NLP ( Neuro linguistic programming )
NLP
تێروانین و پڕۆسەیەکی فێرکارییە ، ڕێگەیەکە بۆ دەستخستنی شێوازەکانی ڕەفتار، لەلایەن کەسانی سەرکەوتووەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو .کۆمەڵە مۆدێلێکە وادەکات کەسەکان بگۆڕێن و خۆیان باشتر بناسن، سەرچاوەو ڕێگەی باشترت پێ دەناسێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وات لێ دەکات کێشەکان لە دیدگایەکی نوێترە وە ببینی و چارەسەرێکی باشتری بۆ بدۆزیتەوە.
مێژووی NLP
لە سەرەتای حەفتاکانەوە دروست بووە. ڕیچارد باندلەر کە ئەو کاتە خوێندکاری زانکۆی کالیفۆرنیا بوو لە سانتا کروز، چاوی بە جۆن گریندەر پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمانەوانی کەوت .
گریندەر کە بە تایبەتی حەزی لە شێوازکانی فێرکردنی پێشکەوتووبوو ، زۆر بە خێرایی ئاگاداری کارەکانی باندلەر بوو ، وە بە ڕاوێژ لەگەڵیدا زنجیرەیەک خولی ئەنجامدا.
سەرەتا ئەم خولانە زیاتر دۆخی تاقیکردنەوەی گرووپیان هەبوو . بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ئەزموون و زانیارییەکانی باندلەر و گریندەر، بەشداربووان زیاتر و زیاتر گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات. ئەمەش بووە هۆی هاوکاری نێوان باندلەر و گریندەر کە بەدرێژایی ئەو ساڵانە نزیکتربن لەیەکتر و قووڵتربن لەبابەتەکانیان .
پێکەوە لێکۆڵینەوەیان لەو پرسیارە کرد کە بۆچی هەندێک لە چارەسەرە دەروونییە ناسراوەکان سەرکەوتنێکی زۆریان لە کارەکانیان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا بەدەستهێناوە و ئەم سەرکەوتنە لەسەر بنەمای چی بووە؟. لە کاتێکدا لە هەمان کاتدا زۆر کەسی دیکە، کە هەمان نەخۆشیان بە هەمان شێواز چارەسەر کردووە ، سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانەدی گۆڕانکاریی و چارەسەرکان. گریمانە سەرەتاییەکەی باندلەر و گریندەر ئەوە بوو کە چارەسەرکەرانی دەروونی سەرکەوتوو لە کارەکانیاندا لەگەڵ خەڵکدا شێوازێکی هاوبەش یان هەمان شێواز و ڕەفتاریان هەیە، ئەمەش وای لێکردن کە بتوانن بابەتێکی وەک NLP دابنێن و گەشەی پێبدەن.
بەڕێوەبردنی سەرچاوەمرۆییەکان بە هێزی NLP
NLP بۆچی بەکاردێت؟
بەکاردێت بۆ یارمەتی دانی خود بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت .
لە ڕێگەیەوە دەتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وات لێ دەکات هۆشیارتر و ئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوەی ئاستەنگەکان.
بۆ ئەم مەبەستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە کردنەوەی کۆرسی NLP
ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟
ئایا هەر کەسێک دەتوانێNLP فێرببێت؟
بەڵێ دەتوانێ قوتابی بێت یاخود لە هەر تەمەنێک دەتوانێ فێرببێ و سودی لێ ببینێت.
لەچ بوارێک بەکاردێت ؟
تەندروستی، بزنس، پەروەردە، پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان، پزیشکی، وەرزشی.
NLP سودەکانی
- بەرچاوڕونی سەبارەت بە ئامانج و بەهاکانت.
- زیاتر متمانە بەخۆبوون.
- بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی.
- پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
- مامەڵەکردن لەگەڵ ئازار و هەستیاری
- شکاندنی ڕەفتار و خووە خراپەکان .
- پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزتر و تەندروستتر.
- باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پێشکەشکردن .
- مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا.
- تێگەیشتن لە توانا و ستراتیژی و بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو.
- باشترکردنی ئەدای تیم و ڕێکخراوەیی .
- وزە و ئارامی زیاتر لە ژیاندا .
سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداری و هەستەکان
تا زیاتر بتوانین سەرکردایەتی باری سۆزداری خۆمان بکەین، زیاتر دەتوانین کاریگەریمان هەبێت، هەم بۆ خۆمان و هەم کەسانی تر.
دانانی ئاراستە و ئامانجەکانمان
ڕوون بە دەربارەی ئەو ئاراستە و ئامانجەی کە دەتەوێت ، ئەگەرنا ئەگەری زۆرە کە لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە زۆر کاریگەریمان بکرێتە سەر .
ڕێکخستنی چوارچێوەکە
وتەیەکی کۆن هەیە، کە بۆ زۆربەی بوارەکانی ژیان دەگونجێت: هەرکەسێک یاساکان دابنێت، سەردەکەوێت. NLP یارمەتیمان دەدات کەچۆن چوارچێوە یان یاساکان دابنێین؟ چۆن بزانین یاساکان چین؟
- زاڵبوون بەسەر بیروباوەڕە سنووردارەکاندا.
زۆر بیروباوەڕمان هەیە کە یارمەتیدەرمانە، بەڵام زۆر شت هەیە کە ڕێگری لەو شتانە دەکات کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین.
NLP فێرت دەکات چۆن بیروباوەڕەکانی ئێستات لە چوارچێوەیەکدا دابڕێژیتەوە کە دۆخی ژیانت بەو جۆرە بێت کە بە خواستی خۆتە .
- بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی
NLP دەتوانێت تواناکانی سەرکردایەتیت پەرەپێبدات و یارمەتی زیادکردنی ئەدای کار کردن و بەرەوپێش چوونت بدا.
- پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
خولەکانی NLP یارمەتیت دەدەن کە لە شێوازی بیرکردنەوەی ئێستات بکۆڵیتەوە و .پەرەی پێبدەیت ،
ئەمەش بریتییە لە داڕشتنەوەی بیرکردنەوەکانمان بە شێوەیەکی نائاگا و دابەشکردن و بەش بەشکردنی کێشەیەک گۆڕینیان بۆ حاڵەتی ئەرێنی.
- مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا
دەتوانێت یارمەتیت بدات و زیاتر خۆڕاگر بیت ، دەتوانێت یارمەتیت بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسەکان و بارودۆخەکان و لە هەمووی گرنگتر هەستەکانی خۆت بە شێوەیەکی باشتر.