Categories
memory

پلی پێشەوە(ناوچاوانەپل)Frontal lobe

پلی پێشەوە(ناوچاوانەپل)Frontal lobe


پلی پێشەوە یەكێكە لە چوار پلەكانى مێشك، كە دەكەوێتە ناوچاوانى مرۆڤ لە كاسەى سەردا،كە لە تەمەنى منداڵی و گەنجی پێگەیشتوودا گەشەدەكات.بەشی پێشەوە بەرپرسە لە چالاكییە ئاڵۆزەكانى پەیوەست بە مرۆڤ وەك بیركردنەوەى ئەبستراكت(واتە: پرۆسەیەكى ئاوەزییە”زەینی” كە لەڕێگەیەوە بابەتێكى دیاریكراو جیادەكرێتەوە لە بابەتێكى دیكە لەڕووى زەینیەوە) و چارەسەركردنى كێشە سەختەكان و بڕیاردان و دەربڕینى كەسایەتى، كە لە ئاژەڵەكانى دیكەدا كەمترە وەك لە مرۆڤ.
پلی پێشەوە بە ناوچەیەكى گرنگى جوڵە دادەنرێت و وە زۆرترین ژمارەى دەمارە هەستەیارەكانى تێدایە، وە بەرپرسە لە دەردانى هۆرمۆنەكانى دۆپامین و سیرۆتۆنین.
پلی پێشەوەى مێشك ناوەندى زیرەكى و لۆژیك و بیكردنەوە و یادەوەرییە.ئەگەر بێت و زیان بەم بەشەى مێشك بگات ئەوا تاك كەمتر گرنگى بە بنەما اخلاقیەكان(بەشێوەیەكى سادە بریتییە لە: ئەوەى بۆخۆم پێمخۆشە بۆتۆش پێم خۆشبێت،وە ئەوەى بۆ خۆم پێم ناخۆشە بۆتۆش پێم ناخۆش بێت) دەدات، وە ئەكەر زیانەكان زۆرتربێت ئەوا تاك تواناى كۆنتڕۆڵكردنى جوڵە خۆویستەكانى نامێنێ و لەوانەیە لەگەڵ حاڵەتى كۆمادا تێكەڵ ببێت.
پلی پێشەوەی مێشك كاتێك ماندوو دەبێت كەسەكە هێزى بەرگە گرتنى كەم دەبێتەوە و زو خۆی بەدەستەوە دەدات و واز لە ئامانجە دوور مەوداكانى دێنێت بەرەو ئامانجە زوو بەدەست هاتووەكان(سوودى كورت خایەن لە سوودى درێژخایەن بە باشتر دەزانێت).
دووركەوتنەوە لە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى زیرەكى بەرز و دروستكردنى پەیوەندى كۆمەڵایەتى و تێگەیشتن لە خود و دەربڕینى هاوسۆزى و خۆبەخت كردن، وە زیاتر گرنگیدان بەخواردن و خەوتن و بابەتە ماددی و زایەندییەكان،وادەكات پلی پێشەوە بە ناكارایی بمێنێتەوە. هەروەها لە توێژینەوەكانى پەیوەندیە دەمارییەكانى خەمۆكیدا، دەركەوتووە كە چالاكى لای چەپی پ پ م كەمە بەبەراورد بە چالاكى لای ڕاستى پ پ م.بۆیە وا دیارە كەمتر دەستەبەركردنى لایەنى ئەرێنى لە بەشی چەپی پ پ م لە كەسی توشبوو بە خەمۆكى ڕەنگە قورستر بەژداری بكات لە بیركردنەوە و ڕەفتاری ئەرێنى ئامانجدار.
باشترین ڕێگە بۆ ڕاهێنان و بەكارهێنانى پلی پێشەوەى مێشك زۆر گرنگى دانە بە كارامەیی بەڵگە هێنانەوەى ئاڵۆزدا.
زیاتر لە هەر بەشێكى دیكەی مێشك ئەم ناوچەیە كەسایەتى و ئامانجەكانمان و بەهاكانمان دیاریدەكات.هەروەها لای چەپی پلی پێشەوەى مێشك زیاتر هانى چالاكى دۆپامین دەدات(كە پەیوەندی بە پاڵنەر و پاداشتەوە هەیە)،لەكاتێكدا لای ڕاست هانى چالاكى نۆرئیپینفرین دەدات(كە پەیوەندى بە دڵەڕاوكێوە هەیە).
وادەردەكەوێت ئەوكەسانەى هەستى ئەرێنیان هەیە لای چەپی پلی پێشەوەى مێشكیان چالاكترە، لە كاتێكدا چالاكبوونى لای ڕاستی پلی پێشەوەى مێشك زیاترپەیوەندى بە ئەزموونە سۆزدارییە نەرێنیەكانەوە هەیە.

ئەركەكانى پلی پێشەوە (ناوچاوانەپل):
1ـ تەركیزكردن.
2ـ هەڵسەنگاندن.
3ـ پلاندانان.
4ـ چارەسەركردنى كێشە.
5ـ كۆنتڕۆڵكردنى حەزەكان و ڕەفتار.
6ـ كۆنتڕۆڵكردنى ڕەفتاری سێكسی و كۆمەڵایەتى.
7ـ كەسێتى.
8ـ سۆز.
9ـ ناوچەی دەربڕینى ئاخاوتن.
10ـ یادگەى ماوە كورت.
11ـ جوڵەى جەستە.
12ـ زیرەكى،ئاگایی.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

چەند ڕێگایەك بۆ پەرەپێدانى پلی پێشەوەى مێشك و باشتركردنى ماوەى سەرنجدان و تواناى گوێگرتن.
 پەرەپێدانى گوێگرتنى چالاك ـ بریتیە لە تێگەیشتنێكى لە زمان لەگەڵ تواناى دووبارەكردنەوەى ئەوەى كەتازە وتراوە.
 كاتێك بۆ پێداچوونەوە دابنێ پێش ئەوەى شتێكى نوێ فێرببیت.
 خشتە و ڕۆتینیاتێكى ڕوون كە ڕێگە بە پەرەپێدانى تواناكانى پلاندانان بدات.
 فەراهەمكردنى ژینگەیەكى هاوسەنگ .

ڕۆڵی پلی پێشەوەى مێشك لە ئیشی یادگەدا.


لە كاتى كاركردندا كۆدبەندى دەكات لەنێوان زانیارییەپەیوەندیدارەكاندا.
هێشتنەوەى زانیارى لە كاركردنى یادگەدا پەیوەندى بە چالاكى بەردەوامەوە هەیە لە هەمان ئەو ناوچانەى مێشكدا كە بەرپرسیارن لە نوێنەرایەتى كردنى ئەو زانیاریانە لە دۆخى بیرەوەرى ناكارادا،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە پ پ م كۆگایەك نییە بۆ هڵگرتنى زانیاری لە كاتى ئیشی یادگەدا. بەژداریكردنى پ پ م لە ئیشی یادگەدا بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنى پرۆسەكانى سەرنجدان و درككردن بۆ تێگەیشتن لەو ژینگەیەی كە تێیدا دەژین و هەروەها چارەسەركردنى كێشەكان و كاركردن بۆ بەدەست هێنانى ئامانجەكان.
یادگەى ماوەكورت بەردەوام لە پرۆسە دەمارییەكانى ـ پلی پێشەوەـ دا جێی چالاكییە كورت خایەنەكانە و وە دەتوانین لێرەوە لە چالاكییەزەینیە ئاڵۆزەكانیش تێبگەین.