Categories
memory

ڕاهێنانی وەرزشی مێشک- برەین جیم

ڕاهێنانی وەرزشی مێشک- برەین جیم


پێت وایە شتێکی پێکەنیناوییە کە چۆن زۆرجار ئەزموونی پەروەردەیی منداڵەکانمان
ئاڵۆز دەکەین؟ ئاسانە بۆ ئێمە گیرۆدەی داڕشتنی پلانی ئاڵۆز و گەورە بین بۆ ئەوەی
یارمەتیان بدەین لە منداڵانی تر باشتر بن یان ستانداردە تایبەتەکان جێبەجێ بکەن،
بەڵام ئایا چارەسەرێکی ڕاستەوخۆتر هەیە؟ هەندێک جار ئارەزووی ڕێگەیەکی
“موعجیزەئاسا” دەکەین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بخوێننەوە یان کێشە سەختەکانی
بیرکاری چارەسەر بکەن، بەڵام زۆرجار ڕەنگە سادەترین ڕێگاکان گەورەترین
جیاوازی لە فێربوونی منداڵەکەتدا دروست بکەن.
ڕاهێنانی وەرزشی مێشک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی توانای
قسەکردن و خوێندنەوە و بیرکردنەوەی کەسەکان ، ئەنجامدانیان ئاسانە و دەتوانن
یارمەتی مرۆڤ بدەن کە بە خێرایی ئەرکێکی نوێ فێربێت. هەروەها سەلمێنراوە
کە تەرکیز و ئاستی وزەی مێشک باشتر دەکات ، بەهەمان شێوە ئەم ڕاهێنانانە
سوودبەخشن بۆ کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی باری دەروونی.
شێوازە جیاوازەکانی جوڵەی ڕاهێنانی بەشە جیاوازەکانی مێشک هان دەدەن.
جۆرەها ڕاهێنان بەردەستە، لە سادەوە تا ئاڵۆز. هەر شێوازێکی جووڵە سەرنج
دەخاتە سەر دەرئەنجامە جیاوازەکانی فێربوون. چارەسەرکەران بە پشتبەستن بە
هەڵسەنگاندنەکانیان هەڵدەبژێرن کە کام شێوازی جووڵە پێشکەش بە بەشداربووان
بکەن ، شێوازێکی باوی جووڵە بریتییە لە کرۆس کراوڵ کە لەدواتردا ڕوونتر
ئاماژەی پێدەدەین.
لە دونیای ئەمڕۆدا زۆرجار جەستە و عەقڵ وەک بوونێکی جیاواز دەبینین و پێمان
وایە جوڵە هیچ پەیوەندییەک ی بە فێربوونەوە نییە. زۆرێک لە دایک و باوکان و
ڕاهێنەران پێیان وایە کە ڕاهێنانی جەستەیی “زۆر ئاسانە” و “ئاستەنگی ناوێ بۆ
ئەنجامدان” بۆ ئەوەی جیاوازی لە کێشەکانی فێربوونی منداڵ یان ئەزموونی پۆلدا
دروست بکات.
ڕاهێنانی وەرزشی مێشک پێکدێت لە کۆمەڵێک جوڵە کە ڕاستەوخۆ مێشک
دەکەنە ئامانج و هانیان دەدەن بۆ یارمەتیدانی تاکەکان لە گەیشتن بە توانا
زەینییەکانیان . چەمکی وەرزشی مێشک بریتییە لە بەکارهێنانی جوڵەی جەستەیی
بۆ دەستگەیشتن بە بەشە جیاوازەکانی مێشک. دایک و باوک و ڕاهێنەران
دەتوانن ئەم شێوازانەی جووڵە بەکاربهێنن بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانیان یان
خوێندکارەکانیان لە ڕەفتار، تێگەیشتن، ڕێکخستن، جێبەجێکردنی ئەرکەکان و
پەیوەندیکردن.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند


سوودەکانی ڕاهێنانی وەرزشیی مێشک:


سوودی وەرزشی مێشک زۆرە, ئەم سێ ڕاهێنانە ئاسانەی وەرزشی مێشک
دەتوانێت مێشکی منداڵ هان بدات بۆ باشترکردنی توانا زاینییەکان ، کە ڕەنگە
یارمەتی منداڵەکان بدات لە بوارەکاندا خێراتر گەشەبکەن . هەموو چالاکیەک بە
خێرایی منداڵ ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی کە
وەرزشەکە سوودبەخشە. ڕاهێنانی وەرزشی مێشک لە ٢٦ شێوازی جووڵە
پێکدێت، هەریەکەیان دەرەنجامێکی تایبەتیان هەیە و چارەسەرکەر بە پشتبەستن
بە هەڵسەنگاندنەکان هەڵیدەبژێرن کە کام ڕاهێنان پێشکەش بە بەشداربوو بکات.


کرۆس کراول

– ڕاهێنانی شێوە زەڕبی )تیایدا کەسەکە ئەنیشکی ڕاستی لەگەڵ
ئەژنۆی چەپی پێک دەگەیەنێت وە بەپێچەوانەشەوە(:

کرۆس کراول ڕاهێنانێکی گرنگە کە دەتوانیت لەگەڵ منداڵ ئەنجامی بدەیت. ئەم
چالاکییە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان نیوەگۆی چەپ و ڕاستی مێشکە
وەک ئامادەکارییەک بۆ لێکدانەوەیەکی ئاست بەرز، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی،
چارەسەرکردنی کێشە، بیستن، ڕێکخستن و زۆر شتی تر.


برەین بۆتۆن- دوگمەی مێشک:


، دەکات چالاکRAS (Reticular activating system )
و پەیوەندی جەستە-مێشک بەهێز دەکات، واتەکاتێ مناڵە کە ئەم ڕاهێنانە ئەکا
مێشکی ئاگادارەبێتەو ەکە ئەبێت تەرکیز بکات چونکەکار ێک نییە بە شی مێشکی
خۆنەو یست ئەنجامی بدات. ئامانجەکەی ئەوەیە کە منداڵەکە بەئاگا بهێنێتەوە و
یارمەتی بدات کە بە ئاگایی بمێنێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر خاو بێت، یان تووشی کەم
وزەیی یان کەمی تەرکیز بێت.


برەین جیم هوک ئەپ- ڕاهێنانی پەیوەندیی مێشک:


ڕاهێنانی پەیوەندیکردن بریتییە لە ڕاهێنانی وەرزشی مێشک بۆ گەورەساڵان و
منداڵان کە مەبەست لێی ئەزموونکردنی فشاری بەرچاو، ترس، توڕەبوو ن، یان

هەبوونی فشاری دەروونییە. ئەزمونکردنێکی نایابە بۆ ئارامکردنەوەی جەستە و
فێرکردنی منداڵەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەناسەدانیان. ئەم چالاکییە دەتوانرێت بە
وەستانەوە، بە دانیشتنەوە، یان بە پاڵ کەوتنەوە لەسەر زەوی ئەنجام بدرێت.

Categories
memory

پلی پێشەوە(ناوچاوانەپل)Frontal lobe

پلی پێشەوە(ناوچاوانەپل)Frontal lobe


پلی پێشەوە یەكێكە لە چوار پلەكانى مێشك، كە دەكەوێتە ناوچاوانى مرۆڤ لە كاسەى سەردا،كە لە تەمەنى منداڵی و گەنجی پێگەیشتوودا گەشەدەكات.بەشی پێشەوە بەرپرسە لە چالاكییە ئاڵۆزەكانى پەیوەست بە مرۆڤ وەك بیركردنەوەى ئەبستراكت(واتە: پرۆسەیەكى ئاوەزییە”زەینی” كە لەڕێگەیەوە بابەتێكى دیاریكراو جیادەكرێتەوە لە بابەتێكى دیكە لەڕووى زەینیەوە) و چارەسەركردنى كێشە سەختەكان و بڕیاردان و دەربڕینى كەسایەتى، كە لە ئاژەڵەكانى دیكەدا كەمترە وەك لە مرۆڤ.
پلی پێشەوە بە ناوچەیەكى گرنگى جوڵە دادەنرێت و وە زۆرترین ژمارەى دەمارە هەستەیارەكانى تێدایە، وە بەرپرسە لە دەردانى هۆرمۆنەكانى دۆپامین و سیرۆتۆنین.
پلی پێشەوەى مێشك ناوەندى زیرەكى و لۆژیك و بیكردنەوە و یادەوەرییە.ئەگەر بێت و زیان بەم بەشەى مێشك بگات ئەوا تاك كەمتر گرنگى بە بنەما اخلاقیەكان(بەشێوەیەكى سادە بریتییە لە: ئەوەى بۆخۆم پێمخۆشە بۆتۆش پێم خۆشبێت،وە ئەوەى بۆ خۆم پێم ناخۆشە بۆتۆش پێم ناخۆش بێت) دەدات، وە ئەكەر زیانەكان زۆرتربێت ئەوا تاك تواناى كۆنتڕۆڵكردنى جوڵە خۆویستەكانى نامێنێ و لەوانەیە لەگەڵ حاڵەتى كۆمادا تێكەڵ ببێت.
پلی پێشەوەی مێشك كاتێك ماندوو دەبێت كەسەكە هێزى بەرگە گرتنى كەم دەبێتەوە و زو خۆی بەدەستەوە دەدات و واز لە ئامانجە دوور مەوداكانى دێنێت بەرەو ئامانجە زوو بەدەست هاتووەكان(سوودى كورت خایەن لە سوودى درێژخایەن بە باشتر دەزانێت).
دووركەوتنەوە لە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى زیرەكى بەرز و دروستكردنى پەیوەندى كۆمەڵایەتى و تێگەیشتن لە خود و دەربڕینى هاوسۆزى و خۆبەخت كردن، وە زیاتر گرنگیدان بەخواردن و خەوتن و بابەتە ماددی و زایەندییەكان،وادەكات پلی پێشەوە بە ناكارایی بمێنێتەوە. هەروەها لە توێژینەوەكانى پەیوەندیە دەمارییەكانى خەمۆكیدا، دەركەوتووە كە چالاكى لای چەپی پ پ م كەمە بەبەراورد بە چالاكى لای ڕاستى پ پ م.بۆیە وا دیارە كەمتر دەستەبەركردنى لایەنى ئەرێنى لە بەشی چەپی پ پ م لە كەسی توشبوو بە خەمۆكى ڕەنگە قورستر بەژداری بكات لە بیركردنەوە و ڕەفتاری ئەرێنى ئامانجدار.
باشترین ڕێگە بۆ ڕاهێنان و بەكارهێنانى پلی پێشەوەى مێشك زۆر گرنگى دانە بە كارامەیی بەڵگە هێنانەوەى ئاڵۆزدا.
زیاتر لە هەر بەشێكى دیكەی مێشك ئەم ناوچەیە كەسایەتى و ئامانجەكانمان و بەهاكانمان دیاریدەكات.هەروەها لای چەپی پلی پێشەوەى مێشك زیاتر هانى چالاكى دۆپامین دەدات(كە پەیوەندی بە پاڵنەر و پاداشتەوە هەیە)،لەكاتێكدا لای ڕاست هانى چالاكى نۆرئیپینفرین دەدات(كە پەیوەندى بە دڵەڕاوكێوە هەیە).
وادەردەكەوێت ئەوكەسانەى هەستى ئەرێنیان هەیە لای چەپی پلی پێشەوەى مێشكیان چالاكترە، لە كاتێكدا چالاكبوونى لای ڕاستی پلی پێشەوەى مێشك زیاترپەیوەندى بە ئەزموونە سۆزدارییە نەرێنیەكانەوە هەیە.

ئەركەكانى پلی پێشەوە (ناوچاوانەپل):
1ـ تەركیزكردن.
2ـ هەڵسەنگاندن.
3ـ پلاندانان.
4ـ چارەسەركردنى كێشە.
5ـ كۆنتڕۆڵكردنى حەزەكان و ڕەفتار.
6ـ كۆنتڕۆڵكردنى ڕەفتاری سێكسی و كۆمەڵایەتى.
7ـ كەسێتى.
8ـ سۆز.
9ـ ناوچەی دەربڕینى ئاخاوتن.
10ـ یادگەى ماوە كورت.
11ـ جوڵەى جەستە.
12ـ زیرەكى،ئاگایی.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

چەند ڕێگایەك بۆ پەرەپێدانى پلی پێشەوەى مێشك و باشتركردنى ماوەى سەرنجدان و تواناى گوێگرتن.
 پەرەپێدانى گوێگرتنى چالاك ـ بریتیە لە تێگەیشتنێكى لە زمان لەگەڵ تواناى دووبارەكردنەوەى ئەوەى كەتازە وتراوە.
 كاتێك بۆ پێداچوونەوە دابنێ پێش ئەوەى شتێكى نوێ فێرببیت.
 خشتە و ڕۆتینیاتێكى ڕوون كە ڕێگە بە پەرەپێدانى تواناكانى پلاندانان بدات.
 فەراهەمكردنى ژینگەیەكى هاوسەنگ .

ڕۆڵی پلی پێشەوەى مێشك لە ئیشی یادگەدا.


لە كاتى كاركردندا كۆدبەندى دەكات لەنێوان زانیارییەپەیوەندیدارەكاندا.
هێشتنەوەى زانیارى لە كاركردنى یادگەدا پەیوەندى بە چالاكى بەردەوامەوە هەیە لە هەمان ئەو ناوچانەى مێشكدا كە بەرپرسیارن لە نوێنەرایەتى كردنى ئەو زانیاریانە لە دۆخى بیرەوەرى ناكارادا،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە پ پ م كۆگایەك نییە بۆ هڵگرتنى زانیاری لە كاتى ئیشی یادگەدا. بەژداریكردنى پ پ م لە ئیشی یادگەدا بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنى پرۆسەكانى سەرنجدان و درككردن بۆ تێگەیشتن لەو ژینگەیەی كە تێیدا دەژین و هەروەها چارەسەركردنى كێشەكان و كاركردن بۆ بەدەست هێنانى ئامانجەكان.
یادگەى ماوەكورت بەردەوام لە پرۆسە دەمارییەكانى ـ پلی پێشەوەـ دا جێی چالاكییە كورت خایەنەكانە و وە دەتوانین لێرەوە لە چالاكییەزەینیە ئاڵۆزەكانیش تێبگەین.

Categories
memory

Ambiguity Effect-لایەنگیری ناڕوونی

Ambiguity Effect-لایەنگیری ناڕوونی

  • بۆچی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بۆ خولی هاوینە هەوڵدەدەن بچنە لای ماموستا ناسراوەکان؟
  • بۆچی لە خواردنگەکان خواردنی دووبارە داوا دەکەین لە بری ئەوەی خواردنی نوێ تاقیبکەینەوە؟
  • بۆچی ئێمە ئەو بژاردانەمان پێ باشترە کە بۆ ئێمە ناسراون؟

لایەنگیری ناڕوونی وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە…

ئامادەکرد: یاد مەجید

لایەنگیری ناڕوونی چییە؟

لایەنگیری ناڕوونی لایەنگیرییەکی مەعریفییە کە باس لەوە دەکات کە ئێمە خۆمان دەپارێزین لەو بژاردانەی کە پێمان وایە ناڕوونن یان زانیاریی تەواویان لەسەر نازانین. ئێمە حەز بە هەستی نادڵنیایی ناکەین، هەربۆیە زیاتر مەیلمان بۆ ئەو بژاردانە و ئەگەرانە هەیە کە هەستێکی دڵنیایی و ناسراویمان پێیان هەیە.

لە کوێدا ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

کاتێک خوێندکارێکی پۆلی ١٢ دەیەوێت بەشداری خوولی هاوینە بکات لە یەکێک لە پەیمانگاکانی شارەکەی خۆی، لە کاتی گەڕان بۆ ماموستا جیاوازەکان لە بابەتە جیاوازەکاندا، سەرنجدەدات هەندێک ماموستا زۆر ناسراون و خەڵکی لە بڵاوکراوەکانی ئەو ماموستایانەدا شوێنکەوتوویان زۆرە، لە هەمان کاتدا هەندێک ماموستای دیکە دەبینێت هێندە ناسراو نین و شوێنکەوتوویان کەمە. لێرەدا خوێندکارەکە دەکەوێتە نێوان چەندین بژاردەی جیاوازەوە. زۆرینەی کات خوێندکارەکە لایەنگیری بۆ ئەو ماموستایانە بۆ دروست دەبێت کە شوێنکەوتوویان زۆرە، هەروەها خۆیان لەو ماموستایانە دەپارێزن کە شوێنکەوتوویان کەمە، ئەمەش بۆ خۆلادان لە مەترسی ئەوەی کە زۆر ناسراو نین و دەکرێ ماموستایانێکی باش نەبن، وە پێی وایە ئەو ماموستایانەی شوێنکەوتووی زۆرە ماموستایانێکی باشن و هەستێکی دڵنیایی پێدەدات. لە کاتێکدا ساڵانە چەندین خوێندکار دەبینین لای ماموستا ناسراوەکان خول وەردەگرن و ئەنجامێکی خوازراو بەدەست ناهێنن و خوێندکاری دیکەش لای ماموستایەکی ئاسایی خۆیان وانە دەخوێنن و نمرەی بەرزیش بەدەست دەهێنن. ئەم نمونەیە، نمونەیەکی سادەیە لەسەر  لایەنگیری ناڕوونی کە لادانێکی مەعریفییە.

نمونەیەکی دیکە، کاتێک دەچینە خواردنگەیەکەوە، زۆرینەی کات ئەو خواردنانە هەڵدەبژێرینەوە کە پێشتر خواردوومانە یاخود لەلایەن کەسانی دیکەوە هەڵبژێردراون، ئەمەش بۆ خۆلادان لە ناڕوونی ئەو خواردنانەی کە نازانین تامیان چۆنە.

کاریگەری سیستەماتیکی

لایەنگیری ناڕوونی کاریگەرییەکی بەرفراوانی هەیە. دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنە بچووکەکان هەبێت کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەیکەین، لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر بڕیاردان هەیە لە ئاستێکی زۆر گەورەتردا. دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی دامەزراوەکان وەک قوتابخانە، کۆمپانیا، حکومەتەکان پابەند بن بە سیستەمێکی شکستخواردوو، لەجێگەی ئەوەی سیاسەت یان بەرنامەی نوێ بخەنە ڕوو کە ئەگەری باشتربوونی هەبێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیەکە هەرچەندە ئەم گۆڕانکاریانە دەتوانن سیستەمەکە باشتر بکەن، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە شتەکان بەلاڕێدا نەچن و لە کۆتاییدا شتەکان خراپتر نەبن لەوەی کە دەستیان پێکردووە. تەنانەت ئەگەر سیستەمی ئێستاش گونجاو نەبێت، بە پابەندبوون پێوەی هەست بە سەلامەتی دەکرێ لە جێگەی  ئەنجامدانی گۆڕانکاری، چونکە ڕێڕەوەکەی پێشبینی دەکرێت.

بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

ئەمەش هەر وەک هەر لایەنگیرییەکی دیکە چەندین تیۆریای لە پشتەوە هەیە کە بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات. یەکێک لەوانە، بڕیاردان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە لەسەر ئەو بژاردانەی کە دڵنیاییمان پێدەدەن، وا دەکات بە ماندووبونێکی کەمتر و کاتێکی خێراتر بگەینە دەرئەنجامی خوازراو، هەروەها بەهۆی ئەزموون و ئاشناییمان بەو بڕیارە، دەتوانین خێراتر و ئاسانتر چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین کە لەو ڕێیەدا دێتە ڕێمان.

بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

ئەمەش هەر وەک هەر لایەنگیرییەکی دیکە چەندین تیۆریای لە پشتەوە هەیە کە بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات. یەکێک لەوانە، بڕیاردان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە لەسەر ئەو بژاردانەی کە دڵنیاییمان پێدەدەن، وا دەکات بە ماندووبونێکی کەمتر و کاتێکی خێراتر بگەینە دەرئەنجامی خوازراو، هەروەها بەهۆی ئەزموون و ئاشناییمان بەو بڕیارە، دەتوانین خێراتر و ئاسانتر چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین کە لەو ڕێیەدا دێتە ڕێمان

هەموو سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانجێک

پێویستی بە ماندووبوون و هەوڵدانەبۆ ئەوەی هەوڵ و ماندووبونەکانت بە فیڕۆ نەچێتگرنگە کار لەسەرمێشک و یادگەت بکەیت و تەرکیزت بەهێز بکەیچوونکە هەمووان دەزانین ناوەندی بڕیاردان و هۆکاری سەرکەوتنمان مێشک و یادگەمانەلەبەرئەوە بەشداری

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا

کاریگەری هەست و سۆز لەسەر  ئەم لایەنگیرییە

کە لایەنگیری ناڕوونی دەرئەنجامی هەست و سۆزاوییە کە بۆ ئاسانکاری بڕیاردان بەکاردێت. وەکو هەر هەست و سۆزێکی تر، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەخێرایی کاردەکات. ئەم ستراتیژە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بێ ماندووبوون ڕوودەدات، و دەتوانێت یارمەتیت بدات بە خێرایی بگەیتە ئەنجامێک. زۆرکات ئەم بڕیارە خێرا و سۆزاوییانە دەرئەنجامی خوازراومان پێدەدەن بەو جۆرەی کە چاوەڕوانی دەکەین، بەڵام بە بەکارهێنانیان، مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە بگەینە دەرئەنجامێک کە نادروست بێت یان زانیاری هەڵە بێت، چونکە شکست دەهێنین لە بەکارهێنانی لۆژیک و عەقڵ.

جیاوازی لایەنگیری ناڕوونی و لایەنگیری مەترسی

لایەنگیری لە ناڕوونی و لایەنگیری مەترسی دوو ڕەفتاری جیاوازن. گرنگە جیاوازی لە نێوانیاندا بکرێت بۆ ئەوەی بە وردی لە چەمکی لایەنگیری ناڕوونی تێبگەین.

هەردووکیان بەوە جیادەکرێنەوە کە تاک تا چەند زانیاری هەیە لەسەر بڕیارەکەی. لایەنگیری ناڕوونی کاتێک ڕوودەدات کە ئەگەری دەرئەنجامێکی دیاریکراو تەنها بۆ یەکێک لە بژاردە بەردەستەکان بزانین، لە کاتێکدا لایەنگیری مەترسی کاتێک ڕوودەدات کە هەموو ئەگەرەکان بزانین و بەرەو ئەو بژاردەیە بچین کە پاداشتێکی بچووکترە بەڵام ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە. لە هەردوو حاڵەتەکەدا، حەز نەکردنمان لە هەڵبژاردنی ئەو بژاردانەی کە بە مەترسیدار دەزانین، دەتوانێت توانای بڕیاردانی بژاردە نوێیە باشەکان سنووردار بکات.

لایەنگیری مەترسی لەو بارودۆخانەدا ڕوودەدات کە ئەگەری بژاردە جیاوازەکان و دەرئەنجامە جیاوازەکان زانراون بۆمان، لەم حاڵەتانەدا ئەو بژاردانە هەڵدەبژێرین کە لە مەترسی دوورمان دەخەنەوە ئەوانیش بژاردە بچوکەکانن، لەبەر ئەوەی ئەگەری سەرکەوتنیان زیاترە و و ئەگەری زەرەرمەندیان کەمترە لەچاو بژاردە گەورەکان.

 لایەنگیری دوورکەوتنەوە پەیوەستە بە چەندین تایبەتمەندی جیاوازەوە، وەک ئاستی زیرەکی و ئاستی بەرزی ویستی تاک، لایەنگیری ناڕوونی بە هیچ پێوەرێکی دەروونی پێشبینی ناکرێت.

لەو بارودۆخانەدا کە ناڕوونی کەمترینە لە نێوان بژاردەکان، پیاوان بەگشتی زیاتر لایەنگیری ناڕوونی نیشان دەدەن لە بەرامبەر ژنان. بەڵام لەگەڵ زیاتر ناڕوونبوونی دۆخەکە، ئەم جیاوازییە ڕەگەزییە دەست دەکات بە نەمان و ژن و پیاو دەست دەکەن بە نیشاندانی ئاستی هاوشێوەیی لە لایەنگیری ناڕوونی.

بۆچی ئەم بابەتە گرنگە؟

وەک هەر لایەنگیرییەکی دیکەی مەعریفی، لایەنگیری ناڕوونی کاریگەری لەسەر جۆر و توانای بڕیارەکانمان دەبێت. هەربۆیە زۆر گرنگە کە لەوە تێبگەین کە لایەنگیری ناڕوونی چۆن کاریگەری لەسەر ئێمە دروست دەکات . لێرەوە، ئێمە دەتوانین ئەو توانایە لە خۆماندا بچێنین کە ئاگامەندیمان زیادبکەین بەوەی کە ئایا ئەم لایەنگیرییە لە کوێدا کاریگەری لەسەر بڕیار  و بیرکردنەوەکانی ئێمە دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بڕیارەکانمان زیاتر ئەقڵانی بێت وەک کاریگەری بوون بە هەست و سۆزەکانمان.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

  • ناسینەوەی لایەنگیرییەکە کە لە کوێدا کاریگەریمان لەسەر دروست دەکات.
  • زیادکردنی ئاگاییمان  و زاڵبوون بەسەر هەست و سۆزەکانماندا کاتێک دەکەوینە بارودۆخێکی فرە بژاردەوە.
  • پێدانی کات بەخۆمان لە کاتی بڕیارەکاندا: هەمیشە بڕیارە خێرا و کەم ماندووهێنەرەکان لە بژاردەی مەیلی زەینی ئێمەن، هەربۆیە پێویستە ڕاهێنان لەسەر ئەوە بکەین کە کات بدەینە خۆمان و بیربکەینەوە بە شێوەیەکی ئاگامەندانە سەبارەت بە بڕیارەکانمان.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

سەرچاوەکان

  • Frisch, D., & Baron, J. (1988). Ambiguity and rationality. Journal of Behavioral Decision Making1(3), 149157. https://doi.org/10.1002/bdm.3960010303
  • Borghans, L, Golsteyn, B.H.H.,Heckman, J.J., and Meijers, H. (2009). GENDER DIFFERENCES IN RISK AVERSION AND AMBIGUITY AVERSION. Journal of the European Economic Association. 7(2-3), 649-658.
  • The Decision Lab. Ambiguity Effect. The Decision Lab, thedecisionlab.com/biases/ambiguity-effect.
Categories
memory

مێتاکۆگنیشن

مێتاکۆگنیشن

مێتاکۆگنیشن بریتییە لە ئاگاداربوون لە پرۆسەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ و تێگەیشتن لە نەخشەکانی پشتیانەوە . ئەم زاراوەیە لە وشەی مێتا وەرگیراوە کە بە واتای “لەودیو”، یان “لە سەرووی” دێت. میتاکۆگنیشن دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، وەک بیرکردنەوە لە شێوازەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ و زانینی چۆن ستراتیژی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاربهێنیت.

بەگشتی دوو پێکهاتەی میتاکۆگنیشن هەیە:
(١) زانین دەربارەی زانین .
(٢) ڕێکخستنی ناسینەوە.

چەند پێناسەیەک .

ئەم پرۆسەی ئاست بەرزەی بیرکردنەوە لەلایەن دەروونناسی ئەمریکی جۆن ئێچ فلاڤێل (1976)ەوە ناوی میتاکۆگنیشنی پێدرا.

زاراوەی میتاکۆگنیشن بە واتای وشەیی ‘لە سەرووی مەعریفەوە’، و بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە ناسین سەبارەت بە ناسین، یان بە شێوەیەکی نافەرمیتر بیرکردنەوە لە بیرکردنەوە. فلاڤێل مێتاکۆگنیشنی بە زانین دەربارەی زانینی و کۆنترۆڵکردنی مەعریفە پێناسە کردووە. بۆ نموونە کەسێک سەرقاڵی میتاکۆگنیشن دەبێت ئەگەر تێبینی بکات کە کێشەی زیاتری هەیە لە فێربوونی A لەچاو Bدا ، یان ئەگەری ئەوە بکات کە پێویستە دووجار پشکنینی C بکات پێش ئەوەی وەک ڕاستی قبوڵ بکات. تیۆری ئەندریاس دیمتریۆ (یەکێکە لە تیۆرییە نیو-پیاژییەکانی گەشەسەندنی مەعریفی neo-Piagetian theories of cognitive development) زاراوەی زیادە-ناسینی بەکارهێناوە بۆ ئاماژەکردن بە پرۆسەکانی چاودێریکردنی خود ، نوێنەرایەتیکردنی خود و خۆڕێکخستن، کە وەک پێکهاتەی دانەبڕاو لە مێشکی مرۆڤدا سەیر دەکرێن. جگە لەوەش لەگەڵ هاوکارەکانیدا نیشانیدا کە ئەم پرۆسانە بەشداری لە زیرەکی گشتیدا دەکەن، لەگەڵ کارایی پرۆسێسکردنی زانیاری و ئیستدلالکردن، کە بە شێوەیەکی گشتی بە زیرەکی شلە شلەی( fluid intelligence) ناسراوە .

هەروەها میتاکۆگنیشن بریتییە لە بیرکردنەوە لە پرۆسەی بیرکردنەوەی مرۆڤ وەک لێهاتوویی خوێندن، توانای بیرەوەری و توانای چاودێریکردنی فێربوون.

میتاکۆگنیتیڤ بریتییە لە پرۆسەی تێگەیشتن لە چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەو پرۆسانە کە بۆ زۆرترین فێربوون و بڕیاردان بەکاری دەهێنین.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

Categories
memory

هیپۆکامپس                                                                                

هیپۆکامپس                                                                                

ئەرکە سەرەکییەکانی هیپۆکامپوس بریتین لە فێربوون و بیرەوەری مرۆڤ.

 هیپۆکامپوس یارمەتی توێژەرانی داوە تێبگەن کە چۆن بیرەوەری و یادگەی مرۆڤ کاردەکات.

مرۆڤ زیاتر لە چوار سەدەیە لەبارەی هیپۆکامپوسەوە دەزانێت. پزیشکی نەشتەرگەری جولیۆس سیزار ئارانتیۆس هیپۆکامپوسی دۆزیەوە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٥٨٧دا باسی ئەم بەشەی مێشکی کردووە، ئەو زاراوەکەی لە وشەی یۆنانی بۆ ئەسپی دەریایی (هیپۆکامپۆس)ەوە دروستکردووە بە پشتبەستن بە شێوەکەی.

کردار

هیپۆکامپوس بەشێکە لە سیستەمی لیمبیک، کە ئەرکەکانی هەستکردن و کاردانەوە بەڕێوەدەبات.

سیستەمی لیمبیک، هیپۆتالاموس و ئەمیگدالا لەخۆدەگرێت.

ئەم پێکهاتانە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئەرکە جیاوازەکانی جەستە دەدەن، وەک کوێرەڕژێنەکان و ئەوەی کە بە شێوەیەکی باو بە وەڵامی “شەڕکردن یان هەڵاتن” ناسراوە

سیستەمی لیمبیک ئەو بەشەی مێشکە کە بەشدارە لە وەڵامدانەوەی ڕەفتار و سۆزداریمان، بەتایبەتی کاتێک باس لەو ڕەفتارانە دەکرێت کە پێویستمانە بۆ مانەوە: برسیەتی، زاوزێکردن و گرنگیدان بە وەچەکان، و وەڵامەکانی شەڕکردن یان هەڵهاتن لەکاتی بوونی مەترسی .

.

هیپۆکامپوس و یادەوەری

هیپۆکامپوس یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ پرۆسێسکردن و وەرگرتنەوەی دوو جۆر بیرەوەری :

Declarative memory

Spatial memory

Declarative memory

ئەوانەن کە پەیوەندییان بە ڕاستی و ڕووداوەکانەوە هەیە.

نموونە :

    لەبەرکردنی وشە یان وتەکان یان پەرەگرافێک    

Spatial memory

ڕێڕەو یان ڕێگاکان دەگرێتەوە.

 نموونە

 کاتێک شۆفێری تاکسییەک فێری ڕێگایەک دەبێت بەناو شارێکدا، ئەوا ئەم بیرگە  بەکاردەهێنن. پێدەچێت ئەم جۆرە بیرگە زیاتر  پەیوەندی بە هیپۆکامپوسی لای راستەوە هەبێت.

جگە لەوەش یادەوەری کورتخایەنەکان دەگۆڕدرێن بۆ یادەوەرییە درێژخایەنەکان لە هیپۆکامپوسدا. پاشان ئەمانە لە شوێنێکی تری مێشکدا هەڵدەگیرێن.

دەکرێت چی خراپ ڕووبدات ؟

ئەگەر یەکێک یان هەردوو بەشەکانی هیپۆکامپوس بەهۆی نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە زیانیان پێگەیشت، یان ئەگەر لە ڕووداوێکدا ئازاریان پێگەیشت، ئەوا کەسەکە دەکرێت تووشی لەدەستدانی یادەوەری و لەدەستدانی توانای دروستکردنی یادەوەری نوێ و درێژخایەن بێت .

لەوانەیە نەتوانن هەندێک شت بەبیربهێنەوە کە ماوەیەکی کەم پێش زیانەکە ڕوویانداوە، بەڵام ڕەنگە هێشتا ئەو شتانەیان لەبیربێت کە زۆر لەمەوبەر ڕوویانداوە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە یادەوەرییە درێژخایەنەکان لە بەشێکی تری مێشکدا هەڵدەگیرێن کاتێک دەبنە درێژخایەن.

زیانگەیاندن بە هیپۆکامپوس وادەکات گران لەبیرت بێت چۆن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بڕۆیت . لەوانەیە کەسەکە بتوانێت نەخشەی ئەو گەڕەکە بکێشێت کە لە منداڵیدا تێیدا ژیاوە بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە چوون بۆ فرۆشگایەک لە ناوچەیەکی نوێدا قورس دەبێت.

هەروەها قەبارەی بچووکی هیپۆکامپ ڕەنگە کاریگەری لەسەر حاڵەتەکانی وەک شیزۆفرینیا و تێکچوونی فشاری دوای کارەسات (PTSD) هەبێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە ساڵی ٢٠٢١ و توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

ئەو نەخۆشیانەی کە کاریگەرییان لەسەر هیپۆکامپوس هەیە

کۆمەڵێک حاڵەت دەتوانن کاریگەری خراپی لەسەر هیپۆکامپوس هەبێت، لەوانە تووشبوونی درێژخایەن بە ئاستی بەرزی فشار.

هەروەها ڕەنگە چەندین نەخۆشی و هۆکار توانای هیپۆکامپوس بۆ ئەنجامدانی کارەکانی تێکبدەن.

نەخۆشی زەهایمەر

نەخۆشی ئەلزەهایمەر لەوانەیە سەرەتا ناوچەی هیپۆکامپوس کاریگەری لەسەر هەبێت. نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر ئەوەیە کەسەکە  یادەوەری کورتخایەنی لەدەست دەدات هەروەها لەوانەیە بەزەحمەت پەیڕەوی لە شتەکان بکات.

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە، هیپۆکامپوس قەبارەی لەدەست دەدات، هەروەها کارکردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا قورستر دەبێت.

نەخۆشی سەرئێشە

هەروەها گۆڕانکاری لە هیپۆکامپوسدا پەیوەندی بە نەخۆشی سەرئێشەیەوە هەیە. سەرچاوەی متمانەپێکراوی توێژینەوە پەیوەندییەکی لە نێوان نەخۆشی سەرئێشە و جیاوازی لە چۆنیەتی دروستکردنی دەمارە نوێیەکانی هیپۆکامپوسدا دۆزیەوە. بەڵام ڕوون نییە کە ئایا ئەم جیاوازیانە پێش دەستپێکردنی نەخۆشی سەرئێشە یان دوای سەرئێشە ڕوودەدەن.

خەمۆکی و فشاری دەروونی

لە کەسانی تووشبوو بە خەمۆکی توند، هیپۆکامپس قەبارەی بچووکی هەیە.

زانایان دڵنیا نین لەوەی کە ئایا قەبارە بچووکەکە لە ئەنجامی خەمۆکییەوەیە یان هۆکارێکی بەشدارە. بەڵگەکان ئەوە پیشان دەدەن کە فشار ڕەنگە ببێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر هیپۆکامپوس .

ئەگەر هیپۆکامپوس بچووک بێت چی ڕوودەدات؟

پێدەچێت نەخۆشی ئەلزەهایمەر و خەمۆکی و فشار پەیوەندییان بە هیپۆکامپێکی قەبارە بچووکەوە هەبێت.

لە نەخۆشی ئەلزەهایمەردا دەتوانرێت قەبارەی هیپۆکامپوس بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پێشکەوتنی ئاستی نەخۆشییەکە.

حاڵەتەکانی تر وەک نەخۆشی (کوشینگ )لەوانەیە پەیوەندییان بە هیپۆکامپوسێکی بچووکەوە هەبێت. نەخۆشی کوشینگ کاتێک ڕوودەدات کە جەستە لە ماوەیەکدا کۆرتیزۆڵێکی زۆر دروست بکات، هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ یارمەتی جەستە دەدات بۆ وەڵامدانەوەی فشاری دەروونی، یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی کوشینگ بریتییە لە کەمبوونەوەی قەبارەی هیپۆکامپوس .

بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا هەبوونی هیپۆکامپوسێکی بچووک وەک هۆکارێکی بنەڕەتی هەندێک حاڵەت ڕوودەدات یان لە ئەنجامی ئەوانەوە دروستدەبێت .

گرنگیدان بە هیپۆکامپوس

مرۆڤ دەتوانێت بە چەندین ڕێگەی جیاواز تەندروستی مێشکی بپارێزێت، هەروەها ئەمە دەتوانێت یارمەتی هیپۆکامپوس بدات کە تەندروست بمێنێتەوە.

هەندێک لەو هەنگاوانەی مرۆڤ دەتوانێت بیگرێتەبەر بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک کە بریتین لە:

  • بەڕێوەبردنی کێشە تەندروستییە درێژخایەنەکان، لەوانە بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە و ئاستی بەرزی کۆلیسترۆڵ
  • پەیڕەوکردنی خۆراکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و گەنمەشامی
  • پاراستنی کێش
  • بەشداریکردن لە چالاکیی جەستەیی بەردەوام
  • سنووردارکردنی خواردنەوەی کحول، ئەگەر کحول بخۆنەوە
  • خەوتنی پێویست هەموو شەوێک
  • وازهێنان لە جگەرەکێشان، ئەگەر جگەرە بکێشن
  • هەروەها بەشداریکردن لە بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کارکردنی مێشک و تەندروستی گشتی مرۆڤ .

خۆبەخشی، فێربوونی کارامەیی نوێ، خوێندنەوەی کتێب، یان بەشداریکردن لە چالاکییەکانی وەک ڕاکردن و شانۆ دەتوانێت سوودبەخش بێت، بەتایبەتی بۆ گەورەساڵانی بەتەمەن.

نیشانەکان

زیانگەیاندن بە هیپۆکامپوس دەتوانێت توانای مرۆڤ بۆ دروستکردنی یادەوەری نوێ یان بیرهێنانەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو تێکبدات.

لە کاتێکدا لەبیرچوونەوەیەکی سووک وەک بەشێک لە بەشە سروشتییەکەی پیربوون ڕوودەدات ، کێشەکانی بیرەوەری کە بەهۆی ئەو حاڵەتانەوە دروست دەبن کە کاریگەرییان لەسەر هیپۆکامپوس هەیە، وەک نەخۆشی ئەلزەهایمەر، دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی کەسەکە هەبێت.

بەپێی پەیمانگای نیشتمانی بۆ پیربوون ، هەندێک نیشانەی زیانگەیاندن بە هیپۆکامپس لەوانەیە بریتی بن لە:

  • کێشە لە کاتی ئەنجامدانی گفتوگۆیەک
  • زۆرجار شتەکان لە شوێنی هەڵە دادەنێت
  • زۆرجار بڕیاردانی خراپ
  • دووبارە و سێبارە هەمان پرسیارکردن
  • کێشەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان
  • گرنگی نەدان بە خۆت
  • ونبوون لە شوێنە ئاشناکان

ئەگەر کەسێک تووشی هەریەکێک لەو نیشانانە بوو کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، پێویستە بیر لە قسەکردن لەگەڵ پزیشک بکاتەوە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی و باشترین ڕیگەی چارەسەرکردن.

هۆکارەکانی مەترسی

هەبوونی ئاستی بەرزی فشار دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی هیپۆکامپوس هەبێت، کە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی بیرەوەری.

هەروەها چەند هۆکارێکی دیکە دەتوانن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە لە کەسەکەدا زیاد بکەن، کە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هیپۆکامپوس.

هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دەکریت بریتی بن لە:

  • تەمەن
  • جینات
  • نزمی ئاستی خوێندن
  • خەمۆکی چارەسەرنەکراو
  • گۆشەگیری کۆمەڵایەتی
  • ناچالاکی جەستەیی.
  • لێکۆڵینەوەکانی ئێستا

ساڵی ٢٠٢١ توێژینەوەکە کاریگەرییەکانی وەرزشکردن لەسەر دابەزینی مەعریفی و پیربوون هەڵسەنگاند.

نووسەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە وەرزشکردن دەتوانێت کاریگەر بێت لە زیادکردن و پاراستنی قەبارەی هیپۆکامپس، بەتایبەتی بۆ گەورەساڵانی بەتەمەن کە مەترسییان لەسەرە بۆ حاڵەتەکانی وەک خەمۆکی.

هەرچەندە میکانیزمە وردەکان بە تەواوی ڕوون نین، بەڵام پێداچوونەوەیەکی دیکە کە لە ڕۆژنامەی Frontiers in Human Neuroscience لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە، سەرچاوەی متمانەپێکراو پێشنیار دەکات کە وەرزشکردن سووڕی مێشک باشتر دەکات، بەتایبەتی لە هیپۆکامپوسدا.

هەروەها ڕەنگە توانای مێشک بەهێز بکات بۆ دروستکردنی خانەی دەماری نوێ و یارمەتی پاککردنەوەی ئامیلۆید بدات، کە دەتوانێت بەشداربێت لە گەشەکردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

لە ساڵی ٢٠١٩ توێژەران وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسی کاراییەکانیان بەکارهێنا بۆ شیکردنەوەی شێوازەکانی چالاکیی مێشک. ئەوان دیارییان کرد کە ڕەنگە هیپۆکامپوس یارمەتی خەڵک بدات وردەکارییەکانی ناو ژینگەکەیان دەستنیشان بکەن کە یارمەتیدەرە بۆ پێشبینیکردنی دەرئەنجامی ڕووداوێکی داهاتوو.

ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕەنگە هیپۆکامپوس نەک تەنها بەشدار بێت لە دروستکردن و هەڵگرتنی یادەوەرییەکان بەڵکو لە کارکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی تری مێشکدا بۆ پێکهێنانی پەیوەندی لە کاتی فێربووندا.

پوختە

هیپۆکامپوس ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە فێربوون و بیرەوەریدا.

چەندین حاڵەت دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارکردنی هیپۆکامپوس هەبێت، لەوانە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، خەمۆکی، فشار و سەرئێشە. ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە خۆراک و وەرزشی کەسێکدا یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی کارکردنی مێشک و پاراستنی تەندروستی هیپۆکامپوس

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وێنەکان داگرە.

Categories
memory

یادەوەری و جۆرەکانی

یادەوەری و جۆرەکانی

ئامادەکردن: یاد مەجید

یادەوەری و جۆرەکانی

لە یادەوەری مرۆڤدا،  چەندین بیردۆزی جۆراوجۆر هەیە کە جۆرەکانی یادەوەری پۆلێن دەکەن. زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کە لانی کەم بەگشتی چوار جۆری یادەوەری:

یادەوەری هەنووکەیی

یادەوەری ماوە کورت

یادەوەری کارا

یادەوەری ماوە درێژ

یادەوەری ماوە درێژی ڕاستەوخۆ

یادەوەریی زنجیرەیی

یادەوەری مانادار

یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆ

یادەوەری خودکار

یادەوەری مەرجدار

ئایا یادەوەری توانای بێ سنوورە؟

دەکرێت کەسێک یادوەرییەکی فۆتۆگرافی هەبێت؟

بەپێی ئەم تێروانینە، یادەوەری دەست پێدەکات بە یادەوەری هەستی (هەنوکەیی) دواتر بۆ یادەوەری ماوە  کورت و دواتریش بۆ یادەوەری ماوە درێژ.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە زانایانی دیکە یادەوەریان بە شێوازێکی وردتر پۆلێن کردووە.

یادەوەری هەنووکەیی

یادەوەری هەنوکەیی زانیارییەکان بە شێوەیەکی هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ ماوەیەکی زۆر کورت، عادەتەن لە چرکەیەک یان کەمتر دەخایەنێت. دەستپێکی پڕۆسەی یادەوەری لەم جۆری یادەوەرییەوە دەستپێدەکات.

گەر کەسەکە دوای ئەوەی یادەوەری هەنووکەیی چالاک بوو بە زانیارییەک لە هەمان کاتدا سەرنجی دا بە زانیارییەکە، دەکرێت زانیارییەکە لە یادەوەریی هەنووکەییەوە بگوازرێتەوە بۆ یادەوەری ماوە کورت.

ئەو دەنگانەی کە دەیبیستیت کاتێک بەناو بازاڕدا دەڕۆیت یاخود ئەو کەسانەی دەیانبینیت ( بێ ئەوەی سەرنجیان بدەیت) نمونەیەکی باشە بۆ یادەوەری هەنووکەیی

یادەوەری هەنووکەیی هاوکاری تاک دەکات کە هەست بە ژینگەی دەررەکی بکات وەک دیمەنەکان و ڕوناکی و رەنگەکان و دەنگەکان  و هتد…… بۆ ئەوەی ئەزموونیان بکات پێویستە سەرەتا بەم هەنگاوەدا بڕۆن.

کاتێک دەستپێکی یادەوەرییەک کە بە یادەوەری هەنوکەییدا دەڕوات، دەکرێت دواتر بگوازێتەوە بۆ یادەوەری ماوە کورت. بۆ نمونە پاش بۆنکردنی شتێک کە پێشتر ئەو بۆنەت نەکردووە، پاش پرسیارکردن لەوەی کە بۆنی چییە، ئەمە دەکرێت بچیتە یادەوەری ماوە کورت و دواتریش بۆ ماوە درێژ.

لەگەڵ ئەوەشدا یادەوەری هەنووکەیی ماوەکەی زۆر کورتە و مرۆڤەکان زۆر بەخێرایی ئەم جۆرە زانیارییانەی کە لەم قۆناغەدا دەمێننەوە لەبیری دەکەن. بۆ نمونە، کەسێک ناتوانێت ئەو دەنگانەی لە ماوە ٣٠ خولەکی ڕابردوودا بیستوویەتی بەبیرخۆی بهێنێتەوە، مەگەر هۆکارێک وای کردبێت کە بەبیری بهێنێتەوە ئەویش دیارە کە ئاستی یادەوەرییەکەی بەهۆی سەرنجدانەکەوە گۆڕاوە.

یادەوەری ماوە کورت

یادەوەری ماوە کورت بواردەدات بە تاک کە زانیاریگەلێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لای خۆی جێگیر بکات .

ئەم جۆری یادەوەرییە زانیارییەکان ون دەکات دوای نزیکەی ٣٠ چرکە.

یادەوەری ماوە کورت ناتوانێت زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لای خۆی هەڵبگرێت و ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر لەو ئاستەی کە خۆی هەیەتی هەڵی بگرێت.

هەندێک نمونە لە یادەوەری ماوە کورت: کاتێک کەسێک ژمارە تەلەفونێکت بۆ دەخوێنیتەوە و تۆش لەو کاتەدا سەرقاڵی بەدوای گەڕان بۆ پێنوسێک بۆ ئەوەی لای خۆت بینوسیتەوە، هەر بۆیە دواتر کە دەیخوێنێتەوە داوای لێدەکەیت دووبارە بیخوێنێتەوە چونکە زۆرجار لەبیرت نەماوە.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

یادەوەری کارا

یادەوەری کارا لە یادەوەری ماوە کورت دەچێت، بەڵام بە پێچەوانەی یادەوەری ماوە کورت، یادەوەری کارا کار لەسەر خودی شتێک دەکات و بیرۆکە و تێڕامان لەسەر شتەکە دەکات، ڕونتر بڵێین مامەڵە دەکات لەگەڵ ئەو جۆری زانیارییەی کە کاری لەسەر دەکات.

نمونە بۆ یادەوەری کارا: لە کاتی شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری، زۆرینەی کات گرنگە کە هەنگاوەکانی پێشوویت لەبیربمێنێت بۆ ئەوەی بەراوردیان بکەیت بە هەنگاوی ئێستات و هەڵە لە هەژمارکردنەکەدا نەکەیت – یاخود لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک پێویستە خاڵە سەرەکییەکانی قسەکانی کەسی بەرامبەرت لەبیربمێنێت بۆ ئەوەی لە زنجیرەی گفتوگۆکە تێبگەیت.

یادەوەری ماوە درێژ

یادەوەری ماوەدرێژ ڕێژەیەک لە زانیاری و ئەزموونی فراوان لەخۆی دەگرێت.

زۆرینەی ئەو زانیارییانەی خەڵکی کە دەتوانن بەبیر خۆیان بهێننەوە،  بە تایبەت ئەوانەی کە زیاتر لە ٣٠ چرکە لەمەوپێش باسیان کردووە، دەکەونە ناو بەشی یادەوەری ماوەدرێژ

چەندین توێژینەوە یادەوەری ماوەدرێژیان دابەش کردووە بۆ دوو جۆری دیکە ئەوانیش یادەوەری ئاشرا و نا  ڕاستەوخۆ

یادەوەری ماوە درێژی ڕاستەوخۆ

یادەوەری ڕاستەوخۆ ئەو یادەوەرییانە دەگرێتەوە ە کەسێک بە ئاگاییانە لەبیریەتی و مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، هەروەک ئەو وانانەی کە مرۆڤ لە ژیانیدا فێری بووە یاخود ژیاننامەکان.

چەندن جۆرێکیش لە یادەوەری ڕاستەوخۆ هەیە

یادەوەریی زنجیرەیی

ئەمە ناسراوە بە یادەوەری ڕووداوەکان یان ژیاننامەکان، وەک ئەو ڕووداوانەی کە بە منداڵی بەسەرتدا هاتوون یان گەر کەسێک هاوسەرگیری کردبێت.

یادەوەری مانادار

یادەوەری مانادار ئەو یادەوەرییانەن کە بوونەتە مەعریفەیەکی گشتی تاک سەبارەت بە جیهان. کەسێک لەوانەیە شتێکی لەبیربێت کە لەوانەیە ئەزموونی نەکردبێت بەڵام فێری بووە و خوێندوویەتی.

بۆ نمونە، زانینی ئەوەی شێوەی دڵی مرۆڤ چۆنە یادەوەرییەکی مانادارە، هەرچەندە دەبێتە یادەوەری زنجیرەیی گەر کەسەکە بەشە جیاوازەکانی دڵ بزانێت کە لە قوتابخانە فێری بووە.

یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆ

یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆ ئەو یادەوەرییانەن کە کاریگەری لەسەر ڕفتاری مرۆڤەکان دروست دەکەن. ئاسایی، مرۆڤەکان بە ئاگایی بیری لێ ناکەنەوە.

لە یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆدا هەندێک جۆری دیکەمان هەیە

یادەوەری خودکار

یادەوەری ڕێسایی هاوکاری مرڤەکان دەکات کە کارە باوەکان جێبەجێ بکەن وەک ڕۆیشتن و شۆفێری کردن.

لە سەرەتادا، لەوانەیە پێویست بکات بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کارانە فێرببن هەندێک شتی دیاریکراو بەباشی لای خۆیان هەڵبگرن، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەو جۆرە کارانە دەبنە یادەوەرییەکی خودکارانە لە یادەوەری کەسەکاندا.

یادەوەری مەرجدار

یادەوەری مەرجدار ئەو یادەوەرییانەن کە مرۆڤەکان بەکاریدەهێنن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ژیانی ڕۆژانەیان کە پەیوەستە بە ڕووداوێکی دیاریکراوەوە.

بۆ نمونە، لەوانەیە کەسێکی جگەرەکێش دوای خواردنی هەر ژەمە گۆشتێک حەزی لەوە بێت جگەرەیەک بکێشێت.

ئایا یادەوەری توانای بێ سنوورە؟

لە ڕاستیدا یادەوەرییەکانی وەک یادەوەری هەنوکەیی و ماوە کورت بەگشتی توانایەکی سنورداریان هەیە چونکە دوای  ماوەیەکی کەم زانیارییەکانیان تێدا ون دەبێت.

یادەوەری ماوە کورت زانیارییەکان ڕێژەیەک لە زانیاری دیاریکراو لە کاتێکدا وەردەگرێت کە بە گشتی حەوت زانیارییە لە ساتێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی تەکنیەکانی یادگە و ڕاهێنان بە مێشکت دەتوانیت ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر بکەیت.

 مێشکی مرۆڤ زانیارییەکان بە تۆمار ناکات بەتەواوەتی، بۆیە لەوانەیە توانای یادەوەری زیاد و کەم بکات بەپێی کات.

دەکرێت کەسێک یادوەرییەکی فۆتۆگرافی هەبێت؟

هەندێک کەس یادەوەرییەکی نائاسایی باشیان هەیە. توشی hyperthmesia بوون کە حاڵەتێکی نائاسایی دەگمەنە، لەوانەیە هەموو یان زۆربەی یادەوەریی ژیانیان لەبیرمابێت.

هەندێک کەسی دیکەش کە مرۆڤانێکی ئاسایین، بەهۆی فێربوونی کۆمەڵێک تەکنیکی یادگەوە و پاشان ڕاهێنانکردن لەسەر ئەوانە، توانای یادەوەرییان زۆر بەرزتر دەبێتەوە وەک لە لەبەرکردنی دەق و وشە و ژمارەکاندا.

لە ڕاستیدا هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نییە باس لە یادەوەری فۆتۆگرافی بکات، مێشکی مرۆڤ کامێرا نییە کە بتوانێت هەموو شتەکان بەتەواوەتی لای خۆی تۆمار بکات.

Categories
memory

  10 ڕاستی زانستی دەربارەی مێشکی مرۆڤ

  10 ڕاستی زانستی دەربارەی مێشکی مرۆڤ

پێشەکی

مێشکی مرۆڤ ئەندامێکی ئاڵۆز و سەرسوڕهێنەرە کە وەک ناوەندی بیرکردنەوە و هەست و ڕەفتارەکانمان کاردەکات. بەدرێژایی ساڵان زانایان پێشکەوتنی بەرچاویان لە هەڵدانەوەی نهێنییەکانی مێشک و بەدەستهێنانی تێگەیشتن لە توانا نائاساییەکانی مێشکدا بینیوە. لەم بابەتەدا 10 ڕاستی زانستی سەبارەت بە مێشکی مرۆڤ باس دەکەین کە تیشک دەخەنە سەر ئاڵۆزییە سەرنجڕاکێشەکەی و تێگەیشتنێکی قووڵتر لە شێوازی کارکردنی.

ئاڵۆزییە سەرسوڕهێنەرەکەی مێشک

مێشکی مرۆڤ ئەندامێکی زۆر ئاڵۆزە، لە نزیکەی ٨٦ ملیار دەمار پێکهاتووە. ئەم دەمارانە لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفراوانی گەیەنکە دەمارییەکانەوە (synapses) بەیەکەوە گرێدراون، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی ڕاگەیاندنە کارەبایی و کیمیاییەکان کە بنەمای هەموو کاراییەکانی مێشکن.

هێزی نەرمی مێشک (Neuroplasticity)

بە پێچەوانەی باوەڕەکانی پێشووتر، مێشک بوونێکی جێگیر و نەگۆڕی نییە. خاوەنی توانایەکی سەرنجڕاکێشە کە بە نەرمی مێشک ناسراوە، کە ڕێگەی پێدەدات پێکهاتە و کارەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە و بگونجێنێت لە وەڵامی ئەزموونەکان و فێربوون و کاریگەرییە ژینگەییەکان. ئەم نەرمییە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە داڕشتنی توانا مەعریفیەکانمان و ڕەفتارەکانمان بە درێژایی ژیانمان.

داواکاری وزەی مێشک

هەرچەندە مێشک تەنها نزیکەی 2%ی کێشی جەستەمان پێکدەهێنێت، بەڵام 20%ی وزەی جەستە بەکاردەهێنێت. ئەم داواکارییە زۆرەی وزە پێویستە بۆ بەردەوامبوونی چالاکیی کارەبایی بەردەوامی مێشک و گواستنەوەی ڕاگەیاندنەکان لە گەیەنکە دەمارییەکان و جێبەجێکردنی زانیاری ئاڵۆزەکان.

ڕۆڵی دەمارە گوێزەرەوەکان

دەمارە گوێزەرەوەکان پەیامبەری کیمیایین کە پەیوەندی گواستنەوەی ڕاگەیاندن لە نێوان دەمارەکان ئاسان دەکەن. ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێکخستنی ئەرکە جیاوازەکانی مێشک، لەوانە باری دەروونی، یادەوەری، زانین و جوڵە. نموونەی گواستەرە دەمارییەکان بریتین لە دۆپامین، سیرۆتۆنین و ئەسیتیلکۆلین. (dopamine, serotonin, acetylcholine).

پەیوەندییە گەیەنکە دەمارییەکان: کلیلی کارکردنی مێشک

گەیەنکە دەمارییەکان بریتین لە یەکگرتنی نێوان دەمارەکان کە زانیاری تێدا دەگوازرێتەوە. بەپێی خەمڵاندنەکان مێشکی مرۆڤ نزیکەی ١٠٠ تریلیۆن گەیەنکەی دەماری تێدایە، کە پەیوەندی دەماری ئاڵۆز دروست دەکەن. ئەم پەیوەندیانە  وا دەکەن کە مێشک توانای پرۆسێسکردنی زانیاری و فێربوون و دروستکردنی بیرکردنەوە و هەست و ڕەفتارەکانی هەبێت.

دوو نیوەگۆی مێشک : مێشکی ڕاست و چەپ

مێشکی مرۆڤ دابەش بووە بەسەر دوو نیوەگۆدا، کە بە کۆمەڵێک ڕیشاڵ بەیەکەوە دەبەسترێتەوە کە پێی دەوترێت تەنی کاڵۆسەم (corpus callosum). هەر نیوەگۆیەک ئەرکی تایبەتمەند بەخۆی هەیە. نیوەگۆی چەپ بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە پرۆسێسی زمان و بیرکردنەوەی شیکاری و لۆژیکەوە، لە کاتێکدا نیوەگۆی ڕاست بەشدارە لە داهێنان و تێگەیشتنی خەیاڵی و دەربڕینی سۆزداریدا.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

ڕۆڵی گرنگی خەو

خەوتن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستی و کارکردنی مێشکدا. لە کاتی خەوتندا مێشک یادەوەرییەکان چەسپێنێت و ژەهرەکان لادەبات و وزە دەگەڕێنێتەوە. کەم خەوی یان کوالیتی خراپ لە خەو دەتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی مەعریفی (cognitive impairments)، لاوازبوونی بیرەوەری و زیادبوونی ئەگەر بۆ نەخۆشییە دەمارییەکان (neurological disorders).

کاریگەری فشار لەسەر مێشک

فشاری بەهێز یان درێژخایەن دەتوانێت کاریگەری زیانبەخشی لەسەر مێشک هەبێت. فشار دەردانی هۆرمۆنەکانی فشار چالاک دەکات وەک کۆرتیزۆڵ، کە دەتوانێت سووڕەکانی دەمار تێکبدات و ڕێکخستنی بیرەوەرییەکان تێکبدات، هەروەها بەشداربێت لە گەشەکردنی تێکچوونی میزاج و دابەزینی توانای مەعریفی.

توانای سەرنجڕاکێشی مێشک بۆ فێربوون

فێربوون پرۆسەیەکی ئاڵۆزە کە بریتییە لە گۆڕینی پەیوەندییە گەیەنکە دەمارییەکان لەناو مێشکدا. لە ڕێگەی بەرکەوتنی دووبارە و ڕاهێنانکردن و بەهێزکردنەوە، مێشک پەیوەندییە کۆنەکان بەهێز دەکات و پەیوەندی نوێ دروست دەکات، ئەمەش ڕێگە بە بەدەستهێنانی زانیاری و لێهاتوویی و ڕەفتارەکان دەدات.

کاریگەری وەرزشکردن لەسەر تەندروستی مێشک

وەرزشی جەستەیی کاریگەری قووڵی لەسەر تەندروستی مێشک و کارایی مەعریفی هەیە. وەرزشی بەردەوام یارمەتی دەردانی هۆکارەکانی گەشەکردن و دەمارە گوێزەرەوەکان دەدات کە پەیوەندی نێوان دەمارەکان بەرز دەکەنەوە و بیرەوەری باشتر دەکەن و میزاج باشتر دەکەن، هەروەها لە نەخۆشییە تێکچوونە دەمارییەکان دەپارێزن.

ئەنجام

مێشکی مرۆڤ ئەندامێکی نائاساییە، بە ئاڵۆزی، توانای خۆگونجاندن و  بێئەندازە تایبەتمەندە. لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە زانستییە بەردەوامەکانەوە، بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی نهێنییەکانی مێشک و تێگەیشتنێکی قووڵتر لەبارەی کارکردنی مێشکەوە بەدەست دەهێنین. تێگەیشتن لەم ١٠ ڕاستییە زانستییە سەبارەت بە مێشکی مرۆڤ، بناغەیەکمان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ بەرز نرخاندنی توانا سەرنجڕاکێشەکانی و دەرگاکان دەکاتەوە بۆ گەڕانی زیاتر لە بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە زانستی دەمار، دەروونناسی و پزیشکی. بە بەکارهێنانی زانینی زیاتر و بەردەوامبوون لە لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی مێشک، دەتوانین ڕێگەی داهێنەرانە پەرەپێبدەین بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە تێکچوونیە دەمارییەکان، نەخۆشی دەروونی، و زیادکردنی تەندروستی مێشک کە دەبێتە هۆی داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ مرۆڤایەتی.

Categories
memory

دەروونزانی مەعریفی

دەروونزانی مەعریفی

دەروونزانی مەعریفی لە پڕۆسە زەینییە ناوەکییەکان دەکۆڵێتەوە. خولگەی بابەتەکانی لە ئەو بابەتەنەدا خۆیان دەبیننەوە کە پەیوەندیدارن بە مێشکەوە وەک درکپێکردن، بیرکردنەوە، یادەوەری، زمان، سەرنج، چارەسەری کێشە، فێربوون.

دەروونزانی مەعریفی – لەوە دەکۆڵێتەوە چۆن خەڵكی بیر لە زانیاری دەکەنەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکەن. – ئەمەش  هاوکاری توێژەرانی ئەم بوارە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر لە مێشکی مرۆڤ تێبگەن. هەروەها دەروازەیەکیشە بۆ دەروونناسان بۆ ئەوەی هاوکاری خەڵکی بۆ بکەن  کە چۆن مامەڵە لەگەڵ گرفتە مەعریفیەکانیان بکەن.

ئەم بابەتە باس لە دەروونزانی مەعریفی دەکات، هەروەها باس لە مێژووی ئەم بەشە لە دەروونزانی دەکات، لەگەڵ توێژینەوە سەردەمییەکانی ئەمڕۆ لەسەر ئەم بەشە.

ئێمە بە سوود وەرگرتن لە دەروونزانی مەعریفی، دەتوانین لەوە تێبگەین کە خەڵک چۆن بیردەکەنەوە هەروەها چۆن یادەوەرییەکانیان دروست دەبێت. ئەوەش بەوەی کە بزانین چۆن ئەم پڕۆسە جۆراوجۆرانە ڕوو دەدەن – بەهۆی ئەمەشەوە دەرونزانەکان دەتوانین پەرە بە ڕێگای نوێ  بدەن بۆ ئەوەی هاریکاری خەڵکی بکەن بۆ چارەسەری گرفتە مەعریفیەکانیان.

ناونیشانەکانی دەرونزانی مەعریفی

دەرونزانی مەعریفی چەندین بابەت و ناونیشانی جیاواز لەخۆ دەگرێت کە پەیوەندیدارن بە پڕۆسەی بیرکردنەوە، هەندێک لەوانە:

  • سەرنجدان (attention) :  لە دەروونزانیدا، چرکردنەوەی ئاگاییە لەسەر شتێکی دیاریکراو بە پشتگوێخستنی هاندەرە دەرەکییەکانی تر.
  • ڕفتاری هەڵبژێردراو (Choice-based behavior) : ئەنجامدانی کارەکان بە بڕیاردانێکی سەربەخۆی خۆت بەبێ هەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکی لە دانی بڕیارێک.
  • لەبیرچوونەوە ( forgetting)
  • پڕۆسێسکردنی زانیاری
  • دەسکەوتەکانی زمان (Language acquisition) : چۆن ئێمە دەخوێنینەوە، دەنوسین، هەروەها چۆن بیرۆکەکانمان دەردەبڕین.
  • یادەوەری (memory)
  • چارەسەری کێشە ( Problem-solving)
  • تێگەیشتنی قسە  (speech perception) : چۆن ئێمە قسەکانی خەڵکی لێکدانەوە بۆ دەکەین.
  • تێگەیشتنی بینراو (visual perception) : چۆن ئێمە ئەو جیهانیە فیزیکیەی چواردەورمان دەبینین.

مێژووی دەروونزانی مەعریفی

هەرچەندە دەروونزانی مەعریفی لقێکی نوێیە لە لقەکانی دەروونزانی، کە زۆر بەخێرایی گەشەی سەند و بوو بە یەكێك لە لقە بەربڵاوەکان. دەروونزانی مەعریفی گەشەی کرد و بەناوبانگ بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٧٠

پێش ئەم کاتە، ڕفتارگەرایی بەهێزترین تێڕوانینی دەروونزانی بوو. بەپێی تیۆریای ڕفتارگەرایی، ئێمە هەموو ڕفتارەکان فێردەبین بەهۆی کارلێککردنمانەوە لەگەڵ ژینگەکەمان. ڕفتارگەرایی بەتەواوەتی تەرکیزی لەسەر ڕفتار بوو، نەک بیرکردنەوە و هەستەکان. دواتر، توێژینەوەکان زۆر سەرنجڕاکێشتر بوون بەهۆی دەروونزانی مەعریفیەوە کاتێک جگە لەوەی تەرکیز تەنها لەسەر خودی ڕفتارەکە بێت ، کاریش لەسەر بیرکردنەوە و پڕۆسە  زەینیەکانیش بکرێت لە پڕۆسەی فێربووندا. دەروونزانی مەعریفی وەک شۆڕشێک وابوو لە ڕێبازەکانی دەروونزانیدا. لەو کاتەوە، چەندین تویژینەوەی جیاواز سەریانهەڵدا لەسەر ناونیشانە جیاوازە هاوپەیوەندییەکانی سەبارەت بە دەروونزانی مەعریفی وەک یادەوەری، سەرنج، زمان و هتد….

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

لە ساڵی ١٩٦٧، دەروونزان Ulric Neisser  وەک یەکەمین کەس دەستەواژەی (دەروونزانی مەعریفی ) بەکارهێنا، کە وا پێناسەی کرد کە لێکۆڵینەوەیە لەسەر پڕۆسێسەکانی پشت درککردن، گۆڕانپێکردن، جێگیرکردن، بەیادهێنانەوەی زانیاری

توێژینەوە نوێیەکان لەسەر دەروونزانی مەعریفی

دەروونزانی مەعریفی هەم فراوانە هەم بابەتی جیاواز لەخۆی دەگرێت. جێپەنجەی لە چەندین ڕووداوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان هەیە. چەندین ڕێگای کرداریمان هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە دەسکەوتەکانی دەروونزانی مەعریفی وەک: پێدانی ڕێنمایی بۆ چۆنیەتی لەگەڵ نەخۆشییەکانی یادەوەری، چۆنیەتی بڕیادانی باشتر، دووبارە باشبوونەوە لە دوای زەبری مێشک، چارەسەری گرفتەکانی فێربوون و هتد…..

لێکۆڵینەوە نوێیەکان ی دەروونزانی مەعریفی ڕۆڵێکی کارایان هەیە بۆ پێدانی ڕێنمایی و چارەسەری پێشکەوتوو بۆ گرفتی نەخۆشە ئەقڵییەکان، زەبری مێشک، یاخود نەخۆشییە تێکچوونەکانی مێشک.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر کلیک لەم وێنانە بکە

Categories
memory

ئەو سێ پیتە چییە دەتوانین سودی لیوەربگرین بۆ لەبەرکردنی هەر زانیاریەک؟

ئەو سێ پیتە چییە دەتوانین سودی لیوەربگرین بۆ لەبەرکردنی هەر زانیاریەک؟

تەکنیکی PIE  بە بنچینەی تەکنیکانی یادگە دادەنرێت کە لە ڕابردووودا داهێنراوە و ئێستاش بەهەمان شێوە کاری لەسەر دەکرێت. ئەم وشەیەی  لە سێ پیت پێکهاتووە و هەر پیتێک مانایەکی دیاریکراوی خۆی هەیە و ئێمە دەتوانین سوودیان لێوەربگرین بۆ لەبەرکردنی هەر زانیارییەک کە بمانەوێت

 یەکەم پیت  بریتییە لە  P  کە بە مانای Place  واتە شوێن دێت

گەر بگەڕێیتەوە بە ڕابردووتدا، یەکێک لەو شتانەی کە زۆر بەباشی تاکو ئێستا بیرت ماوە، شوێنەکانن. بە تایبەت ئەو شوێنانەی تێیدا ژیاویت یاخود کارت تێداکردووە یان زۆر سەردانت کردووە. زۆرکات وردەکاری شوێنەکەشت لەبیرماوە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات گەر تۆ سوود لە ئەو شوێنانە وەربگریت کە بەباشی بیرت ماون و زانیاری تیایاندا تۆمار بکەیت، زانیاریەکانیش بەباشی لە یادت دەمێنن بەهۆی ئەو توانا سروشتیەی کە بۆ لەبیرمانی شوێنەکان هەمانە. ئەم شوێنە دەکرێت هەر شوێنێک بێت بەڵام شوێنەکە بە ڕوونی و ڕیزبەندی دیارکراو بێت باشترە. بۆ نمونە جەستەت دەکرێت بە ڕیزبەندی کۆمەڵێک شوێن لە سەرتەوە تا بنی پێت دیاری بکەیت  و زانیارییەکانی پێ ببەستیتەوە.

دووەم پیت بریتییە لە I  کە بە مانای Imagination  دێت

ئێمە بە سروشتی ئەو شتانەمان لەبیردەمێنێت کە دەیبینین. زۆر بە دەگەمەن ڕوودەدات کە کەسێک ببینیت و بڵێیت “ئۆو! ناوتم لەبیرە بەڵام ڕوخسارتم بەبیر نایەتەوە!”، بەڵکو زۆرکات دەڵێین “ئۆو! ناوتم لەبیرکرد” واتە ڕوخسارەکانمان بەباشی لەیاد دەمێنێت بەڵام ناوەکان بەو جۆرە نا. ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە مێشکی مرۆڤ بە سروشتی وێنەکانی لەبیردەمێنێت وەک لە کۆمەڵێک پیت یاخود شتی وێنانەکراو. بۆیە دەکرێت ئێمە سوود لە توانای خەیاڵکردن و وێناسازیمان وەربگرین لە ئاستێکی بەرزتر لەوەی کە ئێستا هەمانە و بتوانین کە کارێک بکەین زانیارییە وێنانەکراوەکانی وەک هاوکێشەکانی کیمیا و فیزیا بکەینە وێنەیەک  و زۆر بەباشی لەبیرمان بـمێنێت.

سێیەم پیت بریتییە لە  E  کە بەمانای  Entwine واتە پێکبەستنەوە دێت

ئەمەش واتە ئەو وێنەیەی کە دروستی دەکەیت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکە بە جێگەیەک بیبەستەوە و تێکەڵی بکە. واتە گەر زانیارییەکت لەبەردەستە گەر ناتوانیت وێنای بکەیت، ڕێگایەک بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی وێنەیەکی بۆ دروستبکەیت پاشان وێنەکە لە شوێنێک، جا ئەم شوێنە شوێنێکی ڕاستەقینە بێت یاخود خەیاڵی، وێنەکەی تێدا دابنێیت و سوود لە هەستەکانت وەربگریت بۆ بەهێزکردنی وێنەکە لەو شوێنەدا.

ئەم هەنگاوانە وادەکەن زانیارییەکانت زۆر بەباشتر لەبیر بمێنێت.

بۆ وردەکاری و ڕاهێنانی کرداری لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن بەژداری بکەن لە  پڕۆژەی

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

ئەم توانایانەتان ببەنە ئاستێکی زۆر باڵاتر.

Categories
memory

NLP ( Neuro linguistic programming )

NLP ( Neuro linguistic programming )

NLP 

  تێروانین و پڕۆسەیەکی فێرکارییە ، ڕێگەیەکە بۆ دەستخستنی شێوازەکانی ڕەفتار، لەلایەن کەسانی سەرکەوتووەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو .کۆمەڵە مۆدێلێکە وادەکات کەسەکان بگۆڕێن و خۆیان باشتر بناسن، سەرچاوەو ڕێگەی باشترت پێ دەناسێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وات لێ دەکات کێشەکان لە دیدگایەکی نوێترە وە ببینی  و چارەسەرێکی باشتری بۆ بدۆزیتەوە.

  مێژووی NLP

 لە سەرەتای حەفتاکانەوە دروست بووە.  ڕیچارد باندلەر کە ئەو کاتە خوێندکاری زانکۆی کالیفۆرنیا بوو لە سانتا کروز، چاوی بە جۆن گریندەر پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمانەوانی کەوت .

 گریندەر کە بە تایبەتی حەزی لە شێوازکانی فێرکردنی پێشکەوتووبوو ، زۆر بە خێرایی ئاگاداری کارەکانی باندلەر بوو ، وە بە ڕاوێژ لەگەڵیدا زنجیرەیەک خولی ئەنجامدا.

 سەرەتا ئەم خولانە زیاتر دۆخی تاقیکردنەوەی گرووپیان هەبوو .  بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ئەزموون و زانیارییەکانی باندلەر و گریندەر، بەشداربووان زیاتر و زیاتر گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات.  ئەمەش بووە هۆی هاوکاری نێوان باندلەر و گریندەر کە بەدرێژایی ئەو ساڵانە  نزیکتربن لەیەکتر  و قووڵتربن لەبابەتەکانیان .

 پێکەوە لێکۆڵینەوەیان لەو پرسیارە کرد کە بۆچی هەندێک لە چارەسەرە دەروونییە ناسراوەکان سەرکەوتنێکی زۆریان لە کارەکانیان لەگەڵ نەخۆشەکانیاندا بەدەستهێناوە و ئەم سەرکەوتنە لەسەر بنەمای چی بووە؟.  لە کاتێکدا لە هەمان کاتدا زۆر کەسی دیکە، کە هەمان نەخۆشیان بە هەمان شێواز  چارەسەر کردووە ، سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانەدی گۆڕانکاریی و چارەسەرکان.  گریمانە سەرەتاییەکەی باندلەر و گریندەر ئەوە بوو کە چارەسەرکەرانی دەروونی سەرکەوتوو لە کارەکانیاندا لەگەڵ خەڵکدا شێوازێکی هاوبەش یان هەمان شێواز و ڕەفتاریان  هەیە، ئەمەش وای لێکردن کە بتوانن بابەتێکی وەک NLP دابنێن و گەشەی پێبدەن. 

بەڕێوەبردنی سەرچاوەمرۆییەکان بە هێزی NLP

NLP  بۆچی بەکاردێت؟ 

بەکاردێت بۆ یارمەتی دانی خود بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت .

لە ڕێگەیەوە دەتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وات لێ دەکات هۆشیارتر و ئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوەی ئاستەنگەکان.

بۆ ئەم مەبەستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە کردنەوەی کۆرسی NLP

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

ئایا هەر کەسێک دەتوانێNLP فێرببێت؟

بەڵێ دەتوانێ قوتابی بێت یاخود لە هەر تەمەنێک  دەتوانێ فێرببێ و سودی لێ ببینێت.

لەچ بوارێک بەکاردێت ؟ 

تەندروستی، بزنس، پەروەردە،  پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان،  پزیشکی،  وەرزشی.  


NLP سودەکانی

  • بەرچاوڕونی سەبارەت بە  ئامانج و بەهاکانت.
  • زیاتر متمانە بەخۆبوون.
  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی.
  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵ ئازار و هەستیاری
  • شکاندنی ڕەفتار و  خووە خراپەکان .
  • پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزتر و تەندروستتر. 
  •  باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پێشکەشکردن .
  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا.
  • تێگەیشتن لە توانا و ستراتیژی و بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو. 
  • باشترکردنی ئەدای تیم و ڕێکخراوەیی . 
  • وزە و ئارامی زیاتر لە ژیاندا .

سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداری و هەستەکان 

 تا زیاتر بتوانین سەرکردایەتی باری سۆزداری خۆمان بکەین، زیاتر دەتوانین کاریگەریمان هەبێت، هەم بۆ خۆمان و هەم کەسانی تر.

دانانی ئاراستە و ئامانجەکانمان

 ڕوون بە دەربارەی ئەو ئاراستە و ئامانجەی کە دەتەوێت ، ئەگەرنا ئەگەری زۆرە  کە  لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە زۆر کاریگەریمان بکرێتە سەر  .

 ڕێکخستنی چوارچێوەکە 

 وتەیەکی کۆن هەیە، کە بۆ زۆربەی بوارەکانی ژیان دەگونجێت: هەرکەسێک یاساکان دابنێت، سەردەکەوێت.   NLP یارمەتیمان دەدات کەچۆن چوارچێوە یان یاساکان دابنێین؟  چۆن بزانین یاساکان چین؟    

  •  زاڵبوون بەسەر بیروباوەڕە سنووردارەکاندا.

 زۆر بیروباوەڕمان هەیە کە یارمەتیدەرمانە، بەڵام زۆر شت هەیە کە ڕێگری لەو شتانە دەکات کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین.

 NLP فێرت دەکات چۆن بیروباوەڕەکانی ئێستات لە چوارچێوەیەکدا دابڕێژیتەوە  کە دۆخی ژیانت بەو جۆرە بێت کە بە خواستی خۆتە . 

  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی

  NLP دەتوانێت تواناکانی سەرکردایەتیت پەرەپێبدات و  یارمەتی زیادکردنی ئەدای کار کردن و بەرەوپێش چوونت بدا.

  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

    خولەکانی NLP یارمەتیت دەدەن کە لە شێوازی بیرکردنەوەی ئێستات بکۆڵیتەوە و .پەرەی پێبدەیت ،

 ئەمەش بریتییە لە  داڕشتنەوەی بیرکردنەوەکانمان بە شێوەیەکی نائاگا و  دابەشکردن و بەش بەشکردنی کێشەیەک گۆڕینیان بۆ حاڵەتی ئەرێنی.

  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا

 دەتوانێت یارمەتیت بدات و زیاتر خۆڕاگر بیت ، دەتوانێت یارمەتیت بدات لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسەکان و بارودۆخەکان و لە هەمووی گرنگتر هەستەکانی خۆت بە شێوەیەکی باشتر.