ستراتیژییهكانی فێربوونی زمان
نرخ دینار30,000
وانه | 37 + 20 |
---|---|
مامۆستای وانه | م.ئاوات نصرلله |
بڕوانامه | بڕوانامهی ئاوات ئهكادێمی |
تكایه نامه بنێرن بۆ پهیجی ئاوات ئهكادێمی له فهیسبووك یان ئینستاگرام
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی بەشی فێرکاری بکە
ئەم پرۆگرامە لە ٣ کۆرس پێکهاتوە کە لە لایەن مامۆستا (ئاوات نەسروڵا)وە وتراوەتەوە : یەکەم : کۆرسی ستراتیژیەکان کە تایبەتە بە ستراتیژ و ڕێگا و هەنگاوەکانی چۆنیەتی فێربوونی زمانی بیانی بە گشتی و زمانی ئینگلیزی بە تایبەتی. تاوەکو کەسێک لە هەر ئاستێکدا بێت، ڕێگای دروست بگرێتە بەر و بە وزە و پارە و ماوەی کەمتر ئاستی بەرزبکاتەوە و دووربکەوێتەوە لە ڕیگای هەلە. دووەم: پۆلیگلۆت: ئەم کۆرسە باس لە ژیان و ئەزموون و ڕاو بۆچونی کاتۆ لۆمب دەکات کە یەکێک بووە لە باشترین پۆلیگلۆتەکان و وەرگێڕەکانی دونیا کە توانیویەتی لە کاتێکدا ئینتەرنێت و هۆکارە ئاسان کارەکانی لەبەردەست نەبووە خۆی فێری ١٦ زمانی گرنگ و دژواری دونیا بکات لەوانەش ئینگلیزی و فەرەنسی و چینی و یابانی و پۆڵەندی و ڕوسی و ...هتد. تەواوی تێکستەکان ئینگلیزیە و بە کوردی ڕاڤە دەکڕێت تاوەکو بەشداربوو هەم سوود لە بیرۆکەکان وەربگڕێت هەم ئینگلیزیەکەی باشتر بکات. سێهەم : کۆرسی گەشتەکە: ئەم کۆرسە بریتیە لە فێربوون لە ڕێگای چیرۆکەوە. چیرۆکی ئەم کۆرسە بە ناوبانگە و هاوکات بۆ ئاستێکی خوار مامناوەند ڕێکخراوەتەوە ، لە ١٠ چاپتەر پێکهاتوە کە دەخوێنرێتەوە و دەکرێتە کوردی و وانەی تایبەت بۆ لەبەرکردنی وشە و ڕستە گرنگەکان بەرهەمهێنراوە، کە بەشداربوو تەنها بە تەماشاکردنی ئەو وانانە و دووبارەکردنەوەیان ئەتوانێت لەبەریان بکات.