Categories
memory

ئەو سێ پیتە چییە دەتوانین سودی لیوەربگرین بۆ لەبەرکردنی هەر زانیاریەک؟

ئەو سێ پیتە چییە دەتوانین سودی لیوەربگرین بۆ لەبەرکردنی هەر زانیاریەک؟

تەکنیکی PIE  بە بنچینەی تەکنیکانی یادگە دادەنرێت کە لە ڕابردووودا داهێنراوە و ئێستاش بەهەمان شێوە کاری لەسەر دەکرێت. ئەم وشەیەی  لە سێ پیت پێکهاتووە و هەر پیتێک مانایەکی دیاریکراوی خۆی هەیە و ئێمە دەتوانین سوودیان لێوەربگرین بۆ لەبەرکردنی هەر زانیارییەک کە بمانەوێت

 یەکەم پیت  بریتییە لە  P  کە بە مانای Place  واتە شوێن دێت

گەر بگەڕێیتەوە بە ڕابردووتدا، یەکێک لەو شتانەی کە زۆر بەباشی تاکو ئێستا بیرت ماوە، شوێنەکانن. بە تایبەت ئەو شوێنانەی تێیدا ژیاویت یاخود کارت تێداکردووە یان زۆر سەردانت کردووە. زۆرکات وردەکاری شوێنەکەشت لەبیرماوە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات گەر تۆ سوود لە ئەو شوێنانە وەربگریت کە بەباشی بیرت ماون و زانیاری تیایاندا تۆمار بکەیت، زانیاریەکانیش بەباشی لە یادت دەمێنن بەهۆی ئەو توانا سروشتیەی کە بۆ لەبیرمانی شوێنەکان هەمانە. ئەم شوێنە دەکرێت هەر شوێنێک بێت بەڵام شوێنەکە بە ڕوونی و ڕیزبەندی دیارکراو بێت باشترە. بۆ نمونە جەستەت دەکرێت بە ڕیزبەندی کۆمەڵێک شوێن لە سەرتەوە تا بنی پێت دیاری بکەیت  و زانیارییەکانی پێ ببەستیتەوە.

دووەم پیت بریتییە لە I  کە بە مانای Imagination  دێت

ئێمە بە سروشتی ئەو شتانەمان لەبیردەمێنێت کە دەیبینین. زۆر بە دەگەمەن ڕوودەدات کە کەسێک ببینیت و بڵێیت “ئۆو! ناوتم لەبیرە بەڵام ڕوخسارتم بەبیر نایەتەوە!”، بەڵکو زۆرکات دەڵێین “ئۆو! ناوتم لەبیرکرد” واتە ڕوخسارەکانمان بەباشی لەیاد دەمێنێت بەڵام ناوەکان بەو جۆرە نا. ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە مێشکی مرۆڤ بە سروشتی وێنەکانی لەبیردەمێنێت وەک لە کۆمەڵێک پیت یاخود شتی وێنانەکراو. بۆیە دەکرێت ئێمە سوود لە توانای خەیاڵکردن و وێناسازیمان وەربگرین لە ئاستێکی بەرزتر لەوەی کە ئێستا هەمانە و بتوانین کە کارێک بکەین زانیارییە وێنانەکراوەکانی وەک هاوکێشەکانی کیمیا و فیزیا بکەینە وێنەیەک  و زۆر بەباشی لەبیرمان بـمێنێت.

سێیەم پیت بریتییە لە  E  کە بەمانای  Entwine واتە پێکبەستنەوە دێت

ئەمەش واتە ئەو وێنەیەی کە دروستی دەکەیت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکە بە جێگەیەک بیبەستەوە و تێکەڵی بکە. واتە گەر زانیارییەکت لەبەردەستە گەر ناتوانیت وێنای بکەیت، ڕێگایەک بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی وێنەیەکی بۆ دروستبکەیت پاشان وێنەکە لە شوێنێک، جا ئەم شوێنە شوێنێکی ڕاستەقینە بێت یاخود خەیاڵی، وێنەکەی تێدا دابنێیت و سوود لە هەستەکانت وەربگریت بۆ بەهێزکردنی وێنەکە لەو شوێنەدا.

ئەم هەنگاوانە وادەکەن زانیارییەکانت زۆر بەباشتر لەبیر بمێنێت.

بۆ وردەکاری و ڕاهێنانی کرداری لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن بەژداری بکەن لە  پڕۆژەی

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

ئەم توانایانەتان ببەنە ئاستێکی زۆر باڵاتر.