Categories
general new

جیاوازی چییە لەنێوان گرووپی خوێنەکان و خواردنەکان ؟

جیاوازی چییە لەنێوان گرووپی خوێنەکان و خواردنەکان ؟

بەگشتی چوار گرووپی خوێن هەیە ئەوانیش “A,B,AB,O” بە زائید و ناقس ەوە ، بەگوێرەی زانایانی بواری خۆراك گرووپی خوێن ڕۆڵی هەیە لە هەڵبژاردنی جۆری خۆراکی گونجاودا کە بۆ جەستە تەندروستە، ماڵپەڕی Science لە بابەتێکدا ئاماژەی بە جۆری خۆراك کردووە بەپێی گرووپی خوێن کە هەر گرووپە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە هەرسکردنی خواردن وتەندروستی لەش.

◾️گرووپی A : ئەو کەسانەی هەڵگری ئەم جۆرەی گرووپی خوێنەن زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەکان بدەن، چونکە ئاستی ترشی لە گەدەیاندا کەمە و ناتوانن بەباشی چەوری و پڕۆتینی ئاژەڵی هەرس بکەن.

◾️گرووپی B : دەتوانن خواردنی هەمەجۆر بخۆن بەڵام خواردنەکانی وەك: تەماتە و گەنم و گەنمەشامی و فستق دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێشی لەشیان و ڕێژەی شەکر لە خوێنیاندا زیاد دەکات، دەشبێت خۆیان لە خواردنی گۆشتی مریشک بەدوربگرن و بڕی ئەو خواردنە لە ژەمەکانیاندا کەم بکەنەوە، چونکە ئەگەری توشبوون بە جەڵدەی دڵ و تێکچوونی سیستمی بەرگری لەشی لێدەکەوێتەوە. لەبری ئەوە گۆشتی بەرخ و کەروێشک بخۆن.

◾️گرووپی AB : ئەم گرووپە دەگمەنترین جۆری گرووپی خوێنە چونکە تایبەتمەندییەکانی گرووپی A و B هەڵگرتووە، هەڵگرانی ئەم گرووپی خوێنە هاوشێوەی A ڕێژەی ترشەڵۆکی گەدەیان نزمە بەڵام توانای خۆگونجاندنیان هەیە لەگەڵ گۆشتی هاوشێوەی گرووپی Bدا ، خواردنە دەریاییەکان و هێلکە و سەوزە بۆ ئەم گرووپە بەسوودە بۆئەوەش دەبێت کەم خۆری داییم خۆر بن بەوجۆرە زیان بە کردای هەرسیان نەگەیەنن.

◾️گرووپی O : ڕێژەی ترشەڵۆکی گەدەیان بەرزە و توانایەکی زۆرباشیان هەیە لە هەرسکردنی پڕۆتین و چەوری ئاژەڵدا، خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە گۆشت و ماسی و سەوزە و میوە سوودێکی زۆری دەبێت، بەشێوەیەکی گشتی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لەشێوەی چەوری لە جەستەیاندا هەڵدەگیرێت بۆیە وا باشترە لەو جۆرە خواردنانە دووربکەونەوە.