Categories
memory

تەرکیز

تەرکیز

تەركیز/ كۆبیری چیە؟
ئەو هۆكارانە چین دەبێتە هۆی كەمی یان نەبوونی تەركیز ؟
چی بكەین بۆ زیادبوونی تەركیزمان ؟

تەركیز / سیستەمی گرنگی پێدانە بە بوارێكی دیاریكراو و پشتگوێ خستنی ئەوانی لە رێگای هەستەكانەوە

لە خوێندنەوەی كتێب پێناسەی تەركیز هەبوونی كۆبیری و تێگەیشتنە لەوەی كە دەیخوێنیتەوە بە جۆرێك بتوانی لە كاتی پێویست بینوسی و بیلێیتەوە

تەركیز/ كۆبیری چیە؟

كۆبیری واتا لە كاتی خوێندنەوەكە بیرمان پەرش و بڵاو نەبێ فكرو هۆشمان لە شوێنێكی تر نەبێ یەكێك لەو گرفتانەی توشمان دەبێ كە بیر لە داهاتووی خوێندنەوەكە دەكەینەوە
بۆ نموونە / كە كتێبێك دەخوێنینەوە دەلێن تۆ بلێی سوودی هەبێ ؟ تۆ بلێی لە سیمینارەكان بتوانم بەكاری بهێنم ؟ یان لە شوێنێك ئەگەر باس كرا بتوانین قسەی لەسەر بكەین ؟ئەم بیركردنەوانەی كە دێت و پەیوەستە بە داهاتووی كتێبەكە وامان لێ دەكات تەركیزمان نەمێنێ
لەكاتی خوێندنەوە هەول بدە بیرت تەنیا لە لای خوێندنەوەكە بێت

چەند ڕێنمایەک بۆ باشکردنی توانای تەرکیز

ئەو هۆكارانە چین دەبێتە هۆی كەمی یان نەبوونی تەركیز ؟

هۆكارە دەرەكیەكان
١-بەڵا-فۆن مۆبایل ئەگەر نەزانی بەكاری بهێنی بەلایە بۆ ئەوەی تەركیزت باش بێ لە كاتی كتێب و خوێندنەوە مۆبایلەكەت لابە چونكە تەركیزت تێكدەدات كاتێك دوو چالاكی هزری ئەنجام بدەی تەركیزت تێكدەچێ بۆیە لەكاتی خوێندنەوە مەگەر بۆ تایمەر (كات گرتنەوە) ئەگەر نا بەكاری نەهێنی كاتێك لە كاتی خوێندنەوە نامەیەك دێت ئەوا ئەوەندە خەریكی مۆبایلەكە دەبین تا وای لێ دێ كتێبەكە دەخەینە لاوە بەمەش تەركیزت تێكدەچێ كە بۆشایی دەكەوێتە نێوان خوێندنەوە لەبیرت نامێنێ

٢-خواردن و خواردنەوە
هەبوونی خواردن و خواردنەوە لە كاتی خوێندنەوە دەبێتە هۆی نەمانی تەركیز چونكە خۆی خواردن و خواردنەوە پێویستی بە تەركیزە ناكرێ هەردووكی بەیەكەوە ئەنجام بدەی

٣- نارێكی شوێنی خوێندن
ئەو شوێنەی لێی دەخوێنینەوە دەبێ زۆر رێك و پێك و تەرتیب بێ دەلێن بۆ خوێندنەوە رووت لە دیوار بێ باشترە هیچ شتێك نەبینی تا تەركیزت نەروات بەهۆی وێنەی شتەكانی چواردەورت

ئەو خۆراکانەی بۆ مێشك بەسوودن

هۆكارە ناوەكیەكان

١-نەخۆشی /هەندێ جار بەهۆی تاقیكردنەوە وا هەست دەكەی ناچاری دەبێ هەر بخوێنی بەمەش تەركیزت تێكدەچێ ئەگەر زۆر هیلاك بی و پێویستت بە خەو بێ بخەوی باشترە

٢-گەرمی و ساردی /یەكیك لە هۆكارەكانی هەبوونی تەركیز هاوسەنگیە لە سارد وگەرمی نە زۆر سارد بێ و نە زۆر گەرم بێ ئاستێك بێ جسم جەستەت پێی راهات بێت

٣-كەمی ئاسن بەهۆی ئەمەوە بری پێویستی خوێن ناچێ بۆ جەستە بەمەش تەركیزت كەم دەبێتەوە و لەبیرچوونەوە زیاد دەبێ چالاكیەكان زووتر مێشك ماندوو دەكات

چی بكەین بۆ زیادبوونی تەركیزمان ؟

زیادبوونی تەركیز پەیوەستە بە هەموو جولە باشەكانی ژیانمان
١-گرنگی بە نوسین بدەین نوسینی زانیاری و كاروبارەكانی ژیانی ڕۆژانەمان هەر زانستێك نێچیرە نوسینەوەی زانستەكە ڕاوكردنی ئەو نێچیرەیە ، .كاتێك بۆ بەیانی كۆمەلێك ئیش و كارمان هەیە دەبێ پلانی بەیانیت بنوسیەوە بۆ ئەوەی ئیش و كارەكانت بە ڕێك و پێكی ئەنجام بدەی و هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەی بۆیە نوسینەوە بەرپرسیاریەتی زیاد دەكات و لەبیرچوونەوە كەم دەكات

منداڵەکەت لەکاتی سەعیکردن خەیاڵی دەڕوات؟

لەناو پۆل تەرکیزی باشنییە و شتی لەبیر دەچێتەوە؟

بێزاریت لەوەی کە کاتێکی زۆر سەعی بە منداڵەکەت دەکەیت و دواتر زۆربەی لەبیر دەچێتەوە؟

لەخەمی زیرەکی و کەسایەتی منداڵەکەتدایت؟

چیتر پێویست ناکات خەم بخۆیت!

چارەسەری هەموو ئەوانە لەلای ئێمەیە

ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت تەنها بە گوێگرتن لەناو پۆل وانەکە وەربگرێت و لە بیری نەچێتەوە، پێویستی بە موراجەعە و سەعیکردنی زۆر نەبێت،

بە چەند خولەکێک خوێندنەوە لاپەڕەیەک لەبەر بکات

ببێتە خاوەن تەرکیزێکی زۆر باش،

هەمیشە یەکەم بێت و ببێتە جێگای شانازی بۆت لە ئێستا و داهاتوودا

بەبێ دوودڵی بەشداری پێ بکە لە

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە

بەڵگەهێنانەوە1- /

براین ترەیسی دەلێ كاتێك مرۆڤ كۆمەلێك ئەركی هەیە و لە مێشكی كۆكردۆتەوە قەلەم هەڵدەگرێ و هەمووی دەنوسێ موعجیزە ئاسا لەنێوان ئەوانەدا ڕوودەدات بەوەی كە مێشكی تەواو ئارام دەبێتەوە چونكە كە كۆمەلێك كارمان هەیە و مێشك مەشغوڵ دەبێ وەكو شەقامێكی قەرەباڵغی لێ دێ كە نە ترافیك ئیش دەكا و نە مروری لێیە لەو شەقامە خێرا ڕۆشتن و پێكدادان و ژاوەژاو ڕوودەدات بەلام كاتیك ترافیك كار دەكات شەقامەكە رێك دەبێتەوە و سەیارەكان بە ئاراستەی خۆی دەروات مێشك بێ نووسین هاوشێوەی ئەو شەقامە قەرەباڵغەیە بۆیە كە چەند ئیشێكت هەبوو نەتزانی كامەی پەسەند بكەی قەلەم و وەرەقە بێنە بنوسەوە بەمەش مێشكێكی ئارام و هێمن دەبێ چونكە نوسینەكە لەبەرچاوت بێ دەزانی كامەی لە هەمووی گرنگترە سەرەتا ئەوە دەكەی

٢-ئامادەبوون / بۆ نموونە كە دەتەوێ سەعی بكەی هەموو شتەكان ئامادە بكە ئینجا دەست پێ بكە بەمە تەركیزت باش دەبێ چونكە ئەگەر هەموو شتێك ئامادە نەكەی ئەوا هەر جارە و بۆ شتێك هەڵسی ئەوا تەركیزت پەرش و بڵاو دەبێ

٣-وەرزش كردن هەرجۆرە وەرشێك بێ دەبێتە هۆی زیادبوونی تەركیز چونكە لێدانی دڵ خێرادەبێت و خوێنێكی زۆر دەچێ بۆ مێشك
كەمترین وەرزش ئەوەیە دەبێ بۆ ماوەی چارەكیك ڕابكەی نە زۆر خێرا بیت نە رۆیشتنی ئاسایی بێ بەمەش ووزەی دەماری وەردەگرین و خوێن دەچێ بۆ مێشك

چەند ڕاهێنانێك هەن بۆ زیادبوونی تەركیز

1: هەوڵ بدە هەركارێك كە ئەنجامی دەدەیت بیرت لای بێت وەك ئەوەی كە نان دەخۆیت تەنها بیر لە تام و چۆنیەتی خواردنەكە بكەرەوە ئەگەر بە ڕێگادا دەڕۆی بیر لە چۆنیەتی هەنگاو نان و …هتد.

2-بە پێچەوانەوە بژمێرە وەك 100 ، 99 ، 98 ، 97 ، 96 ، 95 ، 94 ، 93 بەردەوام بە و وریابە هەڵە نەكەیت.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –