Categories
phsychology

دەروونزانی مەعریفی

دەروونزانی مەعریفی

دەروونزانی مەعریفی لە پڕۆسە زەینییە ناوەکییەکان دەکۆڵێتەوە. خولگەی بابەتەکانی لە ئەو بابەتەنەدا خۆیان دەبیننەوە کە پەیوەندیدارن بە مێشکەوە وەک درکپێکردن، بیرکردنەوە، یادەوەری، زمان، سەرنج، چارەسەری کێشە، فێربوون.

دەروونزانی مەعریفی – لەوە دەکۆڵێتەوە چۆن خەڵكی بیر لە زانیاری دەکەنەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکەن. – ئەمەش  هاوکاری توێژەرانی ئەم بوارە دەکات بۆ ئەوەی زیاتر لە مێشکی مرۆڤ تێبگەن. هەروەها دەروازەیەکیشە بۆ دەروونناسان بۆ ئەوەی هاوکاری خەڵکی بۆ بکەن  کە چۆن مامەڵە لەگەڵ گرفتە مەعریفیەکانیان بکەن.

ئەم بابەتە باس لە دەروونزانی مەعریفی دەکات، هەروەها باس لە مێژووی ئەم بەشە لە دەروونزانی دەکات، لەگەڵ توێژینەوە سەردەمییەکانی ئەمڕۆ لەسەر ئەم بەشە.

ئێمە بە سوود وەرگرتن لە دەروونزانی مەعریفی، دەتوانین لەوە تێبگەین کە خەڵک چۆن بیردەکەنەوە هەروەها چۆن یادەوەرییەکانیان دروست دەبێت. ئەوەش بەوەی کە بزانین چۆن ئەم پڕۆسە جۆراوجۆرانە ڕوو دەدەن – بەهۆی ئەمەشەوە دەرونزانەکان دەتوانین پەرە بە ڕێگای نوێ  بدەن بۆ ئەوەی هاریکاری خەڵکی بکەن بۆ چارەسەری گرفتە مەعریفیەکانیان.

ناونیشانەکانی دەرونزانی مەعریفی

دەرونزانی مەعریفی چەندین بابەت و ناونیشانی جیاواز لەخۆ دەگرێت کە پەیوەندیدارن بە پڕۆسەی بیرکردنەوە، هەندێک لەوانە:

  • سەرنجدان (attention) :  لە دەروونزانیدا، چرکردنەوەی ئاگاییە لەسەر شتێکی دیاریکراو بە پشتگوێخستنی هاندەرە دەرەکییەکانی تر.
  • ڕفتاری هەڵبژێردراو (Choice-based behavior) : ئەنجامدانی کارەکان بە بڕیاردانێکی سەربەخۆی خۆت بەبێ هەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکی لە دانی بڕیارێک.
  • لەبیرچوونەوە ( forgetting)
  • پڕۆسێسکردنی زانیاری
  • دەسکەوتەکانی زمان (Language acquisition) : چۆن ئێمە دەخوێنینەوە، دەنوسین، هەروەها چۆن بیرۆکەکانمان دەردەبڕین.
  • یادەوەری (memory)
  • چارەسەری کێشە ( Problem-solving)
  • تێگەیشتنی قسە  (speech perception) : چۆن ئێمە قسەکانی خەڵکی لێکدانەوە بۆ دەکەین.
  • تێگەیشتنی بینراو (visual perception) : چۆن ئێمە ئەو جیهانیە فیزیکیەی چواردەورمان دەبینین.

مێژووی دەروونزانی مەعریفی

هەرچەندە دەروونزانی مەعریفی لقێکی نوێیە لە لقەکانی دەروونزانی، کە زۆر بەخێرایی گەشەی سەند و بوو بە یەكێك لە لقە بەربڵاوەکان. دەروونزانی مەعریفی گەشەی کرد و بەناوبانگ بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٧٠

پێش ئەم کاتە، ڕفتارگەرایی بەهێزترین تێڕوانینی دەروونزانی بوو. بەپێی تیۆریای ڕفتارگەرایی، ئێمە هەموو ڕفتارەکان فێردەبین بەهۆی کارلێککردنمانەوە لەگەڵ ژینگەکەمان. ڕفتارگەرایی بەتەواوەتی تەرکیزی لەسەر ڕفتار بوو، نەک بیرکردنەوە و هەستەکان. دواتر، توێژینەوەکان زۆر سەرنجڕاکێشتر بوون بەهۆی دەروونزانی مەعریفیەوە کاتێک جگە لەوەی تەرکیز تەنها لەسەر خودی ڕفتارەکە بێت ، کاریش لەسەر بیرکردنەوە و پڕۆسە  زەینیەکانیش بکرێت لە پڕۆسەی فێربووندا. دەروونزانی مەعریفی وەک شۆڕشێک وابوو لە ڕێبازەکانی دەروونزانیدا. لەو کاتەوە، چەندین تویژینەوەی جیاواز سەریانهەڵدا لەسەر ناونیشانە جیاوازە هاوپەیوەندییەکانی سەبارەت بە دەروونزانی مەعریفی وەک یادەوەری، سەرنج، زمان و هتد….

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

لە ساڵی ١٩٦٧، دەروونزان Ulric Neisser  وەک یەکەمین کەس دەستەواژەی (دەروونزانی مەعریفی ) بەکارهێنا، کە وا پێناسەی کرد کە لێکۆڵینەوەیە لەسەر پڕۆسێسەکانی پشت درککردن، گۆڕانپێکردن، جێگیرکردن، بەیادهێنانەوەی زانیاری

توێژینەوە نوێیەکان لەسەر دەروونزانی مەعریفی

دەروونزانی مەعریفی هەم فراوانە هەم بابەتی جیاواز لەخۆی دەگرێت. جێپەنجەی لە چەندین ڕووداوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان هەیە. چەندین ڕێگای کرداریمان هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە دەسکەوتەکانی دەروونزانی مەعریفی وەک: پێدانی ڕێنمایی بۆ چۆنیەتی لەگەڵ نەخۆشییەکانی یادەوەری، چۆنیەتی بڕیادانی باشتر، دووبارە باشبوونەوە لە دوای زەبری مێشک، چارەسەری گرفتەکانی فێربوون و هتد…..

لێکۆڵینەوە نوێیەکان ی دەروونزانی مەعریفی ڕۆڵێکی کارایان هەیە بۆ پێدانی ڕێنمایی و چارەسەری پێشکەوتوو بۆ گرفتی نەخۆشە ئەقڵییەکان، زەبری مێشک، یاخود نەخۆشییە تێکچوونەکانی مێشک.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر کلیک لەم وێنانە بکە