Categories
general

کۆرسی خێراخوێندنەوە

کۆرسی خێراخوێندنەوە لەجیهاندا خێرا خێوێندنەوە بووە بەپێوستی سەدەی 21، بەسەدان ناوەندی تایبەت بەخێرا خوێندنەوە هەیە. ئێستا خولەکانی خێراخوێندنەوە لەگرانترین خولەکانی وڵاتانی ئەورپا و ئەمەریکان. ئانتۆنی رۆبێنز، تۆنی بوزان و محمد سەیدا، خێرا خوێندنەوە بە پێوستی هەرە سەرەکی دادەنێن بۆ زۆرترین خوێندنەوە لەکەمترین کاتدا. لەسەرەتای ساڵی 2014 وەک هەر فێرخوازێکی تر کتێبی زۆرم دەکڕی بەڵام دوای […]

کۆرسی خێراخوێندنەوە

لەجیهاندا خێرا خێوێندنەوە بووە بەپێوستی سەدەی 21، بەسەدان ناوەندی تایبەت بەخێرا خوێندنەوە هەیە. ئێستا خولەکانی خێراخوێندنەوە لەگرانترین خولەکانی وڵاتانی ئەورپا و ئەمەریکان. ئانتۆنی رۆبێنز، تۆنی بوزان و محمد سەیدا، خێرا خوێندنەوە بە پێوستی هەرە سەرەکی دادەنێن بۆ زۆرترین خوێندنەوە لەکەمترین کاتدا.

لەسەرەتای ساڵی 2014 وەک هەر فێرخوازێکی تر کتێبی زۆرم دەکڕی بەڵام دوای خوێندنەوەی چەند پەڕەیەک بەبێزاریەوە لەکتێبەکە دووردەکەوتمەوە. دوای ئەوەی چەندین کتێبی تایبەتم لەسەر خێرا خوێندنەوە، خوێندنەوەی مۆدێرن، خوێندەوە و کارمەیەکانیم بەکارهێنا ئەنجامی دڵخۆشکەرم بەدەست هێنا. دواتر بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی تایبەت بەخێرا خوێندنەوەم کرد کە لەلایەن بەڕێز محمد سەدا پیاوی یادگەی ئێرانەوە دوترایەوە. پاش ئەم خولە گۆرانکاری گەورەم بەدەستهێناو دەستم کرد بەخول و سیمینار و دەرئەنجامی زۆر باش لە لەبەشداربوواندا بەدی دەکرا. لەقۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەروەدەی دەرونزانی بووم لە زانکۆی سەلاحەددین لەهەولێر، بیرۆکەی ئەوە هات بەمێشکمدا بۆچی بۆ توێژینەوەی دەرچوونم کار لەسەرخێرا خوێندنەوە نەکەم؟
بیرۆکەم کاری لەسەر کراو 15 قوتابی زانکۆم لەتوێژینەوەکەمدا بەشداربوون. بەشێوەیەکی زۆر ورد و زانستیانە لەژێر چاودێری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەم دەستمانکرد بەتاقیکردنەوە. دەرئەنجامەکان زۆر سەرسورهێنەر بوون. لەدوای ڕاهێنان بە تاقیکردنەوە توانیمان خێرای خوێندنەوەی فێرخوازان دوو بۆ هەشت هێندە گەشە پێبدەین. ئەمە وایکرد توێژینەوەکەمان ببێت بەسێیەمی سەرئاستی بەشەکەمان. هاوکات توێژینەوەکە لەگۆڤاری زانکۆ بڵاوکرایەوە و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزبایی سەرکەوتنمان لێکرا.
دواتر لەرێگەی ناوەندەکانەوە بەردەوام فێرخوازانمان فێری ستراتیژیەتەکانی خێرا خوێندنەوە کردوە. نوێترین و جوانترین خزمەتیش بەبەشداربووان لەدوای چەند مانگێک کارکردن بە ئەنجام گەیەنرا کەلە لەستۆدێۆ بەشێوەی ئۆفلاین بەباشتری دیزاین زۆرترین ڕاهێنانی پراکتیکیمان بەرهەمهێنا.
ئێستا خولی خێرا خوێندنەوە لەئاوات ئەکادیمی بەردەستە، ئەم خولە لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 200بەشداربووی هەیە و بەشداربووان زۆر لەخولەکە ڕازین و خۆشحاڵین کە جێگای سوود و ڕەزامەندیانە.
بە خۆشحاڵیەوە ئەم خولە بۆ خوێنەران و فێرخوازانی قوتابخانە و مامۆستایان فەرمانبەران وهەموو ئەوانەی ئارەزووی خوێندنەوە دەکەن دەتوانن سودی لێ وەربگرن.

مامۆستای کۆرس: بازیان بەرزنجی
بەکالۆریۆس لە دەرونزانی
خاوەنی یەکەم توێژینەوەی پراکتیکیە لەسەر خێراخوێندنەوە بەتەرکیز وتێگەیشتنەوە، ئەزموونی زیاتر لەحەوت ساڵ لەوتنەوەی خولی تایبەت بەخێرا خوێندنەوە

ئەم کۆرسە باس لەم بابەتانەی خوارەوە دەکات:


١: ئامانجە گشتیەکانی خولی خێرا خوێندنەوە.
٢: زانایانی و سەرمایەداران چی دەلێن لەبارەی خێرا خوێندنەوەوە.
٣:خوێندنەوەی خێرا پێوستی سەدەی 21.
٤: چۆن ئاستی خێرایی خوێندنەوەت دیاری دەکەیت؟
٥ :مێژووی سەرهەڵدانی خوێندنەوەی خێرا و ئێستا لەجیهان چۆن کاری لەسەر دەکرێت؟


٦: دۆزینەوەی شاڕەگی گرفتەکان لەخوێندنەوە چین؟
٧: ڕاهێنانەکانی تایبەت بەماسوولکەی چاو.
٨: ڕاهێنانی خێرایی وشەی فیدیۆیی بۆ زیادکردنی تونایی بینینی وشەکان.
٩: خوێندنەوە بەچاو یان بەدەنگ باشترە.
١٠: سودەکانی خوێندنەوەی خێرا.


١١: تاقیکردنەوەی ئاستی خێرایی خوێندنەوە.
١٢: بنەماکانی خوێندنەوە.
١٣: تەرکیز چیەو چۆن زیاد دەبێت.
١٤: زەهایمەرو چارەسەری لەڕیگەی ڕاهێنانەوە.
١٥: خوێندنەوە لەگەڵ بەیاد سپاردن و بەیاد هێنانەوە.


١٦: جۆرەکانی خوێندنەوە.
١٧: وشەیی کلیلی.
١٨: هۆکارەکانی کەمی تێگەیشتن لەخوێندنەوە.
١٩: هەنگاوەکانی زیادکردنی تێگەیشتن لەخوێندنەوە.
٢٠: دروستکردنی پاڵنەر بۆخوێندنەوە.


٢١: خێراترین خوێنەرەکانی جیهان کێن و چۆن بەم توانایە گەیشتوون؟
٢٢: بەشەکانی مێشک ویادگە.
٢٣: مێشک چۆن بیردەکاتەوە.
٢٤: نەخشەی زهنی چۆن فێربم.
٢٥: بەشەکانی یادگە و کاراکردنی.
٢٦: یاساکانی خوێندنەوە فێربە.
٢٧: چۆن پێداچونەوە بۆخوێندنەوە بکەین؟ 

لە ئێستادا ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی خێراخوێندنەوە بۆ زانیاری زیاتر پەنجە لەسەر وێنەکە داگرە