Categories
general

نەخۆشی خەمۆکی وە نەخۆشی مانیا(هەوەس)

نەخۆشی خەمۆکی وە نەخۆشی مانیا(هەوەس)

پۆلێنکردنی نەخۆشی خەمۆکی :
١-خەمۆکی کاردانەوە (دەمارگیری)
٢-خەمۆکی بیر (هۆش)
٣-خەمۆکی تەمەنی نائومێدی
٤-خەمۆکی ئەندامی

نەخۆشی خەمۆکی نەخۆشیەکی کیمیاوییە چونکە لە ئەنجامی نزمبونەوەی ماددەی سیرۆتۆنین،دۆپامین،نورئەدریناڵین لە مێشکدا ڕودەدات.
کەواتە هۆکاری،نەخۆشیەکە تێکچونە لە بڕی ئەو ماددانە کەتا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە وە ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت کەکام لەو ماددانە ڕێژەکەی گۆڕاوە .وە نازانرێت کە بۆ کەسێک توشی دەبێت یان بۆ کەسێکی تر توشی نابێت.یان لەوانەیە هۆکاری بۆماوەیی کاریگەری هەبێ.وەفشارەکانیش لەوانەیە کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی هەبێ. وەدوبارە سەرهەڵدانەوەشی لەوانەیە بەبێ فشاریش ڕوبدات.٪٥خەڵکی توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبن ، ٪١٥هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، ٪٨٠ چاک دەبنەوە لە نەخۆشیەکە.
٪٧٠بارەکانی خۆکوشتن لە جیهاندا هۆکارەکەی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی خەمۆکیە.ژنان بەڕێژەیەکی زیاتر لە پیاوان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن.لەسەرەتای سەرهەڵدانی نیشانە سەرەتایەکانی نەخۆشیەکە دەکرێت لەلایەن کەسانی دەوروبەر هەستی پێبکرێ و زوو چارەسەر بکرێت، بەڵام بە قورسبونی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەجۆرێک هەڵخەڵەتێنەر و مەکربازە کە بە دوو شێواز خۆی دەشارێتەوە ،
یەکەمیان (خەمۆکی دەمامککراو)کە کەسەکە وەسفی ئازارەکانی دەکات و واهەست دەکات کەنەخۆشی ئەندامی هەیە.
دووەمیان(خەمۆکی زەردەخەنە)ئەم جۆرەیان کەسەکە ڕوخسارێکی دەم بەخەندە پیشانی دەوروبەر دەدات و کەس بە خەیاڵیدا نایەت ئەم کەسە توشی خەمۆکی هاتبێ.

خاڵی جیاوازی نێوان نەخۆشی خەمۆکی و مانیا(هەوەس)


نیشانەکانی نەخۆشی مانیا(هەوەس):
نەخۆشی توشبوو بە مانیا بەتەوای هەست بەجۆش و خرۆشیەکی زۆر دەکات .
زۆر دەڵێن و لەهەموو بابەتێکدا بیرۆکەی توندو کاردانەوەیان دەبێت کە ئەگەر وەڵامی بدرێتەوە ئەوە بە توندوتیژیەوەڵام دەداتەوە.
خەوزڕان
دەستبڵاوی و زۆر خەرجکردن و کڕینی شتی ناپێویست .
زۆربونی چالاکی سێکسی و بەکارهێنانی توندوتیژی زۆر.
ڕەخنەگرتنی توند و کۆمێنتی نەشیاوو لەسەر خەڵکانی دیکە.
توڕەبون و هەڵچون بەبچوکترین هۆکار.

نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی:
لەسەرەتایی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە کەسەکە گلەیی دەکات و دەڵێت کە خەمۆکی هەیە
هەستی دڵخۆشی لەدەستدەدات، خەمبارە،بێئومێدە.
کەسانی توشبوو بەیانیان زیاتر حاڵیان خراپە و باری دەروونیان تێکدەچێ، وە لە کۆتایی ڕۆژدا هەست بە باشبونی ڕێژەیی دەکات.
لەدەستدانی حەزی خواردن و، دابەزینی کێش ، کەمبونەوەی حەزی سێکسکردن.
هەست بە ئازارێک دەکەن کە خۆشیان ناتوانن وەسفی بکەن.
هەست بەگوناح و تاوان دەکەن.
هەست بە بێتواناییەکی زۆری جەستەیی و دەروونی دەکات.
هەتاوەکو نیشانەکانی نەخۆشیەکە توند تر ببێت کەسەکە بیرۆکەی خۆکوشتنی بە مێشکدا دێت.

بەراوردکردن
لەهەردوو حاڵەتی نەخۆشیەکەدا بۆ چارەسەرکردن دەرمان بەکاردەهێنرێت تا پلەیەک لە نەخۆشیەکە .

چارەسەرکردن بۆ هەردوو جۆرەکە
نەخۆشی خەمۆکی
لە حاڵەتی توندبونی نەحۆشیەکە کە ئەگاتە ڕادەی بیرکردنەوە لە خۆکوشتن باشترین چارەسەر کارەبا لێدانە کە کاریگەرترین ڕێگایە بۆ چاکبونەوە لە نەخۆشیەکە وە بێزیانتریشە لە ڕێگای دەرمان چونکە کاریگەریە لاوەکیەکانی نییە وە بەتەواوی دەبێتە هۆی لەناو بردنی بیرۆکە ڕەشبینەکان وە هەروەها گەڕانەوەی نەخۆشیەکەو ژمارەی جارەکانی کەمتر دەبێتەوە .

پەرتەوازەیی مێشک و نەبونی تەرکیز و شپرزەیی یاخود نەتوانینی کۆنترۆڵکردنی هەستەکانت دەبێتە هۆی بێزاری و ماندووبونێکی زۆر زۆرجار کەسەکە وادەزانێت کە نەخۆشیەکی جەستەیی هەیە بەڵام ئەمانە هەمووی پەیوەندی بەلایەنی رۆحی و مێشکی کەسەکەوە هەیە وە دەشتوانێ بە کۆمەڵێک ڕاهێنان چارەی بکات. بۆ ئەم مەبەستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بەکردنەوەی خولی چالاکردنەوەی مێشک و یادگە وە دەتوانی هەموو ئەو کێشانەت چارەسەر بکەیت بە گەرەنتیەوە.

نەخۆشی مانیا(هەوەس)
باشترین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە چارەسەری خوێی (لیثیوم)
کە مرۆڤەکان لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی سروشتی لە سروشتدا دۆزیویانەتەوە ،
دواتر بوو بە چارەسەرێکی زۆرباش بۆ ئەم نەخۆشیە لە ئێستاداو لە داهاتوشدا،کە وادەکات کەسەکە بەنزیکەیی چاک ببێتەوە لەم نەخۆشییە.

هۆکارزانی
هەندێک لە هۆکارە باوەکانی توشبون بە نەخۆشیی خەمۆکی
نەخۆشی ئەندامی
تەمەنی بێئومێدی
لەدەستدانی کەسانی خۆشەویست
لەدەسدانی هاوبەشی ژیان
خەمۆکی لەناو منداڵاندا بەهۆی دورکەوتنەوەیکەسێکی ئازیزی یان لەدەستدانی
نەخۆشیەکانی خولی مانگانە لە ئافرەتان

بۆچی نەخەوتن لەشەودا خراپە ؟

ئەمڕۆ جیهان بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی تەکنەلۆجیا و پێداویستیەکانەوە شەوان تا کاتێکی زۆر ناخەون ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەم کارە زەرەر دەدات لە تەندروستیان.
عەقڵی مرۆڤ بەچەندین بەڵگە لەشەودا بەشێوەیەکی جیاواز کاردەکات ، بەشێوەیەک کە وادەکات مرۆڤ ئاسانتر مەیل ببات بەرەو بیرۆکە و ڕەفتاری خراپ بەتایبەت لەپاش نیوەی شەو عەقڵی مرۆڤ ئاسانتر بیرۆکە نەرێنیەکان ڕادەکێشێت وەک لە بیرۆکە ئەرێنیەکان.

ڕوونکردنەوەی بابەت
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی
Frontiers in Network Psychology

بڵاوکراوەتەوە ، توێژەران گریمانەیەک پێشکەش دەکەن بەناوی عەقڵ لەپاش نیوەی شەو Mind After Midnight ، ئەم گریمانە پێشنیاری ئەوە دەکات کە جەستەی مرۆڤ و عەقڵی مرۆڤ بەپێی سوڕێکی 24 کاژێریەوە کاردەکات و ئەمەش کاردەکاتە سەر هەست و سۆز و ڕەفتارمان. بەکورتی لەهەندێ کاتی تایبەتدا ئێمەی مرۆڤ مەیل ئەدەین کە هەست بکەین و ڕەفتار بکەین بەچەند شێوەیەکی تایبەت. بەڕۆژ بۆ نمونە ئاستە گەردیلەییەکان و چالاکی مێشکمان وادانراون بەئاگابن بەڵام لەشەودا ڕەفتار ئاسایمان بریتی بێت لە نوستن.
توێژەرێکیان دەڵێت : داوام ئەوەیە توێژینەوەی زیاتر بکرێت چونکە تەندروستی و سەلامەتی ئەو خەڵکە کارتێکراوە.

نمونە هێنانەوە
یەکەم کەسێکی ئالوودەبوو بە هیرۆینە کە لەڕۆژدا ئەتوانێ باشتر خۆی بگرێت بەڵام لەشەودا ئاسان توشی بەکارهێنانی دەبێت.
دووەم خوێندکارێکی کۆلێجە کە ئەناڵێنێت بە کەمخەوی، کە هەست بە بێ ئومێدی و تەنیای دەکات لەشەودا.

هۆکارزانی
وە هەروەها لەشەودا زیاتر ماددەی قەدەغەکراو و مەترسیدار بەکاردێت ، لەساڵی 2020 توێژینەوەیەک کە سەرپەرشتی سەنتەری بەکارهێنانی دەرمانی دەکرد لەبەڕازیل ، دەریخست 4.7 ئەوەندە زیاتر ماددە بەکاردێت لەشەودا.
ئەم ڕەفتارانە هەنێکی ئەکرێت لێکبدرێنەوە بە کەمخەوی یان تاریکی بەڵام بە ئەگەرێ زۆر گۆڕانە دەمارییەکان ڕۆڵیان هەیە لەگەڵیاندا.
توێژەران دەڵێن: تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نییە لێکۆڵینەوەی کردبێت لەوەی کە چۆن کەمخەوی و کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە کاریگەری دەکاتە سەر سیستەمی پاداشتکردنی کەسەکان. لەبەرئەوە ئێمە بەڕاستی نازانین چۆن کرێکار و فڕۆکەوان و پزیشک لەگەڵ ئەم دۆخە نائاساییانەی نوستنیان دەگونجێن.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –