Categories
phsychology

 کورتەیەک لەسەر دەروونشیکاری

 کورتەیەک لەسەر دەروونشیکاری

تیۆری دەروونشیکاری باس لەوە دەکات کە گرفتە نائاگاکانی مێشک، ئاڕاستەی ئەوە دەکات کە ئێمە کەسایەتیمان چۆن گەشە دەکات و ڕفتارەکانمان فۆرم دەگرێت.

تیۆری دەروونشیکاری چییە؟

دامەزراوە لەلایەن پزیشکی دەماری نەمساوی سیگمۆند فرۆید لە سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ دا. تیۆری دەروونشیکاری ئاماژە بەوە دەکات کە کەسایەتی و ڕفتارەکانمان دەرئەنجامی ململانێ بەردەوامەکانی مێشکمانە. تاک ئاگادار نییە بەو ململانێ قووڵەی کە ڕوودەدات، چونکە لە شوێنێکی قوڵی نائاگای مێشکە.فرۆید باس لەوە دەکات ئەو ململانێیە ڕوودەدات لە سێ بەشی مێشکدا:  ئید، سوپەرئیگۆ، ئیگۆ. فرۆید باوەڕی وایە کەسایەتی ئێمە گەشە دەکات لە پێنج ساڵی یەکەمی ژیانماندا، کە ناوی دەهێنێت بە (دەروونی سێکسی ( psychosexual ، چونکە لە پڕۆسەکەدا لایەنی سێکسی و پڕۆسە زەینییەکان تیایدا بەژدارە. هەر ئاستێک لە مێشکی کەسەکە سەرنج دەخاتە سەر بەشێکی جیاواز لە لایەنی سێکسی، وەک منداڵ کاتێک لە ڕێگەی مژینی پەنجە گەورەیەوە چێژی دەم وەردەگرێت. فرۆید باوەڕی وابوو کە وروژێنەری قۆناغەکانی دەروونی سێکسی، وەک جەنگێک وان لە نێوان لایەنی بایۆلۆجی ( زیندەیی ) مرۆڤ و پێشگریمانە کۆمەڵایەتییەکان، هەربۆیە دەبێت مێشک چارەسەری ئەم ململانێیە بکات پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێت بۆ گەشەدان بە  لایەنی تەندروستی دەروونی و زەینی.

خەمڵاندن

هەرچەندە دەروونشیکاری فرۆید ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو وەک کردنەوەی دەرگایەک بۆ دونیای نائاگا، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە تیۆریایەک بووە کە جێگەی مشتومڕ و ڕەخنە بووە چونکە سەرنجی زۆری لەسەر ئەو باوەڕە دامەزراوە کە پاڵنەرە سێکسییەکان ئاڕاستەکەرەی کەسایەتی مرۆڤن. زۆرێک لە ڕەخنەگران مۆدێلەکەی فرۆیدیان زۆر بە خۆسەنتەری و زۆر سادە وەسف کردووە بۆ ئەوەی لەو سروشتە ئاڵۆزەی ڕفتار و دەروونی مرۆڤەکان ڕوون بکاتەوە.

ئاستەکانی ئاگایی

ئێمە سێ ئاستمان لە ئاگامەندی مرۆڤ هەیە

مێشکی ئاگایی: هەموو ئەو بیرۆکە و هەستانە دەگرێتە خۆی کە ئاگامەندین پێیان.

مێشکی پێش نائاگایی: ئەو هەندێک زانیاری وەک یادەوەرییەکانی منداڵی لە خۆ گرتووە کە دەکرێت بە دەروونشیکاری دەستمان پێیان بگات.

مێشکی نائاگا: زۆرینەی هەڵچوون  و پاڵنەر و بیرکردنەوەکانی مرۆڤی تێدا حەشاردراوە و هیچ ئاگامەند نین پێی. باوەڕ وایە خەونەکان سیگناڵێکن لە بیرکردنەوەکانی مێشکی نائاگاوە کە تاک ناتوانێت بە ئاسایی بیریان لێبکاتەوە چونکە زۆر گرانە کە بە ئاگایی هەڵبکەن لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە.

دەروونشیکاری چۆن کار دەکات؟

لە ڕێگەی دانیشتنەوە، چارەخواز باس لە یادەوەرییەکانی منداڵی دەکات هەروەها خەونەکانی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی  مێشکی پێش نائاگاوە دەستی بگات بە ئەو شتانەی لە مێشکی نائاگا هەیە، لەوێشەوە بزانێت کە ئەو پاڵنەر و هۆکارانە ئاراستەی ڕفتاری چارەخوازیان کردووە.

مۆدێلی فرۆید

گەر ئاگاییمان وێنا بکەین بە شاخێکی سەهۆڵین لە ناو دەریادا، ئەوا بەشە ئاگاییەکەمان ڕێژەیەکی کەمی دیارە لەناو ئاوەکەدا، ئەو بەشەی کە دیارە پێی دەڵێین مێشکی ئاگا. هەرچی ئەوەی لە ژێر ئاوەکەیە و زۆرینەی مێشکی ئێمەی داگیر کردووە پێی دەڵێین نائاگای ئێمە. تیۆری دەروونشیکاری فرۆید مێشکی نائاگای دابەش کردووە بۆ سەر سێ بەش: ئید، ئیگۆ، سوپەر ئیگۆ – کە لەناو خۆیاندا قسە دەکەن بۆ چارەسەری ململانێ و هەستە ناکۆکەکان و هەڵچوونەکان.

ئیگۆ: ئەمە شوێنی دەنگی هۆکار و مشتومڕ و دەمەقاڵێکانی نێوان ئید و ئیگۆیە.

ئید: ئەمە تینووی پاداشتی ڕاستەوخۆیە وەک منداڵ، بە هەڵچووە، و ئاسان نییە کە هۆکاری بۆ بهێنیتەوە.

سوپەر ئیگۆ: ئەمە دەیەوێت کارە ڕاست و دروستەکان ئەنجام بدات، چەمک و بابەتە ئەخلاقییەکان لێرەدان و زۆرینەی کات لە خێزان و کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرن.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

میکانیزمی بەرگری چییە؟

فرۆید باس لەوە دەکات مرۆڤ بێ ئاگایانە فەرمانبەرداری میکانیزمە بەرگرییەکان دەکات کاتێک ڕووبەڕووی دڵەڕاوکێیەک یان هەستێکی ناخۆش دەبێتەوە. ئەم میکانیزمانە  هاوکاریان دەکات کە هەڵبکەن لەگەڵ ئەو یادەوەری و هەڵچوونانە بکات کە دڵەڕاوکێ هێنەرن ئەویش بەوەی کە بیرکردنەوەیان وا ئاڕاستە بکات کە هەموو شتێک باشە.

چی ڕوودەدات لە میکانیزمی بەرگری دا؟

ئیگۆ میکانیزمی بەرگری بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری کەسەکان بکات بگەنە سازشی دەروونی کاتێک مامەڵە دەکەن لەگەڵ ئەو شتانەی کە دەبنە هۆی ململانێی ناوەکی. هەندێ لە میکانیزمە بەرگرییە باوەکان کە دەبێتە هۆی تێکدانی واقیع بینی: ئینکاری، خۆ دوورخستنەوە، خۆ کپ کردن، ڕەتکردنەوە، ئەقڵانی بوون، پێشبینیکردن.

چۆن کار دەکات؟

ئینکاری یەکێکە لە میکانیزمە بەرگرییە باوەکان کە بەکاری دەهێنین بۆ پاساوهێنانەوە بۆ خوویەک کە کەسێک هەستێکی خراپی دەربارەی هەیە. نمونە جگەرە کێشان. هەندێک کەس بەوە بیانوو دەهێننەوە کە ئەوان جگەرەکێشی کۆمەڵایەتین ( ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەنها لە بۆنە و چوونەدەوەرەکان و هەندێک شوێنی دیاریکراو جگەرە دەکێشن ) لە کاتێکدا دان بەوەدا نانێن کە بەڕاستی ئەمان ئالودەی جگەرە کێشان بوون.