Categories
memory

چەند ڕێنماییەك بۆ باشكردنی توانای تەركیز

چەند ڕێنماییەك بۆ باشكردنی توانای تەركیز

1. هەوڵبدە ئارەزووی سەعیكردن و فێربوون لە خۆتدا پەرەپێ بدەیت بەوەی خۆت وێنا بكەیت كە بە هۆی كۆششەكانتەوە گەشتویتەتە ئایندەیەكی پرشنگدار.

2. ئاسەوارە خراپەكانی سەعی نەكردن و ئەگەرە باشەكانی پاش سەعیكردن بهێنەرە پێش چاوت.

 3. بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیت سەردانی پزیشكێكی پسپۆڕبكە و بە پشكنینەكاندا خۆت دڵنیابكە نەوەك كەموكوڕیت هەبێت لە ڤیتامین و ماددەكاندا وەك:

ڤیتامین B12  یان ماددەی كالیسیۆم.

تەرکیز

4. كاتی دیاری كراو دابنێ بۆ خوێندنەوەكەت، بە خێرایی بخوێنەرەوە چونكە خاوخوێندنەوە دەبێتە هۆی بیر بڵاوی، وەك شۆفێرێك كە بە خێرایی 20 لێبخوڕێت ئەو كات دەتوانێت خۆی سەرقاڵی پاك كردنەوەی داشبڵ و جام و ڕێكۆردەرەكەی بكات و تەماشای دەرەوەبكات، بەڵام ئەگەر هاتوو كارێكی هەبوو خێراش لێی خوڕی  ئەو كات ناچارە تەركیزی زیاتر بكات و ڕێك و ڕاست بڕوانێتە پێشەوە.

5. ئەركەكانی ڕۆژانەت یادداشت بكە و هەرشتێك هەڵدەگریت شوێنێكی دیاری كراوی بۆ تەرخان بكە بۆ نمونە هەمیشە كتێب و دەفتەر و قەڵەمەكانت لە تاكێكدا دابنێ و سوود لە چەند چەكمەجە یان جانتا و كارتۆنێك وەربگرە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی شتەكانت و پەرش و بڵاویان مەكەرەوە.

6. سوود لە مۆبایل یان كاتژمێرێك وەربگرە تاوەكو لەكاتی پێویستدا ئاگادارت بكاتەوە لە پەیمان و هەركارێك كە دوای دەخەیت بۆ كاتێكی دیاریكراو یان بۆ ئەوەی بەخەبەرت بهێنێتەوە.

7.  بۆ زانیاری زیاتر ئەگەر كاتت هەبوو لە بارەی تەركیزەوە بخوێنەرەوە تاوەكو زیاتر ئاشنا ببیت بە هۆكارەكانی بیربڵاوی و ڕاهێنانەكانی پەرەپێدانی توانای تەركیز.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

ئەم ڕاهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدە:

1: هەوڵ بدە هەركارێك كە ئەنجامی دەدەیت بیرت لای بێت وەك ئەوەی كە نان دەخۆیت تەنها بیر لە تام و چۆنیەتی خواردنەكە بكەرەوە ئەگەر بە ڕێگادا دەڕۆی بیر لە چۆنیەتی هەنگاو نان و …هتد.

2. بە پێچەوانەوە بژمێرە وەك 100 ، 99 ، 98 ، 97 ، 96 ، 95 ، 94 ، 93  بەردەوام بە و وریابە هەڵە نەكەیت.

3. ناو بەناو بۆ ماوەی كەمتر لە پێنج خولەك پشوو وەربگرە و ماسولكەكانت خاوبكەرەو و هەناسەی قووڵ هەڵكێشە واتە ڕیلاكس ئەنجام بدە.