دەربارەی ئێمە
ئاوات ئەکادیمی پێگەیەکی زانستی و ئەکادیمیە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆرسی ئۆنلاین، لە بواری پەروەردە و فێرکردن، ڕاهێنان و پەرەپێدان و تویژینەوەی زانستی. ئاوات ئەکادیمی لەڕێی ئەپلیکەیشن، ماڵپەر و چانڵی یوتیوب و پەیجەکانی لە فەیسبوک و ئینستاگرام خزمەتگوزاریەکانی دەخاتەڕوو.
لە خوارەوە زانیاری لەبارەی سەرپەرشتیاری زانستی و خاوەن و بەڕێوەبەری ئەکادیمیا خراوەتە ڕوو:
سەرپەرشتیاری کوالیتی زانستی و بەخشینی بڕوانامە:
دکتۆر عەباس برهان ساڵەیی
- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری فسیۆلۆژیای گەردیلەیی.
- بۆ ماوەی ٨ ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمینارە لە بواری بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤارە جیهانیەکان.
- خاوەنی زیاتر لە ٣٠ توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە.
- وەک بەڕێوەبەر و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی سەلاحەددین کاری کردوە
- بەشداری کۆرسی جۆراوجۆری کردوە لە وڵاتانی ئیتالیا، مالیزیا و فینلاند.
- خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتییە، دواینیان بڕوانامەی زانکۆی هامک لە وڵاتی فینلاندە لە بواری پێداگۆجی و ئێستا لەو خولە مۆدیولی ( Research and Development ) دەڵێتەوە.
خاوەن و بەڕێوەبەری ئەکادیمیا:
ئاوات نەسروڵا
- ماستەر لە کارگێڕی نێودەوڵەتی.
- بەکالۆریۆس لە کارگێری کار.
- دبلۆم لە وتنەوەی زمانی ئینگلیزی.
کارەکانی پێشووی م.ئاوات نەسروڵا
- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن بۆ پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنان.
- خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری کەسێتی سەرکەوتوو.
- دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکانی هەڵەبجە، ئابوری و بازرگانی.
- نووسەری کتێبی زیادکردنی توانای زیرەکی.
- وەرگێڕی چەند پەرتوک و وتارێک لە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزیەوە.
- ڕاهێنەری باوەڕپێکراو کە تا ئێستا کۆمەڵێک کۆرسی جۆراوی پێشکەشکردوە وەک:
- بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان – Human Resources Management
- پەیوەندی کاریگەری کارگێڕی
- پەرەپێدانی تواناکانی زیرەکی
- دەرونزانی کەسێتی سەرکەوتوو
- ستراتیژیەکانی فێربوونی زمانی بیانی
- کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، فارسی.
- بەهێزکردنی یادگە
- دەرونزانی هیپنۆتیزم و خۆخەواندن
- بەرنامەڕێزی زمانی-دەماریNLP