Categories
phsychology

تەندروستی و پەروەردەی منداڵ

تەندروستی و پەروەردەی منداڵ

من لە چەندین حاڵەتی ژیانمدا سەردانی چارەسەری دەروونیم (therapy) کردووە. یەکەم جار دوای جیابوونەوەم بوو لەگەڵ هاوسەرەکەم. ئەمە لە ڕاستیدا کارێکی زۆر  ئاساییە کە داوای یارمەتی بکەیت. لە ڕاستیدا خەڵکێکی زۆر دەچنە چارەسەری دەروونی دوای ڕووداوێکی گەورەی ژیان. بەڵام جاری دووەم کە چووم، هۆکارێکی “گەورە”م نەبوو.

لە ڕاستیدا لەسەر کاغەز ژیانم زۆر باش بەڕێوە دەچوو. من تازە چووبوومە نیویۆرک – شارێک کە هەمیشە خەونم پێیەوە دەبینی کە تێیدا بژیم  و تازە دەستم بە پرۆگرامی ماستەر لە شانۆنامەنووسیدا کردبوو، بابەتێک کە زۆرم خۆشدەویست. وانەکانم بە باشی دەڕۆیشتن و تازە دەستم بە پەیوەندی خۆشەویستی کوڕێک  کردبوو کە دواتر بوو بە هاوسەرم. لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ ئەوەی هەموو شتێک بەڕواڵەت “باش” دەڕۆیشت، زۆربەی کات هەموو ڕۆژێک هەستم بە دڵتەنگی دەکرد. نووسین  یان هەر کارێکی دیکە کە دەمکرد  هەستم دەکرد وەک کارەساتێک وایە. قورس بوو کە بەیانیان هەستان لە خەو هەستم.

لەو کاتەدا نەمدەزانی، بەڵام تووشی خەمۆکی بوبوم، کە تێکچوونێکی تەندروستی دەروونییە (mental health) و نزیکەی %8.1  ئەمریکییەکان دەگرێتەوە.

خەمۆکی (depression) : تێکچوونی میزاجییە کە مەرج نییە پێویستی بە ڕووداوێکی گەورەی ژیان هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبدات. خۆشحاڵم کە چوومە ناو چارەسەرکردنەوە. پێویستم بە یارمەتی بوو، تەنانەت ئەگەر دڵنیا نەبووم بۆچی. ئەوە ڕێگەی پێدام پەرە بەو ئامرازانە بدەم کە پێویستم بوو بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە تێپەڕێنم.

ماوەیەک وەرگرتنی دانیشتنی چارەسەرییم بۆ ماوەیەک وەستاند، بەڵام لە چەند دۆخێکی ژیانمدا گەڕامەوە بۆ هاوکاری بۆ گرفتی دڵەڕاوکێ، لەدەستدانی کار، تەنانەت غەمباری بەهۆی لەدەستدانی سەگەکەمەوە!

ڕەنگە زۆرینەی خەڵک حەز بکەن  بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی  کاتێک کە تووشی گرفتێک  دەبن یان لە کاتی ڕووداوە دڵەڕاوکێهێنەرەکانی ژیاندا. بەڵام پێناسەی “ڕووداوی ژیانی دڵەڕاوکێهێنەر” بۆ هەموو کەسێک کەمێک جیاوازە. هەموومان خاوەن ئەزموونانێکی تایبەتیین.

بۆ نمونە، لەدەستدانی سەگەکەم بووە هۆی ئەوەی برۆیەکم بەتەواوەتی بەرز ببێتەوە!!

جۆیس مارتەر، چارەسەرکاری دەروونی مۆڵەتپێدراو و دامەزرێنەری (Urban Balance) دەڵێت: “ئەوە بە هیچ شێوەیەک سەیر نییە. بۆ زۆر کەس ئاژەڵە ماڵییەکان وەک ئەندامی خێزانن و ئەو خەم و لەدەستدانیەی کە ئەزموونی دەکەن دەتوانێت هاوشێوەی لەدەستدانی هەر کەسێکی دیکە بێت”.

هەربۆیە باشتر وایە دانیشتنی دەروونی وەربگریت ئەگەر  تەنها پێشت وابێت  پێویستت بە کەمێک یارمەتی زیاترە، ئەگەر دڵنیاش نەبیت بۆچی.

مارتەر دەڵێت: ” چارەسەری دەروونی  فۆرمێکی ڕۆتینی و خۆپارێزییە بۆ پاراستنی تەندروستی، وەک چوونە لای پزیشکی ددان یان پزیشکی ئاسایی”. “چارەسەرکار وەک ڕاهێنەرێکی کەسی وایە بۆ دەروون  و پەیوەندییەکانت.

دکتۆر گەیڵ سالتز، پزیشکی دەروونی لە نەخۆشخانەی پرێسبیتێری لە نیویۆرک لە قوتابخانەی پزیشکی ویل-کۆرنێل، دەڵێت: “زۆر کەس چارەسەری دەروونی وەردەگرن  بۆ ئەوەی باشتر لە خۆیان تێبگەن، کار لەو بەشانەی ناو خۆیاندا بکەن کە بەلایانەوە گرانە، و توانای گەشەکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانییان باشتر بکەن”.

تەندروستی دەروونی شتێکە کە دەتوانیت بیپارێزییت پێش ئەوەی تووشی گرفت بیت.

سالتز دەڵێت: ” زۆرجار باشترە خەڵک پێش ئەوەی گرفتەکان لە ژیانیاندا ڕووبدات بەدوای چارەسەردا بگەڕێن بۆ ئەوەی چەکی  پێویستییان پێبێت بۆ بەڕێوەبردنی تەنگەژەکان و ئاڵەنگارییەکان یان سەختی ژیانییان.”

تا ساڵی 2019، نزیکەی 1 لە هەر 5 ئەمریکییە پێگەیشتوەکان لەگەڵ گرفتێکی تەندروستی دەروونیدا دەژیا، بەپێی پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی دەروونی  نزیکەی 55%ی ئەو گەورەساڵانەی کە گرفتێکی تەندروستی دەروونییان هەیە لە ساڵی پێشوودا خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونییان وەرنەگرتووە.

سەردان نەکردنی چارەسەرکاری دەروونی لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە هەندێک کەس ئامادە نین داوای یارمەتی بکەن، یان بەهۆی چەواشەکارییەکانی کە بەناوی چارەسەرکردنەوە کراون یان لەبەر ئەوەی پێیانوایە نیگەرانییەکانیان “هێندە توند نییە” کە شایەنی ئەوە بن داوای هاوکاری بکەن.

چارەسەرکردن دەتوانێت بە تایبەتی لە ئێستادا سوودی هەبێت

ئێمە لە سەرەتای پەتای کۆڤید-١٩ەوە بە کاتێکی بێ وێنەدا دەژین. سەرەڕای زیادبوونی ڕێژەی کوتان و هیوای گەڕانەوە بۆ  بارودۆخی “ئاسایی”، هێشتا هەست بە نادڵنیایی، گومان، ترس، نیگەرانی، بێهێزی، یان هەر شتێکی دیکە دەکەین.

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC) تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە، 312,771,733 ملیۆن ئەمریکی تووشی کۆڤید-19 بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە  گیانیان لەدەستداوە.  تەنانەت ئەگەر کەسێکی نزیکیشت لەدەست نەدابێت، لەوانەیە بە هۆکاری تر خەمبار بیت — ڕەنگە دەرفەتێکی لەدەستچوو، ژیانێک کە هەست دەکەیت لە ژیانتدا وەستاوییت، یان کارێکت لەدەستچووە.

کۆمپانیاکان لە سەرانسەری وڵاتدا ملیۆنان کارمەندیان لە کارەکانیان دوورخستەوە یان مۆڵەتییان پێدان. زۆرێک لەوانە تا ئێستاش لە ماڵەوە کار دەکەن. هێشتا گەشتکردن بۆ هەندێک شوێن سەلامەت نییە. هەندێک لە ئێمە زیاتر لە ساڵێکە هاوڕێ و خێزانە نزیکەکانمان نەبینیوە.

کەواتە، بەڵێ، شتەکان هێواش هێواش گەڕاونەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی بەڵام ماوەیەکی دەوێت بۆ چاکبوونەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە.

مارتەر دەڵێت: “جیهان  بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی  گرفتی تەندروستی دەروونی بووین، کە بەنزینی بەسەر ئاگرەکەدا کردووە و ئێمەی گەیاندووەتە قەیرانێکی تەندروستی دەروونی جیهانی تەواو”.

ئەو دەشڵێت: “ئێمە پێشتر بەرزترین ڕێژەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و خۆکوشتنمان بەخۆوە بینیبوو، ئێستاش خەڵک لە هەموو ئاستێکدا مامەڵە لەگەڵ دڵەڕاوکێدا دەکەن – لە ڕووی دارایی، پەیوەندی، سۆزداری، جەستەیی، ژینگەیی و سیاسییەوە.”

تەنها ئەوەت لەبیربێت: چارەسەرکردن شتێک نییە کە شەرمی لێ بکرێت

سالتز دەڵێت: “وەرگرتنی یارمەتی ڕەنگە کارێکی ئازایانەتر و زیرەکانەتر بێت کە ئەنجامی بدەیت.” ئەمە بە هەمان شێوە ڕاستە، بۆ نمونە تۆ ڕووداوێکی گەورەی ژیانت بەسەردا دێت  و تەنها هەست دەکەیت پێویستت بە کەمێک یارمەتی هەیە یان کەسێکە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەیت.

مارتەر ئاماژەی بەوەشکردووە “هەست بە باشتربوون دەکەیت دوای ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ چارەسەرکارێکدا هەیە. کارێکی نایاب و خەمخۆرانە و دڵسۆزانەیە کە لەگەڵ خۆت بیکەیت. بیر لەوە بکەرەوە کە دایک و باوکێکی باش بیت بۆ خۆت و ئەو چارەسەرە دەروونییەی کە پێویستتە وەربگریت بۆ ژیانێکی باشتر ”

Categories
phsychology

قۆناغەکانی گەشەکردنی دەروونی-کۆمەڵایەتی-Erik Erikson’s Stages of Psychosocial Development

قۆناغەکانی گەشەکردنی دەروونی-کۆمەڵایەتی-Erik Erikson’s Stages of Psychosocial Development

ئێریک ئێریکسۆن (Erik Erikson) ئاماژەی بەوە کرد کە کەسایەتی مرۆڤ بە ڕیزبەندییەکی دیاریکراو لە ڕێگەی هەشت قۆناغی گەشەکردنی دەروونی – کۆمەڵایەتییەوە (psychosocial) گەشە دەکات، لە تەمەنی کۆرپەلەییەوە تا تەمەنی گەورەیی. لە هەر قۆناغێکدا کەسەکە تووشی تەنگەژەی دەروونی کۆمەڵایەتی دەبێت کە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی لەسەر گەشەکردنی کەسایەتی دروست بکات.ئێریکسۆن لە ساڵانی نێوان (1958 – 1963)، باسی لەم ئەم تەنگەژانە کرد کە تەنگەژەی دەروونی – کۆمەڵایەتیانین، چونکە پێداویستییە دەروونییەکانی تاک لەخۆدەگرن کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کۆمەڵگا ناکۆکە.
بەپێی تیۆرییاکە، تەواوکردنی سەرکەوتووانەی هەر قۆناغێک دەبێتە هۆی کەسایەتییەکی تەندروست و بەدەستهێنانی فەزیلەتە (virtues) سەرەتاییەکان. فەزیلەتە بنەڕەتییەکان خاڵی بەهێزی کەسایەتیین کە ئیگۆ دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی تەنگەژەکانی دواتر بەکاری بهێنێت. تەواونەکردنی قۆناغێک دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای تەواوکردنی قۆناغەکانی دیکە بەشێوەیەکی تەندروست، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە کەسایەتی و خودی ناتەندروست. بەڵام ئەم قۆناغانە دەتوانرێت لە کاتانێکی دواتردا بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکرێن.


متمانە بەرامبەر بە بێمتمانەیی یەکەم قۆناغە لە تیۆری گەشەسەندنی دەروونی – کۆمەڵایەتی ئیریک ئێریکسۆن. ئەم قۆناغە لە کاتی لەدایکبوون دەست پێدەکات بەردەوام دەبێت تا تەمەنی نزیکەی ١٨ مانگی. لەم قۆناغەدا، کۆرپە نادڵنیایە لەو جیهانەی کە تێیدا دەژی، سەرنجی لەسەر بەخێوکارەکەی دەبێت (بەگشتی کە دایکە) بۆ سەقامگیری و بەردەوامیدان بەخۆی بە سەلامەتی.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• متمانە: ئەگەر بەخێوکارەکەی متمانەپێکراو و بەردەوام لەگەڵیدا بێت و پەروەردەکارانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، ئەوا منداڵەکە هەستی متمانەکردن لەناو خۆیدا پەرەپێدەدات، پێی وایە جیهان سەلامەتە و مرۆڤەکان شایەنی ئەوەن پشتیان پێ ببەستیت. ئەم هەستی متمانەیە ڕێگە بە منداڵ دەدات هەست بە ئاسایش و سەلامەتی بکات تەنانەت کاتێک هەڕەشە و مەترسی لەسەر لە پەیوەندییەکی دیکەیدا، هەستی ئاسایشی خۆی لە نێوان هەڕەشە و مەترسییەکاندا دەپارێزێت.
• بێ متمانەیی: بە پێچەوانەوە، ئەگەر بەخێوکارەکە نەتوانێت چاودێری منداڵەکە بکات و سۆزێکی بەردەوام و گونجاوی پێشکەش بکات، لەوانەیە منداڵەکە هەستی بێ متمانەیی و نائەمنی (insecurity) دروست بکات.ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی باوەڕبوون بە جیهانێکی ناتەبا و پێشبینی نەکراو، کە هەستی بێ بێمتمانەیی و گومان و دڵەڕاوکێ پەرەپێبدات. لەم جۆرە بارودۆخانەدا، منداڵەکە ڕەنگە متمانەی بە توانای بەوە نەبێت کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕووداو و بارودۆخەکان هەبێت، ئەمەش وادەکات بەترسەوە سەیری جیهان بکات.
خۆراک پێدانی کۆرپەلە
خۆراکدان چالاکیەکی گرنگە لەم قۆناغەدا. یەکێکە لە یەکەم و بنەڕەتیترین ڕێگاکانی کۆرپە بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەتوانن متمانە بە جیهانی دەوروبەریان بکەن یان نا. زەمینەیەک بۆ بۆ جیهانبینییان دادەنێت کە یان شوێنێکی سەلامەت و پشتبەستووە بێت یان شوێنێکە کە ڕەنگە پێداویستییەکانیان تێدا دابین نەکرێت.
• متمانە: کاتێک بەخێوکارەکە بە بەردەوامی و بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئاماژەکانی برسێتی منداڵەکە دەداتەوە، خۆراک بە شێوەیەکی هەستیار و متمانەپێکراو بۆی دابین دەکرێت ، منداڵەکە تێدەگات کە دەکرێت لێرە پێداویستییەکانی دابین بکرێت.ئەم بەخێوکارە بەردەوام و پشت بەستووانە یارمەتی منداڵ دەدات کە هەست بە ئاسایش و متمانە بە بەخێوکار و ژینگەکەی بکات. ئەوان لەوە تێدەگەن کە کاتێک پێویستییەکیان هەبوو، وەک برسێتی، کەسێک لەوێ دەبێت بۆ دابینکردنی ئەو پێویستییە.
• بێ متمانە: ئەگەر بەخێوکارەکە کەمتەرخەم، ناتەبا یان بێ هەست بێت لە خۆراک پێدانی، لەوانەیە منداڵەکە تووشی نائارامی و نیگەرانی برسێتی بێت.ئەم ئەزموونە نەرێنیانە دەتوانن ببنە هۆی هەست بکات بە بێ متمانەیی بە ژینگە و بەخێوکارەکەی. لەوانەیە ئەو باوەڕەیان بۆ دروست ببێت کە ڕەنگە پێداویستییەکانیان دابین نەکرێن، ئەمەش دڵەڕاوکێ و نائەمنی بۆ دروست بکات.


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی یەکەم


سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی فەزیلەتی هیوا. بە پەرەپێدانی هەستی متمانە، کۆرپەلە دەتوانێت هیوایەکی هەبێت کە لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیران و تەنگەژەی نوێ، پێی وایە کە کەسانی دیکە وەک سەرچاوەی پشتیوانی دەکرێت هاوکاری بکەن.
بەدەستنەهێنانی فەزیلەتی هیوا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ترس. ئەم کۆرپەلەیە هەستی بنەڕەتی بێ متمانەیی لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ پەیوەندییەکانی دیکە. لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و بەرزبوونەوەی هەستی نائەمنی و بێ متمانەیی زۆر بە جیهانی دەوروبەریان.
بەگوێرەی بۆچوونەکانی ئێریکسۆن سەبارەت بە گرنگی متمانە، لێکۆڵینەوەکانی بۆولبی و ئاینسۆرس (Bowlby and Ainsworth) پشتڕاستی ئەوەیان کردووە کە چۆن چۆنێتی (quality) ئەزموونی وابەستەیی سەرەتایی کۆرپەلەیی دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەوانی دیکە لە قۆناغەکانی دیکەی ژیاندا هەبێت.
هاوسەنگی نێوان متمانە و بێ متمانەیی ڕێگە بە کۆرپە دەدات فێربێت کە لە کاتێکدا ڕەنگە ساتی ناڕەحەت یان تەنگەژە ئامێز هەبن، بەڵام دەتوانن پشت بە بەخێوکارەکەیان ببەستن بۆ پشتگیری، ئەمەش یارمەتی کۆرپەلە دەدات بۆ دروستکردنی خۆڕاگری و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی فشار و ناخۆشییەکان لە داهاتوودا


خۆ بەڕێوبەری – Autonomy (مەبەستمان لە خۆ بەڕێوبەری واتە هەستکردن بە ئازادی و هەبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی ژیانت لەلایەن خۆتەوە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆت: ئامادەکار) لە بەرامبەر شەرم و گومان قۆناغی دووەمی قۆناغەکانی گەشەسەندنی دەروونی کۆمەڵایەتی ئیریک ئێریکسۆنە. ئەم قۆناغە لە نێوان تەمەنی ١٨ مانگ تا نزیکەی تەمەنی ٣ ساڵ ڕوودەدات. بە گوتەی ئێریکسۆن، منداڵان لەم قۆناغەدا سەرنجیان لەسەر پەرەپێدانی هەستی کۆنترۆڵکردنی کەسی (خۆ بەڕێوبەری) بەسەر توانا جەستەییەکانیاندا، لەگەڵیدا لە هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• خۆ بەڕێوبەری: ئەگەر هان بدرێن و سەربەخۆ بکرێن، لەگەڵیدا پاڵپشتی و چاودێری بکرێن، ئەوا منداڵان زیاتر متمانەیان بەخۆیان دەبێت و دڵنیا دەبن لە توانای مانەوەیان.هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لە بڕیاردان، باوەڕیان بە لێهاتووییەکانی خۆیان دەبێت، بە ئازادی ئەزموونی دەورووبەریان دەکەن و هەست بە کۆنتڕۆڵکردنی خۆیان دەکەن. گەیشتن بەم خۆ بەڕێوبەرییە، یارمەتیان دەدات هەست بە توانای بەڕێوەبردنی خۆیان بکەن.
• شەرم و گومان: ئەگەر منداڵەکان لە ڕادەبەدەر کۆنتڕۆڵ بکرێن یان ڕەخنەیان لێ بگیرێت، لەوانەیە دەست بکەن بە هەستی شەرم و گومان لەخۆیان، هەروەها گومان لە تواناکان و سەربەخۆ بوونیان بکەن.ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی متمانە و ترس لە تاقیکردنەوەی شتی نوێ و هەستکردن بە ناتەواوی سەبارەت بە تواناکانیان.
لەم قۆناغەدا چی ڕوودەدات؟
منداڵ خەریکە لە ڕووی جەستەییەوە گەشە دەکات و زیاتر جووڵاو دەبێت، بۆی دەردەکەوێت کە چەندین کارامەیی و توانای هەیە، وەک لەبەرکردنی جل و بەرگ و پێڵاو، یاریکردن بە بوکەڵەکان و هتد…. ئەم جۆرە لێهاتووییانە هەستی گەشەسەندنی منداڵ بە سەربەخۆیی و ئازادی نیشان دەدەن. بۆ نموونە، لەم قۆناغەدا منداڵان دەست دەکەن بە دووپاتکردنەوەی سەربەخۆیی خۆیان، بە دوورکەوتنەوە لە دایکییان، هەڵبژاردنی کام یارییە بۆ یاریکردن، و هەڵبژاردنی ئەوەی کە حەزیان لە چییە لەبەر بکەن، چی بخۆن و هتد…..
ڕاهێنانی ئاودەست
ئەمەش کاتێکە کە منداڵان دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی سەربەخۆیی خۆیان، کۆنتڕۆڵکردنی ئەرکەکانی جەستەیان، کە دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هەستی سەربەخۆیی یان شەرم و گومانیان هەبێت.
• خۆ بەڕێوبەری: کاتێک دایک و باوک بە شێوەیەکی هێواش و ئارام و یارمەتیدەر لە ڕاهێنانی ئاودەست کردن لەگەڵ منداڵەکە نزیک دەبنەوە، ڕێگە بە منداڵەکە دەدەن بە خێرایی خۆی فێربێت، لێرەدا منداڵ هەست بە دەستکەوت و سەربەخۆیی دەکات. تێدەگات کە کۆنترۆڵی جەستەی خۆی هەیە و دەتوانێت بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت. ئەمەش متمانەیان بەرز دەکاتەوە و هەستکردن بە سەربەخۆیی و باوەڕبوون بە توانای بەڕێوەبردنی ئەرکە کەسییەکانیان دەچێنێت.
• شەرم و گومان: بە پێچەوانەوە ئەگەر پرۆسەکە بە پەلە بکرێت، ئەگەر فشارێکی زۆر هەبێت، یان ئەگەر دایک و باوک بە توڕەیی یان هەڵەشەییەوە وەڵامی ڕووداوەکان بدەنەوە، لەوانەیە منداڵەکە هەست بە شەرم بکات و دەست بکات بە گومانکردن لە تواناکانی. لەوانەیە هەست بە ناخۆشی بکەن لە هەڵەکانیان و ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە شەرم و گومانکردن لەخۆ و نەبوونی متمانە بە خۆبەڕێوبەری خۆیان.


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی دووەم


ئێریکسۆن دەڵێت دایک و باوک دەبێت ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن کە بۆ تواناکانیان بگەڕێن لە چوارچێوەی ژینگەیەکی هاندەرانەدا کە بەرگەی شکستیش بگرێت.سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی فەزیلەتی ئیرادە. ئەگەر منداڵان لەم قۆناغەدا لە زیادبوونی سەربەخۆیی خۆیان هانبدرێن و پاڵپشتی بکرێن، ئەوا زیاتر متمانەیان بەخۆیان دەبێت و دڵنیا دەبن لە توانای خۆیان بۆ مانەوە لە جیهاندا.
کۆرپەلە هەستی کۆنترۆڵکردنی خودی یان کەسی (personal control) بەسەر توانا جەستەییەکانیدا پەرەپێدەات و هەستی باوەڕبەخۆبوونی گەشە دەکات. گریمان منداڵان ڕەخنەیان لێدەگیرێت، لەڕادەبەدەر کۆنتڕۆڵ دەکرێن، یان دەرفەتیان پێنادرێت خۆیان ئەزموونی شت بکەن و هەڵەکان چاک بکەنەوە و بابەتەکان دووبارە بکەنەوە تا خۆیان بسەلمێنن، لەو حاڵەتەدا دەست دەکەن بە هەستکردن بە ناتەواوی لە تواناکانیاندا، لەوانەیە دواتر زۆر پشت بە کەسانی دیکە ببەستن و خود شکۆفاییان (self-esteem) نەبێت و هەست بە شەرمەزاری یان گومان لە خۆیان و تواناکانیان بکەن.
چۆن دایک و باوک دەتوانن ببنە هاندرێک بۆ ئەوەی هەستی خۆ کۆنتڕۆڵکردن و خۆبەڕێوبەری لە منداڵەکانیان پەرە پێبدەن؟
سەرکەوتن دەبێتە هۆی هەستکردن بە خۆبەڕێوبەری و شکستیش هەستی شەرمەزاری و گومان. ئێریکسۆن دەڵێت زۆر گرنگە کە دایک و باوک ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن سنووری تواناکانیان لە چوارچێوەی ژینگەیەکی هاندەرانەدا بێت کە وابکەن منداڵەکەیان بەرگەی شکست بگرێت و خۆی چاک بکاتەوە. بۆ نموونە، لەبری ئەوەی دایکەکە جل و بەرگەکە بۆ منداڵەکەی لەبەر بکات، پێویستە ئارام بێت لەوەی کە منداڵەکە سەرەتا بەتەواوی هەوڵی خۆی بدات تاکو خۆی جلەکانی بۆخۆی لەبەردەکات یاخود گەر نەیتوانی داوای یارمەتی بکات. کەواتە، پێویستە دایک و باوک هانی منداڵەکە بدەن بۆ ئەوەی زیاتر سەربەخۆ بێت و لە هەمان کاتدا منداڵەکە بپارێزن بۆ ئەوەی لە شکست و هەڵەی بەردەوام.
هاوسەنگییەکی ناسک لە دایک و باوکەوە پێویستە. دەبێت هەوڵ بدەن هەموو شتێک بۆ منداڵەکە نەکەن، بەڵام ئەگەر منداڵەکە لە ئەرکێکی دیاریکراودا شکستی هێنا، نابێت ڕەخنە لە منداڵەکە بگرن لەوەی کە شکستی هێناوە لە بارودۆخێکدا (بەتایبەت لە کاتی ڕاهێنانی ئاودەست). هاوسەنگی نێوان سەربەخۆیی و شەرمەزاری و گومان ڕێگە بە منداڵ دەدات لەوە تێبگات کە ناتوانێت هەمووکات کۆنترۆڵی خۆی بکات و هەندێک کاتیش پێویستی بە یارمەتییە، دروستکردنی ئەم تێگەیشتنە هاوسەنگە، متمانە بەخۆبوون و خۆڕاگری لە منداڵەکەدا پەرەپێدەدات.

کۆرسەکانی ئاوات ئەکادیمی بۆ ساڵی ٢٠٢٤

بزنس لیدر

دبلۆمی وەرگێرانی ئینگلیزی

چالاکردنەوەی مێشک و یادگە

کۆرسی زمانی عەرەبی عێراقی

پەروەردەی منداڵ

کۆرسی بوون بەنوسەری داهێنەر

کۆرسی خێراخوێندنەوە

کۆرسی زمانی تورکی

کۆرسی زمانی فارسی


دەستپێشخەری بەرامبەر بە تاوانباری قۆناغی سێیەمی تیۆری گەشەسەندنی دەروونی کۆمەڵایەتی ئێریک ئێریکسۆنە کە بە نزیکەیی لە تەمەنی سێ بۆ شەش ساڵیدایە. لە قۆناغی دەستپێشخەری بەرامبەر بە تاوانباریدا، منداڵان زیاتر لە ڕێگەی یاریکردن و کارلێکە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەوە خۆیان دەسەلمێنن.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• دەستپێشخەری: کاتێک بەخێوکاران هانی منداڵان دەدەن و پشتگیریان دەکەن بۆ ئەوەی دەستپێشخەری بکەن، هانیان بدەن کە دەست بکەن بە پلاندانان بۆ چالاکییەکان، ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببنەوە. منداڵەکان فێر دەبن دەستپێشخەری بکەن و کۆنترۆڵی ژینگەکەیان بسەلمێنن. دەتوانن دەست بکەن بە بیرکردنەوە بۆ خۆیان و پلان دابڕێژن و جێبەجێیان بکەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پەروەردەکردن و هەستکردن بە ئامانج لە ژیانیاندا.
• تاوانباری: ئەگەر بەخێوکاران بێهیوای بکەن لە بەدواداچوونی چالاکییە سەربەخۆکان یان هەوڵەکانیان کەم بنرخێنن یان ڕەخنەیان لێبگرن، لەوانەیە منداڵان هەست بە تاوانباری و خراپی بکەن سەبارەت بە ئارەزوو و دەستپێشخەرییەکانیان. هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە تاوانباری، گومانکردن لە خۆی و نەبوونی دەستپێشخەری.
لەم قۆناغەدا چی ڕوودەدات؟
ئەمانە ساڵانی زیندوو و گەشەسەندنی خێران لە ژیانی منداڵدا. کاتێکی بەهێزی کردار و ڕەفتارەکانە کە ڕەنگە دایک و باوک وەک شەڕانگێزی بزانن. لەم ماوەیەدا، تایبەتمەندی سەرەکی بریتییە لە کارلێکی بەردەوامی منداڵ لەگەڵ منداڵانی دیکە لە قوتابخانە. ناوەندی سەرەکی ئەم قۆناغە یاریکردنە، چونکە ڕێگە بە منداڵان دەدات لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە، بەدواداچوون بۆ لێهاتووییەکانی نێوان کەسایەتییەکانیان بکەن. منداڵ بە پلاندانان بۆ چالاکییەکان و بەجێگەیاندنی ئەرکەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، دەست دەکات بە جەختکردنەوە لەسەر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی خۆی بەسەر ژینگەکەیدا (توانای خۆ سەلماندن).
گەڕان و ئەزموون کردن (Exploration)
بۆچی گەڕان و ئەزموونکردن گرنگە:
• پەرەپێدانی دەستپێشخەری: گەڕان ڕێگە بە منداڵان دەدات دەسەڵات و کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ژینگەکەیاندا دووپات بکەنەوە. لە ڕێگەی گەڕان، منداڵان لەگەڵ دەوروبەرەکەیان خەریک دەبن و پرسیار دەکەن و شتی نوێ دەدۆزنەوە. ئەم بەشدارییە چالاکە ڕێگەیان پێدەدات دەستپێشخەری بکەن و هەڵبژاردنی سەربەخۆ بکەن، ئەمەش بەشداری دەکات لە سەربەخۆیی و متمانەیان.
• فێربوون لە هەڵەکانەوە: گەڕان بە واتای هەڵەکردنیش دێت و ئەمانەش دەرفەتی فێربوونی گرنگ دەڕەخسێنن بۆ منداڵ. تەنانەت ئەگەر هەوڵەکانی منداڵ ببێتە هۆی هەڵە یان شکست، ئەوا فێردەبێت لە هۆکار و کاریگەری و ڕۆڵی خۆیان لە دروستبوونی ئەنجامەکان و هەوڵی تێگەیشتن دەدەن و هەوڵ دەدەن لە هۆکارەکان تێبگەن.
• دروستکردنی متمانە بەخۆبوون: کاتێک چاودێریکار یان بەخێوکاران پشتگیری و هاندانی گەڕان و دەستپێشخەرییەکانی منداڵ دەکەن، متمانە بەخۆبوونیان بەهێزتر دەکات. هەست دەکەن کارەکانیان بەنرخ و گرنگن، ئەمەش هانیان دەدات لە داهاتوودا دەستپێشخەری زیاتر بکەن.
• کەمکردنەوەی هەستی تاوانباری: ئەگەر چاودێریکار و بەخێوکار ڕێز لە پێویستی منداڵەکە بگرن و زۆر ڕەخنە لە هەڵەکانیان نەگرن، ئەوە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە هەستکردن بە تاوانباری. ئەوکات منداڵەکە تێدەگات کە تاقیکردنەوەی شتی نوێ باشە و هەڵەکردن ئاساییە.


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی سێیەم


منداڵان دەست دەکەن بە پلاندانان بۆ چالاکییەکان، یاریکردن و ئەنجامدانی چالاکییەکی لەگەڵ کەسانی دیکە. ئەگەر ئەم دەرفەتەیان پێ بدرێت، منداڵان هەستی دەستپێشخەریی پەرەپێدەدەن و هەست بە ئاسایش دەکەن لە توانای سەرکردایەتیکردنی کەسانی دیکە و بڕیاردان بۆیان. سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی فەزیلەتی ئامانج و مەبەستەکان.بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم مەیلە لە ڕێگەی ڕەخنە یان کۆنترۆڵکردنەوە بکوژێنرێتەوە، منداڵان هەست بە تاوانباری و گوناهـ دەکەن.

هەر لەم قۆناغەدا منداڵەکە لەگەڵ گەشەکردنی تینوێتی بۆ زانست، دەست دەکات بە پرسیاری زۆر. ئەگەر دایک و باوک پرسیارەکانی منداڵەکە وەک شتێکی بێ بایەخ، بێزارکەر، یان شەرمەزارکەر یان لایەنەکانی تری ڕەفتارەکانیان وەک عەیب و مەترسی سەیربکەن، لەوانەیە منداڵەکە هەست بە تاوانباری بکات کە “کەسێکی بێزارکەر بووە”. هەستی تاوانباری زۆر دەتوانێت پەیوەندی منداڵ لەگەڵ کەسانی دیکە لاوازبکات و لەوانەیە ڕێگری لە داهێنانەکانییان بکات.
هاوسەنگییەکی تەندروست لە نێوان دەستپێشخەری و تاوانباریدا گرنگە. هاوسەنگی نێوان دەستپێشخەری و تاوانباری لەم قۆناغەدا دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات لەوە تێبگەن کە قبوڵکراوە بەرپرسیارێتی وەربگرن و بڕیاری خۆیان بدەن، بەڵام دەبێت ئەو یاسا یان ڕێنماییانەش جێبەجێ بکەن کە لەلایەن کەسانی دیکەوە دانراون. بەسەرکەوتوویی گەشتکردن بەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی تەندروست، پەرە بە فەزیلەتی ئامانج و مەبەست دەدات.
چۆن دایک و باوک دەتوانن ببنە سەرچاوەیەکی هاندەر بۆ منداڵ کە بگەڕێت و ئەزموون بکات؟
لەم قۆناغەدا، چاودێران دەبێت ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوانیکەر دابین بکەن کە ڕێگە بە منداڵان بدات بە ئازادی بگەڕێن. ئەمەش هەستی دەستپێشخەرییەکەیان تیادا پەروەردە دەکات، یارمەتیان دەدات پەرە بە تواناکانی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەن و متمانە و خۆڕاگری دروست بکەن. بە تێگەیشتن لە گرنگی گەڕان و نیشاندانی پشتگیرییەکی دروست، چاودێران دەتوانن یارمەتی منداڵان بدەن کە بە سەرکەوتوویی ئەم قۆناغە بەڕێوەببەن و هەستکردن بە تاوانباری کەم بکەنەوە.


چوارەم قەیرانی دەروونی کۆمەڵایەتی ئێریکسۆن، کە باوەڕبەخۆبوون (industry) (وشەی industry بەمانای پیشەسازی دێت بەڵام لێرەدا ماناکەی لە تێکۆشان و باوەڕبەخۆبوونەوە نزیکە: ئامادەکار) بەرامبەر خۆبەکەمزانی (Inferiority) لەخۆدەگرێت، لە نێوان تەمەنی پێنج بۆ ١٢ ساڵیدا ڕوودەدات. لەم قۆناغەدا منداڵان دەست دەکەن بە بەراوردکردنی خۆیان لەگەڵ هاوتەمەنەکانییان بۆ پێوانەکردنی توانا و بەهاکانییان.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• باوەڕبەخۆبوون: ئەگەر منداڵان لەلایەن دایک و باوک و مامۆستایانەوە هانبدرێن بۆ پەرەپێدانی کارامەیی، ئەوا هەستکردن بە پیشەسازی بەدەستدەهێنن- هەستکردن بە لێهاتوویی و باوەڕبوون بە کارامەییەکانیان. دەست دەکەن بە فێربوونی کارکردن و هاوکاری لەگەڵ کەسانی تر و دەست دەکەن بە تێگەیشتن لەوەی کە دەتوانن لێهاتووییەکانیان بەکاربهێنن بۆ تەواوکردنی ئەرکەکان. ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە متمانە بە تواناکانییان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و باوەڕبەخۆبوونییان بەرز دەبێتەوە.
• خۆبەکەمزانی: لە لایەکی ترەوە ئەگەر منداڵان پێڕاگەیاندنەوەیەکی نەرێنی (Negative Feedback) لەلایەن کەسانی دیکەوە وەربگرن یان ڕێگەیان پێنەدرێت کارامەیی و تواناکانییان بەکاربهێنن و پێشکەشییان بکەن، لەوانەیە هەستی خۆ بەکەمزانییان تێدا چەکەرە بکات. لەوانەیە ئەو هەستەیان بۆ دروست ببێت کە ئەوان وەک هاوتەمەنەکانییان باش نین یان هەوڵەکانییان بەهای نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون و هەستکردن بە ناتەواوی و کەموکوڕی لە خۆیاندا.


لەم قۆناغەدا چی ڕوودەدات؟


منداڵ ڕووبەڕووی فێربوونی شتی نوێ و داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە. منداڵان لەو قۆناغەدان کە فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن، کۆکردنەوە و ئەنجامدانی کارەکانییان بە تەنها. مامۆستایان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ژیانی منداڵەکەدا لەکاتێکدا فێری کارامەیی نوێ دەبێت.
لەم قۆناغەدا گروپە هاوتەمەنەکانی منداڵ، گرنگییەکی زیاتر بەدەستدەهێنن و دەبنە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ هەستی خود شکۆفایی (self-esteem) منداڵەکە. ئێستا منداڵ هەست بە پێویستی دەکات بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەوانی دیکە بە نیشاندانی لێهاتووییە تایبەتەکانی کە کۆمەڵگا بەهای پێداون و هەستی بە شانازیکردنی خودی بەهۆی دەستکەوتەکانییەوە گەشەپێدەدات.
قوتابخانە
ئەم قۆناغە بە شێوەیەکی گشتی لە ساڵانی خوێندنی سەرەتاییدا ڕوودەدات، لە تەمەنی نزیکەی ٦ بۆ ١١ ساڵان، ئەو ئەزموونانەی کە منداڵان لە قوتابخانەدا دەیانبێت دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاستی گەشەکردنی مەعریفی و سۆزدارییان هەبێت.
لێرەدا هۆکارەکەی دەخەینەڕوو:


• گەشەپێدانی باوەڕبەخۆبوون: لە قوتابخانەدا، منداڵان دەرفەتی زۆریان پێدەدرێت بۆ فێربوون و گەشەپێدان و نیشاندانی لێهاتووییەکانیان. کار لەسەر پڕۆژەی جۆراوجۆر دەکەن، بەشداری لە چالاکییە جیاوازەکاندا دەکەن، هاوکاری هاوتەمەنەکانییان دەکەن. ئەم ئەزموونانە ڕێگە بە منداڵان دەدەن کە هەستی باوەڕبەخۆبوون پەرەپێبدەن، متمانەیان بە تواناکانییان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکان و بەشداریکردنی کاریگەرانە بەهێزتر دەکات.
• بەراوردکاری کۆمەڵایەتی: قوتابخانە ژینگەیەک دابین دەکات کە منداڵان بتوانن خۆیان لەگەڵ هاوتەمەنەکانییان تێدا بەراورد بکەن. ئەوان توانا و دەستکەوتەکانییان بەرامبەر بە هاوپۆلەکانیان پێوانە و بەراورد دەکەن، ئەمەش یان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بنیاتنانی هەستی باوەڕبەخۆبوون یان ببێتە هۆی هەستکردن بە کەمی و ناتەواوی، ئەمەش بەپێی ئەزموون و تێڕوانین و جۆری ژینگەکەیان دەگۆڕێت.
• پێڕاگەیاندنەوە و بەهێزکردن: مامۆستایان لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. پێڕاگەیاندنەوەکانییان دەتوانێت هەستی باوەڕبەخۆبوون لای منداڵ بەهێزتر بکات یان هەستی خۆبەکەمزانی لێبکەوێتەوە. پێڕاگەیاندنەوەی ئەرێنی، باوەڕی منداڵ بە لێهاتووییەکانی بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا پێڕاگەیاندنەوەی نەرێنی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە کەموکوڕی و خۆبەکەمزانی.
• بنیاتنانی تواناکانی ژیان: قوتابخانە دەرفەت بۆ منداڵان دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی کارامەییە گرنگەکانی ژیان وەک چارەسەرکردنی کێشەکان، کاری بە کۆمەڵ و بەڕێوەبردنی کات.
• مامەڵەکردن لەگەڵ شکست: قوتابخانە ئەو شوێنەیە کە منداڵان لەوانەیە بۆ یەکەمجار تووشی کێشەی ئەکادیمی ببنەوە یان شکست بهێنن.
• هەڵکردن لەگەڵ شکستەکان: منداڵەکان، مامۆستایان و دایک و باوکان ڕێنمایییان دەکەن لەم ئاڵەنگارییانەی دێتە ڕێیان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەوە هەبێت کە ئایا هەستی باوەڕبەخۆبوون یان کەمتەرخەمی پەرەپێدەدەن (واتە بەپێی جۆری مامەڵەکردنەکە، کاریگەرییان لەسەر دروست دەکات)


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی چوارەم


سەرکەوتن دەبێتە هۆی فەزیلەتی لێهاتووبوون (virtue of competence)و باوەڕبەخۆبوون، لەکاتێکدا شکست دەبێتە هۆی هەستکردن بە کەمی و خۆبەکەمزانی.
ئەگەر منداڵان بۆ ئەو غەریزە زانینخوازەیان هان بدرێن و بەهێز بکرێن، ئەوا دەست دەکەن بە هەستکردن بە کۆشش (لێهاتوویی) و متمانە بەخۆبوون لە توانای گەیشتن بە ئامانجەکانییان. ئەگەر ئەم پاڵنەرە نەبێت، ئەگەر دایک و باوک یان مامۆستا سنوورداری بکەن، ئەوا منداڵ دەست دەکات بە هەستکردن بە خۆبەکەمزانی، گومان لە تواناکانی خۆی دەکات، هەر بۆیە ڕەنگە نەگاتە ئاستێکی باش لە بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە توانا و لێهاتووییەکانی. ئەگەر منداڵ نەتوانێت پەرە بەو کارامەییە تایبەتە بدات کە هەست دەکات کۆمەڵگا داوای دەکات (بۆ نموونە وەرزشکردن و هەبوونی ماسولکەی گەورە)، لەوانەیە هەستی خۆبەکەمزانی تیایدا گەشەبکات.
ڕەنگە هەندێک شکست پێویست بێت بۆ ئەوەی منداڵەکە بتوانێت هەندێک لە بێدەنگی پەرە پێبدات. دیسانەوە هاوسەنگی لە نێوان لێهاتوویی و بێدەنگی پێویستە (مەبەستمان لە وشەی بێدەنگی ئەوەیە کە جاری وایە هەندێک منداڵ زیاد لە پێویست چاوکراوە و بزێو و خۆسەپێن دەبێت و پێی وایە ئەوەی ئەو دەیکات هەمیشە ڕاستە، جا ئەگەر هەندێک جار هەڵە بکات ئەو هەستەی تێدا بەو شێوەیە گەشە ناکات و فۆڕم وەرناگرێت و بێدەنگییەکی لەو ڕووەوە تێدا دروست دەکات: ئامادەکار)
هاوسەنگی نێوان باوەڕبەخۆبوون و خۆبەکەمزانی ڕێگە بە منداڵان دەدات تواناکانیان بناسن و تێبگەن کە توانای کارکردنیان هەیە بۆ و گەیشتن بە ئامانجەکانیان، هەروەها ئەگەر لە ڕێگادا ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە و شکست بهێنن شتێکی ئاساییە و دەبێت بەردەوام بن.
چۆن دایک و باوک و مامۆستایان دەتوانن هەستی زانینخوازی لە منداڵدا گەشەپێبدەن؟
لەم قۆناغەدا مامۆستایان و دایک و باوکان پێویستیان بە پێشکەشکردنی پێڕاگەیاندنەوەیەکی بەردەوام و بنیاتنەر هەیە بۆ منداڵەکان بۆ ئەوەی بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بن نەک تەنها چاویان لەسەر دەستکەوت بێت. ئەم ڕەوتە لە پشگیریکردن یارمەتیدەرە بۆ پەروەردەکردنی هەستی باوەڕبەخۆبوون و لێهاتوویی و متمانە بە منداڵان، ئەمەش هەستکردن بە کەمتەرخەمی کەمدەکاتەوە.


قۆناغی پێنجەمی تیۆری گەشەسەندنی دەروونی کۆمەڵایەتی ئێریک ئێریکسۆن بریتییە لە شوناس (Identity) و سەرلێشێواوی پێگەیی (Role Confusion) کە لە کاتی هەرزەکارییدا ڕوودەدات لە نزیکەی ١٢-١٨ ساڵ. لەم قۆناغەدا هەرزەکاران بەدوای هەستکردن بە خود (sense of self) و شوناسی کەسییدا دەگەڕێن، لە ڕێگەی گەڕانێکی چڕ و پڕ لە بەها و بیروباوەڕ و ئامانجە کەسییەکان.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• شوناس: ئەگەر هەرزەکاران لە گەڕانەکانیانیاندا پاڵپشتی بکرێن و ئازادییان پێبدرێت بۆ گەڕان بەدوای پێگەی جیاوازدا، ئەگەری زۆرە لەم قۆناغە بە هەستێکی بەهێزی خود و هەستکردن بە سەربەخۆیی و کۆنترۆڵکردنەوە دەربچن. ئەم پرۆسەیە بریتییە لە گەڕان بەدوای بەرژەوەندی و بەها و ئامانجەکانیان، ئەمەش یارمەتیان دەدات شوناسی تایبەتی خۆیان پێکبهێنن.
• سەرلێشێواوی پێگەیی: ئەگەر هەرزەکاران سنووردار بکرێن و بوارییان پێنەدرێت بۆ گەڕان یان سەختکردنی پرۆسەکە بۆیان بە شێوەیەکی خراپ، لەوانەیە تووشی سەرلێشێواوی پێگەیی ببن. ئەمەش دەتوانێت بە مانای دڵنیا نەبوون لە پێگەی مرۆڤبوون و خۆی لە جیهان و بەهاکانی لە داهاتودا ئاڕاستە بکات. دەکرێت کێشەیان هەبێت لە ناسینەوەی ئامانج یان ڕێگاکەیان، ئەمەش ببێتە هۆی سەرلێشێواوی سەبارەت بە شوناسی کەسیی خۆیان.
لەم قۆناغەدا چی ڕوودەدات؟
لە کاتی هەرزەکاریدا گواستنەوە لە قۆناغی منداڵییەوە (childhood) بۆ پێگەیشتویی (adulthood ) لە هەمووی گرنگترە. منداڵان زیاتر سەربەخۆ دەبن و سەیری پرسە گەورەکانی داهاتوو دەکەن سەبارەت بە پیشە، پەیوەندی، خێزان، هاوسەرگیری، خانوو، منداڵ و هتد…….


تاک دەیەوێت سەر بە کۆمەڵگایەک بێت و لەگەڵیدا جێی ببێتەوە. هەرزەکاران بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکەن کە وەک تاکێک کێن، هەوڵدەدەن هەستکردن بەخۆیان دابمەزرێنن و لەوانەیە تاقیکردنەوە لەسەر پێگە و چالاکی و ڕەفتاری جیاوازەوە بکەن.
بە بڕوای ئێریکسۆن ئەمە گرنگە بۆ پێکهێنانی ناسنامەیەکی بەهێز و پەرەپێدانی هەستی ئاراستەکردنی خود لە ژیاندا، قۆناغێکی دەروونی کۆمەڵایەتییە لە نێوان منداڵی و گەورەییدا، لە نێوان ئەو ئەخلاقەی کە لە منداڵ فێری بووە لەگەڵ ئەو ئەخلاقەی کە دەبێت کەسێکی پێگەیشتوو بیزانێت و گەشەی پێبدات. ئەمە قۆناغێکی سەرەکی گەشەکردنە کە منداڵ دەبێت فێری ئەو پێگانە بێت کە وەک گەورەساڵێک لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەیبێت. لەم قۆناغەدا هەرزەکار دووبارە پێداچوونەوە بە ناسنامەکەیدا دەکاتەوە و هەوڵدەدات بە تەواوی بزانێت کێیە.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەم قۆناغەدا، زۆر گرنگە بۆ هەرزەکاران پاڵپشتی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییان هەبێت کە ڕێنیشاندەری گەڕانی تەندروست بن بۆ شوناس و ناسنامەی کەسییەتی. هەروەها گرنگە بۆ دایک و باوک، مامۆستایان و ڕاهێنەران کە ڕێنمایی هەرزەکاران بکەن لەکاتی پڕۆسەی گەڕانییان بۆ زانینی پێگەی کۆمەڵایەتییان و پێگە جیاوازەکان و شوناسی کەسێتییان.
لێرەدا هۆکارەکەی دەخەینەڕوو:


• فۆرم وەرگرتنی شوناس: پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زەمینەیەک دابین دەکەن کە هەرزەکاران لە چوارچێوەیەدا بەشە جیاجیاکانی شوناسی کەسێتیان فۆرم پێدەدەن. ئەوان هەوڵی تاقیکردنەوەی پێگەی جیاواز دەدەن لەناو کۆمەڵە هاوتەمەنەکانیاندا، ئەمەش بواریان پێدەدات کە بەرژەوەندی و بیروباوەڕ و بەها و ئامانجەکانیان بدۆزنەوە. ئەم گەڕانە کلیلی پێکهێنانی ناسنامەی تایبەتی خۆیانە.
• کاریگەری هاوڕێ: زۆرجار هاوەڵ و هاوتەمەنەکان لەم قۆناغەدا کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر تاک هەیە. زۆرجار هەرزەکاران بەها و بۆچوونی هاوڕێکانییان وەردەگرن وەک لە دایک و باوکییان.
• قبوڵکردنی بەشبوونی کۆمەڵایەتی: هەستکردن بە قبوڵکردن و گونجان لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان، دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ئاستی خود شکۆفایی و هەستی ناسنامەی هەرزەکار هەبێت. ئەگەری پەرەپێدانی شوناسێکی بەهێز و ئەرێنی زیاترە ئەگەر هەست بکەن قبوڵکراون و بەهایان لای ئەوانی دیکە هەیە. هەستکردن بەوەی ئەوانی دیکە لەخۆیانی دوور دەخەنەوە و یان پەراوێزی دەخەن، ڕەنگە ببێتە هۆی سەرلێشێواوی پێگەیی و ململانێ لەگەڵ پێکهاتنی شوناسی هەرزەکارەکە.
• تێکەڵاوبوون لەگەڵ کەسانی جۆراوجۆر: بەرکەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی جۆراوجۆر بوار بە هەرزەکاران دەدات دیدگا و تێڕوانینیان فراوانتر بکەن، ئاڵەنگاری بیروباوەڕەکانییان بکەن و کاریگەرییان لەسەر فۆڕمی بەهاکانی هەبێت و کاریگەری لەسەر دروستبوونی شوناسی کەسێتییان هەبێت.
• ململانێ و چارەسەرکردن: زۆرجار پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ململانێ و چارەسەر لەخۆدەگرێت، ئەمەش دەرفەت بۆ هەرزەکاران دەڕەخسێنێت بۆ گەڕان بەدوای ڕفتارییان لە پێگە جیاوازەکاندا. فێربوونی بەڕێوەبردنی ئەم ململانێیانە یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی ناسنامەیان و ئەو کارامەییە کۆمەڵایەتییانەی کە لە تەمەنی گەورەییدا پێویستن.


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی پێنجەم


ئەوەی کە دەبێ لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا ڕووبدات، “هەستێکی یەکگرتووە بۆ خود، بۆ ئەوەی مرۆڤ دەیەوێت چی بکات یان چی بێت، و پێگەی سێکسی گونجاوی بۆخۆی”. لەم قۆناغەدا وێنەی جەستەی هەرزەکارەکە دەگۆڕێت (مەبەست لەوەیە دەکرێت شێوەی جل و بەرگ و قژ و هتد…. بگۆڕێت: ئامادەکار)، ئێریکسۆن بانگەشەی دەکات کە ڕەنگە هەرزەکاران هەست بە نائاسودەیی بکەن سەبارەت بە جەستەیان تاوەکو بتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنن.
سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی فەزیلەتی دڵسۆزی (virtue of fidelity). دڵسۆزی بریتییە لە توانای پەیوەندیکردنی مرۆڤ بە کەسانی دیکە لەسەر بنەمای قبوڵکردنی ئەوانی دیکە، تەنانەت کاتێک ڕەنگە جیاوازی ئایدیۆلۆژیش هەبێت. لەم قۆناغەدا، گەنجەکان بەدواداچوون بۆ ئەگەرەکان دەکەن و لەسەر بنەمای دەرئەنجامی گەڕانەکانییان دەست دەکەن بە پێکهێنانی ناسنامەی خۆیان. ئەو هەرزەکارانەی کە هەستێکی بەهێزی شوناسی خودی دادەمەزرێنن، دەتوانن دڵسۆزی و بەها گشتییەکان بپارێزن، تەنانەت لە نێوان گۆڕانکاری و ئاڵەنگارییەکانی ناو کۆمەڵگاشدا.
شکستهێنان لە دروستکردنی شوناسی کەسی لەناو کۆمەڵگادا (“نازانم کاتێک گەورە دەبم دەمەوێت چی بکەم و ببم بەچی”) دەتوانێت ببێتە هۆی سەرلێشێواوی لە پێگە و ڕۆڵەکانیدا. ئەگەر هەرزەکاران پشتگیری کات یان لایەنی سۆزدارییان نەبێت بۆ گەڕان بەدوای شوناسیاندا، لەوانەیە کێشەی شوناسی چارەسەرنەکراوییان (واتە فۆرم وەرنەگرتنی شوناسەکەی بە هەر جۆرێک لە جۆرەکان) تیادا بەجێبهێڵرێت، ئەمەش واتە هەست بە دڵنیایی نەکردن لە پێگەیان و نادڵنیایی لە داهاتوویان. دەکرێت ئەمە ببێتە هۆی لاوازی هەستکردن بە خود، سەرلێشێواوی پێگە و نەبوونی ئاراستە لە تەمەنی گەورەییدا.

سەرلێشێواوی پێگەیی بریتییە لە دڵنیا نەبوونی تاک لە خۆی یان لە شوێنی خۆی لە کۆمەڵگادا. لە وەڵامی سەرلێشێواوی پێگەیی یان قەیرانی شوناس، ڕەنگە هەرزەکارێک دەست بکات بە تاقیکردنەوە لەسەر شێوازی ژیانی جیاواز (بۆ نموونە، کار، پەروەردە، یان چالاکییە سیاسییەکان)، لە قۆناغێکی خراپتردا دەکرێت ئەمە هێندە فشاری بۆ بهێنێت کە توشی حاڵەتێک وەک لەیاخیبوونی شوناسی کەسێتی ببێتەوە.


خۆشەویستی (Intimacy) لە بەرامبەر جیابوونەوە (Isolation) قۆناغی شەشەمی تیۆری گەشەسەندنی دەروونی کۆمەڵایەتی ئێریک ئێریکسۆنە. ئەم قۆناغە لە تەمەنی گەنجی لە نێوان تەمەنی نزیکەی ١٨ بۆ ٤٠ ساڵدا ڕوودەدات. لەم قۆناغەدا، ململانێی گەورە لەسەر پێکهێنانی پەیوەندی خۆشەویستانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا کۆدەبێتەوە.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• خۆشەویستی: ئەو کەسانەی کە بە سەرکەوتوویی ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنن، توانای پێکهێنانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەیە. دەتوانن پەیوەندییەکی نزیک دروست بکەن و ئاسوودە بن لەگەڵ ئەوانی تر. خۆشەویستی بریتییە لە توانای بوونی کراوەیی و هاوبەشکردنی خۆی لەگەڵ کەسانی دیکە، هەروەها ئامادەی پابەندبوون بوون لە پەیوەندییەکان و قوربانیدانی کەسی لە پێناو ئەو پەیوەندیانەدا.
• جیابوونەوە: ئەگەر تاکەکان کێشەیان هەبێت بۆ پێکهێنانی ئەم پەیوەندییە نزیکانە، ڕەنگە بەهۆی قەیرانە ناسنامەییە چارەسەرنەکراوەکانی پێشووتر یان ترس لە ڕەتکردنەوە، لەوانەیە تووشی گۆشەگیری و خۆ جیاکردنەوە ببن. جیابوونەوە ئاماژەیە بۆ بێتوانایی لە دروستکردنی پەیوەندییەکی مانادار و خۆشەویستانە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە تەنیایی و نامۆبوون و دوورکەوتنەوە لە ئەوانی دیکە.


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی شەشەم


سەرکەوتن دەبێتە هۆی پەیوەندی پتەو، لەکاتێکدا شکست دەبێتە هۆی تەنیایی و گۆشەگیری. بەسەرکەوتوویی گەشتکردن بەم قۆناغەدا پەرە بە فەزیلەتی خۆشەویستی ( virtue of love ) دەدات. ئەو تاکانەی پەرە بەم فەزیلەتە دەدەن توانای دروستکردنی پەیوەندی قووڵ و پابەندییان هەیە لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزگرتن لە یەکتر. لەم قۆناغەدا دەست دەکەین بە هاوبەشکردنی خۆمان لەگەڵ کەسانی دیکەدا. ئێمە لەو پەیوەندییانە دەکۆڵینەوە کە بەرەو پابەندبوونی درێژخایەنتر لەگەڵ کەسێکی تر جگە لە ئەندامێکی خێزانەکەمان دەڕۆن. تەواوکردنی سەرکەوتووانەی ئەم قۆناغە دەتوانێت ببێتە هۆی پەیوەندییەکی چێژبەخش و هەستکردن بە پابەندبوون و سەلامەتی و گرنگیدان لەناو پەیوەندییەکدا.
بەڵام ئەگەر تاکەکان لەم قۆناغەدا توشی گرفت ببن و نەتوانن پەیوەندییەکی نزیکی تەندروست دروست بکەن، لەوانەیە هەست بە گۆشەگیری و تەنیایی و خۆ جیاکردنەوە بکەن. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە پچڕان و دوورکەوتنەوە لە تەمەنی سەرووتردا. دوورکەوتنەوە لە خۆشەویستی و ترس لە پابەندبوون بە پەیوەندییەکان، دەبێتە هۆی گۆشەگیری و تەنیایی و هەندێکجاریش خەمۆکی.


بەرهەمداری ( Generativity ) بەرامبەر بە کزبوون ( Stagnation ) حەوتەم قۆناغە لە هەشت قۆناغەکەی تیۆری گەشەسەندنی دەروونی کۆمەڵایەتی ئێریک ئێریکسۆن. ئەم قۆناغە لە ماوەی تەمەنی ناوەڕاستی گەورەییدا (تەمەنەکانی ٤٠ بۆ ٦٥ ساڵ) ڕوودەدات. لەم قۆناغەدا تاکەکان زیاتر سەرنجیان لەسەر بنیاتنانی پێویستییەکانی ژیانە، بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی پیشە و خێزان و بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگادا.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• بەرهەمداری: ئەگەر تاکەکان هەست بکەن کە بەشدارییەکی بەنرخ لە جیهاندا دەکەن، بۆ نموونە لە ڕێگەی پەروەردەکردنی منداڵەوە یان بەشداریکردن لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە کۆمەڵگادا، ئەوا هەست بە هەستکردن بە بەرهەمداری دەکەن. بەرهەمداری بریتییە لە خەمی ئەوانی دیکە و خواستی کاریگەری و جێدەست دیاری لە نەوەکانی داهاتوو، زۆرجار لە ڕێگەی پەروەردەکردنی منداڵ، ڕاهێنەرایەتی، ڕۆڵی سەرکردایەتی، یان بەرهەمی داهێنەرانە کە بەها و گرنگی بۆ کۆمەڵگا زیاد دەکات.
• کزبوون: ئەگەر تاکەکان هەست بکەن کاریگەری ئەرێنی دروست ناکەن یان بەشدار نین لە ئەرکە بەرهەمدارەکان یان داهێنەرەکاندا، لەوانەیە تووشی کزبوون ببن.کزبوون بریتییە لە هەستکردن بە بێ بەرهەمی و بێ سودی، کە دەبێتە هۆی زۆر خۆ خواردنەوە ( self-absorption ) و نەبوونی گەشەکردن و هەستکردن بە بەتاڵی.


لە ڕووی دەروونییەوە، بەرهەمداری ئاماژەیە بۆ “دانانی جێپەنجە” لەسەر جیهان لە ڕێگەی دروستکردن یان پەروەردەکردنی ئەو شتانەی کە لە تاکێک زیاتر دەژین.
لە تەمەنی ناوەڕاستدا، تاکەکان دەیانەوێت چاکەخوازی بڵاوبکەنەوە و خزمەت بکەن، زۆرجار ڕاهێنەرن لە پێگەی خۆیانداو گۆڕانکاری ئەرێنی دروست دەکەن و سوود بە کەسانی دیکە دەگەیەنن.
ئێمە بە پەروەردەکردنی منداڵەکانمان، بەرهەمدار بوون لە شوێنی کار، بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوەکاندا وەک بەخششێک دەبەخشینەوە بە کۆمەڵگا. لە ڕێگەی بەرهەمدارییەوە هەستێکی بەشێک بوون لە وێنە گەورەکە گەشە پێدەدەین.
کار و دایک و باوکایەتی
کار هەروەها دایک و باوکایەتی لەم قۆناغەدا زۆر گرنگن چونکە دەرفەت بۆ گەورەکان دەڕەخسێنن کە کاریگەری کەسی و کۆمەڵایەتییان زیاتر بکەن.


• کار: لەم قۆناغەدا زۆرجار کەسەکان سەرنجیان لەسەر پیشەکەیانە. کاری مانادار ڕێگایەکە کە پێگەیشتووەکان دەتوانن لە ڕێیەوە هەست بە بەرهەمداری بکەن و هەست بە چالاکی بوونییان لە جیهاندا بەدەست بهێنن. ڕێگەیان پێدەدات هەست بکەن کە بەشێکن لە کۆمەڵگەیەکی گەورەتر و هەوڵەکانییان دەتوانێت سوود بە نەوەکانی داهاتوو بگەیەنێت. بەڵام ئەگەر لە پیشەکەیان ڕازی نەبوون یان هەست بە بێ بەرهەمداری بکەن، لەوانەیە ڕووبەڕووی هەستی کزبوون و چەقبەستوویی ببنەوە.
• دایک و باوکایەتی: پەروەردەکردنی منداڵ لایەنێکی دیکەی بەرچاوی ئەم قۆناغەیە. گەورەکان دەتوانن هەستی بەرهەمداری لە پەروەردەکردن ڕێنماییکرد و گەشەپێدان و بەخشینی بەهاکانیانەوە بە نەوەکانی داهاتوو وەربگرن. لە ڕێگەی دایک و باوکایەتییەوە، گەورەکان دەتوانن هەست بکەن کە کاریگەرییەکی مانادار لە داهاتوودا دەکەن. لە لایەکی دیکەوە، ئەو تاکانەی کە نایانەوێت منداڵییان هەبێت یان ئەوانەی ناتوانن منداڵیان هەبێت، دەتوانن لە ڕێگەی ڕەفتارە پەروەردەییەکانی دیکەی وەک ڕاهێنەرایەتی یان بەشداریکردن لەو چالاکییانەی کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر نەوەی گەنج هەیە، هەستی بەرهمداری بەدەستبهێنن بەڵام هەست و پێگەی دایک و باوکایەتی وەک هیچ پێگەیەکی دیکە بەراورد ناکرێت.


سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی حەوتەم


ئەگەر گەورەکان بتوانن لە ڕێگەی ئەم پێگانەوە، ڕەزامەندی و هەستکردن بە چالاکی بدۆزنەوە، ئەوا ئەگەری ئەوە زیاترە کە هەستی بەرهەمداری تیایاندا زیاتر ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە کاریگەربوون و ماناداری.
بەسەرکەوتوویی تێپەڕین بەم قۆناغەدا پەرە بە فەزیلەتی چاودێری و گرنگی پێدان (virtue of care) دەدات. ئەو کەسانەی کە ئەم فەزیلەتە پەرەپێدەدەن هەست بە کاریگەری و ماناداری دەکەن لە ژیاندا، بە شێوەیەکی تایبەت لە ڕێگەی خێزان و کارەوە، و هەست بە ڕەزامەندی دەکەن کە توانیویانە جیاوازی دروست بکەن.
بەڵام بە شکستهێنانمان لە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ دروستکردنی کاریگەری و جێ بەنجە دیاری، تووشی هەستی کزی و چەقبەستوویی دەبین و هەست بە بێ بەرهەمی دەکەین. لەوانەیە ئەم تاکانە هەست بە پچڕان یان بێ پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەیان و کۆمەڵگادا بە گشتی بکەن. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە نائارامی و بێ بەرهەمی لە قۆناغەکانی دواتردا.


یەگرتوویی ئیگۆ ( Ego integrity ) بەرامبەر بە نائومێدی (despair) قۆناغی هەشتەم و کۆتایی تیۆری قۆناغی گەشەسەندنی دەروونی کۆمەڵایەتی ئێریک ئێریکسۆنە. ئەم قۆناغە لە تەمەنی نزیکەی ٦٥ ساڵیدا دەست پێدەکات و لە کاتی مردندا کۆتایی دێت. هەر لەم ماوەیەدا بیر لە دەستکەوتەکانمان دەکەینەوە و دەتوانین ئەخلاقیبوونمان گەشە پێبدەن ئەگەر خۆمان وەک ژیانێکی سەرکەوتوو ببینین.
لێرەدا ململانێیەک ڕوودەدات:


• یەکپارچەیی ئیگۆ: ئەگەر تاکەکان هەست بکەن ژیانێکی پڕ لە خۆشی و مانایان بەسەر بردووە، ئەوا ئەزموونی یەگرتوویی ئیگۆ دەکەن. ئەمەش بە هەستکردن بە قبوڵکردنی ژیانیان وەک خۆی و توانای دۆزینەوەی حیکمەت و مانا لە ئەزموونەکانیاندا پەرە پێدەدەن.
• نائومێدی: ئەگەر تاکەکان هەست بە پەشیمانی بکەن لە ڕابردوویان، هەست بکەن بڕیاری خراپیان داوە، یان پێیان وایە نەیانتوانیوە ئامانجەکانی ژیانیان بەدەست بهێنن، لەوانەیە تووشی نائومێدی ببن. نائومێدی هەستکردن بە پەشیمانی و خەفەت لە ژیانی خۆی و ترس لە مردنی نزیک لەخۆدەگرێت.

سەرکەوتن و شکست لە قۆناغی هەشتەم


سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێتە هۆی فەزیلەتی حیکمەت (virtue of wisdom). حیکمەت وا لە مرۆڤ دەکات ئاوڕێک لە ژیانی ڕابردووی خۆی بداتەوە و مانای لێ دەربهێنێت، هەروەها مردنیش قبوڵ بکات بەبێ ترس. ئەو تاکانەی بیر لە ژیانی خۆیان دەکەنەوە و پەشیمان دەبنەوە لە نەگەیشتن بە ئامانجەکانیان، تووشی بێ هیوایی و نائومێدی دەبن.
ئێریک ئێریکسۆن پێی وابوو ئەگەر ژیانی خۆمان بێ بەرهەم ببینین، هەست بە تاوانباری بکەین بەرامبەر ڕابردوومان، یان هەست بکەین کە ئامانجەکانی ژیانمان بەدی نەهێناوە، ئەوا لە ژیان ناڕازی دەبین و تووشی نائومێدی دەبین، زۆرجار دەبێتە هۆی خەمۆکی و بێهیوایی. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە ترس و ترس لە مردن.
حاڵەتێکی بەردەوامی یەکپارچەیی ئیگۆ تایبەتمەندی تەواوەتی کەسانی ژیر و بەرهەمدار نییە، بەڵکو هەم یەکپارچەیی ئیگۆ و هەم نائومێدی ئەزموون دەکەن. بەم شێوەیە ژیانی قۆناغەکانی کۆتایی تەمەن بە یەکپارچەیی و نائومێدی وەک حاڵەتی گۆڕاو تایبەتمەندە کە دەبێت هاوسەنگ بن.
ڕەخنەکان لە تیۆری ئێریکسۆن
بە درێژکردنەوەی چەمکی گەشەکردنی کەسایەتی لە تەواوی تەمەنی ژیاندا، ئێریکسۆن دیدێکی واقیعیتر بۆ گەشەکردنی کەسایەتی خستووەتە ڕوو. دەروونناسی بە پشتبەستن بە بیرۆکەکانی ئێریکسۆن، شێوازی ڕوانینی قۆناغەکانی ژیانی چەمکسازی کردووەتەوە (واتە لەڕێی چەمکەکانی ئێریکسۆنەوە، دووبارە چەمکسازییان بۆ چەمکەکان کردوەتەوە، هەروەها بە شێوازی تریش سودیان لێ بینیوە و کاریان لەسەر ئەو بابەتە کردووە: ئامادەکار). تیۆری ئێریکسۆن جێ بەنجەیەیەکی باشی لە دونیابینی تاکدا هەیە. زۆر کەس بۆیان دەردەکەوێت کە دەتوانن لە ڕێگەی ئەزموونەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە تیۆرییەکانی ئەوەوە هەبێت سەبارەت بە قۆناغە جیاوازەکانی سووڕی ژیان.
بەڵام تیۆریاکە تا ڕادەیەک ناڕوونە سەبارەت بەو هۆکارانەی کە وادەکات چۆن مرۆڤێک گەشە بکات بە شێوەیەکی باش؟ مرۆڤەکان دەبێت چ جۆرە ئەزموونێکیان هەبێت بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی لە ناکۆکییە دەروونی کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان چارەسەر بکەن و لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر بڕۆن؟ تیۆرییەکە میکانیزمێکی گشتگیری نییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
لەڕاستیدا ئێریکسۆن دان بەوەدا دەنێت کە تیۆرییەکەی زیاتر تێڕوانینێکی گشتی وەسفکەرانەیە بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و سۆزداری مرۆڤ، بەڵام بە شێوەیەکی گونجاو ڕوونی ناکاتەوە کە چۆن یان بۆچی ئەم گەشەکردنانە ڕوودەدات. بۆ نموونە ئێریکسۆن بە ڕوونی ڕوونی ناکاتەوە کە دەرئەنجامی قۆناغێکی دەروونی کۆمەڵایەتی چۆن کاریگەری لەسەر کەسایەتی لە قۆناغێکی دواتردا دەبێت.
بەڵام ئێریکسۆن جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە تیۆریاکەی ئامرازێکە بۆ بیرکردنەوە نەک شیکارییەکی ورد بۆ حاڵەتەکان. مەبەست لەو کاتەدا ئەوەیە کە چوارچێوەیەک (framework) دابین بکات کە لەو چوارچێوەیەدا ڕوونکردنوەی گەشەکان لەبەرچاو بگیرێت نەک تیۆرێکی تاقیکراوەیی.
سەرچاوەکان
• Erikson, E. H. (1950). Childhood and society. New York: Norton.
• Erickson, E. H. (1958). Young man Luther: A study in psychoanalysis and history. New York: Norton.
• Erikson, E. H. (1963). Youth: Change and challenge. New York: Basic books.
• Erikson, E. H. (1964). Insight and responsibility. New York: Norton.
• Erikson, E. H. (1968). Identity: Youth and crisis. New York: Norton.
• Erikson E. H . (1982). The life cycle completed. New York: W.W. Norton & Company.
• Erikson, E. H. (1959). Psychological issues. New York, NY: International University
Press
• Freud, S. (1923). The ego and the id. SE, 19: 1-66.
• Gross, R. D., & Humphreys, P. (1992). Psychology: The science of mind and behavior. London: Hodder & Stoughton.
• McAdams, D. P. (2001). The psychology of life stories. Review of General Psychology, 5(2), 100.
• McCrae, R. R., & Costa Jr, P. T. (1997). Personality trait structure as a human universal. American Psychologist, 52(5), 509.

Categories
phsychology

Defense Mechanisms-میکانیزمە بەرگریییەکان

Defense Mechanisms-میکانیزمە بەرگریییەکان

سیگمۆند فرۆید لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٤ بۆ ١٨٩٦  باسی بە کۆمەڵێک میکانزیمی بەرگری (defense mechanism) لە ئیگۆ کردووە کە بە درێژایی بەرهەمە نووسراوەکانی ئاماژەی پێکردووە. ئانا فرۆید، کچەکەی پەرەی بەم بیرۆکانە داوە و وردەکاری زیاتری خستووەتەڕوو، دە بیرۆکەی خۆی بۆ زیاد کردووە. هەروەها زۆرێک لە دەروونشیکاران چەندین جۆری دیکەی بەرگریکردن لە ئیگۆیان باسکردووە.

میکانیزمەکانی بەرگری (defense mechanisms) بریتین لە ستراتیژییە دەروونییەکان کە بە شێوەیەکی نائاگا بەکاردەهێنرێن بۆ پاراستنی مرۆڤ لە دڵەڕاوکێ کە لە بیرکردنەوە یان هەستە قبوڵنەکراوەکانەوە سەرهەڵدەدات.

میکانیزمی بەرگری چین و چۆن یارمەتیمان دەدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە؟

ئێمە میکانیزمی بەرگری بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی خۆمان لە هەستکردن بە دڵەڕاوکێ یان تاوانباری، کە بەهۆی هەستکردن بە هەڕەشەوە سەرهەڵدەدات، یان لەبەر ئەوەی id یان  superegoمان زۆر داخوازی زۆری لەسەرە.

میکانیزمەکانی بەرگری لە ئاستێکی نائاگادا کاردەکەن و یارمەتیدەرن بۆ دوورخستنەوەی هەستە ناخۆشەکان (بۆ نمونە، دڵەڕاوکێ) یان وا لە شتە باشەکان دەکەن هەست بە باشتر بوون بکەن بۆ تاک.

میکانیزمەکانی بەرگرییەکانی ئیگۆ سروشتی و ئاسایین. کاتێک لە ڕێژە دەردەچن (واتە زیاد لە پێویست بەکاردەهێنرێن)، گەشە دەکەن وەک حاڵەتی دڵەڕاوکێ، فۆبیا، وەسوەسە، یان هیستریا.

لێرەدا چەند میکانیزمێکی بەرگری باو دەخەینەڕوو. لەڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر میکانیزمی بەرگری هەیە بەڵام لێرەدا ئاماژە بە  سەرەکییەکان دەکەین.

ئینکاری، نکۆڵیکردن

(Denial)

ئینکاری میکانیزمێکی بەرگرییە کە لەلایەن ئانا فرۆیدەوە ئاماژەی پێکراوە کە بریتییە لە ڕەتکردنەوەی قبوڵکردنی ڕاستییەتی (واقیع)، بەم شێوەیە ڕێگری لە ڕووداوە دەرەکییەکان دەکات لە هۆشیاری تاکدا. ئەگەر دۆخێک زۆر گران بێت بۆ مامەڵەکردن، لەوانەیە کەسەکە وەڵامدانەوەی بە ڕەتکردنەوەی یان پشتگوێخستنی ئەو دۆخە بێت کە بوونی هەیە. زۆر کەس لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ئینکاری بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ هەستە ئازاربەخشەکان یان بوارەکانی ژیانیان نەکەن کە نایانەوێت دانیان پێدا بنێن

هەموو سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانجێک

پێویستی بە ماندووبوون و هەوڵدانە

بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندووبونەکانت بە فیڕۆ نەچێت

گرنگە کار لەسەر

مێشک و یادگەت بکەیت و تەرکیزت بەهێز بکەی

چوونکە هەمووان دەزانین 

ناوەندی بڕیاردان و هۆکاری سەرکەوتنمان مێشک و یادگەمانە

لەبەرئەوە بەشداری

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند بکە

توانای مێشک و یادگەت لە ١٠ بۆ ١٥ هێندە و زیاتر بەهێزبکە

لە پاش ئەم پرۆگرامە 

گەشتن بە خەون و هیواکانت زۆر ئاسانترە

بۆ وێنە:

  • ڕەنگە پیاوێک ڕەتی بکاتەوە نیشانە ئاشکراکانی ناپاکی ژنەکەی بناسێتەوە بۆ ئەوەی کێشە ڕوونەدات.
  • ·         ڕەنگە خوێندکارێک ڕەتی بکاتەوە کە ئامادەیی تەواوی تێدا نییە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک.
  • ڕەنگە کەسێک نیشانەکانی نەخۆشییەکی سەخت پشتگوێ بخات، وەکو ڕەتکردنەوەی کۆکەی بەردەوام وەک تەنها خورانێکی بچووک نەک وەک نیشانەیەکی ئەگەری کێشەیەکی تەندروستی بەرچاوتر.
  • کەسیک کە لەگەڵ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرۆدە بووە، ڕەنگە ڕەتی بکاتەوە کە ئالوودەبوونێکی هەبووبێت، تەنانەت لە بەرامبەر بەڵگەی ڕوونیشدا، وەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ خەڵک، گرفتی تەندروستی، یان پرسە یاساییەکان کە ڕاستەوخۆ لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە سەرچاوە دەگرن.
  • ·         ڕەنگە کەسێک ئینکاری لە  ناتەواوی یان هەڵەکانی خۆی بکات، لەبری ئەوەی بەرپرسیارێتی کارەکانی لە ئەستۆ بگرێت، لۆمەی کەسانی دیکە بکات یان هۆکارە دەرەکییەکان.

سەرکوتکردن، جەپاندن (Repression)

سەرکوتکردن میکانیزمێکی دیکەی بەرگرییە کە بریتییە لە ڕێگریکردن لە هەستکردنەوە، یادهێنانەوە، بیرکردنەوەی ئەو یادەوەری و بیرۆکانەی کە بەلامەوە ناخۆشن. سەرکوتکردن کە ئانا فرۆید بە “لەبیرچوونەوە پاڵنەردار – motivated forgetting “یش ناوی بردووە، بەم جۆرە: نەتوانینی وەبیرهێنانەوەی دۆخێک، کەسێک، یان ڕووداوێکی هەڕەشەئامێز. ئەو بیرکردنەوانەی کە زۆرجار سەرکوت دەکرێن ئەوانەن کە لە ئەنجامدا هەستی  تاوانباری لەلایەن superego ەوە دروست دەبن. یادەوەرییە سەرکوتکراوەکان لەوانەیە لە ڕێگەی ئامرازی نائاگاییەوە و بە شێوەی گۆڕاو و جیاواز دەربکەون، وەک خەون یان خلیسکانی زمان (خلیسکانی فرۆیدی – Freudian slips: بریتییە لە هەڵەیەکی بێ مەبەست لە قسەکردن یان کرداردا کە بیرکردنەوە، ئارەزووی نائاگایی تاک، یان هەست و سۆزی نائاگایی تاکێک لەبری پەیامی مەبەستدار خۆی ئاشکرادەکات یان دەردەکەوێت. بۆ وێنە، پیاوێک خانمێکی نەناسراو بانگدەکات بە ناوی هاوسەرەکەی پێشووی خۆی، ئەمەش وابەستەییەکی سۆزداری بنەڕەتی چارەسەرنەکراو بە هاوبەشی پێشووی ئاشکرادەکات). بۆ وێنە:

  • کەسێک کە لە ژینگەیەکی کۆنەپەرستانەدا پەروەردە کراوە، ڕەنگە ئارەزوو و خەیاڵە سێکسییەکانی سەرکوت بکات، هەست بە شەرمەزاری یان تاوانباری بکات بەرامبەریان و خۆی لە دانپێدانان یان لێکۆڵینەوەیان بەدوور بگرێت.
  • ڕەنگە کەسێک ئەو یادەوەرییانەی خۆی سەرکوت بکات کە تیایدا هەستی بە  شەرمەزاری یان زەلیلی کردووە بۆ ئەوەی خودشکۆفایی (self-esteem) خۆی بپارێزێت لە ئێستادا و دوور بکەوێتەوە لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەو هەستانەی پەیوەستە بەو ڕووداوانەوە.
  • ·         گەر کەسێک کە ترسێکی قووڵی لە شکست هەبێت، ڕەنگە ئاوات و تەماحەکانی خۆی باسبکات، بەڵام خۆی لە دانانی ئامانجی گەورە بەدووردەگرێت بۆ ڕێگریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری بەدەستنەهێنانی ئەو ئامانجە.
  • تاکێک لە پەیوەندییەکی زۆر شەڕانگێز ئامێزیدا ڕەنگە هەستەکانی ترس، توڕەیی، یان دڵتەنگییەکانی سەرکوت بکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دۆخەکە ببێتەوە، کاتێک تەنها هەستە ڕاستەقینەکان دەردەبڕێت کە چیتر لەو ژینگە ئازاربەخشەدا نەماوە (نمونە دواتر بەتەنها دەگری).

وێنەگۆڕی (Projection)

وێنەگۆڕێ میکانیزمێکی بەرگری دەروونییە کە ئانا فرۆید ناوی بردووە و تێیدا تاک بیرکردنەوە و هەست و پاڵنەرە نەخوازراوەکانی خۆی دەخاتەسەر کەسێکی دیکە. مەیلی بینینی ئارەزووە قبوڵنەکراوەکانی خۆی لە کەسانی دیکەدا دەبینیتەوە. بۆ وێنە:

  • تۆ کەسیکت خۆش ناوێت و دەڵێیت: ئەو منی خۆش ناوێت
  • کەسێک کە خۆی لەخۆیدا ناپاکە، لەوانەیە کەسانی دیکە تۆمەتبار بکات بە درۆکردن یان بێ متمانەیی، ڕەفتاری خۆی لەسەر کەسانی دەوروبەریدا دەبینێتەوە.
  • کەسێک کە لە شکستهێنان دەترسێت، ڕەنگە ئەم ترسە لەسەر کەسانی دیکە وێنەبکات بە ڕەخنەگرتن لە هەوڵەکان یان دەستکەوتەکانیان، وەک ڕێگەیەک بۆ ئەوەی دان بە ترسەکەی خۆیدا نەنێت.
  • کەسێک کە مەیلی شەڕانگێزی لەناو خۆیدا سەرکوت کردووە، لەوانەیە ئەوانی دیکە وەک دوژمنکارانە یان شەڕانگێزانە ببینێت، گێژاوی ناوەوەی خۆی لەسەر ئەو کەسانە وێنە بکات کە لەگەڵیاندا بەرکەوتنی هەیە (لای خۆمان دەڵێین شەڕانییە و لە شەڕ دەگەڕێت – وەرگێڕ).
  • کەسێک کە ڕووخساری خۆی بەدڵ نییە، ڕەنگە نابەدڵییەکەی خۆی بە ڕەخنەگرتن لە ڕوخساری کەسانی دیکە یان لێدوانی نەرێنی سەبارەت بە دەرکەوتنی جەستەیی ئەوانی دیکە نیشانبدات.
  • کەسێک کە زۆر ڕەخنەلەخۆگرە، ڕەنگە بڕیاردانی خۆی لەسەر کەسانی دیکە وێنە بکات، زۆرجار بڕیاردانی توند سەبارەت بە ڕەفتار یان هەڵبژاردنی کەسانی دیکە دەدات.
  • کەسێک کە فێڵی لە هاوبەشی کارەکەی کردووە، ئەم هەستی تاوانباری و ناپاکییە وێنە دەکات لەسەر هاوبەشەکەی بەوەی لەخۆیەوە گومان لەو دەکات و هەست دەکات فێڵی لێدەکات و ناپاکی لەگەڵدا دەکات.

جێگۆڕین (Displacement)

جیگۆرین بریتییە لە ئاڕاستەکردنەوەی هەڵچوونێک یان هاندەرێک (بەزۆری شەڕانگێزی) بۆ سەر ئامانجێکی جێگرەوەی بێدەسەڵات. ئامانجەکە دەتوانێت کەسێک یان شتێک بێت کە بتوانێت وەک جێگرەوەیەک بێت. جیگۆڕین کاتێک ڕوودەدات کە Id بیەوێت شتێک بکات کە Superego ڕێگەی پێنادات. بەم شێوەیە ego هەندێک ڕێگەی دیکە بۆ ئازادکردنی وزە ناوەکییەکەی Id دەدۆزێتەوە. بە زمانیکی ڕوونتر، واتە توڕەبوون لە شوێنێک و ڕشتنی لە شوێنێکی تر و بەرامبەر کەسێکی تر.  بۆ وێنە:

  • کەسێک کە لەلایەن بەڕێوبەرەکەیەوە بێزارە، لەوانەیە بچێتە ماڵەوە و لە منداڵەکەی بدات، کەلوپەل بشکێنێت، هتد…..
  • کەسێک  سەبارەت بە بابەتێک دڵتەنگە، لەوانەیە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل  بە هۆڕن لێدان و هاوارکردن بەسەر شۆفێرانی تردا، زۆر شەڕانگێزتر بێت.
  • لەبری ئەوەی کەسێک ڕووبەڕووی ناکۆکییەکە بێتەوە کە لەگەڵ هاوڕێکەیدا هەیەتی، ڕەنگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بێزاری خۆی دەرببڕێت، وەک  پێدانی ئاماژەی نازارەکی یان لێدوانی گاڵتەجاڕانە.
  • کەسێک کێشەی لەگەڵ  شێوەی جەستەیدا هەیە، لەوانەیە ئەو ناڕەحەتییە سۆزدارییەی بگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکەی لەگەڵ خۆراکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی وەک خواردنی زۆر یان یان زۆر خەوتن.

گەڕانەوە، پاشەکشە (Regression)

گەڕانەوە میکانیزمێکی بەرگرییە کە لەلایەن ئانا فرۆیدەوە ناوبراوە کە تێیدا ego دەگەڕێتەوە بۆ دۆخێکی پێشوو، بەزۆری ڕەفتارێکی منداڵانەتر، ناپێگەیشتووتر یان دۆخێکی سۆزداری وەک ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشار، دڵەڕاوکێ، یان ناڕەحەتی. لەو قۆناغەی پێشوودا کەسەکە هەستی زیاتر بە سەلامەتی و ئاسودەیی دەکرد یاخود لەو قۆناغەدا زیاتر هەستی بە تێربوون دەکرد. پاشەکشە دەتوانێت ڕزگاربوونێکی کاتی لە فشارەکان دەستەبەر بکات بەڵام زۆرجار ڕێگری دەکات لە تاکەکان کە بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئێستایان بکەن. بۆ وێنە:

  • منداڵێک کە بەم دواییە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە ژیانیدا بەسەر هاتووە، وەک لەدایکبوونی خوشک و برایەکی یان جیابوونەوەی دایک و باوکی، لەوانەیە دەست بکات بە تەڕکردنی جێگاکەی تەنانەت دوای ئەوەی فێری ئادەستیش کراوە.
  • ئەو منداڵەی هەست بە زەبر و زەنگ دەکات بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕۆتینەکەیدا، وەک گواستنەوە بۆ ماڵێکی نوێ، لەوانەیە پەنا بۆ توڕەیی و تەقینەوەی سۆزداری ببات.
  • ڕەنگە کەسێکی گەورەساڵ بگەڕێتەوە  بۆ ڕەفتارێکی منداڵانەتر، وەک قیژەکردن یان فڕێدانی شت کاتێک بێزارە و ناتوانێت هەستەکانی بە شێوەیەکی تەندروست دەرببڕێت.
  • کەسێکی پێگەیشتوو کە بە قۆناغێکی ناخۆشدا تێدەپەڕێت، لەوانەیە دەست بکات بە سەیرکردنەوەی شتێکی ئاسوودەیی منداڵی  وەک بوکەڵەیەکی پاشان یاری پێبکات بۆ ئەوەی خۆی ئارام بکاتەوە.
  • کەسێکی پێگەیشتوو کە ئاستێکی بەرزی فشاری دەروونیی هەیە، لەوانەیە پاشەکشە بکات لە بەشداریکردن لەو خولیا و چالاکییانەی کە لە ساڵانی پێشوودا چێژی لێ وەرگرتووە وەک ڕێگەیەک بۆ ڕزگاربوون لە فشارەکانی ئێستا.
  • کورێک شکست دەهێنێت لە ڕازیکردنی خۆشەویستەکەی بۆ ئەوەی لای بمێنێتەوە، دەست دەکاتەوە بە جگەرە کێشان.

هەڵکشانی (Sublimation)

میکانیزمێکی بەرگرییە کە تاکێک پاڵنەرەکان، ئارەزووەکان، یان هەستەکانی کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵنەکراون یان زیانبەخشن، ئاڕاستە دەکاتەوە بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتییە قبوڵکراوەکان و بەرهەمدارترەکان. لەبری ئەوەی ڕاستەوخۆ پاڵنەرەکانیان بە شێوەیەکی نەگونجاو یان زیانبەخش دەرببڕن، ئەم وزانە دەگوازنەوە بۆ بابەتی داهێنەرانە یان بنیاتنەر. هەڵکشانی ڕێگە بە تاکەکان دەدات ململانێکانی ناوەوەی خۆیان بگۆڕن بۆ دەرئەنجامە بەرهەمدار و سوودبەخشەکان. بە یەکێک لە میکانیزمە بەرگرییە تەندروستەکان دادەنرێت چونکە گەشەکردنی کەسی و داهێنان و بەشداری ئەرێنی لە کۆمەڵگادا دەکات لە هەمان کاتدا ڕێگری دەکات لە دەربڕینی ڕاستەوخۆی پاڵنەرە زیانبەخشەکان یان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵنەکراون. بۆ وێنە:

  • کەسێک لە ساتێکدا کە گێژاوێک لە  هەست و سۆزی  تیکەڵ و شپرزەی هەیە، ڕەنگە هەستەکانی خۆی بخاتە ناو دروستکردنی بابەتێکی هونەری، وەک نیگارکێشان، نووسین، یان مۆسیقا، وەک ڕێگەیەک بۆ پرۆسێسکردن و دەربڕینی هەستەکانی.
  • کەسێک کە مەیلی شەڕانگێزی هەیە لەوانەیە ئەو وزەیەی خۆی بگوازێتەوە بۆ وەرزش یان وەرزشی جەستەیی، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات هەستە کۆکراوەکان بە شێوەیەکی تەندروست ئازاد بکات.
  • کەسێک کە مامەڵە لەگەڵ ئازارێکی ناوەکی خۆیدا دەکات، ڕەنگە نوکتە وەک ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بەکاربهێنێت، بە شێوەیەکی کاریگەر ململانێ سۆزدارییەکانی خۆی بەرز بکاتەوە بۆ دەربڕینی کۆمیدی.
  • کەسێک کە هەست بە توڕەیی و بێزاری دەکات لە نادادپەروەرییە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانەیە ئەم هەستانە بخاتە ناو چالاکی ڕێکخراوی و داکۆکیکردن لە گۆڕانکاری یاخود شۆڕشکردن.
  • خوێندکارێکی پۆلی ١٢ لە ڕابردوودا زۆر پێی وتراوە کە تۆ مێشکت باش نییە و فێری هیچ نابیت، ئەم قسانە کۆمەڵێک هەستی تووڕەیی لەناویدا پەنگ دەکات، پاشان وەک جۆرێک لە شکاندنی قسەی ئەوانی تر دەستدەکات بە هەوڵدانێکی زۆر و لە کۆتاییدا نمرەی بەرز بەدەستدەهێنێت.

ئەقڵانیکردن (Rationalization)

ئەقڵانیکردن میکانیزمێکی بەرگرییە کە تاکەکان ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکی و بەڕواڵەت مەعقول بۆ بیرکردنەوە، هەست و کردارەکانیان دەدەن، تەنانەت ئەگەر ئەو ڕوونکردنەوانە بە وردی ڕەنگدانەوەی هۆکارەکانیان نەبن. ڕێگایەکە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ڕەفتارەکان بە بە شێوەیەکی قبوڵکراوتر، ئەمەش بۆ ئەوەیە ڕووبەڕووی ڕاستییە ناڕەحەتەکان نەبینەوە یان بەرپرسیارێتی کارەکان هەڵنەگرین. ئەقڵانیکردن ڕێگە بە تاکەکان دەدات کە خودشکۆفایی خۆیان بپارێزن و ئیگۆی خۆیان بپارێزن بە هاتنە پێشەوەی هۆکارگەلێک کە دەنگێکی لۆژیکی و ڕەوایە کە لە ڕاستییدا وانییە. بە جۆرێکی تر بڵێین، دەکرێت ئێمە باوەڕ بە درۆکانی خۆمان بکەین یان باوەڕ بەو بیانوانە بهێنین کە خۆمان دروستی دەکەین. بۆ وێنە:

  • کاردواخستن: “لەژێر فشاردا باشتر کاردەکەم، بۆیە تا کۆتا خولەک چاوەڕێم بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە”.
  • شکاندنی ڕێجیم: “تەنها یەک ڕۆژی پلانەکە دەشکێنم. سبەی دەگەڕێمەوە سەر ڕێڕەوی خۆی”.
  • درۆکردن: “دەبوو درۆ بکەم بۆ ئەوەی هەستەکانیان بپارێزم. ڕاستییەکان زیاتر ئازاریان دەدا”
  • توڕەبوون: “قسەی ناخۆشیان کرد، هێچ ڕیگەچارەیەکی ترم نەبوو جگە لەوەی هێرش بکەمە سەریان”.
  • پشتگوێخستنی ڕەخنەکان: “ئەو ڕەخنە نەرێنیانە (لەڕاستیدا ڕەخنەی ئاسایین)، لەلایەن کەسانێکەوە هاتوون کە لە شێوازە ناوازەکەی من تێناگەن.”
  • زیادەڕۆیی لە خواردن: “ڕۆژێکی سەختم بەسەر برد، بۆیە شایەنی ئەوەم کە بەدڵی خۆم  نان بخۆم”.
  • پشتگوێخستنی ئامۆژگارییە تەندروستییەکان: “دەزانم جگەرەکێشان خراپە، بەڵام باپیرم بە درێژایی ژیانی جگەرەی کێشاوە و تا تەمەنی ٩٠ ساڵ ژیاوە”.
  • بیانووهێنانەوەی نائەقڵانی: “لەوەتی هەم  شەوان تا درەنگ ناخەوم ، هیچیشم لێ نەهاتوەە”.

شکڵاندنی بەپەرچانە (reaction formation)

شکڵاندنی بەپەرچانە  میکانیزمێکی بەرگرییە کە تاک بە شێوەیەک ڕەفتار دەکات کە پێچەوانەی هەست یان ئارەزووە ڕاستەقینەکانی خۆیەتی. زۆرجار ئەم ڕەفتارە بۆ شاردنەوە یان نکۆڵیکردن لە بیرکردنەوە، هەست و هەڵچوونە قبوڵنەکراوەکان بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی دژبەیەک بەکاردەهێنرێت. شکڵاندنی بەپەرچانە وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردن و هەڵکردن لەگەڵ  گرفت و  ململانێکان کەڵکی هەبێت بەڵام گەر بەردەوام بێت کەسەکە دژیەکییەکی قوڵی لەخۆیدا بۆ دروست دەبێت و شوناسی ڕاستەقینەی خۆی لەدەستدەدات. بۆ وێنە:

  • زۆر حەزی بە مامەڵەی هاوڕێیەتی نییە بەڵام کە دەگاتە لای هاوڕێکانی زۆر هاوڕێیانە مامەڵە دەکات.
  • زۆر حەزی بە میوانداری نییە بەڵام کە میوانی دێت وا خۆی نیشاندەدات کە زۆر خۆشحاڵە بە هاتنیان بۆ ماڵەکەی.
  • لاوێک ئارەزووە سێکسییەکانی زۆر بەهێزە و گرفتی لەگەڵیاندا هەیە لە کاتێکدا وا خۆی نێشاندەدات کە گاڵتەی بەو بابەتانە دێت و خۆی زۆر  پاکیزە نیشاندەدات، ئەمەش بەجۆرێک دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی هەست و ئارەزووەکانی.
  • کەسێک کە ئیرەیی بە سەرکەوتنی هاوڕێیەکی دەبات، ڕەنگە بە جۆش و خرۆشێکی زیاد لە پێویست، ستایش و دەستخۆشی بۆ دەستکەوتەکانی هاوڕێکەی هەبێت لە  کاردانەوەی بۆ شاردنەوەی ئیرەیییەکەی.
  • کەسیك هەمیشە بەدەم خەڵکەوە پێدەکەنێت کە ڕەنگە لەناوەوە چەندین ئازاری هەبێت و شادبێتییەوە.
  • کەسێک لەڕاستیدا حەزی بە هاوکاری نییە، لەوانەیە ئەم هەستەی خۆی سەرکوت بکات بۆ ئەوەی لە ڕادەبەدەر دۆستانە و یارمەتیدەر دەربکەوێت لای خەڵکی بۆ داپۆشینی هەستە ڕاستەقینەکانی.

بە شوناسکردن (identification)

بەشوناسکردن میکانیزمێکی بەرگرییە کە تاکێک تایبەتمەندی، سیفەت، یان ڕەفتارەکانی کەسێکی دیکە وەریدەگرێت زۆرجار کەسێک کە سەرسامیەتی یان بە بەهێزی دەزانێت. ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات ڕووبەڕووی ئەو هەستە ناتەواوانە ببنەوە و بەم  سیفەتە ئەرێنییانە لە خۆیاندا پڕیبکەنەوە. بەشوناسکردن دەتوانێت میکانیزمێکی ئەرێنی بێت بۆ گەشەکردنی کەسی و باشترکردنی خود، ڕێگە بە تاکەکان دەدات سیفەت و بەها ئەرێنییەکانی ئەوانی دیکە بخەنە ناو ناسنامەی خۆیانەوە. بەڵام ئەگەر زۆر زیادەڕەوی تێدا بکریت، ئەوا دەتوانێت ببێتە هۆی شوناسی کەسێتی خۆی  و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ خودی ڕاستەقینەی. بۆ وێنە:

  • سەرسامبوون بە کەسایەتییەکی ناودار: ڕەنگە هەرزەکارێک شێوازی جل و بەرگ و قسەکردنی و ڕفتاری کەسایەتییە ناودارە دڵخوازەکەی وەربگرێت و لەخۆیدا بیکاتە ناسنامە بۆ ئەوەی هەست بە پەیوەندی زیاتر بکات لەگەڵ ئەو کەسەدا و هەستی  بەهای خود بەدەستبهێنێت.
  • وەرزشوانێکی گەنج لەوانەیە لە نزیکەوە لە تەکنیکەکان و  شێوازی یاریکردن و خووەکانی کەسایەتییەکی وەرزشی سەرکەوتوو بخوێنێتەوە و لاسایی بکاتەوە.
  • منداڵێک لەوانەیە پیشە یان خولیاکانی دایک و باوکی وەربگرێت، ئاواتەخوازە وەک ئەوان بێت و ڕەزامەندی ئەوان بەدەستبهێنێت.
  • ڕەنگە تاکێک هەڵوێست و زمان و ڕەفتاری وەک  گروپی هاوڕێکانی بگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەست بە قبوڵکراوی بکات و لەگەڵیاندا بگونجێت.
  • کەسێک کە مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی سەختدا دەکات، لەوانەیە خۆی وەک کارەکتەری مێژوویی یان خەیاڵیدا بناسێنێت کە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری هاوشێوە بووەتەوە، چیرۆکەکەی ئەوە وەک سەرچاوەیەکی هێز بەکاربهێنێت.
  • ڕەنگە کەسێک توخمەکانی کلتورەوە وەربگرێت کە سەرسامیەتی، وەک زمان، جل و بەرگ  یان نەریت، وەک ڕێگەیەک بۆ هەستکردن بە پەیوەندی بەو کلتورەوە.
  • ڕەنگە کەسێک پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو سیفەتانەدا پەرەپێبدات کە لە کەسانی دیکەدا بە جێگای دەستخۆشی و ستایشن ، وەک زیرەکی، متمانە بەخۆبوون، یان میهرەبانی و هەوڵبدات خۆی ئەو سیفەتانە پیشان بدات.

سەرچاوەکان

Categories
phsychology

14 cognitive distortionsشێواوی مەعریفی

14 cognitive distortions شێواوی مەعریفی

شێواوی مەعریفی: بریتییە لە هەڵەی سیستماتیکی (systematic errors) یان لایەنگیری (biases) لە شێوازەکانی بیرکردنەوەدا کە دەتوانێت ببێتە هۆی تێگەیشتنێکی نادروست یان ئەقڵانی بۆ واقیع. بە شێوەیەکی باو لەو کەسانەدا دەبینرێن کە حاڵەتی دەروونییان هەیە، وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و تێکچوونەکانی تری باری دەروونی، هەروەها لە کەسانی ئاسایشدا هەیە. کە دەکرێت کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی (well-being) و توانای  بڕیاردان و چۆنایەتی پەیوەندییەکان هەبێت.

ئەم شێواویانە بریتیین لە لێکدانەوەی بارودۆخەکان یان زانیارییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ واقیعی بابەتییدا (objective reality) نەگونجێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی هەست و ڕەفتاری نەرێنی. شێواوی مەعریفی دەتوانێت لە پرۆسەی بیرکردنەوەی ئۆتۆماتیکیدا دەربکەوێت کە زۆرجار لەسەر ئاستی ئاگاییدا لێکەوتی دەبێت.

ناسینەوەی ئەم بیرکردنەوە شێواوانە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ چاککردنیان.

لێرەدا ئاماژە بە 14 شێواوی مەعریفی دەکەین لەگەڵ نمونە بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

١– فلتەرکردن

فلتەرکردن واتە فلتەرکردنی هەموو لایەنە ئەرێنی و باشەکانی بارودۆخێک و تەرکیز خستنە سەر لایەنە نەرێنییەکان. تەنانەت ئەگەر لایەنی ئەرێنی زیاتر بێت لە نەرێنی لە دۆخێکی دیاریکراودا، یان کەسێکدا، ئەوا تەنها سەرنجت لەسەر نەرێنییەکان دەبێت.

نموونە

لە کاتی پێداچوونەوەی کاتەکان و ئەنجامەکانی کارکردنی مانگانەت لە کۆمپانیا، بەڕێوبەرەکەت چەند جارێک دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونەکانت دەکات، بەڵام لە کۆتاییدا یەک پێشنیارت بۆ دەکات بۆ خۆ باشترکردن. لەدوای ئەوەوە، هەست بە خراپی و کەمی دەکەیت بە درێژایی ڕۆژ بەهۆی ئەو پێشنیارەوە!

٢– بیرکردنەوەی جەمسەرگیری یان (هەموو یان هیچ)

بیرکردنەوەی جەمسەرگیری بریتییە لە بیرکردنەوە لە خۆت و جیهان بە شێوەیەکی “هەموو یان هیچ”. کاتێک بیرکردنەوەکانت یان  ڕەش یان سپی دەبێت و بوارێک بۆ  خۆڵەمێشی نییە، ئەم جۆرە شێواوییە مەعریفییە ڕابەرایەتی بیرکردنەوەکانی کردوویت.

نموونە

  • یان دەبێت کەسێکی باش بیت یان کەسێکی خراپ.
  • یان خوێندکارێکی زیرەکی لە خوێندنگە یان بەکەڵکی هیچ نایەیت.
  • یان دەوڵەمەندی و دزیت یان هەژار و دەستپاکی.
  • پلانت داناوە لەمەودوا خواردنی تەندروست بخۆیت، بەڵام جارێک خواردنێکی خێرات خوارد. لەپاش ئەمە، پێت وایە تۆ هەموو پلانەکەت تێک داوە بۆیە دەچیتەوە سەر شێوازی خواردنە کۆنەکە.

٣– گشتاندن

کاتێک لە شتێکدا زیادەڕەوی دەکەیت، ئەنجامێکی نەرێنی وەردەگریت و دەیکەیتە ڕێڕەوێکی بێکۆتایی لە دۆڕان و شکست. لە گشتاندنێکی زۆردا، وشەکانی وەک “هەمیشە”، “هەرگیز”، “هەموو شتێک” و “هیچ” لە شەمەندەفەری بیرکردنەوەتدا زۆر دەبن.

نموونە

  • کاتێک هاوڕێیەکت بە جۆرێک لە جۆرەکان زویرت دەکات، دەڵێیت ” هەرگیز جارێکی دیکە قسەی لەگەڵ ناکەم!”
  • لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ سەرخستنی پڕۆژەیەک قسە دەکەیت، بەڵام بیرۆکەکەت ڕەت دەکەنەوە. دواتر دەڵێیت “هەرگیز جارێکی دیکە قسە ناکەم!”
  • کاتێک دەچیت بۆ سەر کار و درەنگ کەوتوویت، لەناکاو توشی ڕووداوێکی هاتوچۆ دەبیت. ڕاستەوخۆ بیردەکەیتەوە”هەرگیز هیچ شتێکی باش بۆ من ڕوونادات!”

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

٤- کەم نرخاندنی ئەنجامە ئەرێنییەکان

کەمکردنەوەی ئەنجامی ئەرێنی هاوشێوەی فلتەرکردنی دەروونییە. جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە دەتەوێت ئەنجامە باشەکانی خۆت کەم بنرخێنی وەک لەوەی کە هەیە.

نموونە

  • گەر هەموو ماڵەکەت بۆ دایکت خاوێن بکەیتەوە، کاتێک دایکت دەستخۆشیت لێدەکات، هەست دەکەیت دەبوایە شتی زیاتریش بکەیت چونکە شایەنی ئەو دەستخۆشیانە نیت.
  • ئەگەر بەڕێوبەرەکەت پێت بڵێت کە ڕاپۆرتەکەت چەندە نایاب بووە، ئەوا تۆ لە نرخی کەم دەکەیتەوە بۆ شتێک کە هەر کەسێکی تریش دەتوانێت بیکات.
  • ئەگەر لە چاوپێکەوتنێکی کاردا باش دەربکەویت، پێت وایە لەبەر ئەوەیە کە ئەوان درکیان بەوە نەکردووە کە تۆ ئەوەندە باشیش  نیت.

٥- بازدان بۆ ئەنجام

کاتێک باز دەدەیت بۆ ئەنجامەکان، ڕووداوێک یان دۆخێک بە شێوەیەکی نەرێنی لێکدەدەیتەوە بەبێ ئەوەی بەڵگەیەک پشتگیری ئەنجامێکی لەو شێوەیە بکات.

نموونە

هاوسەرەکەت بە شێوەیەکی تووڕە دێتەوە ماڵەوە. لەبری ئەوەی بپرسیت چۆنە، ڕاستەوخۆ لە مێشکی خۆتدا دەڵێیت “دیارە لێم تووڕەیە” بەڵام لە ڕاستیدا ئەمڕۆ لەوانەیە تووڕەبوونەکەی بەهۆی زۆری کارەکانی ئەمڕۆی بووبێت.

٦- بەد بینی

بەد بینی واتە لە هەموو بارودۆخەکاندا باز دەدەیت بۆ خراپترین ئەنجام، هەرچەندە ئەگەری ئەوەش بوونی نەبێت. ئەم شێواندنە مەعریفییە زۆرجار لەگەڵ پرسیارەکانی “چی ئەگەر…..؟”دا دێت.  ڕەنگە چەندین پرسیار لە وەڵامی ڕووداوێکدا بەدوای خۆیدا بهێنێت.

نمونە

  • چی دەبوو ئەگەر بەهۆی ئەوەی تووشی ڕووداو بووە تەلەفۆنی نەکردبێت؟
  • چی ئەگەر نەگەیشتبێت چونکە بەڕاستی نەیدەویست کات لەگەڵم بەسەر ببات؟
  • چی ئەگەر یارمەتی ئەم کەسە بدەم و لە کۆتاییدا خیانەتم لێ بکەن یان وازیان لێ بێنم؟

٧- بە شەخسی وەرگرتن

بە شەخسی وەرگرتن وا دەکات باوەڕت بەوە هەبێت کە تۆ بەرپرسیاریت لە هەموو ئەو ڕووداوانەی کە بە تەواوی یان بەشێکیان لە ژێر کۆنترۆڵی تۆدا دەرچوون. ئەم شێواوییە مەعریفییە زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە گوناهـ یان تاوان بکەیت بەبێ ئەوەی بیر لە هەموو هۆکارەکانی پەیوەست بەو بابەتە بکەیتەوە.

نموونە

  • منداڵەکەت تووشی ڕووداوێک دەبێت، تۆش خۆت تاوانبار دەکەیت کە ڕێگەت پێداوە بچێتە دەرەوە.
  • هەست دەکەیت ئەگەر هاوبەشی ژیانت زووتر لە خەو هەستابایە، لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبوویت بۆ کارکردن.
  • لە کاتی دۆڕان لە یارییەکی گروپیدا، هەست دەکەیت ئەنجامەکە بەهۆی هەڵەکانی تۆوە بووە.
  • هاوڕێکەت باسی بیروباوەڕی شەخسی خۆی دەکات سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ، تۆش قسەکانی وەک هێرشێک لە دژی شێوازی پەروەردەکردنی خۆت وەردەگریت، واتە وا هەست دەکەیت کە ئەو پێی وایە تۆ هەڵەی لە پەروەردەکردنی منداڵەکەت و دەبێت منداڵ بەو جۆرە پەروەردە بکەیت کە ئەو باسی دەکات، لە کاتێکدا ئەو لە ڕوانگەی خۆیەوە قسەی لەسەر بابەتەکە کردوە بەڵام تۆ بە شەخسی قسەکەت وەرگرت.

٨- وەهمی کۆنتڕۆڵکردن

وەهمی کۆنتڕۆڵکردن بە دوو ڕێگە کاری خۆی دەکات: هەست دەکەیت تۆ بەپرسیاری کۆنتڕۆڵکردنی هەموو شتێکی ژیانی خۆت و ئەوانی دیکە، یان هەست دەکەیت بە  هیچ جۆرێک بەپرسیاری کۆنتڕۆڵی ژیانی خۆت و ئەوانی دیکە نیت.

نموونە

  • ئەمڕۆ بڕیار بوو ڕاپۆرتێک ئامادەبکەیت بەڵام نەتکرد. ڕاستەوخۆ بیر لەوە دەکەیتەوە “بێگومان نەمتوانی تەواوی بکەم! چونکە بەڕێوبەرەکەم زۆر ئیشم پێدەکات و ئەمڕۆ لە ئۆفیسەکەدا هەمووان زۆر دەنگیان بەرز بوو. کێ دەتوانێت کارێکی بەو شێوەیە ئەنجام بدات؟”
  • پێت وایە تۆ سەرچاوەی هەموو دڵخۆشی و غەمباری کەسێکی دیکەی. پێت وایە هەست و ڕفتارەکانی ئەو کەسە بەهۆی ڕفتار و هەستەکانی تۆوەیە.
  • دەکرێت پێت وابێت گەر منداڵێک لەبەرچاوت ئۆتۆمبێل لێی بدات بەلاتەوە گرنگ نەبێت لەبەر ئەوەی دایکی دەبێت چاودرێری بکات!

٩- هەڵەی دادپەروەری

ئەم شێواویە مەعریفییە ئاماژەیە بۆ پێوانەکردنی هەموو ڕەفتار و بارودۆخێک لەسەر پێوەرێکی دادپەروەری. کاتێک هەست دەکەیت کە کەسانی تر هەمان بەهای دادپەروەری بۆ بارودۆخ و ڕووداوەکان دانانێن، ئەمەش ناڕەزاییت بۆ دروست دەکات. بە واتایەکی تر، تۆ باوەڕت وایە کە دەزانیت چی دادپەروەرەییە و چی نا دادپەروەرییە،  کاتێکیش لەگەڵ کەسانی دیکە ناکۆک دەبیت، هەست بە دڵتەنگی دەکەیت.

هەڵەی دادپەروەری دەبێتە هۆی ئەوەی لەگەڵ هەندێک کەس و بارودۆخدا ڕووبەڕووی ناکۆکی ببیتەوە، چونکە بەپێویستی دەزانیت کە هەموو شتێک بەپێی بنەماکانی خۆت “دادپەروەرانە” بێت. بەڵام دادپەروەری بە دەگمەن ڕەهایە و زۆرجار دەکرێت بارودۆخەکان خۆپەرستانە بێت.

نموونە

چاوەڕێی ئەوە دەکەیت هاوبەشی ژیانت بێتە ماڵەوە و مەساج بۆ پێیەکانت بکات. پێت وایە ئەمە دادپەروەرانەیە چونکە هەموو پاشنیوەڕۆت بەسەر بردووە لە دروستکردنی ژەمی ئێوارە! بەڵام ئەو بە ماندووییەوە دەگاتە ماڵەوە و تەنها دەیانەوێت حەمامێک بکات. ئەو پێی وایە  ئەوە دادپەروەرانەیە  کە ساتێک بۆ پشوودان لە ژاوەژاوی ڕۆژەکە تەرخان بکات، بۆ ئەوەی دواتر بتوانێت گرنگییەکی تەواوت پێبدات و پێکەوە چێژ لە ژەمی ئێوارەکە وەربگرن لەبری ئەوەی بە ماندووییەوە نانەکەت لەگەڵ بخوات.

١٠- لۆمەکردن

لۆمەکردن ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بکەیتە بەرپرسیار لە چۆنیەتی هەستەکانت.

“تۆ واتکرد هەست بە خراپی بکەم” ئەمە دەستەواژەیە بەزۆری پێناسەی ئەم شێواویە مەعریفییە دەکات. ڕاستە، کەسانی دیکەش دەبنە هۆی هەستی ئازاربەخش،  بەڵام لە کۆتاییدا  هەر خۆتیت کە کۆنتڕۆڵی هەستەکانت دەکەیت لە زۆربەی بارودۆخەکاندا. شێواوییەکە لەو باوەڕەوە دێت کە ئەوانی تر هێزێکی گەورەیان لەسەر ژیانت هەیە، تەنانەت زیاتر لە خۆت.

نموونە

هاوبەشی ژیانت سەرنجێکی خراپ لەسەر جلە نوێیەکەت دەدات پاشان  هەست بە ناڕەحەتی دەکەیت بە درێژایی ڕۆژەکە. پێیان دەڵێیت: “ئێوە وا دەکەن هەست بە خراپیی خۆم بکەم”.

پێت وایە گەر کەسێک ڕەخنەت لێ بگرێت، ئەمە مانای لاوازی تۆیە.

لە شوێنێک لە کەسێک زۆر تووڕە دەبیت لەبەر ئەوەی پێت پێکەنیوە، واتە هۆکارەی توڕەبوونەکەت پێکەنینەکەی بەرامبەر بووە.

بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان  و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت.وە بتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وە بۆ ئەوەی  هۆشیارتر و ئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوە ئاستەنگەکان ئەوا دەتوانیت بەشداری لە کۆرسی NLP بکەیت

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

١١- دەبێت

وەک شێواوییەکی مەعریفی، لێدوانەکانی “دەبێت” وەک یاسای ئاسنین و بابەتین کە بۆ خۆت و کەسانی دیکە دایدەنێیت، بەبێ ئەوەی تایبەتمەندییەکانی بارودۆخەکە لەبەرچاو بگریت. پێت وایە  شتەکان دەبێ بە شێوەیەکی تەواو بن بەبێ هیچ لادان و تێکچوونێک.

نموونە

  • پێت وایە مرۆڤەکان دەبێت هەمیشە لە کاتی خۆیاندا ئامادە بن.
  • دەبێت کارەکان هەمیشە بەباشی بەڕێوە بچن.
  • پێت وایە کەسێک کە سەربەخۆ بێت لە ڕووی داراییەوە، دەبێت هەر خودی خۆی بتوانێت بەتەواوی بژێوی ژیانی دابین بکات و هەرگیز داوای یارمەتی نەکات.
  • پێت وایە ئەو خوێندکارەی زۆر کۆشش بکات، دەبێت نمرەی بەرز بەدەست بهێنێت.
  • پێت وایە ئەوەی تەمەنی زۆر بێت دەبێت کەسێکی ئاقڵتر بێت لەوانەی کە تەمەنیان لەو کەمترە.

لەوانەیە بەردەوام بە خۆت بڵێیت “دەبێت باشتر بیت”. کاتێک ئەم شتانە ڕوونادات — ئیتر بە هەر هۆکارێکی جیاواز — هەست بە تاوانباری، گوناهـ  دەکەیت یان نائومێد دەبیت.

لەوانەیە باوەڕت بەوە هەبێت کە بەم جۆرە (دەبێت) انە پاڵنەر و هاندان  بۆ خۆت دروست بکەیت، وەک “پێویستە هەموو ڕۆژێک بچمە هۆڵی وەرزش” بەڵام کاتێک بارودۆخەکان دەگۆڕدرێن، و ناتوانیت ئەوەی پێویستە بیکەیت، توڕە دەبیت و دڵتەنگ دەبیت.

١٢- لایەنگیری  خود سەنتەری

لایەنگیری خود سەنتەری وادەکات چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە کەسانی دیکە دەبێت ڕێگاکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی لەگەڵ چاوەڕوانییەکان یان پێداویستییەکانی تۆدا بگونجێت.

نموونە

  • تۆ دەتەوێت هاوسەرەکەت تەنها سەرنجی لەسەر تۆ بێت، سەرەڕای ئەوەی دەزانیت کە ئەو کەسێکی کۆمەڵایەتییە و زۆر حەز دەکات هەندێک کات تەنها لەگەڵ هاوڕێکدانیدا بەسەرببات. بۆیە هەر جارێک کە دەیەوێت لەگەڵ هاوڕێکانی بچێتە دەرەوە، تۆ هەست بە نا ئاسوودەیی دەکەیت و پێت قبوڵکراو نییە، زۆرکاتیش ئەمە دەبێتە کێشە  و چوونە دەرەوەکە هەڵدەوەشێننەوە.
  • لە کاتی چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت حەز دەکەیت شتەکان بەو شێوەیە بن کە تۆ حەزت پێییەتی ( ئەو باخەی بۆی دەچن، ئەو خواردنگەیەی نانی لێ دەخۆن، هتد….) ئەمەش زۆر کات ناکۆکی لە نێوانتان دروست دەکات و بە کەسێکی خۆ پەرست لەقەڵەمت دەدەن.

١٣- ناونانی هەڵە

ناونانی هەڵە ئاماژەیە بۆ وەرگرتنی تاکە تایبەتمەندییەک  یان ڕفتارێک پاشان گۆڕینی بۆ ڕەها، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە ڕووداوێک ڕووبدات پاشان بەشێکی ئەو ڕووداوە بکەیتە ناوێک بۆ کەسێک یان شتێکی ناو ڕووداوەکە بە ڕەهایی.

ئەو ناونانانە کە دیاری دەکرێن بەزۆری شێوەیەکی نەرێنی و توندڕەون.

نموونە

  • کەسێک لە ڕووی داراییەوە سەرکەوتوو نەبووە لە ژیانیدا، هەربۆیە پێت وایە سەرنەکەوتوویی ئەو کەسە لە بواری داراییدا یەکسانە بە نەزانی ئەو کەسە لە هەموو بوارەکانی دیکەی ژیانیدا.
  • دەبینیت  کەسێک لە کەسێکی دیکە دەدات، بەبێ ئەوەی بزانیت بۆچی وا دەکات، ڕاستەوخۆ ناوی “کەسێکی بێ ویژدان”ی دەدەیتە پاڵ.
  • کەسێک دەبینیت کە بەپێی کۆمەڵگاکەی تۆ، جلوبەرگێکی نەشیاوی لەبەرکردووە، لەوانەیە ڕاستەوخۆ ناونانی “بێ ئەخلاقی” بدەیتە پاڵ لە جێگەی ئەوەی بڵێیت ” کردەیەکی ئەخلاقی نەکردووە” ( بەپێی بیروباوەڕە ئەخلاقییەکان لەلای تۆ).

١٤- هەمیشە ڕاست بوون

ئەم ئارەزووە کاتێک دەگۆڕێت بۆ شێواوی مەعریفی کە لەسەر هەموو شتێک جێبەجێی دەکەیت، تەنانەت بە بوونی بەڵگە و بیروڕای کەسانی دیکەش.

لەم شێواوییە مەعریفییەدا، بۆچوونەکانی خۆت وەک ڕاستییەکانی ژیان دەبینیت. هەر لەبەر ئەمەشە کە تۆ زۆر هەوڵ دەدەیت بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت کە ڕاست دەکەیت.

نموونە

  • لە میانی گفتوگۆیەکی خێزانییدا سەبارەت بە پلانی پشووی هاوین، احمد پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو شوێنەی ئەو هەڵی بژاردووە تاکە شوێنی گونجاوە کە شایەنی سەردانکردنە و هەموو پێشنیارەکانی دیکە ڕەتدەکاتەوە. بانگەشەی ئەوە دەکات کە  هی ئەوان وەک هی ئەم نییە.
  • لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر پرسێکی فەلسەفی لەگەڵ هاوڕێکانیدا، کاروان بە توندی بەرگری لە بۆچوونەکانی دەکات، ڕەتیدەکاتەوە قسەکانی هیچ ئارگیومێنتێکی دژ بەیەک لەخۆبگرێت، قەناعەتی بەوە هەیە کە بۆچوونەکانی تاکە بۆچوون ڕەوان.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر پەنجە داگرە لەسەر وێنەکان.

Categories
phsychology

ئەو – من – منی باڵا

ئەو – من – منی باڵا

یەکێک لە گرنگترین ئەو باسانەی فرۆید لێی دواوە، دەروونی مرۆڤە (کەسایەتی مرۆڤ)  کە زیاتر لە لایەنێکی هەیە. تیۆری کەسایەتی فرۆید  لە ساڵی (١٩٢٣)  بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەروون (psyche) سێ بەشە کە هەموویان لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانماندا گەشەیان کردووە.

  • ئید (id) – من
  • ئیگۆ (ego) – ئەو
  • سوپەرئیگۆ (superego) – منی باڵا

ئەمانە سیستەمن نەک بەشێک بن لە مێشک یان هەر بەشێکی جەستەیی، بەڵکو تێگەیشتنی گریمانەیی کاراییە دەروونیەکانن (hypothetical conceptualizations of mental functions).

بەپێی تیۆری دەروونشیکاریی فرۆید:

  • ئید ئەو بەشە سەرەتایی و غەریزەییەی ئاوەزە کە پاڵنەرە سێکسی و شەڕانگێزییەکان و یادەوەرییە شاراوەکان لەخۆدەگرێت.
  • ئیگۆش ئەو بەشە واقیعییەیە کە نیوەندگیری نێوان ئارەزووەکانی  ئید و سوپەر ئیگۆ دەکات.
  • سوپەر ئیگۆ وەک ویژدانێکی ئەخلاقی و گوێڕایەڵی نۆرم و بنەماکانی کۆمەڵگە کاردەکات.

هەرچەندە هەر بەشێکی کەسایەتی تایبەتمەندی ناوازە لەخۆدەگرێت، بەڵام کارلێک دەکەن بۆ پێکهێنانی کۆیەک و هەر بەشێکیش بەشدارییەکی ڕێژەیی لە ڕەفتاری تاکێکدا دەکات.

ئید – (id) چییە؟

 ئید بەشێکە لە نائاگا کە هەموو  پاڵنەر و هەڵچوونەکانی لەخۆگرتووە کە پێی دەوترێت لیبیدۆ (یان ئارەزووی سێکسی: مەبەست لە وشەی سێکس هەموو ئەو چێژ و خۆشیانەیە کە جەستە لە هەر شتێک بێت وەریبگرێت) (libido)، کە ئەمەش جۆرێکە لە وزەی سێکسی کە بۆ هەموو شتێک بەکاردەهێنرێت. ئید ئەو بەشە هەڵچوونیە نائاگاییەی دەروونمانە کە ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ دەیەوێت وەڵامی پاڵنەر و پێداویستی و ئارەزووە سەرەتاییەکان بداتەوە. کەسایەتی منداڵی تازە لەدایکبوو هەمووی ئیدە ،  دواتر ئیگۆ و سوپەر ئیگۆ گەشە دەکات. ئید سەرسەختە، چونکە تەنها وەڵامی ئەو شتانە دەداتەوە کە فرۆید ناوی لێنابوو بنەمای چێژ (ئەگەر هەستێکی خۆشی هەبوو، بیکە) (pleasure principle).

فرۆید پێی وابوو  کە ئید بە شێوەیەکی نائاگا بەپێی بنەمای چێژ ( تێرکردنی غەریزە بنەڕەتییەکان) کاردەکات. ئید دوو جۆر غەریزەی بایۆلۆژی (یان پاڵنەر) پێکدێت :

  • لەوانە غەریزەی سێکسی (ژیان) کە پێی دەوترێت ئیرۆس (Eros) (لیبیدۆ).
  • غەریزەی شەڕانگێزی (مردن) کە پێی دەوترێت ثانتۆس (Thanatos).

ئیرۆس، یان غەریزەی ژیان، یارمەتی تاک دەدات بۆ مانەوە. چالاکییە بەردەوامەکانی ژیان وەک هەناسەدان، خواردن و سێکس ئاراستە دەکات . ئەو وزەیەی کە غەریزەی ژیان دروستی دەکات بە لیبیدۆ ناسراوە.

لە بەرامبەردا ثانتۆس، یان غەریزەی مردن، وەک کۆمەڵێک هێزی تێکدەر لە هەموو مرۆڤەکاندا سەیر دەکرێت. کاتێک ئەم وزەیە ئاراستەی دەرەوە دەکرێت بۆ سەر ئەوانی تر، وەک شەڕانگێزی و توندوتیژی دەردەکەوێت. فرۆید پێی وابوو ئیرۆس لە ثانتۆس بەهێزترە، هەربۆیە مرۆڤەکان زیاتر هەوڵی ژیانکردن دەدەن نەک خۆکوژی یان خەڵک کوشتن.

ئید بە درێژایی ژیانی مرۆڤ لە ئەرکەکەیدا وەک سەردەمی کۆرپەلەیی دەمێنێتەوە و لەگەڵ کات و ئەزمووندا ناگۆڕێت، چونکە پەیوەندی نییە بە جیهانی دەرەکییەوە. هەروەها کاریگەری واقیع و لۆژیک و جیهانی ڕۆژانەی لەسەر نییە، چونکە لەناو بەشە نائاگاییەکەی دەرووندا کاردەکات. ئید لەسەر بنەمای چێژ کاردەکات، ئەەمەش تاک ئاڕاستە دەکات کە دەبێت هەموو پاڵنەرێک دەستبەجێ تێر بکرێت، بەبێ گوێدانە دەرئەنجام و لێکەوتەکانی.

کاتێک ئید داواکارییەکانی بەدەست دەهێنێت، ئێمە چێژ ئەزموون دەکەین. کاتێکیش ئینکاری  یان بەرگری لە خواستەکانی دەکرێت ، ئەزموونی ناخۆشی دەکەین.

ئید بیرکردنەوەکانی سەرەتایی و غەریزەییە کە بە  نالۆژیکی و نائەقڵانی و خەیاڵاوی دەناسرێتەوە. ئەم فۆرمەی بیرکردنەوە ، هیچ تێگەیشتنێکی لە واقیعی شتەکان نییە، هەروەها لە سروشتدا خۆپەرست و غەریزە سەنتەرییە.

دبلۆمی وەرگێڕان

ئیگۆ (ego)  چییە؟

ئیگۆ بریتییە لەو بەشەی ئید کە بەهۆی کاریگەریی ڕاستەوخۆی جیهانی دەرەکییەوە دەستکاری کراوە. ئیگۆ تاکە بەشێکە لە کەسایەتی ئاگامەند (conscious personality).

ئیگۆ گەشە دەکات بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئیدی ناڕاستەقینە (unrealistic id) و جیهانی دەرەکی ڕاستەقینە (real external world). بە شێوەیەکی نمونەیی (Ideally).

 ئیگۆ ئەقڵکاری دەکات، لە کاتێکدا ئید نائەقڵانییە.

ئیگۆ لە کاتی کۆرپەلەییدا لە ئیدەوە گەشە دەکات. ئامانجی ئیگۆ ئەوەیە کە داواکارییەکانی ئید بە شێوەیەکی سەلامەت و پەسەندکراو تێر بکات. لە ڕێگەی ڕەچاوکردنی واقیع ، ئاداب، یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان.

ئیگۆ پەیڕەوی واقیع دەکات چونکە لە هەردوو دەروونی ئاگا و نائاگادا کاردەکات (the conscious and unconscious mind)، ڕێگەی واقیعی بۆ تێرکردنی داواکارییەکانی ئید دادەڕێژێت. زۆرجار هەوڵدەدات  خواستەکانی ئید دوابخات بۆ ئەوەی دووربکەوێتەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی کۆمەڵگا.

ئیگۆ وەک ئید بەدوای چێژدا دەگەڕێت و خۆی لە ئازار دەپارێزێت، بەڵام بە پێچەوانەی ئیدەوە، ئیگۆ لە هەوڵی داڕشتنی ستراتیژییەکی واقعیانەیە بۆ بەدەستهێنانی چێژ.

ئیگۆ هیچ چەمکێکی ڕاست و هەڵەی نییە. زۆر بە سادەیی، شتێک باشە ئەگەر  لە کۆتاییدا بە تێرکردنی  خۆی بگات بەبێ ئەوەی زیان بە خۆی یان ئید بگەیەنێت.

زۆرجار ئیگۆ لاوازە بە بەراورد بە ئیدی سەرسەخت.  باشترین شت کە ئیگۆ دەتوانێت بیکات ئەوەیە کە لەسەر ئیدەکە بمێنێتەوە بە ئاراستەیەکی دروست و لە کۆتاییدا شانازی بەخۆیەوە بکات وەک ئەوەی کردارەکە لەژێر بڕیاری خۆیدا بووە.

فرۆید لێکچوونێکی کرد لە نیوان ئیگۆ و ئید دا، بەوەی کە ئید  ئەسپە و ئیگۆ ئەسپ سوارەکەیە. ئیگۆ وەک پیاوێکی سوارچاکی ئەسپەکە وایە کە دەبێت هێزە باڵادەستەکەی ئەسپەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

ئەگەر ئیگۆ شکستی هێنا لە جێبەجێکردنی بنەما واقیعییەکان و دڵەڕاوکێی ئەزموون کرد، میکانیزمی بەرگری نائاگا (unconscious defense mechanisms) بەکاردەهێنرێت بۆ یارمەتیدانی تاک لە دوورخستنەوەی هەستە ناخۆشەکان (واتە لەو دڵەڕاوکێیە).

ئیگۆ خەریکی بیرکردنەوەی پرۆسەی دووەمییە (secondary process thinking)، کە ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە ئەقڵانییە، واقیعییە و ئاراستەکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەگەر ئەو پلانەی دایناوە کار نەکات ، ئەوا دووبارە بیری لێدەکاتەوە تا چارەسەرێک دەدۆزێتەوە. ئەمەش بە تاقیکردنەوەی واقیع ناسراوە (reality testing) و کەسەکە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی پاڵنەرەکانی بکات و خود کۆنتڕۆڵکردن (self-control)  نیشان بدات، لە ڕێگەی زاڵبوون بەسەر ئید دا.

تایبەتمەندییەکی گرنگی کاری کلینیکی و کۆمەڵایەتی (clinical and social work) بریتییە لە بەرزکردنەوەی کارایی ئیگۆ لە ڕێگەی یارمەتیدانی چارەخواز بۆ بیرکردنەوە لە بژاردەی جیاواز لە بارودۆخەکاندا.

سوپەرئیگۆ –(superego)  چییە؟

سوپەرئیگۆ بەها و ئەخلاقیاتی کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت کە لە دایک و باوک و کەسانی دیکە فێردەبێت. لە دەوروبەری ٣ – ٥ ساڵ لە قۆناغی گەشەکردنی دەروونی سێکسیدا گەشە دەکات.

سوپەرئیگۆ لە سەرەتای منداڵیدا گەشە دەکات  و فێری بەرپرسیارێتی دەکرێت  لە پەیڕەوکردنی بنەما ئەخلاقییەکانی ناو کۆمەڵگا.

سوپەرئیگۆ لەسەر بنەمای ئەخلاقیاتی کۆمەڵگا کاردەکات و پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و قبوڵکراو لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ڕەفتار بکەین.

سوپەرئیگۆ بەشێکە لە دەنگی نائاگایی دەروون کە لە دێتە ئاگاییەوە (ئەنجامدانی ئەوەی کە ڕاستە) و سەرچاوەیەکە بۆ ڕەخنەگرتن لە خود.

سوپەرئیگۆ چەندین  ڕێگەپێدان و قەدەغەکردن لەخۆ دەگرێت کە بە شێوەیەکی نائاگا لە شێوەی فەرمانی “بیکە یان مەیکە ” دەردەکەون.

ئەرکی سوپەرئیگۆ بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی پاڵنەرەکانی ئید، بە تایبەت ئەوانەی کە کۆمەڵگا قەدەغەی دەکات، وەک پاڵنەرە سێکسی و شەڕانگێزییەکان. هەروەها ئیگۆ ڕازی دەکات کە ڕوو لە ئامانجە ئەخلاقیەکان (moralistic goals) بکات نەک تەنها ئامانجە واقیعییەکان (realistic goals).

نهێنی دەوڵەمەندی و سەرمایەداری

سوپەرئیگۆ لە دوو سیستەم پێکدێت:

ویژدان (conscience)

ویژدان “دەنگی ناوەوە – inner voice “مانە کە پێمان دەڵێت کەی شتێکی هەڵەمان کردووە. ویژدان دەتوانێت سزای ئیگۆ بدات بە هۆی هەستکردن بە تاوانباری. بۆ نموونە ئەگەر ئیگۆ خۆی بداتە دەست داواکارییەکانی ئیدەوە، ڕەنگە سوپەرئیگۆکە لە ڕێگەی دروستکردنی هەستی تاوانبارییەوە وا لە کەسەکە بکات هەست بە تاوانباری بکات.

خودی نمونەیی (یان ئیگۆی نمونەیی) – ideal self (or ego-ideal)

 خودی نمونەیی، وێنەیەکی نمونەیی خەیاڵییە کە دەبێ چۆن بیت، دەبێت چۆن کار بکەیت ، چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەیت و چۆن وەک ئەندامەکانی  کۆمەڵگا ڕەفتار بکەیت.

 ئەو منداڵانەی لەلایەن دایک و باوکەوە پەروەردە دەکرێن بە مەرج (کاتێک کارێکی  دروست دەکەن، ئەوکات خۆشویستراون) – بەم خۆشەویستی ئەزموون دەکەن، ئەمەش وا لە منداڵ دەکات کە  ئەزموونانە وەک کارێکی ڕاستەقینە لێکدانەوە بۆ بکات و زنجیرەیەک لە وێنە و خەیاڵ لە مێشکیاندا لەسەر ڕاست و هەڵە دروست بکات.

ئەو ڕەفتارانەی  کە دەبێتە هۆی کە  خودی نمونەیی کەم ببێتەوە، لەلایەن سوپەرئیگۆوە لە ڕێگەی هەستی تاوانبارییەوە سزا دەدرێت. هەروەها سوپەرئیگۆ دەتوانێت لە ڕێگەی خودی نمونەییەوە پاداشتمان بداتەوە کاتێک بەو شێوەیە ڕفتار دەکەین کە خوازیاری خۆیەتی (سوپەرئیگۆ).

 هەستی گوناهـ یان تاوانباری ( Guilt) کێشەیەکی باو و ئاساییە بەهۆی ئەو هەموو ئیلهام و پاڵنەرانەی ئید، لە بەرامبەری هەموو قەدەغەکردن و کۆدە ئەخلاقییەکانی سوپەرئیگۆ دروست دەبێت. شێوازی جۆراوجۆر هەیە کە تاک مامەڵە لەگەڵ هەستی تاوانباریدا دەکات، کە پێیان دەوترێت میکانیزمە بەرگرییەکان ( defense mechanisms)

ئەگەر خودی نمونەیی کەسێک بە ستانداردێکی زۆر بەرز بێت، ئەوا هەر شتێک کەسەکە بیکات بە  شکست هەژمار دەکرێت.

هەندێک نمونەی ژیانی ڕۆژانە

خواردنی ژەمێکی تەندروست

  • ئید: ڕەنگە ئیدەکەت ببێتە هاندەر بۆ ئەوەی خواردنە خراپ و ناتەندروستەکانی وەک خواردنی خێرا بخۆیت چونکە بەدوای چێژ و دڵخۆشکردنی دەستبەجێدا دەگەڕێت.
  • ئیگۆ: ئیگۆکەت وەک بەشە ئەقڵانیەکەی مێشکت، ڕەنگە دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی خواردنی خۆراکی ناتەندروست لەبەرچاو بگرێت و بڕیار بدات ژەمێکی  کەمێک هاوسەنگتر و تەندروستر هەڵبژێریت.
  • سوپەرئیگۆ: سوپەرئیگۆ گوێڕایەڵی نۆرم و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەکات، ڕەنگە کاریگەری لەسەرت هەبێت بۆ  خواردنی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە خواردنی خراپ بۆ ئەوەی بەپرسیارێتی لاشەیەکی تەندروست هەڵبگریت.

بەڕێوەبردنی کات

  • ئید: ڕەنگە ئیدەکەت وەسوەسەت بۆ دروست بکات کە کارەکان دوابخەیت و بەشداری چالاکییە گرنگەکان نەکەیت کە چێژێکی ڕاستەوخۆت  پێشکەش ناکەن و دەتخەنە دەرەوەی بازنەی ئارامیت. بە کورتی هەوڵدەدات دورتبخاتەوە لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانت.
  • ئیگۆ: ڕەنگە ئیگۆکەت هانت بدات کە پلانی کاتەکانت بە شێوەیەکی کاریگەر دابنێیت، ئەرکە گرنگەکان لە پێشینەدا دابنێیت و هاوسەنگییەک لە نێوان کارە سەرەکیەکانت و چالاکیە چیژبەخشەکانت دروست بکەیت.
  • سوپەرئیگۆ: ڕەنگە سوپەرئیگۆکەت گرنگی پابەندبوون بە وادەی کۆتایی کارەکان (deadlines) و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و لە کاتی خۆیدا بیرت بخاتەوە، بۆ ئەوەی شەرمەزاری لای ئەوانی دیکە نەبیت، چونکە ئەمانە بە ڕەفتاری بەرپرسیارانە و پەسەندکراوی ناو کۆمەڵگا دادەنرێت.

مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەیی

  • ئید: کاتێک کەسێک بێزارت دەکات یان توڕەت دەکات، ئیدەکەت لەوانەیە ببێتە هۆی پاڵنەرێکی ناوەکی شەڕانگێزی و  لە تووڕەییدا چەقۆیەک لەو کەسە بدەیت، دەیەوێت ئەو هەست و سۆزە ناوەکییە بەهێزە خاڵی بکاتەوە.
  • ئیگۆ: ڕەنگە ئیگۆکەت کار بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی توڕەییەکەت، دۆزینەوەی ڕێگەی تەندروستتر بۆ دەربڕینی هەستەکانت، بۆ نمونە تەرخانکردنی ساتێک بۆ ئارامبوونەوە یاخود پشتگوێخستی کەسەکە.
  • سوپەرئیگۆ: ڕەنگە سوپەرئیگۆکەت هانت بدات بۆ وەڵامدانەوەیەکی هاوسۆزیانە  لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە بەرامبەر بە لەبەرچاوگرتنی دیدگای بەرامبەرەکەت یان هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنێکی ئاشتیانە، چونکە ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا بۆ ڕەفتاری ڕێزدار ( گەر لە کۆمەڵگاکەدا گفتوگۆکردن و تێگەیشتن لە بەرامبەر مانای ڕفتارێکی دروست بێت)

کڕینی کاڵایەک

  • ئید: ڕەنگە ئیدەکەت ببێتە هۆی  بۆ کڕینی شتێک لەسەر هەڵچونێکی هەست و سۆزی بە‌هێز بۆ ئەو شتە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا ئەم شتە بەڕاستی پێویستە یان توانای کڕینیت هەیە.
  • ئیگۆ: ڕەنگە ئیگۆکەت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات کە ئایا کڕینەکە پێویستە و گونجاوە یان لەگەڵ بودجە و ئامانجە داراییەکانتدا هاوتەریبە یان نا.
  • سوپەرئیگۆ: لەوانەیە سوپەرئیگۆکەت بیرت بخاتەوە کە بەرپرسیار بیت لە خەرجییەکانت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئایا کڕینەکە  هاوتەریبە لەگەڵ بەهاکانت و ئەخلاقی داراییت.

وەزشکردنی بەردەوام

  • ئید: ڕەنگە ئیدەکەت پێی باشتر بێت لەسەر قەنەفەیەک دابنیشیت و سەیری فیلم بکەیت وەک لەوەی بچیت بۆ هۆڵی وەرزشی و خۆت ماندوو بکەیت.
  • ئیگۆ: ڕەنگە ئیگۆکەت گرنگی ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بۆ سەلامەتی جەستەیی و دەروونیت بەبیربخاتەوە،  بەمەش هانت بدات بۆ ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بەردەوام.
  • سوپەرئیگۆ: ڕەنگە سوپەرئیگۆکەت بیرۆکەی خود کۆنتڕۆڵکردن لە پاراستنی شێوازی ژیانی تەندروستدا بەرەوپێش ببات، بە پەرپێدان و بەبیرخستنەوەی بەهای گرنگی وەرزشکردن و تەندروستییەکی باش.

کاریگەرییە چارەسەرییەکان

بەپێی ڕێبازی  دەروونشیکاری، چارەسەرکەر کێشەکە چارەسەر دەکات بە یارمەتیدانی چارەخواز بۆ قووڵبوونەوەی لە منداڵیدا و دیاریکردنی ئەوەی کە لە چ کاتێکدا کێشەکە سەریهەڵداوە.

ناسینەوە و دیاریکریکردنی کێشەکە دەتوانێت بهێنرێتە ناو ئاگاییەوە، دواتریش دەتوانرێت ناهاوسەنگییەکە چارەسەر بکرێت یەکسانی لە نێوان ئید و ئیگۆ و سوپەرئیگۆدا بگەڕێنێتەوە.

لە ئەنجامدا میکانیزمەکانی بەرگری تەنها لە ئاستی بەرگریدا کاردەکەن. دەروونشیکاری، ئەو شێوازەی کە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم هاوسەنگییە نوێیە بەکاردەهێنرێت، کات و تێچووی زۆری دەوێت. جگە لەوەش، ناتوانێت هیچ پێوانەیەکی بابەتیانە بکات بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە چارەسەرەکە کاریگەر بووە یان نا. دەکرێت چارەخوازەکان بانگەشەی ئەوە بکەن کە هەست بەباشتربوون دەکەن، نەک لەبەر ئەوەی باشتربوون، بەڵکو بەهۆی ئەو کات و تێچوونە و ئامادەبوونیان بووە لە پڕۆسەی چارەسەریدا.

بۆ بینینی بابەتی زیاترپەنجە لەسەر وێنەکە داگرە

Categories
phsychology

شێوازەکانی پەیوەندی بەستن و کاریگەری لە ژیانی مرۆڤەکاندا

شێوازەکانی پەیوەندی بەستن و کاریگەری لە ژیانی مرۆڤەکاندا

شێوازەکانی پەیوەندی بەستن ئاماژەیە بۆ ئەو مۆدێلانەی پەیوەندی کە مرۆڤەکان لە منداڵیدا وەریدەگرن و دەیگوازنەوە بۆ پەیوەندییەکانیان لە تەمەنی پێگەیشتندا. شارەزایان پێیان وایە کە لە  ئەو پەیوەندیانەوە سەرچاوەیان گرتووە کە مرۆڤ لە ساڵانی سەرەتاییدا تەمەنیدا دروستی کردووە یاخود بینیویەتی.

چوار شێوازی پەیوەندی بەستن  هەیە:

  • پەیوەندی بەستنی سەلامەت (Secure Attachment): بەو شێوەیەی پەیوەندی دەوترێت کە تاک لە پەیوەندییەکانی ئازادە و ئاسودەیە و هەست بە ئارامی دەکات. هەروەها هاوسەنگی ڕاگرتووە  لە نێوان پشتبەستن بە کەسانی دیکە و پشت بەستن بەخۆی، بەو مانایەی دەزانێت لە کوێدا دەبێت خۆی بەرپرسیارێتی ڕووداو و هەلومەرجەکان هەڵبگرێت و چ کاتێکێش داوای هاوکاری و ڕێنمایی لە کەسانی دیکە بکات.
  • پەیوەندی بەستنی خولیایی (Preoccupied Attachment): ئەو کەسانەی کە ئەم شێوازە پەیوەندییەیان هەیە خولیایەکی بەتینی دروستکردنی پەیوەندی زۆر نزیکیان لەگەڵ کەسانی دیکە هەیە. زۆرکات لە پەیوەندیەکانیادا داواکارییان زۆرە، هەروەها زۆر  پشت بەو کەسە دەبەستن کە وابەستەی بوون.
  • ·         پەیوەندی بەستنی خود بەسی (Dismissive Attachment): ئەم شێوازە بە هەستێکی بەهێزی  خود-بەسی  (self-sufficiency) تایبەتمەندە، ئەمەش بەو مانایەی کە بۆ ژیانکردن هەست دەکات پێویستی بە کەسانی دیکە نییە و خۆی دەتوانێت هەموو شتێک بۆخۆی بکات. باوەڕی بە پەیوەندی نزیک لەگەڵ کەسانی دیکە نییە و زۆرجار تا ئەو ڕادەیەی کە دابڕان هەڵدەبژێرێت.
  • پەیوەندی بەستنی ترسناک (Fearful Attachment): ئەو کەسانەی کە شێوازی پەیوەندی ترسناکیان هەیە ئارەزووی پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان لەگەڵ کەسانی دیکە هەیە و ترسیان لە  لەدەستدان و بێکەسی هەیە.

مۆدێلەکانی مامەڵەکردن

کاردانەوە ڕفتاری و سۆزدارییەکانی دایک و باوک لە قۆناغەکانی سەرەتای منداڵدا، کاریگەری گەورەی لەسەر و تێگەیشتن و دوونیابینی منداڵ هەیە سەبارەت بە پەیوەندی بەستن، هەروەها چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا چ کەسانی ئاسایی چ هاوبەشی ژیانیان، جگە لەوەش شێوازی بینینی خۆیان وەک تاکێک لە پەیوەندیەکاندا.

بۆ نموونە، تا چەند منداڵ خۆی بە شایستەی خۆشەویستی، گرنگیپێدان، متمانەپێکراوی لەلایەن کەسانی دیکەوە هەست پێدەکات؟ کاتێک بۆ یەکەمین جار کۆرپەلەلە مامەڵە لەگەڵ دایک و باوکیدا دەکات و شێوازی دروستکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دیکە بەو جۆرەی دەیبینێت دادەمەزرێت،  ئاڕاستەی دەروونی و سۆزداریش بۆ شێوازی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بەو جۆرە دروستدەکات. جۆن بۆولبی (John Bowlby)  لە ساڵی ١٩٦٩ ئاماژەی بەمە کردووە وەک مۆدێلێکی کارکردنی ناوخۆیی

 دەکرێت پەیوەندییە ڕۆمانسیەکان ڕەنگدانەوەی شێوازی پەیوەندی بەستنەکانی سەرەتای منداڵی بن، چونکە ئەو ئەزموونەی مرۆڤ لەگەڵ چاودێریکارەکەی (کە بەگشتی دایک و باوکە) کە لە منداڵیدا هەیەتی، دەبێتە هۆی دروستبوونی چاوەڕوانی هەمان ئەو ئەزموونانە لە پەیوەندییەکانی دواتریدا وەک هاوڕێ، یان هاوسەرەکەی.

بەڵام توێژەرانی دیکە پێیان وانیە یەک مۆدێلی مامەڵەکردن هەبێت کە لە تەواوی پەیوەندییەکاندا فۆرم وەربگرێت، بەڵکو هەر جۆرە پەیوەندییەک مۆدێلێکی مامەڵەکردنی جیاواز لەخۆدەگرێت. بۆ نمونە، کەسێک دەتوانێت بە شێوەیەکی تەندروست پەیوەست بێت بە دایک و باوکیەوە بەڵام لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا بە شێوەیەکی ناتەندروست پەیوەندی ببەستێت.

پەیوەندی سەرەتای منداڵی دایک و کۆرپەلە

تا دایک لە مانگە سەرەتاییەکانی  لە دایکبوونی کۆرپەلەکەیدا ،تا زیاتر کاتەکانی لەگەڵدا  بەسەرببات، پەیوەندییان زیاتر تەندروست دەبێت.

دایکانی گرنگیپێدەر، ئەو دایکانەی گرنگی بە منداڵەکانیان دەدەن و وەڵامی داخوازییەکانیان دەدەنەوە  و پێویستییەکانیان بۆ پڕدەکەنەوە بە شێوەیەکی تەندروست. منداڵەکانیان زیاتر  لەسەر شێوەی فۆرمی پەیوەندی تەندروست پەروەردە دەبن.

لە بەرامبەردا ئەو دایکانەی گرنگی کەم دەدەن بە منداڵەکەیان، بۆ نموونە ئەوانەی کە بە هەڵە وەڵامی پێداویستییەکانی منداڵ دەدەنەوە چ بە زیادپێدان یان پێنەدان، یان هەمیشە هەست بە بێزاری دەکەن و منداڵەکە پشتگوێ دەخەن، یاخودیش پێیان وایە گرنگی پێدان، منداڵ لاساز دەکات….. ئەگەری زۆرە منداڵەکانیان بە شێوەیەکی ناتەندروست پەیوەندییەکانیان فۆرم وەربگرێت.

پەیوەندی بەستن لە ژیاندا

تیۆری پەیوەندی بەستن کە لەلایەن جۆن بۆولبیەوە  (John Bowlby) پەرەی پێدراوە، بۆ ڕوونکردنەوەی پەیوەندی سۆزداری نێوان کۆرپەلە و چاودێریکار، کاریگەری لەسەر تێگەیشتن لە پەیوەندییە سۆزدارییەکان هەیە. بە گوێرەی بۆولبی، پێدەچێت پەیوەندییەکانی دواتری کۆرپەلە درێژەپێدەری ئەو فۆرمی پەیوەندییانە بن کە لە سەرەتای کۆرپەلەییدا شێوەی گرتووە. چونکە فۆرمی ئەو پەیوەندییانەی کۆرپەلە لە سەرەتادا دەیبەستێت، مۆدێلێکی پەیوەندی بەستن لەناو خۆیدا گەشەپێدەدات، ئەمەش وا دەکات کۆرپەلە چاوەڕێی هەمان شت بکات لە پەیوەندییەکانی دواتردا. بە واتایەکی تر، بەردەوامی لە نێوان فۆرمەکانی سەرەتای منداڵی  و شێوازی پەیوەندی بەستەکانی لە داهاتوودا دەبێت. ئەمەش بە گریمانەی بەردەوامی (continuity hypothesis) ناسراوە.

بەپێی گریمانەی بەردەوامی، ئەزموونەکان لەگەڵ فۆرمەکانی پەیوەندی بەستن لە منداڵیدا بە تێپەڕبوونی کات دەمێنێتەوە و بۆ ئاڕاستەکردنی تێڕوانینەکانی تاک بۆ جیهانبینی کۆمەڵایەتی و کارلێکەکانی داهاتووی لەگەڵ ئەوانی دیکە بەکاردەهێنێت.

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

 شێوازەکانی پەیوەندی بەستن  لە پێگەیشتوواندا

شێوازەکانی پەیوەندی بەستن لە بابەتە مەعریفییەکانەوە فۆرم وەردەگرێ کە پەیوەندییان بە خود (self) ەوە هەیە :

  • ئایا من شایەنی خۆشەویستیم؟ شایەنی ئەوەم ڕێزم لێ بگرێت؟ شایەنی ئەوەم گرنگیم پێ بدرێت؟ شایەنی ئەوەم بچمە پەیوەندی خۆشەویستییەوە؟
  • ئایا دەتوانم پشت بە کەسانی دیکە ببەستم لە کاتی فشار و ناڕەحەتییەکاندا؟
  • ئایا کەسانی دیکە من قبوڵ دەکەن؟ کەسانی دیکە منیان بەلاوە گرنگە؟ کاریگەریم لە ژیانی ئەوانی دیکەدا هەیە؟

لێرەدا تاکەکان دەتوانن باوەڕێکی ئەرێنی یان نەرێنی سەبارەت بە خۆیان، هەروەها باوەڕێکی ئەرێنی یان نەرێنی سەبارەت بە کەسانی دیکەیان هەبێت. لە ئەنجامدا یەکێک لەم چوار شێوازەی پەیوەندی بەستن لە پێگەیشتوواندا فۆرم وەردەگرێت.

بارتۆلۆمیۆ و هۆرۆوتز (Bartholomew and Horowitz) چوار شێوازی وابەستەیی کەسانی پێگەیشتوویان نیشاندا سەبارەت بە مۆدێلی مامەڵەکردن لەگەڵ خود و ئەوانی دیکە. لەوانە:

  • سەلامەت
  • کەمتەرخەم
  • خولیایی
  • ترسناک.

پەیوەندی بەستنی سەلامەت

ئەم جۆرە پەیوەندی بەستنە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە دایک لەسەرەتای مندڵیدا پێداویستییە سۆزدارییەکانی کۆرپەلەی پڕکردوەتەوە. لە قۆناغی منداڵیدا، ئەو منداڵانەی کە پەیوەندی بەستنێکی سەلامەتیان هەیە، دایکیان وەک سەرچاوەیەکی سەلامەتی دەبینن. هەربۆیە کاتێک دایکیان بەجێیان دەهێڵێت بە شێوەیەکی سروشتی نائاسودە دەبن (separation anxiety)، هەروەها دڵەڕاوکێی سروشتی نیشان دەدەن کاتێک کەسێکی نامۆ لێیان نزیک دەبێتەوە.

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی:

  • وێنەیەکی ئەرێنی و باشیان بۆخۆیان هەیە (positive self-images) هەروەها وێنەیەکی ئەرێنی و باشیان بۆ کەسانی دیکەش هەیە (positive images of others). واتە هەم هەستی شایستەبوونیان بۆخۆیان هەیە، هەروەها پێشبینی و چاوەڕوانیەکانیان بۆ کەسانی دیکە  بەگشتی باشە و پێیان وایە  ئەوانی دیکە قبوڵی دەکەن.
  • بە دەربڕینی هەست و بیرکردنەوەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکە  بە شێوەیەکی تەندروست،  ئاسوودەن. لە داواکردنی یارمەتی لە کەسانی دیکە  ئاسودەن، هەروەها سنگ فراوانیشن بۆ یارمەتیدانی ئەوانی دیکە.
  • پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکە بە بەنرخ دەزانن و کاریگەری پەیوەندییەکانیان لەسەر کەسایەتییەکانیان دووپات دەکەنەوە.
  • ·          لەوانەیە ڕووداوی نەرێنی پەیوەندی بەستن ئەزموون بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن بە شێوەیەکی بابەتیانە هەڵسەنگاندن بۆ کەسەکان و ڕووداوەکان بکەن و بەهایەکی ئەرێنی بۆ پەیوەندییەکان دابنێن.
  • گرنگترین پەیوەندییە سۆزداریی و ڕۆمانسیەکانیان، بە دڵخۆشی و متمانە تایبەتمەندە. دەتوانن سەرەڕای هەڵەی خۆشەویستەکانیان، پشتگیری خۆشەویستەکانیان بکەن و یارمەتیان بدەن تا هەڵەکانیان چاک بکەنەوە.
  • پەیوەندییەکانیان زیاتر دەخایەنێت، چونکە پێیان وایە هەرچەندە هەستی ڕۆمانسی ڕەنگە کەم بێتەوە، بەڵام خۆشەویستی ڕاستەقینە هەرگیز کاڵ نابێتەوە.

پەیوەندی بەستنی خولیایی

ئەم جۆرە شێوازی پەیوەندی بەستنە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دایکەکە هەندێک جار  زیاد لە پێویست داخوازییەکانی کۆرپەلە دابین دەکات و هەندێکجاریش پێداویستییە سۆزدارییەکانی پشتگوێ دەخات، واتە ڕەفتاری دایکەکە ناهاوسەنگ و ناتەبایە. ئەو کەسانەی ئەم جۆرە پەیوەندییە دەبەستن، ئەزموونی پەیوەندییان سارد و سڕ بووە لەگەڵ دایک و باوکیان لە سەردەمانی منداڵیدا.

 هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی:

  • وێنەیەکی نەرێنی خۆیان و وێنەیەکی ئەرێنییان بۆ ئەوانی دیکە هەیە. واتە هەستکردن بە ناشایستەیییان (unworthiness) هەیە بەڵام بە گشتی هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوانی دیکە ئەرێنییە.
  • بۆ ئەوەی خۆیان قبوڵ بکەن، هەوڵدەدەن  بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکە. هەربۆیە زۆر پێویستیان بە وابەستەبوونە بە کەسانی دیکەوە، چونکە هەست بە گرنگی و بەهای خۆیان لە تێروانینی و سەرنجەکانی ئەواندا دەکەن.
  • ئەو منداڵانەی کە ئەم جۆرە پەیوەندی بەستنەیان هەیە،  کاتێک دەکەونە بارودۆخێکی نوێوە، بە دایکیانەوە دەلکێن و ئامادە نین لێی ببنەوە – ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە متمانەیان بەخۆیان نییە.
  • کاتێک لە دایکیان جیا دەبنەوە، زیاد لە پێویست نائاسودە دەبن. کاتێک دایکەکە دەگەڕێتەوە دڵخۆش دەبن بە بینینی و بۆ ئاسوودەیی دەچنە لای، بەڵام ناتوانن هەمووکات دڵنەوایییان پێ بدرێت و لەوانەیە نیشانەی توڕەیی بەرامبەری ببینێت لەسەر ئەو وابەستەبوونەی بەو کەسەوە.
  • ئارەزووی پەیوەندی بەستنی نزیک دەکەن بەڵام  لەو دڵەڕاوکێیەدا دەمێننەوە کە ئایا هاوبەشەکەی پێداویستییە سۆزدارییەکانی بۆ دابین دەکات یان نا.
  • ·         سەربەخۆیی و تەنیایی دەتوانێت وایان لێبکات هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.
  • زیاد لە پێویست  پشتدەبەستن بە دایک و باوک یان هاوبەشەکەیان، بەبەردەوامی هەوڵ دەدەن بۆ ڕەزامەندیان.
  • ڕەتکردنەوە، ڕەخنەگرتن، دانپێدانەنانەکانی کەسانی دیکە دەتوانێت بە ئاسانی تووشی دڵەڕاوکێییان بکات.
  • ·         ئەو وابەستە بوونەیان بە کەسانی دیکە، لە کاتی فشاردا زۆر زیاتر دەبێت، هەستەکانیان گەورەتر نیشان دەدەن.
  • پەیوەندییە سۆزداریی و ڕۆمانسیەکانیان، بە بەردەوام لە دووڵی و وەسواسیدایە. بەرز و نزمیی سۆزداری دەبێتە هۆی ئەوەی زیاد لە پیویست هەوڵ دەدەن سەرنجی هاوبەشەکەیان بۆلای خۆیان ڕابکێشن و زۆرکاتیش بەدگومانن سەبارەت بە بەرامبەرەکەیان.
  • زۆرجار پێیان وایە کە ئاسانە بۆیان عاشق بن، لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە دۆزینەوەی عیشقێکی ڕاستەقینە  ئەستەمە.

پەیوەندی بەستنی خود بەسی

ئەم جۆرە پەیوەندی بەستنە بەهۆی ئەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دایک چاوپۆشی لە پێداویستییە سۆزدارییەکانی کۆرپەلە دەکات. مۆدێلی کارکردنی ناوخۆیی ئەوان لەسەر بنەمای پەیوەندی بەستنێکی  دوورەپەرێزی دامەزراوە کە لە کاتی کۆرپەلەییدا.

هەندیک لە تایبەتمەندییەکانی:

  • وێنەیەکی ئەرێنی بۆخۆیان و وێنەیەکی نەرێنی بۆ ئەوانی دیکە هەیە.
  • ئەو منداڵانەی کە ئەم جۆرە پەیوەندی بەستنەیان هەیە، دایک وەک سەرچاوەیەکی سەلامەتی نابینن. لە جیابوونەوە لە دایکیان دڵتەنگ نین و کاتێک دایکەکە دەگەڕێتەوە دڵخۆش نین. ئەوان دڵەڕاوکێیەکی زۆر کەمتر نیشان دەدەن.
  • پێیان باشە خۆیان لە پەیوەندی نزیک لەگەڵ کەسانی دیکە بەدوور بگرن بۆ ئەوەی هەستی بە سەربەخۆیی و هێز لەدەست نەدەن.
  • لە باسکردنی تێکچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کەسانی دیکە، زۆر بە ئاسانی و سادەیی مامەڵە دەکەن و زۆر نیگەران نین سەبارەت بەو بابەتە.
  • پێیان وایە پەیوەندی بەستن کارێکی گرانە لەبەر ئەوەی خەڵکی ئێستا متمانەی پێ ناکرێت.
  • هەندێک کات بە ئەنقەست پەیوەندییەکانیان تێک دەدەن بۆ ئەوەی هەست بە ئازادییەکی زیاتر بکەن.
  • ·         بە بەرز و نزمی سۆزداری و ئیرەیی تایبەتمەندن. زۆرجار دڵنیا نین لە هەستەکانیان بەرامبەر بە هاوبەشە ڕۆمانسیەکەیان، پێیان وایە خۆشەویستی ڕۆمانسی بە دەگمەن دەتوانێت بەردەوام بێت و عاشق بوونیان بۆ قورسە.
  • ·         پێی وایە پەیوەندی نزیک لەگەڵ کەسانی دیکەدا ناتوانێت ئارامیان بۆ بهێنێت، بۆیە هەوڵ دەدەن میکانیزمی خۆ پاراستن لە پەیوەندی نزیک پەیڕەو بکەن.
  • هەوڵدەدەن هەستەکانیان لە پەیوەندییەکاندا سەرکوت بکەن، هەرچەندە هێشتا لە ناوەوە ئەزموونی وروژاندنی سۆزداری دەکەن. ئەم کپکردنی هەست و سۆزە، دەرئەنجامی نەرێنی لە پەیوەندی لەگەل کەسانی دیکە  و  بەتایبەتتریش پەیوەندیە سۆزدارییەکان لێدکەوێتەوە.

پەیوەندی بەستنی ترسناک

ئەو منداڵانەی کە پەیوەندی بەستنی ترسناک و دوورکەوتنەوەیان هەیە، مەترسی هەڵگرتنی ئەم ڕەفتارانەیان لەسەرە بۆ تەمەنی گەورەیی ئەگەر یامەرتی نەدرێن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەمەدا. ئاساییە ئەوانەی شێوازی پەیوەندی بەستنی ترسناکیان هەیە لە ماڵێکدا گەورە بوون کە زۆر کە پڕ لە کێشە و ئاژاوە بێت. بەم شێوەیە، لەوانەیە چاوەڕێی ئەوە بکەن کە پەیوەندییە سۆزدارییەکان هەروەک سەردەمی منداڵیان وابێت.

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی:

  • وێنەیەکی نەرێنی سەبارەت بە  خۆیان و ئەوانی دیکەیش هەیە.
  • ·         لە هەم پەیوەندی نزیک و هەم لە سەربەخۆیش دەترسن.
  • ئەگەر منداڵەکە لە دایکەکە بۆ ماوەیەک لەیەکتر جیا ببنەوە، لە کاتی بەیەک گەیشتنەوەدا، منداڵەکە بە ناکۆکی مامەڵە دەکات. لەوانەیە سەرەتا بەرەو دایکیان ڕابکەن بەڵام دواتر وا دەرکەوێت کە بیرۆکەکەیان بگۆڕن و یان ڕابکەن یان نواندن بکەن.
  • پەیوەندییە ئاساییەکانی پێ باشترە لە پەیوەندییە ڕۆمانسییەکان. پێی باشە بۆ ماوەیەکی درێژ لە قۆناغی پەیوەندی ئاساییدا بمێنێتەوە چونکە بەمە هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکات. ئەمەش هەمیشە لەبەر ئەوە نییە کە ئەوان بەڕاستی دەیانەوێت پەیوەندییەکان هەر بە ئاسایی بمێنێتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ترسیان لە نزیکبوونەوە لە کەسێک هەیە.
  • لەوانەیە پێیان باش بێت هاوبەشی سێکسی زیاتریان (لە ڕووی ژمارەی کەسەوە) هەبێت وەک ڕێگەیەک بۆ نزیکبوونەوە لە ڕووی جەستەییەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە ڕووی سۆزداریشەوە تێکەڵ بن – بەم شێوەیە پێویستییان بۆ نزیکبوونەوەی سێکسی خۆیان تێر دەکەن.
  • زیاتر مەیلی کردە سێکسییە نامۆکانیان هەیە بەهۆی ئەوەی لە منداڵیدا فێربوون کە سنورەکان زۆر گرنگ نین. گرنگە لەبیرت بێت کە ئەمە بۆ هەموو ئەو جۆرە کەسانە بەهەمان شێوە نییە!
  • ڕەنگە پێی باشتر بێت هاوبەشەکەی ڕۆمانسییەکەی لە دوورەوە بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی شتەکان لە ڕووی سۆزدارییەوە زۆر چڕ نەبن (پەیوەندییەکە نەچێتە قۆناغی هاوسەرگیری).
  • ئەگەر پەیوەندییەکە زۆر قووڵ بووەیەوە لەگەڵی یان داوایان لێبکرێت چیرۆکی شەخسیان بگێڕنەوە، ئەوا ڕەنگە هەوڵی کۆتایی هێنان  بە پەیوەندیەکە بدات.
  • ئەگەر لەگەڵ کەسێکی دڵنیا و ئارام لە پەیوەندیدا بن، لەوانەیە گومانیان هەبێت لەوەی بۆچی ئەمە بەو جۆرەیە. پێیان وایە دەبێت شتێک هەڵە بێت و لەوانەیە ئاڵەنگاری هاوبەشەکەیان بکەن یان کێشەیەک دروست بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکە زیاتر نائارام بێت بۆ ئەوەی دڵنیابن.
  • ئەوان هەمیشە چاوەڕێی ئەوە دەکەن شتێکی خراپ لە پەیوەندییەکەیاندا ڕووبدات و بەدوای هەر هۆکارێکەوەن کە زیان بە پەیوەندییەکە بگەیەنێت بێ ئەوەی خۆیان هەستی پێبکەن.
  • لەوانەیە هاوبەشی ژیانیان تاوانبار بکەن یان تۆمەتباریان بکەن بەو شتانەی کە نەیانکردووە، هەڕەشەی جێهێشتنی پەیوەندییەکە بکەن، یان هاوبەشەکەیان تاقی بکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەمە غیرەیان لێدەکات یان نا. هەموو ئەم ستراتیژیانە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هاوبەشەکەیان بیر لە کۆتاییهێنان بە پەیوەندییەکە بکاتەوە.

لە کۆتاییدا گرنگە ئەوە بزانین، مەرج نییە گەر کەسێک  بە یەکێک لە جۆرەکانی پەیوەندی بەستن پەیوەندییەکانی ببەستێت، هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەو جۆرە پەیوەندی بەستنەی تێدا بێت، دەکرێ  تایبەتمەندی لەگەڵ جۆرەکانی دیکەش هەبێت…. بۆیە ناکرێ بە ئاسانی حوکم بەسەر کەسانی دیکەدا بدەین لەم بارەیەوە.

Categories
phsychology

تیۆری مرۆڤدۆستی کارل ڕۆجەرز و بەشدارییەکانی لە دەروونناسیدا

تیۆری مرۆڤدۆستی کارل ڕۆجەرز و بەشدارییەکانی لە دەروونناسیدا

کارل ڕۆجەرس (Carl Rogers) (١٩٠٢-١٩٨٧) دەروونناسێکی مرۆڤدۆستی (humanistic)  بوو کە بە تێڕوانینەکانی سەبارەت بە چارەسەری پەیوەندی (therapeutic relationship)  و تیۆرییەکانی کەسایەتی و هێنانەدی خود (self-actualization) ناسراوە.

ڕۆجەرس پێی وابوو بۆ ئەوەی مرۆڤ گەشە بکات:

  • پێویستی بە ژینگەیەک هەیە کە بەتەواوی خودی خۆی بێت (بیروڕا و هەست و سۆزەکان و زانیارییەکانی بە شێوەیەکی ئازادانە بڵاوبکاتەوە لەو ڕێگەیەوە پەیوەدنییەکانی بەهێزتر بکات کە ئەمە پێێ دەوترێت Self-disclosure).
  • ·         قبوڵکراوبێت بەبێ دانانی مەرج و یاسا.
  • هاوسۆزی هەبێت (empathy) واتە گوێی بۆ بگیرێت و کەسانێک هەبن لێی تێبگەن.

بەبێ ئەم سیفەتانە پەیوەندیەکان و کەسایەتی تاک بە شێوەیەکی وەک پێویست گەشە ناکات، وەک چۆن درەختێک بەبێ تیشکی خۆر و ئاو گەشە ناکات.

ڕۆجەرس پێی وابوو کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت بە ئامانج و خواست و ئارەزووەکانی بگات.  ئەمەش کاتێک کە قبوڵکردنی خودی زیاتر بێت. ئەمە یەکێک بوو لە گرنگترین بەشدارییەکانی کارل ڕۆجەرس لە دەروونناسیدا.

چارەسەری تاک سەنتەری (Person-Centered Therapy)

ڕۆجەرس چارەسەری سەنتەری چارەخواز (client-centered therapy)ی  پەرەپێدا (دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ تاک سەنتەری)، کە چارەسەرێکی نائاڕاستەیی بوو، بەو مانایەی ڕێگەی بە چارەخوازەکان دەدا کە خۆیان سەرنتەر بن لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان و خۆیان زیاتر هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەکان بدەن.

ئەم جۆرە لە چارەسەر بریتییە لە لابردنی بەربەستەکان لەلایەن چارەسەرکارەوە بۆ ئەوەی چارەخواز بۆخۆی هەوڵبدات بەرەو باشتر بڕوات، ئازادکردنی تاکی چارەخوازە  بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی سروشتی بە ئاڕاستەکردنی خۆی . ڕۆجەرس بە بەکارهێنانی تەکنیکە نائاڕاستەییەکان، یارمەتی چارەخوازەکانی دەدا کە بکەونە سەر ئەوەی خۆیان بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن.

ئەو پێی وابوو کە ئەزموونی تێگەیشتن و بەهادانان بۆ کەسی چارەخواز، هەستێکی ئازادی پێدەبەخشێت بۆ گەشەکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی لەلایەن خودی خۆیەوە. لەکاتێکدا مۆدێلەکانی دیکە بەگشتی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی کە چارەسەرکار ئاڕاستەی بیرکردنەوە و ڕفتارەکانی چارەخواز بگۆڕێت بەمەش چارەسەرکار دەبێتە سەنتەر نەک چارەخواز و ئاڕاستەی ناوەکی چارەسەرخواز ڕۆڵێکی سەرەکی نابینێت.

ڕۆجەرس چاودێری دانیشتنەکانی چارەسەرییەکانی دەکرد، شیکاری بۆ گۆڕانکارییەکان دەکرد و هۆکارەکانی پەیوەست بە دەرئەنجامی دانیشتنە چارەسەرییەکانی دەخستە ژێر چاودێرییەوە. یەکەم کەس بوو کە کەیسە چارەسەری دەروونییەکانی تۆمار دەکرد و بڵاویدەکردنەوە.

ڕۆجەرس شۆڕشێکی گەورەی لە ڕەوتی چارەسەرکردندا داهێنا. ئەو بۆچوونێکی ڕیشەیی هەبوو کە پێی وابوو ئاڕاستەی دانیشتنە دەروونییەکان دەبێت چارەخواز ئاڕاستەی بکات نەک چارەسەرکار. وەک خۆی دەڵێت: “چارەخواز دەزانێت چی ئازاریێکی هەیە، بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕوات، چ کێشەیەک بەڕاستی گرنگە، بە چ ئەزموونێکدا هاتووە”.

بۆچی ناتوانن زۆر بە باشی یەکتر بناسن؟ 

بۆچی بۆ هەندێك هاوسەر وتنی وشەی (خۆشم ئەوێی) زۆر گرنگە؟

لەبەرچی گرنگە تۆ و هاوسەرەکەت هەمان کەسایەتیتان هەبێت؟

وڵامی ئەمانە و دەیان پرسیاری تر بە بەشداری کردن لەم خولە ناوازەیەی NLP دەست بخە. 

لەبەر چەند هۆکارێك پێویستە هەر ئێستا بڕیاری بەشداری کردن بدەیت؟ 

تاکوو کەسێکی دروست هەڵبژێری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. 

ژیانی هاوسەرگیریت ڕزگار بکەیت. 

دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت. 

کۆتای بە کێشەکانت بهێنیت

گەشەکردنی کەسایەتی

سەنتەری تیۆری کەسایەتی ڕۆجەرس چەمکی خودە( self or self-concept). ئەمەش بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت: “کۆمەڵە تێڕوانین و باوەڕەی تاکە  سەبارەت بە خودی خۆی”.

خود (self) زاراوەیەکی مرۆڤدۆستانەیە (humanistic term) بۆ ئەوەی سەرنج بدەم کە  من وەک مرۆڤێک بەڕاستی کێم. خود کەسایەتی ناوەکی ئێمەیە، دەتوانرێت بە ڕۆح (soul)، یان دەروونی فرۆید (Freud’s psyche ) بیچوێنین. خود لە ژێر کاریگەری ئەو ئەزموونانەدایە کە مرۆڤ لە ژیانیدا هەیبووە و هەیەتی، هەروەها لێکدانەوەکان و تێگەیشتنیان لەو ئەزموونانە. دوو سەرچاوەی بنچینەیی کاریگەرییان لەسەر چەمکی خود هەیە:

  • ئەزموونەکانی منداڵی (childhood experiences).
  • هەڵسەنگاندنی کەسانی دیکە(evaluation by others).

بەپێی قسەکانی ڕۆجەرس، ئێمە دەمانەوێت هەست بکەین، ئەزموون بکەین و ڕەفتار بکەین بە شێوەیەک، لەگەڵ  ئەو وێنەی کە بۆخۆمان هەمانە بگونجێت (self-image) ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە ئێمە حەز دەکەین لە وێنە خودییە نمونەییەکەمان بچین(ideal-self) (تێبینی: مەبەست لە self-image  ئەو وێنەیە کە بۆ خودی خۆت ئێستا هەتە واتە ئێستا خۆت چۆن دەبینیت لەوانەشە خۆت بەتەواوەتی هەست بەو وێنەیە نەکەیت، هەروەها idea- self  مەبەست لە ئەو وێنەیە کە حەز دەکەیت بەو جۆرە بیت). تا وێنەی خۆمان و وێنە خودییە نمونەییەکەمان لە یەکتر نزیکتر بن، هەستی بەهای خودیمان (self-worth) زیاتر دەبێت.

ڕێبازی مرۆڤدۆستی دەڵێت خود (self) لە چەمکگەلێک پێکهاتووە کە تایبەتن بە خودی خۆمانەوە. چەمکی خود (self) سێ پێکهاتە لەخۆدەگرێت:

بەهای خود (Self-worth)

بەهای خود یان خود شکۆفایی (self-esteem) ئەو شتانە لەخۆدەگرێت کە ئێمە لەبارەی خۆمانەوە بیری لێدەکەینەوە و هەستی پێدەکەین. ڕۆجەرس پێی وابوو هەستکردن بە بەهای خود لە سەرەتای منداڵیدا پەرەی سەندووە و لە کارلێکی منداڵ لەگەڵ دایک و باوکدا دروست بووە، هەروەها لەگەڵ گەورەبوونی منداڵ و کارلێککردنی لەگەڵ کەسانی دیکە، کاریگەری لەسەر هەستکردن بە بەهای خودی دەبێت.

وێنەی خود (Self-image)

چۆن خۆت دەبینیت؟ چۆنیەتی بینینی خۆمان کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی دەروونیمان. لە ئاستێکی سادەدا، ڕەنگە خۆمان وەک کەسێکی باش یان خراپ، جوان یان ناشرین ببینین یان هەست پێبکەین. وێنەی خود کاریگەری لەسەر چۆنیەتی بیرکردنەوە و هەستکردن و هەڵسوکەوتی مرۆڤ لە جیهاندا هەیە، بەو مانایەی بابەتێکی جیهانییە و کاریگەری تاکە جیاوازەکان لەسەر یەکتری زۆرە هەرچەندە نەتەوەکانیشیان لەیەک جیاواز بن. هەروەک ئەوەی کە کەسێک شێوەیەکی سروشتی هەیە بەڵام لە شێوەی ڕازی نییە چونکە کۆمەڵێک پێوەری جیهانی دانراوە بۆ جوانی کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە و ئەم کەسەش بەپێی پیوەرەکان جوان نییە، هەربۆیە ئەمە کاریگەری گەورەی لەسەر وێنەی خۆی بۆ خودی خۆی دروست دەکات بە شێوەیەکی خراپ.

وێنەی نمونەیی خود (Ideal-self)

ئەو وێنەیەیە کە ئێمە حەز دەکەین بین( تێبینی: مەبەستمان لەو وشەی وێنە تەنها شێوەی جەستە و ڕووکاری دەرەوە نییە، بەڵکو شێوەی جەستە و ڕووخسار، دەستکەوت و ئامانجەکانمان، کەسایەتییمان، ئاستی زانستیمان، ڕێژەی داهاتمان، ڕێژەی ئیمانمان هتد….. واتە هەر شتێک پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت).  وێنەی خود بابەتێکی داینامیکییە – واتە هەمیشە لە گۆڕاندایە بە درێژایی ژیان. ئەو وێنە نمونەییەی کە لە منداڵیدا هەیە هەمان وێنە نییە کە لە هەرزەکارێکدا هەیە ئەویش هەمان وێنە نییە کە لە کەسێکی پێگەیشتوودا هەیە.

ڕێزگرتنی ئەرێنی و بەهای خۆت

کارل ڕۆجەرز منداڵی بەو شێوەیە سەیر کردووە کە دوو پێویستی سەرەتایی هەیە:

  • ڕێز و پیزانینی ئەرێنی (positive regard)  لەلایەن کەسانی دیکەوە
  • بەهای خود (self-worth).

چۆن بیر لە خۆمان دەکەینەوە؟ چۆن لە خۆمان دەڕوانین؟ هەستەکانمان بە بەها و گرنگی خۆمان چۆنە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە گرنگییەکی بنەڕەتی هەیە هەم بۆ تەندروستی دەروونی و هەمیش بۆ ئەوەی کە بتوانین ئامانج و ویستەکانمان لە ژیاندا بگەین و هەستی لە خود ڕازیبوونمان زیاتر بێت.

لای کارل ڕۆجەرس، کاتێک کەسێک کە بەهای خودی بەرزە،  واتە متمانە و هەستی ئەرێنی لەبارەی خودی خۆیەوە هەیە، لە ژیاندا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری جۆراوجۆر دەبێتەوە. هەندێک جار شکست و ناخۆشیش قبوڵ دەکات و لەگەڵ خەڵکدا بە سنگێکی کراوەوە مامەڵە دەکات.

کەسێک کە بەهای خۆی کەم بێت لەوانەیە خۆی لە ئاڵەنگارییەکانی ژیان بەدوور بگرێت، ناتوانێ قبوڵی بکات کە ژیان لە هەندێک کاتدا دەکرێت زۆر بە ئازار و ناخۆش بێت. جگە لەوەش لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەرگریکار و خۆپارێز دەبێت و هەمیشە بیانوو بۆ هەڵەکانی دەهێنێتەوە بە میکانیزمە بەرگرییە جیاوازەکان.

ڕۆجەرس پێیوابوو کە پێویستە لەلایەن کەسانی دیکەوە ڕێزمان لێ بگیرێت و بە شێوەیەکی ئەرێنی سەیر بکرێین. پێویستە هەست بە بەها، ڕێزگرتن، سۆز و خۆشەویستی بکەین. ڕۆجەرس جیاوازی لە نێوان ڕێز و خۆشەویستی بێ مەرج و ڕێز و خۆشەویستیی مەرجداردا کرد.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

ڕێز و خۆشەویستی بێ مەرج

کاتێک کەسێک خۆشەویستی پێدەدرێت و ڕێزی لێدەگیرێت لەلایەن خێزانەکەی، کەسە تایبەتییەکانی و قبوڵ دەکرێت لەلایەن ئەوانەوە بەو شێوەیەی کە هەیە، پێی دەوترێت ڕێز و خۆشەویستی بێ مەرج. ڕێز و خۆشەویستیی بێ مەرج دوورە لەوەی کە نەمێنێت کاتێک کە کەسەکە هەڵەیەک دەکات یاخود شتێک دەکات کە بەدڵی ئەوانی دیکە نییە.

جێکەوتەکانی ڕێز و خۆشەویستیی بێ مەرج وا لە کەسەکە دەکات هەست بە ئازادی بکات و هەوڵ بدات کاری جیاواز تاقیبکاتەوە ئەگەریش هەڵەی تێدا بکات، ئەمە دەشکرێت هەندێ کات کەسەکە  بە تێپەڕبوونی کات بەرەو خراپتر ببات.

ڕێز و خۆشەویستی مەرجدار

کەسێک خۆشەویستی و ڕێز و دانپێدانانی پێ دەدرێت لەکاتێدا بەو جۆرە ڕفتار بکات کە خوازراوە و قبوڵکراوە و خۆشویستراوە لەلایەن کەسانی دیکەوە. بۆ نمونە، مامەڵەی دایبابەکانە لەگەڵ منداڵەکانیان (کوڕم گەر ………. بکەیت تۆمان خۆش دەوێت). واتە خۆشەویستی و ڕێزی تاکەکە بەستراوە بە کۆمەڵێک ڕفتاری خوازراوی ئەوانی دیکەوە نەک لەبەر خودی تاکەکە خۆشەویستی و ڕێزی لێبگیرێت.

دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات، ئەم کەسە هەمیشە بەدوای ئەوەدا بگەڕێت کە کارانێک بکات لەلایەن ئەوانی دیکەوە قبوڵ بکرێت و لەسەر ئەم حاڵەتە مەرجدار بێت، زۆر کاتیش ئەم مەرجداربوونە لە قۆناغی منداڵیدا ڕوودەدات.

تەبایی Congruence))

ڕەنگە خودی وێنە نمونەییەکەی کەسێک کە بۆ خۆی هەیەتی، لەگەڵ ئەو شتانەدا هاوتا نەبێت کە لە ژیانی راستەقینە و ئەزموونەکانی کەسەکەدا ڕوودەدەن. لێرەوە ڕەنگە جیاوازییەک لە نێوان خودی وێنە نمونەییەکە و ئەزموونی ڕاستەقینەی ژیانیدا هەبێت. ئەمەش پێی دەوترێت ناتەبایی (incongruence)

لەو شوێنانەی کە خودی وێنە نمونەییەکە و ئەزموونی ڕاستەقینەی ژیانی یەکدەگرن یان زۆر لەیەک دەچن، حاڵەتێکی تەبایی بوونی هەیە کە پێی دەڵێین (congruence). بە دەگمەن، دەتوانین بڵێین هەرگیز، دۆخێکی تەواو یەکگرتوویی بوونی نابێت لە نێوان وێنە خودییەکە و ئەزمونە ڕاستەقینەکەی ژیانی تاک، بۆیە مرۆڤەکان هەمیشە ڕێژەیەک لە ناتەباییان هەیە.

وێنەی خودSelf-Image
وێنەی نمونەیی خودIdeal Self

گەشەسەندنی تەباییمان ( مەبەستمان زیادبوونی پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئەڵقەیەیە) وابەستەی ڕێز و خۆشەویستیی بێ مەرجە. کارل ڕۆجەرز پێی وابوو بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت خود پەسەندی بەدەستبهێنێت، دەبێت لە حاڵەتێکی تەباییدا بێت.ئێمە دەمانەوێت هەست بکەین، ئەزموون بکەین و بەو شێوەیە ڕەفتار بکەین کە لەگەڵ وێنەی خۆماندا بگونجێت و ڕەنگدانەوەی ئەو وێنەیە بێت کە ئێمە حەز دەکەین چۆن بین، واتە وێنە نمونەییەکەی خۆمان. تا وێنەی خودی خۆمان و وێنە نمونەییەکەی خۆمان لە یەکتر نزیکتربن، زیاتر تەبا دەبین لەگەڵ خۆمان و هەستکردنمان بەها و گرنگی خۆمان بەرزتر دەبێتەوە.

وەک چۆن ئێمە پێمان باشە خۆمان بە شێوەیەک ببینین کە لەگەڵ وێنە نمونەییەکەدا بگونجێت، ڕەنگە  چەندین میکانیزمەکانی جۆراوجۆری وەک بەرگری وەک ئینکاری یان سەرکوتکردن بەکاربهێنین بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە هەڕەشە بکەین لەلایەن هەندێک لەو شتانەی کە وا دەکەن هەست بە ناتەبایی بکەین لە نێوان دوو وێنەکەدا.

هەندێک کەس  کە وێنە نمونەییەکەی  لەگەڵ هەست و ئەزموونە ڕاستەقینەکانیدا ناتەبا بێت،  دەست دەکات بە بەرگری، چونکە ڕاستییەکان ئازاریان دەدات.

بەدیهێنانی خود(self-actualization)

کارل ڕۆجەرس  پێی وابوو مرۆڤەکان یەک پاڵنەری بنەڕەتییان هەیە، ئەویش مەیلی خۆبەدیهێنانە (self-actualize)  – واتە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی توانا شاراوەکانی و بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی مرۆڤبوونی خۆی.

مرۆڤەکان لە حاڵەتێکدا دەتوانن خۆیان قبوڵ بکەن کە ڕێز و خۆشەویستییەکی تەندروستییان بۆخۆیان هەبێت. ئەمەش لەو کاتەدا دەکرێت ڕووبدات کە ڕێز و خۆشەویستی لەلایەن کەسانی دیکەوە بەبێ مەرج پێ درابێت – ئەگەر هەست بکەن کە بەهایان هەیە و ڕێزیان لێدەگیرێت بەبێ مەرج لەلایەن کەسانی دەوروبەریانەوە (بەتایبەت دایک و باوکیان کاتێک منداڵ بوون).

خود قبوڵکردن تەنیا لەو کاتەدا دەبێت کە یەکدەنگی لە نێوان وێنە ڕاستەقینەکەی تاک و وێنە نمونەییەکەی کە دایناوە بۆخۆی نزیکی زۆری هەبێت. ئەگەر بۆشایییەکی گەورە لە نێوان ئەم دوو وێنەیەدا هەبێت، هەستی نەرێنی سەبارەت بە  بەها و گرنگی خود سەرهەڵدەدات کە وا دەکات خود قبوڵکردن مەحاڵ بێت.

لێرەوە تێدەگەین کە  ژینگە دەستێکی باڵای لەم بابەتەدا هەیە. وەک گوڵێک کە ئەگەر ژینگەکەی لەبار بێت، باش گەشە دەکات. مرۆڤەکانیش گەشە دەکەن و دەگەنە تواناکانی خۆیان ئەگەر ژینگەکەیان لەبار بێت.

بەپێی قسەکانی ڕۆجەرس، مرۆڤەکان تەنیا کاتێک دەبنە دڕندە و وێرانکەر کە چەمکێکی خراپیان سەبارەت بەخۆیان هەبێت یان هۆکاری دەرەکی ببێتە هۆی تێکدان و لەجێدانانی بەها سروشتییەکانی تاک.

کەسایەتییە تەواو کاراکان

ڕۆجەرس پێی وابوو مرۆڤەکان دەتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن، چونکە گەر هەوڵبدەن و ڕۆژانە لە گەشە و بەرەوپێشچووندا بن، بە تێپەڕبوونی کات هەست و بیرکردنەوە و باوەڕەکانیان گۆرانکاری بەسەردا دێت. ئەو کەسانەی زۆر هەوڵ دەدەن وێنە نمونەییەکەیان بهێننە دی، پێیان دەوترێت کەسایەتییە تەواو کاراکان. کە لە کۆمەڵگادا ئەمانە خاوەن دەستکەوتی زۆرن.

ڕۆجەرس هەندێک تایبەتمەندی ئەم جۆرە کەسانەی دەستنیشان کرد:

  • کراوەن بۆ وەرگرتنی ئەزموونی نوێ ئیتر چ ئەزموونێکی نەرێنی بێت یاخود ئەرێنی، ئامادەن ئەزموونی بکەن و قبوڵکراوە لایان و هەوڵ نادەن بە میکانیزمە بەرگرییە جیاوازەکان بەرگری لەخۆیان بکەن.
  • خۆیان دەپارێزن لە پێشوەختە بڕیاردان و پێشبینی زۆر کردن بۆ شتەکان، هەوڵدەدەن کرداری بن لەجێگەی ئەوەی زۆر بیر لە کارەکان بکەنەوە هەوڵدەدەن ئەزموونی بکەن.
  • خۆیان بەباشی ڕێکدەخەن و پلان دادەنێن بۆ ئامانجەکانیان  و زوو زوو ڕێکی دەخەنەوە و دەیانخەنە ژێر چاودێرییەوە.
  • کەسانێکن هەستی ڕەزامەندیان زۆرە، هەروەها هەمیشە لە هەوڵی زیادکردنی دەستکەوتەکانیدایە.

بەڵام هەندێک جار ئەم جۆرە کەسانە دەیانەوێت بەتەواوەتی بگەنە ئەو وێنە نمونەییەی خۆیان، ئەمەش بە ڕێژەی تەواوەتی مەحاڵە. هەربۆیە دەکرێت ئەم جۆرە لە کەسایەتییە ببێتە هۆی ئەوەی هەستی گەیشتن بە کەماڵیان بۆ دروست بێت و لەوێشەوە بابەتەکە لە گرفتەکانی وەسواسی و دڵەڕاوکێ دەربچێت.

“ژیانی باش پرۆسەیەکە نەک ساتێک. ئەزموونکردنە نەک شوێنی مەبەست”

کارل ڕۆجەرس

سەرچاوەکان

  • Rogers, C. R., Stevens, B., Gendlin, E. T., Shlien, J. M., & Van Dusen, W. (1967). Person to person: The problem of being human: A new trend in psychology. Lafayette, CA: Real People Press
  • Rogers, C. R. (1961). On Becoming a person: A psychotherapists view of psychotherapy.Houghton Mifflin
  • Rogers, C. (1959). A theory of therapy, personality and interpersonal relationships as developed in the client-centered framework. In (ed.) S. Koch, Psychology: A study of a science. Vol. 3: Formulations of the person and the social context. New York: McGraw Hill
  • Rogers, C. (1951). Client-centered therapy: Its current practice, implications and theory. London: Constable.
Categories
phsychology

تیۆری گەشەی مەعریفی پیاجێت

تیۆری گەشەی مەعریفی پیاجێت

Piaget’s Theory of Cognitive Development

تیۆری گەشەی مەعریفی لە نووسینی دەروونناسی سویسریی، جین پیاجێت (Jean Piaget)، باس لەوە دەکات کە زیرەکی منداڵان لەگەڵ گەشەکردنیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. گەشەکردنی مەعریفی لە منداڵاندا تەنها پەیوەندی بە بەدەستهێنانی زانیارییەوە نییە، منداڵان پێویستیان بە بنیاتنانی یان پەرەپێدانی مۆدێلێکی دەروونی  لە جیهانی دەوروبەریان هەیە. کارەکانی جین پیاجێت وەک بەردی بناغەی بواری دەروونناسی گەشەسەندن دادەنرێت. لەم بابەتەدا بەدواداچوون بۆ ئەو کاریگەرییانە دەکەین کە کارەکانی لەسەر گەشەسەندنی فیکری منداڵان لە پۆلەکاندا هەیەتی.

لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، پیاجێت لە پەیمانگای بینێت (  the Binet Institute) کار دەکات و ئەرکی سەرەکیی وەرگێڕانی ئەو پرسیارانەی بوو کە بە تاقیکردنەوەی زیرەکی ئینگلیزی نووسراون بۆ زمانی فەرەنسی. ئەو حەزی کرد بزانێت بۆچی منداڵان وەڵامی هەڵە دەدەنەوە بۆ ئەو پرسیارانەی کە پێویستیان بە بیرکردنەوەی لۆژیکی هەیە.

پیاجێت پێی وابوو ئەم وەڵامە هەڵانە جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان بیرکردنەوەی منداڵ و گەورەکاندا ئاشکرا دەکەن. پیاجێت کۆمەڵێک گریمانەی نوێی سەبارەت بە زیرەکی منداڵان پێشنیار کرد:

  • منداڵان جیاواز بیردەکەنەوە و جیهان بە جیاوازتر لە گەورەکان دەبینن.
  • منداڵان فێرخوازی ناچالاک  نین (passive learners)، ئەوان چالاکانە زانیارییەکانیان سەبارەت بە دەوروبەریان بونیاد دەنێن.
  • کاریگەرترین ڕێگە بۆ تێگەیشتن لە بیرکردنەوەکانی منداڵان بریتییە لە بیرکردنەوە لە ڕوانگەی منداڵانەوە.

پیاجێت نەیدەویست منداڵان پێوانە بکات کە چەندە بەباشی دەتوانن ڕێنووسی بکەن، بژمێرن یان کێشەکان چارەسەر بکەن بۆ پشکنینی ئاستی زیرەکییان (I.Q). زیاتر سەرسام بوو بۆ ئەوەی بزانێت چۆن چەمکە بنەڕەتییەکانی وەک خودی بیرۆکەی کات، ژمارە، دادپەروەری، چەندایەتی و هتد… سەریان هەڵداوە.

پیاجێت تێبینی (observation)  و چاوپێکەوتنی کلینیکی (clinical interview) منداڵانی گەورەتری بەکارهێنا کە توانیویانە گفتوگۆ ئەنجام بدەن و لە پرسیارەکان تێبگەن. هەروەها چاودێری کۆنترۆڵکراو (controlled observation) و چاودێری سروشتی (naturalistic observation) سێ منداڵەکەی خۆی بەکارهێنا، دواتر هێڵکارییەکانی گەشەی مەعریفی منداڵانی پەرەپێدا بۆ وەسفکردنی یاداشتنامەکەی.

تیۆری گەشەی مەعریفی پیاجێت لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە منداڵان بە چوار قۆناغی گەشەکردندا تێدەپەڕن، هەریەکەیان تایبەتمەندی و توانای تایبەتی خۆیان هەیە. قۆناغی یەکەم کە قۆناغی ھەست بزوێنی (sensorimotor stage) ، لە لەدایکبوونەوە تا نزیکەی تەمەنی دوو ساڵی ڕوودەدات، بە تێگەیشتنی منداڵ لە جیهان لە ڕێگەی ئەزموونە هەستەوەرییەکانەوە و کردارە جووڵاوەکانەوە تایبەتمەندە. قۆناغی دووەم، قۆناغی پێش  کارایی (preoperational stage) ، لە دەوروبەری تەمەنی دوو بۆ حەوت ساڵیدا ڕوودەدات، بە توانای منداڵ بۆ بەکارهێنانی هێماکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی تەنەکان و ڕووداوەکان تایبەتمەندە. قۆناغی سێیەم، قۆناغی کارایی کۆنکرێتی (concrete operational stage)، لە دەوروبەری تەمەنی حەوت بۆ دوانزە ساڵیدا ڕوودەدات و بە توانای منداڵ بۆ بیرکردنەوەی لۆژیکی لەبارەی شت و ڕووداوە کۆنکرێتییەکانەوە ( مەبەست لە وشەی کۆنکرێتی، واتە ئەو چەمک و دەستەواژانەی کە زیاتر وێنانەکراو و ئەقڵانین) تایبەتمەندە. لە کۆتاییدا، قۆناغی چوارەم، قۆناغی کارایی فەرمی (formal operational stage) ، لە دەوروبەری دوانزە ساڵییەوە ڕوودەدات و بە توانای بیرکردنەوەی وێنانەکراو (abstract) و ئەقڵکاری گریمانەیی منداڵ تایبەتمەندە.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

جین پیاجێت کێ بوو؟

لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری نیوشاتێل لە سویسرا لەدایک بووە. دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی چووە خوێندنی پزیشکی بەڵام زۆری نەخایاند ڕێڕەوی خۆی گۆڕی بۆ فەلسەفە و کۆمەڵناسی. لە جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک پزیشکی سوپا کاری کردووە. کاتێک شەڕ کۆتایی هات، دەستی کرد بە خوێندنی یاسا و پاشان دووبارە گەڕایەوە بۆ فەلسەفە و کۆمەڵناسی. لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی “زانستی بۆماوەیی” بڵاوکردەوە کە ستایشی ڕەخنەگرانەی زۆری لێکرا. ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە دەروونناسە پێشەنگەکانی سەردەمی خۆی. کۆمەڵەی جین پیاجێت (Jean Piaget Society) بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.

توێژینەوەکانی زیاتر لە بواری گەشەکردنی منداڵ، لۆژیک، بیرکاری، زمانەوانی، زانستە کۆمەڵایەتییەکان و پەروەردە بووە.

بەرهەمە سەرەکییەکانی بریتین لە “لۆژیک”، “ئەقڵ و بڕیاردان” و “بونیادگەرایی”. کارەکانی جین پیاجێت گرنگن چونکە تێڕوانینێکمان پێدەدەن سەبارەت بە پرۆسە مەعریفییەکان (cognitive processes) لە کاتی منداڵیدا. یارمەتی مامۆستایان دەدات بۆ ئەوەی بزانن چی پێویستە و کەی فێر بکرێت (منداڵ). لەم بەشەی خوارەوەدا هەندێک لە بیرۆکە سەرەکییەکانی پشت تیۆرییەکانی پیاجێت دەکۆڵینەوە.

پیاجێت کاریگەری لەسەر بواری دەروونناسی گەشەسەندن (developmental psychology) هەبوو، چونکە نیشانیدا کە فێربوون لە ڕێگەی قۆناغەکانەوە ڕوودەدات نەک تەنها بە یەکجار بەدەستبهێنرێت. هەر کەسێک بەدوای پیشەیەکدا بگەڕێت لە دەروونناسی منداڵاندا، بێ گومان ڕووبەڕووی کارە نایابەکانی جین پیاجێت دەبێتەوە. هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا کەوتوەتە بەر هەندێک ڕەخنە بەڵام گرنگی بەشداریکردنی لە دەروونناسی گەشەسەندندا نکۆڵی لێناکرێت.

  • یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە لێکۆڵینەوەی لە گەشەی منداڵان کردووە و ئەو تیۆریەی پەرەپێداوە کە منداڵ لە ڕێگەی قۆناغەکانەوە گەشە دەکەن.
  • هەروەها لێکۆڵینەوەی کردووە کە منداڵان چۆن فێر دەبن. بۆی دەرکەوتووە کە بە ئەنجامدانی کار و چالاکییەکان منداڵان فێر دەبن، نەک تەنها گوێگرتن یان خوێندنەوە.
  • هەروەها بۆی دەرکەوت کە منداڵان شێوازی فێربوونی تایبەت بە خۆیان هەیە و هەمیشە هەمان یاساکانی پێگەیشتووەکان پەیڕەو ناکەن.
  • هەروەها پێی وابوو کە پێویستە ڕێگە بە منداڵان بدرێت هەڵە بکەن و لەسەر هەڵەکردنیان نابێت سزا بدرێن.

قۆناغەکانی گەشەکردنی مەعریفی

بە گوێرەی جین پیاجێت، قۆناغەکانی گەشەکردن لە ڕێگەی کارلێکی نێوان توانا سروشتییەکان (natural capacities) و ڕووداوە ژینگەییەکانەوە (environmental happenings) ڕوودەدەن و منداڵان زنجیرەیەک قۆناغ ئەزموون دەکەن. زنجیرەیی ئەم قۆناغانە لە تەواوی کولتوورەکاندا وەک خۆی دەمێنێتەوە. هەر منداڵێک لە ژیاندا بە هەمان قۆناغەکانی گەشەکردنی مەعریفیدا تێدەپەڕێت بەڵام بە ڕێژەیەکی جیاواز. ئەمانەی خوارەوە قۆناغەکانی گەشەسەندنی فیکری پیاجێت ڕوون دەکەنەوە.

قۆناغی ھەست بزوێنی  – لە لەدایکبوونەوە تا ١٨-٢٤ مانگ

کۆرپەکان کردار و هەستەکانیان بەکاردەهێنن بۆ گەڕان و فێربوون لە ژینگەی دەوروبەریان.

لەم قۆناغەدا منداڵان پەرە بە هەمیشەیی شتەکان (object permanence) دەدەن، واتە تێدەگەن کە شتەکان بەردەوامن لە بوون تەنانەت کاتێک کە ناتوانن بیبینن. ئەمە بڕگەیەکی گرنگە لە گەشەکردنی مەعریفیدا چونکە بوار بە منداڵان دەدات دەست بکەن بە شێوەگرتنی جیهانی دەوروبەریان. لەگەڵ پێشکەوتنیان لەم قۆناغەدا، منداڵەکان بەردەوام دەبن لە بونیادنانی ئەم بناغەیەی مەعریفییە، لە کۆتاییدا پەرە بە توانا مەعریفییە ئاڵۆزترەکان دەدەن.

توانا مەعریفییە جۆراوجۆرەکان لەم قۆناغەدا گەشە دەکەن کە بە شێوەیەکی سەرەکی یاری نوێنەرایەتی (Representational play)، هەمیشەیی شتەکان (object permanence)، لاساییکردنەوەی دوورخراو (delayed imitation)  و خۆناسینەوە (self-recognition) لەخۆدەگردن ( ڕوونکردنەوەی ئەم چەمکانە لێرەدا بابەتەکە زۆر درێژتر دەکاتەوە).

لەم قۆناغەدا کۆرپەلە تەنها لە ئێستادا دەژی. هیچ شتێکیان نییە کە پەیوەندی بەم جیهانەوە هەبێت کە لە یادەوەرییاندا هەڵگیرابێت. لە تەمەنی ٨ مانگیدا کۆرپەلە لە هەمیشەیی شتە جیاوازەکان (different objects’ permanence) تێدەگات و کاتێک ئامادە نەبوون، بەدوایاندا دەگەڕێت.

لە کۆتایی ئەم قۆناغە، ئەرکی هێمایی گشتی (general symbolic function ) ی کۆرپەلە دەست دەکات بە دەرکەوتن و دەتوانن دوو شت بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لە پێناو یەکتردا بوەستن. بۆ نموونە منداڵێک دەتوانێت میکانۆیەکی یاری بەکاربهێنێت وەک پەرداخێک و وا خۆی نیشان بدات کە ئاوی لێ دەخواتەوە. لەم سیناریۆیەدا منداڵ تێدەگات کە بلۆکەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی ڕەمزی لە جێگەی جامەکە بەکاربهێنێت، هەرچەندە هەمان شتیش نین. زمان کاتێک دەست دەکات بە دەرکەوتن، منداڵەکان تێدەگەن کە  دەتوانن وشە بەکاربهێنن بۆ دەبڕینی  هەست و تەنەکان. هەروەها منداڵ دەست دەکات بە هەڵگرتنی ئەو زانیاریانەی کە لەبارەی جیهانەوە دەیزانێت و ناوی لێدەنێت و بەبیر خۆی دەهێنێتەوە.

قۆناغی پێش کارایی (بیرکردنەوەی هێمادار) –  ٢ بۆ ٧ ساڵ

قۆناغی پێش کارایی قۆناغێکی چارەنووس سازە لە گەشەکردنی مەعریفی منداڵان. لەم قۆناغەدا بیرکردنەوەی منداڵان هێشتا لۆژیکیی نییە و لەگەڵ چەمکەکانی وەک هۆکار و کاریگەریدا (cause and effect) ململانێ دەکەن. هەروەها بەزەحمەت لە تێڕوانینی کەسانی دیکە تێدەگەن، هەر ئەمەشە وایکردووە بیرکردنەوەکانیان خۆسەنتەرانە بێت. سەرەڕای ئەوەش، بیرکردنەوەکانیان لەسەر بنەمای ئیلهام ( مەبەستمان لە ئیلهام ئەوەیە کە درککردنی بە شتەکان ڕاستەوخۆ بە تێگەیشتن و هەستەکانی خۆیەتی نەک بنەمایەکی ئەقڵی) دامەزراوە نەک لۆژیک، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵە لە بڕیاردانەکان. سەرەڕای ئەم سنورداریانەی، منداڵانی قۆناغی پێش کارایی هێشتا توانای گەشەکردن و فێربوونی باوەڕپێنەکراویان هەیە. بۆ دایک و باوک و پەروەردەکاران گرنگە کە پشتگیری و ڕێنماییان پێبدەن کە پێویستیانە بۆ گەشەکردن.

منداڵان توانای دونیابینی دەورووبەریان لە ناوخۆیاندا لە ڕێگەی وێنە و زمانەوە بەدەست دەهێنن. هەروەها بە شێوەیەکی هێمایی (symbolically) بیر لە شتەکان دەکەنەوە. توانای ئەوەیان هەیە شتێک، بۆ نموونە شتێک یان وشەیەک، بۆ شتێکی دیکە بەکاربهێنن کە جیاوازە لە ئەوەی خۆی ( هەروەک نمونەی میکانۆکە بۆ خواردنەوەی ئاو) بەڵام لە ئاستێکی باشتر لە قۆناغی پێشووتر.

منداڵ زیاتر بیر لەوە دەکاتەوە کە جیهان چۆن دەردەکەوێت نەک خودی خۆی چۆنە. لە قۆناغی پێش کاراییدا، منداڵان چارەسەرکردنی کێشەکان یان بیرکردنەوەی لۆژیکی ناکەن. هەروەها لەم تەمەنەدا گیانکیەتی (animism) نیشان دەدات، واتە وا دەزانن کە یاری و شتە نازیندووەکانی تر هەستیان هەیە و وەک مرۆڤێک دەژین.

منداڵانی ساوا لە تەمەنی ٢ ساڵیدا دەتوانن پرۆسەی بیرکردنەوەی خۆیان لە جیهانی فیزیکی جیابکەنەوە. بەڵام، هێشتا ناتوانن پەرە بە تواناکانی بیرکردنەوەی کرداری یان لۆژیکی قۆناغەکانی دواتر بدەن.

بیرکردنەوەکانیان هێشتا ئیگۆسەنتەرییە ( Egocentric: ئاماژەیە بۆ ڕوانگەیەکی مەعریفی یان بیرکردنەوەیەک کە تێیدا تاک بە پلەی یەکەم لە ڕوانگەی خۆیەوە جیهان دەبینێت و لێکدانەوەی بۆ دەکات.ڕەچاوی بیرکردنەوە و تێڕوانینی کەسانی دیکە ناکات) و ھەڵھێنان ( intuitive: ئاماژەیە بۆ توانای سروشتی کەسی بۆ تێگەیشتن یان هەستکردن بە شتەکان بە شێوەیەکی خێرایی و غەریزەیی، زۆرجار بەبێ پشتبەستن بە ئیستدلالێکی هۆشیارانە یان ڕوونکردنەوەیەکی ڕوون).

قۆناغی کۆنکرێتی کارکردن (بیرکردنەوەی لۆژیکی) – ٧ بۆ ١١ ساڵ

لەم قۆناغەدا منداڵان دەست دەکەن بە بیرکردنەوەی لۆژیکی سەبارەت بە ڕووداوەکان. دەست دەکەن بە تێگەیشتن لە چەمکی گفتوگۆکردن. ئەوان لەوە تێدەگەن، تەنانەت ئەگەر شتەکان لە ڕواڵەتدا بگۆڕدرێن بەڵام هەندێک تایبەتمەندی هێشتا وەک خۆیان دەمێننەوە. منداڵان لەم قۆناغەدا دەتوانن لە ڕووی دەروونییەوە شتەکان پێچەوانە بکەنەوە. دەست دەکەن بە بیرکردنەوە  و درککردن لە هەست و بیرکردنەوەی کەسانی تر، هەروەها کەمتر ئیگۆسەنتەر دەبن.

بە بڕوای پیاجێت، ئەم قۆناغە خاڵی وەرچەرخانێکی گەورەیە لە گەشەکردنی مەعریفی منداڵدا، چونکە خاڵی دەستپێکی بیرکردنەوەی لۆژیکی دیاری دەکات.

تایبەتمەندییەکی دیکەی سەرەکی ئەم قۆناغە بریتییە لە پەرەپێدانی ئیستدلالکردنی بەڵگەھێنانی (deductive reasoning). منداڵان لەم قۆناغەدا دەتوانن سوود لە لۆژیک وەربگرن بۆ گەیشتن بە  دەرەنجام و چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەوان توانای ئەوەیان هەیە لەوە تێبگەن کە ئەگەر A یەکسان بێت بە B و B یەکسان بێت بە C، ئەوا A دەبێت یەکسان بێت بە C. ئەم جۆرە لە ئەقڵکاری، بواریان پێدەدات لە چەمک و بیرۆکە ئاڵۆزترەکان تێبگەن، ئەمەش بۆ سەرکەوتن لە ژیانی ئەکادیمی و کەسی خۆیاندا ڕێکدەخات.

منداڵان لەم قۆناغەدا ڕەنگە تووشی سەرلێشێواوی بن یان هەڵە بکەن کاتێک داوایان لێدەکرێت ئەقڵکاری بکەن سەبارەت بە کێشە گریمانەیی یان وێنانەکراوەکان (hypothetical or abstract problems). بەڵام بیرکردنەوەی لۆژیکی تەنها لەو کاتەدا بەکاردەهێنن کە منداڵان داوای ئەقڵکاری بکەن سەبارەت بە چارەسەری کێشەیەک یان بابەتێکی گریمانەیی

کێن ئەوانەی کەوا سود لەکۆرسی NLP دەبینن؟

هاوسەرە ئازیزەکان.

ڕاوێژکاران. 

ئەوانەی ئەیانەوێ ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری بژین.

ئەیانەوێ کێشە لێیان بە دوربێت.

ئەیانەوێ کەسێکی دروست بۆ هاوبەشی ژیانی خۆیان هەڵبژێرن.

کەسێ بیەوێت خۆشحاڵی میوانی ماڵەکەی بێت.

.

قۆناغی فەرمی کارایی (درککردنی هێما) – تەمەنی ١٢ ساڵ و سەرووتر

لەم قۆناغەدا تاکەکان کارایی و ئەقڵکاری لەسەر شتەکان ئەنجام دەدەن و ئەقڵکاری لەسەر بیرۆکەکان ئەنجام دەدەن. لەم قۆناغەدا هەرزەکاران دەتوانن لە چەمکە وێنانەکراوەکان (abstract concepts)  تێبگەن.

لە قۆناغەدا، منداڵان دەست دەکەن بە پەرەپێدانی توانای بیرکردنەوەی وینانەکراو و بەکارهێنانی ئیستدلالکردنی هێمادار (symbolic reasoning). ئەمەش واتە دەتوانن لە دەرەوەی تەن و چەمکە ڕەق و فیزیکیەکان بیربکەنەوە و دەست بکەن بە تێگەیشتن لە بیرۆکەی ئاڵۆزتر و وێنانەکراوتر. دەتوانن کێشە گریمانەییەکان (hypothetical problems)  چارەسەر بکەن، هەروەها لێکچوون (Analogies: بریتین لە بەراوردکردن کە تیشک دەخەنە سەر لێکچوون یان پەیوەندی نێوان دوو شت یان بیرۆکەی جیاواز بۆ یارمەتیدانی تێگەیشتن یان ڕوونکردنەوەی ئەو دوو شتە) و چەمکە وێنانەکراوەکانی دیکە تێبگەن. ئەم قۆناغە بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان تەمەنی ١١ بۆ ١٦ ساڵیدا ڕوودەدات، بەڵام دەتوانێت جیاواز بێت بەپێی گەشەی تاکەکەسی منداڵەکە.

هەرزەکاران توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵ کێشە گریمانەییەکاندا هەیە بە چەندین دەرئەنجامی ئەگەری. ئەم قۆناغە ڕێگە بە سەرهەڵدانی ئیستدلالکردنی زانستی (scientific reasoning) دەدات، هەروەها داڕشتنی گریمانە و تیۆرییە وێنانەکراوەکان بەپێی پێویست و هەرکاتێک پێویست بێت.

تیۆری گەشەپێدانی مەعریفی پیاجێت هیچ بانگەشەیەکی سەبارەت بە هیچ تەمەنێکی دیاریکراو نەکردووە کە پەیوەندی بە هیچ کام لە قۆناغە تایبەتەکانەوە هەبێت، بەڵام وەسفەکەی ئاماژەیەکە بۆ ئەو تەمەنەی کە منداڵێکی ئاسایی دەگاتە قۆناغێکی دیاریکراو.

چەمکە سەرەکییەکانی پەیوەست بە تیۆری سکیمای پیاجێت

سکیما (Schemas)

ئاماژە بە هەردوو جوڵە جەستەیی و دەروونییەکان دەکات کە لە زانین و تێگەیشتندا بەشدارن. سکیما نوێنەرایەتی ئەو پۆلێنانەی زانین دەکەن کە یارمەتی مرۆڤەکان دەدەن بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوە لە جیهان. دەتوانرێت سکیمایەکی ئێستا، ئاڵۆزتر بونیاد بنرێت. لە زۆر ڕووەوە ئەمە سروشتی فێربوون و فێرکردنە. لە زۆر ڕووەوە توانای ئێمە بۆ بنیاتنانی لەسەر سکیماکان لایەنێکی بنەڕەتی زیرەکییە. ئەمە دەتوانێت ئەو شوێنە بێت کە میتاکۆگنیشن ( Metacognition : ئاماژەیە بۆ توانای بیرکردنەوە و هەبوونی هۆشیاری تاک لە پرۆسەکانی بیرکردنەوەی خۆی) ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت. لەوانەیە منداڵێک سکیمایەکی هەبێت سەبارەت بە پشیلە. بۆ نموونە: ئەگەر تاکە ئەزموونی لەگەڵ پشیلە بچووکەکاندا بووبێت، لەوانەیە منداڵەکە باوەڕی بەوە هەبێت کە هەموو پشیلەکان بچووکن. ئەگەر ئەم منداڵە تووشی پشیلەیەکی گەورە ببێت، ئەوا ئەم زانیارییە نوێیەی وەرگرتووە، گۆڕانکاری لە سکیما کۆنەکەدا دەکرد بۆ ئەوەی ئەم زانیارییە نوێیە لەخۆبگرێت.

خۆگونجاندن (Adaptation)

خۆگونجاندن جۆرێکە لە سکیما کە ڕوونی دەکاتەوە کە مرۆڤەکان چۆن لە زانیاری نوێ تێدەگەن و فێری دەبن. بەپێی تیۆری پیاجێت، دوو ڕێگە هەیە کە گونجین دەتوانێت ڕووبدات.

  • خۆگونجیندن لە ڕێگەی (Assimilation)  – کاتێک زانیاری نوێ لە جیهانی دەرەوە وەرگیرا و دەخرێتە ناو سکیمایەکی پێشتر هەبوو. ئەم پرۆسەیە وا بیردەکرێتەوە کە کەسی یان بابەتی (subjective)  بێت، چونکە مرۆڤەکان مەیلیان هەیە دەستکاری زانیارییەکان یان ئەزموونەکانیان بکەن کە دەبێ لەگەڵ بیروباوەڕەکانی پێشوویاندا بگونجێت. لە نموونەی سکیماکەدا، بینینی پشیلە و ناونانی بە “پشیلە” نموونەی (Assimilation)  ی ئاژەڵێکە لە سکیمای پشیلەی منداڵەکەدا.
  • خۆگونجاندن لە ڕێگەی جێگیربوون (Accommodation)

جێگیربوون کاتێک ڕوودەدات کە کەسەکان زانیارییە نوێیەکان پرۆسێس دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ زانیارییە نوێیەکاندا بگونجێت. لە جێگیربووندا، مرۆڤەکان بیرۆکە یان سکیما هەبووەکانیان دەگۆڕن، بەهۆی ئەزموونێکی نوێ یان زانیاری نوێ. ئەم پرۆسانە ڕەنگە ببنە هۆی پەرەپێدانی سکیما نوێیەکان.

هاوسەنگی (Equilibration)

بە گوێرەی پیاجێت، هەر منداڵێک هەوڵدەدات هاوسەنگییەک لە نێوان (Assimilation) و (Accommodation) دروست بکات، ئەمەش تەنها بە جێبەجێکردنی میکانیزمێک کە پێی دەوترێت هاوسەنگکردن دەکرێت. لەگەڵ گەشەکردنی منداڵان لە هەر قۆناغێکی گەشەکردنی مەعریفیدا، دەبێت هاوسەنگییەک لە نێوان بەکارهێنانی زانیاری ڕابردوو (Assimilation) و گۆڕینی هەڵوێست بۆ بەدەستهێنانی زانیاری نوێ (Accommodation) ڕابگیرێت. هاوسەنگی یارمەتی دەدات و نیشان دەدات کە چۆن منداڵان دەبێت لە قۆناغێکی بیرکردنەوەوە بچنە قۆناغی داهاتوو.

کاریگەرییە پەروەردەییەکانی تیۆری گەشەپێدانی مەعریفی پیاجێت

هەرچەندە، توێژەرانی دواتر نیشانیان داوە کە چۆن تیۆری پیاجێت بۆ فێربوون و فێرکردن کارپێکراوە بەڵام پیاجێت (1952) بە ڕوونی تیۆرەکەی بە فێربوونەوە نابەستێتەوە.

پیاجێت زۆر کاریگەر بوو لە دروستکردنی پراکتیکەکانی وانەوتنەوە و سیاسەتی پەروەردەیی. بۆ نموونە, لە ساڵی ١٩٦٦ پێداچوونەوەی خوێندنی سەرەتایی لەلایەن حکومەتی بەریتانیا لەسەر بنەمای تیۆری پیاجێت بوو. ئەو چەمکەی کە منداڵان باشترین فێر دەبن لە ڕێگەی گەڕان و ئەنجامدانی چالاکانە,  وەک ناوەندی گۆڕینی مەنهەجی قوتابخانەی سەرەتایی سەیر دەکرا.

پیاجێت پێی وایە کە منداڵان نابێت فێری هەندێک چەمک بکرێن تا دەگەنە قۆناغی گەشەکردنی مەعریفی گونجاو. هەروەها، (Assimilation) و (Accommodation) تەنها پێویستی فێرخوازێکی چالاکە، چونکە کارامەییەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان تەنها لەڕێگەی دۆزینەوە کەسەکان فێردەبن نەک لە ڕێگەی فێرکردنەوە. فێربوون لە ناو پۆلەکاندا دەبێت خوێندکار سەنتەر (student-center) بێت و لە ڕێگەی گەڕان و دۆزینەوەی چالاکانەوە ئەنجام بدرێت. ڕۆڵی سەرەکی ڕاهێنەر یاخود ماموستا ئاسانکارییە بۆ فێربوون، نەک فێرکردنی ڕاستەوخۆ (واتە خۆی بابەتەکان فێری خوێندکارەکان بکات. لێرەوە مامۆستایان پێویستە دڵنیابن لەم لایەنە کرداریانە ڕەچاو بکەن  لە ناو پۆلدا:

  • زیاتر گرنگی بە پرۆسەی فێربوون بدە، نەک سەرنجت لەسەر تەواوکردنی بابەتەکە بێت.
  • فێربوونی چالاک بەکاربهێنە کە بریتییە لە بنیاتنانەوەی یان دۆزینەوەی “ڕاستییەکان” (دەتوانیت بۆ ئەم بابەتە سوود لە خولی فێربوونی چالاک ببینیت کە بە خۆشحاڵییەوە لە ئاوات ئەکادیمی بەردەستە)
  • سوود لە چالاکییە تاکەکەسی و هاوبەشەکان وەربگرە بۆ ئەوەی منداڵەکان لە یەکتر فێرببن.
  • ئەو دۆخانە بخوڵقێنن کە کێشەی بەسوود پێشکەش بکەن، و ناهاوسەنگی لە منداڵاندا پەرەپێبدەن ( بەو مانایەی کە  کاریان پێ بدرێت و لە بازنەی ئارامی خۆیان دەربچن، هەروەها بابەتەکە پێویستی چالاکی تاک هەبێت لە پڕۆسەکەدا).
  • ئاستی گەشەی منداڵەکان هەڵبسەنگێنە تا بتوانرێت ئەرکی گونجاویان پێبدرێت.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

Categories
phsychology

Ambiguity Effect-لایەنگیری ناڕوونی

Ambiguity Effect-لایەنگیری ناڕوونی

  • بۆچی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بۆ خولی هاوینە هەوڵدەدەن بچنە لای ماموستا ناسراوەکان؟
  • بۆچی لە خواردنگەکان خواردنی دووبارە داوا دەکەین لە بری ئەوەی خواردنی نوێ تاقیبکەینەوە؟
  • بۆچی ئێمە ئەو بژاردانەمان پێ باشترە کە بۆ ئێمە ناسراون؟

لایەنگیری ناڕوونی وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە…

ئامادەکرد: یاد مەجید

لایەنگیری ناڕوونی چییە؟

لایەنگیری ناڕوونی لایەنگیرییەکی مەعریفییە کە باس لەوە دەکات کە ئێمە خۆمان دەپارێزین لەو بژاردانەی کە پێمان وایە ناڕوونن یان زانیاریی تەواویان لەسەر نازانین. ئێمە حەز بە هەستی نادڵنیایی ناکەین، هەربۆیە زیاتر مەیلمان بۆ ئەو بژاردانە و ئەگەرانە هەیە کە هەستێکی دڵنیایی و ناسراویمان پێیان هەیە.

لە کوێدا ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

کاتێک خوێندکارێکی پۆلی ١٢ دەیەوێت بەشداری خوولی هاوینە بکات لە یەکێک لە پەیمانگاکانی شارەکەی خۆی، لە کاتی گەڕان بۆ ماموستا جیاوازەکان لە بابەتە جیاوازەکاندا، سەرنجدەدات هەندێک ماموستا زۆر ناسراون و خەڵکی لە بڵاوکراوەکانی ئەو ماموستایانەدا شوێنکەوتوویان زۆرە، لە هەمان کاتدا هەندێک ماموستای دیکە دەبینێت هێندە ناسراو نین و شوێنکەوتوویان کەمە. لێرەدا خوێندکارەکە دەکەوێتە نێوان چەندین بژاردەی جیاوازەوە. زۆرینەی کات خوێندکارەکە لایەنگیری بۆ ئەو ماموستایانە بۆ دروست دەبێت کە شوێنکەوتوویان زۆرە، هەروەها خۆیان لەو ماموستایانە دەپارێزن کە شوێنکەوتوویان کەمە، ئەمەش بۆ خۆلادان لە مەترسی ئەوەی کە زۆر ناسراو نین و دەکرێ ماموستایانێکی باش نەبن، وە پێی وایە ئەو ماموستایانەی شوێنکەوتووی زۆرە ماموستایانێکی باشن و هەستێکی دڵنیایی پێدەدات. لە کاتێکدا ساڵانە چەندین خوێندکار دەبینین لای ماموستا ناسراوەکان خول وەردەگرن و ئەنجامێکی خوازراو بەدەست ناهێنن و خوێندکاری دیکەش لای ماموستایەکی ئاسایی خۆیان وانە دەخوێنن و نمرەی بەرزیش بەدەست دەهێنن. ئەم نمونەیە، نمونەیەکی سادەیە لەسەر  لایەنگیری ناڕوونی کە لادانێکی مەعریفییە.

نمونەیەکی دیکە، کاتێک دەچینە خواردنگەیەکەوە، زۆرینەی کات ئەو خواردنانە هەڵدەبژێرینەوە کە پێشتر خواردوومانە یاخود لەلایەن کەسانی دیکەوە هەڵبژێردراون، ئەمەش بۆ خۆلادان لە ناڕوونی ئەو خواردنانەی کە نازانین تامیان چۆنە.

کاریگەری سیستەماتیکی

لایەنگیری ناڕوونی کاریگەرییەکی بەرفراوانی هەیە. دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنە بچووکەکان هەبێت کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەیکەین، لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر بڕیاردان هەیە لە ئاستێکی زۆر گەورەتردا. دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی دامەزراوەکان وەک قوتابخانە، کۆمپانیا، حکومەتەکان پابەند بن بە سیستەمێکی شکستخواردوو، لەجێگەی ئەوەی سیاسەت یان بەرنامەی نوێ بخەنە ڕوو کە ئەگەری باشتربوونی هەبێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیەکە هەرچەندە ئەم گۆڕانکاریانە دەتوانن سیستەمەکە باشتر بکەن، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە شتەکان بەلاڕێدا نەچن و لە کۆتاییدا شتەکان خراپتر نەبن لەوەی کە دەستیان پێکردووە. تەنانەت ئەگەر سیستەمی ئێستاش گونجاو نەبێت، بە پابەندبوون پێوەی هەست بە سەلامەتی دەکرێ لە جێگەی  ئەنجامدانی گۆڕانکاری، چونکە ڕێڕەوەکەی پێشبینی دەکرێت.

بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

ئەمەش هەر وەک هەر لایەنگیرییەکی دیکە چەندین تیۆریای لە پشتەوە هەیە کە بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات. یەکێک لەوانە، بڕیاردان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە لەسەر ئەو بژاردانەی کە دڵنیاییمان پێدەدەن، وا دەکات بە ماندووبونێکی کەمتر و کاتێکی خێراتر بگەینە دەرئەنجامی خوازراو، هەروەها بەهۆی ئەزموون و ئاشناییمان بەو بڕیارە، دەتوانین خێراتر و ئاسانتر چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین کە لەو ڕێیەدا دێتە ڕێمان.

بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

ئەمەش هەر وەک هەر لایەنگیرییەکی دیکە چەندین تیۆریای لە پشتەوە هەیە کە بۆچی ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات. یەکێک لەوانە، بڕیاردان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە لەسەر ئەو بژاردانەی کە دڵنیاییمان پێدەدەن، وا دەکات بە ماندووبونێکی کەمتر و کاتێکی خێراتر بگەینە دەرئەنجامی خوازراو، هەروەها بەهۆی ئەزموون و ئاشناییمان بەو بڕیارە، دەتوانین خێراتر و ئاسانتر چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین کە لەو ڕێیەدا دێتە ڕێمان

هەموو سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانجێک

پێویستی بە ماندووبوون و هەوڵدانەبۆ ئەوەی هەوڵ و ماندووبونەکانت بە فیڕۆ نەچێتگرنگە کار لەسەرمێشک و یادگەت بکەیت و تەرکیزت بەهێز بکەیچوونکە هەمووان دەزانین ناوەندی بڕیاردان و هۆکاری سەرکەوتنمان مێشک و یادگەمانەلەبەرئەوە بەشداری

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا

کاریگەری هەست و سۆز لەسەر  ئەم لایەنگیرییە

کە لایەنگیری ناڕوونی دەرئەنجامی هەست و سۆزاوییە کە بۆ ئاسانکاری بڕیاردان بەکاردێت. وەکو هەر هەست و سۆزێکی تر، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەخێرایی کاردەکات. ئەم ستراتیژە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بێ ماندووبوون ڕوودەدات، و دەتوانێت یارمەتیت بدات بە خێرایی بگەیتە ئەنجامێک. زۆرکات ئەم بڕیارە خێرا و سۆزاوییانە دەرئەنجامی خوازراومان پێدەدەن بەو جۆرەی کە چاوەڕوانی دەکەین، بەڵام بە بەکارهێنانیان، مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە بگەینە دەرئەنجامێک کە نادروست بێت یان زانیاری هەڵە بێت، چونکە شکست دەهێنین لە بەکارهێنانی لۆژیک و عەقڵ.

جیاوازی لایەنگیری ناڕوونی و لایەنگیری مەترسی

لایەنگیری لە ناڕوونی و لایەنگیری مەترسی دوو ڕەفتاری جیاوازن. گرنگە جیاوازی لە نێوانیاندا بکرێت بۆ ئەوەی بە وردی لە چەمکی لایەنگیری ناڕوونی تێبگەین.

هەردووکیان بەوە جیادەکرێنەوە کە تاک تا چەند زانیاری هەیە لەسەر بڕیارەکەی. لایەنگیری ناڕوونی کاتێک ڕوودەدات کە ئەگەری دەرئەنجامێکی دیاریکراو تەنها بۆ یەکێک لە بژاردە بەردەستەکان بزانین، لە کاتێکدا لایەنگیری مەترسی کاتێک ڕوودەدات کە هەموو ئەگەرەکان بزانین و بەرەو ئەو بژاردەیە بچین کە پاداشتێکی بچووکترە بەڵام ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە. لە هەردوو حاڵەتەکەدا، حەز نەکردنمان لە هەڵبژاردنی ئەو بژاردانەی کە بە مەترسیدار دەزانین، دەتوانێت توانای بڕیاردانی بژاردە نوێیە باشەکان سنووردار بکات.

لایەنگیری مەترسی لەو بارودۆخانەدا ڕوودەدات کە ئەگەری بژاردە جیاوازەکان و دەرئەنجامە جیاوازەکان زانراون بۆمان، لەم حاڵەتانەدا ئەو بژاردانە هەڵدەبژێرین کە لە مەترسی دوورمان دەخەنەوە ئەوانیش بژاردە بچوکەکانن، لەبەر ئەوەی ئەگەری سەرکەوتنیان زیاترە و و ئەگەری زەرەرمەندیان کەمترە لەچاو بژاردە گەورەکان.

 لایەنگیری دوورکەوتنەوە پەیوەستە بە چەندین تایبەتمەندی جیاوازەوە، وەک ئاستی زیرەکی و ئاستی بەرزی ویستی تاک، لایەنگیری ناڕوونی بە هیچ پێوەرێکی دەروونی پێشبینی ناکرێت.

لەو بارودۆخانەدا کە ناڕوونی کەمترینە لە نێوان بژاردەکان، پیاوان بەگشتی زیاتر لایەنگیری ناڕوونی نیشان دەدەن لە بەرامبەر ژنان. بەڵام لەگەڵ زیاتر ناڕوونبوونی دۆخەکە، ئەم جیاوازییە ڕەگەزییە دەست دەکات بە نەمان و ژن و پیاو دەست دەکەن بە نیشاندانی ئاستی هاوشێوەیی لە لایەنگیری ناڕوونی.

بۆچی ئەم بابەتە گرنگە؟

وەک هەر لایەنگیرییەکی دیکەی مەعریفی، لایەنگیری ناڕوونی کاریگەری لەسەر جۆر و توانای بڕیارەکانمان دەبێت. هەربۆیە زۆر گرنگە کە لەوە تێبگەین کە لایەنگیری ناڕوونی چۆن کاریگەری لەسەر ئێمە دروست دەکات . لێرەوە، ئێمە دەتوانین ئەو توانایە لە خۆماندا بچێنین کە ئاگامەندیمان زیادبکەین بەوەی کە ئایا ئەم لایەنگیرییە لە کوێدا کاریگەری لەسەر بڕیار  و بیرکردنەوەکانی ئێمە دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بڕیارەکانمان زیاتر ئەقڵانی بێت وەک کاریگەری بوون بە هەست و سۆزەکانمان.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

  • ناسینەوەی لایەنگیرییەکە کە لە کوێدا کاریگەریمان لەسەر دروست دەکات.
  • زیادکردنی ئاگاییمان  و زاڵبوون بەسەر هەست و سۆزەکانماندا کاتێک دەکەوینە بارودۆخێکی فرە بژاردەوە.
  • پێدانی کات بەخۆمان لە کاتی بڕیارەکاندا: هەمیشە بڕیارە خێرا و کەم ماندووهێنەرەکان لە بژاردەی مەیلی زەینی ئێمەن، هەربۆیە پێویستە ڕاهێنان لەسەر ئەوە بکەین کە کات بدەینە خۆمان و بیربکەینەوە بە شێوەیەکی ئاگامەندانە سەبارەت بە بڕیارەکانمان.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

سەرچاوەکان

  • Frisch, D., & Baron, J. (1988). Ambiguity and rationality. Journal of Behavioral Decision Making1(3), 149157. https://doi.org/10.1002/bdm.3960010303
  • Borghans, L, Golsteyn, B.H.H.,Heckman, J.J., and Meijers, H. (2009). GENDER DIFFERENCES IN RISK AVERSION AND AMBIGUITY AVERSION. Journal of the European Economic Association. 7(2-3), 649-658.
  • The Decision Lab. Ambiguity Effect. The Decision Lab, thedecisionlab.com/biases/ambiguity-effect.
Categories
phsychology

یادەوەری و جۆرەکانی

یادەوەری و جۆرەکانی

ئامادەکردن: یاد مەجید

یادەوەری و جۆرەکانی

لە یادەوەری مرۆڤدا،  چەندین بیردۆزی جۆراوجۆر هەیە کە جۆرەکانی یادەوەری پۆلێن دەکەن. زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کە لانی کەم بەگشتی چوار جۆری یادەوەری:

یادەوەری هەنووکەیی

یادەوەری ماوە کورت

یادەوەری کارا

یادەوەری ماوە درێژ

یادەوەری ماوە درێژی ڕاستەوخۆ

یادەوەریی زنجیرەیی

یادەوەری مانادار

یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆ

یادەوەری خودکار

یادەوەری مەرجدار

ئایا یادەوەری توانای بێ سنوورە؟

دەکرێت کەسێک یادوەرییەکی فۆتۆگرافی هەبێت؟

بەپێی ئەم تێروانینە، یادەوەری دەست پێدەکات بە یادەوەری هەستی (هەنوکەیی) دواتر بۆ یادەوەری ماوە  کورت و دواتریش بۆ یادەوەری ماوە درێژ.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە زانایانی دیکە یادەوەریان بە شێوازێکی وردتر پۆلێن کردووە.

یادەوەری هەنووکەیی

یادەوەری هەنوکەیی زانیارییەکان بە شێوەیەکی هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ ماوەیەکی زۆر کورت، عادەتەن لە چرکەیەک یان کەمتر دەخایەنێت. دەستپێکی پڕۆسەی یادەوەری لەم جۆری یادەوەرییەوە دەستپێدەکات.

گەر کەسەکە دوای ئەوەی یادەوەری هەنووکەیی چالاک بوو بە زانیارییەک لە هەمان کاتدا سەرنجی دا بە زانیارییەکە، دەکرێت زانیارییەکە لە یادەوەریی هەنووکەییەوە بگوازرێتەوە بۆ یادەوەری ماوە کورت.

ئەو دەنگانەی کە دەیبیستیت کاتێک بەناو بازاڕدا دەڕۆیت یاخود ئەو کەسانەی دەیانبینیت ( بێ ئەوەی سەرنجیان بدەیت) نمونەیەکی باشە بۆ یادەوەری هەنووکەیی

یادەوەری هەنووکەیی هاوکاری تاک دەکات کە هەست بە ژینگەی دەررەکی بکات وەک دیمەنەکان و ڕوناکی و رەنگەکان و دەنگەکان  و هتد…… بۆ ئەوەی ئەزموونیان بکات پێویستە سەرەتا بەم هەنگاوەدا بڕۆن.

کاتێک دەستپێکی یادەوەرییەک کە بە یادەوەری هەنوکەییدا دەڕوات، دەکرێت دواتر بگوازێتەوە بۆ یادەوەری ماوە کورت. بۆ نمونە پاش بۆنکردنی شتێک کە پێشتر ئەو بۆنەت نەکردووە، پاش پرسیارکردن لەوەی کە بۆنی چییە، ئەمە دەکرێت بچیتە یادەوەری ماوە کورت و دواتریش بۆ ماوە درێژ.

لەگەڵ ئەوەشدا یادەوەری هەنووکەیی ماوەکەی زۆر کورتە و مرۆڤەکان زۆر بەخێرایی ئەم جۆرە زانیارییانەی کە لەم قۆناغەدا دەمێننەوە لەبیری دەکەن. بۆ نمونە، کەسێک ناتوانێت ئەو دەنگانەی لە ماوە ٣٠ خولەکی ڕابردوودا بیستوویەتی بەبیرخۆی بهێنێتەوە، مەگەر هۆکارێک وای کردبێت کە بەبیری بهێنێتەوە ئەویش دیارە کە ئاستی یادەوەرییەکەی بەهۆی سەرنجدانەکەوە گۆڕاوە.

یادەوەری ماوە کورت

یادەوەری ماوە کورت بواردەدات بە تاک کە زانیاریگەلێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لای خۆی جێگیر بکات .

ئەم جۆری یادەوەرییە زانیارییەکان ون دەکات دوای نزیکەی ٣٠ چرکە.

یادەوەری ماوە کورت ناتوانێت زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لای خۆی هەڵبگرێت و ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر لەو ئاستەی کە خۆی هەیەتی هەڵی بگرێت.

هەندێک نمونە لە یادەوەری ماوە کورت: کاتێک کەسێک ژمارە تەلەفونێکت بۆ دەخوێنیتەوە و تۆش لەو کاتەدا سەرقاڵی بەدوای گەڕان بۆ پێنوسێک بۆ ئەوەی لای خۆت بینوسیتەوە، هەر بۆیە دواتر کە دەیخوێنێتەوە داوای لێدەکەیت دووبارە بیخوێنێتەوە چونکە زۆرجار لەبیرت نەماوە.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

یادەوەری کارا

یادەوەری کارا لە یادەوەری ماوە کورت دەچێت، بەڵام بە پێچەوانەی یادەوەری ماوە کورت، یادەوەری کارا کار لەسەر خودی شتێک دەکات و بیرۆکە و تێڕامان لەسەر شتەکە دەکات، ڕونتر بڵێین مامەڵە دەکات لەگەڵ ئەو جۆری زانیارییەی کە کاری لەسەر دەکات.

نمونە بۆ یادەوەری کارا: لە کاتی شیکارکردنی پرسیارێکی بیرکاری، زۆرینەی کات گرنگە کە هەنگاوەکانی پێشوویت لەبیربمێنێت بۆ ئەوەی بەراوردیان بکەیت بە هەنگاوی ئێستات و هەڵە لە هەژمارکردنەکەدا نەکەیت – یاخود لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک پێویستە خاڵە سەرەکییەکانی قسەکانی کەسی بەرامبەرت لەبیربمێنێت بۆ ئەوەی لە زنجیرەی گفتوگۆکە تێبگەیت.

یادەوەری ماوە درێژ

یادەوەری ماوەدرێژ ڕێژەیەک لە زانیاری و ئەزموونی فراوان لەخۆی دەگرێت.

زۆرینەی ئەو زانیارییانەی خەڵکی کە دەتوانن بەبیر خۆیان بهێننەوە،  بە تایبەت ئەوانەی کە زیاتر لە ٣٠ چرکە لەمەوپێش باسیان کردووە، دەکەونە ناو بەشی یادەوەری ماوەدرێژ

چەندین توێژینەوە یادەوەری ماوەدرێژیان دابەش کردووە بۆ دوو جۆری دیکە ئەوانیش یادەوەری ئاشرا و نا  ڕاستەوخۆ

یادەوەری ماوە درێژی ڕاستەوخۆ

یادەوەری ڕاستەوخۆ ئەو یادەوەرییانە دەگرێتەوە ە کەسێک بە ئاگاییانە لەبیریەتی و مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، هەروەک ئەو وانانەی کە مرۆڤ لە ژیانیدا فێری بووە یاخود ژیاننامەکان.

چەندن جۆرێکیش لە یادەوەری ڕاستەوخۆ هەیە

یادەوەریی زنجیرەیی

ئەمە ناسراوە بە یادەوەری ڕووداوەکان یان ژیاننامەکان، وەک ئەو ڕووداوانەی کە بە منداڵی بەسەرتدا هاتوون یان گەر کەسێک هاوسەرگیری کردبێت.

یادەوەری مانادار

یادەوەری مانادار ئەو یادەوەرییانەن کە بوونەتە مەعریفەیەکی گشتی تاک سەبارەت بە جیهان. کەسێک لەوانەیە شتێکی لەبیربێت کە لەوانەیە ئەزموونی نەکردبێت بەڵام فێری بووە و خوێندوویەتی.

بۆ نمونە، زانینی ئەوەی شێوەی دڵی مرۆڤ چۆنە یادەوەرییەکی مانادارە، هەرچەندە دەبێتە یادەوەری زنجیرەیی گەر کەسەکە بەشە جیاوازەکانی دڵ بزانێت کە لە قوتابخانە فێری بووە.

یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆ

یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆ ئەو یادەوەرییانەن کە کاریگەری لەسەر ڕفتاری مرۆڤەکان دروست دەکەن. ئاسایی، مرۆڤەکان بە ئاگایی بیری لێ ناکەنەوە.

لە یادەوەری درێژخایەنی ناڕاستەوخۆدا هەندێک جۆری دیکەمان هەیە

یادەوەری خودکار

یادەوەری ڕێسایی هاوکاری مرڤەکان دەکات کە کارە باوەکان جێبەجێ بکەن وەک ڕۆیشتن و شۆفێری کردن.

لە سەرەتادا، لەوانەیە پێویست بکات بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کارانە فێرببن هەندێک شتی دیاریکراو بەباشی لای خۆیان هەڵبگرن، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەو جۆرە کارانە دەبنە یادەوەرییەکی خودکارانە لە یادەوەری کەسەکاندا.

یادەوەری مەرجدار

یادەوەری مەرجدار ئەو یادەوەرییانەن کە مرۆڤەکان بەکاریدەهێنن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ژیانی ڕۆژانەیان کە پەیوەستە بە ڕووداوێکی دیاریکراوەوە.

بۆ نمونە، لەوانەیە کەسێکی جگەرەکێش دوای خواردنی هەر ژەمە گۆشتێک حەزی لەوە بێت جگەرەیەک بکێشێت.

ئایا یادەوەری توانای بێ سنوورە؟

لە ڕاستیدا یادەوەرییەکانی وەک یادەوەری هەنوکەیی و ماوە کورت بەگشتی توانایەکی سنورداریان هەیە چونکە دوای  ماوەیەکی کەم زانیارییەکانیان تێدا ون دەبێت.

یادەوەری ماوە کورت زانیارییەکان ڕێژەیەک لە زانیاری دیاریکراو لە کاتێکدا وەردەگرێت کە بە گشتی حەوت زانیارییە لە ساتێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی تەکنیەکانی یادگە و ڕاهێنان بە مێشکت دەتوانیت ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر بکەیت.

 مێشکی مرۆڤ زانیارییەکان بە تۆمار ناکات بەتەواوەتی، بۆیە لەوانەیە توانای یادەوەری زیاد و کەم بکات بەپێی کات.

دەکرێت کەسێک یادوەرییەکی فۆتۆگرافی هەبێت؟

هەندێک کەس یادەوەرییەکی نائاسایی باشیان هەیە. توشی hyperthmesia بوون کە حاڵەتێکی نائاسایی دەگمەنە، لەوانەیە هەموو یان زۆربەی یادەوەریی ژیانیان لەبیرمابێت.

هەندێک کەسی دیکەش کە مرۆڤانێکی ئاسایین، بەهۆی فێربوونی کۆمەڵێک تەکنیکی یادگەوە و پاشان ڕاهێنانکردن لەسەر ئەوانە، توانای یادەوەرییان زۆر بەرزتر دەبێتەوە وەک لە لەبەرکردنی دەق و وشە و ژمارەکاندا.

لە ڕاستیدا هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نییە باس لە یادەوەری فۆتۆگرافی بکات، مێشکی مرۆڤ کامێرا نییە کە بتوانێت هەموو شتەکان بەتەواوەتی لای خۆی تۆمار بکات.