Categories
memory

مێتاکۆگنیشن

مێتاکۆگنیشن

مێتاکۆگنیشن بریتییە لە ئاگاداربوون لە پرۆسەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ و تێگەیشتن لە نەخشەکانی پشتیانەوە . ئەم زاراوەیە لە وشەی مێتا وەرگیراوە کە بە واتای “لەودیو”، یان “لە سەرووی” دێت. میتاکۆگنیشن دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، وەک بیرکردنەوە لە شێوازەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ و زانینی چۆن ستراتیژی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاربهێنیت.

بەگشتی دوو پێکهاتەی میتاکۆگنیشن هەیە:
(١) زانین دەربارەی زانین .
(٢) ڕێکخستنی ناسینەوە.

چەند پێناسەیەک .

ئەم پرۆسەی ئاست بەرزەی بیرکردنەوە لەلایەن دەروونناسی ئەمریکی جۆن ئێچ فلاڤێل (1976)ەوە ناوی میتاکۆگنیشنی پێدرا.

زاراوەی میتاکۆگنیشن بە واتای وشەیی ‘لە سەرووی مەعریفەوە’، و بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە ناسین سەبارەت بە ناسین، یان بە شێوەیەکی نافەرمیتر بیرکردنەوە لە بیرکردنەوە. فلاڤێل مێتاکۆگنیشنی بە زانین دەربارەی زانینی و کۆنترۆڵکردنی مەعریفە پێناسە کردووە. بۆ نموونە کەسێک سەرقاڵی میتاکۆگنیشن دەبێت ئەگەر تێبینی بکات کە کێشەی زیاتری هەیە لە فێربوونی A لەچاو Bدا ، یان ئەگەری ئەوە بکات کە پێویستە دووجار پشکنینی C بکات پێش ئەوەی وەک ڕاستی قبوڵ بکات. تیۆری ئەندریاس دیمتریۆ (یەکێکە لە تیۆرییە نیو-پیاژییەکانی گەشەسەندنی مەعریفی neo-Piagetian theories of cognitive development) زاراوەی زیادە-ناسینی بەکارهێناوە بۆ ئاماژەکردن بە پرۆسەکانی چاودێریکردنی خود ، نوێنەرایەتیکردنی خود و خۆڕێکخستن، کە وەک پێکهاتەی دانەبڕاو لە مێشکی مرۆڤدا سەیر دەکرێن. جگە لەوەش لەگەڵ هاوکارەکانیدا نیشانیدا کە ئەم پرۆسانە بەشداری لە زیرەکی گشتیدا دەکەن، لەگەڵ کارایی پرۆسێسکردنی زانیاری و ئیستدلالکردن، کە بە شێوەیەکی گشتی بە زیرەکی شلە شلەی( fluid intelligence) ناسراوە .

هەروەها میتاکۆگنیشن بریتییە لە بیرکردنەوە لە پرۆسەی بیرکردنەوەی مرۆڤ وەک لێهاتوویی خوێندن، توانای بیرەوەری و توانای چاودێریکردنی فێربوون.

میتاکۆگنیتیڤ بریتییە لە پرۆسەی تێگەیشتن لە چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەو پرۆسانە کە بۆ زۆرترین فێربوون و بڕیاردان بەکاری دەهێنین.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە