Categories
memory

نــۆ ڕێــگە بۆ بەرەو پێشبردنی یادگە و تەندروستی مێشك

نــۆ ڕێــگە بۆ بەرەو پێشبردنی یادگە و تەندروستی مێشك

١-خەوێکی باش:-خەوتن ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دروست کردنی یادگە و تەندروستی گشتی مێشك،خەو یارمەتیدەرە لە یەکخستنی یادگە،چارەسەرکردنی کێشەکان،داهێنان،بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە،شوشتنی پاشماوەی ژەهراوی و خۆچاککردنەوە،زۆرینەی گەورەکان پێویستیان بە ٧،٥ بۆ ٩کاتژمێر خەوە لەڕۆژێکدا.،ئەگەر کێشەی خەوتنت هەیە ئەوا هەوڵدە لەهەمان خشتەی خەودا بمێنیتەوە ،تەنانەت لە کۆتایی هەفتەکان و پشوەکانیش(واتە گرنگی بە ٧،٥ بۆ ٩ کاتژمێر خەو بدە)،خۆلادان لە شاشەکان پێش خەوتن چونکە ئەو ڕووناکییە شینەی کە بە ئاگایی دەبەخشن (مێشکی ئاگا)،کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکات،وازهێنان لە کافاینیش یارمەتیدەر دەبێت،وە ئەگەر هێشتا کێشەی خەوتنت هەیە هەوڵ بدە پشتگیری خەوێکی سروشتی وەك میلاتۆنین وەربگریت،نەك دەرمانی نووستنی ڕەچەتی زیانبەخش کە ناسراوە بەهۆی لەدەستدانی یادگە.

٢-خواردنی خۆراکی تەندروست:-جەستەت ئەو ئامێرەیە کە بەردەوامت دەکات لە ڕاکردن،بۆیە پێویستە باشترین سوتەمەنی پێبدەیت بۆ گەیشتن بە زۆرترین بەجێ گەیاندنMax performance,بە سوپاسەوە ئەو خواردنانەی کە بۆ مێشك باشن،بۆ تەندروستی گشتیش باشن،بریتین لە:-(میوە،سەوزە،دانەوێڵەی تەواو،ماسی،ڕۆنی زەیتون،شەراب=wine,ئەڤۆگادۆ،ڕۆنی گوێزی هیندی،ئاو،چوکلاتەی تۆخ،هێلکە).ئەو خۆراکانەشی کە پێویستە خۆیانی لێ بەدوور بگرین ئەوانەن کە زیادکراوی چەوری تێر=saturate,و گۆڕاو و شەکر لەخۆدەگرن،توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوەدەکەن کە (هەوڵدان=وەرزشکردن،یان وەرزشی Mediterranean Diet,یان کیتۆ)لەوانەیە باشترین وزە بە مێشکت ببەخشێت.
تێبینی/وەرزشی Mediterranean ئەو وەرزشەیە کە لە وڵاتانی ناوەڕاستدا دەکرێت بەبەکارهێنانی زۆری سەوزە و ڕۆنی زەیتون و بڕێکی مامناوەند لە پڕۆتین کە ئەویشیان لە خۆراکە دەریایەکانەوە دەست دەکەوێت.،ئەو خۆراکانەی کە باش و تایبەتن بۆ مێشك ئەمانە لەخۆدەگرن:-(چای سەوز،ئاو،ئەوخۆراکانەی ئۆمێگا سێیان تێدایە)..،چای سەوز دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە شەڕ دەکات لە دژی ڕادیکاڵە ئازادەکان کە زیان بەخانەکانی مێشك دەگەیەنن،هەندێك توێژینەوە پێشنیاری چای سەوز دەکەن کە پڕۆسەی پیربوونی مێشك دوادەخات.،هەروەها ئۆمێگا سێ بەزۆری دەدۆزرێتەوە لە (ماسی و قەوزەی دەریا و پاقلەمەنییەکان و گوێز)ئەمانە خۆراکی سەرەکی مێشکن کە یارمەتی دەرن بۆ وەستانەوە (شەڕکردن لە دژی)یادەوەریە ونبووەکان (واتە ناهێڵن یادەوەرییەکان ونببن)،وە دژی نەخۆشی دەروونی و پوکانەوەی مێشکن بەهۆی زیادبوونی تەمەن و تەنانەت دژی نەخۆشی ئەلزەهایمەرن.
*دیهایدرەیشن=وشکبوونەوە=Dehydration,شتێکە کە پێویستە ڕەچاوی بکەین،تەنانەت ٪٢ وشکبوونەوە دەتوانێت یادگەی تۆ کەمبکاتەوە!،مێشك ٪٧٣ی ئاوە،بۆیە زۆر گرنگە کە تۆ بەردەوامبی لەسەرهێشتنەوەی جەستەت بە تەڕی،(واتە ئاو و شلەمەنییە سوود بەخشەکان زۆر بخۆوە).

٣-زیادکردنی ڕاهێنان:-سوودەکانی ڕاهێنان کردن لەسەر مێشك و یادگەی تۆ زۆر فراوانە،مێشك کەمتر کرژبوونی ماددەی خۆڵەمێشی لەخۆ دەگرێت بە تێپەڕبوونی کات،وە کەمبوونەوەی مەترسی لەدەست دانی یادگە،کەمکردنەوەی هۆڕمۆنەکانی سترێس کەزیان بەخشن بۆ مێشك ئەم هۆڕمۆنانە،کاریگەرییە زیادکراوەکانی ماددە کیمیایە یارمەتیدەرەکانی مێشك (واتە :-ڕاهێنان کردن بەسوودە بۆ زیادکردنی ماددە کیمیایە سوودبەخشەکان)،هەروەها پەیوەندی دەماری نوێ و ژمارەی خانەکان لە هیپۆکامپۆس (هیپۆکامپۆس سەنتەری یادگەی مێشکە)،وە ئۆکسجین بۆ مێشك زیاد دەکەن،ڕاهێنانەکانی ئەیرۆبیك Aerobic تاقیبکەوە بۆ بەدەست هێنانی باشترین ئەنجامەکان(بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی ئۆسجین بۆ مێشك)،ڕاهێنانە کەم کاریگەریەکانی وەك(Relaxation )نایابن بۆ بەرزکردنەوەی یادگە بەهۆی چڕبوونەوەی خەستی وردیات(دیتەیڵ)،و هەناسەدانی قوڵ(هاندانی ئۆکسجین بۆ مێشك)کە پێویستی پێیەتی سەرەڕای ئەوەش سوودێکی زیاتر وەردەگریت لە وەرزشکردن لە دەرەوە(لەدەرەوەی ماڵ)،چونکە سوودی باشی دەروونی هەیە وەك زیادبوونی ژیان،باوەڕبەخۆبوون،کارکردن لە سرووشت،هەروەها گرژی و خەمۆکی و ماندوویی کەمدەکاتەوە،ئەگەر بتوانی لادێیەك هەڵبژێرە لەسەرووی شارەکەت بۆئەوەی زۆرترین سوود لە ڕۆتینی وەرزشکردن وەربگریت.

٤-دابەزاندنی کێش:-کێش زۆربوون زیانبەخشە بۆ تەندروستیت ، یادەوەری و مێشك لەیەك جیانەکراوەن،کەچی کێشی زیادەی تۆ کاریگەری خراپی لەسەریان هەیە،زاناکان پەیوەندییەکی بەهێزیان دۆزیوەتەوە لە نێوان قەڵەوی و لەدەست دانی یادگە!،ئەوکەسانەی کێشیان زیادە شانەی مێشکیان کەمە و زووتر مێشکیان تووشی پیربوون دەبێت لەوکەسانەی کە کێشێکی تەندروستیان هەیە،باشترین ڕێگاکان بۆ دابەزاندنی کێش لە ڕێگەی ڕاهێنان و خۆراکی تەندروست بۆ یادگە و تەندروستی مێشكت زۆرباشە.،هەروەها دەتوانیت دەرمانی تەندروستی سروشتی بەکاربێنیت بۆ یارمەتیدانت لە بەڕێوەبردنی کێشت.

ئێمە گومانمان لە خۆشەویستی و گرنگی دانی تۆ نیە بۆ مێشک و یادگەت و بێگومان ناتەوێت کەسێکی تەمبەڵ بیت و هەمیشە بە ئازاری لەبیرچونە بتلێیتەوە…

بەڵکو ئەتەوێت خاوەن زانستێکی زۆر بیت و لە ڕیزی کەسانی زیرەك و زانا ناوت بهێنرێت. 

لەبەرئەوە بەشداری

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە بکە

 لە ٨٠% خولەکە کردارییە و بەتەواوەتی یارمەتی بوژاندنەوە و چالاککردنەوەی مێشک و یادگەت ئەدات.

 لەم خولەدا بە شێوەی کرداری ئەم بابەتانە فێر ئەکرێیت:

 خێرابینین کە ئەبێتە هۆی خێرا کردنەوەی مێشک، فراوان کردنی چاو و زیادکردنی تەرکیز.

 لەبەرکردنی بینینی کە یارمەتیت ئەدات زانیاریەکان لەبەر بکەیت بە کەمترین ماوە.

 لەبەرکردنی بیستنی کە یارمەتی چالاککردنەوەی یادگەی بیستنی ئەدات و بە یەکجار بیستنی زانیاریەکان ئەتوانیت لەبەریان بکەیت.

 کۆشکی یادگە کە بە هۆیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت زانیاریەکان وەک خۆیان و بە ڕیز بەندی لەبەر بکەیت.

 سیستەمی سەرەکی کە یارمەتیت ئەدات بۆ لەبەر کردنی زانیاریەکان بە ژمارەیانەوە و وەك خۆی بۆ نمونە قورئانی پیرۆز بە ژمارەی ئایەت، لاپەڕە و سوڕەت و لەبەرکردنی فەرموودەکان بە ژمارەوە…هتد.

 تەکنیکەکانی پەیوەست کردن و لکاندنی زانیاریەکان بۆ بە ئاسان لەبەرکردنی زانیاریەکان و لە بیرنەچوونەوەیان.

 چەندین ڕاهێنان بۆ چالاککردنی هەردوو بەشی لای ڕاست و چەپی مێشک.

 لەگەڵ چەندەها بابەت و زانیاری گشتی تر وەك شێوازی پلاندانان، ڕێکخستنی کات، سیستەمی خەو و خواردن، هەناسەدان، ڕیلاکسەیشن و چەندها زانیاری بێ وێنەی تر