Categories
general

A gateway to understanding pornography-دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە پۆڕنۆگرافی

A gateway to understanding pornography-دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە پۆڕنۆگرافی

پۆڕنۆگرافی چییە؟

پۆرنۆگرافی بابەتێکی زۆر بڵاوە لە هەمان کاتیشدا هەمیشە مشتومڕی لەسەر بووە.

هەندێک کەس  بە هیچ  جۆرێک ئارەزووی ئەوە ناکەن، هەندێکیش بە زۆر توڕەن لێی. هەندێکی تر جارجار سەیری دەکەن  و هەندێکی تریش بە شێوەیەکی بەردەوام. هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ حەز و ئارەزووی کەسی و هەڵبژاردنی کەسی.

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە “ئالوودەبوون بە پۆرن” دیاریکراوێکی فەرمی نییە کە لەلایەن کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی (APA)ەوە و دانپێدانەنراوە. بەڵام ئەزموونی ڕفتاری ناچاری خۆ کۆنتڕۆڵنەکراو بۆ سەیرکردنی پۆرن دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی جدی وەک ئالوودەبوونەکانی تری ڕەفتار.

بەو پێیەی بوونی “ئالوودەبوون بە پۆرن” لەلایەن APA دانپێدانەنراوە، هیچ پێوەرێکی دەستنیشانکردنی یەکلاکەرەوە  نییە لە دەستنیشانکردنیدا.

ئێمە لە  جیاوازی نێوان ناچاری (compulsion) و ئالوودەبوون (addiction) دەکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە چۆنیەتی:

  • خووەکانی کە ڕەنگە بە کێشەدار هەژمار بکرێن
  • کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ڕەفتاری نەخوازراو
  • بزانییت کەی پێویستە قسە لەگەڵ پسپۆڕێکی  دەروونی بکەیت

ئایا بەڕاستی ئالوودەبوونە؟

بەو پێیەی ڕەنگە خەڵک ئامادە نەبن باسی ئەزموونی خۆیان لەگەڵی بکەن، ئەستەمە بزانیت چەند کەس چێژ لە پۆرن وەردەگرن بە شێوەیەکی بەردەوام کاتێک سەیری دەکەن یان چەند کەس  گرفتار بوون بەدەستییەوە.

لە ڕاپرسییەکی پەیمانگای کینسی دەرکەوتووە کە لەسەدا ٩ی ئەو کەسانەی کە سەیری پۆرن دەکەن هەوڵی وەستاندنی پۆرنیان داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. ئەم ڕاپرسییە لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەنجامدراوە.

بەڵام لەو کاتەوە، دەستگەیشتن بە پۆرن لە ڕێگەی ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییەکانی ئۆنڵاینەوە زۆر ئاسانتر بووە. ئەم دەستگەیشتنە ئاسانە وا دەکات وەستان قورستر بێت ئەگەر سەیرکردنی پۆرن بووبێتە حاڵەتێکی بەردەوام و کێشە.

پەرتووکی ڕێنمایی دەستنیشانکردن و ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان (DSM) کە بڵاوکراوەی کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکییە، لەلایەن پسپۆڕانی چاودێری تەندروستییەوە بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان. ((DSM ئالوودەبوون بە پۆرن بە فەرمی وەک گرفتی تەندروستی دەروونی ناناسێنێت. بەڵام توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن  کە ئالوودەبوون بە پۆڕن بابەتێکی جدییە.

یەکێک لە توێژینەوەکان  لە ساڵی ٢٠١٥ گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پۆرنۆگرافیای ناو ئیتنەرنێت میکانیزمە بنەڕەتییەکانی لەگەڵ ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکاندا هاوبەشە. توێژینەوەیەکی دیکە بەراوردی مێشکی ئەو کەسانەیان کرد کە بەناچاری سەیری پۆرن دەکەن لەگەڵ مێشکی ئەو کەسانەی کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان یان مەی بوون، ئەنجامێکی تێکەڵاوی لێکەوتەوە (واتە خاڵی هاوبەشییان تێدا هەبوو)

هەندێک توێژینەوەی دیکە باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە زیاتر ڕفتارێکی ناچاری بێت نەک ئالوودەبوون.

ناچاری و ئالوودەبوون (COMPULSION VS. ADDICTION)

ناچاری ڕەفتارە دووبارەبووەکانە کە هیچ پاڵنەرێکی ئەقڵانییان نییە، بەڵام زۆرجار بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ دێنە کار. ئالوودەبوون بریتین لە بێتوانایی لە وەستاندنی ڕەفتارەکە، سەرەڕای دەرئەنجامە نەرێنییەکانی. هەردووکیان نەبوونی توانای کۆنترۆڵکردن لەخۆدەگرن.

بە هەر دوو ڕێگاکە، ئەگەر سەیرکردنی پۆرن ببێتە کێشە، ڕێگای خۆی هەیە بۆ هەوڵدان بۆ هێنانەوەی کۆنتڕۆڵی خود.

ئالوودەبوون چۆنە؟

تەنها سەیرکردن یان چێژوەرگرتن لە پۆرن نابێتە هۆی ئەوەی ئالوودەی پۆرن بیت، هەروەها پێویستی بە چاککردنەوەش نییە. لە لایەکی دیکەوە، ئالوودەبوونەکان پەیوەندییان بە نەبوونی کۆنتڕۆڵەوە هەیە — و ئەوەش دەتوانێت کێشەی بەرچاو دروست بکات.

ڕەنگە خووی سەیرکردنەکەت شایەن ئەوە بێت نیگەرانی بیت  ئەگەر:

  • بزانی ئەو کاتەی کە بەسەری دەبەیت  لە سەیرکردنی پۆرن بەردەوام لە زیادبووندایە
  • هەست بکەی وەک ئەوەی پێویستت بە “دووبارە خۆچاککردنەوە” هەیە و ئەو چاککردنەوە ژیانت باشتر دەکات
  • هەست بە تاوانباری یان گوناهـ  دەکەیت سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی سەیرکردنی پۆرن
  • چەندین کاتژمێر بەسەر دەبەیت لە سەیرکردنی سایتە پۆرنەکانی ئینتەرنێت
  • وێنای ئەوە بکە کە هاوسەرەکەت  سەیری سەیری پۆرن بکات یان خەیاڵی پۆرن نمایش بکات هەرچەندە تۆ ئەوەت ناوێت
  • ناتوانن چێژ لە سێکس وەربگری بەبێ ئەوەی سەرەتا سەیری پۆڕن نەکەیت
  • ناتوانن ڕووبەڕووی پۆرن ببیتەوە هەرچەندە  ژیانیشی تێکداوی

هۆکاری چییە؟

سەختە بڵێین بۆچی سەیرکردنی پۆرن دەتوانێت پەرە بسێنێت بۆ ڕەفتارێک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ. لەوانەیە دەست بکەیت بە سەیرکردنی پۆرن چونکە حەزت لێیە، پێناچێت لەو کاتەدا سەیرکردنەکە کێشە بێت. لەوانەیە چێژ لەو هەڵچوونانە وەربگریت کە پێت دەدات و خۆت ببینیتەوە کە زۆرتر ئەو هەڵچوونانەت دەوێت (هەڵچوون و زیادکردنی پاڵنەری سێکسی).

لەوانەیە لە سەرەتادا هەست بە گۆڕانکاری نەکەیت لە سەیرکردنیدا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات دەزانی زۆر گرفتی بۆ دروست کردوویت تا دەگەیتە ئاستێکی بەرز و ناتوانیت  بەرەنگاری ببیتەوە. جا ئەگەر هەوڵبدەیت بوەستیت، بۆت دەردەکەوێت کە بە سادەیی ناتوانیت ئەوە بکەیت. بەم شێوەیە ئالوودەبوون بەو ڕەفتار بە دەچێتە ناوتەوە.

توێژینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە هەندێک ئالوودەبوونی ڕەفتاری  وەک ئالوودەبوون بە پۆڕن،  گۆڕانکاری پرۆسەی دەماری هاوشێوەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لەخۆدەگرێت.

لەوانەیە لەو ماوەیەدا دەست پێبکات کە هەست بە بێزاری، تەنیایی، دڵەڕاوکێ، یان خەمۆکی دەکەیت. وەک ئالوودەبوونەکانی تری ڕەفتار، دەتوانێت بەسەر هەر کەسێکدا بێت.

ئایا دەتوانیت خۆت بوەستیت یان پێویستە پسپۆڕێکی دەروونی ببینیت؟

لەوانەیە بتوانیت بەتەنیا کۆنتڕۆڵی خۆت دووبارە بگەڕێنیتەوە. لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەتوانیت سوودیان لێوەربگرییت:

  • پۆرن و ئاماژە ئەلیکترۆنیەکان لەسەر هەموو ئامێرەکانت بسڕەوە
  • هەموو ئەو پەرتووکانەی کە هەتە سەبارەت بە دیمەنی پۆڕن فڕێیان بدە
  • با کەسێکی تر نەرمەکاڵای دژە پۆرن (anti-porn software) لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانت دابنێت بەبێ ئەوەی تێپەڕە وشەکەت ( password ) پێ بدات
  • پلانێکت هەبێت: دوو چالاکیی تر هەڵبژێرە کە دەتوانیت خۆتی پێوە سەرقاڵ بکەیت کاتێک ئەو حەزە بەهێزە بۆ سەیرکردنییان ڕووت تێدەکات
  • کاتێک دەتەوێت سەیری پۆرن بکەیت، بیری خۆتی بخەرەوە کە چۆن کاریگەری لەسەر ژیانت هەبووە — ئەگەر ئەوە یارمەتیدەر بوو بینووسەوە لای خۆت
  • بیر لەوە بکەرەوە بۆ هەر هۆکارێک  کە یارمەتیدەرت بێت  بۆ ئەوەی خۆتی لێی بەدوور بگریت
  • دەتوانیت کەسێک بکەیتە هاوڕێ یان چاودێریکارت کە لێپرسینەوەت لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی کە ئایا سەیری دەکەیت یان نا

چ بژاردەیەکی  دیکەی چارەسەر بەردەستە؟

ئەگەر دەتوانیت، بیر لەوە بکەرەوە کە سەردانی چارەسەرکاری دەروونی بکەیت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە کێشەکەت. دەتوانن پلانێکی چارەسەری تاکەکەسی دابڕێژن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە ڕێگەی ئەوانەوە خۆت چاک بکەیتەوە.

چارەسەری (Therapy)

ئەگەر پێت وایە ناچاری یان ئالوودەبووی بوویت، شایەنی ئەوەیە سەردانی چارەسەرکارێکی دەروونی بکەیت بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەت. ئەمە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بە تایبەتی ئەگەر دڵەڕاوکێ، نیشانەکانی خەمۆکی، یان نەخۆشی وەسواسی ناچاری (OCD)ت هەبێت.

ئاگاداری ئەو چارەسەرکارانە ببە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە “پسپۆڕن” لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی پۆرنۆگرافی. ئەستەمە کەسێک “پسپۆڕ” بێت  لە گرفتێکدا  کە پێناسەیەکی پیشەیی یەگرتوو یان پێوەرێکی دەستنیشانکردنی ستانداردی نییە.

دانیشتەکانی چارەسەری دەروونی  یارمەتیت دەدەن لەوە تێبگەیت کە  بە پلەی یەکەم هۆکارەکە چی بووە. چارەسەرکارەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی کاریگەری ڕووبەڕووبوونەوە بۆ گۆڕینی پەیوەندییەکانت لەگەڵ بابەتە  پۆرنۆگرافییەکان.

دەرمان (Medication)

چارەسەری ئالوودەبوون بە ڕەفتار بەگشتی چارەسەری قسەکردن (talk therapy) و چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (cognitive behavioral therapy) لەخۆدەگرێت. بەڵام لەوانەیە پسپۆڕەکە پێشنیاری دەرمان بکات ئەگەر حاڵەتێکی توندت هەبێت، وەک خەمۆکی یان OCD.

چی ئەگەر چارەسەری نەکەم؟

چارەسەرنەکردن، ناچاری یان ئالوودەبوون بە پۆڕنۆگرافی دەتوانێت ببێتە هێزێکی تێکدەری گەورە لە ژیانتدا. لە پەیوەندییەکانت، بە تایبەتی پەیوەندییە ڕۆمانسی و سێکسییەکان، ڕەنگە کاریگەری نەرێنیی جدییان لەسەری بێت.

ئالوودەبوون بە پۆرن لەوانەیە ببێتە هۆی:

  • چۆنایەتی خراپی پەیوەندییەکانت
  • کەمکردنەوەی ڕەزامەندی سێکسی
  • کەمکردنەوەی خود شکۆفایی (self-esteem)

هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی گرفتی لایەنی پیشەیی و دارایی ئەگەر بەرپرسیارێتییەکانت بەهۆیەوە پشتگوێ بخەیت یان پابەندبوونەکانت بەکاتەکانەوە تێکبچێت

ئەگەر خەمی کەسێکی ئازیزت هەیە

سەیرکردنی پۆرن هەمیشە جێگەی نیگەرانیەکی زۆر  نییە.

دەکرێت حاڵەتێکی زانینخوازی (فزوڵی) بێت، یان کەسەکە بەڕاستی چێژ لە پۆرن وەربگرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەخۆشی نەبێت کە ئەمە زۆر کەمە و لە قۆناغە سەرەتاکاندا بەو شێوەیە بەڵام بەو جۆرە نامێنێت.

لەوانەیە کێشەیەک هەبێت ئەگەر تێبینی ئەوە بکەیت کە ئەو کەسە:

  • لە کاتی شوێنی کارەکەی یان لە شوێن و کاتە نەشیاوەکانی تردا سەیری دەکات
  • کاتێکی زیاتر بە سەیرکردنی پۆرن بەسەر دەبات
  • ناتوانێت لەگەڵ ئەرکە کۆمەڵایەتی، پیشەییەکان یان ئەرکە گرنگەکانی دیکەدا بگونجێت
  • تووشی کێشەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەبێت
  • هەوڵی داوە کەمی بکاتەوە یان بیوەستێنێت بەڵام ناتوانێت

کۆتایی

سەیرکردنی پۆرن جارجارە  بەو مانایە نییە کە کێشەت هەیە. بەڵام ئەگەر هەوڵت داوە بوەستیت و ناتوانیت، بیر لەوە بکەرەوە کە پەیوەندی بە پسپۆڕێکی دەروونییەوە بکەیت کە ئەزموونی چارەسەرکردنی ڕفتارە ناچارییەکان یان  ئالودەبوونەکان و تێکچوونی کاراییە سێکسییەکانی هەبێت.

چارەسەرکارێکی ڕاهێنراو دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ زاڵبوون بەسەر ڕەفتارە ناتەندروستەکان و باشترکردنی چۆنایەتی ژیانت.

سەرچاوەکان

Categories
general

قۆناغەکانی گەشەی ئەخلاقی -کۆڵبێرگ

قۆناغەکانی گەشەی ئەخلاقی -کۆڵبێرگ

لۆڕێنس کۆلبێرگ ( Lawrence Kohlberg) تیۆریایەکی داڕشت کە جەختی کردەوە کە تاکەکان لە شەش قۆناغی جیاوازی گەشەی ئەخلاقیدا لە کۆرپەییەوە تا گەورەیی پێشدەکەون.

ئەم قۆناغانەی لە سێ پۆلی فراوانی گەشەی ئەخلاقیدا دابەشکرد:

  • پێش لاسایی کردنەوە (pre-conventional): منداڵان ئەو کردە ئەخلاقیانە قبوڵ دەکەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارەکان ئەوانی دیکەوە بۆیان دیاری دەکرێت. بۆ نمونە، پێیان وایە ئەگەر لێکەوتی کارێک سزادان بێت، دەبێت ئەو کارە خراپ یان نائەخلاقی بێت. خۆ ئەگەریش لێکەوتی کارەکە پاداشت بێت، دەبێت ئەو کارە باش یان ئەخلاقی بێت.
  • ·         لاسایی کردنەوە (conventional): منداڵان پێیان وایە یاسا کۆمەڵایەتییەکان و پێشبینییەکانی کەسانی دیکە، دیاری دەکەن کە چ ڕەفتارێکی قبوڵکراوە یان قبوڵنەکراوە.  ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتییەی کە جەخت لەسەر نەزمە کۆمەڵایەتییەکان بکاتەوە، وەک خوازراو سەیر دەکرێت و بۆیە دەبێت کاریگەری لەسەر تێڕوانینەکانمان هەبێت بۆ ڕاست و هەڵە.
  • بان لاسایی کردنەوە ( post-conventional): لێرەدا ئەوەی ڕاستە لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تاکێکە بۆ بنەما ئەخلاقییە گشتگیرەکان. لە هەر بارودۆخێکدا ئەوە لەڕووی ئەخلاقییەوە بە قبوڵکراو دادەنرێت کە زۆرترین هاوتەریبی لەگەڵ بنەما گشتگیرە ئەخلاقییەکاندا هەبێت.

 هەر ئاستێکیش لە دوو قۆناغ پێک کە پەیوەستە بە قۆناغە ئاڵۆزەکانی گەشەسەندنی ئەخلاقی کە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت. کۆلبێرگ پێی وابوو کە مرۆڤەکان بە نەزمێکی جێگیر بەم قۆناغانەدا تێدەپەڕن، هەروەها تێگەیشتنی ئەخلاقی پەیوەندیدارە بە گەشەکردنی مەعریفیەوە.

خەڵک تەنها بەو ڕیزبەندیەی کە ئاماژەی پێکراوە دەتوانن بە ئاستەکاندا تێپەڕن. هەر قۆناغێکی نوێ جێگەی قۆناغەکەی پێشووتر دەگرێتەوە.هەموو کەسێکیش بە هەموو قۆناغەکان ناگات.

چیرۆکەکەی هاینز

یەکێک لە ناسراوترین چیرۆکەکانی کۆلبێرگ (١٩٥٨) پەیوەندی بە پیاوێکەوە هەیە بە ناوی هاینز کە لە شوێنێکی ئەوروپا ژیاوە.

هاوسەرەکەی هاینز خەریک بوو بەهۆی جۆرێکی تایبەتی شێرپەنجەوە دەمرد. پزیشکەکان دەیانوت ڕەنگە دەرمانێکی کە تازە دروستکراوە ڕزگاری بکات. دەرمانەکە لەلایەن کیمیاگەرێکی دۆزرابووەوە و هاینز بە هەوڵیدا هەندێکی بکڕێت، بەڵام کیمیاگەرەکە داوای دە هێندەی ئەو پارەیەی لێدەکرد کە بۆ دروستکردنی دەرمانەکە تێچووە و ئەمەش زۆر زیاتر بوو لەوەی کە هاینز توانای کڕینی هەبێت.

دوای یارمەتی خێزان و هاوڕێکانی، هاینز تەنها توانی نیوەی پارەکە کۆبکاتەوە. تەنانەت بۆ پزیشکە کیمیاییەکانی ڕوونی کردەوە کە ژنەکەی لە مردندایە و پرسیاری ئەوەی لێکرد کە ئایا دەتوانێت دەرمانێکی هەرزانتر هەبێت یان دواتر پارەکەی دیکە بدات.

کیمیاگەرەکە ڕەتیکردەوە و وتی کە دەرمانەکەی دۆزیوەتەوە و دەیەوێت پارەی پێ پەیدابکات. هاینز بێ هیوا بوو لە ڕزگارکردنی هاوسەرەکەی، بۆیە دواتر لەو شەودا هەڵیکوتایە سەر کیمیاگەرەکە و دەرمانەکەی دزی.

ئایا دەبوو هاینز بچێتە ناو تاقیگە بۆ ئەوەی دەرمانەکە بۆ هاوسەرەکەی بدزێت؟

 گەر بەڵێ، بۆچی؟

 گەر نەخێر بۆچی؟

کۆلبێرگ کۆمەڵێک پرسیاری خستەڕوو سەبارەت بەو پرسە ئەخلاقییە، هەندێک لەوانە:

  • ئایا دەبوو هاینز ئەو دەرمانەی بدزێت؟
  • ئایا ئەگەر هاینز هاوسەرەکەی خۆش نەویستایە؟ هیچ لە ڕووداوەکەی دەگۆڕی؟
  • چی دەبوو ئەگەر ئەو کەسەی دەمرێت کەسێکی نەناسراوە بووایە، هیچ جیاوازییەکی دروست دەکرد؟
  • ئەگەر ژنەکە مرد، ئایا پۆلیس دەبێت ئەو کیمیاگەرە بە تاوانی کوشتن دەستگیر بکات ؟

کۆلبێرگ بە لێکۆڵینەوە لە وەڵامەکانی منداڵانی تەمەن جیاواز بۆ ئەم پرسیارانە، هیوای خواست بزانێت کە چۆن هەڵێنجانی ئەخلاقی دەگۆڕێت لەگەڵ گەورەبوونی مرۆڤەکان بۆ بابەتەکە.

سامپڵەکان لە 72 کوڕی شیکاگۆ لە تەمەنی 10-16 ساڵ پێکهاتبوو، کە 58 لەوانە بە سێ ساڵ جارێک بۆ ماوەی 20 ساڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا.(لەگەڵ ڕوونکردنەوەی هەر قۆناغێکدا ئاماژە بە وەڵامەکانی هەر ئاستێک دەکەین لەسەر ئەو پرسە ئەخلاقیەی هاینز)

ناجێگیری، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە قۆناغەکانی گەشەسەندنی ئەخلاقی کۆلبێرگ. منداڵێک کە ڕووبەڕووی پرسێکی ئەخلاقی دەبێتەوە، لەوانەیە هەست بە سنورداری ئێستای لە هەڵێنجانی پرسێکی ئەخلاقی هەستپێبکات، کە زۆرجار بەهۆی بەرکەوتن بە دیدگاکانی ئەوانی دیکەوە پاڵدەنرێت. باشترکردنی توانای وەرگرتنی ڕوانگەی ئەوانی دیکە، کلیلی پێشکەوتنە لە قۆناغەکانی گەشەسەندنی ئەخلاقی کۆلبێرگ. لەگەڵ پێگەیشتنی منداڵان، زیاتر پرسەکان لە ڕوانگەی کەسانی دیکەوە تێدەگەن. بۆ نموونە، منداڵێک لە ئاستی پێش لاسایی کردنەوەدا، پرسێک بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕوانگەی  ئەو دەرئەنجامە کەسییانەی کە هەیەتی لێکدانەو دەکات. لە بەرامبەردا منداڵێک لە ئاستی لاساییکردنەودا مەیلی ئەوەی هەیە کە دیدگای ئەوانی دیکە بە شێوەیەکی زیاتر لەبەرچاو بگرێت.

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

ئاستی یەکەم – ئەخلاقی پێش لاسایی کردنەوە

ئەخلاقی پێش لاسایی کردنەوە یەکەم ئاستی گەشەسەندنی ئەخلاقییە، تا نزیکەی تەمەنی ٨ ساڵی بەردەوام دەبێت، لەم ئاستەدا منداڵان دەسەڵات و بنەما ئەخلاقییەکانی کەسانی دیکە قبوڵ دەکەن. ئەخلاقی پێش لاسایی کردنەوە کاتێکە کە مرۆڤەکان یاساکان پەیڕەو دەکەن چونکە نایانەوێت تووشی کێشە بن یان نایانەوێت پاداشتێک بەدەست بهێنن. ئەم ئاستە لە ئەخلاق زیاتر لەسەر بنەمای ئەوەیە کە کەسایەتییە خاوەن دەسەڵاتەکانی وەک دایک و باوک یان مامۆستا پێت دەڵێن چی بکەیت نەک ئەوەی کە پێت وایە ڕاستە یان هەڵەیە.

دەسەڵات لە دەرەوەی تاکدایە و زۆرجار منداڵان لەسەر بنەمای دەرئەنجامە جەستەییەکانی کردارەکان بڕیاری ئەخلاقی دەدەن. بۆ نموونە ئەگەر کارێک سزای لێبکەوێتەوە، ئەوە کارێکی خراپە، ئەگەر هۆی پاداشتی لێبکەوێتەوە، کارێکی باشە. کەواتە مرۆڤەکان لەم ئاستەدا هێشتا بنەمای کەسی خۆیان نییە بۆ ڕاست و هەڵە. پێیان وایە شتێک باشە ئەگەر پاداشتی لەسەر بدرێت و خراپە ئەگەر لەسەری سزا بدرێت. لە ئاستی پێش لاسایی کردنەودا، منداڵان کۆدی ئەخلاقی کەسییان نییە. بەڵکو بڕیاری ئەخلاقی بە پێوەرەکانی گەورەکانیان، هەروەها لێکەوتەکانی گوێڕایەڵی یان شکاندنی یاساکان لە قاڵب دەدرێن.

بۆ نموونە ئەگەر چوکلێتیک بەدەست بهێنێت بەهۆی ئەنجامدانی ڕفتارێکەوە، وا دەزانیت کارێکی باشی کردووە، بەڵام ئەگەر قسەی ناشرینی پێ بگوترێت بەهۆی ڕفتارێکەوە، وا دەزانێت کارێکی خراپی کردووە.

ئاستی یەکەم دوو قۆناغ پێکدەهێنێت:

  • قۆناغی یەکەم: گوێڕایەڵی و ئاراستەکردنی سزا. هەڵێنجانی ئەخلاقی لەسەر بنەمای دەرئەنجامە ڕاستەوخۆکان دامەزراوە ( پاداشت و سزا) . منداڵ کاتێک باشە کە سزا نەدرێت. ئەگەر کەسێک سزا درا، دەبێت هەڵەیەکی کردبێت. (هاینز نابێت ئەو دەرمانە بدزێت چونکە دزیکردن نایاساییە، و دەکرێت سزا بدرێت)
  • قۆناغی دووەم: تاکگەرایی و ئاڵوگۆڕ. کردارەکان زیاتر لە ڕووی پاداشتەوە دەبینرێن نەک بەهای ئەخلاقی. لەم قۆناغەدا منداڵان دان بەوەدا دەنێن کە تەنیا یەک بۆچوونی ڕاست نییە کە لەلایەن دەسەڵاتدارەکانیانەوە دەگوازرێتەوە ودیدگا و  هەندێ کات تێڕوانینی خۆیان هەیە. (هاینز نابێت ئەو دەرمانە بدزێت چونکە دزیکردن نایاساییە، و دەکرێت سزا بدرێت)

ئاستی دووەم – ئەخلاقی لاسایی کردنەوە

ئەخلاقی لاسایی کردنەوە ئاستی دووەمی گەشەسەندنی ئەخلاقییە (تەمەن ٨ ساڵ تا سەرەتای هەرزەکاریە)، کە تایبەتمەندە بە قبوڵکردنی یاسا کۆمەڵایەتییەکان و چاوەڕوانییەکانی ئەوانی دیکە سەبارەت بە ڕاست و هەڵە.

دەسەڵاتدارەکەی ئێستا  لەناو خودی خۆیدایە بەڵام زۆر نرخی بۆ دانانێت، چونکە هەڵێنجانی ئەخلاقی هێشتا لەسەر بنەمای نۆرمەکانی ئەو گروپەیە کە کەسەکە لەسەریەتی ( تێبینی: لە کۆمەڵناسی و دەروونناسیدا، نۆرم ئاماژەیە بۆ ئەو ڕێسا یان پێشبینییە نەنووسراوانەی کە ئاڕاستەی ڕەفتاری تاکەکان لە ناو کۆمەڵگا یان گروپێکی دیاریکراودا دەکەن. ئەم نۆرمانە زۆرجار لەسەر بنەمای بەها و داب و نەریتی کلتوری دامەزراون و ڕۆڵێکی بەرچاو لە داڕشتنی کارلێک و ڕەفتاری کۆمەڵایەتیدا دەگێڕن).

 لەم ئاستەدا، سیستەمێکی کۆمەڵایەتی کە جەخت لەسەر نەزمە کۆمەڵایەتییەکان بکاتەوە، وەک خوازراو سەیر دەکرێت و کاریگەری لەسەر تێڕوانینی ئێمە بۆ ڕاست و هەڵە دەبێت.

کەواتە، ئەو کەسانەی کە ئەخلاقی لاساییکردنەوە پەیڕەو دەکەن ،پێیان وایە گرنگە پەیڕەوی یاسا و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا بکرێت بۆ پاراستنی ڕێکوپێکی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کێشە.

بۆ نموونە ئەنجامنەدانی فێڵکردن لە تاقیکردنەوەیەکدا بەشێکە لە ئەخلاقی لاسایی کردنەوە. چونکە فێڵکردن دەتوانێت زیان بە سیستەمی ئەکادیمی بگەیەنێت و کێشەی کۆمەڵایەتی دروست بکات.

هاوسەران هەمیشە کێشەکانیان ڕوو  لە زیاد بوونە. 

ناتوانن بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 

زۆر جار بە خراپی باسی یەکتر ئەکەن.

زۆرێك لە هاوسەران بە یەکتر ناڵێن خۆشم ئەوێی.

نازانن چۆن هەستەکانیان بۆ یەکتر دەربڕن.

ئەمانە و چەندین کێشەی تر کەوا ژیانی هاوسەرگیری وێران ئەکەن و نایەڵن هاوسەران چێژ لە پەیوەندییەکەیان ببین. 

بەڵام ئاوات ئەکادیمی هاوسەرانی بیر نەچووە و بە ئاسانترین شێوە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە 

مامۆستا ئاوات نصراللە لە ڕێی کۆڕسی NLPی وڵام و چارەسەری هەموو ئەمانە و زیاتریش پێشکەش بە  هاوسەران ئەکات

بەڵام بۆچی NLP؟!

چونکە لە ڕێی NLP ئەتوانی کەسایەتی خۆت و هاوسەرەکەت بزانیت. 

ئەمیش قۆناغی سێ و چوار پێکدێنێت:

  • قۆناغی سێ: پەیوەندی باشی نێوان کەسەکان. منداڵ یان تاک کاتێک  باشە کە لەلایەن کەسانی ترەوە وەک کەسێکی باش سەیر بکرێت. بۆیە وەڵامەکان پەیوەندییان بە ڕەزامەندی کەسانی دیکەوە هەیە. (پێویستە هاینز ئەو دەرمانە بدزێت چونکە وەک هاوسەرێکی باش چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە هەرچی لە توانایدا بێت بیکات بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرەکەی).
  • قۆناغی چوار: ئەخلاقی یاسا و ڕێسا. منداڵ یان تاک ئاگاداری یاسا جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا دەبێت، بۆیە بڕیارەکانی پەیوەندییان بە پابەندبوون بە ڕێساکانەوە هەیە بۆ ئەوەی  پابەندبن  بە یاسا و دووربکەونەوە  لە تاوان  (هاینز نابێت ئەو ماددە هۆشبەرە بدزێت چونکە دەبێت یاسا بپارێزێت و نەزمی کۆمەڵایەتییەکان پێشێل نەکات)

ئاستی سێیەم – ئەخلاقی بان لاسایی کردنەوە

ئەخلاقی بان لاسایی کردنەوە ئاستی سێیەمی گەشەسەندنی ئەخلاقییە و بە تێگەیشتنی تاک لە بنەما ئەخلاقییە گشتگیرەکان (universal ethical principles) تایبەتمەندە.

ئەخلاقی بان لاسایی کردنەوە کاتێکە کە مرۆڤەکان لەسەر بنەمای ئەوەی کە پێیان وایە ڕاستە بڕیار دەدەن نەک تەنها پەیڕەوی یاساکان بکەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە مرۆڤەکان لەم ئاستەی ئەخلاقدا بنەما و بەهای ئەخلاقی خۆیان هەیە و تەنها ئەو کارە ناکەن کە کۆمەڵگا پێیان دەڵێت بیکەن. لەم ئاستەدا مرۆڤەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە چی دادپەروەرە، چی ڕاستە، چ بەهایەک گرنگە. لە هەر بارودۆخێکدا ئەوە بە ئەخلاقی دادەنرێت کە زۆرترین هاوتەریبی لەگەڵ ئەم بنەما ئەخلاقیەکاندایە. هەروەها بیر لەوە دەکەنەوە کە هەڵبژاردنەکانیان چۆن کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دەبێت و هەوڵدەدەن بڕیاری باش بۆ هەمووان بدەن نەک تەنها بۆ خۆیان بەو مانایەی خود سەنتەر نین.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

تەنها  10-15% خەڵک توانای بیرکردنەوەیان هەیە کە پێویستە بۆ قۆناغی 5 یان 6 (ئەخلاقی بان لاسایی کردنەوە). واتە زۆربەی خەڵک تێڕوانینی ئەخلاقی خۆیان لە دەوروبەریان وەردەگرن و تەنها کەمینەیەک بیر لە بنەما ئەخلاقییەکان دەکەنەوە.

ئەمیش قۆناغی پێنج و شەش لەخۆ دەگرێت:

  • قۆناغی پێنجەم: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و مافی تاک. منداڵ یان تاک لەم قۆناغەدا هۆشیار دەبێتەوە بەوەی  کە ڕەنگە یاسا و ڕێساکان بۆ قازانجی زۆرینە بن، بەڵام کاتێک هەیە کە دژی بەرژەوەندی تاکانێکی تایبەت کاردەکەن. هەربۆیە یاساکان وا دەردەکەون کە قبوڵکراو بن بەڵام دەکرێت بگۆڕێن لە کاتی پێویستدا. پرسەکان لەم قۆناغەدا هەمیشە ڕوون نین. بۆ نموونە لە دووڕیانەکەی هاینزدا، پاراستنی ژیانی کەسێک گرنگترە لە شکاندنی یاسای دژی دزی (پێویستە هاینز ئەو دەرمانە بدزێت چونکە پاراستنی ژیانی مرۆڤ بەهایەکی بنەڕەتیترە لە مافی خاوەندارێتی)
  • قۆناغی شەشەم: بنەما گشتگیرەکان (Universal Principles). مرۆڤەکان لەم قۆناغەدا کۆمەڵێک ڕێڕەوی ئەخلاقی خۆیان پەرەپێداوە، کە ڕەنگە لەگەڵ یاسادا بگونجێت یان نەگونجێت. بنەماکان بۆ هەموو کەسێک دەگونجێت. بۆ نموونە مافی مرۆڤ، دادپەروەری، یەکسانی. تاک ئامادەدەبێت بۆ بەرگریکردن لەم بنەمایانە، تەنانەت ئەگەر بە پێچەوانەی باقی کۆمەڵگادا بێت.  هەروەها ئامادەیی ئەوەی تێدایە کە  باجی دەرئەنجامەکانی ئەو دژایەتی  ناڕەزامەندیانە بدات کە ڕووبەڕوی دەکرێتەوە بە زیندانیکردن یان هەر جۆرێکی دیکەی باجدان. (هاینز پێویستە بیر لە دانوستان لەگەڵ کیمیاگەرەکە بکاتەوە. چونکە بڕیارەکە ڕەنگدانەوەی ململانێی نێوان مافی خاوەندارێتی و پیرۆزی ژیانی مرۆڤە)

 هەندێک ڕەخنەکان سەبارەت بە تیۆریاکەی کۆڵبێرگ

  1. نمونەی چیرۆکی هاینز، ئاڕاستەی کەسانێک کراوە کە تەنانەت هاوسەگیریان نەکردووە ( منداڵانی ١٠ بۆ ١٦ ساڵ) بەمەش شێوازی بڕیاردانەکەیان ناڕوون دەبێت.
  2. 2.        لایەنگیرییەکی زۆر  بە سامپڵەکانی کۆڵبێرگەوە دیاربوو. کۆڵبێرگ پێی وابوو کە گەشەی ئەخلاقی لە پیاواندا زیاترە وەک لە ئافرەتان، ئەمەش بەهۆی لاوازی توانای هەڵێنجان لە ئافرەتاندا. بەڵام دواتر توێژەرە هاوکارەکەی بەناوی کاڕۆڵ گلیگان، ئەو قسەیەی ڕەتکردەوە، بەوەی کە ئافرەتان توانای هەڵێنجانیان جیاوازە نەک لاوازتر.
  3. بەپێی قسەکانی گیلیگان، تیۆری کۆلبێرگ لەسەر سامپڵی تەواو نێر بووە،  هەربۆیە قۆناغەکان  ڕەنگدانەوەی پێناسەیەکی پیاوانەیە بۆ ئەخلاق. بۆ نموونە، زۆرجار ژنان لە دووڕیانەکەی هاینزدا دژی دزین بەهۆی هەندێک کاردانەوەی ئەگەری وەک جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی ئەگەر هاینز زیندانی بکرێت. جگە لەوەش، پرسی لایەنگری جێندەری کە لەلایەن گیلیگانەوە وروژێنراوە، بیرهێنانەوەی ئەو مشتومڕە بەرچاوە جێندەرییە کە هێشتا لە دەروونناسیدا هەیە. ئەم لایەنگیرییە دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو ئەنجامانە هەبێت کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی دەروونییەوە بەدەست دەهێنرێن.
  4. دەروونناسان لەگەڵ تیۆری گەشەپێدانی ئەخلاقی کۆلبێرگ هاوڕان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەسەر جیاوازی نێوان هەڵێنجانی ئەخلاقی و ڕەفتار دەکەنەوە. ئەوەی ئێمە بانگەشەی دەکەین، لە دۆخێکی گریمانەییدا دەیکەین. کاتێک ڕووبەڕووی بارودۆخی ڕاستەقینە دەبینەوە، زۆرجار کردارەکەمان و بنەماکەمان جیاوازن. ڕەنگە کردارەکانمان لەگەڵ ئەو بەهایانەی بانگەشەی بۆدەکەین نەگونجێت. ئەو ڕاستییەی کە تیۆری کۆلبێرگ زۆر وابەستەی وەڵامی تاکێکە بۆ دووڕیانێکی دەستکرد، ڕەوایەتی ئەو ئەنجامانەی لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوەیەوە بەدەست هاتوون، بەتەواوەتی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
Categories
general

-personality disordersتێکچوونەکانی کەسایەتی

personality disorders-تێکچوونەکانی کەسایەتی

——————————————————–

تێکچوونەکانی کەسایەتی لە DSM-5 چین؟

تێکچوونی کەسایەتی ١٠ حاڵەتی دەروونی دەستنیشانکراو لەخۆدەگرێت کە لە پێنجەم و نوێترین وەرشانی نوسراوی دەستنیشانکردن و ئاماری تێکچوونە دەروونییەکان (DSM-5)دا ناسراون و باسکراون.

هەریەکەیان تێکچوونێکی دەروونی جیاوازە کە بە تایبەتمەندی کەسایەتی (personality traits)  پێناسە دەکرێت کە دەتوانێت ئەوەندە گرفت ساز بێت کە گرفت دروست بکات لە پەیوەندیکردن بە کەسانی دیکە بە شێوەیەکی تەندروست، و دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕەحەتی یان تێکچوونی بەرچاو لە بوارە گرنگەکانی کارکردندا.

جۆرەکانی

DSM-5 تێکچوونەکانی کەسایەتی ڕێکدەخات بۆ سێ گروپ، یان پۆل، لەسەر بنەمای تایبەتمەندی و کۆنیشانە سەرەکییە هاوبەشەکان.

گروپی A

ئەم تێکچوونە کەسایەتییانە بە ڕەفتاری نامۆ یان جیاواز دەناسرێنەوە. ئەو کەسانەی کە تێکچوونی کەسایەتی گروپی A یان هەیە، زیاتر تووشی تێکچوونی گەورە دەبن لە پەیوەندییەکاندا چونکە ڕەنگە ڕەفتارەکانیان وەک سەیر، گوماناوی، نامۆ، یان جیاواز هەست پێبکرێت.

تێکچوونی کەسایەتی پۆلی A بریتین لە:

تێکچوونی کەسایەتی پارانۆید (Paranoid personality disorder)

لە نێوان 2.3% بۆ 4.4%ی گەورەکان لە ئەمریکا تووشی دەبن. نیشانەکانی بریتین لە بێ متمانەیی زۆر و ماوەدرێژ  بە کەسانی دیکە، گومانی فریودان یان بەکارهێنانی لەلایەن کەسانی ترەوە، لەوانەش هاوڕێ، خێزان و هاوبەشەکان.

تێکچوونی کەسایەتی سکیزۆید (Schizoid personality disorder)

کە بە دابڕانی کۆمەڵایەتی و بێبایەخی بەرامبەر بە کەسانی دیکە تایبەتمەندە. کەمێک زیاتر تووشی پیاوان دەبێت بە بەراورد بە ژنان. ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە زۆرجار بە سارد و سڕی لە پەیوەندییەکان یان دوورەپەرێزی وەسف دەکرێن، بە دەگمەن پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەیە.

تێکچوونی کەسایەتی سکیزۆتایپڵ (Schizotypal personality disorder)

 کە  بە تایبەتمەندی قسەکردن و ڕەفتار و دەرکەوتنی نامۆ و هەروەها بیروباوەڕی سەیر و و سەمەرەی پێکهێنانی پەیوەندییەکان دەناسرێنەوە.

گروپی B

تێکچوونی کەسایەتی پۆلی B بە ڕەفتاری دراماتیک یان نامۆ تایبەتمەندە. ئەو کەسانەی کە تێکچوونی کەسایەتییان هەیە لەم پۆلەدا، یان هەست بە هەستێکی زۆر چڕ و بەهێز دەکەن یان بەشداری ڕەفتارێکی زۆر هەڵچوونی، شانۆیی، بەد ڕەوشتی، یان یاسا شکێن دەکەن.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

تێکچوونی کەسایەتی پۆلی B بریتین لە:

تێکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵ (Antisocial personality disorder )

بە پێچەوانەی زۆربەی تێکچوونەکانی تری کەسایەتی (زۆربەیان تا هەرزەکاری یان گەنجی پێگەیشتن دەرناکەون)، بەڵام ئەمە مەیلی دەرکەوتنی هەیە لە منداڵیدا. نیشانەکانی بریتین لە پشتگوێخستنی یاسا و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان (social norms)  و  نەبوونی هەستی پەشیمانی بۆ کەسانی دیکە لە کاتی ئەنجامدانی کارێکی خراپ بەرامبەریان.

تێکچوونی کەسایەتی سنووری (Borderline personality disorder )

 کە بە ناسەقامگیری لە پەیوەندییە نێوان کەسییەکان، هەستەکان، وێنەی خود (self-image) و ڕەفتارە هەڵەشەییەکان دەناسرێنەوە.

نەخۆشی کەسایەتی هیستریک (Histrionic personality disorder )

 کە تایبەتمەندی زیادەڕۆیی لە دەربڕینی هەستە سۆزدارییەکان و گەڕان بەدوای سەرنجڕاکێشانی کەسانی دیکەیدا هەیە کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕەفتاری نەگونجاوی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

نەخۆشی کەسایەتی نێرجسی (Narcissistic personality disorder)

کە پەیوەندی بە خود سەنتەری (self-centeredness) و زیادەڕەوی لە وێنەی خود (self-image)  و نەبوونی هاوسۆزی بۆ ئەوانی دیکە  دەناسرێتەوە.

گروپی C

تێکچوونی کەسایەتی پۆلی C بە دڵەڕاوکێ تایبەتمەندە. ئەو کەسانەی کە تێکچوونی کەسایەتییان هەیە لەم پۆلەدا، زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ یان ترسی بەربڵاو دەبن.

تێکچوونی کەسایەتی پۆلی C بریتین لە:

تێکچوونی کەسایەتی دوورەپەرێز  (Avoidant personality disorder)

شێوازێکە لە دوورەپەرێزی و خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی کە بەهۆی ترس لە ناتەواوی و ڕەخنە لەلایەن کەسانی دیکەوە دەناسرێتەوە.

تێکچوونی کەسایەتی وابەستە (Dependent personality disorder)

 ئەم جۆرە کەسانە ترسیان لە تەنیابوونە  و زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی کارێک بکەن کە هەوڵبدەن کەسانی دیکە چاودێریان بکەن  و بیانپارێزن.

نەخۆشی کەسایەتی وەسواسی- ناچاری (Obsessive-compulsive personality disorder)

کە بە نیگەرانی و سەرقاڵبوونێکی زۆر  بە ڕێکوپێکی و کامڵبوون دەرکەوتن و کۆنترۆڵکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دیکە تایبەتمەندە. هەرچەندە  خاڵی هاوبەشیان هەیە، لەگەڵ تێکچوونی وەسوەسەیی-ناچاری (obsessive-compulsive disorder ) بەڵام هەمان شت نییە.

نیشانەکان

تێکچوونی کەسایەتی لە تەمەنی هەرزەکاری یان سەرەتای گەورەییدا دەردەکەوێت، بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت و دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕەحەتییەکی زۆر. دەتوانن بە ئەگەرێکی زۆرەوە ببنە هۆی ململانێیەکی (conflict) گەورە لەگەڵ کەسانی دیکە. هەروەها کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکان، بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکان و ئامانجەکانی ژیان هەبێت. ئەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی کەسایەتی بوون زۆرجار نازانن کە کێشەیان هەیە و زۆرجار بۆ کەسانی دەوروبەریان  بە کەسانی بێزارکەر دەبینن.

هەندێک نیشانەی تێکچوونی کەسایەتی دەتوانن بکەونە دوو پۆلەوە: شوناسی کەسی (self-identity) و کارایی پەیوەندییەکان (interpersonal functioning).

کێشەکانی شوناسی کەسی (self-identity)  بریتین لە:

  • وێنەیەکی خودی ناجێگیر (Unstable self-image)
  • ناتەبایی لە نیوان  بەها و ئامانج و ڕواڵەتدا ( مەبەست لە دەرکەوتنیەتی)

کێشەکانی پەیوەندی ((Interpersonal problems بریتین لە:

  • بێهەست بوون بەرامبەر بە کەسانی تر (نەبوونی هاوسۆزی).
  • بە گران زانینی سنوورەکانی نێوان خۆیان و ئەوانی تر.
  • شێوازی پەیوەندیکردن ناتەبا، سەربەخۆ، زیاد سۆزداری، سووکایەتیپێکردن، یان نابەرپرسیار.

دەستنیشانکردن

بەپێی DMS-5، کەسێک دەبێت ئەم پێوەرانەی خوارەوە بەدی بهێنێت بۆ ئەوەی تووشی تێکچوونی کەسایەتی بێت:

  • شێوازە درێژخایەن و بەربڵاوەکانی ڕەفتاری، کاریگەرییان لەسەر کارایی کۆمەڵایەتی، کار و پیشە، قوتابخانە و پەیوەندییە نزیکەکان هەبووبێت.
  • ئەو نیشانانەی کە کاریگەرییان لەسەر دوو یان زیاتر لەم چوار بوارەی خوارەوە هەیە: بیرکردنەوە، هەست، پەیوەندییەکان، کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونەکان.
  • سەرەتای شێوازەکانی ڕەفتار کە دەتوانرێت بگەڕێتەوە بۆ هەرزەکاری یان سەرەتای گەورەیی
  • شێوازی ڕەفتارەکان کە ناتوانرێت بە هیچ تێکچوونێکی دەروونی تر، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، یان حاڵەتێکی پزیشکی ڕوون بکرێتەوە.

دەستنیشانکردنی جیاواز

پێش ئەوەی پزیشکی کلینیکی بتوانێت تێکچوونی کەسایەتی دەستنیشان بکات، دەبێت دەستنیشانکردنی جیاواز بکات بۆ  تێکچوونەکانی تر یان  دڵنیا بێت حاڵەتە پزیشکییەکان کە لە دەستنیشانکردنی جیاوازی زۆر گرنگە بەڵام دەکرێت گران بێت چونکە تێکچوونی کەسایەتی بە شێوەیەکی باو لەگەڵ نەخۆشییە دەروونییەکانی تردا هاوکات ڕوودەدات کە وانەیە هۆکاری نیشانەکان بن. ئەو کەسەی کە کۆنیشانەکانی یەک نەخۆشی کەسایەتی هەبێت، زۆرجار دەکرێت کۆنیشانەکانی یەکێک یان چەند تێکچوونێكی کەسایەتی تریشی تێدا هەبێت.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی دەروونییەوە (National Institute of Mental Health) پارەی بۆ دابینکراوە، دەریخستووە کە نزیکەی 85%ی ئەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی کەسایەتی سنووری (BPD) بوون، کۆنیشانەکانی دەستنیشانکردنی لانیکەم تێكچوونەکانی دیکەی کەسایەتی یان میزاجی (mood disorder) تیادا بەدی دەکەن.

هۆکارەکان

تێکچوونی کەسایەتی جیاکاری ناکات. نزیکەی 10%ی دانیشتوانی گشتی و تا نیوەی چارەخوازانی دەروونی لە شوێنە کلینیکییەکان تێکچوونی کەسایەتییان هەیە.

هەرچەندە تا ئێستا شارەزایان بە تەواوی لە هۆکارەکانی تێکچوونی کەسایەتی تێنەگەیشتوون، بەڵام پێیان وایە هەردوو هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی ڕۆڵیان هەیە.

نزیکەی 50%ی تێکچوونەکانی کەسایەتی دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە بۆماوەییەکان و مێژووی خێزان. ڕەنگە کاریگەرییە بۆماوەییەکان وابکات مرۆڤەکان هەڵگر بن  بۆ ئەم حاڵەتانە، لە کاتێکدا ئەزموونەکان و هۆکارە ژینگەییەکانی تر لەوانەیە وەک هۆکارێک لە گەشەکردنی تێکچوونی کەسایەتیدا کاربکەن.

هەروەها پەیوەندییەکی بەرچاو لە نێوان زەبری دەروونی منداڵی (childhood trauma) و هەروەها ئازاردانی زارەکیدا( verbal abuse: جۆرێکە لە ئازاردانی سۆزداری. کاتێکە کە کەسێک قسەکانی بەکاردەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر، زاڵبوون، گاڵتەکردن، دەستکاریکردن یان دابەزینی کەسێکی دیکە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی ئەو کەسە دەبێت). توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو منداڵانەی کە تووشی ئازاردانی زارەکی(verbal abuse) دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە تێکچوونی کەسایەتی سنووری، نێرجسی، وەسواسی-ناچاری یان پارانۆید لە تەمەنی پێگەیشوییدا سێ هێندە زیاترە. هەروەها کاردانەوەی بەرز لە منداڵاندا، لەوانەش هەستیاری بە ڕووناکی، ژاوەژاو، پێکهاتە و وروژێنەرەکانی تر، پەیوەندی بە هەندێک تێکچوونی کەسایەتییەوە هەیە.

چارەسەر

بە بەراورد بە تێکچوونەکانی میزاجی      (mood disorders) وەک خەمۆکی کلینیکی (clinical depression : خەمۆکییەکی بەهێزە لە حاڵەتە سووک و کاتیەکانی خەمۆکییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە خەمۆکییەکی توند و بەردەوام.) یان تێکچوونی دوو جەمسەری (bipolar disorder : نەخۆشییەکی دەروونییە کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری نائاسایی لە باری دەروونی و وزە و ئاستی چالاکیی و تەرکیزکردنی کەسێکدا) لە مێژوودا تاڕادەیەک کەم لێکۆڵینەوە هەبووە لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کاریگەرانەی تێکچوونەکانی کەسایەتی. زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە کە چارەسەرکردنی تێکچوونی کەسایەتی قورسە، چونکە بە پێناسە، شێوازێکی درێژخایەنی کەسایەتییە. بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە چارەسەرە بەڵگەدارەکان هەن کە کاریگەرن بۆ تێکچوونی کەسایەتی.

بەگشتی ئامانجی چارەسەرکردنی تێکچوونی کەسایەتی ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

  • کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی کەسی (subjective distress) و نیشانەکانی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
  • یارمەتیدانی مرۆڤەکان بۆ تێگەیشتن لەو لایەنەی کێشەکانیان کە لە ناو خودی خۆیاندایە.
  • گۆڕینی ڕەفتارە ناگونجاو و نەخوازراوەکانی کۆمەڵایەتی لەوانە بێباکی، گۆشەگیری کۆمەڵایەتی.
  • دەستکاریکردنی تایبەتمەندییە کێشەدارەکانی کەسایەتی وەک وابەستەیی، بێمتمانەیی، خۆبەزلزانین.

چارەسەری دەروونی – Psychotherapy

هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان (NAMI) چەندین جۆری چارەسەری دەروونی دەخاتە ڕوو کە ڕەنگە لە چارەسەرکردنی تێکچوونی کەسایەتیدا بەسوود بن:

چارەسەری ڕەفتاری دیالێکتیکی (DBT)

 فێری کارامەیی و ستراتیژییەکانی ڕووبەڕووبونەوە دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پاڵنەرانەی پەیوەستن بە زیانگەیاندن  بە خود ( self-harm ) و خۆکوشتن، ڕێکخستنی هەستەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکان.

چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی (CBT)

 کە ئامانجی ئەم جۆرە چارەسەر وەک لەلایەن NAMI ئاماژەی پێکراوە “ناسینەوەی بیرکردنەوە نەرێنییەکان و فێربوونی ستراتیژییەتی کاریگەری ڕووبەڕووبوونەوە”.

چارەسەری ئەقڵکاری دەروونی (MBT)

کە مرۆڤەکان فێری هەستکردن و بیرکردنەوە لە باری دەروونی خۆیان و کەسانی دیکە دەکات.

چارەسەری دەروونی داینامیکی (Psychodynamic therapy)

 کە جەختێکی زۆر لەسەر ئەقڵی نائاگا دەکاتەوە کە بیرکردنەوە، هەست و سۆز، پاڵنەری ئازاربەخش لەوێدا جێگیرکراون و بە ڕاستەوخۆ هەستیان پێ ناکرێت.

چارەسەری خێزانی (Family therapy )

کە لەم ماوەیەدا ئەندامانی خێزان فێردەبن کاردانەوە ناتەندروستەکان بەرامبەر یەکتر بگۆڕن و فێری توانای پەیوەندیکردنی کاریگەر دەبن.

دەرمان

دەرمان دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی یان دڵەڕاوکێی پەیوەندیدار یان هاونەخۆشی بەسوود بێت. بەپێی نیشانەکانت، پزیشکی دەروونی لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانەی خوارەوەت بۆ بنووسێت:

  • دەرمانی دژە دڵەڕاوکێAnti-anxiety medication))
  • دژە خەمۆکی (Antidepressant)
  • دژە دەروونی (Antipsychotic)
  • جێگیرکەری باری دەروونی(Mood stabilizer)

ڕووبەڕووبوونەوە

فێربوونی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تێکچوونی کەسایەتی کلیلی کارکردنە بە باشترین شێوە. جگە لە  هاوکاری پیشەیی وەک چارەسەرکار یان پزیشکی دەروونی، گرنگە هاوڕێیەک یان ئەندامێکی خێزان پاڵپشتت بکات  و بتوانێت یارمەتیت بدات کاتێک لەگەڵ هەستە بەهێزەکاندا کێشەت هەیە.

خۆت بناسە

تا زیاتر لەبارەی حاڵەتەکەتەوە بزانیت، باشتر توانای تێگەیشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی نیشانەکانت دەبێت. هەروەها زانیاری سەبارەت بە بارودۆخەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ پاڵنەرێک بۆ مانەوەت لە خولی چارەسەرکردن لای چارەسەرکار یاخود دەروونپزیشک

ڕۆڵێکی کارا ببینە لە چارەسەرکردنەکەتدا

 کاتێک بۆ بیرکردنەوە لە ئامانجەکانی چارەسەرکردنت تەرخان بکە لە کاتی دانیشتنەکانی چارەسەرکردن و دوای دانیشتنەکانی چارەسەرکردن. تەنانەت ئەگەر هەست بە باشی نەکەیت، واز دانیشتنەکانت مەهێنە یان واز لە خواردنی دەرمانەکانت مەهێنە بەبێ ئەوەی قسە لەگەڵ چارەسەرکارەکە یان دەروونپزیشکەکە بکەیت.

ستراتیژییەکانی گرنگیدان بە خود (self-care)  پراکتیزە بکە

 وەرزشی بەردەوام و خشتەی بەردەوامی خواردن و خەوتن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانی باری دەروونی و بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکێ و فشار و خەمۆکی. هەروەها گرنگە خۆت بەدوور بگرێت لە ماددە هۆشگۆڕەکانی  وەک کهول، کە دەتوانێت نیشانەکان خراپتر بکات و کارلێک لەگەڵ دەرمانەکاندا بکات.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر پەنجە لەسەر وێنەکە داگرە

سەرچاوەکان

  1. Merck Manual. Overview of Personality Disorders.
  2. American Psychiatric Association. Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders. 5th ed. Washington D.C.: 2013.
  3. Grant BF, Chou SP, Goldstein RB, et al. Prevalence, correlates, disability, and comorbidity of DSM-IV borderline personality disorder: Results from the Wave 2 National Epidemiologic Survey on Alcohol and Related ConditionsJ Clin Psychiatry. 2008;69(4):533-545.
  4. Johnson JG, Cohen P, Smailes EM, Skodol AE, Brown J, Oldham JM. Childhood verbal abuse and risk for personality disorders during adolescence and early adulthoodCompr Psychiatry. 2001;42(1):16-23. doi:10.1053/comp.2001.19755
  5. American Psychological Association. What causes personality disorders?.
  6. National Alliance on Mental Illness. Psychotherapy.
  7. National Institute of Mental Health. “Bipolar Disorder.” National Institute of Mental Health (NIMH), 2020, www.nimh.nih.gov/health/topics/bipolar-disorder#:~:text=Bipolar%20disorder%20(formerly%20called%20mani
  8. Hall-Flavin, Daniel K. “Severe, Persistent Depression.” Mayo Clinic, Mayo Clinic, 2017, www.mayoclinic.org/diseases-conditions/depression/expert-answers/clinical-depression/faq-20057770.
  9. Gordon, Sherri. “How to Recognize Verbal Abuse and Bullying.” Verywell Mind, Verywellmind, 2 Nov. 2017, www.verywellmind.com/how-to-recognize-verbal-abuse-bullying-4154087.
Categories
general

ئامیگدالا

ئامیگدالا


ئامێگدالا پێکهاتەیەکی بچووکی شێوە بادەمیە و لە قووڵایی لاجانکە پلی مێشکدا
هەڵ کەوتووە. ئەمیگدالا یەکێکە لە پێکهاتەکانی سیستەمی لیمبیک کە جگە لە
دروستبوونی بیرەوەری بەرپرسە لە کۆنترۆڵ کردنی هەست و ڕەفتارەکان، وە
ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پرۆسێسکردن و ڕێکخستنی هەستەکان، بەتایبەتی ترس و
دڵەڕاوکێ.


ئامێگدالا ئەناتۆمی(amygdalla’s anatomy):

ناوک:

ئەمیگدالا لە چەند ناوکێک، یان کۆمەڵە خانەیەکی تایبەتمەند پێکدێت،
هەریەکەیان ئەرکی جیاوازیان هەیە. ناوکی سەرەکی بریتین لە کۆمپلێکسی بنەڕەتی
(BLA(, ناوکی ناوەندی (CeA (و توێکڵی ناوک )CoA)،
CoA
بە شێوەیەکی سەرەکی بەشدارە لە پرۆسێسکردنی زانیارییە هەستیارەکان و پێکهێنانی
یادەوەرییە سۆزدارییەکان. لە کاتێکدا
بەرپرسە لە دەربڕینی وەڵامەکانی ترس و دڵەڕاوکێ،
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (
CoA بەشدارە لە پرۆسێسی بۆنکردن و تامکردن.


پەیوەندییەکان:

ئەمیگدالا پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ ناوچەکانی تری مێشکدا
هەیە، ئەمەش ڕێگە بە یەکخستنی زانیارییە هەستیارەکان و هەماهەنگی وەڵامە
سۆزدارییەکان دەدات. زانیاری لە سیستەمی هەستیاری جۆراوجۆرەوە
وەردەگرێت، وەک ڕێڕەوی بینین و بیستن، و پەیوەندی لەگەڵ ئەو ناوچانە
دەکات کە بەشدارن لە بیرەوەری و بڕیاردان و ڕێکخستنی سۆزداریدا، لەوانەش
توێکڵی پێش پێشەوەی مێشک و هیپۆکامپوس.


کارکردن:

ئەمیگدالا بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە پرۆسێسکردن و ڕێکخستنی
هەستەکانەوە هەیە، بەتایبەتی ترس و دڵەڕاوکێ. بەشدارە لە دۆزینەوە و
لێکدانەوەی هاندەرە سۆزدارییەکان، وەک دەربڕینی دەموچاو، هەروەها ڕۆڵێکی
چارەنووسساز دەگێڕێت لە دروستبوون و وەرگرتنەوەی یادەوەرییە
سۆزدارییەکان. هەروەها ئەمیگدالا کاریگەری لەسەر سیستەمی ئۆتۆنۆمی و کوێرە
ڕژێنە کۆئەندام هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی فیزیۆلۆژی پەیوەست
.بە هەستەکانەوە، وەک زیادبوونی لێدانی دڵ و دەردانی هۆرمۆنەکانی فشار

تێکچوون و تێکچوونی کارکردن :


تێکچوونی کارکردنی ئەمیگدالا دەتوانێت بەشداربێت لە حاڵەتە دەروونییە
جیاوازەکان، لەوانە تێکچوونی دڵەڕاوکێ، تێکچوونی فشاری دوای کارەسات
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (
و تێکچوونی باری دەروونی. چالاکیی زۆر یان پەیوەندی نائاسایی لە (PTSD(
ناو ئەمیگدالادا لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی وەڵامە سۆزدارییەکان، لە
کاتێکدا کەمبوونەوەی چالاکییەکان یان تێکچوونی پەیوەندیکردن لەوانەیە ببێتە
هۆی وەڵامدانەوەی سۆزداریی کوێرانە.
ئەناتۆمی ئاڵۆزەکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەکانی تری مێشکدا ڕێگە بە
یەکخستنی زانیارییە هەستیارەکان و هەماهەنگی وەڵامدانەوە سۆزدارییەکان
دەدات.
لە کاتێکدا کە ئەمیگدالا بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە وەڵامە
سۆزدارییەکانەوە هەیە، بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر توانا زەینییەکان
هەیە. لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو،کە تێیدا ئەمیگدالا بەشداری دەکات لە
کارکردنەزەینییەکاندا :


پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند


هاوسەران هەمیشە کێشەکانیان ڕوو  لە زیاد بوونە. 

ناتوانن بە ئاسانی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. 

زۆر جار بە خراپی باسی یەکتر ئەکەن.

زۆرێك لە هاوسەران بە یەکتر ناڵێن خۆشم ئەوێی.

نازانن چۆن هەستەکانیان بۆ یەکتر دەربڕن.

ئەمانە و چەندین کێشەی تر کەوا ژیانی هاوسەرگیری وێران ئەکەن و نایەڵن هاوسەران چێژ لە پەیوەندییەکەیان ببین. 

بەڵام ئاوات ئەکادیمی هاوسەرانی بیر نەچووە و بە ئاسانترین شێوە چارەسەریان بۆ ئەدۆزێتەوە 

مامۆستا ئاوات نصراللە لە ڕێی کۆڕسی NLPی وڵام و چارەسەری هەموو ئەمانە و زیاتریش پێشکەش بە  هاوسەران ئەکات

بەڵام بۆچی NLP؟!

چونکە لە ڕێی NLP ئەتوانی کەسایەتی خۆت و هاوسەرەکەت بزانیت. 


یادەوەری سۆزداری:

ئەمیگدالا بەشدارە لە دروستبوون و هەڵ گرتنی یادەوەرییە
سۆزدارییەکان. یارمەتی چەسپاندنی یادەوەرییەکان دەدات، کە گرنگییەکی
سۆزدارییان هەیە، وایان لێدەکات زیندووتر بن و ئاسانتر بیرمان بکەونەوە. ئەم
پرۆسێسکردنە یادەوەرییە سۆزدارییە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پرۆسەی زەینی
وەک بڕیاردان، چارەسەرکردنی کێشەکان و فێربوون هەبێت.
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (


سەرنج و تێگەیشتن:

ئەمیگدالا ڕۆڵی هەیە لە ئاراستەکردنی سەرنج بەرەو هاندەرە
پەیوەندیدارەکانی سۆزداری، دەتوانێت وردبوونەوە و پرۆسێسکردنی زانیارییە
سۆزدارییەکان بەرز بکاتەوە، تەنانەت پێش هۆشیاریش. ئەم بەرزبوونەوەیەی
گرنگیدان بە ئاماژە سۆزدارییەکان دەتوانێت کاریگەری لەسەر پرۆسەکانی
زەینییەکانی پەیوەست بە تێگەیشتن و پرۆسێسی زانیاری هەبێت.


کارەکۆمەڵایەتیەکان :

ئەمیگدالا بەشدارە لە ناسینی کۆمەڵایەتیدا، کە ئاماژەیە بۆ
توانای تێگەیشتن و کار کردن لەگەڵ ئەوانی تر. یارمەتیدەرە لە ناسینەوە و
لێکدانەوەی دەربڕینی دەموچاو، زمانی جەستە و ئاماژە نازارەکییەکانی دیکە کە
پەیوەندییان بە هەستەکانەوە هەیە. کاریگەری ئەمیگدالا لەسەر کارلێکە
کۆمەڵایەتی دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانا مەعریفیەکانی وەک هاوسۆزی،
بڕیاردانی کۆمەڵایەتی و کارە دەروونیەکان هەبێت.

سترێس و دڵەڕاوکێ:

ئەمیگدالا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە وەڵامدانەوەی
مێشک بۆ فشار و دڵەڕاوکێ، بەشدارە لە دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی هەڕەشە
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (
ئەگەرییەکان، کە سیستەمی وەڵامدانەوەی فشاری جەستە دەستپێدەکات، فشار
و دڵەڕاوکێی درێژخایەن دەتوانێت تواناکانی مەعریفی وەک سەرنجدان،
یادەوەری و بڕیاردان تێکبدات.


گۆڕینی پرۆسەی مەعریفی باڵا:

ئەمیگدالا کارلێک لەگەڵ ناوچەکانی تری
مێشک دەکات، کە بەشدارن لە پرۆسەی مەعریفی باڵاتر وەکو پلی پێشەوەی
مێشک . ئەم کارلێکە یارمەتی گۆڕینی و کاریگەری لەسەر ئەرکە مەعریفیەکان
دەدات وەک کۆنترۆڵی جێبەجێکار، بیرەوەری کارکردن و توانای مەعریفی .
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین، کە ئەمیگدالا بە جیا کار ناکات، بەڵ کو کارلێک
لەگەڵ ناوچەکانی تری مێشک دەکات بۆ پشتگیریکردن لەکارە زەینییەکان .
سروشتی ورد و ڕادەی بەشداریکردنی لە توانا زەینییەکان هێشتا بابەتەکانی
لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانن و لەوانەیە جیاوازی تاکەکەسی هەبێت لە چۆنیەتی
کاریگەریکردنی ئەمیگدالا لەسەر پرۆسەکانی مەعریفی


ئەگەر ئامێگدالا لەدەستچوو یان زیانێکی بەرچاوی پێگەیشت، چەندین کاریگەری
لەسەر پرۆسێسکردنی سۆزداری و ڕەفتارەکان لەوانەیە ڕوو بدەن لەوانە:
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (


کەمبوونەوەی وەڵامیدانەوەی ترس:

ئەمیگدالا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە
ناسینەوە و وەڵامدانەوەی هەڕەشەکان یان دۆخە مەترسیدارەکان بەبێ ئامێگدالا ،
تاکەکان لەوانەیە کەمبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ پیشان بدەن، کە بە ئەگەرێکی
زۆرەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای ناسینەوە و وەڵامدانەوەی گونجاو بۆ
مەترسی.

تێکچوونی پرۆسێسی سۆزداری:

ئەمیگدالا یارمەتیدەرە بۆ یەکخستنی زانیاری
سۆزداری و دیاریکردنی گرنگیەکانی سۆزداری. بەبێ ئەم پرۆسێسکردنە، ڕەنگە
تاکەکان کێشەیان هەبێت لە ناسینەوە و لێکدانەوە و وەڵامدانەوەی هەستەکان لە
خۆیان و ئەوانی تردا. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی تەحەدا لە پێکهێنان و
پاراستنی پەیوەندییەکان و تێگەیشتن لە ئاماژە کۆمەڵایەتییەکان.


گۆڕانکاری لە شەڕانگێزی و توڕەیی:

ئەمیگدالا بەشدارە لە ڕێکخستنی ڕەفتاری
شەڕانگێزی، زیانگەیشتن بە ئامێگدالا لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕینی شەڕانگێزی و
وەڵامدانەوەکانی توڕەیی، لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی
خۆ کۆنتڕۆڵ کردن بۆ کارە شەڕانگێزەکان یان کەمبوونەوەی گشتیی شەڕانگێزی.
گۆڕانی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی: ئەمیگدالا گرنگە بۆ ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و
ناسینەوەی ئاماژە کۆمەڵایەتییەکان. تێکچوونی کارکردنی دەتوانێت ببێتە هۆی
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (
کێشە لە تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی گونجاو بۆ دۆخە کۆمەڵایەتییەکان، کە ببێتە
هۆی گۆڕانکاری لە ڕەفتار و کارلێکی کۆمەڵایەتیدا.


بیرەوەری و فێربوون:

هەروەها ئەمیگدالا کارلێک لەگەڵ ناوچەکانی تری مێشکدا
دەکات کە بەشدارن لە دروستبوون و چەسپاندنی بیرەوەریدا، لەدەستدانی
لەوانەیە کاریگەری لەسەر پێکهاتە سۆزدارییەکانی بیرەوەری هەبێت، کە ئەگەری
هەیە ببێتە هۆی کێشە لە پێکهێنان و بیرهێنانەوەی یادەوەرییە بەرچاوەکانی
سۆزداری.
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە مێشک ئەندامێکی ئاڵۆزە و کاریگەرییەکانی
لەدەستدانی ئەمیگدالا دەتوانێت جیاواز بێت بەپێی ڕادەی زیانەکان و جیاوازی
تاکەکەسی و میکانیزمەکانی قەرەبووکردنەوە لەناو مێشکدا. لە کاتێکدا ناتوانرێت بە تەواوی ئەمیگدالا لە هەر زیانێک ئەگەری ڕوودانی
هەبێت بپارێزرێت، بەڵام هەنگاوی گشتی هەیە کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ
پشتگیریکردنی تەندروستی مێشک و باشکردنی سۆزدار یت لێرەدا چەند
ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو:


پاراستنی تەندروستی:

بەشداری وەرزشی جەستەیی بەردەوام بکە، خۆراکی
بەسوود بخۆ و بەشی پێویست بخەوە، ئەم کارانە تەندروستی گشتی مێشک
بەرەوپێش دەبەن و دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی
حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی دەمار.


بەڕێوەبردنی فشار:

فشاری درێژخایەن دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر
مێشک هەبێت، لەوانەش ئەمیگدالا، تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی فشار وەک
ڕاهێنانی ئیسراحەت)ڕیلاکسەیشن(، هەناسەدانی قووڵ، یان بەشداریکردن لەو
چالاکییانەی کە حەزت لێیە.


خەوتن:

خەوی کوالیتی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مێشک، لە شەوێکدا ٩-٧
کاتژمێر خەوتنی بێ پچڕان. خوویەکی بەردەوامی خەوتن دابنێ و ژینگەیەکی
گونجاو بۆ خەوتن دروست بکە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی پشوودانەکەت.


لەکاتی پێویستدا داوای یارمەتی بکە:

ئەگەر تووشی نیشانەکانی حاڵەتەکانی تەندروستی
دەروونی بوویت، وەک دڵەڕاوکێ یان زەبر، بیر لەوە بکەرەوە کە داوای یارمەتی
لە پسپۆڕێکی شارەزا لە تەندروستی دەروونی بکەیت. دەتوانن ڕێنمایی و بژاردەی
چارەسەری گونجاو پێشکەش بکەن کە بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانت بێت.
ئامیگدالا )ناساندنی میشک لە پێناو فێربوون (
ئامادەکادن: ئەوین نووری
لەبیرت بێت، لەکاتێکدا ئەم ئامۆژگاریانە تەندروستی گشتی مێشک بەرەوپێش
دەبەن، بەڵام ناتوانن گەرەنتی پاراستنی تەواو بکەن لە بەرامبەر هەموو مەترسی
یان زیانەکان ئەگەری ڕوودانیان هەیە


سەرت بپارێزە:

برینەکانی مێشک بەهۆی زەبرەوە (TBIs (کاریگەرییان لەسەر
ئەمیگدالا و پێکهاتەکانی تری مێشک هەیە. ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرە بۆ ئەوەی
لە برینداربوونی سەرت دوور بکەویتەوە بە بەستنی ئامێری خۆپارێزی لە کاتی
چالاکییەکان کە مەترسی زەبر و زەنگی سەریان هەیە، وەک وەرزش یان
پاسکیلسواری.


کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە ژەهرەکان:

هەندێک ژەهری ژینگەیی دەتوانن
کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مێشک هەبێت. دوور بکەوەرەوە لە
خواردنەوەی کحول، بەرکەوتن بە پیسکەرەکان سنووردار بکە و ڕێنماییەکانی
سەلامەتی جێبەجێ بکە لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ماددە مەترسیدارەکاندا.
بەشداریکردن لە هاندانی مەعریفی: مێشکت بە چالاکی و تەحەدای بهێڵەرەوە بە
بەشداریکردن لە چالاکییە هاندانە زەینییرکان . کتێب بخوێنەرەوە، مەتەڵەکان
بدۆزەوە ، فێربوونی کارامەیی نوێ و بەشداریکردن لەو چالاکییانەی کە
پێویستیان بە هەوڵی زەینی هەیە.


پەیوەندی تەندروست:

پشتگیری کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە ئەرێنییەکان بەشدارن
لە باشبوونی سۆزداری، لە نزیک کەسانی پشتیوان و تێگەیشتوو بە کە بتوانن
هەستکردن بە ئاسایش دابین بکەن بۆت و یارمەتیدەر بن لە خۆپاراستن دژی
فشار.

Categories
general

جۆرەکانی تێکچونی قسە کردن

جۆرەکانی تێکچونی قسە کردن

  • 1-تێکچون لە بیستن
  • 2-تێکچون لە درکاندن
  • 3-تێکچون لە قسەکردن
  • 4- تێکچون لە زمان

ئەم چوار جۆرە بسەر هە موو تێکچونەکان و ئاستەنگەکانی قسەکردن لای مرۆڤ دەگرێتەوە هەر یەک لەم جۆرانە لای منداڵانی توشبوی ئۆتیزم هەیە

ئەفازیا ،ستەمەرینگ، هایپەر دیسئۆردەر،شەلەل دەماغ،کەم توانایی بیستن

دەشێت بە پێی ڕێژەی توندی ئەو حاڵەتانە ئەو ئاستەنگانەی لە سەرەوە باسمان کرد ڕو بدەن، چارەسەری هەر یەکەیان جیایە لەگەڵ ئەوی تر.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

ئایا زمان لە کوێ سەنتەر کراوە؟

زمان لە نیوەگۆی چەپی مێشکەشارەزایان ئێکی دێنن لەسەر دو بنەما دەربارەی نیوە گۆی چەپ و نیوە گۆی ڕاستی مێشک کە لە ڕوی فیزیکیەوە  هەردوو نیوە گۆکە وەوو یەک نین .

نیوە گۆی چەپ گەورەترە لە نیوە گۆی ڕاست

توانای بەکار هێنانی زمان و ئاخاوتن لای کچان زیاترە لەگەڵ کوڕ، چونکە لای چەپی مێشک بەرپری سەنتەری قسەکردنو ئاخاوتنە لە مرۆڤدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەی نیوەگۆی لای ڕاست توانای بەرهەم هێنانی زمانی نیە، لە هەمانکاتدا سەلمێنراوە  کە نیوە گۆی ڕاست توانی هەیە کە تێپگات  لە هەندێک زمان، هەروەها دەورێکی باڵا دەبینێت لە درکپێ کردنی بینینی شوێن و شێوەو قەبارە. هەر بۆیە پیاوان لە مە باڵاترن لە بینینی شوێن و شێوەو قەبارەو وردبینی لە شتەکان.

گرفتەکانی زمان و قسەکردن لای منداڵانی ئۆتیز م و منداڵانی تر یەکیکە لەو گرفتانەی تر کە دەبێتە بەر بەست لە بەردەم  ژیانی ڕۆژانەیان و دەربڕینی پیتەکان و وشەکان کە کاریگەرترین گرفتە بە تایبەت لای منداڵانی ئۆتیزم

هۆکارەکانی دواکەوتنی قسە کردن لای منداڵ.

ئەم گرفتە ڕوبەڕوی زۆرێک لە منداڵان دەبێتەوە درەنگ دەست کردنیانە بە قسەکردن یاخود دواکەوتنی وشەی ناڕێک و ناتەواو لە پیت دەربڕین کە ئەمەش هۆکاری ئاشکراو شاراوەو ڕاستەو خۆو ناڕاستەوخۆی هەیە.

  • هۆکارەکان:-
  •  1_تەماشاکردنی کاتێکی زۆری لە ڕادەبەدەری (تیڤی) و شاشە زیرەکەکان
  • 2_کەمترین ماوەی پێکەوەبونی منداڵ لەگەڵ دایکی و باوکی و نەدواندنیان.
  • 3_هەبونی کێشە لە دەزگای بیستن و گرفتی عەقڵی
  • 4_مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ بە زیاتر لە زمانێک پێش جێگر بوونی زمانی دایکی .
  • 5_نەبەخشینی نمونەو وشەی ڕاست بە منداڵ کاتێک منداڵ وشەکان بە هەڵە تێدەگات وبەکاریان دێنێت.
  • 6_نەبونی هاندانی منداڵ لەسەر تێکەڵاوبونی لەگەڵ کەسانی ترو منداڵانی ترپەیوەندی کردن لە گەڵیان.
  • 7_بونی ناتەواوی لە زمان وەک درێژی یان کورتی زمان .
  • 8_بوونی ناتەواوی و ناڕێکی لە ددانەکان یاخود گەورەیی لە ددانی پێشەوە یاخو کێشە لە مەڵا شوی .

ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری: چۆن ده‌توانین هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ین كه‌ كێشه‌ی قسه‌كردنیان هه‌یه‌؟


پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی قسه‌كردنیان هه‌یه‌ سه‌ردانی كه‌سانی پسپۆڕی وه‌كو (ده‌روونناس، پزیشكی ده‌روونی، پزیشكی قوڕگ و لوت و گوێ) بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی راستی شڵه‌ژانه‌كان دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.


ده‌توانرێت سوود له‌م خاڵانه‌ی خواروه‌ وه‌ربگرین بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی كێشه‌ی ده‌ربڕین:


1. فێركردنی شێوازی قسه‌كردنی گونجاو و ده‌ربڕینی گونجاوی پیته‌كانت.
2. له‌ ڕێگه‌ی هه‌ندێ ته‌كنیكی تایبه‌ته‌وه‌ تاك فێری ده‌ربڕینی ئه‌و پیتانه‌ بكرێت كه‌ ده‌ربڕینیان قورسه‌.
3. چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كانی (زمان، لووت، گوێ و لێو).
4. تاك فێری چۆنیه‌تی شێوازی هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشان و هه‌ناسه‌ دانه‌وه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگا‌یه‌وه‌ پیته‌كان باشتر ده‌رببڕێت.
5. ئاستی متمانه‌به‌خۆبوون و بڕوابه‌خۆبوونی تاك به‌رز بكرێته‌وه‌، نه‌وه‌كو هه‌ست به‌كه‌می بكات و متمانه‌ی به‌خۆی لاواز بێت.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

Categories
general

٥ ڕێگا بۆ بە مانادارکردنی فێربوون لای خوێندکار

٥ ڕێگا بۆ بە مانادارکردنی فێربوون لای خوێندکار

دێنیس ڕێلۆخۆ – دامەزرێنەری Psychreg

لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا کە لە کەرتی پەروەردەدا کارم کردووە، هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگارییە بوومەتەوە کە ئەزموونێکی فێرکاری مانادار بۆ خوێندکارەکانم دروست بکەم. واتە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان گەشتی فێربوونی خوێندکار و پەیوەستکردنی ژیانیانیانەوە.
چەند ساڵێک لەمەوبەر، کاتێک کۆرسێکی ناساندنی دەروونناسیم دەوتەوە، لە خۆمم پرسی: ‘لە چ ڕوویەکەوە فێربوون دەربارەی تیۆری فرۆید دەتوانێت یارمەتیان بدات لە پیشەی داهاتوویاندا؟’ وەڵامەکان هەمیشە ڕاستەوخۆ نین لەبەرئەوەی دەروونناسی زیاتر تیۆرییە نەک پراکتیکی.
دواتر بۆم دەرکەوت کە بۆ ئەوەی مامۆستایەکی کاریگەر بم، نابێت زۆر سەرنجم لەسەر گەیاندنی وانەکە بێت بەبێ ئەوەی باس لە ‘بۆچی’ بکەم… پێشکەش نەکردنی هۆکارێکی ڕاستەقینە ڕەنگە یەکسان بێت بە نەبوونی مانا. بەبێ مانا، ڕەنگە خوێندکار گرفتی کەمی پاڵنەری هەبێت بۆ ئەوەی فێرببێت.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

لێرەدا پێنج خاڵ دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن مانا بخەیتە ناو وانەکانتەوە:

  1. تاکو دەتوانیت ناوەڕۆکی بابەتەکە مانادار بکە : ئەمە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت کاتێک دەرفەتێک بۆ خوێندکاران دەڕەخسێت کە چالاکییەکانی پۆلەکەیان ببەستنەوە بە ئەزموونەکانی ژیانی ڕاستەقینە. گرنگە ئەم بنەمایە لەبەرچاو بگیرێت، بەتایبەتی بە بابەتە ورد و ئاڵۆزەکاندا. لەوانەیە بتەوێت چالاکییە داهێنەرەکانی وەک چیرۆکگێڕان، هونەر، گرافیک و تەکنیکەکانی یادگە بەکاربهێنێت. هەروەها ناوەڕۆکی مانادار دەبێ هەڵسەنگاندنی مانادار بەدوای خۆیدا بهێنێت.
  2. بە ڕێبازێکی خوێندکار سەنتەری وانەکان پێشکەش بکە: کاتێک خوێندکاران زیاتر بەشدارن لە پرۆسەی ئەزموونی فێربوونیان، لە کۆتاییدا باشتر لە ئامانجی وانەکە تێدەگەن و زیاتر وابەستەی دەرئەنجامەکانی فێربوون دەبن و کەڵکی لێوەردەگرن. پرسیاری کراوەیان لێ بکە ( پرسیاری کراوە واتە ئەو پرسیارانەی وەڵامەکانیان بەڵێ و نەخێر نییە، بەڵکو پێویستە تاک بیر لە وەڵامەکەی بکاتەوە و شرۆڤەی بابەتەکە لە زەینی خۆیدا بکات)، هانی گیانی هاوکاری و پڕۆژەی گروپی لەناو خوێندکاران بدە، و ئەرکیان پێ بدە کە بواریان پێبدات ئەو شتانەی فێریبوون دووبارە کۆی بکەنەوە و بەرهەمی لێ دروست بکەن بە شێوازی فرەچەشن.
  3. پەرەپێدانی خۆناسین و خۆفێرکردن: ئامانجی سەرەکی فێربوون، بە پێچەوانەی پەروەردە، یارمەتیدانی فێرخوازانە کە لە داهاتوودا بە باشی کار بەوە بکەن کە فێری بوون. مۆدێلی سیستەمی ژینگەیی زانین ڕەنگە بەسوود بێت (knowledge ecosystem model )، ئەم سیستەمە دەتوانێت لە شێوەی پێشکەشکردنی خولی زیادە، ڕێکخستنی بۆنە و ئاهەنگەکانی قوتابخانە، و یەکخستنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بێت، یاخود هەر چالاکیەک کە وابکات فێرخواز ئەوەی خوێندوویەتی بەرجەستەی بکات و بەجۆرێکی لێبکات بتوانێت لە ژیانی چۆن سوود لەو بابەتانە وەربگرێت. سەرەڕای ئەوەش، گرنگە ڕێگە بدرێت خوێندکاران بزانن کە لە سەرووی هەموو شتێکەوە فێربوون پرۆسەیەکی کەسییە و زۆرینەی خوێندکار پێویستە خۆی جگە لە ماموستا بیکات.
  4. جیهانی ڕاستەقینە بهێنە ناو پۆلەکەتەوە: هەر جارێک هەوڵدەدەین کێشەیەک بە شێوەیەکی داهێنەرانە چارەسەر بکەین، یان بە شێوەیەکی گاڵتە ئامێز یاخود بەشێوەی چیرۆک بیر لە شتێک بکەینەوە، پەیوەندی فیزیکی لە مێشکماندا بەرهەم دەهێنین. وە چ ڕێگەیەکی خۆشتر هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەمە لەوەی بیر لەو کێشانە بکەینەوە کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا تووشی دەبین. دەتوانیت خوێندکاران بە لێکۆڵینەوەکانی جیهانی ڕاستەقینە ئاشنا بکەیت، فیلمێکی دیکۆمێنتاریی پیشان بدەیت، گوێ لە پۆدکاستەکان بگرێت، یان تەنانەت هانیان بدەیت بۆ ‘بڵاوکردنەوەی’ کارەکانیان (واتە لە ڕێگەی نوسینی بابەتەەوە، دروستکردنی ڤیدیۆیەکی یوتیوب، یان بەشداریکردن لە ڕووداوەکانی هاوشێوەی قسەکانی TED).
  5. زانیاری و سەرچاوەی جیاواز هاوبەش پێبکە: وەک مامۆستایەک تۆ ناچار نیت بە وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکان کە لەلایەن خوێندکارانەوە ئاڕاستەت دەکرێت. لەوانەیە بتەوێت داوای ستراتیژی لە خوێندکارەکان بکەیت کە چۆن بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە بگەڕێن کە لە تۆیان کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی هەمیشە بەدوای سەرچاوەدا بگەڕێ بۆ ئەوەی هەم خۆی فێرببێت هەم هاوکاری تۆش بێت. لە بەریتانیا، TES’‘ کتێبخانەیەکی فراوانە لە کەرەستەی فێرکاری کە هەموویان لەلایەن مامۆستایانەوە دروستکراون و دانراون بۆ خزمەتی خوێندکار وەک بەکارهێنانی سەرچاوەی جیاواز، هەموو جۆرە کەرەستەیەکی پۆل هەیە لەوانە پلانی وانەکان، ڤیدیۆ، پێشکەشکردنی پاوەرپۆینت، یاری، مەتەڵ، کویز، لاپەڕەی فێرکاری.

بەهیوای ئەوەی ئەم ئامۆژگاریانە یارمەتیت بدەن باشتر لە پۆلدا بگەڕێیت و ئەزموونێکی فێرکاری مانادارتر و پەیامدارتر پێشکەش بە خوێندکارەکانت بکەیت. بەڵام لەوەش گرنگتر، هەموو دەرفەتێک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خوێندکارەکانت بکەیت سەبارەت بەوەی چی بۆ ئەوان گرنگە. بە وردی چاودێرییان بکە و سەرنجی بەرژەوەندی و ئامانجەکانیان بدە و دڵنیابە کە ئەمانە لەبەرچاو دەگریت لە کاتی ئامادەکردنی وانەکەی ڕۆژەکەتدا.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

Categories
general

هێزی ‌هاندان  The Power of Motivation

هێزی ‌هاندان  The Power of Motivation

پێشەکی

هاندان هێزی بزوێنەری ڕەفتاری مرۆڤە، تاکەکان پاڵدەنێت بۆ دانانی ئامانج و هەنگاونان و بەردەوامبوون لە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکاندا. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی کەسی و دەستکەوت و خۆشگوزەرانیدا (well-being). لەم بابەتەدا، ئێمە بەدواداچوون بۆ هێزی هاندان دەکەین، بەدواداچوون بۆ میکانیزمە بنەڕەتییەکانی، و هەندیك لە تیۆرییە تیۆرییە جۆراوجۆرەکان و ستراتیژییە پراکتیکییەکانی بۆ بەکارهێنانی تواناکانی دەکەین. بە تێگەیشتن و پەروەردەکردنی هاندان، تاکەکان دەتوانن توانا شاراوەکانیان بکەنەوە و لە ژیانی کەسی و پیشەیی خۆیاندا بگەنە ئاستێکی بەرزتر و باشتر.

سروشتی هاندان

هاندان ئاماژەیە بۆ ئەو پرۆسە ناوخۆییانەی کە دەستپێشخەری و ڕێنمایی و بەردەوامی ڕەفتارەکان دەکەن. تێکەڵەیەک لە هۆکارە بایۆلۆژی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لەخۆدەگرێت کە کاریگەرییان لەسەر ئەو هەڵبژاردنانە هەیە کە دەیکەین، ئەو هەوڵانەی کە  لە وەبەرهێنان سەرفی دەکەین هەروەها ئەو کۆڵنەدانانەی کە نیشانی دەدەین. هاندان سیفەتێکی جێگیر نییە؛ دەتوانێت لە چڕیدا بگۆڕێت و بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕێت، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە هێزێکی دینامیکی لە ژیانماندا.

هاندانە ناوەکی و دەرەکییەکان

دەتوانرێت هاندان بۆ دوو جۆری سەرەکی پۆلێن بکرێت: ناوەکی و دەرەکی. هاندانە ناوەکییەکان لە هۆکارە ناوخۆییەکانەوە سەرهەڵدەدات، وەک چێژوەرگرتنی کەسی، زانینخوازی. لە بەرامبەردا هاندانە دەرەکییەکان لە پاداشتی دەرەکی، ناسینەوە، یان دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکان سەرچاوە دەگرێت. تێگەیشتن لە یاری نێوان ئەم دوو جۆرە هاندانە زۆر گرنگە بۆ پەروەردەکردنی هاندانێکی درێژخایەن و بەردەوام.

تیۆری خود دیاریکردن – Self-Determination Theory

تیۆری خۆدیاریکردن (SDT) تیۆرێکی دیارە لە بواری هانداندا، جەخت لەسەر گرنگی سێ پێداویستی دەروونی بنەڕەتی دەکات کە بریتین لە (سەرکردایەتی خود، لێهاتوویی، پەیوەندی). سەرکردایەتی خود ئاماژەیە بۆ هەستی سەربەخۆیی تاک لە سەربەخۆبوون و هەڵبژاردنەکانیدا، لێهاتوویی هەستکردن ،بە کاریگەری و شارەزایی لەخۆدەگرێت لە بوارێکدا. پەیوەندیکردن، پەیوەندیی مانادار و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. جێبەجێکردنی ئەم پێداویستیانە هاندانێکی ناوەکی پەروەردە دەکات و خۆشگوزەرانی بەرەوپێش دەبات.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

دانانی ئامانج و گەیشتن

دانانی ئامانجی ڕوون و تایبەتمەند، ستراتیژییەکی بەهێزە بۆ بەرزکردنەوەی هاندان و ئاڕاستەکردنی ڕفتار.کاتێک تاکەکان ئامانجەکانیان بە باشی دیاری کراوە، ئەگەری ئەوە زیاترە کە هاندانێکی بەرز، سەرنجی تەرکیز و زیادبوونی هەوڵ بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکان ئەزموون بکەن.

ڕۆڵی بیرکردنەوە

ئەقڵ، ئاماژەیە بۆ بیروباوەڕی تاکەکان سەبارەت بە توانا و زیرەکی خۆیان. هەوڵە نایابەکانی  دکتۆر کارۆل دویک (Carol Dweck) لە پەرتووکەکەیدا بەناوی ئەقڵیەت (mindset) ، تیشک دەخاتە سەر جیاوازی نێوان (بیرکردنەوەی جێگیر)، کە تواناکانی تاک وەک زگماکی و نەگۆڕ سەیر دەکرێن، لەگەڵ (بیرکردنەوەی گەشەسەندوو) کە تواناکان بە شێوەیکی کە دەتوانی گۆڕانکاری تێدا بکەیت لە ڕێگەی هەوڵدان و فێربوونەوە سەیر دەکات. چاندنی بیرکردنەوەی گەشەکردن: خۆڕاگری، هەوڵدان و ئامادەیی بۆ وەرگرتنی ئاستەنگەکان بەرەوپێش دەبات، هاندان و گەشەپێدانی کەسی پەرە پێدەدات.

هاندان و ڕێکخستنی سۆزداری

هاندان لە نزیکەوە لەگەڵ هەستەکاندا پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە، چونکە زۆرجار ئارەزوو و خولیا و ئاواتەکانمان بەهۆی ئەزموونە سۆزدارییەکانەوە بەردەوامیان پێدەدرێت. کارامەییەکانی ڕێکخستنی سۆزداری (Emotional regulation skills)، وەک ناسینەوە و بەڕێوەبردنی هەستەکان بە شێوەیەکی کاریگەر، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەردەوامبوونی هاندان. زیرەکی سۆزداری (Emotional intelligence) کە خودئاگایی (self-awareness)، ڕێکرخراوی خودی  (self-regulation)، هاوسۆزی (empathy) و کارامەیی کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت، دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ڕێکخستنی هەستەکان لەگەڵ ئامانجەکان بکات و هاندانەکان بەردەوامی پێبدات.

دروستکردنی ژینگەیەکی هاندان

ئەو ژینگەیەی کە تاکەکان تێیدا کاردەکەن کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاندانەکانتان هەیە. دروستکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت و هاندان ئامڕازەکانی وەک هەبوونی چاوەڕوانییە واقعییەکان لە تۆ لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە، هەبوونی ژینگەیەکی پاداشت، پێدانی دەرفەتەکان بۆ باشترکردنی کارامەییەکانت لەخۆ دەگرێت. تێگەیشتن لە کاریگەری ژینگە هانی تاک دەدات کە دەوروبەرەکەیان دیزاین بکەن بۆ ئەوەی ئەوپەڕی هاندانیان هەبێت.

کاریگەری پاداشت لەسەر هاندان

پاداشت بە ئامانجی هاندان دەتوانێت هاندانێکی بەهێز بێت، بەڵام کاریگەرییەکەی بەندە جۆری هاندانەکەوە. بۆ نمونە، پاداشتە دەرەکییەکان کە لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە پێت دەدرێت، زۆرینەی کات دەبێتە هاندانێکی باش بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارەی پێویستە ئەنجامی بدەیت، بەڵام هەندێک جاریش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خووگرتووی بیت کە پاداشتی دەرەکی بۆ بەردەوام بوون لەسەر کارێک،  ئەمەش وا دەکات گەر پاداشتە دەرەکیەکە نەمێنێت تۆ چیتر ناتوانیت بەباشی لەو کارە بەردەوام بیت،هەربۆیە زۆرکات هاندانی دەرەکی گەر بە شێوەکی دروست بیری لێ نەکرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست نەدرێت بە کەسەکان دەکرێت ببێتە هۆی تێکدانی هاندانی ناوەکی بە ئاستێکی بەرچاو.

بۆ ئەوەی کاریگەرتربیت لە پەیوەندیەکان  و چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشتن بە ئامانجەکانت.وە بتوانیت جیهان لە دیدگایەکی دیکەوە ببینیت . وە بۆ ئەوەی  هۆشیارتر و ئارامتر بیت لە بەرەوڕوبونەوە ئاستەنگەکان ئەوا دەتوانیت بەشداری لە کۆرسی NLP بکەیت

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

دروستکردنی ژینگەیەکی هاندان

ئەو ژینگەیەی کە تاکەکان تێیدا کاردەکەن کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاندانەکانتان هەیە. دروستکردنی ژینگەیەکی پاڵپشت و هاندان ئامڕازەکانی وەک هەبوونی چاوەڕوانییە واقعییەکان لە تۆ لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە، هەبوونی ژینگەیەکی پاداشت، پێدانی دەرفەتەکان بۆ باشترکردنی کارامەییەکانت لەخۆ دەگرێت. تێگەیشتن لە کاریگەری ژینگە هانی تاک دەدات کە دەوروبەرەکەیان دیزاین بکەن بۆ ئەوەی ئەوپەڕی هاندانیان هەبێت.

کاریگەری پاداشت لەسەر هاندان

پاداشت بە ئامانجی هاندان دەتوانێت هاندانێکی بەهێز بێت، بەڵام کاریگەرییەکەی بەندە جۆری هاندانەکەوە. بۆ نمونە، پاداشتە دەرەکییەکان کە لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە پێت دەدرێت، زۆرینەی کات دەبێتە هاندانێکی باش بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارەی پێویستە ئەنجامی بدەیت، بەڵام هەندێک جاریش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خووگرتووی بیت کە پاداشتی دەرەکی بۆ بەردەوام بوون لەسەر کارێک،  ئەمەش وا دەکات گەر پاداشتە دەرەکیەکە نەمێنێت تۆ چیتر ناتوانیت بەباشی لەو کارە بەردەوام بیت،هەربۆیە زۆرکات هاندانی دەرەکی گەر بە شێوەکی دروست بیری لێ نەکرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست نەدرێت بە کەسەکان دەکرێت ببێتە هۆی تێکدانی هاندانی ناوەکی بە ئاستێکی بەرچاو.

هاندان لە شوێنی کاردا

هاندان لە شوێنی کاردا زۆر گرنگە بۆ زیادکردنی بەرهەرمداری، ڕەزامەندی لە کارو پیشەی خۆت، هەروەها سەرکەوتنی ڕێکخراوەیی. تێگەیشتن لەو هۆکارانەی کە هاندانەکانی کارمەند بەرزدەکاتەوە، دەتوانێت یارمەتی خاوەنکارەکان بدات ژینگەیەک دروست بکەن کە بەشداریکردن و ئەدای بەرز پێشکەشبکات. توخمە سەرەکییەکان بریتین لە دابینکردنی کاری مانادار، پێدانی دەرفەتەکان بۆ گەشەکردن و پێگەیاندنی تاک، باسکردن و بەنرخدانانی دەستکەوتەکان، هەروەها چاندنی کلتورێکی ڕێکخراوەیی ئەرێنی و پشتیوانیکەر.

بەردەوامبوونی هاندەرە درێژخایەنەکان

بەردەوامبوونی هاندان لە درێژخایەندا پێویستی بە هەوڵ و ستراتیژی بەردەوام هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و پاشەکشەکاندا. هەندێک لە ڕێگا کاریگەرەکان بریتین لە دابەشکردنی ئامانجەکان بۆ هەنگاوی بچووکتر و کرداری، خەڵاتکردنی خود لە پڕۆسەی هەنگاونان لە ڕێگەکەدا، داوای پشتگیری کۆمەڵایەتی، پاراستنی بیرکردنەوەی ئەرێنی و گرنگیدان بە خودی خۆت. سەرەڕای ئەوەش، پەروەردەکردنی هەستکردن بە ئامانج و پەیوەندیکردن لەگەڵ بەها ناوەکییەکان دەتوانێت سەرچاوەیەکی بەردەوامی هاندان بێت.

پوختەی بابەت

  • هاندان هێزێکی بەهێزە کە ڕەفتاری مرۆڤەکان دەباتە پێشەوە، کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن و کردار و بەردەوامیمان هەیە.
  • دەتوانرێت پۆلێن بکرێت بۆ هاندانە ناوەکییەکان کە لە هۆکارە ناوخۆییەکانەوە سەرهەڵدەدەن و هاندانە دەرەکییەکان کە لە پاداشت یان دەرئەنجامە دەرەکییەکان سەرچاوە دەگرن.
  • تیۆری خۆدیاریکردن تیشک دەخاتە سەر گرنگی سەربەخۆیی، لێهاتوویی و پەیوەندی لە پەروەردەکردنی هاندانە ناوەکییەکان.
  • دانانی ئامانج، بیرکردنەوە، ڕێکخستنی سۆزداری و دروستکردنی ژینگەیەکی هاندان توخمە سەرەکییەکانن لە بەردەوامبوونی هانداندا.
  • پاداشت و هاندانەکان دەتوانن هاندانێکی کاریگەر بن ئەگەر لەگەڵ هاندانە ناوەکییەکان هاوتەریب بن.
  • ·  لە شوێنی کاردا هاندان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرهەمهێنان و ڕەزامەندی لە کاردا.
  • بەردەوامبوونی هاندانە درێژخایەنەکان پێویستی بە ستراتیژییەکانی وەک بەش بەش کردنی ئامانجەکان، خەڵاتکردنی خۆت بە هەنگاونان، داوای پشتیوانی لە کەسانی دیکە، بەردەوامبوون لە بیرکردنەوەی ئەرێنی و پەیوەندیکردن بە بەها ناوەکییەکان هەیە.
  • تێگەیشتن و پەروەردەکردنی هاندان تاکەکان بەهێز دەکات بۆ کردنەوەی تواناکانیان، زاڵبوون بەسەر ئاڵەنگارییەکاندا و ژیانێکی ئامانجدارتر ببەنە سەر.

بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە

Categories
general

ADHD چیە؟

ADHD چیە؟

­­­­ADHD یەکێکە لە باوترین نەخۆشیە گەشە دەماریەکان لە منداڵاندا. بە گشتی دیاریدەکرێت لەسەرەتای منداڵی تا کۆتایی هەرزەکاری. ئەو منداڵانەی  ADHD یان هەیە، گرفتیان لەگەڵ تەرکیز، ئەنجامدانی ڕفتاری بێ بیرکردنەوە ( ئەنجامدانی ڕفتارێک بێ ئەوەی بیر لە ئەنجامی کارەکە بکاتەوە )، یان زیادە چالاکبوون هەیە.

نیشانەکانی

ئاساییە کە منداڵ کێشەی لەگەڵ تەرکیز یان فرە ڕفتاری هەبێت. بەڵام لەو منداڵانەی کە ADHD یان هەیە، حاڵەتەکەیان تیادا بەردەوام دەبێت، دەکرێت ببێتە هۆی گرفتی گەورە لە خوێندن و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی.

هەندێک لە نیشانە باوەکان

  • زیاد لە پێویست خەیاڵ کردن
  • لەبیرکردن و ونکردنی شتەکان
  • نەسرەوتن و جوڵەی لە ڕادە پێویست
  • زۆر قسە کردن
  • گرنگی نەدان بە ئەنجامدانی کاری هەڵە و ئاڵەنگاری ناپێویست
  • گرفتی نۆرەگرتن لە شوێنە گشتیەکان
  • گرفتی  بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر

جۆرەکانی

 لەناو حاڵەتەکەدا سێ جۆر سەرەکی ADHD هەیە  ،  دەکەوێتە سەر ئەوەی کام لە نیشانەکان زیاتر دەربکەون لەسەر تاک:

  • PIPPredominantly Inattentive Presentation

ئەم جۆرە زۆر گرانە کە بتوانن کارەکانیان ڕێکبخەن و بە ئەنجامیان بگەیەنن، سەرنج بدەنە وردەکاریەکان، یان بەگوێرەی ڕێنماییەکان بجوڵێنەوە. ئەم جۆرە کەسانە بەئاسانی تەرکیزیان دەڕوات و وردەکاریەکانیان لەبیر دەچێتەوە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.

  • PHIPPredominantly Hyperactive-Impulsive Presentation

ئەم جۆرە کەسانێکی شپرزەن و زۆر قسە دەکەن. کارێکی گرانە کە بتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر دابنیشن (بۆ نمونە لە خواردنی ژەمێکی نانخواردن یاخود ئەنجامدانی ئەرکەکانی قوتابخانە). منداڵە بچووکەکانی لەم جۆرە، لەوانەیە بەبەردەوامی ڕابکەن، بازبدەن، بەسەر شتدا هەڵبگەڕێن. ئۆقرە ناگرن و گرفتیان هەیە لەگەڵ ئەوەی کە چەندین ڕفتاری جیاواز دەکەن بەبێ بیرکردنەوە لە ئەنجامی ڕفتارەکە.  زۆر خەڵکی دەپچڕێنن لە کاتی قسەکردن و شت لە کەسانی دیکە دەبەن.دەست بە قسەدەکەن لە کاتی نەگونجاودا. کارێکی گرانە بۆ کەسێک کە هەوڵ بدات بیانگەڕێنێتەوە سەر بابەتێکی دیاریکراو. لەوانەیە بێ ئۆقرەییەکەیان ببێتە هۆی ئەوەی ڕووداوی زیاتریان بەسەردا بێت و ئازاری زیاتریان پێبکەوێت لە بەرامبەر کەسانی ئاسایی.

ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە کردنەوەی کۆرسی NLP کە دەتوانی لە ڕێیەوە زۆربەی کێشەکان چارە بکەیت

کێن ئەوانەی کەوا سود لەم کۆرسە دەبینن؟

  • Combined Presentation

ئەم جۆرە نیشانەکانی هەردوو جۆرەکەی سەرەوەی تێدایە بە یەکسانی.

بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی بەپێی کات دەگۆڕێن، دەرکەوتنی نیشانەکانیش بەپێی کات دەگۆڕێن.

هۆکارەکانی ADHD

زانایان بەردەوام توێژینەوە لەسەر ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەکەن  کە دەبێتە هۆی حاڵەتەکە، ئەمەش لە پێناو پاراستن و کەمکردنەوەی کەسێک بۆ تووشبوون بە ADHD. هۆکارەکانی ADHD نەزانراون، بەڵام توێژینەوەکانی ئەم دوایییانە ئەوە دەخەنە ڕوو کە بۆماوە ڕۆڵێکی کارای هەیە. توێژینەوەکان باس لە پەیوەندی هۆکارە بۆماوەییەکان دەکەن کە پەیوەندیدارە بە ADHD.

جگە لە لایەنی بۆماوە، چەند هۆکارێکی دیکەش دەکرێت کاریگەریان لەسەر حاڵەتەکە دەبێت وەک:

  • زەبری مێشک
  • خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە لە ماوەی دووگیانیدا
  • لەدایکبوونی پێشوەختە
  • کەمی کێش لە کاتی  لەدایبووندا

توێژینەوەکان پشگیری لەو بۆچوونە باوانە ناکەن کە هۆکاری ADHD ، زۆر خواردنی شەکر، زۆر سەیرکردنی تەلەفیزۆن، شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ، یان هۆکارە ژینگەییەکانی وەک خراپی باری دارایی و ئاژاوەی ناو خێزانە. بەدڵنیایی چەندین شت، هەروەها ئەمانەش، دەکرێت حاڵەتەکە خراپترن بکەن،  بەتایبەت لە هەندێک کەسانی دیاریکراودا. بەڵام بەڵگەکان هێندە بەهێز نین کە بتوانین بڵێین ئەمانە هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە ADHD ین.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

دەستنیشانکردن

دەستنیشانکردنی منداڵیک بە ADHD پڕۆسەیەکە لە چەند هەنگاوێک پێک دێت. هیچ تاقیکردنەوەیەک بەتەنها ناتوانێت ADHD دیاری بکات، یان گرفتەکانی وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، کێشەکانی خەوتن، بێ توانایی لە لایەنێکی فێربوون، لەوانەیە کۆمەڵێک نیشانەی هاوشێوەیان هەبێت. دەستنیشانکردنی ADHD بە زۆری لیستێک لە پشکنین لە خۆدەگرێت بۆ هەڵسەنگاندی نیشانەکانی ADHD، پاشان وەرگرتنی ڕابردووی منداڵەکە لەگەڵ دایباب، ماموستاکانی، هەندێکجاریش منداڵەکە.

ADHD لە هەرزەکاراندا

ADHD دەکرێت تا تەمەنی پێگەیشتن بەردەوام بێت. هەندێک پێگەیشتوو ADHD یان هەیە بەڵام تا ئێستا حاڵەتەکەیان دیاری نەکردووە. دەکرێت حاڵەتەکە ببێتە هۆی گرفت لە کارکردن، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان. لەوانەیە نیشانەکان لە تەمەنێکی سەروتر جیاواز بن. بۆ نموونە زیادە چالاکبوون لەوانەیە وەک نائارامییەکی زۆر دەربکەوێت.

چارەسەرەکان

لە زۆرینەی حاڵەتەکان، باشترین چارەسەر تێکەڵەیەکە لە چارەسەری ڕفتاری و (behavior therapy) و پێدانی دەرمان. بۆ منداڵانی پێش قوتابخانە ( ٤ بۆ ٥ ساڵ) کە  ADHD یان هەیە، چارەسەری ڕفتاری، بە تایبەتیش ڕاهێنان کردن بە دایباب، وەک یەکەمین هێڵی چارەسەر پێشنیاردەکرێت پێش بەکارهێنانی دەرمان. کام شێوەیە باشترینە؟ دەکەوێتەوە سەر منداڵەکە و خێزانەکەی. چارەسەری باش بریتی دەبێت لە  چاودێریکردنی ورد، بەدواداچوون، وە ئەنجامدانی هەر گۆڕانکاریەک لە ڕێگاکەدا گەر پێویستی کرد.

بەڕێوبردنی نیشانەکان: مانەوەیە بە تەندروستی

مانەوە بە تەندروستی، خاڵێکی گرنگە بۆ منداڵان بەتایبەت ئەو منداڵانەی ADHD یان هەیە. چارەسەری ڕفتاری و پێدانی دەرمان، پاشان شێوازی ژیانێکی تەندروست، هاوکاریەکی باشی منداڵەکە دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکە.

ئەمانەش هەندێک ڕفتاری تەندروست کە لەوانەیە هاوکار بن:

  • پەرەپێدانی خووی خواردنی تەندروست وەک زۆر خواردنی میوە، سەوزە، دانەوێڵە، هەڵبژاردنی سەرچاوەی پڕۆتینی بێ چەوری
  • ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی ڕۆژانە بەپێی تەمەنە جیاوازەکان
  • سنوردارکردنی سەیرکردنی شاشە جۆراوجۆرەکان بۆ نموونە تەلەفیزۆن، کۆمپیوتەر، موبایل، یان هەر ئامێرێکی تری ئەلکترۆنی.
  • خەوی پێویست بەپێی تەمەنە جیاوازەکان

داوای هاوکاری بکە

گەر گومانت هەیە لەوەی کە منداڵەکەت  ADHD هەیە، دەتوانیت منداڵەکەت ببەیتە لای دەروونناسێکی منداڵان،  پزیشکی دەروونی منداڵان، یان پزیشیکی گەشەی منداڵان.

Categories
general

لایەنگیری کردار – Action Bias

لایەنگیری کردار – Action Bias

  • بۆچی پێمان وایە گەر ڕفتارێک بکەین باشترە لەوەی کە هیچ نەکەین؟
  • شەڕ لە بەتاڵی باشترە – ئەم قسەیەیە لە کوێوە هاتووە؟ ڕاستە؟

لایەنگیری کردار وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە……

لایەنگیری کردار  Action Bias  چییە؟

لایەنگیری کردار واتە مەیلی ئێمە بۆ ئەنجامدانی کارێک لە جێگەی ئەنجامنەدانی هیچ کارێک، زۆرینەی کاتیش پێمان وایە کە لە قازانجی خۆمانە. هەندێک کات وا هەست دەکەین کە ناچارکراوین بۆ ئەنجامدانی کارێک، لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەکمان نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ئەو کردارەی دەیکەین لە ئەنجامێکی باشترمان پێدەدات یاخود نا. خواستی ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی کارتێکەرەکان بە ڕفتارێک بە شێوەیەکی مەرجداربوو و ئۆتۆماتیکی، بەبێ بیرکردنەوەیەکی ئەقڵانی بۆ ئەو وەڵامدانەوەیە کە پشگیری ڕفتارەکە بکات. ئەمە ناو نراوە بە “لایەنگیری کردار”.

لە کوێدا ئەم لایەنگیرییە ڕوودەدات؟

وێنای بکە تۆ گۆڵپارێزێکی، خۆت ئامادە دەکەیت بۆ ئەوەی پەنارتییەک بگریتەوە لە یارییەکی زۆر گرنگدا. بە ئەگەری زۆر هەوڵدەدەیت کە بەلای ڕاست یاخود بەلای چەپتدا خۆت هەڵبدەیت بۆ گرتنەوەی تۆپەکە، لە کاتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەگەر لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە بتوانیت تۆپەکە بگریت!

باشە چ شتێک تۆ ناچار دەکات کە خۆت هەڵبدەیتە لایەکی گۆڵەکە وەک لەوەی لە جێگەی خۆتدا بمێنیتەوە؟ ئەمە پێی دەوترێ “لایەنگیری کردار”، ئەمە باوەڕێکە کە پێت وایە ئەنجامدانی شتێک باشترە لەوەی کە هیچ نەکەیت. لەوانەیە وا بیربکەیتەوە “گەر من جوڵەیەک بکەم، دوایی وەڵامێکم دەبێت بۆ ئەوانەی کە دەڵێن نەتتوانییوە گۆڵەکە بگریتەوە بەوەی کە هیچ نەبێت هەوڵێکی خۆمداوە بۆ گرتنەوەی تۆپەکە، بەڵام گەر لە شوێنی خۆم نەجوڵێم، هیچ وەڵامێکم بۆیان پێنابێت، چونکە لە ڕاستیدا هیچ شتێکم ئەنجام نەداوە!”. لە کاتێکدا گەر بە جۆرێکی تر بیر لە بابەتەکە بکەینەوە، دەکرێ یاریزانەکە لێدانەکە بەرەو ناوڕاستی گۆڵەکە بێت و  بە ئەنجامنەدانی هیچ جوڵەیەک تۆ بتوانیت تۆپەکە بگریتەوە!

کاریگەریەکانی

هەمیشە پێشخستنی کردار لە پێش بێ کرداری، بەبێ بوونی هۆکارێک بۆ پشگیری کردن لەسەر ئەوە، دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی مامەڵەی هەڵە لەگەڵ بارەودۆخەکان بکەین. وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ زۆرکات لەژێر فشاردایە نەک لۆجیک. بەو پێیەی بڕیارێکە بەبێ ئەوەی هەموو زانیارییە ئەگەرییەکان لەبەرچاو بگیرێت، “لایەنگیری کردار” دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە بە ڕێڕەوێکی هەڵەدا بڕۆین.

لەناو کۆمەڵگەدا، ئێمە بێ کرداری یاخود ئەوەی کەسێک هیچ نەکات بە شتێکی هەڵە دەزانین، هەربۆیە بە جێبەجێکردنی “لایەنگیری کردار” زیاتر پشگیری لەو بیروباوەرە هەڵەیە دەکەین. ئەمەش  دەکرێت وەک ڕێڕەوێک دزە بکاتە ناو توانای بڕیاردانمانەوە و لاوازی بکات.

بۆچی ئەم باوەڕە هەیە؟

چەندین بیروباوەڕ و پەندی کۆن دەکرێت ببنە دەروازەیەک بۆ دروستبوونی ئەم لایەنگیرییە. هەندێک لەوانە: (شەیتان کار بۆ دەستی بێکار دەکات ) ( شەڕ لە بەتاڵی باشترە )، ئەمانە و چەندین شێوەی دیکە لە پەند هەیە کە بەپێی نەتەوەکان جیاوازی هەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆ هەمیشە شتێک بکەیت باشترە لەوەی کە هیچ نەکەیت. هەربۆیە هەندێک چەمک و بیروباوەڕی لە مێژیینە دەکرێت بووبنە هۆی سەرهەڵدانی ئەم لایەنگیرییەوە، بەڵام  لە ڕووی تیۆرییەەوە لە ساڵانی (٢٠٠٠) ئاماژەی پێکراوە. هێشتا چەندین باس هەیە لەم بابەتەدا کە بەتەواوەتی لێی تێنەگەیشتووین. سەرەڕای ئەو هەموو سنورداریانە، ئەو توێژینەوانەی لەسەری کراوە گەیشتووین بە هەندێک ڕاستی سەبارەت بەم لایەنگیرییە.

ئایا فێریبووین یاخود لە سروشتماندا هەیە؟

هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ڕفتاری ڕاستەوخۆ یاخود وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ کارتێکەرەکانی چواردەورمان، پێویست بووە بۆ ڕزگاربوون و مانەوەمان لە ژیان. هەربۆیە هەندێک دەڵێن کە ئەم مەیلە بۆ کردارکردن شتێکە لە سروشتماندا هەیە. لەو سەردەمەدا وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ کارتێکەرەکان شتێکی گونجاو بووە ئەویش بەهۆی ئەو ژینگەیەوە بووە کە تیایدا بووین.واتە دەتوانین بڵێین بەشێکی بەهۆی بەهێزکردنی ئەو پەرەسەندن و ئەزموونییەوەیە، کە وایکردووە کە کردار وەک ئامرازێک بۆ مانەوە سەیر بکەین.

هەمیشە لە قوتابخانە ئەو خوێندکارانەی کە بەژدارییان زۆرە لەلایەن ماموستاکانەوە خەڵات دەکرێن و ماموستاکان خۆشیاندەوێن لە بەرامبەر ئەو خوێندکارانەی کە بێدەنگن. خودی ئەم مۆدێلە لە ڕفتاری ماموستا بەرامبەر خوێندکار، وادەکات خوێندکار زیاتر بەژداربێت، تا وایلێدێت دەبێتە خوویەک ( لێرەدا مەبەستمان ئەو جۆرە لە بەشداریکردنەیە کە خوێندکار بەهۆی بنەمایەکی دروست یاخود وەڵامدانەوەیەکی دروست و پێویست بەشداردەکات لە چالاکییەکان کە زۆرکات دەبێتە هۆی شەرمەزاربوون و شکاندنەوەی خوێندکار).

تەنها خەڵاتکردن بۆ ئەنجامدانی کارێک، نەک تەنها دەبێتە خۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی “لایەنگیری کردار”. بەڵکو بۆ سزادانی بێ کردەوەش. لە یەکێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکات کە ئەو کەسانەی کە ئەزموونی ناخۆشیان لەگەڵ (بێ کرداری)یدا هەبووە، ئەگەری زیاتریان هەیە کە بەشداری لە “لایەنگیری کردار”دا بکەن. ئەمەش ئێمە ئاڕاستە دەکات کە هەوڵبدەین ڕفتار بکەین بۆ ئەوەی دووبارە ئەزموونی ئەو ناخۆشی و شکستانە نەکەینەوە. لەڕاستیدا ئەمە گرفتێکی گەورەیە  لە کاتێکدا پێویستە هیچ نەکەین و خۆمان مەرجدارکردبێت بەوەی کە دەبێت هەر ڕفتارێک ئەنجامبدەین.

  • NLP سودەکانی
  • بەرچاوڕونی سەبارەت بە  ئامانج و بەهاکانت.
  • زیاتر متمانە بەخۆبوون.
  • بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی.
  • پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
  • مامەڵەکردن لەگەڵ ئازار و هەستیاری
  • شکاندنی ڕەفتار و  خووە خراپەکان .
  • پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزتر و تەندروستتر. 
  •  باشترکردنی تواناکانی پەیوەندیکردن و پێشکەشکردن .
  • مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخە چاوەڕواننەکراوەکانی ژیاندا.
  • تێگەیشتن لە توانا و ستراتیژی و بیرکردنەوەی کەسانی سەرکەوتوو. 
  • باشترکردنی ئەدای تیم و ڕێکخراوەیی . 
  • وزە و ئارامی زیاتر لە ژیاندا

ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە کردنەوەی کۆرسی NLP

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟

تایبەتمەندییە کەسییەکان و لایەنگیری کردار

هەندێک کات مەیلی ئێمە بۆ ئەم لایەنگیرییەو لە هەستی کۆنتڕۆڵکردنەوە سەرچاوە دەگرێت. بە ئەنجامدانی شتێک، هەستی ئەوەمان بۆ دروست دەبێت کە ئێمە دەتوانین کارێک بکەین یاخود دەتوانین گۆڕانکارییەک دروست بکەین یاخود توانای کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکانمان هەیە. لە هەمان کاتدا، باوەڕمان وایە گەر ئێمە هیچ شتێک نەکەین واتە کۆڵمانداوە و ئەوەمان قبوڵکردووە کە ناتوانین هیچی دیکە لەوە زیاتر بکەین.

جگە لەوەش ئێمە بە گشتی ئەنجامدانی کار و ئاستی بەرهەمداریمان هاوتەریب کردووە. ئەوەش بەو مانایەی کە دەبینین کەسێک زۆر سەرقاڵە وا دەزانین زۆربەرهەمدارە، یاخود بۆ خودی خۆمان پێمان وایە گەر سەرقاڵبین واتە کەسێکی بەەرهەمدارترین چونکە کارانێکی زیاتر ئەنجام دەەدین.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

ڕاهێنان کردن لەسەر خۆپاراستن لە “لایەنگیری کردار” پێویستی بە دووبارە خۆفێرکردنەوە هەیە لەسەر وەڵامدانەوەکانمان بۆ کارتێکەرەکان لە بارودۆخە ناڕوونەکاندا. لە جێگەی ئەوەی ڕاستەوخۆ کاردانەوە بنوێنین بۆ کارتێکەر و وروژێنەرەکان، پێویستە ئێمە لێکەوتەکانی ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی ئەو کارە بگرینەبەرچاو، هەروەها وە هەڵسەنگاندنێکی ئەقڵانی بۆ جۆری وەڵامدانەوەکەمان بکەین و توانای خۆکۆنتڕۆڵکردمان ببەینە سەرەوە. ئەم هەنگاوانەش پێویستی پرۆسەیەکی درێژمەودا هەیە…..

  • سەرچاوەکان
  • Bar-Eli, M., Azar, O.H., Ritov, I.
  • , Keidar-Levin, Y., and Schein, G. (2007). “Action bias among elite soccer goalkeepers: The case of penalty kicks.” Journal of Economic Psychology. 28(5), 606-621. DOI: 10.1016/j.joep.2006.12.001
  • Patt, A, and Zeckhauser, R. (2000). “Action Bias and Environmental Decisions”. Journal of Risk and Uncertainty. 21(1), 45-72
  • Zeelenberg, M., van den Bos, K., van Dijk, E., and Pieters, R. (2002). “The Inaction Effect in the Psychology of Regret”. Journal of Personality and Social Psychology. 82(3), 314-327. DOI: 10.1037//0022-3514.82.3.314
  • Kiderman A, Ilan U, Gur I, Bdolah-Abram T, Brezis M. (2013). “Unexplained complaints in primary care: evidence of action bias”. Journal of Family Practice. 62(8), 408-413.

Categories
general

تێڕامانێك لە پرۆسەی خوێندنەوەی مۆدێرن

تێڕامانێك لە پرۆسەی خوێندنەوەی مۆدێرن

ئاوات نەسروڵا

خوێندنەوە تەنها چالاكیەكی سادە نیە، بەڵكو پرۆسەیەكە و هەموو پرۆسەیەكیش لە سێبەشی سەرەكی هەیە كە بریتین لە: تێكردە ، پرۆسێس و دەرهاوێشتە. خوێندنەوەی سەردەمیانە بە دووی چارەسەری  زۆری زانیاری و كەمی كاتەوەیە، هەوڵەكان بەوئاقارەدا دەڕۆن كە چۆن بتوانین لە كەمترین كاتدا زۆرترین نوسراو بخوێنینەوە. بۆ نمونە فێربوونی تەكنیكەكانی خێراخوێندنەوە  (speed-reading) و خوێندنەوەی وێنەیی (Photo-reading) ، هەوڵێكی دیارنه بۆ ئەو مەبەستە. ئامانجی ئەم بابەتەم سەرەرای چارەسەری ئەم گرفتەی سەردەم،خستنەڕووی كۆمەڵێ رەهەندن لە پرۆسەی خوێندنەوەدا تاوەكو خوێنەر سەركەوتوو بێت لە خودی پرۆسەكەدا و  بە چۆنایەتیەكی بەرزەوە (High Quality)ئامانجی خوێندنەوەكەی بهێنێتەدی.

خوێندنەوەی ستراتیژی

ستراتیژی بوون لە هەرەباشترین خەسڵەتەكانی مرۆڤی ئامانجدارە، چونكە خاوەنی پلانە و پلانیش بە دیاری كردنی خەونێك دەست پێ دەكات لە ئایندەیەكی تاڕادەیەك دوور. جیاوازی ئەو خوێنەرانەی كە بەرهەمدارن بە تەنها بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە زیرەك و لێهاتوون و كاتی زۆریان بۆ خوێندنەوە تەرخان كردوە، بەڵكو لە سەروو هەموو فاكتەرەكانەوە،  ئەنجام خوازی  و چۆنیەتی خوێندنەوە وەهای لێ كردوون كە بە كۆمەڵێك دەرەنجامی گەورە بگەن.

ستراتیژی بوون ئەوەیە ئەنجامخواز بین و هەر لە سەرەتادا خوازیاری ئەنجامێك بین، كە بە كۆی پرۆسەی خوێندنەوە پێی دەگەین. نەك تەنها خوێندنەوەی نوسینێكی دیاری كراوی وەك پەرتوكێك.

خوێندنەوەی قووڵ 

زۆربەی خوێنەرانی كەم بەرهەم، هەڵمەتیان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین داتا و زانیاریە، لە ڕاستیدا وێڵبوون بە دوای داناییدا، هاندەری سەرەكی خوێنەرانی بەرهەمدارە. خوێنەری بەرهەمدار خوێنەرێكی ئامانج خوازە و  قووڵتر دەخوێنێتەوە، دەزانێت كە كەڵەكەكردنی زانیاری بە بێ قووڵبوونەوە، بەرهەمێكی بەرچاوی نابێت.

خوێنەر پێویستە هەر لە سەرەتاوە بۆ دەرەنجامێكی خوازراو و مەبەستێكی دیاری كراو بخوێنێتەوە. كۆمەڵێ نوسراو دیاری بكات، بۆ ئەوەی بیانخوێنێتەوە. هاوكات خوێنەر پێویستە بزانێت كە:  دیاری كردنی نوسین بە مەبەستی خوێندنەوە پرۆسەیەكی بەردەوامە. ناكرێت هەر لەسەرتاوە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات. بەڵكو دەبێ وەك ماسیگرێك ڕوبارەكەی دیاری بكات و پاشان بشتوانێت  لە گەڵ هەڵسەنگانی ڕووبارەكەدا شوێنی جۆراو جۆر لەسەر هەمان ڕووبار تاقیبكاتەوە بە مەبەستی گرتنی ماسی باشتر و زۆرتر.

یادگەیەكی باشتر 

كێشەی چارەسەرنەكراوی خوێنەر بە درێژایی مێژووی نوسین وەسوەسەی یادهێنانەوەی زانیاریەكانە. زۆر جار دەبیستین كە دەوترێت: “لەبەرئەوە ناخوێنمەوە كە بیرم دەچێتەوە.” بەڵێ لە راستیدا ئەگەر هەر بخوێنینەوە و هیچمان لەبیر نەمێنێت ئەمە كارەساتە. بەڵام باش وایە وردتر بڕوانین، بزانین، ئایا خوێندنەوە تەنها بۆ مەبەستی ئەوەیە كە زانیاری وەرگرین بە مەبەستی بەیادسپاردن؟ یان خوێندنەوە مەبەست و دەرئەنجامێكی گەورەتری هەیە.

پرۆسەی خوێندنەوە چەند كاریگەریەكی گەورە لە خوێنەردا بە جێ دەهێڵێت. یەكێكیان ئەوەیە كە كۆمەڵێ زانیاری پێویست بەیاد بسپێررێت، بەڵام لە هەمووی گرنگتر خوێندنەوە ئاستی توانا زەینیەكان بەرزدەكاتەوە. واتە خوێندنەوەی ئامانجدار و بەردەوام ئاستی ژیری و تێگەیشتن و بیركردنەوە و تەركیز باشتر دەكات. خوێنەرێكی ئاستبەرز بین بە زانیاریەكی كەمەوە، زۆر باشترە لەوەی ئاستمان نزمتربێت و زانیاری زۆرتر بزانین.

ڕێگای سەرەكی بۆ بەیادسپاردنی زانیاریەكان ئەوەیە خوێنەر هەوڵبدات هەستەكانی بئالۆسكێنێت (نوساندنێك بە تێوەئاڵاندنێكی چڕ و پڕەوە) بە بابەتەكەوە، بۆنموونە: بابەتەكە باس لە فەلسەفەیە، خوێنەریش ئەگەر لە بابەتەكەش بگات ناچارە كە كۆمەڵێ زانیاری بەباشی لەبیر بمێنێت. ئەگەر بێت و خوێنەر بۆ هەرسێ فەیلەسوف سوكرات و ئەفلاتون و ئەرستۆتڵ هەستەكانی نەئالۆسكاندبێت پێیانەوە، ئەوا دواتر پێ دەچێت زانیاریەكانی لەبیرنەمێنێت یان تێكەڵیان بكات.

ڕێگاکانی بەرەو پێشبردنی یادگە و تەندروستی مێشك..

لەم نمونەیەی خوارەوەدا زیاتر ڕوونی دەكەینەوە، كە چۆن خوێنەر دەتوانێت یادگەی باش بكات و زانیاریەكان بە یاد بسپێرێت:

لەبەشە جیاوازەكانی خوێندنەوەكەدا هاتوە كە:

 “سوكرات مامۆستای ئەفلاتوون بوو” 

“ئەفلاتون مامۆستای ئەرەستۆ بوو” 

“ئەرەستۆ بە مامۆستای یەكەم ناسراوە” 

“ئەفلاتوون نازناوی ژیریی داوە بە ئەرەستۆ” 

“ئەرەستۆ مامۆستای ئەسكەندەری مەكدۆنی بوو”

ئەرەستۆ بە درێژایی مێژوو، كاریگەری لەسەر كۆمەڵێك فەیلەسووفی گەورە هەبووە لەوانەش ( سپینۆزا، ئیبن روشد، ئیبن سینا، ئیبن هەیسەم، دیكارت،  هیگڵ، سەهرەوەردی، برتراند راسل، كانت، ڤۆڵتێر، فارابی، كارل پۆپەر و …هتد)

چۆنیەتی بەیادسپاردنی زانیاریەكان بە تایبەت ناوەكان:

“سوكرات مامۆستای ئەفلاتوون بوو”  خوێنەر پێویستە كەسێك بهێنێتە پێشچاوی كە لەیۆنانی كۆندا ژیاوە و بەردەوام خەریكی وانەوتنەوە و گفتوگۆ و مشتومڕە “سوكە سوكە”  لەسەر فەلسەفە كاردەكات و ( سوك + رات ) زۆر گرنكە سەرەتای ناوێك خەیاڵێكی بۆ بكەیت و وشەیەكی تر لە رستەیەكی سادەدا بەكاربهێنیت تاوەكو دواتر بیرت بكەوێتەوە . یان دەتوانی “سوكر” بەمانای شەكر لە خەیاڵەكەتدا بەكار بهێنێت و بهێنیتە پێشچاوت كە سوكە سوكە فەلسەفە ڕاڤە دەكات و پێ بە شەكردا دەنێت لێرەدا هەستی بینین و بەركەوتنت بەكارهێناوە و دەتوانی بهێنیتە مێشكت كە دەنگی گفتوگۆ و دەنگی خرمەخرمی شەكرەكەی ژێر پێی دەبیستیت. هەستی تامكردن بەكاربهێنە و واهەست بكە هەركات فەلسەفە دەخوێنیتەوە ناو دەمت شیرین دەبێت بە هۆی شەكرەكەی سوكراتەوە. بهێنە پێشچاوت كە قوتابیەكەی واتە ئەفلاتوون  شیرین نەبوو بەڵكو توون بوو ( ئەفلا+ توون) دەتوانی بۆ سەرەتای ناوەكەی واتە (ئەفلا) وشەی ئەفلامی بۆ بەكاربهێنیت وەك (ئەفلام كارتۆن) ئەفلا…تون بهێنەپێشچاوت كارەكتەرێكی كارتۆنیە و لە بیبەر دروست كراوە و توونە.

“ئەفلاتون مامۆستای ئەرەستۆبوو”  لێرەدا تام و بۆن و هەست و وێنەی بیبەری توون، یارمەتی دەرن تاوەكو هەستەكانت بە تەواوەتی بئاڵۆسكێن بە ئەفلاتوونەوە. وێنای بكە قوتابیە لە بیبەر دروستكراوەكە، ئەمجارە بووەتە مامۆستا و وانە بە زیرەكترین قوتابی دەڵێتەوە بە ناوی ئاراس و هەموو جارێ ئەفلاتوون بە ئەرەستۆ تڵ دەڵێت : ئاراس تۆی دڵ. 

” بە مامۆستای یەكەم ناسراوە” بەڵێ ئەم ئاراسە دڵی فەلسەفەیە و دەبێتە ئەو كەسەی پێی بوترێت “مامۆستای یەكەم”. لە بەر ئەوەی زۆر “ژیر” بووە.

ئەسكەندەری مەكدۆنی، وێنای بكە پیاوێكی مەزن بە دەنگێكی بەرز قسە دەكات و شمشێرێكی زۆر گەورەی بە دەستەوەیە، بە دەنگێكی بەرز دەبیستی كە كە بەرامبەر هەر كەسێك كە دەڵێت كارێك دەكەم دەڵێت: ” مەكە ئەوە دۆنیە و هەموو كارێ بۆمن وەك ئاو و دۆیە.” مەكە ئەوە دۆ نیە “مەكدۆنی ” نیت بیردەخاتەوە.

خوێنەری بەڕێز، مەرج نیە، ئەوەی دێتە مێشكی من، بۆ مێشكی تۆش گونجاو بێت. پێویستە هەوڵ بدەیت، لە زۆرترین زانیاری ڕابردووت كەڵك وەربگریت و پەنا بەریتە بەر هەر زانیاریەك كە دەكرێ پەیوەستی بكەیت بە زانیاریە نوێكەوە و تا دەتوانی هەستەكانی بینین و بیستن و هەستی بەركەوتن و تام و بۆن بەكاربهێنیت. لەسەرەتاوە ئەم شێوازە وادەردەكەوێت كاتی زۆری دەوێت، بەڵام پاش ماوەیەك دەتوانی زۆر بە خێرایی فەنتازیایەك دروست بكەیت و بچیتە نێو زانیاریەكانەوە. ئەم رێگایە پێ دەچێت گەمژانە دەربكەوێت، بەڵام خەڵكانی زیرەك، بەردەوام لە مێشكیاندا، خەیاڵی جۆراوجۆر دەكەن.  بە دەوروبەرەكانیان ناڵێن، چونكە پێیان شەرمە. ئەو كەسانەش كە هەمیشە كێشەی لەبیرچوونەوەیان هەیە، دەیانەوێت بە شێوەیەكی لۆژیكیانە، لە هەر زانیاریەك بڕوانن بەڵام  دواتر بێ هیوا دەبن كاتێك  دەزانن زانیاریەكانیان لەبیچووەتەوە. بۆئەوەی زانیاریەكمان لەبیربمێنێت پێویستە خەیاڵ و فەنتازیا دروست بكەین و زۆرترین هەستەكانمانی پێوە بئاڵۆسكێنین.خوێنەری بەرێز هەوڵ بدە بەوشێوەی كە لە سەرەوە روونمان كردوەتەوە ناوی ئەو  فەیلەسووفانەی ئاماژەمان پێكردن كە كاریگەربوون بە ئەرەستۆ بەیادبسپێریت.

خوێندنەوەی خێرا (speed-reading) 

خوێندنەوەی خێرا بیرۆكەیەكە كە بە راهێنان دەتوانی بە ماوەیەكی كەمتر زۆرترین نوسراو بخوێنیتەوە و هاوكات دەبێت بە شێوەیەك بێت كە ئاستی تێگەیشتنت دانەبەزێت. دەتوانیت لەوبارەوە بخوێنیتەوە یان بەشداری خولی جۆراوجۆر بكەیت. لێرەدا بەكورتی ئاماژە بە گرنگترینی خاڵی خێراخوێندنەوە دەكەم.

“ببینەو تێبگە و دەنگەكەی لە مێشكدا مەڵێرەوە.” ئەمە ناوەڕۆكی بیرۆكەی خێراخوێندنەوەیە، چونكە هۆكاری سەرەكی خاوخوێندنەوە ئەوەیە: ئێمە نوسراوەكان ئەگەر بە دەنگی بەرزیش نەخوێنینەوە لە مێشكماندا دەنگەكەی دەڵێین، ئەمە هۆكاری سەرەكی خاوخوێندنەوەیە. هەوڵبدە بە خێرایی پەنجەبخشێنیت بە دێڕەكانی نوسراوێكدا و هێندە خێرا پەنجەت تێپەڕبكەیت بە ژێر دێڕەكاندا كە لە هەردێڕێكدا دوو وشە تێگەیشتبیت بەبێ ئەوەی ئەو دوو وشەت گۆ كردبێت ئەمە یەكێكە لە ڕاهێنانەكانی خێراخوێندنەوە. ئەگەر چەند سەد لاپەڕە وەها لێبكەیت مێشكت ڕادێت كە تێبگات بەبێ ئەوەی وشەكان گۆبكات.

” زۆرترین ڕووبەری نوسراو ببینە” ئەمەش لەسەرەتاوە زۆر كارێكی دژوارە، بەڵام ڕاهێنانی جۆراو جۆر هەیە بۆ ئەم مەبەستە، تاوەكو خوێنەر بتوانێت خێرا چاوبخشێنێت بەسەر نوسراوەكاندا و هاوكات تێبگات.

خوێندنەوەی وێنەیی (Photo-reading)

لای توێژەران خوێندنەوەی وێنەیی جێگای گومانە و رەخنەی زۆری لێگیراوە، بەڕای من كێشەی خوێندنەوەی وێنەیی  ئەوەیە بانگەشەكانی گەورەن، بەڵام بنەماكان و تێڕوانینەكانی بۆ خوێندنەوە زۆر قوڵ و كاریگەرن. خێراخوێندنەوە یەكێكە لە قۆناغەكانی خوێندنەوەی وێنەیی. بۆ ئەوەی كەسێك لە بنەما و قۆناغەكانی خوێندنەوەی وێنەیی تێبگات پێویستە شارەزایی هەبێت لە خێرا خوێندنەوە (speed-reading)، بەرنامەڕێژی زمانی دەماری  (Neuro Linguistic Programing) و هیپنۆتیزم (Hypnosis). بە كورتی خوێندنەوەی وێنەیی بە گوێرەی پۆڵ شیڵی دامەزرێنەری  پێنج قۆناغە:

پێنج ئامۆژگاری بۆ خوێندنەوەیەکی خێراتر بەبێ ئەوەی کار لە تێگەیشتنت بکات

قۆناغی یەكەم: ئامادەسازی (prepare)

لە سەرەتای هەر خوێندنەوەیەكەوە پێویستە مێشك ئامادەبكرێت و تەركیزی بخاتە سەر ئامانجی خوێندنەوەكە و پرسیارێك بوروژێنێت كە مەبەست لە خوێندنەوەكە بە دەستهێنانی وەڵامەكەیەتی. ئەمەش بەم شێوەیە كە هێوركردنەوەیەكی خێرا واتە ریلاكسەیشنێك (خاوكردنەوەی ماسولكەكانی لەش و هەناسەدانی قوڵ و تەركیزكردن و ئارامیدان بە مێشك ) بكرێت و پرسیارەكە بوروژێنرێت و مەبەستەكە دیاری بكرێت.

قۆناغی دووەم: بینینی پێشوەخت (Preview) 

لەم قۆناغەدا خوێنەر چاوێكی خێرا بە پەرتوكەكەدا دەخشێنێت (Survey)و سەرنج دەداتە پێڕست و سەردێڕ و وێنە و كڵێشەكانی ناو كتێبەكە و تەواوی ئەو دێڕانەی كە بە تۆخ نوسراون یان خەتیان بە ژێردا هاتوە. پاشان وشە كلیلیەكان دیاری دەكات (Trigger words) دواتر بە خێرایی پێداچوونەوەیەك دەكات (review).

لە ڕێگەی ئەم کۆرسەوە دەتوانی تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت کۆرسی خێراخوێندنەوە

قۆناغی سێهەم: خوێندنەوەی وێنەیی (Photoread)

زۆر بە سادەیی بریتیە لەوەی خوێنەر بە خێرایی لاپەڕەكان هەڵدەداتەوە و تەنها تەماشای سپیایی لاپەڕەكان دەكات بەبێ ئەوەی سەرنجی نوسینەكان بدات تاوەكو نائاگای خۆی (نەست)ی ئەو نوسینانە وەرگرێت. بەڵام دەبێت پێشوەخت حاڵەتێكی ئامادەیی بۆ فێربوونی خێرا بڕەخسێنرێت. لەلایەك ئەمە جێگای گاڵتەجاریە بۆ ئەوانەی نەشارەزان لە حاڵەتی هیپنۆتیزم و چاوەڕێی دەرەنجامی خێرا و بەرچاون لەم جۆرە خوێندنەوەیە.

پێویستە خوێنەر ئەگەر ئەمڕۆ بڕیاری خوێندنەوەی كتێبێكی دا بۆ سبەی، ئەوا هەر ئەمڕۆ و لە چەند خولەكێكیدا قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و سێهەم جێبەجێبكات بۆ ئەوەی ئامانجی خوێندنەوەكە بێتە دی. ئامانجی خوێندنەوەش بەوە دێتە دی كە مێشكی كەسێك بە تەواوەتی ئامادەباشی هەبێت بۆ خوێندنەوەی بابەتێك. ئەمەش كاتێك دێتە دی كە نائاگای كەسەكە پێشتر ئەو زانیاریانەی هەرس كردبێت. 

قۆناغی چوارەم: چالاكسازی (Activate)

لەم قۆناغەدا چەند كارێك دەكرێت كە گرنگترینیان دروستكردنی نەخشەیەكی زەینیە (Mind map) بۆ ئەو نوسینە. تاوەكو بە دروستكردنی ئێسكەپەیكەرێك بۆ نوسینەكە ئاسانكاری بكەین بۆ مێشكمان. پێویست ناكات ئەم نەخشەیە ئێسكەپەیكەرێك بێت بۆ هەموو لەشی نوسراوەكە بەڵكو دەكرێت تەنها ئەو بەشانە یان ئەو زانیاریانە بگرێتەوە كە بۆ خوێنەر گرنگن.

قۆناغی پێنجەم و كۆتایی: خێرا خوێندنەوە (Rapidread)

لەپێش ئەم قۆناغەوە نوسەر شارەزایی تەواوی هەیە سەبارەت بە پەرتوكەكە بەلام هێشتا زۆرینەشی نەخوێندوەتەوە. لەم قۆناغەدا خوێنەر بە شارەزایەك لە بە ئاگابوونی لە كتێبەكەو بە هەستێكی تایبەت كەلە نائاگایەوە سەرچاوەی گرتوە بڕیار دەدات كە چ بەشێك لە كتێبەكە بە خێرایی بخوێنێتەوە. پێدەچێت خوێنەر گەیشتبێتە ئەو باوەڕەی كە هییچ پێویست ناكات ئەو پەرتوكە بخوێنێتەوە یان بە پێچەوانەوە پێ دەچێت بڕیار بدات بەشێكی دیاری كراو یان هەموو نوسراوەكە بخوێنێتەوە. گرنگ ئەوەیە ئێستا شارەزاییەكی وردی هەیە سەبارەت بە كتێبەكە و وەك خوێنەرێك نیە كەلەسەر بنەمای ناونیشان یان نوسەر بڕیاربدات بەڵكو لەسەر بنەمای ئەنجامخوازی و هێنانەدی مەبەستەكەی ئەو كارەدەكات.

تێڕوانینێك بۆ خوێندنەوەی وێنەیی: ئەو ئاستەفیكریەی لە پاش دەساڵ خوێندنەوە بەدەستمان هێناوە لە ئەنجامی  خوێندنەوەی 100 كتێبدا دەكرا بە سێ ساڵ پێی بگەین ئەگەر شێوازی خوێندنەوەی وێنەییمان بەكار بهێنایە!!  چۆن؟  چونكە پاش دەساڵ پێ دەچێت ناوی تەنانەت هەندێ لەو كتێبانەمان لەبیر نەمابێت كە لە چەند ساڵی رابردوودا خوێندوونمانەتەوە.  بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو ڕۆڵە گەورەیە بوو كە ئەو 100 پەرتوكە لە بونیادی ژیری ئێمەدا گێڕایان. ئێستا كەسمان چاوەڕێی ئەوەناكەین وردەكاری زانیاریەكانی نێو ئەو پەرتووكانەمان بیرمابێت. بەڵێ دەكرا لە بری 100 كتێب كە لە بەرگ بۆ بەرگ خوێندوونمانەتەوە لە ماوەی دە ساڵدا، خوێندنەوەی وێنەییمان بۆ 400 كتێب بكردایە لە ماوەی 3 ساڵدا. بەڕای من توێژینەوەكان لەسەر خوێندنەوەی وێنەیی كەموكوڕیان زۆر تێدایە و گرفتیان ئەوەیە دەیانەوێت ئەنجامێكی بەرچاو لە ماوەی چەند خولەك و كاتژمێرێكدا بەدەست بهێنرێت. بەڵام بەو شێوەیەی كە باسم كرد لە پاش تێپەربوونی ساڵێك یان زیاتر پێدەچێت دەرەنجامەكان هەمان دەرەنجام بێت كە بە خوێندنەوەی بەرگ بۆ بەرگ لە ماوەیەكی زۆردا بە دەستهێنرابێت. لە كاتێكدا خوێندنەوەی وێنەی ڕێگر نیە لەوەی كتێبێك بەرگ بۆ بەرگ بخوێنرێتەوە. بەڵام ئەگەر زۆرە ئەگەر شارەزابین لە كتێبێكدا هەر خۆمان بڕیاری ئەوە بدەین كە هەندێكی نەخوێنینەوە. كەواتە لە بری ئەوەی هەندێكی ناخوێنینەوە دەتوانین خوێندنەوەی وێنەیی بۆ كتێبێكی تر بكەین.

ماوەی خوێندنەوە 

زۆركەس بیرلەوە دەكەنەوە كە بە كاتژمێرێك چەند لاپەڕە بخوێننەوە بەڵام لە كۆی پرۆسەكە بیرلەوە ناكەنەوە كە پاش خوێندنەوەكە مێشكیان چەندە ماوەی پێویستە تا بە شێوەی نائاگا زانیاریەكان بترشێنێت ( هەروەك چۆن بەرسیلە بۆ ماوەیەك دەبێ دابنرێت تاوەكو دەبێتە سركە یان چۆن ترێ ماوەی پێویستە تا دەبێتە شەراب).  بەڵێ، مێشكی ئێمە پێویستی بە ماوەیەكی دیاری كراو هەیە لە پێش خوێندنەوە و پاش خوێندنەوە، ئەو ماوەیە دابینكاریەكی زۆر باشە بۆ هەڵێنجانی بیرۆكە و زانیاریەكان لە لایەن خوێنەرەوە.

ماوەی پێش خوێندنەوە : واباشە ئەگەر بڕیاری خوێندنەوەی پەرتوكێكمان دا چ لەكاتی كڕین یان رۆژانە پێش كاتی دیاری كراو بۆ خوێندنەوەی جار جارە سەرنجی بەرگ  و پێڕست و سەربابەتەكان بدەین و جار جارە چاومان بە چەند دێڕێك دەكەوێت كە جێگای سەرنجن بۆ هەندێ دێڕی بخوێنینەوە ئەگەر بۆ ماوەی تەنها چوارخولەكیش بووە. ئەم كارە نائاگامان دەخاتە كار بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكات. ئەگەر نائاگا بەرامبەر بە بابەتێك هەستەوەرببێت تەنانەت لە كاتی خواردن و خەوتن و وەرزش و كاری رۆژانەشدا سەرقاڵی پرۆسێسی هەر زانیاری و تێگەیشتن و یادەوەریەكمان دەبێت، كە پەیوەندی پێوە هەیە. ئەمە ڕازێكە كە خوێنەرانی ئارەزوومەند سوودمەند دەبن لە خوێندنەوەكەیان و خوێندكاران بۆ پرۆگرامێكی ناچاری خوێندنەكەیان لێی بێبەشن و دواتریش بە دژواری و لە هەمان كاتدا بەكرچوكاڵی دەتوانن زانیارەكان پرۆسێس بكەن.

ماوەی پاش خوێندنەوە : ئەگەر كەسێك لە ماوەیەكی دیاری كراودا بڕێكی دیاری كراو لە پەرتووك لەسەر بابەتێك بخوێنێتەوە و دواتر راستەوخۆ لەوبارەوە قسەبكات و شارەزاییە نوێكەی بخاتە ڕوو، دەبینیت زانیاری و بیركردنەوەكانی ڕووكەش و سەرەتایی  و بێ ناوەڕۆكن لە چاو كەسی دووەم  كە پاش ئەو خوێندنەوەیە ماوەی چەند مانگێك تێپەڕیوە و بەڵام هەر بابەتەكە جێگای بایەخیەتی ئەگەر چی كەسی دووەم پێدەچێَت زۆرێك لە زانیاریەكانی لەبیرچووبێتەوە.

لێرەدا باش وایە تا پێمان دەكرێت زۆرترین بابەتی نوسراومان لە بوارێكی دیاریكراودا بینیبێت و كۆمەڵێكی زۆر پێویست لەو بابەتانەمان خوێندبێتەوە و دواتر بۆ ماوەیەك لێی داببڕێین و پاشان بە خوێندنەوەی سەرچاوەیەكی تر لەو بوارەدا پێداچوونەوەیەك ئەنجام بدەین. ئەوكات بۆ مان دەردەكەوێت كەمێشكمان باشتر زانیاریەكان وەردەگرێت و باشتر لێیان تێدەگات و بەیادیان دەسپێرێت. 

چۆنیەتی خوێندنەوە 

خوێندنەوە وەك لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێكرد پێویستە ستراتیژی و قووڵ و ئامانجدار بێت. پاشان زۆرترین جۆری نوسراومان لەوبارەوە بینیبێت و چاومان پێدا خشاندبن و گرنگترین و باشترینی ئەو نوسینانەمان خوێندبێتەوە. دواتر ماوەیەك پشوومان دابێت بە مێشكمان تاوەكوو زانیاریەكانی ترشاندبێت و ئامادەی كردبن بۆ هەڵێنجانێكی ورد و قووڵ.

تەكنیكێك لە چۆنایەتی خوێندنەوەدا كە زۆر لێی سوودمەند بووم ئەوەیە لە بوارێكی دیاری كرداودا لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیاری وەربگرە و بخوێنەرەوە ئەگەر ڕووبەڕووی بابەتێك بوویتەوە كە دژوار بوو پێویست ناكات كاتی خۆت بەزایەبدەیت و ڕووبەڕووی ببیتەوە و وازنەهێنیت تا تێدەگەیت بەڵكو بە خێرایی بەسەریدا بڕۆ و ئەگەر ئەو بابەتە لەو بوارەدا زۆر جێگای بایەخ بێت ئەوا لە نوسراوەكانی داهاتوودا دێتەوە بەردەستت. یەكەم خاڵی گرنگ ئەوەیە پێ دەچێت ئەو نوسەرە بەشێوەیەك لەبارەی ئەو بابەتەوە نوسیبێتی كە لەگەل جۆری كەسایەتی تۆ و ستایڵی فێربوون و كاركردنی مێشكت نەگونجێت یان ئەو بابەتە بۆ تۆ زۆر نوێیە و مێشكی تۆ لە یەكەم جاردا ناتوانێت بە باشی كاری لەسەر بكات هەروەها ئەوەشت لە بیر بێت تۆ هێشتا دڵنیانیت لە گرنگی ئەو بابەتە. كەواتە بە ئارامی و دوور لە بێزاری بەردەوام بە لە خوێندنەوە.

چەندایەتی خوێندنەوە 

بە دڵنیایی چەندایەتیش لە پاش چۆنایەتیەوە جێگای بایەخە. باشترین كارێك كە بە درێژایی خوێندنەوە بیكەیت ئەوەیە كە هەمیشە بیرت لای ئەوە هەبێت كات سنوردارە و هەرگیز كات بەشی پێویست نیە. هەربۆیە خوێندنەوەی پەرتوكێكی دیاریكراو وەك هەر كارێكی تر ئەگەر كاتێكی كەمی بۆ دیاری بكەین كەمتر تووشی بیربڵاوی دەبیت. كەسانێك هەن خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزن و لەسەر بوارێكی دیاریكراو بە دەیان پەرتووكی گەورە دیاری دەكەن بۆ خوێندنەوە. ئەمە خوویەكی زۆر باشە بەتایبەت بۆ ئەوانەی كەلە بوارێكدا پسپۆڕن یان دەیانەوێت لەو بارەوە بنوسن، كۆرسێ پێشكەش بكەن یان سیمینارێك.

بە چ زمانێك بخوێنینەوە 

لە هەر بوارێكدا زمان رۆڵی سەرەكی دەبینێت. خوێنەر پێویستە بەردەوام هەوڵبدات شارەزایی لە زماندا پەیدا بكات. ئامرازی دەستی خوێنەر ئەو تێكستەیە كە هەر دەبێ بە زمانێك نوسرابێت. بە داخەوە كەسانێك هەن لە زمانی دایكیاندا باش شارەزانین  ئەمە جۆرێكە لە كەموكوڕی كە دواتر لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە ئەگەر چی دواتر سەرچاوەی خوێندنەوەیان بە زمانێكی بیانی بێت كە دەیزانن. بۆ ئەم مەبەستە خوێنەر هەمیشە پێویستە شارەزایی لە زمانی دایكیدا باشتر بكات چونكە بەڵگە نەویستە هەرگیز زمانی بیانی نابێتە زمانی دایك. 

فێربوونی زمانی بیانی گرنگییەكی زۆر گەورەی هەیە تاوەكو خوێنەر باشتر تێبگات بۆ نمونە خوێنەرێكی كورد كە زمانەكانی فارسی و توركی و عەرەبی دەزانێت لە زۆرێك لە نوسینە كوردیەكانی  كۆن و نوێ دەتوانێ باشتر سەری لێدەربكات.هەروەها هەندی بوار بە زمانێكی دیاری كراو نوسینی باشترمان وەچنگ دەكەوێت وەك لە بواری زانستە جۆربەجۆرەكاندا بە زمانی ئینگلیزی نوسراوی باشترمان دەست دەكەوێت تاوەكو بە زمانی فارسی یان لە بارەی ئاین  بە تایبەت ئاینی ئیسلام  یان یاسا بە زمانی عەرەبی دەتوانین باشتر سەرچاوەمان بەدەستبخەین و بخوێنینەوە.

خاڵێكی تر هەروەك چۆن لە خوێندنەوەی بابەتێكی دیاری كراو دا ئەگەر نوسراوی جیاوازی چەند نوسەرێك بخوێنینەوە رێمان دەكەوێت رێگای ئاسان بۆ بابەتە دژوارەكانی هەر بەو شێوەیەش ئەگەر بە چەند زمانێك بابەتێكی دیاریكراو بخوێنینەوە قوڵتر و باشتر تێدەگەین.