Categories
memory

١٥هۆکاری دەرەکی بۆ بەهێزکردنی یادگە

١٥هۆکاری دەرەکی بۆ بەهێزکردنی یادگە

هەندێ کەس وادەزانن توانای باشکردنی یادگە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە، واتە منداڵان و گەنجان توانای یادگەیان باشە و ئی بەتەمەنەکان خراپە و ناکرێت باش بکرێت؛ بەڵام ئەمە هەڵەیە، هەموو مرۆڤێک دەتوانێت توانای یادگەی باشتر بکات ئەگەر خۆی دوور بگرێت لەو هۆکارە دەرەکیانەی کە کاریگەری نەرێنییان هەیە لەسەر تەرکیز و بیرکەوتنەوە، وەکو کەمخەوی، فشار، کردنی چەند کارێک لەیەک کاتدا، خۆراکی خراپ، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشک.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە کراوە لەبارەی نەرمیی دەماری بەتەمەنەکان دەتوانن تۆڕی دەماریی نوێ لە مێشکدا دروست بکەن کە یارمەتیی باشکردنی یادگە و زاڵبوون بەسەر کێشەکانی بەرەوسەرچوونی تەمەن دەدات.

۱٥ ڕێگە بۆ بەهێزکردنی یادگە کە بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە و لە ڕۆژنامەی Daily Health هاتووە:

۱ـ وازهێنان لە ئەنجامدانی چەند کارێک لە یەک کاتدا: کە وادەکات هێواشتر بیت و زیاتر تووشی هەڵە و بیرچوونەوە ببیت، لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە کە زانیاری پێویستی بە ٨ چرکەیە تا لە یادگەدا بچەسپێت، جا ئەگەر بە تەلەفۆن قسە بکەیت و هەندێ شتت بەدەستەوە بێت و سویچی سەیارەکەت لە شوێنێکدا دابنێیت ئەگەری زۆرە کە دوایی لەبیرت نەمێنێت سویچەکەت لە کوێ داناوە.

۲ـ یاریی فیکری
کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر باشکردنی یادگه تەنانەت یارییەکی سادەی وەک سۆدوکۆ بە کەم مەگرە.

۳ـ لەبەرکردن و گێڕانەوەی زانیاری
بەردەوام بە لە لەبەرکردن و پێداچوونەوەی زانیارییەکە بۆ نمونە قوڕئان، ژمارە، دەق.

٤ـ شتی نوێ فێر ببە
ئەو شتانە فێرببە کە پێویستی بە بەکارهێنانی چەند هەستێکە بۆنمونە شەترەنج، هونەری چێشت لێنان، زمان کە یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی دەمار دەدات و بەرگری ئەو زیانانە دەکات کە بەهۆی پیربوونەوە تووشمان دێن.

٥ـ بەکارهێنانی یادگەی بینینی
کە زۆر لە یادگەی بیستنی و قسەکردن بەهێزترە و زیاتر لەیادگەدا دەمێنێتەوە.

٦ـ ڕێکوپێکی شوێنەکەت
زانایانی دەروونزانی دەڵێن ناڕێکوپێکی دەبێتە هۆی بیرپەرتبوون، بۆیە پێویستە هەموو شوێن و لایەنەکانی ژیانمان ڕێک بخەین و بەرنامەمان بۆ کارەکانمان هەبێت.

۷ـ سوودوەرگرتن لە هەست و سۆز
هەستەکان پەیوەستن بە یادگەوە بۆیە پەیوەندیی باش لەگەڵ دەوروبەرت دروست بکە وەک ماڵەوە و هاوڕێ و خۆشەویستانت و بیر لەو ساتە خۆشانە بکەوە کە لەگەڵیاندا بەسەرت بردووە.

٨ـ بیرکردنەوە و تێڕامان
ڕۆژانە ٤ جار بۆ ماوەی ۲۰ دەقە تێڕامانکردن ٪٥٠ کارکردنی مێشک بەرەو باشتر دەبات، بۆیە گرنگە کاتی بۆ دابنێیت، هەروەها نوێژکردنیش بە خشوعەوە دەگرێتەوە.

۹ـ نووسین بە دەست لەجیات کۆمپیتەر و مۆبایل … ئەمەش تەرکیز بەهێزدەکات چونکە چەند هەستێک بەکاردێت لەگەڵ جووڵەی دەست و یارمەتی بیرکەوتنەوە دەدات لە دواییدا.

۱۰ـ قسەکردن لەگەڵ خۆت
شتێکی سەیرە بەڵام ئەوانەی لەکاتی فێربوونی شتێکدا لەگەڵ خۆیان قسەدەکەن سەرکەوتووترن.

۱۱ـ خواردنی تەندروست
کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر یادگە وەک خواردنی سەوزە و میوە و ماسیی سەلەموون و بادەم و خۆراکی تر وەک ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ۳.

۱۲ـ وازهێنان لە خواردنەوە کحوولییەکان
لێکۆڵێنەوەکان دەریان خستووە کە ئەم خواردنەوانە کرداری بیرچوونەوە و زەهایمەر خێراتر دەکەن.

۱۳ـ خەوی تەندروست
خەوتن بۆ ماوەی ٦ـ ٨ کاتژمێر لەشەودا یادگە چالاک و بەهێز دەکات.

۱٤ـ وەرزشکردن
بەهۆیەوە خوێنێکی زیاتر دەچێت بۆ مێشک و هەموو بەشەکانی لەش و تەرکیز و یادگە باشتر دەکات، لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریان خستووە کە لەکاتی وەرزشکردندا لەش مادەی کیمیایی دەماری دەردەدات کە هانی دەمارەخانەکان دەدات و زیادیان دەکات.

۱٥ـ بنێشت جوین
بەهۆیەوە خوێنی زیاتر بۆ مێشک دەچێت و بەچالاکی دەیهێڵێتەوە.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

وەک چۆن بۆ تەندروستیمان پێویستە

ڕۆژانە خواردنی تەندروست بخۆین

بڕی پێویست ئاو بخۆینەوە 

بڕی پیویست لە میوە و سەوزە بخۆین.

زۆر پێویستە رۆژانە چەند خولەکێک بە پێ بڕۆین

لە هەمووی گرنگتر زۆر پێویستە شەوان زوو بخەوین لە 24 کاتژمێر 7 تا 8 کاتژمێر بخەوین، زۆر گرنگە لەگەڵ خێزان و مندالەکانمان کاتێکی خۆش بەسەربەرین  .

بەڵام لە هەمووی گرنگتر کە فەرامۆشمان کردووە

راهێنان و بەهێزکردنی یادگە و تەرکیزمانە.

بەڕێزان هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە: ئێمە ڕاهێنان بە مێشک و یادگەمان ناکەین!!,

بۆیە هەموو ئەوانەی باسمان کرد

بەڕێگەیەکی تەندروست و وەک ئەوەی ئەمانەوێ نایەتە دی یان سوودی نابیت بۆمان… هەمووان دەزانین

مێشک و یادگە بەشی سەرەکی لە مرۆڤدا پێک دێنێت و هەموو ژیانمان بەندە بە تەندروستی مێشک و یادگەمانەوە.

 ژیان تەندروستی 

کورتەی قسان بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لە

ئــــــــــــــاوات ئەکــــــــــــــــــــــادیمی

پرۆگرامێکی زۆر جیاواز و ناوازەمان بۆ ئامادە کردوون کە

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە

لە دوای ئەم پرۆگرامە توانای مێشک و یادگەتان لە 10 بۆ 15 هێندە زیاتر بەهێز دەبێت تەواوی ژیانتان زۆر ئاسودە و شاهانە دەژین.

ماوەی ئەم پرۆگرامە 10 هەفتەی زۆر جیاوازی چڕ و پڕ لە ڕاهێنان و بەکارهێنانی تەکنیکی زۆر جیاواز بۆ بەهێزکردنی تەرکیز و یادگەیە