Categories
memory

ئەو ڤیتامینانە چین کە کار لە جەستە و مێشکمان دەکەن؟

ئەو ڤیتامینانە چین کە کار لە جەستە و مێشکمان دەکەن؟

Vitamin B
هەشت ڤیتامین B یەکە کۆمەڵێک ڤیتامینن کە لە ئاودا دەتوێنەوە و بەشدارن لە کارە جیاوازەکانی خانە لە سەرتاسەری جەستەدا. وەک گروپێکن ئەوان بەشداری دەکەن لە تەندروستی مێشک بە پشتگیریکردنی کاردانەوەکان کە بەشدارن لە بەرهەمهێنانی وزە، دروستکردن و چاککردنەوەی DNA و RNA، و بەرهەمهێنانی چەندین یەکەی ئاماژەدان و ماددە کیمیاییەکان کە لەلایەن سیستەمی دەمارەوە بەکاردەهێنرێن.

پێداچوونەوەیەکی سیستماتیک لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە و تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە نەبوون ، دەرکەوتووە کە خواردنی ڤیتامینەکانی B، B6 (pyridoxine), B9 (folate), and B12 (cobalamin)بۆ ماوەی لانیکەم سێ مانگ یادەوەری و ناسینەوەی جیهانی باشتر دەکات. توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بۆ ئەو کەسانەی کەمیی یەکێک یان زیاتر لە ڤیتامینەکانی B یان هەیە، تەواوکەری ڤیتامین کۆمپلێکسی B ڕەنگە سوودی زیاتری هەبێت بۆ تەندروستی مێشک لە بەکارهێنانی تەواوکەری ڤیتامینە جیاکراوەکان.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

Vitamin C

ڤیتامین C ڤیتامینێکی بنەڕەتییە کە لە ئاودا دەتوێتەوە و دەبێت لە سەرچاوەی خۆراکییەوە بەدەستبهێنرێت چونکە ناتوانرێت لەلایەن جەستەوە بەرهەمبهێنرێت. توێژینەوەکان ڕۆڵی جۆراوجۆری ڤیتامین Cیان لە مێشکدا نیشانداوە، کە بریتین لە پشتگیریکردن لە گەشەکردنی دەمارەکان و کارکردنی گواستنەوەی دەماری . (دروستبوونی خوێنبەرەکان)، و کارکردنی دژە ئۆکسێنەر. سەرەڕای ئەوەش، ڤیتامین C پشتگیری لە دووبارە دروستبوونەوە (نوێبوونەوەی) دژە ئۆکسێنەرەکانی تر دەکات، antioxidants وەک glutathione و vitamin E.
یەکێک لە توێژینەوەکان کە پەیوەندی نێوان ئاستی ڤیتامین C و ئەدای تواناکانی مێشک لە هەردوو کەسی تەندروست و تێکچووی مێشکدا تاقیکردەوە، دەرکەوت کە ئەو کەسانەی لە ڕووی مەعریفیەوە تەواو بوون (تەندروست بوون ) کە چڕیی ڤیتامین Cیان لە خوێندا زیاتر بووە .
Vitamin E

یەکێکە لەباشترین ڤیتامینەکان توانا زەینییەکان ، ڤیتامین E گروپێکە لە هەشت پێکهاتەی سروشتی پێکهاتووە tocopherols و tocotrienols. وەک دژە ئۆکسێنەرێکی تواوە لە چەوریدا کاردەکەن . ( یەکێک لە توێژینەوەکان ئاستی پێکهاتەکانی ڤیتامین Eی لە گەورەکاندا تاقیکردەوە کە تێکچوونی توانای زەینی سووکیان هەیە (MCI) و نەخۆشی ئەلزەهایمەر (AD) . توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئاستی نزم لە ماددەی تۆکۆفیرۆل و تۆکۆترینۆل پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە MCI و AD هەیە.

Vitamin K

ڤیتامینێکی تری تواوە لە چەوریدا، ڤیتامین K لە خۆراکدا وەک فایلۆکوینۆن K1 و چەندین مێناکوینۆن K2دا هەیە. (١) لە سیستەمی دەماردا ڤیتامین K یارمەتی چالاککردنی هەندێک پرۆتین دەدات کە بەشدارن لە مانەوەی خانە دەمارییەکان و پشتگیری لە دروستکردنی سفینگۆلیپید (s (phingolipids دەکات کە پێکهاتەیەکی لە بەرگی مایلین دەمارەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە .کەمی ڤیتامین K پەیوەندی بە کەمی جێبەجێ کاری توانا زەینییەکانەوە هەیە. ئاستی بەرزی فیلۆکوینۆن پەیوەندی بە بیرەوەری زارەکییەوە هەیە هەیە.
ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەو بەشداربووانەی کە چڕیی ڤیتامین Kیان بەرزە، بیرەوەری زارەکی باشتریان نیشانداوە ، بە بەراورد لەگەڵ ئەو بەشداربووانەی کە ئاستی ڤیتامینیان لە خوێندا کەمتربووە

Vitamin A
ڤیتامین A پێویستە بۆ گەشەکردنی ئاسایی کۆرپەلە، بەڵام ڕۆڵی لە مێشکی گەورەکاندا هێشتا بە هەژاری لێی تێدەگەین. ڤیتامین A، رێتینۆیدەکان، بەشدارن لە ڕێڕەوێکی ئاڵۆزی ئاماژەدان کە دەربڕینی جینەکان ڕێکدەخات و لە سیستەمی ناوەندی دەماریدا ،
توێژەرانی پەیمانگای سالک بۆ توێژینەوەی بایۆلۆجی بۆیان دەرکەوتووە کە ڤیتامین A پەرە بە فێربوون دەدات، هەروەها یەکەم بەڵگەیان خستۆتەڕوو کە ڤیتامینەکە کاریگەری لەسەر چالاکی خانەکانی مێشک هەیە لە ناوچەیەکدا کە پەیوەندی بە فێربوون و یادەوەرییەوە هەیە.

Categories
memory

٧ هەنگاو  بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی

٧ هەنگاو  بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی
کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟
ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟
کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک دێت و ناوەکەیت لەبیر نەماوە؟ 

٧ هەنگاو بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی

کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟

ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟

کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک دێت و ناوەکەیت لەبیر نەماوە؟

تۆ تەنها نیت!

هەموو کەسێک شتی لەبیر دەچێتەوە، بەڵام گرنگە ئاستەکەی کەم بکەینەوە و حاڵەتەکە پشگوێ نەخەین.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا

لێرەدا ٧ هەنگاوی ئاسان و کرداریتان پێ دەڵێین بۆ ئەوەی یادەوەریت بەباشی بهێڵیتەوە

یەکەم:  وەرزشی ڕۆژانە 
وەرزش سووڕی خوێنت خێراتر دەکات لە تەواوی جەستەدا، ئەمە هاوکاریت دەکات کە یادەوەریت بەباشی بهێڵێتەوە
زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بۆ گەنجێكی پێگەیشتوو پێویستە هەفتانە بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ خولەک وەرزش بکات
 بۆ نموونە مەلەکردن، ڕاکردن، پاسکیلسواری، یان یاری لەشجوانی 
 گرنگە بە درێژایی هەفتە وەک چالاکیەک بەردەوام بێت. گەر تۆ کەسێکی کاتت نییە بۆ وەرزشی تەواو، ڕۆژانە  چەند ١٠ خولەکیەک پیادەڕەوی هەڵبژاردنێکی باش دەبێت

دووەم: مێشکت بە چالاکی بهێڵەوە
هەروەک چۆن وەرزش گرنگە بۆ مانەوەی جەستە بە تەندروستی
چالاکی و ڕاهێنانەکانی مێشکیش بەهەمان شێوە گرنگن بۆ مانەوەی مێشکت بە تەندروستی. ڕۆژانە بخوێنەوە، هاوکێشە شیکار بکە، زانیاری لەبەر بکە، کاری خۆبەخشی ئەنجام بدە، خۆت فێری پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر بکە ، خۆت فێری زمانێکی نوێ بکە، ڕاهێنانەکانی یادگە ئەنجام بدە و هتد

سێیەم: پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەباشی بهێڵەوە
چالاکی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە حاڵەتەکانی وەک خەمۆکی و فشار دەتپارێزێت، کە هەردووکیان دەبنە هۆی خراپ بوونی یادەوەری. بەدوای دەرفەتێکدا بگەڕێ بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەت، هاوڕێکانت، خزمەکانت کۆبوونەوە بکەن بە تایبەت گەر 
ماوەیەک هەستت بە تەنیایی کرد


چوارەم : کەسێکی ڕێکخراو بە
ژینگەیەکی ڕێکخراو، مێشكێکی ڕێکخراو بەرهەم دەهێنێت
پێویستە ڕێکخراو بیت بەوەی کە کارەکانت لە خشتەیەکدا یاخود ساڵنامە ڕیز بکەیت
گرنگە ڕۆژانە لیستی کارەکانت بنوسیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا پێویستە چی بکەیت و چی نەکەیت بە درێژایی ڕۆژەکە
 وە هەرکاتێک کارێکت بەئەنجام گەیاند دیاری بکەیت 


هەوڵ بدە بەردەوام لە شوێنی کارەکەت یاخود ماڵەوەت شوێنێک دیاری بکەیت کە جزدان و کلیل و چاویلکەکەتی تێدا دابنێیت بۆ ئەوەی بەدوایاندا نەگەڕێیت کاتێک پێویستت بوون
ئەو شتانەی سەرقاڵت دەکەن سنورداریان بکە. لە یەک کاتدا چەندین کار بەیەکەوە ئەنجام مەدە


پێنجەم: خەوێکی تەندروستت هەبێت
خەوتن ڕۆڵێکی کارای هەیە لەسەر چەسپاندنی زانیاریەکان لە یادەوەریت. بە گشتی لاوان پێویستیان بە ٧ بۆ ٩ کاژمێر خەوتن هەیە


شەشەم: خواردنی تەندروست بخۆ
ڕەنگە خواردنی تەندروست چەند گرنگ بێت بۆ جەستە، هێندەش گرنگ بێت بۆ مێشکت. میوە و سەوزە و دانەوێڵەکان با بەشێکی خۆراکی سەرەکی ڕۆژانەت بن. تاکو دەتوانیت پڕۆتینە کەم چەوریەکان بخۆ وەک ماسی
مێشک بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە بۆیە پێویستە خواردنەوەکان لەبیر نەکەیت. بە هەموو شێوەیەک لەخواردنەوە کحولیەکان دووربکەوە کە دەبنە هۆی خراپکردنی یادەوەریت. بەهەمان شێوە بۆ مادە هۆشبەرەکانیش


حەوتەم: چاودێری بەردەوامی نەخۆشیە درێژخایەنەکان
بەردەوام لە پەیوەندیدابە لەگەڵ دکتۆرەکەت سەربارەت بە حاڵتە تەندروستیەکانی وەک خەمۆکی و فشار، بەرزی فشاری خوێن، بەرزی کۆریستڕۆڵ، شەکرە، قەڵەوی، کێشەکانی بیستنن. ڕێنماییەکانی پزیشکەکەت جێبەجێ بکە


تاکو زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، یادەوەریشت بە تەندروستتر دەمێنێتەوە
بەبەردەوامی لەگەڵ پزیشکەکەت پێداچوونەوە بە دەرمانەکاندا بکەوە
دەرمانە جۆراوجۆرەکان کاریگەری لەسەر یادەوەری دروست دەکەن

Categories
memory

چۆن خۆراکی تەندروست کارەکانی مێشک باشتر دەکات؟

چۆن خۆراکی تەندروست کارەکانی مێشک باشتر دەکات؟

پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان ئەو خۆراکانەی دەیخۆین و ئەو کارانەی لە مێشکماندا هەیە. خۆراکی دروست و تەندروست دەتوانێت بە چەند شێوازێکی ئەرێنی سوود بە مێشک بگەیەنێت. خۆراکی تەندروست دەتوانێت بەرهەمهێنانی دەمارەخانە نوێیەکان زیاد بکات، کە پرۆسەیەکە پێی دەوترێت.(neurogenesis ) هەروەها ئەوەی دەیخۆین دەتوانێت کاریگەری لەسەر ( synaptic plasticity ) مێشک هەبێت. synaptic plasticity تەنها پێوەرێکە بۆ ژمارەی پەیوەندییەکانی نێوان دەمارەخانەکا . تا پەیوەندییەکانی نێوان دەمارەخانەکان زیاتر بێت دەتوانن باشتر پەیوەندی بکەن پێکەوە، هەروەها باشتر دەتوانین فێربین و بیربکەینەوە و لەبەر بکەین و توانا زەینییەکانمان بەکاربهێنین .
هیپۆکامپس یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکانی مێشک . یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی بیرەوەری و دروستبوونی دەمارەخانەکان. دەمارەخانەکان ئەوانەی لە هیپۆکامپوسدان چەندین یەکەی کیمیای بەرهەم دەهێنن و بەکاری دەهێنن بۆ ناردن و وەرگرتنی پەیام لەمێشکەوە . (BDNF) یەکێکە لەو یەکە کیمیاییانە( Brain-derived neurotrophic factor).
BDNF
دەتوانێت دەمارەکان لە مردن بپارێزێت، دروستبوونی دەمارەکان زیاد بکات، و توانا توانا زەینییەکانمان باشتر بکات. خۆراکی تەندروست دەتوانێت ئاستی BDNF زیاد بکات و دروستبوونی دەمارەخانەکان لە هیپۆکامپسدا زیاد بکات. ئەم زیادبوونی دروستبوونی دەمارەخانانە لە هیپۆکامپسدا دەتوانێت فێربوون و یادەوەری و باری دەروونی و سەرنج و تەندروستی دەروونیمان باشتر بکات .

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

چی لەبارەی خواردنی خراپەوە ؟  
ئایا دەزانی ڕیخۆڵە و مێشک بەیەکەوە گرێدراون؟  

ئەم دوو ئەندامەی لەش لە ڕێگەی دەمارەکانەوە بەیەکەوە دەبەسترێنەوە کە پەیام لە نێوانیاندا دەگوازنەوە بۆ یەکتر.  ئەو خۆراکەی دەیخۆین لە لایەن دەمارەکانی ڕیخۆڵەوە دەمژرێت ، کە دواتر سیگناڵ دەنێرن بۆ ئاگادارکردنەوەی مێشک.  ئەم پەیوەندییە و پەیوەندییەکەی لە ئەنجامدا پێی دەوترێت the gut-brain axis.  بەهۆی ئەم پەیوەندییەوە سەیر نییە کە خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە کارە زەینییەکان  وەک بیرهێنانەوە، فێربوون، یان بیرکردنەوە.

 خۆراکی  ناتەندروست دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە زۆر لە جۆرێک لە هۆرمۆنی فشار دەربدات کە دەتوانێت  microglia و  astrocytes و لە مێشک چالاک بکات.  لە ڕاستیدا هۆرمۆنی سترێس مایکرۆگلیا و ئەستێرەخانەکان چالاک دەکات لەو کاتانەی کە نابێت چالاک بن.  ئەم چالاکبوونە دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن لە هەندێک بەش لە مێشکدا  لەوانەش  هیپۆکامپوس.  هەوکردن لە هیپۆکامپوسدا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر توانا زەینییەکان  هەبێت، ئەمەش وا دەکات پلاندانان، تەرکیز، یان بیرهێنانەوەی شتەکان قورستر بێت.  تەنانەت ئەم هەوکردنە دەتوانێت ببێتە هۆی خەمۆکی 

خۆراکی ناتەندروست

خواردنی سورکراوە . بەڕاستی خواردنە سوورکراوەکان خراپن؟ مریشکی سورکراوە و سوورکراوە کانی دیکەی ناو ڕۆن تەنها کەمەرت فراوان ناکەن بەڵکو زۆر خراپن بۆ مێشکت. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گۆڤاری زانستی خۆراکدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە رێجیمی خۆراکیان کردووە و خۆراکی سورکراوەی زۆری تێدابووە ، لە تاقیکردنەوە زەینییەکاندا کە فێربوون و یادەوەری و شیتەڵکردن و. دۆزینەوە و کارکردنی مێشک دەگرێتەوە ، نمرەی خراپیان بەدەستهێناوە. بە پێچەوانەوە ئەوانەی زیاتر خۆراکی ڕووەکییان خواردووە، نمرەی بەرزتریان بەدەستهێناوە.

خواردنەوە شیرینکراوەکانی بە شەکر. ڕەنگە بتوانیت لە خواردنەوە گازییەکان دوور بکەویتەوە. بەڵام پێویستە ئاگاداری شەربەتی میوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان و چای شیرین بیت. وێسلی دێلبریج، و وتەبێژی ئەکادیمیای خۆراک دەڵێت: “بڕێکی زۆر لە شەکرەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکان” چونکە هەوکردن دروست دەکات. توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە گۆڤاری Alzheimer’s & Dementia ڕێنیشانده‌ره‌ بۆ بڵاوکراوەتەوە پشتگیری لەوە دەکات. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەیکە بە بەردەوامی خواردنەوە شەکردارەکان دەخۆنەوە، ئەگەری ئەوە زیاترە بیرەوەرییان خراپتر بێت، قەبارەی گشتی مێشکیان بچووکتر بێت، هەروەها هیپۆکامپۆسیان بچووکتر بێت- ئەو بەشەی مێشک کە گرنگە بۆ فێربوون یادەوەری- بە بەراورد بەوانەی کە نایخۆنەوە. خواردنەوە شیرینکراوەکانی شەکر وازلێبهێنە لەبری شەربەتی میوە یان چای شیرین، هەوڵبدە ئاو یان چا شیرینبکەیت بە پارچە پرتەقاڵ یان لیمۆ ..

کاربۆهیدراتی پاڵاوتە. برنجی سپی، نانی سپی، مەعکەرۆنی سپی، و خۆراکە پرۆسێس کراوەکانی تر کە glycemic index بەرزە تەنها نابنە هۆی بەرزبوونەوەی گەورەی شەکری خوێن، بەڵکو لەگەڵ ئەو خۆراکە خراپانەی دیکە گاریگەری خراپ دەکەن سەر مێشکت . بە تایبەتی ئەم خۆراکانە دەتوانن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونیت هەبێت. توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە گۆڤاری خۆراکی کلینیکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو خۆراکانەی کە رێژەی گلاسێمیکیان بەرزە دەتوانن مەترسی خەمۆکی لە ژنانی دوای وەستانی سوڕی مانگانەدا بەرز بکەنەوە. لە بەرامبەردا ئەو ژنانەی کە زیاتر لاکتۆز و ڕیشاڵ و میوە و سەوزەیان خواردووە، نیشانەکانی خەمۆکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. کاربۆهیدراتی سپی بگۆڕە بە کاربۆهیدراتی ئاڵۆز وەک نانی گەنمی تەواو ، شوفان و نانی بادەم ، برنجی قاوەیی . هەموو ئەمانە ڕیشاڵیان تێدایە، کە بەکتریا بەسوود کانی ڕیخۆڵەکانت گەشە پێدەدات و هەوکردن ڕێکدەخات

ئاستی بەرزی چەورییەکەی و سورکراوەی خواردنەکە و خراپی کوالێتی خواردنەکە وادەکەن بە قورسی بتوانین بەرەنگاری زەهایمەر ببینەوە و نەتوانین چارەی بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستی سۆدیۆم کە لە تێکڕای چاککردنەوەی خواردنی خێرادا دەدۆزرێتەوە دەتوانێت ببێتە هۆی(fog brain ) تەمی مێشک کە دابەزینی توانا زەینییەکانە . توێژینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گۆڤاری بەرزی فشاری خوێندا بڵاوکراوەتەوە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە زۆرجار بەهۆی زۆر خواردنی خۆراکی خوێیەوە دێتە ئاراوە، دەتوانێت خوێن بۆ مێشک سنووردار بکات و بە شێوەیەکی نەرێنی تەرکیز و لێهاتووی مێشک و یادەوەری تێکبدات خواردنی خێرا

بۆ شکاندنی خووی خواردنی خێرا، کیرکپاتریک ئەم فێڵە پێشنیار دەکات: “دەستپێبکە بە گۆڕینی ئەوەی کە داوا دەکەیت”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوور بگرە لە بژاردەی سورکراوە و زیاتر دانەوێڵە و ڕووەکی تەواو هەڵبژێرە. پاشان ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە دەڕۆیت (بۆ خواردنی خێرا) بۆ نیوە بگۆڕە”.

Categories
memory

چۆن هاوکاری قوتابیان بکەین بۆئەوەی تەرکیزیان لە سەر فێربون بێت نەک نمرە

چۆن هاوکاری قوتابیان بکەین بۆئەوەی تەرکیزیان لە سەر فێربوون بێت نەک نمرە

جەخت کردن لەسەر گەشەپێدانی کارامەیی و توانای قوتابیان ، وایان لێدەکات وەک ئامانجێک لە خوێندن بڕوانن.

سارا شرۆدەر   30  نۆڤەمبەری  2020

فێربون لەڕێگەی ئۆنلاین و بەشیوەی ئاوێتەیی بوبەهۆی پێداچونەوەیەکی بێ وێنە بە پرۆسەی  فێربون و وانەوتنەوەدا، لە ئەنجامدا بوە هۆی زیادبونی هۆشیاری سەبارەت بە لایەنی باشەو خراپی خوێندنی ئۆنلاین و سەرلەنوێ گرنگیدان بە خوێندن و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی.

تەڵەی هەڵسەنگاندن

ئەوپرسیارانەی کە فێرخوازان لەبارەی ئەرکەکانیان دەیکەن و دەیڵێن. چەند  کات دەخایێنێت؟ چۆن نمرەی یەکەم بەدەست بهێنم؟ چی لەئێمە داوادەکەن پێشکەشی بکەین؟ کەی گونجاوە؟ ئەم پرسیارانە تەرکیز دەخەنە سەر نمرە نەک دەرئەنجامی فێربون. فێرخوازان لە تەڵەی هەڵسەنگاندن تیشک دەخەنەسەر ئەوەی کە چی بەدەست دێنن لەبری ئەوەی جەخت بخەنەسەر ئەوەی کە چی فێردەبن 

لەڕابردودا پرۆسەی هەڵسەنگاندن قوتابیانی وا فێرکردوە کە نمرە ئامانجیان بێت  وەک ئەمانەی خوارەوە:

  • پێشتر هەڵسەنگاندن تەنها بۆ نمرە بووە
  • -هەڵسەنگاندنی پابەندبون(بەپێی بەروار و شوێنکەوتنی ڕێنماییەکان)
  • -هەڵسەنگاندن بۆ سەلماندنی کۆشش
  • -هەڵسەنگاندنی سەخت(کاری زیاتر =سەختگیری زیاتر)

چالاک کردنی مێشک

بۆ ئەوەی لە تەڵەی هەڵسەنگاندن ڕزگارمان بێت پێویستە  لە پرۆسەی فێرکردندا جەخت بخەینەسەر تواناو کارامەیی پێویست   دوو پسپۆڕی بواری پەروەردە  وەک گرانت ویگینگ وە ژەی ماکتای  ئەم پرۆسە یان ناوناوە  (دیزاینی پێچەوانە)یان

 بەکارهێناوە. لەبری ئەم پرۆسە ئاڵۆزەی سەرەوە پێویستە پرۆسەی فێرکردن   جەخت بخاتە سەر دەرخستنی تواناکان  بەم ڕێگەیەش تەرکیز دەخەینە سەر ئەو  بەرهەمانەی کە پێشبینی دەکەین لە قوتابیان. 

٣هۆکار بۆ جەختکردن لەسەر بەرهەم

١- کەمکردنەوە ترس و دڵەڕاوکێ : ئەمساڵ لەبارەی هەڵسەنگاندنی دڵەڕاوکێ لە کوڕەکەمەوە فێربوم کە قوتابی پۆلی حەوتەم بوو، ئەو هەمیشە لە قوتابیە یەکەمەکان بوو نمرە لای ئەو هەموو شتێک بوو، دواکاوتنی هەر ئەرکێک یان بەدەست هێنانی هێمای سور، لە زیهنی ئەودا مانای شکستی دەبەخشی. ئەمەش حاڵی زۆرینەی ئەوقوتابیانەیە کە بە ئۆنلاین دەخوێنن. بینینی (شکست) ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەر شاشەی ئایپاد یا کۆمپیتەرەکەی یان لەسەر پەڕاوی نمرەکان دەبێتە هۆی کۆسپ لەبەردەم فێربوندا.  

پرۆسەی فێرکاری و قوتابیان فشاری تەنهایی و نەخۆشی جیهانی و ئاڵەنگاریە(تحدیات) کەڵەکەبوەکان پرۆسەی فێرکاریان لەسەرە، لەپاڵ ئەمانەشدا ئاڵەنگارییەکی دیکەیان لەبەردەمە وەک:  ورە و پاڵنەر بۆ فێربون، توانای یادەوەری و ئەنجامدانی ئەرکەکان. 

پێداویستیەکانی قوتابیان و فشارەکانیان جیاوازن، بەڵام ئەوەی کە سەلمێندراوە ئەوەیە کە ترس کاریگەری لەسەر هزر و یادەوەری هەیە.

(سەنتەری تەکنەلۆژیایی پراکتیکی تایبەت) کاتی مارتن شارەزای پسپۆڕ لە بواری  فێرکاریدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەنە ڕوو کە دەتوانێ ترس و دڵەڕاکێ لەتاقیکردنەوەکان و هەڵسەنگاندن کەم بکاتەوە:  

تێڕامانێك لە پرۆسەی خوێندنەوەی مۆدێرن

  1. پتەوکردنی هەستی وابەستەبون و هەستی هاریکاری
  2. پێشبینیەکان  ڕون و سادەبن
  3. هاندان وبۆ ئامانجی واقعی و قابیلی بەدیهاتن و جێبەجێکردن 
  4. پایوەستکردنی فێرکردن و هەڵسەنگاندن بەبابەتە ئامانجدارەکانی ژیان
  5. سەربەستی و ئازادی هەڵبژاردن بۆ ڕێگریکردن لە(تێڕوانینی )بەرتەسک بۆ زیرەکی
  6. هەوڵدانی چەندجارە و پێداچونەوە /هەڵسەنگاندن

 ئەو بیروباوەر و بۆچونە وازلێبێنە  کە نمرە با هەموو شتێک و خاڵی کۆتایی دادەنێت بۆ قوتابیان و(مامۆستایان)ش تەندروستی عەقڵی کاری لە پێشینەیە. بگەڕێ بەشوێن ئەو ڕێگایانەدا کە نەرمی نواندن و یارمەتی و ڕەفتاری هاندان زیاد دەکات.

٢-گەشەپێدانی فێرکارانی شارەزا:  نوسەر (جۆن سپنسەر) جیاکاری دەکات لە نێوان ئامانجی بەرهەم و ئامانجی پرۆسە.  ئەو پێی وایە ئامانجی پرۆسە بریتیە لە گەشەکردنی ڕۆتین و عادەت(خوو) لای فێرکاران یان لای مامۆستایان لە بەرامبەر جەخت لەسەر دوا وادە و ئەنجامی کۆتایی.  سەنتەری( کاست)    پێناسەی فێرکارانی شارەزا بەم جۆرە دەکات:(ئامانجدار و هاندەرن،  بەئاگاو خاوەن تەکبیرن ستراتیژین و بە ئاڕاستەی ئامانجەکانیان هەنگاو دەنین. بۆ پشتیوانیکردن لە فێربونی پسپۆڕیی پێویستە هەنگاو بەهەنگاو چانسی دەستنیشانکردنی ئامانجی بیرکردنەوە زیاتر بکەیبن بەبۆچونی ئەلیسۆن پۆسی لە سەنتەری کاست، قوتابیان پێویستە بەردەوام لەسەر دەرئانجامی  کارەکانیان  ئاگاداربکرێنەوە بەمەش قوتابیان هاندەدات کەبیر لەوانەکان و فێربون بکەنەوە کە ئایا ئەنژامی وانەکانیان بەدی هێناوە یا نا لەم بابەتەدا نمرەکان ڕۆڵیان هەیە بەڵام نمرەکان بەشێکن لەبابەتەکە نەک خودی بابەتەکە

 .سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداریمان یان هەستەکانمان

گۆڕانکاری لە سەر جەختکردنی ئێمە سەبارەت بە بەرهەمی کۆتایی بۆ پرۆسەی فێرکردن ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

پلەبەندی پرۆژەکان قۆناغ بە قۆناغ ، دڵنیایی تەواوەتی ، لەبەرچاوگرتنی راو سەرەنجی مامۆستاو قوتابی – 

بەکارهێنانی تابلۆی هەلبژاردن تا فێرخوازان بتوان بە پێی خاڵی بەهێزیان چۆنیەتی فێربونیان دەستنیشان بکەن- . 

بەکارهێنانی کۆکردنەوەی خێرا ( بۆ نمونە / فۆرمەکانی گوگڵ ، نوسینی خێرا ، هەڵسەنگاندنە بنیاتنەرەکانی دیکە- ) ، کە جەخت دەکات لە سەر توانای قوتابیان لە دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان لە کاتی دیاریکردنی . ئامانجەکانیان 

.نەرمی نواندن و گوێگرتن لە پێشنیاری قوتابییەکان سەبارەت پرۆژەکان ، سەرچاوەکان وە کۆتا بەرهەم – بەشداریکردنی فێرخوازان لە هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچونیان بەکاربێنە- 

٣-هەبونی پێوەر بۆ لایەنە گرنگ و بایەخدارەکان ، زانینی ئەوەی کە چیمان لە قوتابیەکان دەوێت  و ئەمانەوێت بگەنە  چ ئاستێک، یارمەتیمان دەدات بزانین لە کوێوە دەستپێدەکەین

هەنگاوی یەکەم بریتیە لە هاوسەنگ بون و تەریبی هەلسەنگاندنەکان ، چالاکی و کەرەستەکان لەگەڵ ئامانجەکان یان ئامانجە گشتگیرەکانی فێربون کە دەکرێت پێوانە بکرێن. دیزاینی پێچەوانە، لە رێگەی وازهێنان لە ئەرکە بێ ماناو بێ سودەکان نمرەبەندی کەم دەکاتەوەو دەرەنجام باشتر دەکات ، هاوکاری فێرخواز و مامۆستایان دەکات بۆ ئەوەی .جەخت بکەنەوە لەسەر ئەوشتانەی کە گرنگن 

پێویستە پێوەرەکانمان ئەو بابەتانە بن کە ( بنیاتنەر و گونجاون ) ئەمەش واتە وازهێنان لە هەر شتێک کە پەیوەندی بە بابەتەکانەوە نیەو لە گەڵ پێوەرەکاندا ناگونجێت، وەک ئەو هۆکارانەی کە پەیوەندیان بە بنیاتنان و داهێنان و هەوڵ و کۆششەوە نیە . بۆ نمونە ئەگەر نوسین بەشێک نەبێ لە هەموو کۆرس و دەرسەکان چاوەڕواندەکرێت فێرخوازان بەسەرکەوتویی و لەڕێگەی جیاوازەو فێرببن، وەک فێربون لە ڤیدیۆ، پێشکەشکردنی گرافیک،  رێکخستنی ئەم پلەبەندییانەی خوارەوە هاوکار دەبێت بۆ جەختکردن لە سەر بابەتە گرنگەکان:  

کۆرسی خێراخوێندنەوە

نمرە : ئەگەر نەتوانی بە ڕوبەڕو نمرەیان پێبدەیت پێویست ناکات بە ئۆنلاینێش پێیان بدایت خاڵدانانی تەواوەتی پشتگیریان دەکات بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان ڕیزبکەن بەڵام نمرە وایان لێدەکات وابزانن کۆتاییە وە بە کرداریش پلەی .کۆتایی نیە لە پرۆسەی خوێندن 

نمرەی هەستپێنەکراو: ئەگەر تێبینیت نەبێ ناتوانی هەڵسەنگاندن بکەیت بۆ ئەوەی کە ئەنجام بەدەست بهینیت وەک شارەزایی داهێنان کۆشش وە کۆکردنەوەیان بۆ ئەوەی جەخت بخەنەسەر گرنگیەکان 

پابەندبونی نمرە: بەرواری ئەرکەکان و ژمارەی وشەکان كارامەیی و توانای فێرخوازان پیشان نادات . پێویستە .ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ لێپرسینەوە لە قوتابییەکان بێ ئەوەی سزایان بدەیت 

لایەنگری لە نمرەپێدان : فێرخوازان جۆراوجۆرن، خۆت بە دوربگرە لە وەی بە پێی حەزو خواستی خۆت نمرە بدەیت. وەک شێوازی داهێنان) . نمونەی ئاسان بەکاربهینە کە تێبینی بکرێت.) 

بەڕای مامۆستا ماریلا تیلەر نمرە هێچکاتێک خزمەتی قوتابیانی نەکردوە و ناتوانێ توانای قوتابیان پیشانبدات لە بیربکەنەوە یان نوسین و چارەسەری کێشەکان . ئەمە تەنها حاڵەتی ئەو قوتابیە مناڵانە دەردەخات کە  لەوە چێژ وەردەگرن بتوانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەرکی قوتابخانە لە ماڵەوە جێبەجێ بکەن. کاتێک بەهای هەڵسەنگاندنەکان، ئەندازەو 

سەختی کارەکان، تەندروستی لایەنی دەرونی خۆت و فێرخوازەکان و پێویستی ئەوەی فێرخوازی شارەزا پێبگەیەنیت لە بەرچاو دەگریت، ئەوا لە بیرت بێت کە ئەندازەیەکی کەمیش هەر زۆرە ، ئەرکی کەمتر ، ئامانجدار و نەرم دڵەڕاوکێ کەمتر دەکاتەوە ، کاتێکی زیاترت پێ دەبەخشێ بۆ بیرکردنەوە و پێداچونەوە ، دەرئەنجامێکی باشتر .بەدەستەوە دەدات

Categories
memory new

چالاک کردنی مێشک

چالاک کردنی مێشک

چۆنییەتی چالاکترکردنی مێشک و بەهێزکردنی یادگە

باشترکردنی تەندروستی بەتایبەتی لایەنی جەستەییی کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێگای هەیە، هەرکەس ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر دەبێتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و تەندروست. بۆ نمونە یاری ئاسن، ماسولکەکان گەورە دەکات و لەشت بەهێز دەبێت. ئەگەر بەردەوام ڕاهێنان ئەنجام بدەیت، لەکاتی پیربونیش جەستەیەکی تەندروستت دەبێت.

هەر بەم شێوازەش کە جەستە بە ڕاهێنان بەهێز دەبێت، بەهەمان شێوەش مێشک دەتوانێ لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە بەهێزتر و باشتر ببێت.

هەرچەند ئەم بەراوردە ڕاست و سەلمێندراوە، بەڵام زۆربەی ئامۆژگارییەکان کەلەم ڕۆژەدا دەیخوێنیتەوە پێچەوانەکەی پێشنیار دەکەن، بۆ نمونە دەڵێن دڵەڕاوکێ کەم بکەرەوە، مێشکت هیلاک مەکە، مێشکت دوور بخەرەوە لە کاری قورس.
ئەمانە ئامۆژگاری زۆر باشن، دڵەڕاوکێ شتێکی باش نییە، بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی لێیپزینگ لەماوەی هەشت ساڵدا ئەنجامدرا، دەریخست کە زۆرکردن لە مێشکت بۆئەوەی کار لەسەر شتە قورسەکان بکات و کاری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت، وە بە ئاگاییەوە ئەنجامیان بدەیت، ڕێک وەک بەرزکردنەوەی قورساییە بۆ مێشک.

توێژینەوەکە لەسەر هەزارەها ژن و پیاو ئەنجامدرا و هەموویان هەمان چالاکی مێشکیان ئەنجامدا، بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەنگ و زمان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوریی، ئەوانەی ڕۆژانە ڕاهێنانیان بە مێشکیان دەکرد مێشکیان زیاتر بەرەو پێش دەچوو.

چۆن بەکارەکانی ڕۆژانەم مێشکم بەهێز بکەم؟

ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە چۆن لەمیانەی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەتدا مێشکت بەهێز بکەیت، وەڵامەکەی ئاسانە وەک چۆن ڕاهێنان بە لەشت دەکەیت بەهەمان شێوە دەتوانی بۆ مێشکیشت بیکەیت .

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ڕۆژانە پلانێکت بۆڕاهێنانکردن هەبێت، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کاری لەسەر بکەیت تا دەبێتە خوو، بۆئەوەی لەهەموو لایەنەکانی ژیانت جێبەجێی بکەیت.

ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ ئەوەی ڕاهێنانەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا جێبەجێ بکەیت:

لەسەر کار، سەرەتا ئیشە قورسەکان بکە، هەموو وزەی بەیانیانت لە ئیشە ڕۆتینی و ئاسانەکاندا بەسەر مەبە، لەبری ئەمەدا کارە قورس و مێشک ماندووکەرەکان تەواو بکە.

لە ماڵەوە دامەنیشە هەموو ڕۆژەکە تەماشای تەلەفزیۆن بکەیت، لەبری ئەوە هەوڵبدە کارێک بکەیت کە زیاتر مێشکتی تیا بەکار بهێنیت، بۆ نمونە یاری پازڵ بکە، شەترەنج بکە یان پلانی ڕێکخستنی ناوماڵەکەت دابنێ ئەمانە مێشکت بەتەندروستی دەهێڵنەوە.

لە پەیوەندییەکاندا ترست نەبێت لە مشتومڕکردن لەبارەی بابەتێکی قورس لەگەڵ هاوڕێکانت. باسکردنی ئەو بابەتانە مێشکت بەرەوپێشەوە دەبات و لەوانەیە پەیوەندییەکانیشت باشتربکات باس لە بیرۆکە گەورەکان و چۆنییەتی بەدیهێنانیان بکە .

ئاگاداری ڕێژەی دڵەڕاوکێ بە، بەڵام هەرگیز لە چاڵێنجە گەورەکان مەترسە،چونکە زانست سەلماندویەتی هەتا زیاتر ئەنجامیان بدەیت زیاتر چێژیان لێ دەبینی.

ئایا دەکرێت هەر یەک لەئێمە بگەین بەو ئاستەی کە دەمانەوێت ؟

هیچ شتێک مەحاڵ نییە لە خولی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە. ئێمە گەیشتوین بەو ڕاستییەی کە مرۆڤ هێندە بەتوانایە دەتوانێت هەر زانیارییەک دەیبیستێت لەبەری بکات، .

ئەوەی کە پێشتر بە مەحاڵ دانراوە، ئێستا ڕاستییە و ئێمە پێی گەیشتووین.

ئاوات ئەکادیمی تەنها بەرەوپێشچوونێکی کەمی مێشکت بۆ دەستەبەرناکات، گەرەنتی گۆڕانکارییەکی تەواوی توانا زەینییەکانت دەکات.
دەتوانیت هەموو جۆرە زانیارییەک بەبێ هیچ جۆرە سنوورێک بەیادبسپیریت. گرنگ نییە ئەو زانیارییەی کە لەبەری دەکەیت چییە، قورئان، کتێب، وشەی زمانێک، کتێبە پزیشکییەکان، یاسای بیرکاری یان وێنە و هێما. دەتوانیت تەکنیکەکانی یادگە بۆ لەبەرکردنی هەمووشتێک بەکار بهێنیت.

لە پرۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک چی دەخوێنرێت ؟

١. لەبەرکردنی بینینی .
یەکێک لە شێوازەکانی لەبەرکردن کە تەنها لە ڕێگەی بینینەوە بەبێ خوێندنەوە بەدەنگ یان وتنەوەی ئەو بابەتەی کە دەمانەوێت بەیادی بسپێرین زانیارییەکان لەبەر دەکەین .
لەبەرکردنی بینینی دابەش دەبێت بۆ ١٠ ئاست و پێشکەوتووترین ئاست لەبەرکردنی یەک پەڕەیە لە ٣ خولەکدا .

٢. لەبەرکردنی بیستنی
یەکێکە لە شێوازەکانی لەبەرکردن کە تەنها لە ڕێگەی بیستنەوە بەبێ بینین و خوێندنەوە تەنها بە گوێ گرتن لەبەر دەکەین. یارمەتی دەرێکی زۆر باشمانە بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی دەیبیستین لەبەری بکەین .

٣. خێراخوێندنەوە بەدەنگەوە .
لەم تەکنیکەدا بەژداربوو بەشێوەیەکی خێرا هەوڵی خوێندنەوەی بابەتەکان دەدات بەخێرایی. ئەمەش یارمەتی زۆر باشی گوێیەکان دەدات بۆ ئەوی شیتەڵی وشەکان بکات لەکاتی بیستن وە یارمەتی قسەکردن و شێوازی بەهێزی تۆنی دەنگ دەدات

٤. خێرا بیستن
لەم تەکنیکەدا کار لەسەر ئەوە دەکرێت بەژداربوو بتوانێت بە چەند هێندە خێراتر گوێ بگرێت لە دەنگەکان و لێیان تێبگات و بیانناسێتەوە .
بۆ نموونە: ڤیدیۆیەک بە خێرای گوێ لێبگریت و لێیشی تێبگەیت.

٥. خێرا بینین
یەکێک لەباشترین تەکنیکەکان کە یارمەتی بەشداربوو دەدات لە بینینی یەک وشەوەپێش بکەوێت بۆ بینینی نیو پەڕە یان پەڕەیەک بە تەنها بەیەک بینین و سەیرکردن

٦. ڕاهێنانەکانی فراوانکردن و خێرا کردنی چاو
لەم ڕاهێنانانەدا چەند تەکنیک و ڕاهێنانێک دەدرێت بە بەژداربوو کەیارمەتی فراوانکردنی ئاستی بینین و خێراکردنەوەی جووڵەی چاوی دەدات وە یارمەتی زۆر باشی بەهێز کردنی ماسوولکەکانی چاو دەدات.

٧. تەکنیکەکانی یادگە .
لەم خولەدا هەموو تەکنیکە جیهانییە کۆن و تازەکان بەکار دەهێنرێت و دەخوێنرێت بۆ ئەوی بتوانین هەموو ئەو زانیارییانەی کە لەبەری دەکەین و دەمانەوێت، بەشێوەیەکی زۆر ئاسان بەیادگەمانی بسپێرین وە هەرکاتێک ویستمان زۆر بەئاسانی بیرمان بکەوێتەوە و یادگەمان زۆر بەهێز بکەین

. ٨سیستەمی سەرەکی Major System سیستەمی لەبەرکردنی ژمارەکان٨.

لەم سیستەمەدا بەژداربوو دەتوانێت دەیان ژمارە و دەیان زانیاری بەڕیزبەندی لەبەر بکات و بیری بکەوێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ هەڵەیەک یان پاش و پێش کەوتنێکی تێدابێت
وە بەم تەکنیکە دەتوانین قورئانی پیرۆز بە ژمارەی لاپەڕە و بە ژمارەی ئایەتەکانەوە لەبەر بکەین ( د.زاکیر نایک)

٩. تەکنیکەکانی فلاش کارت و نەخشەی زەینی
کەیارمەتی زۆرباشمان دەدەن لە لەبەرکردن و پۆڵێن کردنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی ورد و ئاسان.

١٠. سیستەمی خۆراکی تەندروست بۆ مێشک

لەم خولەدا باسی هەموو ئەو خۆراکە بەسوودانە دەکرێت کەیارمەتی باشتربوونی مێشک و یادگەمان دەدەن وە دوورکەوتنەوە لە خۆراکە زیان بەخش و خراپەکان بۆ مێشک و جەستەمان.

١١. ڕاهێنانەکانی تەرکیز و سەرنج
کەیارمەتییەکی زۆر باشمان دەدەن بۆ ئەوەی لە پشێوی و شپرزەیی مێشک دەربازمان ببێت. وە بتوانین زۆر بەباشی تەرکیز بکەین بۆ جێبەجێ کردن و ئەنجامدانی کارەکانمان.
تا ئێستا هیچ شتێک لە تەرکیزێکی بەهێز باشتر نەدۆزراوەتەوە کە بتوانین باشترین کار و بەرزترین کوالێتی پێشکەش بکەین

١٢. تەکنیکەکانی لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز .
لەم خولەدا لەگەڵ فێربوونی تەکنیکەکانی یادگە تەکنیکی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی زۆر نایاب فێری بەژداربوو دەکرێت، بەوەی بتوانێت قورئان بە ژمارەی لاپەڕە و ئایەتەکانەوە لەبەر بکات .

١٣. پێدانی زانیاریی و پێشکەش کردنی بابەت لەلایەن مامۆستایانی خوولەوە کە کاریگەرییەکی زۆر باشی هەبووە لەسەر بەژداربووان و گۆڕانی ژیان و بیروباوەڕ و ڕەفتارەکانیان.

بەشداریکردنت لە خولی چالاککردنی مێشک و یادگە چیت پێدەبەخشێت؟


١: .بەدەستهێنانی توانایەکی پێشکەوتوو بۆ وێناکردن
٢: .یارمەتیدەرتە لە سەرنج خستنە سەر کارەکانت
٣: .چارەسەرکردنی کێشەکان، تەندروستی دەروونی و جەستەییت باشتر دەبێت، توانای گۆڕانکاری گەورەت دەبێت لە ژیانت و کەسایەتیتدا.

ئەمە ئەنجامێکی گەرەنتی کراوە بۆ هەموو کەسێک کە بەشداری دەکات وە بە رێکوپێکی خولەکە تەواو دەکات لە ئەکادیمیاکەماندا.

Categories
memory new

کۆرسی یادگه‌

کۆرسی پێشکەوتووی بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە

لە بارەی کۆرسی پێشکەوتووی (بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە) وە
 بۆ یەکەمین جار لە کتێبخانەی گشتی هەڵەبجەی شەهید لە ساڵی ٢٠٠٤ باسم لە بەهێزکردنی یادگە کرد لە کۆرسێکدا بەناوی بەهێزکردنی مێشک و ستراتیژیەکانی فێربوون.

لە ڕۆژی یەکەمدا ژمارەی بەشداربووان ٢٥ کەس بوون لە ئاستە جیاوازەکان. تێستێکی یادهێناوەی بەشداربووانم کرد بەوەی کە پارچە کاغەزێکم خستە بەردەستیان کە ١٠ وشەی کوردی تێدابوو. داوام لێکردن کە بە ڕیزبەندی لەبەریان بکەن لە ماوەی یەک خولەکدا. پاش چل خولەک لێم پرسینەوە. تەنها پێنج کەس بەبێ هەڵە نووسیانەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژدا باسم لە بەهێزکردنی مێشک و یادگە کرد و باسی ئەوەم کرد چۆن یادگەی وێنەیی بەکاربهێنن و سوودی باشتر لە مێشکیان وەربگرن. بۆ جاری دووەم تێستێکی هاوشێوەی ئەوەی پێشووم هێنا و پاش چل خولەک لێم پرسینەوە ئەم جارە ٢١ کەس ئامادە بوون لە کۆی هەر بیست و یەک کەسەکە ١٦ کەس وەڵامی ڕاستیان نووسی. 

ئێمە کێشەی سەرەکیمان ئەوەنیە مێشکمان توانای کەمە بەڵکو
 کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئێمە فێرنەکراوین بە باشی مێشکمان بەکاربهێنین

لە سالانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ هەمان کۆرسم دووبارەکردەوە پاشان لە ٢٠٠٨ بەشی بەهێزکردنی یادگەم فراوان کرد و کردمە کۆرسێکی سەربەخۆ و داوام لە توێژەرێک کرد کە توانای بەشداروانم پێش خولەکە و پاش خولەکە بۆ بپێوێت. ئەم جارە ئەنجامەکە زۆر جێگای سەرنج بوو زۆربەی بەشداربوان توانایان بە ڕێژەی دوو هێندە بەرز بوویەوە. 

لەسەر ئەم کۆرسە بەردەوام بووم و ئەنجامەکەیم ساڵانە دەبینی و کۆمەڵیک لە بەشداربووان توانیان لە قوتابخانە بە جیاواز لە هەموو ساڵانی ڕابردووی تەمەنیان ببنە قوتابی زۆر باش و نمرەی زۆر بەرز بەدەست بهێنن. 

ساڵیکیان پاش تاقیکردنەوەی سەری سالێ پۆلی دوانزە بە پەرۆشەوە تەلەفۆنم بۆ چەند قوتابیەک کرد تا بزانم چەندە لە کۆرسەکە سوودمەند بوون لە کاتی تاقیکردنەوەکانیاندا. 

یەکێک لە خوێندکارەکانم کە ئێستا ئەندازیارە پێ وتم:  (مامۆستا ئاوات لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا شتێکی گرنگم بۆ دەرکەوت.

پرسیم چی بوو؟

وتی: ( هەر زانیاریەک کە بەو تەکنیکانەی خولی یادگە لەبەرم کردبوو لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەبێ دوودڵی وەڵامم دەدایەوە و سەد لەسەد دڵنیابووم لە وەڵامەکەم کە ڕاستە بەڵام هەر زانیاریەک کە وەک جاران سەعیم تیا کردبوو، زۆر لێی بە گومان بووم و کاتی زۆری بردم تا وەڵامیان بدەمەوە)

 تا ئێستاش زۆرجار نامەی سوپاس و دەستخۆشیم لەو قوتابیانەوە بۆ دێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کۆرسی یادگەیان لای من خوێندوە. بەڕاستی بەم ئەنجامانە گەلێک دڵخۆشم

ڕۆژێکیان لە کاتی وتنەوەی کۆرسێکدا ئاگاداریان کردم کە کەسێک هاتوە بۆلام و دەیەوێت بمبینێت. لە پاش وانەکەم چوومە ئۆفیسەکەم بینیم کچێکە. پێی وتم مامۆستا من بۆ سوپاس و دەستخۆشی هاتووم بۆلات

پاش بەخێرهێنان، وتم فەرموو

وتی : مامۆستا من پێشتر لە کۆرسی بەهێزکردنی یادگە بەشداریم کرد و ئەوکات قوتابی پۆلی دە بووم. لە پۆلی یازدە زۆر سوودم لە تەکنیکەکانی یادگە وەرگرت بەڵا ئەم ساڵ لە پۆلی دوانزە بەهۆی ئەو تەکنیکانەوە توانیم بە ماندووبوونی کەمتر نمرەی تەواو بەدەست بهێنم کە بەو دوونمرەوە کە پێم بەخشراوە نمرەکەم لە سەد زیاتر دەکات.

بەردەوام بوو لە قسەکردن وتی : مامۆستا ئەگەر ئەم کۆرسە نەبوایە من پێئەچوو هەر نمرەیەکی بەرز بەدەست بهێنم بەڵام گرنگ ئەوەیە من پۆلی دوانزە زۆر ئاسوودەتر بووم لە پۆلەکانی ڕابردوو تەنانەت تەماشای زنجیرە درامام دەکرد و لەگەل دایکو باوکم دەچووم بۆ میوانی و زۆر خۆشم ماندوونەکرد چونکە من بە خێرایی بە ماوەیەکی کەم بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی یادگە پرۆگرامەکانم لەبەرئەکرد و دڵنیابووم کە زانیاریەکانم لەبیر دەمێنن) 

بەڵی ئێستا ئەو کەسە بەشی پزیشکی گشتی تەواو کردوە و دەڵێت: (مامۆستا من لە کۆلێژی پزیشکیش زۆر سوودم لەو بابەتانە بینیوە کە لە کۆرسی بەهێزکردنی یادگە خوێندوومە.)

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

بەڕیزان ئەم کۆرسە هەرکەس بیخوێنێت و ڕاهێنانەکانی جێبەجێ بکات و لەسەر پرۆگرامەکانی خوێندن و هەر زانیاریەک کە خۆی بیەوێت بەکاری بهێنێت ئەوا لێی سوودمەند دەبێت. 

دوا کۆرسی یادگە کە ئەنجامی سەرەتا و کۆتاییم وەرگرت ساڵی ٢٠١٢ بوو کە  هەندێک  لە بەشداربوان بە ڕێژەی حەوت هێندە توانای یادهێنانەوەیان زیادی کردبوو.

خەونم ئەوەبوو ئەم کۆرسە بەدڵی خۆم بڵیمەوە و ڕاهێنانی بۆ تۆمار بکەم. سوپاس بۆ خوا ئێستا ئەم کۆرسە لە ئاوات ئەکادیمی بەردەستە.

کۆرسەکە لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و ڕاهێنانی جۆراوجۆری بۆ ئامادەکراوە، تاوەکو بەشداربوو، پەرە بە تواناکانی تەرکیز و یادگەی بدات.


پێشتر کۆمەڵیک لەم بنەما و تەکنیکانە لە خولی (بەهێزکردنی یادگە) بە درێژایی سالانی ٢٠٠٦ تا وەکو ٢٠١٨ تاقیکراونەتەوە و ئەنجامی بەرچاوی هەبووە و بە توێژینەوە سەلمێنراوە بەشداربووان، لە دوو هێندە بۆ حەوت هێندە توانایان زیادی کردوە. دەیان خویندکاری ئەم کۆرسە لە پۆلی دوانزە نمرەی زۆر بەرزیان بەدەست هێناوە و سوپاس بۆ ئەمەکداری و پێزانینیان تا ئێستاش بەردەوام پەیامی دەست خۆش و پێزانین دەنێرن.

ئەم کۆرسە باس لەم بابەتانەی خوارەوە دەکات:

تێگەیشتن لە تەرکیز
ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی تەرکیز
یادگە چیە؟
بنەماکانی یادگە چین؟
تەکنیکەکانی یادگە کامانەن؟

ستراتیژیەکانی یادگە واتە چۆنیەتی لەبەرکردنی:

– ناو
-وشەی بیانی
– سپێڵ
– دەقەکان
– پرۆگرامی خوێندن
– ژمارە
– تێکستە جۆراوجۆرەکان
– ئەرکەکانی ژیانی ڕۆژانە

چۆن تەندروستی مێشک و یادگەت باشتر دەکەی لەم ڕێگایانەوە:

– ڕاهێنانی دەرونی
– گەیشتن بە شەپۆلی ئالفا لە مێشکدا
– ڕاهێنانی جەستەیی
– خۆراک
– دەرمانە گیاییەکان
– وەرزش
– چۆنیەتی وەرگرتنی حەوانەوە و خەوتن

زانیاری لە بارەی مامۆستای کۆرسەکەوە

ناو : ئاوات نەسروڵا ئەحمەد
لە دایک بووی ١٩٨١
مامۆستا ئاوات لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە بە هۆی ئارەزووی لە هیپنۆتیزم، دەست دەکاتە خوێندنەوە لە بارەی دەرونزانیەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێڕی نێودەوڵەتی.
شارەزایی هەیە لە زمانەکانی کوردی، فارسی ، عەرەبی ، و ئینگلیزی و هەندێ شارەزاییشی هەیە لە چەند زمانێکی تردا.

تا ئێستا ئەم کۆرسانەی پێشکەشکردووە:

دەرونزانی هیپنۆتیزم و خۆخەواندن
چارەسەر بە هیپنۆتیزم
خێراخویندنەوە و خوێندنەوەی وێنەیی
خویندنەوەی مۆدێرن
فێربونی زمانی ئینگلیزی
فێربوونی زمانی کوردی
فێربوونی زمانی فارسی
فێربوونی زمانی عەرەبی
ستراتیژیەکانی فێربوونی زمان
لاوی پێشکەنگ
سەرکردە
دەرونزانی کەسێتی سەرکەوتوو
پەیوەندی سەرکەوتوو لە ڕوانگەی NLP
ئێن ئێڵ پی بۆ ڕۆژنامەنووسان
بەهێزکردنی مێشک و ستراتیژیەکانی فێربوون
بەهێزکردنی یادگە.

خاوەنی پەرتوکی : (زیادکردنی توانای زیرەکی)ە.

لە وەرگێڕاندا :
لە فارسیەوە : خێراخوێندنەوە و بەهێزکردنی مێشک
لە فارسیەوە: سایکلیک یۆگا
.لە ئینگلیزیەوە : مێشکت بناسە و بەکاری بهێنە

چەندین بابەتی لە گۆڤارەکانی (گۆران) و (هەڵەبجە)دا بلاوکردوەتەوە.

دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (ئابوری و بازرگانی) یە.
خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری گۆڤاری (کەسێتی سەرکەوتوو) بوو، کە سالانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ چوار ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.
دامەزرێنەر و بەڕیوەبەری (کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن) بوو بۆ پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنان.

دامەزرێنەی هاوبەشی (ترەینین ئەکادیمی )ە.

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ( ئاوات ئەکادیمی)ە

لە ئێستادا ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی کۆرسی پێشکەوتووی بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە بۆ زانیاری زیاتر پەنجە لەسەر وێنەکە داگرە