هەوڵبدەین ڕفتار بکەین بۆ ئەوەی دووبارە ئەزموونی ئەو ناخۆشی و شکستانە نەکەینەوە. لەڕاستیدا ئەمە گرفتێکی گەورەیە  لە کاتێکدا پێویستە هیچ نەکەین و خۆمان مەرجدارکردبێت بەوەی کە دەبێت هەر ڕفتارێک ئەنجامبدەین.

  • NLP سودەکانی
  • بەرچاوڕونی سەبارەت بە  ئامانج و بەهاکانت.
  • زیاتر متمانە بەخۆبوون.
  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی.
  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵ ئازار و هەستیاری
  • شکاندنی ڕەفتار و  خووە خراپەکان .
  • پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزتر و تەندروستتر. 
  •  باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پێشکەشکردن .
  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا.
  • تێگەیشتن لە توانا و ستراتیژی و بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو. 
  • باشترکردنی ئەدای تیم و ڕێکخراوەیی . 
  • وزە و ئارامی زیاتر لە ژیاندا

ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە کردنەوەی کۆرسی NLP

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

تایبەتمەندییە کەسییەکان و لایەنگیری کردار

هەندێک کات مەیلی ئێمە بۆ ئەم لایەنگیرییەو لە هەستی کۆنتڕۆڵکردنەوە سەرچاوە دەگرێت. بە ئەنجامدانی شتێک، هەستی ئەوەمان بۆ دروست دەبێت کە ئێمە دەتوانین کارێک بکەین یاخود دەتوانین گۆڕانکارییەک دروست بکەین یاخود توانای کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکانمان هەیە. لە هەمان کاتدا، باوەڕمان وایە گەر ئێمە هیچ شتێک نەکەین واتە کۆڵمانداوە و ئەوەمان قبوڵکردووە کە ناتوانین هیچی دیکە لەوە زیاتر بکەین.

جگە لەوەش ئێمە بە گشتی ئەنجامدانی کار و ئاستی بەرهەمداریمان هاوتەریب کردووە. ئەوەش بەو مانایەی کە دەبینین کەسێک زۆر سەرقاڵە وا دەزانین زۆربەرهەمدارە، یاخود بۆ خودی خۆمان پێمان وایە گەر سەرقاڵبین واتە کەسێکی بەەرهەمدارترین چونکە کارانێکی زیاتر ئەنجام دەەدین.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

ڕاهێنان کردن لەسەر خۆپاراستن لە “لایەنگیری کردار” پێویستی بە دووبارە خۆفێرکردنەوە هەیە لەسەر وەڵامدانەوەکانمان بۆ کارتێکەرەکان لە بارودۆخە ناڕوونەکاندا. لە جێگەی ئەوەی ڕاستەوخۆ کاردانەوە بنوێنین بۆ کارتێکەر و وروژێنەرەکان، پێویستە ئێمە لێکەوتەکانی ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی ئەو کارە بگرینەبەرچاو، هەروەها وە هەڵسەنگاندنێکی ئەقڵانی بۆ جۆری وەڵامدانەوەکەمان بکەین و توانای خۆکۆنتڕۆڵکردمان ببەینە سەرەوە. ئەم هەنگاوانەش پێویستی پرۆسەیەکی درێژمەودا هەیە…..

  • سەرچاوەکان
  • Bar-Eli, M., Azar, O.H., Ritov, I.
  • , Keidar-Levin, Y., and Schein, G. (2007). “Action bias among elite soccer goalkeepers: The case of penalty kicks.” Journal of Economic Psychology. 28(5), 606-621. DOI: 10.1016/j.joep.2006.12.001
  • Patt, A, and Zeckhauser, R. (2000). “Action Bias and Environmental Decisions”. Journal of Risk and Uncertainty. 21(1), 45-72
  • Zeelenberg, M., van den Bos, K., van Dijk, E., and Pieters, R. (2002). “The Inaction Effect in the Psychology of Regret”. Journal of Personality and Social Psychology. 82(3), 314-327. DOI: 10.1037//0022-3514.82.3.314
  • Kiderman A, Ilan U, Gur I, Bdolah-Abram T, Brezis M. (2013). “Unexplained complaints in primary care: evidence of action bias”. Journal of Family Practice. 62(8), 408-413.

Categories
business

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

کاتێ سەیری ملیۆنێر و ملیاردێرەکانی جیهان ئەکەیت، ئەبینیت ئەوان زۆر بە سادەی دەستیان پێ کردووە و گەیشتوون بەو ئاستەی ئێستایان.

بۆیە لەوانەیە تۆش وا بیربکەیتەوە ئەگەر تۆش بە هەمان شێوە بزنسی خۆت دابمەزرێنی ئەوە سەرکەوتوو ئەبیت و پارە بەسەرت دا ئەبارێت.

بەڵام کاتێ دەست پێ ئەکەیت، تێ ئەگەیت کە شتەکان تەواو پێچەوانەن

نازانیت چۆن بزنسەکەت بەڕێوە ببەیت.

ناتوانیت کەسانی کارامە دابمەزرێنی.

نازانیت چۆن گەشە بە بزنسەکەت بدەیت و قازانجەکانت هەر بە بچووکی ئەمێننەوە.

قەرزاریت و ناتوانیت قەرزەکەت بدەیتەوە.

ئەبینیت ڕکابەرەکانت لە خۆت شارەزاتر و سەرکەوتووترن، کڕیار ئەڕواتە لای ئەوان و نایەت بۆ لای تۆ.

پێویستە بە بەردەوامی خۆت کار بکەیت و نازانیت کارەکان بە سیستەم بکەیت.

ناتوانیت پلانێکی ورد و تۆکمە دابنێیت.

ناتوانیت، ناتوانیت،……. هتد.

ئەرێ بەڕاست هۆکاری هەموو ئەمانە چیە؟!

جیم ڕان ئەڵێت(ئەگەر ناتوانیت شتێک بکەیت، ئەوە مانای ئەوەیە شتێک هەیە کە نایزانیت).

بەڵێ دامەزراندنی بزنسی خۆت یەکێکە لە هۆکارەکانی هەژار بوونت ئەگەر بە نەزانی و نەشارەزایەوە دەست پێ بکەیت.

سەرچاوەی هەموو شکستەکان، قەرزەکان، بەڕێوەبردنێکی خراپ، پلان و سیستەمێکی وێران، ستافێکی تەمبەڵ و کار دواخەر هەمووی لە نەزانینتەوە سەرهەڵئەدات.

لە کاتی ئێستاماندا بزنس زۆر لەوە ئاڵۆزتر و قورسترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە. لەبەر زۆری ڕێژەی ڕکابەرەکان، باردۆخی ئابوری و بازاڕ، گرانی نرخی شتومەک،… هتد.

بۆیە پێویستە هەر لە سەرەتاوە فێربیت کە کە چۆن بزنسەکەت دائەمەزرێنی؟ و بەردەوامی پێ ئەدەیت؟ وە هەروەها چۆنیش ڕێژەی قازانجی بەرز ئەکەیتەوە و گەشە ئەکات؟

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە.

کە خاوەنی ماستەرە لە بزنسی نێودەوڵەتی، وە هەروەها زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموون و شارەزای لەو بوارەدا.

ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە و هەر ئێستا بڕیاری بەشداریکردن بدە

بە بەشدارکردنیت لە کۆڕسی #بزنس_لیدەر چیت دەست ئەکەوێت؟

بزنس چییە؟ 

چۆن بزنسێکی سەرکەوتوو بنیاد دەنێی؟ 

چۆن ئەبی بە خاوەن کارێکی باش؟ 

چۆن ئەبی بە بەڕێوەبەرێکی باش؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ پارەکانت ئەکەیت؟ و بۆچی پێویستە لە پارە تێ بگەیت؟ 

چۆن تێچووەکان کەم ئەکەیتەوە و داهاتت زیاد ئەکەیت؟ 

چۆن کارمەند دائەمەزرێنی و پەرە بە تواناکانیان ئەدەیت؟ 

چۆن بارودۆخی ئێستات ئەگۆڕیت و بە بەردەوامی بەرەو باشتری ئەبیت؟ 

ئەو لێهاتووی و شارەزایانە کامانەن کە پێویستە وەك خاوەن کارێك بیان زانیت؟

پێویستیەکانی دروستکردن و گەشەدان بە بزنسەکەت کامانەن؟

دەیان بابەتی گرنگی تر کە بە بەشداری کرنت فێریان ئەبیت و لێیان سودمەند ئەبیت.

ئەو هەڵە گەورانە چین کە خاوەن کار و بزنسەکان ئەیکەن و پێویستە لێیان بە دوور بیت.

جگە لە خوێندنی زانیاری ورد دەربارەی بزنس بەشداربووان دوو کۆڕسی تریان بە دیاری پێ دەدرێت

کۆڕسی سەرچاوە مرۆیەکان.

کۆڕسی پەیوەندی کاریگەر.

بەشداری کردنت لەم کۆڕسە واتە گەورەترین وەبەر هێنان لە ژیانی خۆتدا.

دەتوانی لە ڕێی ئەم لینکانەوە زانیاری زیاتر بەدەست بهێنیت

Categories
memory

NLP ( Neuro linguistic programming )

NLP ( Neuro linguistic programming )

NLP 

  تێروانین و پڕۆسەیەکی فێرکارییە ، ڕێگەیەکە بۆ دەستخستنی شێوازەکانی ڕەفتار، لەلایەن کەسانی سەرکەوتووەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو .کۆمەڵە مۆدێلێکە وادەکات کەسەکان بگۆڕێن و خۆیان باشتر بناسن، سەرچاوەو ڕێگەی باشترت پێ دەناسێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وات لێ دەکات کێشەکان لە دیدگایەکی نوێترە وە ببینی  و چارەسەرێکی باشتری بۆ بدۆزیتەوە.

  مێژووی NLP

 لە سەرەتای حەفتاکانەوە دروست بووە.  ڕیچارد باندلەر کە ئەو کاتە خوێندکاری زانکۆی کالیفۆرنیا بوو لە سانتا کروز، چاوی بە جۆن گریندەر پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمانەوانی کەوت .

 گریندەر کە بە تایبەتی حەزی لە شێوازکانی فێرکردنی پێشکەوتووبوو ، زۆر بە خێرایی ئاگاداری کارەکانی باندلەر بوو ، وە بە ڕاوێژ لەگەڵیدا زنجیرەیەک خولی ئەنجامدا.

 سەرەتا ئەم خولانە زیاتر دۆخی تاقیکردنەوەی گرووپیان هەبوو .  بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ئەزموون و زانیارییەکانی باندلەر و گریندەر، بەشداربووان زیاتر و زیاتر گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات.  ئەمەش بووە هۆی هاوکاری نێوان باندلەر و گریندەر کە بەدرێژایی ئەو ساڵانە  نزیکتربن لەیەکتر  و قووڵتربن لەبابەتەکانیان .

 پێکەوە لێکۆڵینەوەیان لەو پرسیارە کرد کە بۆچی هەندێک لە چارەسەرە دەروونییە ناسراوەکان سەرکەوتنێکی زۆریان لە کارەکانیان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا بەدەستهێناوە و ئەم سەرکەوتنە لەسەر بنەمای چی بووە؟.  لە کاتێکدا لە هەمان کاتدا زۆر کەسی دیکە، کە هەمان نەخۆشیان بە هەمان شێواز  چارەسەر کردووە ، سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانەدی گۆڕانکاریی و چارەسەرکان.  گریمانە سەرەتاییەکەی باندلەر و گریندەر ئەوە بوو کە چارەسەرکەرانی دەروونی سەرکەوتوو لە کارەکانیاندا لەگەڵ خەڵکدا شێوازێکی هاوبەش یان هەمان شێواز و ڕەفتاریان  هەیە، ئەمەش وای لێکردن کە بتوانن بابەتێکی وەک NLP دابنێن و گەشەی پێبدەن. 

بەڕێوەبردنی سەرچاوەمرۆییەکان بە هێزی NLP

NLP  بۆچی بەکاردێت؟ 

بەکاردێت بۆ یارمەتی دانی خود بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت .

لە ڕێگەیەوە دەتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وات لێ دەکات هۆشیارتر و ئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوەی ئاستەنگەکان.

بۆ ئەم مەبەستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە کردنەوەی کۆرسی NLP

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

ئایا هەر کەسێک دەتوانێNLP فێرببێت؟

بەڵێ دەتوانێ قوتابی بێت یاخود لە هەر تەمەنێک  دەتوانێ فێرببێ و سودی لێ ببینێت.

لەچ بوارێک بەکاردێت ؟ 

تەندروستی، بزنس، پەروەردە،  پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان،  پزیشکی،  وەرزشی.  


NLP سودەکانی

  • بەرچاوڕونی سەبارەت بە  ئامانج و بەهاکانت.
  • زیاتر متمانە بەخۆبوون.
  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی.
  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵ ئازار و هەستیاری
  • شکاندنی ڕەفتار و  خووە خراپەکان .
  • پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزتر و تەندروستتر. 
  •  باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پێشکەشکردن .
  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا.
  • تێگەیشتن لە توانا و ستراتیژی و بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو. 
  • باشترکردنی ئەدای تیم و ڕێکخراوەیی . 
  • وزە و ئارامی زیاتر لە ژیاندا .

سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداری و هەستەکان 

 تا زیاتر بتوانین سەرکردایەتی باری سۆزداری خۆمان بکەین، زیاتر دەتوانین کاریگەریمان هەبێت، هەم بۆ خۆمان و هەم کەسانی تر.

دانانی ئاراستە و ئامانجەکانمان

 ڕوون بە دەربارەی ئەو ئاراستە و ئامانجەی کە دەتەوێت ، ئەگەرنا ئەگەری زۆرە  کە  لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە زۆر کاریگەریمان بکرێتە سەر  .

 ڕێکخستنی چوارچێوەکە 

 وتەیەکی کۆن هەیە، کە بۆ زۆربەی بوارەکانی ژیان دەگونجێت: هەرکەسێک یاساکان دابنێت، سەردەکەوێت.   NLP یارمەتیمان دەدات کەچۆن چوارچێوە یان یاساکان دابنێین؟  چۆن بزانین یاساکان چین؟    

  •  زاڵبوون بەسەر بیروباوەڕە سنووردارەکاندا.

 زۆر بیروباوەڕمان هەیە کە یارمەتیدەرمانە، بەڵام زۆر شت هەیە کە ڕێگری لەو شتانە دەکات کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین.

 NLP فێرت دەکات چۆن بیروباوەڕەکانی ئێستات لە چوارچێوەیەکدا دابڕێژیتەوە  کە دۆخی ژیانت بەو جۆرە بێت کە بە خواستی خۆتە . 

  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی

  NLP دەتوانێت تواناکانی سەرکردایەتیت پەرەپێبدات و  یارمەتی زیادکردنی ئەدای کار کردن و بەرەوپێش چوونت بدا.

  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

    خولەکانی NLP یارمەتیت دەدەن کە لە شێوازی بیرکردنەوەی ئێستات بکۆڵیتەوە و .پەرەی پێبدەیت ،

 ئەمەش بریتییە لە  داڕشتنەوەی بیرکردنەوەکانمان بە شێوەیەکی نائاگا و  دابەشکردن و بەش بەشکردنی کێشەیەک گۆڕینیان بۆ حاڵەتی ئەرێنی.

  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا

 دەتوانێت یارمەتیت بدات و زیاتر خۆڕاگر بیت ، دەتوانێت یارمەتیت بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسەکان و بارودۆخەکان و لە هەمووی گرنگتر هەستەکانی خۆت بە شێوەیەکی باشتر.

Categories
memory

NLP

NLP ( Neuro linguistic programming )

 NLP تێروانین و پڕۆسەیەکی فێرکارییە ، ڕێگەیەکە بۆ دەستخستنی شێوازەکانی ڕەفتار، لەلایەن کەسانی سەرکەوتووەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو .کۆمەڵە مۆدێلێکە وادەکات کەسەکان بگۆڕێن و خۆیان باشتر بناسن، سەرچاوەو ڕێگەی باشترت پێ دەناسێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وات لێ دەکات کێشەکان لە دیدگایەکی نوێترە وە ببینی  و چارەسەرێکی باشتری بۆ بدۆزیتەوە.

  مێژووی NLP

 لە سەرەتای حەفتاکانەوە دروست بووە.  ڕیچارد باندلەر کە ئەو کاتە خوێندکاری زانکۆی کالیفۆرنیا بوو لە سانتا کروز، چاوی بە جۆن گریندەر پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمانەوانی کەوت .

 گریندەر کە بە تایبەتی حەزی لە شێوازکانی فێرکردنی پێشکەوتووبوو ، زۆر بە خێرایی ئاگاداری کارەکانی باندلەر بوو ، وە بە ڕاوێژ لەگەڵیدا زنجیرەیەک خولی ئەنجامدا.

 سەرەتا ئەم خولانە زیاتر دۆخی تاقیکردنەوەی گرووپیان هەبوو .  بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ئەزموون و زانیارییەکانی باندلەر و گریندەر، بەشداربووان زیاتر و زیاتر گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات.  ئەمەش بووە هۆی هاوکاری نێوان باندلەر و گریندەر کە بەدرێژایی ئەو ساڵانە  نزیکتربن لەیەکتر  و قووڵتربن لەبابەتەکانیان .

 پێکەوە لێکۆڵینەوەیان لەو پرسیارە کرد کە بۆچی هەندێک لە چارەسەرە دەروونییە ناسراوەکان سەرکەوتنێکی زۆریان لە کارەکانیان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا بەدەستهێناوە و ئەم سەرکەوتنە لەسەر بنەمای چی بووە؟.  لە کاتێکدا لە هەمان کاتدا زۆر کەسی دیکە، کە هەمان نەخۆشیان بە هەمان شێواز  چارەسەر کردووە ، سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانەدی گۆڕانکاریی و چارەسەرکان.  گریمانە سەرەتاییەکەی باندلەر و گریندەر ئەوە بوو کە چارەسەرکەرانی دەروونی سەرکەوتوو لە کارەکانیاندا لەگەڵ خەڵکدا شێوازێکی هاوبەش یان هەمان شێواز و ڕەفتاریان  هەیە، ئەمەش وای لێکردن کە بتوانن بابەتێکی وەک NLP دابنێن و گەشەی پێبدەن.  

NLP  بۆچی بەکاردێت؟ 

بەکاردێت بۆ یارمەتی دانی خود بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت .

لە ڕێگەیەوە دەتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وات لێ دەکات هۆشیارتر و ئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوەی ئاستەنگەکان.

ئایا هەر کەسێک دەتوانێNLP فێرببێت؟

بەڵێ دەتوانێ قوتابی بێت یاخود لە هەر تەمەنێک  دەتوانێ فێرببێ و سودی لێ ببینێت.

لەچ بوارێک بەکاردێت ؟ 

تەندروستی، بزنس، پەروەردە،  پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان،  پزیشکی،  وەرزشی.  


NLP سودەکانی

  • بەرچاوڕونی سەبارەت بە  ئامانج و بەهاکانت.
  • زیاتر متمانە بەخۆبوون.
  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی.
  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵ ئازار و هەستیاری
  • شکاندنی ڕەفتار و  خووە خراپەکان .
  • پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزتر و تەندروستتر. 
  •  باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پێشکەشکردن .
  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا.
  • تێگەیشتن لە توانا و ستراتیژی و بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو. 
  • باشترکردنی ئەدای تیم و ڕێکخراوەیی . 
  • وزە و ئارامی زیاتر لە ژیاندا .
  • سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداری و هەستەکان 

 تا زیاتر بتوانین سەرکردایەتی باری سۆزداری خۆمان بکەین، زیاتر دەتوانین کاریگەریمان هەبێت، هەم بۆ خۆمان و هەم کەسانی تر.

  • دانانی ئاراستە و ئامانجەکانمان

 ڕوون بە دەربارەی ئەو ئاراستە و ئامانجەی کە دەتەوێت ، ئەگەرنا ئەگەری زۆرە  کە  لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە زۆر کاریگەریمان بکرێتە سەر  .

  •  ڕێکخستنی چوارچێوەکە 

 وتەیەکی کۆن هەیە، کە بۆ زۆربەی بوارەکانی ژیان دەگونجێت: هەرکەسێک یاساکان دابنێت، سەردەکەوێت.   NLP یارمەتیمان دەدات کەچۆن چوارچێوە یان یاساکان دابنێین؟  چۆن بزانین یاساکان چین؟    

  •  زاڵبوون بەسەر بیروباوەڕە سنووردارەکاندا.

 زۆر بیروباوەڕمان هەیە کە یارمەتیدەرمانە، بەڵام زۆر شت هەیە کە ڕێگری لەو شتانە دەکات کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین.

 NLP فێرت دەکات چۆن بیروباوەڕەکانی ئێستات لە چوارچێوەیەکدا دابڕێژیتەوە  کە دۆخی ژیانت بەو جۆرە بێت کە بە خواستی خۆتە . 

  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی

  NLP دەتوانێت تواناکانی سەرکردایەتیت پەرەپێبدات و  یارمەتی زیادکردنی ئەدای کار کردن و بەرەوپێش چوونت بدا.

  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

    خولەکانی NLP یارمەتیت دەدەن کە لە شێوازی بیرکردنەوەی ئێستات بکۆڵیتەوە و .پەرەی پێبدەیت ،  ئەمەش بریتییە لە  داڕشتنەوەی بیرکردنەوەکانمان بە شێوەیەکی نائاگا و  دابەشکردن و بەش بەشکردنی کێشەیەک گۆڕینیان بۆ حاڵەتی ئەرێنی.

  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا

 دەتوانێت یارمەتیت بدات و زیاتر خۆڕاگر بیت ، دەتوانێت یارمەتیت بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسەکان و بارودۆخەکان و لە هەمووی گرنگتر هەستەکانی خۆت بە شێوەیەکی باشتر.

لە ئێستادا ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی NLP زانیاری زیاتر لەم لینکانەوە وەربگرن

کێن ئەوانەی کەوا سود لەم کۆرسە دەبینن؟

هاوسەرە ئازیزەکان.

ڕاوێژکاران. 

ئەوانەی ئەیانەوێ ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری بژین.

ئەیانەوێ کێشە لێیان بە دوربێت.

ئەیانەوێ کەسێکی دروست بۆ هاوبەشی ژیانی خۆیان هەڵبژێرن.

کەسێ بیەوێت خۆشحاڵی میوانی ماڵەکەی بێت.

Categories
Uncategorized

چالاک کردنی مێشک

چالاک کردنی مێشک

چۆنییەتی چالاکترکردنی مێشک و بەهێزکردنی یادگە

باشترکردنی تەندروستی بەتایبەتی لایەنی جەستەییی کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێگای هەیە، هەرکەس ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر دەبێتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و تەندروست. بۆ نمونە یاری ئاسن، ماسولکەکان گەورە دەکات و لەشت بەهێز دەبێت. ئەگەر بەردەوام ڕاهێنان ئەنجام بدەیت، لەکاتی پیربونیش جەستەیەکی تەندروستت دەبێت.

هەر بەم شێوازەش کە جەستە بە ڕاهێنان بەهێز دەبێت، بەهەمان شێوەش مێشک دەتوانێ لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە بەهێزتر و باشتر ببێت.

هەرچەند ئەم بەراوردە ڕاست و سەلمێندراوە، بەڵام زۆربەی ئامۆژگارییەکان کەلەم ڕۆژەدا دەیخوێنیتەوە پێچەوانەکەی پێشنیار دەکەن، بۆ نمونە دەڵێن دڵەڕاوکێ کەم بکەرەوە، مێشکت هیلاک مەکە، مێشکت دوور بخەرەوە لە کاری قورس.
ئەمانە ئامۆژگاری زۆر باشن، دڵەڕاوکێ شتێکی باش نییە، بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی لێیپزینگ لەماوەی هەشت ساڵدا ئەنجامدرا، دەریخست کە زۆرکردن لە مێشکت بۆئەوەی کار لەسەر شتە قورسەکان بکات و کاری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت، وە بە ئاگاییەوە ئەنجامیان بدەیت، ڕێک وەک بەرزکردنەوەی قورساییە بۆ مێشک.

توێژینەوەکە لەسەر هەزارەها ژن و پیاو ئەنجامدرا و هەموویان هەمان چالاکی مێشکیان ئەنجامدا، بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەنگ و زمان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوریی، ئەوانەی ڕۆژانە ڕاهێنانیان بە مێشکیان دەکرد مێشکیان زیاتر بەرەو پێش دەچوو.

چۆن بەکارەکانی ڕۆژانەم مێشکم بەهێز بکەم؟

ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە چۆن لەمیانەی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەتدا مێشکت بەهێز بکەیت، وەڵامەکەی ئاسانە وەک چۆن ڕاهێنان بە لەشت دەکەیت بەهەمان شێوە دەتوانی بۆ مێشکیشت بیکەیت .

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ڕۆژانە پلانێکت بۆڕاهێنانکردن هەبێت، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کاری لەسەر بکەیت تا دەبێتە خوو، بۆئەوەی لەهەموو لایەنەکانی ژیانت جێبەجێی بکەیت.

ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ ئەوەی ڕاهێنانەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا جێبەجێ بکەیت:

لەسەر کار، سەرەتا ئیشە قورسەکان بکە، هەموو وزەی بەیانیانت لە ئیشە ڕۆتینی و ئاسانەکاندا بەسەر مەبە، لەبری ئەمەدا کارە قورس و مێشک ماندووکەرەکان تەواو بکە.

لە ماڵەوە دامەنیشە هەموو ڕۆژەکە تەماشای تەلەفزیۆن بکەیت، لەبری ئەوە هەوڵبدە کارێک بکەیت کە زیاتر مێشکتی تیا بەکار بهێنیت، بۆ نمونە یاری پازڵ بکە، شەترەنج بکە یان پلانی ڕێکخستنی ناوماڵەکەت دابنێ ئەمانە مێشکت بەتەندروستی دەهێڵنەوە.

لە پەیوەندییەکاندا ترست نەبێت لە مشتومڕکردن لەبارەی بابەتێکی قورس لەگەڵ هاوڕێکانت. باسکردنی ئەو بابەتانە مێشکت بەرەوپێشەوە دەبات و لەوانەیە پەیوەندییەکانیشت باشتربکات باس لە بیرۆکە گەورەکان و چۆنییەتی بەدیهێنانیان بکە .

ئاگاداری ڕێژەی دڵەڕاوکێ بە، بەڵام هەرگیز لە چاڵێنجە گەورەکان مەترسە،چونکە زانست سەلماندویەتی هەتا زیاتر ئەنجامیان بدەیت زیاتر چێژیان لێ دەبینی.

ئایا دەکرێت هەر یەک لەئێمە بگەین بەو ئاستەی کە دەمانەوێت ؟

هیچ شتێک مەحاڵ نییە لە خولی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە. ئێمە گەیشتوین بەو ڕاستییەی کە مرۆڤ هێندە بەتوانایە دەتوانێت هەر زانیارییەک دەیبیستێت لەبەری بکات، .

ئەوەی کە پێشتر بە مەحاڵ دانراوە، ئێستا ڕاستییە و ئێمە پێی گەیشتووین.

ئاوات ئەکادیمی تەنها بەرەوپێشچوونێکی کەمی مێشکت بۆ دەستەبەرناکات، گەرەنتی گۆڕانکارییەکی تەواوی توانا زەینییەکانت دەکات.
دەتوانیت هەموو جۆرە زانیارییەک بەبێ هیچ جۆرە سنوورێک بەیادبسپیریت. گرنگ نییە ئەو زانیارییەی کە لەبەری دەکەیت چییە، قورئان، کتێب، وشەی زمانێک، کتێبە پزیشکییەکان، یاسای بیرکاری یان وێنە و هێما. دەتوانیت تەکنیکەکانی یادگە بۆ لەبەرکردنی هەمووشتێک بەکار بهێنیت.

بەشداریکردنت لە خولی چالاککردنی مێشک و یادگە چیت پێدەبەخشێت؟


١: .بەدەستهێنانی توانایەکی پێشکەوتوو بۆ وێناکردن
٢: .یارمەتیدەرتە لە سەرنج خستنە سەر کارەکانت
٣: .چارەسەرکردنی کێشەکان، تەندروستی دەروونی و جەستەییت باشتر دەبێت، توانای گۆڕانکاری گەورەت دەبێت لە ژیانت و کەسایەتیتدا.

ئەمە ئەنجامێکی گەرەنتی کراوە بۆ هەموو کەسێک کە بەشداری دەکات وە بە رێکوپێکی خولەکە تەواو دەکات لە ئەکادیمیاکەماندا.

Categories
Uncategorized

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

ناسینی خۆت. 

دۆزینەوەی ناسنامەی خۆت. 

زانینی بەهاکانت. 

دۆزینەوەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانت. 

دیاریکردنی جۆری کەسایەتیت. 

دروستکردنی پەیوەندیێکی کاریگەر. 

دۆزینەوەی توانست و لێهاتووییەکانت. 

ئەمانە شتانێکی زۆر بەهادارن، چونکە  هەر کەسێک بیەوێت لە ژیاندا بەختەوەر بێت پێویستە بیانزانێت. 

بەڵام بۆ دۆزینەوەیان لەوانەیە پێویستیت بە دەیان کاتژمێر و چەندان ساڵ گەڕان هەبێت. 

بۆیە خۆشبەختانە ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی ڕێگاکەت بۆ کورت ئەکەینەوە و لە ڕێگەی خولێکی ١٦ کاتژمێری NLP تەواوی ئەو شتانەت پێ ئەبەخشین کەوا تۆ پێویستت پێیانە. 

کە ئەمەش بەرهەمی چەندان ساڵ ئەزموون و خوێندنەوەی مامۆستا ئاوات نصراللەیە لەو بوارەدا. 

زانستی NLP زیاتر لە چ بوارێکدا بەکاردێت؟ 

ئەگەر بێتوو زانستی NLP فێربیت ئەتوانیت لە چەندين بوار بەکاری بهێنی وەك: 

بواری بازرگانی: 

بۆ زیادکردنی فرۆش.

لە کاتی دانوستاندن و چاوپێکەوتنەکانت. 

بۆ پێشکەشکردنی سمینار. 

بواری تەندروست: 

بۆ دابەزاندنی کێش. 

بۆ تەرکدانی جگەرە. 

بۆ چارەسەرکردنی فۆبیا. 

بواری پزیشکی: 

بۆ ڕاوێژکاری بزیشکی. 

بۆ چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەکان. 

بواری پەروەردە:

بۆ ڕێگاکانی خوێندن و فێرکردن. 

بۆ ئەوی کاریگەر بیت. 

بۆ ئەوەی کەسێکی هاندەر و بە هێز بیت. 

بواری وەرزشی: 

بۆ دروستکردنی ڕاهێنانی ئەندێشەی.

هاندانی فکری. 

بۆ پەرەدان بە توانای وەرزشوانان.

بواری پەیوەندی:

چۆن خۆت خۆشەویست ئەکەیت؟ 

بۆ چارەسەرکردنی کێشە. 

بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکان. 

بۆ ڕاهێنەرایەتی. (تا ڕاهێنەرێکی کاریگەر بیت). 

لە خولی NLP چی ئەخوێندرێت؟ 

سەرچاوەکانی NLP: 

دامەزرێنەرانی NLP کێن؟ 

هۆکاری دروست بوونی NLP؟

گرنگی NLP لە ژیانی ئێمەدا. 

ژینگەی ناوەکی:

لێرەدا فێر ئەبیت کەو چۆن بتوانیت خۆت لە حاڵەتی ئێستا بگوازیتەوە بۆ حاڵەتی خوازراو(واتە ئەو شوێن و ئاستەی کەوا ئەتەوێت پێی بگەیت). 

پێشداوەریەکان: 

فێرئەبیت کەوا پێشبینیەکانت تا چ ڕادەیەک گرنگن بۆ بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانت. وە چۆن بڕیار لەسەر خۆت و ئامانجەکانت و تەنانەت کەسانی چواردەوریشت ئەدەیت؟ 

ئاستەکانی دەمار:

مرۆڤ لە شەش چین یاخود هەرێم بێکهاتووین کە لە ناوەوەی خۆمان دەست پێ ئەکەت تاکو ئەگاتە ژینگەی دەرەوەمان.

بە زانینی ئەم شەش چینە ئەتوانی بە تەواوەتی خۆت بناسیت و بزانیت خاڵە لاواز و بە هێزەکانت کامانەن و چ جۆرە کەسایەتیێکت هەیە. 

سەرەداوەکان:

دۆزینەوە و دەستکەوتنی سەرەداوەکان، ئەتوانیت بە ئاسانی بەکاریان بهێنی بۆ گەیشت بە سەرکەوتن و بەختەوەری. 

بنەماکانی سەرکەوتن:

لێرەشەوە بە بنەما گرنگەکانی سەرکەوتن ئاشنا ئەکرێی کە بۆ گەیشت بە ئامانجەکانت و سەرکەوتن لە ژیان و پیشەکەتدا پێویستت پێیانە. 

ئەمەوێ بیرت بهێنمەوە دوودڵ بوون و بیرکردنەوەی زۆر لە بەشداری کردنت لەم کۆڕسە ناوازەیە تەنها لە گەیشتنت بە ئامانجەکانت دوات دەخات. 

بۆیە هەر ئێستا بڕیار بدە و بەشدار بە تاوەکوو بتوانیت خێراتر خۆت بدۆزیتەوە و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت. 

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟ 

ئەو کەسانەی کەوا نازانن کێن؟! 

ئەو کەسانەی کەوا ئەیانەوێت بە ئامانجەکانیان بگەن. 

بۆ خاوەن کۆمپانیا و بزنسەکان. 

بۆ ڕاهێنەران. 

بۆ مامۆستایان. 

بۆ هاوسەران. 

هەر کەسێك کە بیەوێت ژیانێکی خۆشگوزەران بژیت

دەتوانن بەژداربن لە ڕێی ئەم لینکانەوە

Categories
general

تێڕامانێك لە پرۆسەی خوێندنەوەی مۆدێرن

تێڕامانێك لە پرۆسەی خوێندنەوەی مۆدێرن

ئاوات نەسروڵا

خوێندنەوە تەنها چالاكیەكی سادە نیە، بەڵكو پرۆسەیەكە و هەموو پرۆسەیەكیش لە سێبەشی سەرەكی هەیە كە بریتین لە: تێكردە ، پرۆسێس و دەرهاوێشتە. خوێندنەوەی سەردەمیانە بە دووی چارەسەری  زۆری زانیاری و كەمی كاتەوەیە، هەوڵەكان بەوئاقارەدا دەڕۆن كە چۆن بتوانین لە كەمترین كاتدا زۆرترین نوسراو بخوێنینەوە. بۆ نمونە فێربوونی تەكنیكەكانی خێراخوێندنەوە  (speed-reading) و خوێندنەوەی وێنەیی (Photo-reading) ، هەوڵێكی دیارنه بۆ ئەو مەبەستە. ئامانجی ئەم بابەتەم سەرەرای چارەسەری ئەم گرفتەی سەردەم،خستنەڕووی كۆمەڵێ رەهەندن لە پرۆسەی خوێندنەوەدا تاوەكو خوێنەر سەركەوتوو بێت لە خودی پرۆسەكەدا و  بە چۆنایەتیەكی بەرزەوە (High Quality)ئامانجی خوێندنەوەكەی بهێنێتەدی.

خوێندنەوەی ستراتیژی

ستراتیژی بوون لە هەرەباشترین خەسڵەتەكانی مرۆڤی ئامانجدارە، چونكە خاوەنی پلانە و پلانیش بە دیاری كردنی خەونێك دەست پێ دەكات لە ئایندەیەكی تاڕادەیەك دوور. جیاوازی ئەو خوێنەرانەی كە بەرهەمدارن بە تەنها بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە زیرەك و لێهاتوون و كاتی زۆریان بۆ خوێندنەوە تەرخان كردوە، بەڵكو لە سەروو هەموو فاكتەرەكانەوە،  ئەنجام خوازی  و چۆنیەتی خوێندنەوە وەهای لێ كردوون كە بە كۆمەڵێك دەرەنجامی گەورە بگەن.

ستراتیژی بوون ئەوەیە ئەنجامخواز بین و هەر لە سەرەتادا خوازیاری ئەنجامێك بین، كە بە كۆی پرۆسەی خوێندنەوە پێی دەگەین. نەك تەنها خوێندنەوەی نوسینێكی دیاری كراوی وەك پەرتوكێك.

خوێندنەوەی قووڵ 

زۆربەی خوێنەرانی كەم بەرهەم، هەڵمەتیان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین داتا و زانیاریە، لە ڕاستیدا وێڵبوون بە دوای داناییدا، هاندەری سەرەكی خوێنەرانی بەرهەمدارە. خوێنەری بەرهەمدار خوێنەرێكی ئامانج خوازە و  قووڵتر دەخوێنێتەوە، دەزانێت كە كەڵەكەكردنی زانیاری بە بێ قووڵبوونەوە، بەرهەمێكی بەرچاوی نابێت.

خوێنەر پێویستە هەر لە سەرەتاوە بۆ دەرەنجامێكی خوازراو و مەبەستێكی دیاری كراو بخوێنێتەوە. كۆمەڵێ نوسراو دیاری بكات، بۆ ئەوەی بیانخوێنێتەوە. هاوكات خوێنەر پێویستە بزانێت كە:  دیاری كردنی نوسین بە مەبەستی خوێندنەوە پرۆسەیەكی بەردەوامە. ناكرێت هەر لەسەرتاوە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات. بەڵكو دەبێ وەك ماسیگرێك ڕوبارەكەی دیاری بكات و پاشان بشتوانێت  لە گەڵ هەڵسەنگانی ڕووبارەكەدا شوێنی جۆراو جۆر لەسەر هەمان ڕووبار تاقیبكاتەوە بە مەبەستی گرتنی ماسی باشتر و زۆرتر.

یادگەیەكی باشتر 

كێشەی چارەسەرنەكراوی خوێنەر بە درێژایی مێژووی نوسین وەسوەسەی یادهێنانەوەی زانیاریەكانە. زۆر جار دەبیستین كە دەوترێت: “لەبەرئەوە ناخوێنمەوە كە بیرم دەچێتەوە.” بەڵێ لە راستیدا ئەگەر هەر بخوێنینەوە و هیچمان لەبیر نەمێنێت ئەمە كارەساتە. بەڵام باش وایە وردتر بڕوانین، بزانین، ئایا خوێندنەوە تەنها بۆ مەبەستی ئەوەیە كە زانیاری وەرگرین بە مەبەستی بەیادسپاردن؟ یان خوێندنەوە مەبەست و دەرئەنجامێكی گەورەتری هەیە.

پرۆسەی خوێندنەوە چەند كاریگەریەكی گەورە لە خوێنەردا بە جێ دەهێڵێت. یەكێكیان ئەوەیە كە كۆمەڵێ زانیاری پێویست بەیاد بسپێررێت، بەڵام لە هەمووی گرنگتر خوێندنەوە ئاستی توانا زەینیەكان بەرزدەكاتەوە. واتە خوێندنەوەی ئامانجدار و بەردەوام ئاستی ژیری و تێگەیشتن و بیركردنەوە و تەركیز باشتر دەكات. خوێنەرێكی ئاستبەرز بین بە زانیاریەكی كەمەوە، زۆر باشترە لەوەی ئاستمان نزمتربێت و زانیاری زۆرتر بزانین.

ڕێگای سەرەكی بۆ بەیادسپاردنی زانیاریەكان ئەوەیە خوێنەر هەوڵبدات هەستەكانی بئالۆسكێنێت (نوساندنێك بە تێوەئاڵاندنێكی چڕ و پڕەوە) بە بابەتەكەوە، بۆنموونە: بابەتەكە باس لە فەلسەفەیە، خوێنەریش ئەگەر لە بابەتەكەش بگات ناچارە كە كۆمەڵێ زانیاری بەباشی لەبیر بمێنێت. ئەگەر بێت و خوێنەر بۆ هەرسێ فەیلەسوف سوكرات و ئەفلاتون و ئەرستۆتڵ هەستەكانی نەئالۆسكاندبێت پێیانەوە، ئەوا دواتر پێ دەچێت زانیاریەكانی لەبیرنەمێنێت یان تێكەڵیان بكات.

ڕێگاکانی بەرەو پێشبردنی یادگە و تەندروستی مێشك..

لەم نمونەیەی خوارەوەدا زیاتر ڕوونی دەكەینەوە، كە چۆن خوێنەر دەتوانێت یادگەی باش بكات و زانیاریەكان بە یاد بسپێرێت:

لەبەشە جیاوازەكانی خوێندنەوەكەدا هاتوە كە:

 “سوكرات مامۆستای ئەفلاتوون بوو” 

“ئەفلاتون مامۆستای ئەرەستۆ بوو” 

“ئەرەستۆ بە مامۆستای یەكەم ناسراوە” 

“ئەفلاتوون نازناوی ژیریی داوە بە ئەرەستۆ” 

“ئەرەستۆ مامۆستای ئەسكەندەری مەكدۆنی بوو”

ئەرەستۆ بە درێژایی مێژوو، كاریگەری لەسەر كۆمەڵێك فەیلەسووفی گەورە هەبووە لەوانەش ( سپینۆزا، ئیبن روشد، ئیبن سینا، ئیبن هەیسەم، دیكارت،  هیگڵ، سەهرەوەردی، برتراند راسل، كانت، ڤۆڵتێر، فارابی، كارل پۆپەر و …هتد)

چۆنیەتی بەیادسپاردنی زانیاریەكان بە تایبەت ناوەكان:

“سوكرات مامۆستای ئەفلاتوون بوو”  خوێنەر پێویستە كەسێك بهێنێتە پێشچاوی كە لەیۆنانی كۆندا ژیاوە و بەردەوام خەریكی وانەوتنەوە و گفتوگۆ و مشتومڕە “سوكە سوكە”  لەسەر فەلسەفە كاردەكات و ( سوك + رات ) زۆر گرنكە سەرەتای ناوێك خەیاڵێكی بۆ بكەیت و وشەیەكی تر لە رستەیەكی سادەدا بەكاربهێنیت تاوەكو دواتر بیرت بكەوێتەوە . یان دەتوانی “سوكر” بەمانای شەكر لە خەیاڵەكەتدا بەكار بهێنێت و بهێنیتە پێشچاوت كە سوكە سوكە فەلسەفە ڕاڤە دەكات و پێ بە شەكردا دەنێت لێرەدا هەستی بینین و بەركەوتنت بەكارهێناوە و دەتوانی بهێنیتە مێشكت كە دەنگی گفتوگۆ و دەنگی خرمەخرمی شەكرەكەی ژێر پێی دەبیستیت. هەستی تامكردن بەكاربهێنە و واهەست بكە هەركات فەلسەفە دەخوێنیتەوە ناو دەمت شیرین دەبێت بە هۆی شەكرەكەی سوكراتەوە. بهێنە پێشچاوت كە قوتابیەكەی واتە ئەفلاتوون  شیرین نەبوو بەڵكو توون بوو ( ئەفلا+ توون) دەتوانی بۆ سەرەتای ناوەكەی واتە (ئەفلا) وشەی ئەفلامی بۆ بەكاربهێنیت وەك (ئەفلام كارتۆن) ئەفلا…تون بهێنەپێشچاوت كارەكتەرێكی كارتۆنیە و لە بیبەر دروست كراوە و توونە.

“ئەفلاتون مامۆستای ئەرەستۆبوو”  لێرەدا تام و بۆن و هەست و وێنەی بیبەری توون، یارمەتی دەرن تاوەكو هەستەكانت بە تەواوەتی بئاڵۆسكێن بە ئەفلاتوونەوە. وێنای بكە قوتابیە لە بیبەر دروستكراوەكە، ئەمجارە بووەتە مامۆستا و وانە بە زیرەكترین قوتابی دەڵێتەوە بە ناوی ئاراس و هەموو جارێ ئەفلاتوون بە ئەرەستۆ تڵ دەڵێت : ئاراس تۆی دڵ. 

” بە مامۆستای یەكەم ناسراوە” بەڵێ ئەم ئاراسە دڵی فەلسەفەیە و دەبێتە ئەو كەسەی پێی بوترێت “مامۆستای یەكەم”. لە بەر ئەوەی زۆر “ژیر” بووە.

ئەسكەندەری مەكدۆنی، وێنای بكە پیاوێكی مەزن بە دەنگێكی بەرز قسە دەكات و شمشێرێكی زۆر گەورەی بە دەستەوەیە، بە دەنگێكی بەرز دەبیستی كە كە بەرامبەر هەر كەسێك كە دەڵێت كارێك دەكەم دەڵێت: ” مەكە ئەوە دۆنیە و هەموو كارێ بۆمن وەك ئاو و دۆیە.” مەكە ئەوە دۆ نیە “مەكدۆنی ” نیت بیردەخاتەوە.

خوێنەری بەڕێز، مەرج نیە، ئەوەی دێتە مێشكی من، بۆ مێشكی تۆش گونجاو بێت. پێویستە هەوڵ بدەیت، لە زۆرترین زانیاری ڕابردووت كەڵك وەربگریت و پەنا بەریتە بەر هەر زانیاریەك كە دەكرێ پەیوەستی بكەیت بە زانیاریە نوێكەوە و تا دەتوانی هەستەكانی بینین و بیستن و هەستی بەركەوتن و تام و بۆن بەكاربهێنیت. لەسەرەتاوە ئەم شێوازە وادەردەكەوێت كاتی زۆری دەوێت، بەڵام پاش ماوەیەك دەتوانی زۆر بە خێرایی فەنتازیایەك دروست بكەیت و بچیتە نێو زانیاریەكانەوە. ئەم رێگایە پێ دەچێت گەمژانە دەربكەوێت، بەڵام خەڵكانی زیرەك، بەردەوام لە مێشكیاندا، خەیاڵی جۆراوجۆر دەكەن.  بە دەوروبەرەكانیان ناڵێن، چونكە پێیان شەرمە. ئەو كەسانەش كە هەمیشە كێشەی لەبیرچوونەوەیان هەیە، دەیانەوێت بە شێوەیەكی لۆژیكیانە، لە هەر زانیاریەك بڕوانن بەڵام  دواتر بێ هیوا دەبن كاتێك  دەزانن زانیاریەكانیان لەبیچووەتەوە. بۆئەوەی زانیاریەكمان لەبیربمێنێت پێویستە خەیاڵ و فەنتازیا دروست بكەین و زۆرترین هەستەكانمانی پێوە بئاڵۆسكێنین.خوێنەری بەرێز هەوڵ بدە بەوشێوەی كە لە سەرەوە روونمان كردوەتەوە ناوی ئەو  فەیلەسووفانەی ئاماژەمان پێكردن كە كاریگەربوون بە ئەرەستۆ بەیادبسپێریت.

خوێندنەوەی خێرا (speed-reading) 

خوێندنەوەی خێرا بیرۆكەیەكە كە بە راهێنان دەتوانی بە ماوەیەكی كەمتر زۆرترین نوسراو بخوێنیتەوە و هاوكات دەبێت بە شێوەیەك بێت كە ئاستی تێگەیشتنت دانەبەزێت. دەتوانیت لەوبارەوە بخوێنیتەوە یان بەشداری خولی جۆراوجۆر بكەیت. لێرەدا بەكورتی ئاماژە بە گرنگترینی خاڵی خێراخوێندنەوە دەكەم.

“ببینەو تێبگە و دەنگەكەی لە مێشكدا مەڵێرەوە.” ئەمە ناوەڕۆكی بیرۆكەی خێراخوێندنەوەیە، چونكە هۆكاری سەرەكی خاوخوێندنەوە ئەوەیە: ئێمە نوسراوەكان ئەگەر بە دەنگی بەرزیش نەخوێنینەوە لە مێشكماندا دەنگەكەی دەڵێین، ئەمە هۆكاری سەرەكی خاوخوێندنەوەیە. هەوڵبدە بە خێرایی پەنجەبخشێنیت بە دێڕەكانی نوسراوێكدا و هێندە خێرا پەنجەت تێپەڕبكەیت بە ژێر دێڕەكاندا كە لە هەردێڕێكدا دوو وشە تێگەیشتبیت بەبێ ئەوەی ئەو دوو وشەت گۆ كردبێت ئەمە یەكێكە لە ڕاهێنانەكانی خێراخوێندنەوە. ئەگەر چەند سەد لاپەڕە وەها لێبكەیت مێشكت ڕادێت كە تێبگات بەبێ ئەوەی وشەكان گۆبكات.

” زۆرترین ڕووبەری نوسراو ببینە” ئەمەش لەسەرەتاوە زۆر كارێكی دژوارە، بەڵام ڕاهێنانی جۆراو جۆر هەیە بۆ ئەم مەبەستە، تاوەكو خوێنەر بتوانێت خێرا چاوبخشێنێت بەسەر نوسراوەكاندا و هاوكات تێبگات.

خوێندنەوەی وێنەیی (Photo-reading)

لای توێژەران خوێندنەوەی وێنەیی جێگای گومانە و رەخنەی زۆری لێگیراوە، بەڕای من كێشەی خوێندنەوەی وێنەیی  ئەوەیە بانگەشەكانی گەورەن، بەڵام بنەماكان و تێڕوانینەكانی بۆ خوێندنەوە زۆر قوڵ و كاریگەرن. خێراخوێندنەوە یەكێكە لە قۆناغەكانی خوێندنەوەی وێنەیی. بۆ ئەوەی كەسێك لە بنەما و قۆناغەكانی خوێندنەوەی وێنەیی تێبگات پێویستە شارەزایی هەبێت لە خێرا خوێندنەوە (speed-reading)، بەرنامەڕێژی زمانی دەماری  (Neuro Linguistic Programing) و هیپنۆتیزم (Hypnosis). بە كورتی خوێندنەوەی وێنەیی بە گوێرەی پۆڵ شیڵی دامەزرێنەری  پێنج قۆناغە:

پێنج ئامۆژگاری بۆ خوێندنەوەیەکی خێراتر بەبێ ئەوەی کار لە تێگەیشتنت بکات

قۆناغی یەكەم: ئامادەسازی (prepare)

لە سەرەتای هەر خوێندنەوەیەكەوە پێویستە مێشك ئامادەبكرێت و تەركیزی بخاتە سەر ئامانجی خوێندنەوەكە و پرسیارێك بوروژێنێت كە مەبەست لە خوێندنەوەكە بە دەستهێنانی وەڵامەكەیەتی. ئەمەش بەم شێوەیە كە هێوركردنەوەیەكی خێرا واتە ریلاكسەیشنێك (خاوكردنەوەی ماسولكەكانی لەش و هەناسەدانی قوڵ و تەركیزكردن و ئارامیدان بە مێشك ) بكرێت و پرسیارەكە بوروژێنرێت و مەبەستەكە دیاری بكرێت.

قۆناغی دووەم: بینینی پێشوەخت (Preview) 

لەم قۆناغەدا خوێنەر چاوێكی خێرا بە پەرتوكەكەدا دەخشێنێت (Survey)و سەرنج دەداتە پێڕست و سەردێڕ و وێنە و كڵێشەكانی ناو كتێبەكە و تەواوی ئەو دێڕانەی كە بە تۆخ نوسراون یان خەتیان بە ژێردا هاتوە. پاشان وشە كلیلیەكان دیاری دەكات (Trigger words) دواتر بە خێرایی پێداچوونەوەیەك دەكات (review).

لە ڕێگەی ئەم کۆرسەوە دەتوانی تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت کۆرسی خێراخوێندنەوە

قۆناغی سێهەم: خوێندنەوەی وێنەیی (Photoread)

زۆر بە سادەیی بریتیە لەوەی خوێنەر بە خێرایی لاپەڕەكان هەڵدەداتەوە و تەنها تەماشای سپیایی لاپەڕەكان دەكات بەبێ ئەوەی سەرنجی نوسینەكان بدات تاوەكو نائاگای خۆی (نەست)ی ئەو نوسینانە وەرگرێت. بەڵام دەبێت پێشوەخت حاڵەتێكی ئامادەیی بۆ فێربوونی خێرا بڕەخسێنرێت. لەلایەك ئەمە جێگای گاڵتەجاریە بۆ ئەوانەی نەشارەزان لە حاڵەتی هیپنۆتیزم و چاوەڕێی دەرەنجامی خێرا و بەرچاون لەم جۆرە خوێندنەوەیە.

پێویستە خوێنەر ئەگەر ئەمڕۆ بڕیاری خوێندنەوەی كتێبێكی دا بۆ سبەی، ئەوا هەر ئەمڕۆ و لە چەند خولەكێكیدا قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێهەم جێبەجێبكات بۆ ئەوەی ئامانجی خوێندنەوەكە بێتە دی. ئامانجی خوێندنەوەش بەوە دێتە دی كە مێشكی كەسێك بە تەواوەتی ئامادەباشی هەبێت بۆ خوێندنەوەی بابەتێك. ئەمەش كاتێك دێتە دی كە نائاگای كەسەكە پێشتر ئەو زانیاریانەی هەرس كردبێت. 

قۆناغی چوارەم: چالاكسازی (Activate)

لەم قۆناغەدا چەند كارێك دەكرێت كە گرنگترینیان دروستكردنی نەخشەیەكی زەینیە (Mind map) بۆ ئەو نوسینە. تاوەكو بە دروستكردنی ئێسكەپەیكەرێك بۆ نوسینەكە ئاسانكاری بكەین بۆ مێشكمان. پێویست ناكات ئەم نەخشەیە ئێسكەپەیكەرێك بێت بۆ هەموو لەشی نوسراوەكە بەڵكو دەكرێت تەنها ئەو بەشانە یان ئەو زانیاریانە بگرێتەوە كە بۆ خوێنەر گرنگن.

قۆناغی پێنجەم و كۆتایی: خێرا خوێندنەوە (Rapidread)

لەپێش ئەم قۆناغەوە نوسەر شارەزایی تەواوی هەیە سەبارەت بە پەرتوكەكە بەلام هێشتا زۆرینەشی نەخوێندوەتەوە. لەم قۆناغەدا خوێنەر بە شارەزایەك لە بە ئاگابوونی لە كتێبەكەو بە هەستێكی تایبەت كەلە نائاگایەوە سەرچاوەی گرتوە بڕیار دەدات كە چ بەشێك لە كتێبەكە بە خێرایی بخوێنێتەوە. پێدەچێت خوێنەر گەیشتبێتە ئەو باوەڕەی كە هییچ پێویست ناكات ئەو پەرتوكە بخوێنێتەوە یان بە پێچەوانەوە پێ دەچێت بڕیار بدات بەشێكی دیاری كراو یان هەموو نوسراوەكە بخوێنێتەوە. گرنگ ئەوەیە ئێستا شارەزاییەكی وردی هەیە سەبارەت بە كتێبەكە و وەك خوێنەرێك نیە كەلەسەر بنەمای ناونیشان یان نوسەر بڕیاربدات بەڵكو لەسەر بنەمای ئەنجامخوازی و هێنانەدی مەبەستەكەی ئەو كارەدەكات.

تێڕوانینێك بۆ خوێندنەوەی وێنەیی: ئەو ئاستەفیكریەی لە پاش دەساڵ خوێندنەوە بەدەستمان هێناوە لە ئەنجامی  خوێندنەوەی 100 كتێبدا دەكرا بە سێ ساڵ پێی بگەین ئەگەر شێوازی خوێندنەوەی وێنەییمان بەكار بهێنایە!!  چۆن؟  چونكە پاش دەساڵ پێ دەچێت ناوی تەنانەت هەندێ لەو كتێبانەمان لەبیر نەمابێت كە لە چەند ساڵی رابردوودا خوێندوونمانەتەوە.  بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو ڕۆڵە گەورەیە بوو كە ئەو 100 پەرتوكە لە بونیادی ژیری ئێمەدا گێڕایان. ئێستا كەسمان چاوەڕێی ئەوەناكەین وردەكاری زانیاریەكانی نێو ئەو پەرتووكانەمان بیرمابێت. بەڵێ دەكرا لە بری 100 كتێب كە لە بەرگ بۆ بەرگ خوێندوونمانەتەوە لە ماوەی دە ساڵدا، خوێندنەوەی وێنەییمان بۆ 400 كتێب بكردایە لە ماوەی 3 ساڵدا. بەڕای من توێژینەوەكان لەسەر خوێندنەوەی وێنەیی كەموكوڕیان زۆر تێدایە و گرفتیان ئەوەیە دەیانەوێت ئەنجامێكی بەرچاو لە ماوەی چەند خولەك و كاتژمێرێكدا بەدەست بهێنرێت. بەڵام بەو شێوەیەی كە باسم كرد لە پاش تێپەربوونی ساڵێك یان زیاتر پێدەچێت دەرەنجامەكان هەمان دەرەنجام بێت كە بە خوێندنەوەی بەرگ بۆ بەرگ لە ماوەیەكی زۆردا بە دەستهێنرابێت. لە كاتێكدا خوێندنەوەی وێنەی ڕێگر نیە لەوەی كتێبێك بەرگ بۆ بەرگ بخوێنرێتەوە. بەڵام ئەگەر زۆرە ئەگەر شارەزابین لە كتێبێكدا هەر خۆمان بڕیاری ئەوە بدەین كە هەندێكی نەخوێنینەوە. كەواتە لە بری ئەوەی هەندێكی ناخوێنینەوە دەتوانین خوێندنەوەی وێنەیی بۆ كتێبێكی تر بكەین.

ماوەی خوێندنەوە 

زۆركەس بیرلەوە دەكەنەوە كە بە كاتژمێرێك چەند لاپەڕە بخوێننەوە بەڵام لە كۆی پرۆسەكە بیرلەوە ناكەنەوە كە پاش خوێندنەوەكە مێشكیان چەندە ماوەی پێویستە تا بە شێوەی نائاگا زانیاریەكان بترشێنێت ( هەروەك چۆن بەرسیلە بۆ ماوەیەك دەبێ دابنرێت تاوەكو دەبێتە سركە یان چۆن ترێ ماوەی پێویستە تا دەبێتە شەراب).  بەڵێ، مێشكی ئێمە پێویستی بە ماوەیەكی دیاری كراو هەیە لە پێش خوێندنەوە و پاش خوێندنەوە، ئەو ماوەیە دابینكاریەكی زۆر باشە بۆ هەڵێنجانی بیرۆكە و زانیاریەكان لە لایەن خوێنەرەوە.

ماوەی پێش خوێندنەوە : واباشە ئەگەر بڕیاری خوێندنەوەی پەرتوكێكمان دا چ لەكاتی كڕین یان رۆژانە پێش كاتی دیاری كراو بۆ خوێندنەوەی جار جارە سەرنجی بەرگ  و پێڕست و سەربابەتەكان بدەین و جار جارە چاومان بە چەند دێڕێك دەكەوێت كە جێگای سەرنجن بۆ هەندێ دێڕی بخوێنینەوە ئەگەر بۆ ماوەی تەنها چوارخولەكیش بووە. ئەم كارە نائاگامان دەخاتە كار بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكات. ئەگەر نائاگا بەرامبەر بە بابەتێك هەستەوەرببێت تەنانەت لە كاتی خواردن و خەوتن و وەرزش و كاری رۆژانەشدا سەرقاڵی پرۆسێسی هەر زانیاری و تێگەیشتن و یادەوەریەكمان دەبێت، كە پەیوەندی پێوە هەیە. ئەمە ڕازێكە كە خوێنەرانی ئارەزوومەند سوودمەند دەبن لە خوێندنەوەكەیان و خوێندكاران بۆ پرۆگرامێكی ناچاری خوێندنەكەیان لێی بێبەشن و دواتریش بە دژواری و لە هەمان كاتدا بەكرچوكاڵی دەتوانن زانیارەكان پرۆسێس بكەن.

ماوەی پاش خوێندنەوە : ئەگەر كەسێك لە ماوەیەكی دیاری كراودا بڕێكی دیاری كراو لە پەرتووك لەسەر بابەتێك بخوێنێتەوە و دواتر راستەوخۆ لەوبارەوە قسەبكات و شارەزاییە نوێكەی بخاتە ڕوو، دەبینیت زانیاری و بیركردنەوەكانی ڕووكەش و سەرەتایی  و بێ ناوەڕۆكن لە چاو كەسی دووەم  كە پاش ئەو خوێندنەوەیە ماوەی چەند مانگێك تێپەڕیوە و بەڵام هەر بابەتەكە جێگای بایەخیەتی ئەگەر چی كەسی دووەم پێدەچێَت زۆرێك لە زانیاریەكانی لەبیرچووبێتەوە.

لێرەدا باش وایە تا پێمان دەكرێت زۆرترین بابەتی نوسراومان لە بوارێكی دیاریكراودا بینیبێت و كۆمەڵێكی زۆر پێویست لەو بابەتانەمان خوێندبێتەوە و دواتر بۆ ماوەیەك لێی داببڕێین و پاشان بە خوێندنەوەی سەرچاوەیەكی تر لەو بوارەدا پێداچوونەوەیەك ئەنجام بدەین. ئەوكات بۆ مان دەردەكەوێت كەمێشكمان باشتر زانیاریەكان وەردەگرێت و باشتر لێیان تێدەگات و بەیادیان دەسپێرێت. 

چۆنیەتی خوێندنەوە 

خوێندنەوە وەك لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێكرد پێویستە ستراتیژی و قووڵ و ئامانجدار بێت. پاشان زۆرترین جۆری نوسراومان لەوبارەوە بینیبێت و چاومان پێدا خشاندبن و گرنگترین و باشترینی ئەو نوسینانەمان خوێندبێتەوە. دواتر ماوەیەك پشوومان دابێت بە مێشكمان تاوەكوو زانیاریەكانی ترشاندبێت و ئامادەی كردبن بۆ هەڵێنجانێكی ورد و قووڵ.

تەكنیكێك لە چۆنایەتی خوێندنەوەدا كە زۆر لێی سوودمەند بووم ئەوەیە لە بوارێكی دیاری كرداودا لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیاری وەربگرە و بخوێنەرەوە ئەگەر ڕووبەڕووی بابەتێك بوویتەوە كە دژوار بوو پێویست ناكات كاتی خۆت بەزایەبدەیت و ڕووبەڕووی ببیتەوە و وازنەهێنیت تا تێدەگەیت بەڵكو بە خێرایی بەسەریدا بڕۆ و ئەگەر ئەو بابەتە لەو بوارەدا زۆر جێگای بایەخ بێت ئەوا لە نوسراوەكانی داهاتوودا دێتەوە بەردەستت. یەكەم خاڵی گرنگ ئەوەیە پێ دەچێت ئەو نوسەرە بەشێوەیەك لەبارەی ئەو بابەتەوە نوسیبێتی كە لەگەل جۆری كەسایەتی تۆ و ستایڵی فێربوون و كاركردنی مێشكت نەگونجێت یان ئەو بابەتە بۆ تۆ زۆر نوێیە و مێشكی تۆ لە یەكەم جاردا ناتوانێت بە باشی كاری لەسەر بكات هەروەها ئەوەشت لە بیر بێت تۆ هێشتا دڵنیانیت لە گرنگی ئەو بابەتە. كەواتە بە ئارامی و دوور لە بێزاری بەردەوام بە لە خوێندنەوە.

چەندایەتی خوێندنەوە 

بە دڵنیایی چەندایەتیش لە پاش چۆنایەتیەوە جێگای بایەخە. باشترین كارێك كە بە درێژایی خوێندنەوە بیكەیت ئەوەیە كە هەمیشە بیرت لای ئەوە هەبێت كات سنوردارە و هەرگیز كات بەشی پێویست نیە. هەربۆیە خوێندنەوەی پەرتوكێكی دیاریكراو وەك هەر كارێكی تر ئەگەر كاتێكی كەمی بۆ دیاری بكەین كەمتر تووشی بیربڵاوی دەبیت. كەسانێك هەن خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزن و لەسەر بوارێكی دیاریكراو بە دەیان پەرتووكی گەورە دیاری دەكەن بۆ خوێندنەوە. ئەمە خوویەكی زۆر باشە بەتایبەت بۆ ئەوانەی كەلە بوارێكدا پسپۆڕن یان دەیانەوێت لەو بارەوە بنوسن، كۆرسێ پێشكەش بكەن یان سیمینارێك.

بە چ زمانێك بخوێنینەوە 

لە هەر بوارێكدا زمان رۆڵی سەرەكی دەبینێت. خوێنەر پێویستە بەردەوام هەوڵبدات شارەزایی لە زماندا پەیدا بكات. ئامرازی دەستی خوێنەر ئەو تێكستەیە كە هەر دەبێ بە زمانێك نوسرابێت. بە داخەوە كەسانێك هەن لە زمانی دایكیاندا باش شارەزانین  ئەمە جۆرێكە لە كەموكوڕی كە دواتر لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە ئەگەر چی دواتر سەرچاوەی خوێندنەوەیان بە زمانێكی بیانی بێت كە دەیزانن. بۆ ئەم مەبەستە خوێنەر هەمیشە پێویستە شارەزایی لە زمانی دایكیدا باشتر بكات چونكە بەڵگە نەویستە هەرگیز زمانی بیانی نابێتە زمانی دایك. 

فێربوونی زمانی بیانی گرنگییەكی زۆر گەورەی هەیە تاوەكو خوێنەر باشتر تێبگات بۆ نمونە خوێنەرێكی كورد كە زمانەكانی فارسی و توركی و عەرەبی دەزانێت لە زۆرێك لە نوسینە كوردیەكانی  كۆن و نوێ دەتوانێ باشتر سەری لێدەربكات.هەروەها هەندی بوار بە زمانێكی دیاری كراو نوسینی باشترمان وەچنگ دەكەوێت وەك لە بواری زانستە جۆربەجۆرەكاندا بە زمانی ئینگلیزی نوسراوی باشترمان دەست دەكەوێت تاوەكو بە زمانی فارسی یان لە بارەی ئاین  بە تایبەت ئاینی ئیسلام  یان یاسا بە زمانی عەرەبی دەتوانین باشتر سەرچاوەمان بەدەستبخەین و بخوێنینەوە.

خاڵێكی تر هەروەك چۆن لە خوێندنەوەی بابەتێكی دیاری كراو دا ئەگەر نوسراوی جیاوازی چەند نوسەرێك بخوێنینەوە رێمان دەكەوێت رێگای ئاسان بۆ بابەتە دژوارەكانی هەر بەو شێوەیەش ئەگەر بە چەند زمانێك بابەتێكی دیاریكراو بخوێنینەوە قوڵتر و باشتر تێدەگەین.

Categories
Religion

پێشەوا ئیمامی مسلم

پێشەوا ئیمامی مسلم

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان


پێشەوا ئیمامی مسلم ( 204 -261 ) ك


ئیمامی موسلیم یەكێكە لە پێشەوایانی فەرموودەناسان و خاوەنی كتێبی (الصحیح)ە كە لە پاش (صحیح البخاری) دێت لای زۆربەی زانایان , بەلآم كەمێك لە زانایان وەك زانایانی رۆژئاوا (المغاربە) و أبو علی النیسابوری (صحیح مسلم) پێش دەخەن , أبو علی النیسابوری دەڵێت : لە ژێر سێبەری ئاسماندا هیچ كتێبێك نییە لە فەرموودەناسیدا لە صحیح مسلم راستتر بێت .
ناو و رەچەڵەكی و لەدایكبوونی :
ناوی ئەم پێشەوا مەزن و گەورە و پایەدارە (ابو الحسین) , (مسلم )ی كوڕی (الحجاج) ی كوڕی (مسلم) كوڕی (ورد) ی كوڕی (كوشاذ) القشیری النیسابوری ) یە لە ساڵی (204) كۆچی لە ( قشیر ) لە (نیسابور) لەدایكبوە كە دەكەوێتە ناوچەی خوراسانەوە , (القُشَیْری ) : ئەم نەسەبە دەگەڕێتەوە بۆ (قشیر) كوڕی (كعب) ی كوڕی (ربیعە)ی كوڕی (عامر)ی كوڕی (صعصعە) كە قەبیلەیەكی گەورەیە و زۆر لە زانایان سەر بەو قەبیلەیەن خۆیان بە ئەوانەوە دەناسێنن لەوانە ئیمامی مسلم , ئەم نەسەبەی ئیمامی مسلم نەسەبی ( اصل)ە هەر لە نیسابور نیشتەجێ بوە لە خوراسان . كابرایەكی بالآ بەرز بوە و لێواری عەمامەكەی شۆر دەكردەوە بە نێو شانیدا .


گەڕان بە دوای زانست و گوێگرتن لە فەرموودە :


لە ساڵی 218 ك ئیمامی موسلیم دەستی كردوە بە گوێگرتن لە فەرموودە لە (یحیى ی كوڕی یحیى التمیمی) , ئەوە بە یەكەم گوێگرتن دێتە ژماردن , هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە شوێن زانست و فەرموودەدا گەڕاوە وە لەو پێناوەدا سەردانی زۆربەی فەرموودەناسانی ولآتانی كردوە سەردانی حیجاز و شام و خوراسان و الری و عیراق و مەككە و مەدینە و میسر ی كردوە . لە ساڵی 220 ك چوە بۆ حەج هێشتا مووی لێنەهاتبوو .
مامۆستاكانی :
لە مەككە گوێبیستی (القعنبی) بوو كە بە گەورەترین مامۆستای دادەنرێت و لە شاری (كوفە) گوێبیستی (أحمد ی كوڕی یونس) بوە پاشان گەڕاوەتەوە نیشتمانەكەی خۆی , پاش چەند ساڵێك سەفەری كردوە بۆ شارەكان و بە زۆری لای (علی كوڕی الجعد) دانیشتوە بەلآم لە (صحیح)ەكەیدا هیچ فەرمودەی لێ نەگێڕاوەتەوە . ژمارەی مامۆستاكانی 220 مامۆستا زیاتر بوە لەوانە مامۆستایانی ئەو شارانەی كە باسمان كرد و وەكو ( احمد بن حنبل و اسحاق بن راهویە و یحیى بن معین و بوخاری و الدارمی و ابن حمید ) و هەروەها مامۆستاكانی ئیمامی بوخاری .
لێرەدا – بە پشتیوانی خوا – ناوی دە مامۆستا دەهێنن كە ئیمامی موسلیم لە هەموو كەسێك زیاتر فەموودەی لێیان گێڕاوەتەوە لەوانە :
أبو بكر ابن أبی شیبە و أبو خیثمە زهیر بن حرب و محمد بن المثنى(الزمن) و قتیبە بن سعید و محمد بن عبدالله بن نمیر و أبو كریب محمد بن العلاء ابن كریب و محمد بن بشار(بندار) و محمد بن رافع النیسابوری و محمد بن حاتم (السمین) و علی بن حجر السعدی .
ئیمامی بوخاری لە هەموو ئەو مامۆستایانەوە فەرموودەی گێڕاوەتەوە تەنها لە محمد بن حاتم نەبێت كە هیچ فەرموودەیەكی لێنەگێڕاوەتەوە .
پێشەوا ابن الصلاح الشهرزوری دەڵێت : هەرچەندە (مسلم) زانیارییەكی زۆری لە بوخاری یەوە وەرگرتوە بەلآم بەشداری ئەو دەكات لە زۆربەی مامۆستاكانیدا ) واتە : زۆربەی مامۆستاكانی بوخاری مامۆستای موسلیم بوە .
هەروەها ئیمامی بوخاری بە دیارترین مامۆستای ئیمامی موسلیم دادەنرێت و زۆر سوودی لێوەرگرتوە و شوێن پێی ئەوی هەڵكردوە لە وەرگرتن و گواستنەوەی فەرموودەدا .
زۆر جار ئیمامی (مسلم) دەهات بۆ لای ئیمامی بوخاری و نێو چاوانی ماچ دەكرد و دەیفەرموو:- لێم گەڕێن با هەردوو پێت ماچ بكەم ئەی مامۆستای مامۆستاكان و گەورەی فەرموودەناسان و پزیشكی فەرموودە لە (علل) ەكانیدا .
كاتێ ئیمامی بوخاری سەردانی نیسابوری كرد ئیمامی موسلیم بوو بە یەكێ لە قوتابیەكانی و لێی جیا نەبوەوە و بە جێی نەدەهێشت و لە زانستەكانی ئەو سوود مەند بوو , رێگاكەی ئەوی گرتە بەر و زۆر بەرگری لە خۆی و بۆچوونەكانی دەكرد تەنانەت لە پێناوی ئەودا وازی لە مامۆستاكەی خۆی كە ( محمد ی كوڕی یحیى الذهلی) بوو هێنا چونكە رۆژێكیان (الذهلی) لە مەجلیسەكەی خۆیدا -كە ئیمامی موسلیمیش ئامادە بوو- گوتی :- هەر كەسێ بۆچوونی وەكو بوخاری یە دەربارەی مەسەلەی ( اللفظ بالقرآن ) با هەستێت و مەجلیسەكەمان بە جێبهێڵێ , بۆیە یەكسەر ئیمامی موسلیم هەستا و گەڕایەوە بۆ ماڵەكەی خۆی , هەر فەرموودەیەكی لە (الذهلی) یەوە كۆ كردبوەوە هەمووی كۆ كردەوەو گەڕانییەوە بۆ (الذهلی) و چیتر فەرموودەی لە ئەوەوە نەگێرایەوە نە لە (صحیح)ەكەیدا و نە لە كتێبێكی تردا كۆمەڵێكی زۆر لە فەرموودەناسان فەرموودەیان لە ئیمامی ( موسلیم) ەوە گێڕاوەتەوە كە تیایاندا پێشەوا بوون لەو سەردەمەدا هەندێكیان هاوەڵی خۆی بوون لەوانە ( أبو حاتم الرازی )و ( موسا ی كوڕی هارون ) و ( أحمد ی كوڕی سلمە ) و ( الترمذی ) و چەندانی تر , زانایان یەكدەنگن لە سەر ئەوەی كە موسلیم پێشەوایەكی پایەبەرز و بەڕێزە و لە بوراەكەی خۆی دا لێهاتوو بووەو پێش كەوتوە بەڵگەیشمان لە سەر ئەوە كتێبەكەیەتی كە بە (صحیح مسلم ) ناسراوە

قوتابییەكانی :


ئیمامی موسلیم چەندەها قوتابی هەبوە كە زۆربەیان لە زانایان و فەرموودەناسان و ناودارانن هەندێك لەوانەی كە فەرموودەیان لێگێڕاوەتەوە قوتابی خۆی بوونە , لە قوتابییە ناودارەكانی : (أبو الفضل أحمد بن سلمە و ابراهیم بن أبی طالب و أبو عمرو الخفاف و حسین بن محمد القبانی و أبو عمرو المستملی و صالح بن محمد الحافظ و علی بن الحسن الهلالی و محمد بن عبدالوهاب الفراء -كە ئەو دوانە مامۆستای بوونە – هەروەها علی بن الحسین بن الجنید و ابن خزیمە و ابن صاعد …هتد
ئیمامی الترمذی تەنها یەك فەرمودەی لێگێراوەتەوە لە (جامع)ەكەیدا .
چەند نمونەیەك لە قسەی زانایان دەربارەی ئیمامی موسلیم :
هەردوو زانای بە ناوبانگ أبو زرعە و أبو حاتم ئیمامی موسلمیان پێش دەخەست بە سەر هەموو زانایانی سەردەمی خۆیدا لە زانیاری دەربارەی فەرموودەی راست و دروست .
جارێكیان اسحاق ی كوڕی منصور بە ئیمامی مسلم دەڵێت : لەخەیر و چاكە بێبەش نابین تا خوای گەورە تۆ بۆ موسڵمانان بهێڵێ .
ابن الأخرم دەڵێت : ئەم شارەی ئێمە سێ پیاوی تێدا هەڵكەوتوە لە فەرموودەدا ئەوانیش : محمد ی كوڕی یحیى و ابراهیم ی كوڕی أبی طالب و مسلم))
محمد بن بشار (بندار ) دەڵێت :- ( حفاظ ی ئەم دونیایە چوار كەسن ابو زرعە لە الری ومسلم لە نیسابور و عبدالله الدارمی لە سمرقند و محمد بن اسماعیل لە بوخارا )
ئیمامی الذهبی لە (سیر أعلام النبلاء)دا لە سەرەتای باسی ژیانی موسلیمدا دەڵێت :- ((الامام الكبیر الحافظ المجود الحجە الصادق )) هەروەها دەڵێت : ئیمامی موسلیم یەكێكە لە پایەكانی فەرمودە )


نوسینەكانی :


ئیمامی موسلیم چەند كتێبێكی نوسیوە كە تاكو ئێستا موسڵمانان سوودی لێوەردەگرن و كردویانەتە سەرچاوەی زانست و زانیاری خۆیان لەوانە :

  1. صحیح مسلم : سێ سەد هەزار فەرموودەی كۆ كردبوەوە ئەمجار دەستی كرد بە گوڵبژێر كردنی بۆ ماوەی پازدە ساڵ پاشان كتێبی ( الصحیح) ی نوسی كە دوازدە هەزار فەرموودەی لە خۆ گرتوە .
  2. الكنى والاسماء .
  3. طبقات التابعین .
  4. اولاد الصحابە
  5. المسند الكبیر على أسماء الرجال .
  6. الجامع الكبیر على الأبواب .
  7. العلل .
  8. أوهام المحدثین .
  9. التمییز .
  10. من لیس له إلا راو واحد .
  11. المخضرمین .
  12. الأفراد .
  13. الأقران .
  14. سۆالات أحمد بن حنبل .
  15. حدیث عمرو بن شعیب .
  16. الانتفاع بأهب السباع .
  17. مشائخ مالك .
  18. مشائخ الثوری .
  19. مشائخ شعبە .
  20. أفراد الشامیین .

كۆچی دوایی :


ابن كثیر دەگێرێتەوە و دەڵێت : هۆی مردنی ئیمامی موسلیم ئەوە بووە كە جارێكیان مەجلیسێكیان بۆ ئیمامی موسلیم رێكخست , لەو مەجلیسەدا پرسیارێكیان لێكرد و ئەویش نەیزانی , كاتێ گەڕایەوە ماڵەوە چرایەكی داگیرساند و بە خێزانەكەی فەرموو : با ئەمشەو هیچ كەسێك نەیەتە ژوورەوە بۆ لام , لە پێش ئەوە سەبەتەیەك خۆرمایان بە دیاری دابویە بە تەنیشت خۆیەوە داینابوو , ئەمجار خورمایەكی دەخوارد و تەماشای فەرموودەیەكی دەكرد , ئا بەو شێوەیە تاكو رۆژ بووەوە و هەموو خورماكەی خوارد كەچی هەستی پێنەكرد , بۆیە ئەوە بوە هۆی نەخۆش كەوتن و ئەمجار مردنی لە ساڵی 261 ك لە نیسابور و لە تەمەنی پەنجا و حەوت ساڵیدا و لە نصر اباد نێژردرا كە دەكەوێتە نیسابور .
خوای گەورە پاداشتی چاكە بداتەوە و لە تاوانەكانی ئێمە و ئەویش خۆش بێت هەر خۆی پشت و پەنامانە و توانای بە سەر هەموو شتێكدا هەیە .
وصلى الله على حبیبی وقرە عینی محمداً وعلى آله وصحبه وسلم .

سەرچاوەكان :

  1. سیر اعلام النبلاء / الإمام شمس الدین محمد بن أحمد بن عثمان الذهبی .
  2. البدایە والنهایە /الحافظ ابن كثیر.
  3. الحدیث والمحدثون أو عنایە الأمە الأسلامیە بالسنە النبویە /محمد محمد ابو زهرە .
  4. عظماء الإسلام / محمد سعید مرسی .
  5. مجلە الجامعە الاسلامیە / عبدالمحسن العباد / تحت عنوان (الإمام مسلم وصحیحه ) .
Categories
Religion

بەشی دووەم كتێبی (صحیح البخاری)

بەشی دووەم كتێبی (صحیح البخاری)

بەشی دووەم
كتێبی
(صحیح البخاری)

ناوی كتێبەكە :-

رێبازی ئیمامی بوخاری لە كاتی دانانی كتێبیەكەیدا :-

ژمارەی فەرموودەكانی (صحیح البخاری):-

پلە و پایەی (صحیح البخاری ) لەنێو كتێبەكانی تردا:-

هەردوو كتێبی (صحیح البخاری) و (صحیح مسلم ) كامیان راستترن؟؟:-

:- كتێبی ( جامع محمد بن اسماعیل البخاری )

المستخرجات لە سەر كتێبی ( صحیح البخاری):-

( المستدركات) كتێبی ( صحیح البخاری ):-

ئیمامی بوخاری وەكو فەقیهێك:-

ناوی كتێبەكە :-


ئیمامی (النووی) دەفەرمووێت :- ئیمامی بوخاری ناوی ئەم كتێبەی ناوە بە:-
( الجامع المسند الصحیح المختصر من أمور الرسول () وسننە وأیامە ) .
بەلآم (ابن حجر العسقلانی) دەفەرمووێت:- ئیمامی بوخاری ناوی كتێبەكەی ناوە بە :-(الجامع الصحیح المسند من حدیث رسول الله () وسننه وأیامه ) .
چەند زانایەك دەڵێن ئەوەی ئیمامی النووی تەواوترە چونكە چەند كەسانێكی تر هەمان ناویان دیاری كردووە و باسیان كردووە .
ئیمامی النووی دەفەرمووێت :-كتێبی( صحیح البخاری) بە شێوەیەكی (متواتر) ریوایەت كراوە لە ئیمامی بوخاری یەوە و لە رێگەی (الفربری) یەوە .
(محمد ی كوڕی یوسف الفربری) دەفەرمووێت :- كتێبی ( صحیح البخاری ) نەوەت هەزار كەس لە ئیمامی بوخاری یەوە بیستویەتی , كەس نەماوە كە ریوایەتی بكات تەنها من نەبێت مەبەستی ئەوەیە ئەو كەسانەی كە كۆڕ و مەجلیسیان هەیە و بە مەبەستی گێڕانەوەی فەرموودە دادەنیشن) .
وە لە (الفربری) یەوە كۆمەڵێك كەس ریوایەتیان كردووە لەوانە :- (ابو محمد الحموی ) و (ابو زید المروزی) و(ابو اسحاق المستملی) و (ابو هیپم محمدی كوڕی مكی الكشمیهنی ) و(محمدی كوڕی احمدی كوڕی مت ) و كۆمەڵێكی تر ….وە لە هەر یەكێك لەوانەوە كۆمەڵێك ریوایەتی كردووە .
محمد ی كوڕی گاهر المقدسی دەڵێت :- كۆمەڵێك كتێبی ( صحیح البخاری ) یان ریوایەت كردووە , لەوانە :- الفربری و حماد ی كوڕی شاكر و ابراهیم ی كوڕی معقل و طاهر ی كوڕی محمد ی كوڕی مخلد النسفیان *.
ئیمامی بوخاری دەفەرمووێت :- لە خزمەتی (اسحاق ی كوڕی راهویە) دا دانیشتبووم چەند هاوەڵێكمان فەرموویان :- خۆزگە كتێبێكی كورت دەربارەی سوننەتەكانی پێغەمبەر () دابنرێت . ئیمامی بوخاری دەفەرموێت :- ئەم قسەیە چووە دڵمەوە و كاریگەری لە سەرم بوو , ئەمجار دەستم كرد بە كۆكردنەوەی فەرموودە بە مەبەستی دانانی كتێبێكی شیاو لە سەر فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا () .
لە جێگایەكی تردا ئیمامی بوخاری دەفەرمووێت :-پێغەمبەری خوام () لە خەودا بینی لە بەر دەستیدا راوەستا بووم باوەشێنێك بە دەستمەوە بوو پارێزگاریم لێ دەكرد بۆیە منیش پرسیارم كرد فەرموویان :- تۆ پێغەمبەری خوا () دەپارێزی لەوەی كە درۆی بە دەمەوە بكەن , ئەو خەوە هانی دام بۆ دانانی ئەم كتێبە (162) .
ئیمامی بوخاری دەفەرمووێت :- ماوەی دانانی ئەم كتێبە ( صحیح البخاری) شازدە ساڵی خایاند . وە هەموو بەشەكانی كتێبەكەم لە نێوان قەبر و مینبەرەكەی پێغەمبەری خوادا () داڕێژاوە , وە دەفەرمووێت :- لە شاری بەصرە پێنج ساڵ مامەوە كتێبەكانم لە گەڵدا بوو , هەموو ساڵێ حەجم دەكردو پاشان دەگەڕامەوە بەصرە .
دەفەرمووێت :- ئەم كتێبەم لە(مسجد الحرام) داڕێژا و هەر فەرموودەیەكم دەنووسی پێش ئەوە دوو ركات نوێژی (صلاە الإستخارە)م دەكرد و دڵنیا دەبووم لە فەرموودەكە ئەمجار دەمنووسی .
وە دەڵێن :- ئیمامی بوخاری كتێبەكەی لە شاری بوخارا نوسیوە , وە بۆ كۆكردنەوەی ئەو هەموو قسانە دەكرێت لە بارەی جێگای نوسینی كتێبەكەوە وەكو بەصرە و مەككە و مەدینە و بوخارا , ئیمامی النووی بۆمان روون دەكاتەوە و دەفەرمووێت :- ئێمە گوتمان كە كتێبەكە لە ماوەی شازدە ساڵدا نوسراوە, وە لەو ماوەیەدا دەبێت هەموو ئەو شارانە گەڕا بێت و لە هەر شارێك ماوەیەك ماوەتەوە وشتێكی نوسی بێت .
وإبن حجر العسقلانی هەمان بۆچونی ئیمامی النووی هەیە .
كەواتە ئیمامی بوخاری بەشەكانی كتێبەكەی لە شاری مەككەی پیرۆز داناوە و غوسل و دەست نوێژی لە ئاوی زەمزەم گرتووە و نوێژی لە پشت (المقام) ەوە كردووە و دەرگای كتێبەكەی ( الأبواب ) لە باخچەی پیرۆز رێكخستووە(الروضە) , هەروەكو پێغەمبەری خۆشەویست () دەفەرموێت :- ( ما بین قبری و منبری روچە من ریاض الجنە ) .

رێبازی ئیمامی بوخاری لە كاتی دانانی كتێبیەكەیدا :-


رەنگە هیچ نوسەرێك تاكو ئیستا چەند مەرجێكی دانەنا بێت لە سەر خۆی لە كاتێ نوسینی كتێبەكەیدا وەكو چۆن ئیمامی بوخاری لە سەر خۆی دایناوە , ئیمامی بوخاری دەفەرمووێت :- هیچ فەرموودەیەكم لە (صحیح)ەكەمدا دانەناوە ئەگەر پێش ئەوە خۆم نەشوشتبێت و دوو ركات نوێژم نەكردبێت . هەروەكو باسمان كرد ئەو دوو ركاتە نوێژی ( صلاە الإستخارە) بووە .
ئیمامی بوخاری دەفەرمووێت :- ئەم كتێبەم لە نێو شەش سەد هەزار فەرموودەدا گوڵبژێر كردووە.
وە دەفەرمووێت :-لە كتێبەكەمدا هەر فەرموودەیەك دروست(صحیح) نەبوایە ئەوا نەمدەنوسی .
وە دەفەرمووێت :- زۆر فەرموودەم بە جێ هێشتووە چونكە حەزم نەكرد كتێبەكە لەوە زۆرتر بێت .
(العقیلی) دەفەرمووێت :- كاتێك ئیمامی بوخاری كتێبی (صحیح) ی نوسی یەوە بردی بۆ لای( ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) و (یحیى ی كوڕی معین) و (علی المدینی) و چەند كەسانێكی تر بە مەبەستی تەماشا كردنی ئەوانیش كارەكەیان زۆر بە باش زانی و دانیان بەوەدا نا كە هەموو فەرموودەكان راست و دروستن تەنها هەندێكیان رەخنەیان لەچوار فەرموودە هەبوو .
(العقیلی) دەفەرمووێت :- پاشان دەركەوت ئەو چوار فەموودەش راست و دروستن و قسەی ئیمامی بوخاری تەواو بوو .
لە دانانی كتێبەكەیدا ئیمامی بوخاری تەنها مەبەستی كۆكردنەوەی فەرموودە نەبوو (واتە فەرموودەكە بە هەر شێوەیەك بێت ئەو بینوسێت) بەڵكو بایەخی زیاتر دەدا بە راست و دروستی فەرموودەكە و بە شێوەیەكی جوان كتێبەكەی رێك خستووە كە هەر فەرموودەیەك لە ژێر بابەتێكدا دایڕێژاوە پەیوەندی بە ئەو بابەتەوە هەبێت بۆ نمونە هەموو ئەو فەرموودانەی دەربارەی نوێژ یا زەكات یا زوهد یا ئەدەب یا جیهاد هاتووە بە جیا رێكی خستووە , بۆیە زۆر جار لەكاتی هێنانەوەی سەنەدی فەرموودەكەدا لێی دەبچرێت یان لە سەرەتای سەنەدەكەوە یا خود تەنها ناوی (صحابی) یە كە دەڵێت ئەوا پێی دەڵێن ( معلق) چونكە سەنەدەكە لە جێگایەكی تردا باس كراوە بۆیە پێویست بە دوو بارە كردنەوە ناكات .
زۆر جار ئیمامی بوخاری وتە و قسەی (صحابی) یا (تابعی) دەهێنێتەوە كە پەیوەندی بە بابەتەكەوە هەبێت , بۆیە دەبینین ئیمامی بوخاری زۆر فەرموودەی دوو بارە كردووەتەوە چونكە زۆر فەرموودە هەیە لە چەند بابەتێكدا سوودی لێ وەردەگیرێت و لەو بابەتانەدا بە جیا باسی كردووە , لە گەڵ ئەوەیشدا هونەرێكی زۆر زیرەكانە و لێهاتوانەی لێ بەدی دەكرێت چونكە هەر فەرموودەیەك كە دووبارە دەكاتەوە بە دوو سەنەدی جیا باسی دەكات كە ئەوە دەردەكەوێت ئەو فەرموودەیە (غریب) نییە وە لە چەند رێگایەكەوە ریوایەت كراوە یان لە چەند (تابعی) یەكەوە ریوایەت كراوە یان (طبقە) ی سێیەم و چوارەم تیایدا دوو بارە كراوەتەوە , وە هەندێ فەرموودە هەیە بەشێكی ریوایەت كراوە و لە جێگایەكی تردا بە تەواوی ریوایەت كراوە بۆ ئەوە بزانرێت كام لەو فەرموودانە تەواون , وەچەند هۆیەكی تر هەیە بۆ دووبارە بوونەوەی فەرموودەكان .
ئیمامی بوخاری دەفەرمووێت :- ئەم كتێبەم كردووەتە حوججەیەك لە نێوان خۆم وخوای گەورەدا .

ژمارەی فەرموودەكانی (صحیح البخاری):-


ابن صلاح الشهرزوری دەفەرمووێت :- ژمارەی هەموو ئەو فەرموودانەی لە كتێبی (صحیح البخاری) دا هاتووە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج (7275) فەرموودەیە , بەو فەرموودانەوە كە دوو بارە كراونەتەوە , وە جگە لە فەرموودە دووبارە كراوەكان تەنها چوار هەزار فەرموودەیە .
بەلآم ئیمامی النووی لە شەرحی بوخاری دا دەفەرمووێت :- هەموو ئەو فەرموودە (مسند) انەی كە لە (صحیح البخاری) دا هاتووە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج (7275) فەرموودەیە بە ئەو فەرموودانەوە كە دووبارە كراونەتەوە , وە بە بێ دوو بارە كراوەكان تەنها چوار هەزار فەرموودەیە .
كەواتە ئەو فەرموودانە ناگرێتەوە كە (معلق) ن و هەندێ جۆری تر .
چونكە ئیمامی النووی دەفەرمووێت :- فەرموودەی (مسند) .
ابن حجر العسقلانی دەفەرمووێت :- هەموو ئەو فەرموودانەی كە هاتووە لە (صحیح البخاری )دا جگە لە (المعلقات) و (المتابعات) حەوت هەزار و سێ سەد و نەوەت و حەوت فەرموودەیە (7397) .
وە دەفەرمووێت :- كۆی هەموو (معلقات) كە لە (صحیح البخاری) دا هاتووە هەزار و سێ سەد و چل و یەك فەرموودەیە (1341) وە زۆربەی دووبارە كراوەتەوە لە كتێبەكەدا لە جێگایەكی تردا بە شێوەیەكی فراوان تر .
ئەو (المعلقات) انەی كە لە كتێبەكەدا ریوایەت نەكراوە لە جێگایەكی تردا ژمارەیان سەد و شەش فەرموودەیە 106) .
هەموو ئەو فەرموودانەی كە بە شێوەی (المتابعات) هاتوون ژمارەیان سێ سەد و چل و یەك فەرموودەیە (341) .
كەواتە هەموو فەرموودەكان بە دووبارە كراوەكانیشەوە (9082) نۆ هەزار و هەشتا و دوو فەرموودەیە جگە لە قسەی (صحابی) و (التابعی) .

پلە و پایەی (صحیح البخاری ) لەنێو كتێبەكانی تردا:-


كتێبی (صحیح البخاری) یەكەم كتێبە دەربارەی فەرموودەی راست و دروست نوسرا بێت و رێكخرا بێت .
(ئیمامی النووی) دەفەرموێت :- راستترین كتێب دانرا بێت لە بواری فەرموودەدا بەڵكو لە بواری عیلمدا هەردوو كتێبی (الصحیح) ن لە دانانی هەردوو پێشەوای پایەبەرز (باوكی عبدالله محمد ی كوڕی اسماعیل ی بوخاری) و (ابی الحسین مسلم ی كوڕی الحجاج ی كوڕی مسلم القشیری) خوا لێیان رازی بێت و ئەو دوو كتێبە لە نێو كتێبەكانی تردا وێنەیان نییە .
هەموو زانایان یەك دەنگن لە سەر ئەوەی كتێبی (صحیح البخاری) راست و دروستە , تەنانەت هەندێ زانا دەڵێن :- ئەگەر كەسێك سوێندی بە تەلآق خوارد كە هەموو ئەو فەرموودە (مسند) انەی لە (صحیح البخاری) دا هاتوون هەموو فەرموودەی پێغەمبەری خوایە () ئەوا تەلآقی نەكەوتووە .
ئیمامی النووی دەفەرمووێت :- هەردوو كتێبی (بوخاری و مسلم) راستترین كتێبن لە پاش قورئان .
هەرچەندە (ئیمامی شافعی) رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :- نازانم كتێبێك هەبێت لە سەر زەویدا راستتر بێت لە ( موطأ) ی ئیمام مالك جگە لە قورئان , بەلآم ئەم قسەیە پێش دانانی هەردوو كتێبی (بوخاری و مسلم) وتراوە .
(محمدی كوڕی یوسف الشافعی) دەفەرمووێت :- كتێبی ( صحیح البخاری) و (صحیح مسلم) راستترین كتێبن لەپاش قورئانی پیرۆز .
ئیمامی (الذهبی) لە كتێبی (تأریخ الاسلام) دەفەرمووێت :- كتێبی ( صحیح البخاری) باشترین و پیرۆزترین كتێبە لە ئیسلامدا دانرابێت , ئەگەر كەسێك بە دووری هەزار فرسخ سەفەری بۆ بكات ئەوا سەفەرەكەی بە خەسار نەچووە .

هەردوو كتێبی (صحیح البخاری) و (صحیح مسلم ) كامیان راستترن؟؟:-


هەروەكو گوتمان زانایان یەك دەنگن لە سەر ئەوەی هەردوو كتێبی (بوخاری و مسلم) راستترین كتێبن لە پاش قورئانی پیرۆز بەلآم ئایا كام لەو دوو كتێبە راستترن ؟
لێرەدا زانایان یەك دەنگ نین , زانای پایەدار (ابو علی النیسابوری) و هەندێ لە زانایانی رۆژئاوا دەڵێن :- (صحیح مسلم) لە( صحیح البخاری) راستترە . بەلآم كۆدەنگی زانایان (الجمهور) دەڵێن (بوخاری) لە (مسلم) راستترە , لەو زانایانە :- ئیمامی النووی و ابن حجر والصفدی و الكرمانی و الحاكم ابو احمد النیسابوری …هتد .
وە یەكێك لەو هۆیە سەرەكییانەی كە زانایان دەڵێن :- (كتێبی بوخاری) لە (كتێبی مسلم) راستترە ئەوەیە كە ئیمامی بوخاری لە كاتی كۆكردنەوەی نوسینی فەرموودەدا دوو مەرجی سەرەكی لە سەر خۆی دانا بوو ئەویش (المعاصرە ) و( الاثبات)ـە ….
(المعاصرە) واتە ئەو كەسەی كە راوی فەرموودەكەی لێ گێڕاوەتەوە لە سەردەمی مامۆستاكەیدا ژیا بێت ….
وە (الإثبات) ئەوەیە كە راوی فەرموودەكە خۆی گوێ بیستی فەرموودەكە بوو بێت لە مامۆستاكەیەوە ..
كەچی ئیمامی مسلم مەرجی دووەمی نەبووە لەكۆكردنەوەی نوسینی فەرموودەكان واتە مەرجی (الإثبات ) .
ابوعبدالرحمن النسائی (كە مامۆستای ابی علی النیسابوری) بووە دەفەرمووێت :- (لەم كتێبانەدا هیچ كتێبێك نییە باشتر بێت لە كتێبەكەی محمد ی كوڕی اسماعیل ی بوخاری) .
ئەگەر بێتو ئێمە لێكۆڵینەوەیەكی زانستیانە بكەین بۆ بەڵگەی ئەوانەی كە دەڵێن كتێبی بوخاری لە كتێبی مسلم راستترە و بەڵگەی ئەوانیتر, چەند شتێكمان بۆ دەردەكەوێت لەوانە هەردوو زانا رێباز و پەیرەویان لە نوسیندا جیاواز بووە , ئیمامی بوخاری لە كاتی نوسیندا بایەخی داوە بە وەرگرتنی حوكم و فیقهی فەرموودەكان و رێكخستنی كتێبەكە بۆ چەند بابەتێك ,جا جاری وا هەیە فەرموودەیەك نیوەی یا بەشێكی مەبەستی بابەتەكە بپێكێ ئیمامی بوخاری تەواوی نەكردووە بەڵكو لە جێگایەكی تردا تەواوی كردووە كە پێویستی پێی هەبووە , كەچی ئیمامی مسلم لە نوسیندا زیاتر بایەخی داوە بە رێگاكانی گێڕانەوەی فەرموودەكە بۆیە جاری وا هەیە بۆ یەك فەرموودە چەند رێگایەكی هێناوەتەوە.
وە لە كۆتایی باسەكەدا حەز دەكەم باسی خەو بینینی كەسێكی لە خواترس و پایەبەرز بكەم كە بە كتێبی ( صحیح البخاری ) یەوە بینیویەتی ,ئەویش (ابی زید محمد ی كوڕی ئەحمەد المروزی ) یە كە دەفەرمووێت :- پێغەمبەری خوام ( ) لە خەودا بینی پێی ووتم :- تاكوكەی فیقه دەخوێنی و كتێبەكەی من ناخوێنی ؟ گوتم :- كتێبەكەی تۆ كامەیە ئەی پێغەمبەری خوا () ؟
فەرمووی

:- كتێبی ( جامع محمد بن اسماعیل البخاری )

راڤەكردنەكانی كتێبی (صحیح البخاری)* شروحات*
تاكو ئیستا چەندەها زانا هەستاون بە راڤەكردنی كتێبی (صحیح البخاری ) وە هەموویان بلآو كراونەتەوە كە نزیكەی (82) هەشتاو دوو راڤەكردنە , لە هەموویان بە ناوبانگتر چوار دانەیە كە ئەوانیش ئەمانەن :-
1- [الكواكب الدراری فی شرح صحیح البخاری] كە لە دانانی زانای پایەدار (شمس الدین محمدی كوڕی یوسف ی كوڕی علی الكرمانی )ـە , وە بەشە .
2- [ فتح الباری شرح صحیح البخاری ] كە لە دانانی زانای پایەدار ( ابو الفضل ئەحمەد ی كوڕی علی ی كوڕی محمد العسقلانی ) ناسراو بە (ابن حجر العسقلانی ) كە ئەویش بەشە و پێشەكییەكی بۆ داناوە كە ئەویش یەك كتێبی تەواوە بە ناوی (هدی الساری) .
3- [عمدە القاری شرح صحیح البخاری ] كە لە دانانی زانا و پێشەوا ( بدر الدین محمود ی كوڕی ئەحمەدی كوڕی موسى العینی ) یە و لە بەش پێك هاتووە .
4- [ ارشاد الساری شرح صحیح البخاری ] لە دانانی زانای بەرز وبەڕێز ( ابو العباس ئەحمەدی كوڕی محمدی كوڕی ابی بكر القسطلانی) كە ئەویش (10) بەشە .
وە جگە لەمانە چەند كتێبێكی تر هەیە وەك كتێبی ( التنقیح ) لە دانانی ئیمامی پایەبەرز (بدرالدین الزركشی) یە و كتێبی ( التوشیح) لە دانانی (جلال الدین السیوطی) یە .

المستخرجات لە سەر كتێبی ( صحیح البخاری):-


واتای (استخراج) چییە ؟ ( استخراج ) ئەوەیە كە یەكێك لە فەرموودەناسان دێت تەماشای كتێبی فەرموودەناسێكی تر دەكات وەكو (صحیح البخاری) یا ( صحیح مسلم) ئەو فەرموودانەی كە ئەوان ریوایەتیان كردووە ئەمیش ریوایەتی دەكات بەلآم بە سەنەدێكی ترەوە لە گەڵ پاراستنی ترتیب و متن و رێگاكانی .
وە ئەو كتێبە ( مستخرجات) انەی كە لە سەر ( صحیح البخاری) نوسراون زۆرن لەوانە :-
1- مستخرج الحافظ ابی بكر الاسماعیلی الجرجانی .
2- مستخرج الحافظ ابی بكر البرقانی .
3- مستخرج الحافظ ابی بكر بن مردویه الأصبهانی الكبیر .
4- مستخرج ابی نعیم .
5- مستخرج الغطریفی .
6- مستخرج الحافظ ابی عبدالله محمد بن العباس المعروف بـ(ابن ابی ذهل الهروی)
وەچەندەها كتێبی تر لە سەر كتێبی ( المستدركات)( صحیح البخاری ):-

( المستدركات) كتێبی ( صحیح البخاری ):-


( الإستدراك ) چییە ؟ (الإستدراك) ئەوەیە:- كۆكردنەوەی فەرموودە لە سەر كتێبی یەكێك لە دانەرەكان كە ئەو فەرموودانە مەرجی ئەوانی تیادایە بەلآم ئەوان لە كتێبەكەیاندا ریوایەتیان نەكردووە .
وە چەند كتێبێكی ( الاستدراك) لە سەر ( صحیح البخاری ) دانراوە لەوانە :-
1- المستدرك لأبی عبدالله محمد ی كوڕی عبدالله ی كوڕی محمدی كوڕی حمدویه الحاكم النیسابوری .
2- كتاب الالزامات لأبی الحسن علی ی كوڕی عمر ی ئەحمەدی الدار قطنی البغدادی .
3- المستدرك على الصحیحین للحافظ أبی ذر عبدی كوڕی ئەحمەدی كوڕی محمدی كوڕی عبدالله الأنصاری الهروی .
وەچەندەها كتێبی تر ………

ئیمامی بوخاری وەكو فەقیهێك:-


هەرچەندە ئیمامی بوخاری لە فەرموودەدا و لە ناو فەرموودەناساندا كەسێكی بە ناو بانگ و لێهاتوو بووە , كە بەسە بۆ ئەو خاوەنی كتێبێك بێت بە راستترین كتێب دابنرێت لە پاش قورئانی پیرۆز , لە گەڵ ئەوەیشدا ئیمامی بوخاری فەقیهێكی بە تواناو و زیرەك و لێهاتوو بووە وەكو ئەو فەقیهەكان خاوەنی فیقهێكی سەربەست بووە و توانایەكی زۆری هەبووە لە دەرهێنانی فیقهی فەرموودە, وە هاوەلآنی شایەتی ئەوەی بۆ دەدەن , بۆ نمونە :- یعقوب ی كوڕی ابراهیم الدورقی و نعیم ی كوڕی حماد الخزاعی و ابو نعیم دەڵێن :-
محمد ی كوڕی اسماعیل فەقیهی ئەم ئوممەتەیە.
وە كاتێك كە ئیمامی بوخاری چوو بۆ شاری بەصرە ( محمد ی كوڕی بشار) فەرمووی:- ئەمڕۆ گەورەی گشت فەقیهەكان هاتە شارەكەمانەوە .
وە دەفەرمووێت :- ئیمامی بوخاری فەقیهترین دروستكراوی خوایە لەم سەردەمەدا .
وەتەنانەت كار گەیشتووەتە ئەوەی كە هەندێ لە زانایان وەك ( ابو مصعب ئەحمەدی كوڕی ابی بكر الزهری ) رێزی زۆر بكاتەوە بەشێوەیەك لە ئەحمەدی كوڕی حەنبەل زیاتر , لە جێگایەكدا دەفەرمووێت :- محمد ی كوڕی اسماعیل لای ئێمە فەقیهتر و چاورونترە لە (ابن حنبل) . یەكێك لە دانیشتوان فەرمووی :- سنورت بەزاند (جاوزت الحد) ابو مصعب فەرمووی :-ئەگەر لەسەردەمی مالك دا بژیایەیت و تەماشات بكردایە و تەماشای (محمدی كوڕی اسماعیل)ت بكردایە دەتگوت :- هەردووكیان یەكن لە فەرموودە و فیقهدا .
وە هەندێ لەزانایان فەزڵیان دەدابە سەر (اسحاق ی كوڕی راهویە ) دا .
علی كوڕی حجر دەفەرمووێت :- خوراسان سێ كەسی تیادا هەڵكەوتووە ئەوانیش ابوزرعە الرازی لە (الری) ومحمد ی كوڕی اسماعیل البخاری لە (بوخارا) و عبدالله ی كوڕی عبدالرحمن الدارمی لە (سمرقند) وە بە لای منەوە محمد ی كوڕی اسماعیل لەوان چاوروونتر وزاناتر و فەقیهترە .
قتیبە ی كوڕی سعید دەفەرمووێت :- لە گەڵ فەقیهەكان و زاهیدان و لە خواترساناندا دانیشتووم كەسم نەبینیوە لەو رۆژەوە خۆم ناسیوەتەوە وەك محمد ی كوڕی اسماعیل ئەو لەسەردەمی خۆیدا وەك (عمر)ە لە نێو هاوەلآندا .
وە دەفەرمووێت :- ئەگەر محمدی كوڕی اسماعیل لەسەردەمی هاوەلآندا بوایە ئەوا دەبووە ئایەتێك .
وە دەفەرمووێت :- لە رۆژهەلآت و رۆژئاواوە خەڵكی هاتوون بۆ لام بەلآم كەس نەهاتووە وەك محمد ی كوڕی اسماعیل .
وەەمحمدی كوڕی یوسف دەفەرمووێت :- لای ابو رجاء دانیشتبووین (واتە قتیبە) پرسیاری لێكرا دەربارەی تەلآقی سەرخۆش (طلاق السكران) , فەرمووی : – ئەوا خوای گەورە(ئەحمەدی كوڕی حنبل ) و ( ابن المدینی ) و( ابن راهویە ) بۆ ناردن , ئەمجار دەستی درێژ كرد بۆ محمد ی كوڕی اسماعیل .
وە سلیمان ی كوڕی حرب كە مامۆستای ئیمامی بوخاری بووە رۆژێك تەماشای ئیمامی بوخاری كرد و فەرمووی :- ئەمە ناوبانگی دەبێت .
وە (ئەحمەد ی كوڕی حفص ) یش هەمان قسەی كردووە .
هەروەها خەڵكی (نیسابوری) ش دەیانفەرموو :-
محمدی كوڕی اسماعیل لە اسحاق ی كوڕی راهویە فەقیهترە .
ابن تیمیە دەفەرمووێت :- ئیمامی بوخاری پێشەوایە لە فیقهدا .
الدارمی دەفەرمووێت :- ئیمامی بوخاری لە هەموومان فەقیهتر و زاناترە و لە هەموومان زیاتر بە شوێن زانستدا دەگەڕێت و دەچێتە ناوەڕۆكی شتەوە.
محمد ی كوڕی سلام دەفەرمووێت :- هەر كاتێك محمد ی كوڕی اسماعیل بێت بۆ لام سەرسام دەبم لێی و دەترسم ( مەبەستی ئەوەیە نەوەك هەڵەیەك بكات لە پێش ئەودا ) .
وە پرسیار كرا لە اسحاق ی كوڕی راهویە كەسێك لە بیری چوو ژنەكەی خۆی تەلآق دا ئایە ئەوە تەلآقی كەوتووە یان نا ؟ ئیمامی بوخاری دانیشت بوو , اسحاق زۆر بێ دەنگ بوو , بیری دەكردەوە , ئیمامی بوخاری فەرمووی :- پێغەمبەری خوا ( ) فەرمویەتی :-خوای گەورە لەو كەسانەی ئوممەتەكەم ناگرێت كە لە دڵی خۆیاندا شتێك بڵێن ئەگەر بە كردەوە نەیكەن و بە زار نەیڵێن , ئیمامی بوخاری فەرمووی :- مەبەستی ئەو سێ شتەیە كردەوەو دڵ یان گوتن و دڵ , وە ئەمیش بە دڵی مەبەستی نەبووە , اسحاق فەرمووی :- بە هێزت كردم خوا بە هێزت كات , وە فەتوای دا.
وە الحاكم ابو عبدالله النیسابوری ئیمامی بوخاری دەژمێرێت بە یەكێ لە فەقیهەكانی فەرموودە , هەروەها ئیمامی بوخاری شان بە شانی مەزهەبەكانی تر بووەتەوە و كێبەركێی لە گەڵ ئەواندا كردووە , بۆیە أبو عاصم العبادی كاتێ باسی ( طبقات الشافعی) دەكات ئیمامی بوخاری بە (طبقە) ی دووەم دادەنێت و دەڵێت :- (محمد ی كوڕی اسماعیل البخاری) گوێ بیستی (الزعفرانی ) و (ابو پور) و (الكرابیسی ) بووە .
السبكی دەفەرمووێت :- لە سەر دەستی (الحمیدی ) فێری فیقه بووە كە ئەویش لە گەورە زانایانی الشافعی یە ,وە هەروەها چەند بابەتێكی لە (حسین) و (ابو پور) ەوە ریوایەت كردووە و ئەوانیش لە شافعی یەوە , یەكێك لەو ریوایەتانە ئەوەیە كە دەفەرمووێت :- ئیمامی شافعی دەفەرمووێت :- پێم ناخۆشە كەسێك بڵێت :- پێغەمبەر فەرمووی , بەڵكو بڵێت ( پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم فەرمووی) , بۆ ئەوەی مەزنتر ببێتەوە . هەروەها ئیمامی بوخاری فیقهی شافعی لە رێگای (الكرابیسی ) یەوە وەرگرتووە بۆیە زانایانی مەزهەبی شافعی بە یەكێك لە زانایانی مەزهەبی شافعی دادەنێن .
لە گەڵ ئەوەیشدا (حەنبەلی یەكان) بە زانایەكی بەرزی مەزهەبی حەنبەلی دەزانن .
وە ئەگەر شوێن كەوتنی مەزهەب لە سەر بنەمای وەرگرتنی (فیقه) بێت لە مەزهەبەكەوە ئەوا دەتوانین بڵێین ئیمامی بوخاری لە سەر مەزهەبی (حەنەفی) بووە چونكە هەر بە منداڵی كتێبەكانی ( ابن المبارك) ی لە بەر كردووە كە زانایەكی بەرزی مەزهەبی ( حەنەفی) بووە .
هەروەها دەتوانین بڵێین ئیمامی بوخاری (مالكی) بووە چونكە كتێبی (موطأ) ی ئیمامی مالك ی وەرگرتووە لە زانایانی مالكی یەوە و فیقهی (مالكی) لە چەند هاورێ یەكی (مالك) ەوە وەرگرتووە .
بۆمان دەردەكەوێت كە ئیمامی بوخاری دەمارگیری نەبووە بۆ هیچ لەو مەزهەبانە و چەند فیقهی لە مەزهەبی شافعی یەوە وەرگرتووە ئەوەندە یا زیاتری لە مەزهەبی (حەنەفی) یەوە وەرگرتووە .
لەكۆتایی باسەكەدا دەڵێین …….
هەر زانایەك لە زانایان لە بوارێكدا پسپۆریان وەرگرتووە و لەو بوارەدا لێهاتوو بوونە و لەو پسپۆرەدا ناوبانگیان دەركردووە بەلآم چەند زانایەك هەن لە یەك بوار زیاتریان هەبووە لەو زانایانە ئیمامی بوخاری یە كە دەتوانین بڵێین ئیمامی بوخاری زانا بووە لەم بوارانەدا :-
1- ئیمامی بوخاری فەرموودەناس بووە :- دانانی كتیبَی (صحیح البخاری) و چەندەها كتێبی تر لە سەر لقەكانی ناو ( علوم الحدیث) دا وەكو (العلل) و (الضعفاء) و (أسامی الصحابە ) و ( الأسماء والكنى ) بەڵگەی ئەوەن كە ئیمامی بوخاری شایەنی ئەو نازناوەیە كە زانایان پێیان بەخشیوە ئەویش (أمیر المۆمنین فی الحدیث)ـە .
2- ئیمامی بوخاری مێژوونووس بووە :- بەڵگەمان لە سەر ئەوە دانانی چەند كتێبێكە لە بواری مێژووییدا وەكو ( التاریخ الكبیر) و ( التاریخ الأوسط ) و ( التاریخ الصغیر)ـە .
3- ئیمامی بوخاری ( مفسر)ی قورئان بووە :- چونكە ئەو نوسەری كتێبی ( التفسیر) بووە كە بە جوانی قورئانی پیرۆزی راڤە كردووە .
4- ئیمامی بوخاری (فەقیه) بووە :- دەتوانین بڵێین ئیمامی بوخاری بۆ خۆی مەزهەبێكی سەربەخۆی بووە هەرچەندە سوودێكی زۆری لە زانایانی هەر چوار مەزهەبەكەی دیكە وەرگرتووە , وە دابەشكردنی كتێبەكەی بۆ هەموو ئەو بەشانە و رێك خستنی بەو شێوە جوانە بەڵگەیەكە كە ئیمامی بوخاری فەقیهێكی بلیمەت و زانایەكی بەرز بووە , وە چەند كتێبێكی لە بواری فیقهدا نوسیوە وەكو ( القراءە خلف الإمام) و ( رفع الیدین فی الصلاە ) .
محمد انور الكشمیری دەفەرمووێت :- ئیمامی بوخاری رێگایەكی تایبەتی هەڵبژاردووە لە ئیجتهاد دا و تەقلیدی كەسی نەكردووە لە كتێبەكەیدا بەڵكو حوكمی داوە بەوەی كە خۆی لێی تێگەیشتووە .
هەروەها لە بوارەكانی بیروباوەر و رەوشت و زوهد و جیهاد و .. هتد ئیمامی بوخاری هەرگیز كەمتەرخەم نەبووە .
لە كۆتاییدا داوا لە خوا دەكەم كە ئەم كتێبە بكاتە تێشوو بۆم لە رۆژی دواییدا و لە تاونەكانی ئێمە و ئێوە خۆش بێت .
َوآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ