Categories
general

سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداریمان یان هەستەکانمان

سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی دۆخی سۆزداریمان یان هەستەکانمان

مێشک ئەندامێکی سەرسوڕهێنەرە کە نزیکی سێ کیلۆ دەبێت  و کۆنترۆڵی هەموو کارەکانی جەستە دەکات و زانیارییەکانی جیهانی دەرەوە لێکدەداتەوە و جەوهەری دەروون و ڕۆح بەرجەستە دەکات.  زیرەکی، داهێنان، هەست و یادەوەری چەند شتێکن لەو شتانەی  کە مێشک لێی بەرپرسیارە .  لەناو کەلەەسەردا پارێزراوە، مێشک لە cerburm و cerebellum و brain stem پێکهاتووە

 مێشک لە ڕێگەی پێنج هەستەکانمانەوە زانیاری وەردەگرێت: بینین، بۆنکردن، دەست لێدان، تامکردن و بیستن – زۆرجار لە یەک کاتدا زۆرن بەڵام پەیامەکان بە شێوەیەک کۆدەکاتەوە کە بۆ ئێمە مانای هەبێت، و دەتوانێت ئەو زانیاریانە لە یادەوەریماندا هەڵبگرێت.  مێشک کۆنترۆڵی بیرکردنەوە و یادەوەری و قسەکردنمان و جوڵەی دەست و قاچ و کارکردنی چەندین ئەندامی ناو جەستەمان دەکات . 

 Cerburm.

  گەورەترین بەشە لە مێشک و لە نیوەگۆی ڕاست و چەپ پێکهاتووە  ئەرکەکانی وەک لێکدانەوەی دەست لێدان، بینین و بیستن، هەروەها قسەکردن، بەڵگە هێنانەوە ، هەستەکان، فێربوون و کۆنترۆڵکردنی وردی جووڵە ئەنجام دەدات.

Cerebellum.

دەکەوێتە ژێر cerebrum  ئەرکی بریتییە لە هەماهەنگی جوڵەی ماسولکەکان و پاراستنی دۆخی جەستە و هاوسەنگی.

Brain stem .

وەک ناوەندێکی گەیاندن  کاردەکات کە cerburm و cerebellum بە  بڕبڕەی پشتەوە دەبەستێتەوە.  چەندین کاری ئۆتۆماتیکی ئەنجام دەدات وەک هەناسەدان، لێدانی دڵ، پلەی گەرمی لەش، سوڕی بەئاگابوون و خەوتن، هەرسکردن، پژمین، کۆکە، ڕشانەوە، قووتدان . 

مێشکی ڕاست – مێشکی چەپ

 مێشک بەسەر دوو نیوەدا دابەش دەبێت: نیوەگۆی ڕاست و چەپ بە کۆمەڵێک ڕیشاڵ بەیەکەوە دەبەسترێنەوە کە پێی دەوترێت کۆڕپوس کالۆسۆم corpus callosum کە پەیام لە لایەکەوە بۆ لایەکی تر دەگوازێتەوە.  هەر نیوەگۆیەک کۆنترۆڵی لایەنی بەرامبەری جەستە دەکات.  ئەگەر جەڵتەی مێشک لە لای ڕاستی مێشک ڕوویدا، لەوانەیە قۆڵ یان قاچی چەپت لاواز بێت یان ئیفلیج بێت.

 هەموو ئەرکەکانی نیوەگۆیەکان هاوبەش نین.  بەگشتی نیوەگۆی چەپ کۆنترۆڵی قسەکردن و تێگەیشتن و ژمێریاری و نووسین دەکات.  نیوەگۆی ڕاست کۆنتڕۆڵی داهێنان و توانای فەزایی و کارامەیی هونەری و مۆسیقی دەکات.  نیوەگۆی چەپ لە بەکارهێنانی دەست و زماندا لە نزیکەی ٩٢%ی خەڵکدا باڵادەستە بۆیە زۆربەی خەڵک بەدەستی ڕاست دەنووسن . 

 Lobes of brain پلەکانی مێشک 

 نیوەگۆکانی  مێشک درزی جیاوازیان هەیە، کە مێشک دابەش دەکەن بەسەر lobes (پلەکان) .  هەر نیوەگۆیەک ٤ پلی هەیە: frontal, parietal, occipital and temporal .  هەریەک لەمانە  خزمەت بە ئەرکێکی  زۆر تایبەت دەکەن.  گرنگە لەوە تێبگەین کە هەر پلێکی مێشک بە تەنیا کار ناکات بەڵکو   پەیوەندییەکی زۆر ئاڵۆز لە نێوان پلەکانی  مێشک و نێوان نیوەگۆی ڕاست و چەپدا هەیە.

Frontal lobe . پلی پێشەوە
.کەسایەتی، ڕەفتار، هەست و سۆز
.حوکمدان، پلاندانان، چارەسەرکردنی کێشەکان
. وتار: قسەکردن و نووسین (ناوچەی برۆکا broka area )
.جوڵەی جەستە
. زیرەکی، تەرکیز، ئاگای

Partial lobe
.زمان، وشە لێکدەداتەوە
. هەستکردن بە دەست لێدان، ئازار، پلەی گەرمی
بینین و بیستن و جوڵە و هەست و بیرەوەری لێکدەداتەوە
تێگەیشتنی بینراوەکان

Occipital lobe
لێکدانەوەی بینین (ڕەنگ، ڕووناکی، جووڵە)

Temporal lobe
تێگەیشتن لە زمان (Wernicke’s area)
یادگە
بیستن
ڕێکخستن

ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت تەنها بە گوێگرتن لەناو پۆل وانەکە وەربگرێت و لە بیری نەچێتەوە، پێویستی بە موراجەعە و سەعیکردنی زۆر نەبێت، بە چەند خولەکێک خوێندنەوە لاپەڕەیەک لەبەر بکات ببێتە خاوەن تەرکیزێکی زۆر باش، هەمیشە یەکەم بێت و ببێتە جێگای

شانازی بۆت لە ئێستا و داهاتوودا

بەبێ دوودڵی بەشداری پێ بکە لە

لە پڕۆگرامی چالاككردنەوەی مێشك و

بەهێزكردنی یادگە

توێکڵی مێشک 

   جەستەی خانە دەمارییەکانی  توێکڵی مێشک ڕەنگی  خۆڵەمێشیان هەیە    پێیدەوترێت gray matar– مادەی خۆڵەمێشی .  لە ژێر توێکڵی مێشک  ڕیشاڵی دەماری درێژ ( axons )ئەکسۆنەکان هەن کە ناوچەکانی مێشک بە یەکەوە دەبەستنەوە  کە پێی دەوترێت مادەی سپی.

 قۆڵۆنەکە دەمارەکانی تێدایە (مادەی خۆڵەمێشی)، کە بە ئەکسۆنەکان (مادەی سپی) بە ناوچەکانی تری مێشکەوە بەیەکەوە بەستراونەتەوە.  توێکڵی مێشک  سیمایەکی چرچیان هەیە .پێیان   پێی دەوترێت gyrus و دۆڵەکانی  نێوانیان پێی دەوترێت sulcus سوڵکەس .

ڕژێنی سنەوبەری pineal gland :  یارمەتی ڕێکخستنی کاتژمێری ناوەوەی جەستە و کارەکانی  ڕۆژانە دەدات بە دەردانی میلاتۆنین.  هەندێک ڕۆڵی هەیە لە گەشەکردنی سێکسیدا .

 

ڕژێنی هێلکەدان

 هەندێک جار پێی دەوترێت “ڕژێنی سەرەکی”، ڕژێنی هێلکەدان پێکهاتەیەکی قەبارەی نۆکە کە لە قووڵایی مێشکدا لە پشت پردی لووتەوە دەبینرێت.  ڕژێنی هێلکەدان کارەکانی ڕژێنەکانی تری لەش بەڕێوەدەبات، ڕۆیشتنی هۆرمۆنەکان لە غودەی

Pituitary gland

  دەرەقی و ئەدرنال و هێلکەدان و کۆئەندامی زاوزێ ڕێکدەخات.  سیگناڵی کیمیایی لە هیپۆتالاموسەوەوەردەگرێت.

 Thalamus. لانک 

 لانک . دەکەوێتە سەرووی pituitary gland  و دەمارە ڕاگەیاندن ئاراستەی ناوچەی تایبەت مەند لە توێکڵی مێشک دەکات .  پلەی گەرمی لەش ڕێکدەخات، شێوازی خەو رێکدەخات ،برسێتی و تینوێتی کۆنتڕۆڵ دەکات و هەروەها ڕۆڵی هەیە لە هەندێک لایەنی یادەوەری و هەستدا.

ژێرلانک hypothalamus

دەکەوێتە خوار لانکەوە یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی دەدات و دەست دەگرێت بەسەر دەردانی زۆربەی هۆرمۆنەکانی لەش بەڕاستەوخۆ و بەناڕاستەوخۆ

ئامیگدال  amigdal 

 پێکهاتەی بچووک و شێوەی بادەم، ئەمیگدال لە ژێر دوو نیوە گۆی  مێشکدا هەڵکەوتووە. ، ئەمیگدالەکان هەست و یادەوەری ڕێکدەخەن و پەیوەندییان بە سیستەمی پاداشتی مێشکەوە هەیە، فشار و وەڵامی “شەڕکردن یان هەڵاتن”  کاتێک کەسێک هەست بە هەڕەشەیەک دەکات دەکات ئەم کاردانەوەی توندی دەبێت . 

 هیپۆکامپوس  hippocampus

 ئەندامێکە لە شێوەی ئەسپی دەریادایە.  پشتگیری لە بیرەوەری و فێربوون و گەشتکردن و تێگەیشتن لە گەردوون دەکات.  زانیاری لە پلی پێشەوەی مێشک وەردەگرێت و ڕۆڵێکیشی  هەیە لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

Basal ganglia بەیزەڵ گانگلیا

 بریتییە لە (putamen و globusو pallidus.) پوتامین و گڵۆبۆس پالیدۆس.  ئەم ناوکانە لەگەڵ cerebellum کاردەکەن بۆ هەماهەنگی جوڵە وردەکان، وەک جووڵەی سەری پەنجەکان. 

بیرەوەری کورتخایەن . کە پێی دەوترێت بیرەوەری کارپێکەر  لە پلی پێشەوەی مێشکدا   ڕوودەدات.  بۆ ماوەی نزیکەی یەک خولەک زانیاری هەڵدەگرێت و تواناکەی سنووردارە بە نزیکەی ٧ شت.  بۆ نموونە ڕێگەت پێدەدات ژمارە تەلەفۆنێک پەیوەندی بکەیت کە کەسێک تازە پێی وتووی.  هەروەها لە کاتی خوێندنەوەدا بەژداری دەکات بۆ ئەوەی ئەو ڕستەیە لەبەر بکەیت کە تازە خوێندووتەتەوە، و بەکاریبهێنیت

 بیرەوەری درێژخایەن لە هیپۆکامپۆسدایە ئەنجام دەدرێت   و کاتێک چالاک دەبێت کە بتەوێت شتێک بەیاد بسپێریت   بۆ ماوەیەکی درێژ.  ئەم بیرگەیە توانای ناوەڕۆک و ماوەی بێسنوری هەیە.  یادەوەری کەسی و هەروەها ڕاستی و ژمارەکانی تێدایە.

 بیرەوەری جووڵەی یان ئۆتۆماتیکی.  لە cerebellum پرۆسێس دەکرێت، کە زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ Basel ganglia.  یادەوەرییە فێربووەکانی ئۆتۆماتیکی وەک بەستنەوەی پێڵاو، ژەنینی ئامێرێک، یان سواربوونی پاسکیل و مەلەوانی .

 خانەکانی مێشک

 مێشک لە دوو جۆر خانە پێکهاتووە کە بریتین لە دەمارە خانەکان  (دەمارەکان) و خانەکانی گلیا 

 خانە دەمارەکان

 قەبارە و شێوەی دەمارەکان زۆرن، بەڵام هەموویان لە جەستەی خانە  و dendrites لق و پۆپی دەمارە خانە و axon قەدی خانە  پێکهاتوون.  دەمارەکە لە ڕێگەی سیگناڵە کارەباییە  کیمیاییەکانەوە زانیاری دەگوازنەوە  هەوڵبدە وێنەی وایەری کارەبا لە ماڵەکەتدا ببینیت کە  سووڕێکی کارەبایی لە چەندین وایەر پێکهاتووە کە بە شێوەیەک بەستراونەتەوە کە کاتێک سویچی ڕووناکی داگیرسێنرێت، گڵۆپێک تیشک دەدات.  دەمارێک کە وروژاوە وزەی خۆی دەگوازێتەوە بۆ دەمارەکانی دەوروبەری.

 دەمارەکان وزەی خۆیان، یان “قسەکردن” بۆ یەکتر دەگوازنەوە لە ڕێگەی یەکەیەکی کیمیای بچووکەوە کە پێی دەوترێت سیناپس (synapses).  دەمارێک چەندین قۆڵی هەیە کە پێیان دەوترێت dendrite،  کە پەیام لە خانە دەمارییەکانی ترەوە هەڵدەگرن،  ئەم پەیامانە دەگوازرێنەوە بۆ لاشەی خانەکە، وە ئەم  دیاری دەکات کە ئایا پێویستە پەیامەکە  بگوازرێتەوە یان نا.  پەیامی گرنگ دەگوازرێتەوە بۆ کۆتایی ئەکسۆن  کە وەرگریی پرۆتینیان تێدایە  گواستەرەوەکانی دەماریان تێدایە دەکرێنەوە بۆ ناو سیناپس.

مۆلیکولەکانی گواستنەوەی دەمارەکان لە سیناپسەکەدا دەبڕن و لەناو وەرگرە تایبەتەکانی سەر خانەی دەماری وەرگردا دەگونجێن، ئەمەش هاندەری ئەو خانەیە دەبێت بۆ گواستنەوەی پەیامەکە.

Glia cells

گلیا (وشەی یۆنانی بە واتای چەماوە) ئەو خانانەی مێشکن کە خۆراک و پاراستن و پشتگیری پێکهاتە بۆ دەمارەکان دابین دەکەن.  نزیکەی ١٠ بۆ ٥٠ جار گلیا لە خانە دەمارییەکان زیاترە و باوترین جۆری خانەکانن کە لە وەرەمەکانی مێشکدا بەشدارن.

Astroglia or astrocytes

 ئەستێرەکان یان ئەستێرەخانەکان چاودێرن — ڕێکخەری ئەو مادانەن کە لە خوێنەوە دەگوازرێنەوە بۆ مێشک  مێشکیش ، ڕێگە بە ماددە خۆراکیەکان و گەردەکان دەدەن کارلێک لەگەڵ دەمارەکان بکەن.  ئەوان کۆنتڕۆڵی هۆمۆستاسیس (homeostasis) واتە  بەرگری و چاککردنەوەی دەمارەخانەکان  هەروەها کاریگەری لەسەر تەوژمە کارەباییەکان هەیە.

 Oligodendroglia

خانەکانی ئۆلیگۆدێندرۆگلیا ماددەیەکی چەور دروست دەکەن کە پێی دەوترێت مایلین کە ئەکسۆنەکان خەزنی دەکەن  – ڕێگە بە پەیامە کارەباییەکان دەدات خێراتر بگوازرێنەوە .

Ependymal

 شلەی  cerebrospinal fluid (CSF) دەردەدەن.

Microglia

 مایکرۆگلیا خانە بەرگرییەکانی مێشکن، دەیپارێزن لە داگیرکەران و لە پاشماوەکان پاک دەکەنەوە. 

مێشک و بڕبڕەی پشت بە سێ چین لە شانە کە پێیان دەوترێت پەردەی مێشک داپۆشراون و پارێزراون.  (dura mater, arachnoid mater, and pia mater)دورا ماتەر، ئاراکنۆید ماتەر و پیا ماتەر

Dura mater

دورا ماتەر: پەردەیەکی بەهێز و ئەستوورە کە لە چینی دەرەوەیە  نزیکی کەلەی سەرە .  بەشێکی ئەم پەردە  نیوەگۆی ڕاست و چەپی مێشک جیا دەکاتەوە وپێی دەوترێت falx و tentorium تێنتۆریۆم cerebellum لە cerburm جیا دەکاتەوە.

Arachnoid mater

ئاراکنۆید ماتەر: پەردەیەکی تەنکە وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە  کە هەموو مێشک دادەپۆشێت .  ئاراکنۆید لە شانەیەکی لاستیکیی دروستکراوە. 

Pia mater

 پیا ماتەر:  چەندین خوێنبەری تێدایە کە دەگەنە قووڵایی مێشک. چرچ و لۆجی مێشک دادەپۆشێت .

Categories
general

نەخۆشی ئەدیسۆن چیە ؟

نەخۆشی ئەدیسۆن چیە ؟

نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنە لە جیهاندا لە سه‌د هەزار مرۆڤ تەنها یەک کەس تووش دەبێ ،
ئاشکرایە لەسەر هەردوو گورچیلەکان ڕژێنەکانی ئەدریناڵ هەن، ئەو ڕژێنە کۆمەڵە هۆڕمۆنێک بەرهەم دێنێت کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ جێبەجێکردنی فرمانە ئاساییەکانی خۆی، ئەو نەخۆشیە کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنەکانی ئەدریناڵین تووشی زیان یان لە کارکەوتن بووبێ و لەو حاڵەتە ناتوانێت هۆڕمۆنی ستیڕۆیدی بەرهەم بێنێ وەکو هۆڕمۆنەکانی کۆرتیزۆڵ و ئەڵدۆستیڕۆن،
هەروەها کۆرتیزۆڵ کاردانەوەی لەش ڕێکدەخات لە بارودۆخی قەلەقی دا، وە ئەڵدۆستیڕۆن یارمەتی ڕێکخستنی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم دەدات، هەروەها ئەگەر ئەو نەخۆشیە زوو چارەسەر نەکرێ ئەوا لەوانەیە ببێتە هۆی شۆک یان مردن.

نیشانه كانی:
١. لاوازبوونی ماسوولکە
٢. ماندووبوون و بێ هێزی
٣. دابەزینی کێش و نەمانی ئارەزووی خواردن
٤. هێڵنج دان و ڕشانەوە
٥. دابەزینی پەستانی خوێن و شەکرە
٦. حەزکردن بەخواردنی خوێ
٧. سەرسوڕان و کەمبوونی پۆتاسیۆم.
٨. درووست بوونی له‌که‌ له‌سه‌ر پێست.
٩. سک چونو رشانه‌وه‌

هۆكارە كانی:

  • (کەمی ئەدریناڵینی یەکەم و دووەم) دوو هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم نەخۆشیە.کەمی : ئەدریناڵینی یەکەمی کاتێک ڕوودەدات کە ئەم ڕژێنە زۆر بە توندی زیانی پێ گەیشتبێت، کە نەتوانێت چیتر هۆڕمۆن بەرهەم بهێنێ، ئەم جۆرە زۆرجار سیستەمی بەرگری هێرش دەکاتە سەر ئەو ڕژێنە کە پێی دەڵێن نەخۆشی autoimmune disease
  • کەمی ئەدریناڵینی دووەمی کاتێ ڕوودەدات، کە ڕژێنی پیتوتەری لەناو مێشکدا هەیە کە ناتوانێ هۆڕمۆنی ACTH بەرهەم بێنێ.

دیاری كردنی ئه م نه خۆشیه:
١. پشکنینی خوێن
٢. پشکنینی ئەنسۆلین
٣. پشکنینی کۆرتیزۆڵ
٤. سیتی سکان و MRI.

کێ مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە؟

لەوانەیە تۆ مەترسیەکی زۆرت هەبێ بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە ئەگەر تۆ .

١. شێرپەنجەت هەبێ
٢. هەوکردنی درێژخایەنت هەبێ وەکو نەخۆشی سیل.
٣. نەشتەرگەریت هەبوو بۆ لابردنی بەشێک لە ڕژێنی ئەدریناڵین.
٤. نەخۆشی autoimmune disease هەبێ.

چارە سە ر:

چارەسەری نەخۆشیەکە پشت دەبەستێ بە هۆکاری ئەو حاڵەتەی کە مرۆڤەکە توشی بووە ،بەڵام زیاتر دەرمانی هۆڕمۆنیان پێدەدرێ بۆ ئەوەی جێگای ئەو هۆڕمۆنانە بگرێتەوە کە بەرهەم نەهێنراون لەلایەن ڕژێنەکەوە

ڕزگاربوون لە وڕی و سستی مێشک

کۆبیری و تەرکیزی بەهێز

توانای سەرنجدانی بەرز

بیرکردنەوەی جوان و ئیجابی و بەهێز

خوێندنەوەی خێرا و مێشکێکی چالاک

بەبیرهاتنەوەی زۆر باشی زانیاری

کێشە و چارەسەری لەبیرچوونەوە و نوێبوونەوەی خانەکان

هەموو ئەمانەو زۆر شتی دی لە

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

Categories
general new

جیاوازی چییە لەنێوان گرووپی خوێنەکان و خواردنەکان ؟

جیاوازی چییە لەنێوان گرووپی خوێنەکان و خواردنەکان ؟

بەگشتی چوار گرووپی خوێن هەیە ئەوانیش “A,B,AB,O” بە زائید و ناقس ەوە ، بەگوێرەی زانایانی بواری خۆراك گرووپی خوێن ڕۆڵی هەیە لە هەڵبژاردنی جۆری خۆراکی گونجاودا کە بۆ جەستە تەندروستە، ماڵپەڕی Science لە بابەتێکدا ئاماژەی بە جۆری خۆراك کردووە بەپێی گرووپی خوێن کە هەر گرووپە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە هەرسکردنی خواردن وتەندروستی لەش.

◾️گرووپی A : ئەو کەسانەی هەڵگری ئەم جۆرەی گرووپی خوێنەن زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەکان بدەن، چونکە ئاستی ترشی لە گەدەیاندا کەمە و ناتوانن بەباشی چەوری و پڕۆتینی ئاژەڵی هەرس بکەن.

◾️گرووپی B : دەتوانن خواردنی هەمەجۆر بخۆن بەڵام خواردنەکانی وەك: تەماتە و گەنم و گەنمەشامی و فستق دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێشی لەشیان و ڕێژەی شەکر لە خوێنیاندا زیاد دەکات، دەشبێت خۆیان لە خواردنی گۆشتی مریشک بەدوربگرن و بڕی ئەو خواردنە لە ژەمەکانیاندا کەم بکەنەوە، چونکە ئەگەری توشبوون بە جەڵدەی دڵ و تێکچوونی سیستمی بەرگری لەشی لێدەکەوێتەوە. لەبری ئەوە گۆشتی بەرخ و کەروێشک بخۆن.

◾️گرووپی AB : ئەم گرووپە دەگمەنترین جۆری گرووپی خوێنە چونکە تایبەتمەندییەکانی گرووپی A و B هەڵگرتووە، هەڵگرانی ئەم گرووپی خوێنە هاوشێوەی A ڕێژەی ترشەڵۆکی گەدەیان نزمە بەڵام توانای خۆگونجاندنیان هەیە لەگەڵ گۆشتی هاوشێوەی گرووپی Bدا ، خواردنە دەریاییەکان و هێلکە و سەوزە بۆ ئەم گرووپە بەسوودە بۆئەوەش دەبێت کەم خۆری داییم خۆر بن بەوجۆرە زیان بە کردای هەرسیان نەگەیەنن.

◾️گرووپی O : ڕێژەی ترشەڵۆکی گەدەیان بەرزە و توانایەکی زۆرباشیان هەیە لە هەرسکردنی پڕۆتین و چەوری ئاژەڵدا، خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە گۆشت و ماسی و سەوزە و میوە سوودێکی زۆری دەبێت، بەشێوەیەکی گشتی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لەشێوەی چەوری لە جەستەیاندا هەڵدەگیرێت بۆیە وا باشترە لەو جۆرە خواردنانە دووربکەونەوە.

Categories
general

نەخۆشی خەمۆکی وە نەخۆشی مانیا(هەوەس)

نەخۆشی خەمۆکی وە نەخۆشی مانیا(هەوەس)

پۆلێنکردنی نەخۆشی خەمۆکی :
١-خەمۆکی کاردانەوە (دەمارگیری)
٢-خەمۆکی بیر (هۆش)
٣-خەمۆکی تەمەنی نائومێدی
٤-خەمۆکی ئەندامی

نەخۆشی خەمۆکی نەخۆشیەکی کیمیاوییە چونکە لە ئەنجامی نزمبونەوەی ماددەی سیرۆتۆنین،دۆپامین،نورئەدریناڵین لە مێشکدا ڕودەدات.
کەواتە هۆکاری،نەخۆشیەکە تێکچونە لە بڕی ئەو ماددانە کەتا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە وە ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت کەکام لەو ماددانە ڕێژەکەی گۆڕاوە .وە نازانرێت کە بۆ کەسێک توشی دەبێت یان بۆ کەسێکی تر توشی نابێت.یان لەوانەیە هۆکاری بۆماوەیی کاریگەری هەبێ.وەفشارەکانیش لەوانەیە کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی هەبێ. وەدوبارە سەرهەڵدانەوەشی لەوانەیە بەبێ فشاریش ڕوبدات.٪٥خەڵکی توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبن ، ٪١٥هەوڵی خۆکوشتن دەدەن، ٪٨٠ چاک دەبنەوە لە نەخۆشیەکە.
٪٧٠بارەکانی خۆکوشتن لە جیهاندا هۆکارەکەی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی خەمۆکیە.ژنان بەڕێژەیەکی زیاتر لە پیاوان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن.لەسەرەتای سەرهەڵدانی نیشانە سەرەتایەکانی نەخۆشیەکە دەکرێت لەلایەن کەسانی دەوروبەر هەستی پێبکرێ و زوو چارەسەر بکرێت، بەڵام بە قورسبونی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەجۆرێک هەڵخەڵەتێنەر و مەکربازە کە بە دوو شێواز خۆی دەشارێتەوە ،
یەکەمیان (خەمۆکی دەمامککراو)کە کەسەکە وەسفی ئازارەکانی دەکات و واهەست دەکات کەنەخۆشی ئەندامی هەیە.
دووەمیان(خەمۆکی زەردەخەنە)ئەم جۆرەیان کەسەکە ڕوخسارێکی دەم بەخەندە پیشانی دەوروبەر دەدات و کەس بە خەیاڵیدا نایەت ئەم کەسە توشی خەمۆکی هاتبێ.

خاڵی جیاوازی نێوان نەخۆشی خەمۆکی و مانیا(هەوەس)


نیشانەکانی نەخۆشی مانیا(هەوەس):
نەخۆشی توشبوو بە مانیا بەتەوای هەست بەجۆش و خرۆشیەکی زۆر دەکات .
زۆر دەڵێن و لەهەموو بابەتێکدا بیرۆکەی توندو کاردانەوەیان دەبێت کە ئەگەر وەڵامی بدرێتەوە ئەوە بە توندوتیژیەوەڵام دەداتەوە.
خەوزڕان
دەستبڵاوی و زۆر خەرجکردن و کڕینی شتی ناپێویست .
زۆربونی چالاکی سێکسی و بەکارهێنانی توندوتیژی زۆر.
ڕەخنەگرتنی توند و کۆمێنتی نەشیاوو لەسەر خەڵکانی دیکە.
توڕەبون و هەڵچون بەبچوکترین هۆکار.

نیشانەکانی نەخۆشی خەمۆکی:
لەسەرەتایی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە کەسەکە گلەیی دەکات و دەڵێت کە خەمۆکی هەیە
هەستی دڵخۆشی لەدەستدەدات، خەمبارە،بێئومێدە.
کەسانی توشبوو بەیانیان زیاتر حاڵیان خراپە و باری دەروونیان تێکدەچێ، وە لە کۆتایی ڕۆژدا هەست بە باشبونی ڕێژەیی دەکات.
لەدەستدانی حەزی خواردن و، دابەزینی کێش ، کەمبونەوەی حەزی سێکسکردن.
هەست بە ئازارێک دەکەن کە خۆشیان ناتوانن وەسفی بکەن.
هەست بەگوناح و تاوان دەکەن.
هەست بە بێتواناییەکی زۆری جەستەیی و دەروونی دەکات.
هەتاوەکو نیشانەکانی نەخۆشیەکە توند تر ببێت کەسەکە بیرۆکەی خۆکوشتنی بە مێشکدا دێت.

بەراوردکردن
لەهەردوو حاڵەتی نەخۆشیەکەدا بۆ چارەسەرکردن دەرمان بەکاردەهێنرێت تا پلەیەک لە نەخۆشیەکە .

چارەسەرکردن بۆ هەردوو جۆرەکە
نەخۆشی خەمۆکی
لە حاڵەتی توندبونی نەحۆشیەکە کە ئەگاتە ڕادەی بیرکردنەوە لە خۆکوشتن باشترین چارەسەر کارەبا لێدانە کە کاریگەرترین ڕێگایە بۆ چاکبونەوە لە نەخۆشیەکە وە بێزیانتریشە لە ڕێگای دەرمان چونکە کاریگەریە لاوەکیەکانی نییە وە بەتەواوی دەبێتە هۆی لەناو بردنی بیرۆکە ڕەشبینەکان وە هەروەها گەڕانەوەی نەخۆشیەکەو ژمارەی جارەکانی کەمتر دەبێتەوە .

پەرتەوازەیی مێشک و نەبونی تەرکیز و شپرزەیی یاخود نەتوانینی کۆنترۆڵکردنی هەستەکانت دەبێتە هۆی بێزاری و ماندووبونێکی زۆر زۆرجار کەسەکە وادەزانێت کە نەخۆشیەکی جەستەیی هەیە بەڵام ئەمانە هەمووی پەیوەندی بەلایەنی رۆحی و مێشکی کەسەکەوە هەیە وە دەشتوانێ بە کۆمەڵێک ڕاهێنان چارەی بکات. بۆ ئەم مەبەستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بەکردنەوەی خولی چالاکردنەوەی مێشک و یادگە وە دەتوانی هەموو ئەو کێشانەت چارەسەر بکەیت بە گەرەنتیەوە.

نەخۆشی مانیا(هەوەس)
باشترین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە چارەسەری خوێی (لیثیوم)
کە مرۆڤەکان لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەکی سروشتی لە سروشتدا دۆزیویانەتەوە ،
دواتر بوو بە چارەسەرێکی زۆرباش بۆ ئەم نەخۆشیە لە ئێستاداو لە داهاتوشدا،کە وادەکات کەسەکە بەنزیکەیی چاک ببێتەوە لەم نەخۆشییە.

هۆکارزانی
هەندێک لە هۆکارە باوەکانی توشبون بە نەخۆشیی خەمۆکی
نەخۆشی ئەندامی
تەمەنی بێئومێدی
لەدەستدانی کەسانی خۆشەویست
لەدەسدانی هاوبەشی ژیان
خەمۆکی لەناو منداڵاندا بەهۆی دورکەوتنەوەیکەسێکی ئازیزی یان لەدەستدانی
نەخۆشیەکانی خولی مانگانە لە ئافرەتان

بۆچی نەخەوتن لەشەودا خراپە ؟

ئەمڕۆ جیهان بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی تەکنەلۆجیا و پێداویستیەکانەوە شەوان تا کاتێکی زۆر ناخەون ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەم کارە زەرەر دەدات لە تەندروستیان.
عەقڵی مرۆڤ بەچەندین بەڵگە لەشەودا بەشێوەیەکی جیاواز کاردەکات ، بەشێوەیەک کە وادەکات مرۆڤ ئاسانتر مەیل ببات بەرەو بیرۆکە و ڕەفتاری خراپ بەتایبەت لەپاش نیوەی شەو عەقڵی مرۆڤ ئاسانتر بیرۆکە نەرێنیەکان ڕادەکێشێت وەک لە بیرۆکە ئەرێنیەکان.

ڕوونکردنەوەی بابەت
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی
Frontiers in Network Psychology

بڵاوکراوەتەوە ، توێژەران گریمانەیەک پێشکەش دەکەن بەناوی عەقڵ لەپاش نیوەی شەو Mind After Midnight ، ئەم گریمانە پێشنیاری ئەوە دەکات کە جەستەی مرۆڤ و عەقڵی مرۆڤ بەپێی سوڕێکی 24 کاژێریەوە کاردەکات و ئەمەش کاردەکاتە سەر هەست و سۆز و ڕەفتارمان. بەکورتی لەهەندێ کاتی تایبەتدا ئێمەی مرۆڤ مەیل ئەدەین کە هەست بکەین و ڕەفتار بکەین بەچەند شێوەیەکی تایبەت. بەڕۆژ بۆ نمونە ئاستە گەردیلەییەکان و چالاکی مێشکمان وادانراون بەئاگابن بەڵام لەشەودا ڕەفتار ئاسایمان بریتی بێت لە نوستن.
توێژەرێکیان دەڵێت : داوام ئەوەیە توێژینەوەی زیاتر بکرێت چونکە تەندروستی و سەلامەتی ئەو خەڵکە کارتێکراوە.

نمونە هێنانەوە
یەکەم کەسێکی ئالوودەبوو بە هیرۆینە کە لەڕۆژدا ئەتوانێ باشتر خۆی بگرێت بەڵام لەشەودا ئاسان توشی بەکارهێنانی دەبێت.
دووەم خوێندکارێکی کۆلێجە کە ئەناڵێنێت بە کەمخەوی، کە هەست بە بێ ئومێدی و تەنیای دەکات لەشەودا.

هۆکارزانی
وە هەروەها لەشەودا زیاتر ماددەی قەدەغەکراو و مەترسیدار بەکاردێت ، لەساڵی 2020 توێژینەوەیەک کە سەرپەرشتی سەنتەری بەکارهێنانی دەرمانی دەکرد لەبەڕازیل ، دەریخست 4.7 ئەوەندە زیاتر ماددە بەکاردێت لەشەودا.
ئەم ڕەفتارانە هەنێکی ئەکرێت لێکبدرێنەوە بە کەمخەوی یان تاریکی بەڵام بە ئەگەرێ زۆر گۆڕانە دەمارییەکان ڕۆڵیان هەیە لەگەڵیاندا.
توێژەران دەڵێن: تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نییە لێکۆڵینەوەی کردبێت لەوەی کە چۆن کەمخەوی و کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە کاریگەری دەکاتە سەر سیستەمی پاداشتکردنی کەسەکان. لەبەرئەوە ئێمە بەڕاستی نازانین چۆن کرێکار و فڕۆکەوان و پزیشک لەگەڵ ئەم دۆخە نائاساییانەی نوستنیان دەگونجێن.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

Categories
general new

خودناسی

خودناسی

خۆناسین واتە هەوڵی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی باشترین شێوازی ژیان، هەوڵێکە کە لە ژێر کاریگەری هۆکارە بۆماوەییەکان و ژینگەییەکاندایە. هەموو مرۆڤەکان بەدوای بەدەستهێنانی بەختەوەری و کامڵ بووندا دەگەڕێن، بەڵام خۆناسین یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پێوانەکراو و هۆشیارانە خۆی بناسێت، ناسینی خۆت واتە زانینی خاڵە بەهێز و لاوازەکانت، بەرژەوەندی و ترسەکانت، ئارەزوو و خواستەکانت، کە دواجار دەبێتە هۆی ناسینی ئامانجەکەت لە ژیاندا. لە لایەکی ترەوە خۆناسین د. یارمەتیمان دەدات بۆ ناسینەوەی هەموو شێوازە بیرکردنەوە تێکدەرەکان و خوو ناتەندروستەکانمان و ڕاستکردنەوەیان. بە بەهێزکردنی ئەم لێهاتووییە، دەتوانیت بڕیاری باشتر لە ژیاندا بدەیت و کاردانەوەی ڕەفتاری ژیرانەتر لە بارودۆخە جیاوازەکاندا نیشان بدەین

هەنگاوەکان بەرەو خۆناسین

سوودەکانی خۆناسین

ڕاهێنانی خۆناسین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن

هەنگاوەکان بەرەو خۆناسین


1.گرنگی بە هەست و خولیاکانت بدە، مرۆڤ حەز دەکات لەو بوارە کاربکات کە لەگەڵ حەزەکانیدا دەگونجێت. تا زیاتر دەربارەی ئارەزووەکانت بزانیت، باشتر دەتوانیت ڕێڕەوی ژیانت دیاری بکەیت و سەرکەوتنی پیشەیی و ئەکادیمی بەدەستبهێنیت.

2.پێناسەی بەهاکانت بکە
دیاریکردنی بەهاکان دەتوانێت ڕێبەرمان بێت لە بڕیاردان و پاڵنەرمان بێت بۆ هەنگاونان بەرەو ئامانجەکانمان. هەبوونی بەهاکان وامان لێدەکات هەنگاوی دروستتر لە ژیانماندا بنێین. هەروەها یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی بتوانین بەرگەی سەختییەکان بگرین لە ڕێگای گەیشتن بە ئارەزووەکانمان و بە هێز و پاڵنەرێکی زیاترەوە بەرەو ئامانجەکانمان لە ژیاندا هەنگاو بنێن.

3.دەستنیشانکردنی سیفەتی کەسایەتی
کاتێک ئاشنای تایبەتمەندی تاکەکەسی خۆت بیت، جووڵەت بەرەو گەشەسەندنی بەهرە و تواناکانت ئاسانتر دەبێت. ئەگەر کەسایەتی خۆت بزانی بە ئاسانی دەتوانیت پەرە بە خاڵە بەهێزەکان و خاڵە لاوازەکانیشت کۆنتڕۆڵ بکەیت . بە تێگەیشتن لە خاڵە بەهێزەکان و بەهرەکانت، دەتوانیت سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنیت، وە هیچ کەسێک کامڵ نییە. هەموومان ئازاین لەوەی ڕەخنە بگرین لە کەسانی تر، بەڵام کەموکوڕی و عەیبەکانی خۆمان نابینین. خۆناسین یارمەتیمان دەدات بۆ بینینی عەیبەکانمان و قبوڵکردنی هەڵەکانمان.

4- دانانی ئامانج بۆ گەیشتن بە خۆناسین
دیاریکردنی ئامانجەکان بە شێوەیەکی دروست و پرەنسیپی و واقیعی زۆر گرنگە. خۆناسین یارمەتیمان دەدات بۆ دانانی ئامانجەکانمان لەسەر بنەمای بیروباوەڕی ڕاستەقینە و زانینی خاڵە بەهێز و لاوازەکانمان.

5-شێوازی ژیان
ئاگاداری بارودۆخ و شێوازی ژیانت بە. گرنگی بەو شتانە بدە کە کاریگەریان هەیەلەسەرت . بۆ نمونە گرنگی بدە بەوەی لە چ کاتژمێرێک لە شەو و ڕۆژدا وزە و توانایی زیاترت هەیە بۆ ئەوەی کار بکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.

سوودەکانی خۆناسین

1-گەیشتن بە بەختەوەری
خۆناسین یارمەتیمان دەدات بەرەو بەدیهێنانی خەونەکانت هەنگاو بنێیت. لە ڕاستیدا تا زیاتر خۆت بناسیت وێنەی خەونەکانت ڕوونتر دەبێتەوە. وە بە هۆشیاری زیاترەوە بەم ئاراستەیە دەڕۆیت. لە لایەکی ترەوە کاتێک ڕەفتارەکانت لەگەڵ هەست و بەها و بیروباوەڕەکانتدا دەگونجێت، کەمتر ڕووبەڕووی ململانێ و تەحەدا دەبیتەوە. کەواتە لە ژیاندا ئارامی و خۆشی زیاتر ئەزموون دەکەیت.

2-توانای بڕیاردانت باش دەکات….
کاتێک خۆت باشتر دەناسیت چوارچێوە بۆ ژیانت دیاری دەکەیت و بەپێی ئەو بنەمایانە مامەڵە دەکەیت کە یارمەتیت دەدەن بڕیاری گونجاو بدەیت و کێشەکانی ژیان چارەسەر بکەیت.

3.دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان…
خۆناسین وا دەکات باشتر خاڵە بەهێز و لاوازەکانت بزانیت. بۆیە هەوڵبدە خاڵە لاوازەکانت کەم بکەیتەوە و خاڵە بەهێزەکانت بەهێزتر بکەیت. بە شێوەیەک کە بتوانی بەسەر خوو خراپەکانتدا زاڵ بیت و بە زانست هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی سنووردارکردن و کێشەکانت.

4-بەرەنگاربوونەوەی فشارە کۆمەڵایەتییەکان
هەموومان لە خێزان و لە ژێر کۆمەڵێک بارودۆخی ژینگەدا لەدایک دەبین و گەورە دەبین. لە ڕاستیدا مرۆڤ لە هەر شوێنێک گەورە بووبێت، لە ژێر کاریگەری کۆمەڵێک ڕەفتاری ئەو ژینگەیەدایە. کە کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارمان دەبێت و لە قاڵبمان دەدات. زۆر جار بڕیار دەدەین کە بە شێوەیەکی نائاگایانە لە ژێر کاریگەری ئەو ژینگەیەی کە تێیدا گەورە بووین. خۆناسین پرۆسەیەکە کە یارمەتیمان دەدات هەڵبژاردنێکی هۆشیارانە بکەین کاتێک بەها و ئەولەویەتەکانمان لە ژیاندا دیاری دەکەین، کەمتر کاریگەری فشاری کۆمەڵایەتیمان لەسەر دەبێت بۆ ئەوەی شتێک بکەین کە نامانەوێت قبوڵ بکەین.

5-ناسینی کەسانی تر
کاتێک هەنگاوی یەکەم دەنێیت و خۆت بە باشی دەناسیت، دەتوانیت کەسانی دیکە بە باشی بناسیت و ئاگاداری جیاوازییەکانی نێوان خۆت و ئەوان بیت و زۆر باشتر لە پێشوو مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت

بۆچی ناتوانن زۆر بە باشی یەکتر بناسن؟ 

بۆچی بۆ هەندێك هاوسەر وتنی وشەی (خۆشم ئەوێی) زۆر گرنگە؟

لەبەرچی گرنگە تۆ و هاوسەرەکەت هەمان کەسایەتیتان هەبێت؟

وڵامی ئەمانە و دەیان پرسیاری تر بە بەشداری کردن لەم خولە ناوازەیەی NLP دەست بخە. 

لەبەر چەند هۆکارێك پێویستە هەر ئێستا بڕیاری بەشداری کردن بدەیت؟ 

تاکوو کەسێکی دروست هەڵبژێری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. 

ژیانی هاوسەرگیریت ڕزگار بکەیت. 

دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت. 

کۆتای بە کێشەکانت بهێنیت

ڕاهێنانی خۆناسین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن

1- مەشق بکە بە خۆت بڵێی نەخێر
بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە و دەستکەوتی مەزن بەدەست بهێنین، پێویستە بڵێین نەخێر بۆ هەندێک چێژی زوو تێپەڕ. وتنی نەخێر بە خۆت کارامەییەکە و وەک زۆربەی کارامەییەکانی تر لەگەڵ مەشقکردندا باشتر دەبێت. تا زیاتر بڵێیت نەخێر بۆ شتە بچووکەکان، بەهێزتر دەبیت و زیاتر بەرەنگاری وەسوەسە گەورەکان دەبیتەوە.

سەیرکردنی فیلم و سۆشیال میدیا و چالاکییە مەجازیەکان چالاکیەکی زۆر چێژبەخشن کە ڕۆژانە کاتێکی زۆری خەڵک دەگرن و ڕێگە نادەن مرۆڤ کاری دیکە بکات. بێگومان بەکارهێنانیان هەڵە نییە، بەڵام پێویستە ئەو کاتە سنووردار بکەیت کە تەرخانی دەکەیت بۆیان بۆ ئەوەی کاتێکی زیاترت هەبێت بۆ ئەرکە گرنگەکانت.

2-دوور بکەوەرەوە لە کاردانەوەی نائاگایی
بەهێزکردنی خۆناسینی وا لە مرۆڤ دەکات لە بارودۆخی جیاوازدا کاردانەوەی ژیرانەی هەبێت. ئەو کەسانەی نەگەیشتوونەتە پلەی خۆناسین لە بارودۆخە مەترسیدارەکاندا کاردانەوەی بەپەلەیان هەیە بۆ ئەو بارودۆخە بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخەکە. لە دۆخە سترێسەکاندا کە توڕەیت یان هەست بە بێزاری دەکەیت، هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە بۆ ئەوەی ئارام بیتەوە. لەم حاڵەتەدا دەتوانیت دۆخەکە هەڵسەنگێنیت و گونجاوترین ڕێگا بگریتەبەر.

3-کەموکوڕیەکانت بزانە
هەموو مرۆڤەێک کەموکوڕیی هەیە و هیچ کەسێک کامڵ نییە. سوودی نابێت بۆ هیچ مرۆڤێک کە عەیبەکانت بزانن ،زۆربەی خەڵک ڕەخنە لە کەسانی تر دەگرن بەڵام هەڵەی خۆیان پشتگوێ دەخەن. لێهاتوویی خۆناسین یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بۆ قبوڵکردنی عەیبەکانیان. بە قبوڵکردنی هەڵەکان دەتوانیت هەوڵی باشترکردنیان بدەیت.

4-گرنگیدان بە قسەکانت
ئەو بیرکردنەوانەی کە دەچنە ناو مێشکی مرۆڤەوە هەمیشە ئەرێنی نین. زۆرێک لەو بیرکردنەوانە نەرێنین و بە ئاسانی دەبنە هۆی خەمۆکی و فشاری دەروونی لە مرۆڤدا. ئەو کاردانەوەی کە دەیدەیت بەرامبەر سەرکەوتن و شکست و ڕووداوەکانی تری ژیانت کاریگەری لەسەر مێشکت دەبێت. هەوڵبدە لەگەڵ خۆتدا میهرەبان بیت. لە هەڵەکانی خۆت ببورە و دووبارەیان مەکەوە و پاداشتی خۆت بکە بۆ سەرکەوتنەکانت کە بە دەستت هێناون.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

5.تێگەیشتن لە زمانی جەستە بۆ گەیشتن لە خۆناسین

زمانی جەستە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیرکردنەوە و باری دەروونیت هەیە. بۆ ئەوەی باشتر لە جوڵەی جەستە تێبگەین ، دەتوانیت خۆت وێنە بگریت و سەیری خۆت بکەیت. ئەو کەسانەی کە بە چەقۆوە دەڕۆن و قسەی زل دەکەن، ئاستی کۆرتیزۆڵیان زیاد دەکات و متمانەیان بە خۆیان کەم دەبێتەوە. لەبەرامبەردا ئەوانەی بەدەنگی بەرز قسە دەکەن و ڕاست دەوەستن متمانەیان بەخۆیان زیاترە. ئەوا هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە جەستەدا زیاد دکات کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی توانای مرۆڤ.

6. گرنگی بە بۆچوونی جیاواز بدە گوێ لە بیرۆکە و بۆچوونی کەسانی تر بگرە.

پێشنیار و ڕەخنەی بنیاتنەر.7

هەموو کەسێک دەکرێت بیروباوەڕی هەڵەی هەبێت.


8.مێدیتەیشن لەبیر مەکە
مێدیتەیشن ڕاهێنانێکی زۆر گرنگ و کاریگەرە بۆ بەدەستهێنانی خۆناسین. لە کاتی مێدیتەیشندا سەرنجت لەسەر شێوازی هەناسەدانت دەبێت و بەم شێوەیە بیرکردنەوە نەرێنییەکان لێت دووردەکەونەوە. بۆ کەسانی سەرەتایی، دانیشتنێکی دە خولەکی بەسە. لە شوێنێکی ئارام دابنیشە. لە ڕێگەی لووتەوە هەناسە بدە و لە ڕێگەی دەمەوە هەناسە بدە، هەناسەکانت بژمێرە و با سەرنجت لەسەری بێت.

بە خۆناسی دەتوانین تەندروستی ژیانی شەخسی و کۆمەڵایەتیمان باشتر بکەین. خۆناسی کاتێک گرنگە کە درک بەوە بکەین کە ڕەفتار و هەستەکانمان چەندە پەیوەستە بە بیروباوەڕەکانمانەوە. لە ڕاستیدا هەستەکانمان بەرامبەر بە جیهان و مرۆڤەکان لەسەر بنەمای هەڵوێست و باوەڕی خۆمانە. بۆ نموونە کاتێک کەسانێک درۆمان لەگەڵ دەکەن توڕە دەبین چونکە ئێمە بە درۆ بە شتێکی خراپ لە قەڵەم دەدەین. بە بەکارهێنانی خۆناسین، دەتوانیت ڕەفتارە خراپەکانمان بگۆڕین.ئەوەی جێگای سەرنجە ئێمە لەسەر بنەمای ئەم بەهایانە حوکم لەسەر خۆمان دەدەین و هەست بە شانازی و ڕازیبوون دەکەین، یان بە پێچەوانەوە هەست بە شەرمەزاری یان لۆمەکردن دەکەین. ڕوونە کە هەستەکانمان ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن لە تەندروستی دەروونی و ڕۆحیمان. شێوازی بیرکردنەوەمان گرنگترین دیارکەری چارەنووسی خۆمانە.

Categories
general

نەخۆشی MS چییە؟

نەخۆشی MS چییە؟

Multiple Sclerosis.:(MS) یان
نەخۆشی ڕەقبوون و ووشکبوونەوەی هەستە دەمارەکان
ئێم ئێس نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تووشی کۆئەندامی دەماری ناوەندی، و بە تایبەت مێشک، وە مۆخ و دەمارەکانی بینایی دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو نەخۆشیەوە.وە نزیکەی ٢ ملیۆن نەخۆشی MS لە سەرانسەری جیهاندا بوونیان هەیە، وە یەکێکە لە هۆکاری باوەکانی کەمئەندابوونی هەمیشەییە لە گەنجانی پێگەیشتوودا ئەم نەخۆشییە بە ڕێژەیێکی بەربڵاو نیشانەکانی لە هەموو جەستە بەدیدەکرێت وە کۆئەندامی بەرگری لەش بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی ئێم ئێس هێرش دەکاتە سەرڕوپۆشی بەرگری (مایلین) کە داپۆشەری ڕیشاڵە دەمارییەکانە و دەبێتە هۆکاری بۆ پچڕانی پەیوەندی نێوان مێشک لەگەڵ ئەندامەکانی دیکەی جەستە. لە ئاکامی ئیلتهاب و وە لە ئەنجامی شانەی یەکگرتووی شوێنی برین یان پەڵە دروست دەبێت. ئەم نەخۆشییە لە کۆتایدا زیانێکی زۆر و هەمیشەیی لە دەمارەکان نەخۆش دەدات، بێ هێزی دەکات

نەخۆشی ئێم ئێس پۆلێن دەکرێت بۆ سەر چوار جۆر

Clinically lsolated syndrome ms: (CIS) نیشانەکانی نەخۆشی ئێم ئێسی دابڕاو
ئەم نەخۆشیە دەرکەوتنی نیشانەکان لەسەر کەسی تووش بوو لایەنی کەم ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت.


• Relapsing Remitting MS (RRMS : ئێم ئێسی هەڵگەڕاوە
باوترین جۆری ئێم ئێسە کە بە جۆری بەرچاو لە نێوان 80 بۆ سەدی نەخۆشەکان تووشی ئەو جۆرەی ئیم ئێس دەبن RRMS

• Primary progressive(PPMS): ئێم ئیسی تەشەنەکەر سەرەتایی:
نیشانەکان بە تێپەڕ بوونی کات خراپتر دەبن و نزیکەی لە سەتا 15 نەخۆشەکان، تووشبووی ئەم جۆرەی ئێم ئێسن PPMS …

• ئێم ئێسی تەشەنەکەری کۆتایی : Secondary progressive MS(SPMS): نەخۆشەکان لە سەرەتادا بە شێوەیەکی سووک توشی نەخۆشیەکە دەبن پاشان چاک دەبنەوە، دوای ماوەیەکی کەم دووبارە نەخۆشییەکە بە خێراییەکی بەرچاو پەرەدەستێنت

هۆکارزانی
هۆکاری جۆراجۆر هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی ئێم ئێس

هەست نەکردن بە خوارەو وسەرەوەی پێیەکان
• کێشە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستە
• کێشەی بیرکردنەوە و فێربوون
• لاوازی ماسوولکەکان
• گرژبوون یان(ڕەقی) ماسوولکەکان
• ماندووبوونی زۆر
• کێشەی بینین
بە زۆری چاوی نەخۆش بە تێپەڕ بوونی کات ئاستی بینینی دادەبەزێ یان بە تەواوی لە کیس دەچێ و زۆرینەی نەخۆشەکان لە کاتی جووڵاندنی چاویان تووشی ئازار و ژان دەبن
• دووربینی درێژخایەن
• لێڵی بینایی

نیشانەکانی نەخۆشی ئێم ئێس بریتین لە:


‌ ‌•کێشەی ڕۆیشتن
• ناڕوونی لە کاتی قسە کردن و کەمدوانی تاک
• سەرئێشە
• ئازار و ژان یان تەزینی بەشەکانی لەش
• شکانی ئێسکەکان
• کێشە لەڕیخۆڵە یان میزڵدان
• پوکانەوەی ئێسکەکان
• خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
‌•گۆڕانکاری میزاجی
‌•هەوکردنی جومگەکان

بەراوردکردن

ئەگەری تووش بوون بە ئێم ئێس لە هەموو تەمەنێکدا بوونی هەیە، بەڵام ئەم کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن تەمەنیان نێوان 16 تاکوو 55 ساڵی دەبێت وە لە ڕەگەزی مێ زیاترە بەراورد بە ڕەگەزی نێر وە یەکێکی تر لە هۆکارەکان هۆکاری بۆماوەییە وە ڤایرۆسی جۆراوجۆر کارگەریان هەیە لەسەر تووشبوون بە نەخۆشی ئێم ئێس یەکێک لەم ڤایرۆسانە ڤایرۆسی (EbV) یە کە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سپیەکان
ڕەگەز: سپی پێستەکان بەتایبەت سپی پێستەکانی ئەوروپای باکوور بە ڕێژەیەکی بەرچاو تووشی ئەو نەخۆشی. ئێم ئێس بوون وە کەمترین ڕێژەی تووشبوون بە ئێم ئێس لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەمەریکا تۆمارکراوە وە یەکێکی تر لە هۆکارەکان کەش و هەوایە : زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی ئێم ئێس لەو وڵاتانەیە کە کەش و هەوایان فێنکە وەک کەنەدا، باکووری ئەمەریکا، نیوزیلەند، باشووری ڕۆژئاوای ئوستراڵیا و ئەوروپا هەیە.وە نزم بوونی ڕێژەی ڤیتامین D ی لە جەستەدا وە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئێم ئێس لەو کەسانەی کە نەخۆشی تریان هەیە وەکو تووشبووانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک وە ئەوانەی توشی ئیلتهابی ڕیخۆڵە بوونە خێراتر تووشی نەخۆشی ئێم ئیس دەبن
کێشانی نێرگەل و جگەرەش یەکێکی ترە لە هۆکارەکان

Categories
general

گوڵە بەیبون چییە؟

گوڵە بەیبون چییە؟

گوڵە بەیبون یەکێکە لە کۆنترین گیادەرمانی ناسراو بۆ مرۆڤ،یەکێکە لە

خێزانی(Asteraceae/Compositae),نوێنەرایەتی دوو جۆر (چا)دەکات،واتە:-دوو جۆر چای لێ دروست دەکرێت،کە ئەوانیش (چای ئەڵمانی=Chamomillarecutitn),و (چای ڕۆمانی=Chamaemelum noble),گوڵە بەیبونی وشککراوە بڕێکی زۆر لە فلاڤینۆید و تێرپۆنۆیدەکان لەخۆدەگرێت،کە بەرپرسیارن لە ڕەنگ و تام و بۆنی ڕووەکەکان،وە گوڵە بەیبون بەشداری لە تایبەتمەندی چارەسەری پزیشکیدا دەکات،کە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی ئەو نەخۆشییانەی تووشی مرۆڤ دەبن،وەك:-

(پوشە تا=Hay fever,هەوکردن،کرژبوون و ژانی ماسولکەکان،ناڕێکی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا،بێخەوی(کەم خەوی)،برین،نەخۆشییەکانی گەدە،ئازاری ڕۆماتیزم)..

*ڕۆنە بنچینەییەکانی بەیبون بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن لە جوانکاری.

چەندین شێوازی ئامادەکاری بۆ گوڵە بەیبون هەیە،کەفراوانترین یان بەشێوەی (چا)یە بەجۆرێك لە ڕۆژێکدا زیاتر لە یەك ملیۆن کوپ لە چای بەیبون دەخورێتەوە.

بەکارهێنانی نەریتی گوڵە بەیبوون:-

وەکو نەریتێك،بەیبون بۆ چەندین سەدە بەکارهاتووە وەك دەرمانێکی دژە هەوکردن،دژە ئۆکسیدان،نەخۆشی کەروێشك و چارەسەری،وەکو دەرمانێکی نەریتی بۆ چارەسەرکردنی برین ،ئەگزیما،قەڵەوی،خوێن بەربوون،سووتان،کێمی canker (واتە شانەی لەش بەهۆی هەر هۆکارێکی نەخۆشییەوە بێت تێك چووە و برینی لێ دروست بووە ئەم حاڵەتە زیاتر لە دەم دا ڕوودەدات).،دەمارگیری،ئازاری ڕۆماتیزم،نەخۆشی مایەسیری،نەخۆشی هەوکردنی مەمك و چەندان نەخۆشی تر بەکارهاتووە.

لەلایەکی تریشەوە بەیبوون بەکارهاتووە بۆ چارەسەرکردنی Diaper Rush (کە بریتییە لە جۆرێکی هەوکردنی پێست و زیاتر لە سمتی منداڵدا ڕوودەدات)،هەوکردنی گوێ و چاو،نائارامی چاوەکان کە بەبێ هۆکار فرمێسکیان لێ دێتەخوارەوە،هەوکردنی جومگە،وە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی پێستی ناوەوەی ئەندامە شێدارەکانی وەکو دەم،لوت،سییەکان،گەدە

گووڵە بەیبوون و سودە تەندرووستیەکانی 

①بەسودە بۆ کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ  نەهێشتنی وماندویەتی جەستە

②چارەسەرە بۆ ئەوکەسانەی تووشی زڕخەوی ئەبن

③ ئازارشکێنێکی سروشتیە  چارەسەری

ئازاری سک و ئازاری پشت و ئازاری سوڕی مانگانە لەئافرەتاندا ئەکات و ڕێکی ئەخاتەوە،چارەسەرە بۆ سکچون وئازاری گەدە و هەوکردنی پێست ئازاری سەر و جومگەکان و کۆکە.

④ئەم چایە ڕێژەی شەکر لەخوێنا ڕێک ئەخات

پارێزگاری لێ ئەکات بەم هۆکارەش سودبەخشە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو

⑤بەرگری لەش بەهێز ئەکات یارمەتی زووچاک بوونەوەی برین ئەدات

⑥هەڵمژینی هەڵمی گیراوەی بەیبون سود بەخشە بۆ کێشەکانی ڕەبۆ و هەوکردنی بۆڕی هەناسەو دەرکردنی بەڵغەم 

⑦خواردنەوەی چای گووڵەبەیبون 

تاڵە قژەکان بەهێزدەکات و کڕێشی سەر ناهێڵێت وپێستی سەر بەهێز ئەکات

بەکار ئەهێنرێ بۆ کاڵکردنەوەی ڕەنگی تاڵە قژەکان

⑧بەسودە بۆ نەخۆشیەکانی بەرگری لەش و ڕۆماتیزم و پێست جوانتر و تەندروستتر ئەکات

⑨بەکارهێنانی زەیتی گوڵەبەیبوون بۆ ماسولکەکان و مەساج پێکردنی یارمەتی حەوانەوەی ماسولکەکان ئەدات

⑩ سودبەخشە بۆ چارەسەرکردنی سوتانەوەی پێست لەمنداڵان کە بۆهوی دایبی درووست ئەبێ

ئارام بەخشە

بۆ زۆربەی هەوکردنە بەکتریایەکانی سەر پێست بەکارهاتووە،بۆ ئارامکردنەوە و خاوکردنەوەی سیستمی ناوەندە کۆئەندامی دەمار و دژە شڵەژان و لەگەڵ ئارامیبووندا بەکارهاتووە،.

ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە سوودی لێ وەرگیراوە،لەمانەش:-

(باو بژەی ناو سك،هەوکردن،سکچوون،ڕشانەوە،چارەسەری ژانە سك،نەخۆشی دەردەکۆپان،تا لە منداڵاندا).

“کاریگەری هەیە لەسەر چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگە و ئازاری پشت و چارەسەرکردنی Bed Sores کە ئەمەش بریتییە لەو حاڵەتەی لە کەسانی نەخۆشدا ڕوودەدات کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر جێگەدا دەمێننەوە و شانەکانی لەشیان بەتایبەتی لە پشت و پشتی پێ تووشی مردن و شیبوونەوە دەبن!”.

وە لەڕووی هەڵسەنگاندنی زانستییەوە،تێبینی کراوە جگە لە هەموو ئەم سوودانەی لەسەرەوە باسمان کرد بۆ ئەم حاڵەتانەش بەکاردێت:-

١-دژە هەوکردن.

٢-دژە شێرپەنجە.

٣-دژە ڤایرۆسی Common Cold,کە ئەم ڤایرۆسە هەڵامەت دروست دەکات.

٤-شەکرە.

٥-چارەسەرکردنی هەوکردنی ئەندامی زاوزێی مێینەVaginitis.

بۆ برینی گەدە

٭ (نیو کاتژمێر پێش هەر ژەمێک مشتێک لە گوڵی ووشککراوی بەیبون بکەرە کوپێک ئاوی گەرم دووای چارەگیک لە گرتنەوەی بیپاڵێوە و بیخۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە.)

٭ بۆ ئەعصاب و توانای جنسی چای بەیبون بخۆ .

٭ بەهێزکەری مێشک و بیرکردنەوەیە .

٭ میز هینەرە و کێشەی میزەڕۆ چارە دەکات و میزە چرکێ ناهێڵێت . 

٭ شیری دایکان زیاد دەکات . 

٭ سوڕی مانگانەی خانمان ڕێک دەخات و ئازاری سووڕەکە کەم دەکاتەوە . 

٭ بۆ ئازاری شەقیقە (خواردنی ڕۆژانەی چای بەیبون و چەورکردنی سەر بە زەیتی بەیبوون

٭ بەردی میزڵندن دێنێتە خوارەوە ، بەردەوام خواردنی چای بەیبوون .

٭ تەڕی زۆری دامێن ناهێڵێت .

٭ بۆ چاو ئێشەو و حەساسی چاو هەڵم بە گوڵی بەبیبون بکە (سێ مشت لە گوڵی بەیبوون لە دوو لیتر ئاودا نیو کاتژمێر بکوڵێنە دواتر پارچە قوماشێک بەسەر سەرتدا بدە و هەڵمەکە بۆ ڕوخسارت بێت و بەپێی توانا چاوت بکەرەوە تا چارەگێک بەردەوام بە ، هەفتەی دوو جار دووبارەی بکەوە ، وە چای بەیبون بە ئامادەکراوی هەیه لەکیسی بچوکدا ، پینج خولەک کیسێک لە ئاوی گەرمدا بهێڵەوە دووایی کە ساردبوویەوە بیخەرە سەر چاوت تا ۱۰ خولەک .

٭ بۆ ئازاری ماسولکە و تەشەنوجیان چای بەیبوون بخۆ . 

٭ بۆ برنی دەم گوڵی بەیبوون بجوو .

٭ گوڵی تەڕی بەیبوون لەگەڵ سرکەی بەرسیلە وەک ڤیاگرا وایە.

٭ تا دادەبەزێنێت و ئازار شکێنه و دەزگای هەناسه بەهێز دەکات. 

٭ بۆ بێ خەوی چای بەیبوون بخۆ ، دژی چای ڕەشه ، چای ڕەش خەو دەبات ، چای بەیبوون خەو دێنێت . 

٭ بەیبوون دەرمانی بئ ئیشتهاییه و بۆ وەرەم و هەوکردنی ڕیخۆڵەکان بەسوودە . 

٭ بۆ کەم خوێنی زۆر باشە و دژی کرمی گەدە و ڕیخۆڵەیە . 

٭ بۆ تەندووستیەکی باش لانی کەم ساڵی جارێک حەمام بە بەیبوون بکەن . 

٭ زەیتی بەیبوون لەگەڵ زەیتی بادام بۆ نەخۆشیەکانی پێست زۆر بەسوودە . 

٭ بۆ ژەهراوی بون بە مادەی خراپ ئەوا زەیتی بەیبوون بخۆ دەڕشێیتەوە . 

٭ بۆ ئازاری گوێ یەک دڵۆپ زەیتی بەیبوون شەوانە بکەرە گوێیەکانت . 

٭ بۆ ئازاری پشت مەساج بە زەیتی بەیبوون بەتێکەڵی لەگەڵ زەیتی زەنجەفیل بکەن . 

٭ بە ئاوی کوڵێندراوی گوڵە بەیبوون هەم ڕووخسارتان جوان دەبێت هەم مووی سەرتان 

٭ چای بەیبوون تەمەنی نائومێدی دووا دەخات

Categories
general

پەیوەندی نێوان زانیاری و بنەمای بنیاتنانی شتەکان

پەیوەندی نێوان زانیاری و بنەمای بنیاتنانی شتەکان

مرۆڤ بە بوونەوەرێکی زانینخواز ناسراوە، چونکە ئێمە بەردەوام بەدوای زانیاری نوێدا دەگەڕێین. ئێمە زانیارییەکانمان لەسەر بنەمای ئەو شتانە بنیات دەنێین کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕووبەڕووی دەبینەوە.
توانای گەڕان و پرسیارکردن لە دەوروبەرمان لە تەمەنێکی بچووکەوە پەرەدەستێنێت. لەوانەیە تێبینیت کردبێت کە چۆن منداڵان هەوڵدەدەن بۆ زانینی هەموو شتێک.
بەردەوام پرسیارەکانیان ئاراستەی هەموو دەوروبەریان دەکەن، بە دایک و باوکیان، مامۆستایان، یان تەنانەت کەسانی نامۆش! ئەگەر هەر شتێکی ‘نوێ’ بەر چاویان بگرێت، ئەوا پەرۆش دەبن بۆ ئەوەی هەموو شتێک لەبارەیەوە بزانن.
بەم شێوەیە ئەو جیهانە دەبن دەناسین کە تێیدا دەژین، ئەم تینوێتییە بۆ زانست لەگەڵ گەورەبوونماندا دەگوازرێتەوە بۆ پێشەوە. ئەم تایبەتمەندیە کەزانینخوازییە لە هەمووماندا ئامادەیە بەردەوام هەیە .
کاتێک باس لە فێربوون دەکرێت، سنوورێکی نییە بۆی وە پرسیارکردن، مێشکی زانینخوازیمان دەوڵەمەند دەکات.
پرسیارکردن لەلای خوێندکار
ئایا دەزانی پرسیارکردن لە پۆلدا دەتوانێت یارمەتیت بدات خێراتر فێربیت و توانای بیرهێنانەوەی چەمکەکانت زیاد دەکات ؟


بەڵێ پرسیارکردن دەتوانێت یارمەتیت بدات لە چەمکێک بە شێوەیەکی وردتر تێبگەیت. بەڵام زۆرێک لە ئێمە لە پۆلدا دوودڵ دەبین لە پرسیارکردن.
ئایا بیرکردنەوە لە وەستان و پرسیارکردن لەبەردەم هاوپۆلەکانتدا دوودڵت دەکات؟
مەترسە هەمووان هەمان شێوەین
زۆرجار خوێندکاران دوودڵ دەبن لە پرسیارکردن بەهۆی ترسی ئەوەی لەلایەن هاوتەمەنەکانیانەوە بڕیاریان لەسەر بدرێت. زۆرجار خۆئاگاداری ڕێگریمان لێدەکات لە دەنگی پرسیارەکانمان لە پۆلدا.
زۆرێک لە ئێمە هەست دەکەین کە ڕەنگە کەمتر زانیاریمان هەبێت یان بە بەراورد لەگەڵ هاوپۆلەکانمان زیرەک نین .
بەڵام ئەمە ڕاست نییە. شتێک نییە بە ناوی پرسیاری گەمژانە. هەموو پرسیارەکان گرنگن و هەر پرسیارێک دەتوانێت وەڵامی تایبەتی خۆی هەبێت.
لێرەوە هەموو پرسیارێک ڕەوایە و شایەنی پرسیارە. بەم شێوەیە بیری لێبکەرەوە، ئەگەر گومانت هەبوو سەبارەت بە بابەتێک، ئەگەری ئەوە هەیە زۆرێک لە هاوڕێکانت هەمان گومانیان هەبێت بەڵام دەترسن لە قسەکردن.
کاتێک ئەو پرسیارە دەکەیت، نەک هەر گومانەکانت چارەسەر دەکەیت بەڵکو یارمەتی هاوڕێکانت دەدەیت لە فێربوون و زانینی لایەنی شاراوەی زانیارییەکان .

سوودەکانی پرسیارکردنی خوێندکاران لە پۆلدا .

هانی فێربوونی چالاک دەدات .
سەختە تەرکیز بپارێزیت و سەرنجت ڕابگریت کاتێک وانەبێژ تاکە کەس بێت بۆ تەواوی ماوەی وانەکە لە پۆلدا قسە بکات .
کاتێک خوێندکار لە پۆلدا پرسیار دەکات، پەیامێک دەنێرێت بۆ وانەبێژ کە فێرخوازەکان ئارەزووی بابەتێکی دیاریکراو دەکەن.
ئەمەش دەبێتە هۆی فێربوونی چالاک کە خوێندکاران بەشداری چالاکانە دەکەن نەک بە شێوەیەکی پاسیڤ زانیاری وەربگرن.
بە واتایەکی تر، تۆ تەنها گوێ لە شتەکان ناگریت کە وانەبێژەکە فێری دەکات بەڵکو ئارەزووی خۆت نیشان دەدەیت و خۆت لە بابەتەکەدا بەشدار دەکەیت.
فێربوونی چالاک سوودی زۆری هەیە کە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت زیاد دەکات، کە توانای بیرکردنەوەت بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر و عەقڵانیتر زیاد دەکات ، کە تێیدا دەتوانیت لە گۆشەنیگای جیاوازەوە شیکاری چەمکێک بکەیت و قووڵتر لە چەمکەکان تێبگەیت.
٢. یارمەتیت دەدات بۆ رەواندنەوەی گومانەکانت:
کاتێک وانەبێژەکە وانە دەڵێتەوە، لەوانەیە بەشێک لەدەست بدەیت یان لە شتێک تێنەگەیت؛ لەم جۆرە بارودۆخانەدا گومانەکانت بەرز بکەرەوە و دەستبەجێ لە هەموو پرسیارەکان خۆت دەرباز بکە و بیان ڕەوێنەرەوە .
کاتێک پرسیار لە گومانەکانت ناکەیت، لەوانەیە لە بابەتێک تێنەگەیت، چونکە ڕوونکردنەوەت لەسەری نییە. مەهێڵە ترس یان شەرمن ڕێگریت لێبکات لە پرسیارکردن.


ئەگەر پرسیارێک لە مێشکتدا بێ وەڵام بمێنێتەوە، ئەوا لەوانەیە ڕێگری لە نمرەی تاقیکردنەوەکانت بکات و هەروەها کاریگەری لەسەر زانیارییە گشتیەکانت هەبێت. لە پرۆسەی فێربووندا وەک بەربەستێک دەمێنێتەوە.
ئامانجی فێربوون نابێت تەنها لە پێناو تاقیکردنەوەکاندا بێت بەڵکو دەبێت خزمەت بە ئامانجێکی زۆر گەورەتر بکات. فێربوون پرۆسەیەکی تەواوی ژیانە؛ هەرگیز ناوەستێت.
ئەگەر چەمکێک لە قۆناغی سەرەتاییدا تێنەگەیشتن، ئەوا لە قۆناغی دووەمدا تێگەیشتن لێی زۆر قورستر دەبێت، چونکە ئاڵۆزتر دەبێت.
بۆ نموونە ئەگەر بابەتێکی وەک بیرکاری وەربگرین، چەمکەکان بەردەوام پێشدەکەون لەگەڵ گواستنەوەمان لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر یان لە پۆلێکی خوارەوە بۆ پۆلێکی باڵاتر. ڕەواندنەوەی گومانەکان لە قۆناغێکی سەرەتاییدا خوێندکارەکە دەخاتە سەر ڕێگای ڕاست .

زۆربەمان كە دەمانەوێت شت لەبەر بكەین یان خەیاڵمان دەڕوات یانیش بێزار دەبین لەوەی كە پێویستی بە دووبارەكردنەوەی زۆرە.

ئەمەش تاڕادەیەك كێشەنییە، كێشە گەورەكە ئەوەیە دوای یەك كاتژمێر هەرناڵێی هیچمان لەبەر كردووە و لەبیرمان چوەتەوە.

بەڵام خەم مەخۆ، ئێمە چارەسەری ئەو كێشەیەمان لەلایە. لە

پڕۆگرامی چالاككردنەوەی مێشك و بەهێزكردنی یادگە

لەماوەی تەنها دوو مانگ و نیو وەك بەشداربووانمان دەتوانیت ببیتە خاوەن مێشك و یادگەیەكی زۆر باش.

چیتر لە لەبەركردن ناترسیت و بێزارت ناكات، بەڵكو وەك چالاكیەكی چێژبەخش لێی دەڕوانیت.

وە دواتر هەركاتێك بتەوێت بە ئاسانی بیرت دەكەوێتەوە

٣. یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوە و هەڵگرتنی زانیارییەکان
کاتێک خۆت دەستپێشخەری دەکەیت بۆ ئەوەی پرسیارێک بکەیت، ئەگەری ئەوە زیاترە کە وەڵامەکەی لەبیرت بمێنێت. لەوانەیە ئەمەت بەسەر هاتبێت.
کاتێک هەست دەکەین بابەتەکە سەرنجڕاکێشە یان پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، پرسیار دەکەین. ئەمەش وامان لێدەکات پەرۆش بین بۆ زانینی وەڵامەکە. لێرەوە بە شێوەیەکی سروشتی بۆ ماوەیەکی زۆر لەبیرماندەمێنێت .
لە لایەکی دیکەوە کاتێک ئێمە بە شێوەیەکی پاسیڤ گوێ دەگرین لە پۆلدا ، زانیارییەکان تەنیا لە بیرگەی کورتخایەنماندا هەڵدەگیرێن. بەڵام کاتێک پرسیار دەکەین، خۆمان پاڵنەرمان هەیە بۆ زانینی وەڵامەکە.
لێرەوە ئێمە تەنانەت دوای کۆتای وانەکەش دەست بە زانیارییەکانەوە دەگرین. کاتێک زانیارییەکان بە زۆر بەسەرماندا ناهێنرێن، ئێمە چالاکانە بابەتەکە شی دەکەینەوە و وەبەرهێنانی خودی تێدا دەکەین.
ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی گەورە و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ فێربوون و هەڵگرتنی زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر .
٤. بابەتەکەکان سەرنجڕاکێشتر دەکات .
کاتێک پۆلێک سەرنجڕاکێشتر دەبێت کە بە پرسیار خوێندکاران ڕێنمایی دەکرێن . پرسیارەکان دەبنە هۆی ژینگەیەکی فێرکاری سەرنجڕاکێشتر، کە تێیدا هەموو هاوپۆلەکان هاندەدرێن بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکەدا.
تەنانەت دەتوانرێت بابەتێکی بێزارکەر بە پرسیارکردن سەرنجڕاکێش بکرێت، بەمەش پۆلەکە کارلێک و زیندووتر دەبێت. پرسیارەکان وامان لێدەکەن بیر لە دەرەوەی بابەتەکە بکەینەوە و فەزای بۆچوون و دیدگای زیاتر بکەینەوە.
کاتێک پرسیارێک دەکەیت، ڕەنگە هاوپۆلەکانت ئارەزووی زانینی وەڵامەکەی بکەن، ئەمەش پاڵنەرێک دەبێت بۆ هاوپۆلەکان بۆ پرسیاری زیاتر و بەدواداچوونی باشتر لەسەر بابەتەکە.


کاتێک هەمووان خۆیان لە باسەکەدا بەشدار دەکەن، خود کارانە بابەتەکە سەرنجڕاکێشتر دەبێت، و دەتوانرێت زانیارییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر هەڵبمژرێت .
هەروەها پرسیار و گفتوگۆ فێربوون دەکاتە چالاکیەکی خۆش، ئەمەش شێوازێکی باشتر بۆ فێربوون دابین دەکات.
٥ . کەسیەتیت گەورە دەکات و بەرەوپێشی دەبات:

پرسیارکردن لەبەردەم هەموو هاوپۆلەکاندا بوێری دەوێت. هەندێک لە خوێندکاران بە ئاسانی دەزانن، بەڵام بۆ هەموو کەسێک وا نییە.
زۆرێک لە خوێندکاران هەست بە ناڕەحەتی دەکەن و نیگەرانن لەوەی کە وەک گەمژە سەیر بکرێن کاتێک لە بابەتەکە تێناگەن. لەبری ئەوەی گومانەکانیان ڕوون بکەنەوە، بێدەنگبوون هەڵدەبژێرن.
بەڵام دەستپێشخەریکردن بۆ پرسیارکردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی متمانەیان تا ڕادەیەکی زۆر.
لێرەدایە کە چەمکی خۆبەزلنەزانینی فیکری دێتە ئاراوە ، شێوازێکە لە بیرکردنە کە ئێمە لە خۆماندا دان بەوەدا دەنێین کە ڕەنگە وەڵامی هەموو شتێک نەزانین.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە ئەلیزابێس ج.کرومرێی مانکوسۆ ئەنجامدراوە، خۆبەزلزلنەزانینی فیکری مرۆڤ دەتوانێت زانیاری گشتی زیاتر بەدەستبهێنێت.
بۆ نموونە، لەبری ئەوەی ئەو بیرکردنەوەیە هەبێت کە ‘هەموو شتێک دەزانم’، خۆبەگەورەنەزانی فیکری رێبازێک دەگرێتەبەر کە مرۆڤ پێی وایە ‘زۆر شت هەیە کە پێویستە فێری بم’.
هەمان ئەم رێبازە دەتوانرێت لە پۆلەکانی ئێمەشدا بەرەو پێشەوە ببرێت. لەبری ئەوەی هەست بە گەمژەیی بکەین کە وەڵامی شتێک نەزانین، پێویستە عەقڵیەتی گەشەکردن بچێنین کە دان بە لاوازییەکانماندا بنێین و زیاتر کراوە بین بەرامبەر فێربوون.

Categories
general

 ڕێگاکانی دەستبەسەراگرتنی کێشە خێزانێەکان

 ڕێگاکانی دەستبەسەراگرتنی کێشە خێزانێەکان

 كێشە خێزانیەكان كۆمەڵێك تاقیكردنەوەن كە ژن و مێرد لە گەشتی ژیانی پڕ بەختەوەریاندا  ڕووبەڕوویان دەبنەوە، پێدەچێت ئەو كێشانە كاریگەربن لەسەر ئەو ژیانەیان، یاخود بە پێچەوانەوە بە سەلامەتی لێیان تێپەڕببن. هاوسەرەكان لە چۆنیەتی دەستبەسەراگرتنی ئەو كێشانەدا جیاوازییان هەیە هەروەك چۆن جیاوازن لە دیاریكردنی ئەو كاتەدا كە پێویستیانە بۆ زاڵبوون و تێپەڕین لەو كێشانە.

هەندێ ڕێگا هەن كە دەتوانن یارمەتی هاوسەرەكان بدەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی كێشە خێزانیەكانیان هەر لە سەرەتای دەركەوتنیانەوە. 

Categories
general

بیركردنەوە و كاریگەریى لەسەر كۆمەڵگەى مرۆڤایەتى

بیركردنەوە و كاریگەریى لەسەر كۆمەڵگەى مرۆڤایەتى

لە ڕاستیدا ئاكارو ڕەفتاری مرۆڤ دەرەنجامی بیركردنەوە و تێڕوانین و سەرنجدانی ئەوە بۆ ژینگە و بوونەوەرو و دەوروبەری، پاڵنەری سەرەكیش بۆ ئەم كارە لە ناخیدا ڕسكێنراوە و لەیەكەم ڕۆژی هاتنەدونیاوە هانی دەدات بۆ تێگەیشتن و وورد بوونەوە و ئەنجامگیرییەكی ژیرانە و مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ خۆی و دەوروبەریدا، و بەردەوام هەوڵ دەات لە ژیانیدا وەك كەسیەتیەكی سەركەوتوو خۆی بناسێنێت و مرۆڤەكانی دیكەش بە كەسێكی ژیرو خاوەن درەونێكی ساغ و سەركەوتووی بزانن، بۆ ئەوەی بە ئاواتەكانی بگات پێویستە لەسەری باشتر هەستەكانی بەكار بهێنێت و زیاتر بابەتییانە و زانستیانە بیر بكاتەوە چونكە بیركردنەوەو جیهانبینی هەموو مرۆڤێك ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی ئێستا و ئایندەی هەیە.
بیركردنەوە پێناسە و جۆر و ڕێباز و بەڵگە و سەرچاوەكانی جیاوازە لە نێوان مرۆڤ و كۆمەڵگە و سەردەم و ئاست و قۆناغەكانی ژیانیدا، بەلآم بەشێوەیەكی گشتی سێ جۆر بیركردنەوە هەیە: سادە، قووڵ، ڕۆشنبیرانە.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –


بیركردنەوەی سادە:


ئەمە بیركردنەوەی زۆرینەی خەڵكە، چونكە بیركردنەوەكانی تر نەریتی زانا و ڕۆشنبیرانن، بیركردنەوەی سادە بریتیە لە گواستنەوەی هەستپێكراوەكان بۆ مێشك، بەبێ لێكدانەوەی شتی تر، و بێ هەوڵدان بۆ هەستكردن بەو شتانەی كە پەیوەستن پێیانەوە، و پەیوەستنەكردنی هەستەكان بە زانیارییەكانەوە و توێژینەوە نەكردن لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندن بە تەواوی هەستپێكراوەكانەوە. پاشان خاوەنەكەی بڕیارێكی سادە بەسەر شتەكاندا دەدات.
دەبێت بزانین بیركردنەوەی سادە پەتای گەل و نەتەوەكانە و هۆكاری ئەم جۆرە بیركردنەوەیە لاوازی هەستكردن، یان كەمی زانیاری، یان لاوازی تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان شتەكان و ڕووداوەكانە لە مێشكی مرۆڤدا.
بۆ كەمكردنەوەی ئەم جۆرە بیركردنەوەیە دەبێت هەوڵ بدرێت ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری خەڵكی بەرز بكرێتەوە و هان بدرێن كە خاوەنی بیركردنەوەی خۆیان بن و سەرنجی زانستیانە و تێڕوانینی ژیرانەیان هەبێت بۆ هەموو كارو هەڵوێستێك و بەڵگەو پاڵنەرێكی پەسەندیان هەبێت كە هەڵقولآوی مێشك و ناخی دەروونی خۆیان بێت.


بیركردنەوەی قووڵ:


ڕۆچوونە لە بیركردنەوەدا، واتە قووڵ بوونەوەیە لە هەستكردن و تێگەیشتندا، و قووڵ بوونەوەیە لەو زانیارییانەی كە پەیوەستن بە تێگەیشتنێكی باشتر بۆ ئەو بابەتانەی كە بووەتە خولیای ئەم مرۆڤەی كە بیركردنەوەی قووڵی هەیە تەنها لەو ئاستەدا ناوەستێت كە هەست دەكات و زانیارییە سەرەتاییەكانی هەیە و پەیوەندن بە هەستكردنیەوە، وەك چۆن لە بیركردنەوەی سادەدا دەبینرێت، بەڵكو چەند جار هەستەكانی بەكار دەهێنێت و ئەم كارە دووپات دەكاتەوە بۆ ئەوەی بە باشی شتەكان و كارەكەی بناسێت و مامەڵەی دروستیان لەگەڵدا بكات، بەهەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەزمونكاری و دووبارە سەرنجدان و توێژینەوەوە زانیارییەكانی زیاد بكات و باشتر هەستەكانی بەكار بهێنێت و زانیاری لەسەر بابەتەكەی كۆ بكاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیارێكی زانستیانە بدات لەسەر ئەو شتە یان بابەتەی كە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكات.
بەم شێوازە دەتوانێت بیرۆكەی قووڵی لا دروست ببێت و ببێتە پسپۆڕ و شارەزایەكی باش لە بوارەكەی خۆیدا.


بیركردنەوەی ڕۆشنبیرانە:


جۆری سێیەم لە بیركردنەوە بریتیە لە بیركردنەوەی قووڵ لەگەڵ تێگەیشتنێكی زۆر باش بۆ دەوروبەر و ئەو شتانەی كە پەیوەندییان بە بیرلێكراوەكەوە هەیە، بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بە ئەنجامێكی ڕاست، واتە بیركردنەوەی ڕۆشنبیرانە بێجگە لە قووڵ بوونەوە لە خودی بابەتەكە سەرنجدان و وورد بوونەوەی باشی لەسەر ئەو شتانە هەیە كە لە دەوروبەری بابەتەكدان و پەیوەندن پێیەوە، بۆ ئەوەی بە مەبەستێك بگات، ئەویش بریتیە لە ئەنجامێكی ژیرانە و ڕاست.
مەرج نییە بیركردنەوەی قووڵ ڕۆشنبیرانەبێت، بۆ نموونە كاتێك زانایەكی شارەزا لە ئەتۆمدا، یان شارەزا لە كیمیادا كاتێك توێژینەوە دەكات لەسەر چڕی و باستایی و قەبارەو كێش و خێرایی وتیشك و هێز و توخمەكان ئەگەر بیركردنەوەیەكی قوڵی نەبێت لەسەر بابەتەكە بە ئەنجامێكی زانستیانە ناگات و لە توێژینەوەكەیدا سەركەوتوو نابێت، بەلآم مەرج نییە ئەم زانایە ڕۆشنبیر بێت، لەبەر ئەوە سەرت سوڕ نەمێنێت كاتێك دەبینی دەیان زانای پسپۆڕی بواری زانستە ئەزمونییەكان زۆر بە ئاسانی بەبێ هیچ گوشار و ناچار بوونێك ئامادەن دەیان و سەدان جۆر چەكی كۆكوژی ئەتۆمی و بایەلۆژی و وێرانكەر دابهێنن و زۆر چاكیش دەزانن زل هێز و مرۆڤە دڕندەكان بۆ لە ناوبردنی مرۆڤ و پیسكردنی ژینگە بە كاری دەهێنن، بەلآم بەداخەوە ئەمان تەنها لە پێناو بەرژەوەندی ماددی خۆیان و دەركردنی ناوبانگ و بەدەستهێنانی بڕوانامەی داهێنەریی ئەم كارە ناپەسەند و دژە مرۆڤانە ئەنجام دەدەن.
یان ئەو زانا پسپۆڕانەی لەبواری ئەدەب و یاسا و مێژوودا ئامادەن لە پێناو بەرژەوەندی و ناودەركردندا ڕاستیەكان بشێوێنن و تاوانبار بەبێ تاوان لەقەڵەم بدەن و بێتاوانیش تاوانبار بكەن و كاریگەری خراپیان لەسەر ئێستاو ئایندەی كۆمەڵگە دابنێن.
هەروەها زۆر بەلاتەوە سەیر نەبێت كە هەندێك لەم جۆرە زاناو پسپۆڕانە كڕنوش بۆ مانگایەك ببات یان باوەڕی بە شوومی ژمارە (13) هەبێت یان بڕواتە لای قەشەیەك پسوڵەی بەهەشت و لێخۆشبوونی خودایی بكڕێت یان بچێتە لای فاڵچی و بەختی بۆ بگرێتەوە یان لە تەنهایی و هەندێ دیاردەی سروشتی بترسێت…..


لەكۆتاییدا:
پێویستە بزانین بیركردنەوەی سادە پێشكەوتن بۆ مرۆڤایەتی بەدی ناهێنێت، هەروەها بیركردنەوەی قووڵیش كە تەنها كۆكردنەوەی زانیاری بێت لەسەر بابەتێك و داهێنانی ئامێرێكی ماددی بێت، ناتوانێ كەسییەتیەكی سەركەوتوو و دەروونێكی ساغ و بەختەوەری بۆ مرۆڤەكان فەراهەم بكات.
بەڵكو بیركردنەوەیەكی قووڵ و ڕۆشنبیرانە و تێگەیشتنێكی باش و بۆ ژینگە و دەوروبەری مرۆڤ و گرێدانی پەیوەندییەكان بەیەكەوە و فەراهەم كردنی ژیانێكی ئارام و كامەران لەسەر بنەمای گەشەپێدانی هەستی بەرپرسیاری بەرامبەر مرۆڤ و ژینگە تەنها چارەسەری كێشەكانی ئێمەی مرۆڤی ئەم سەردەمەیە.

  عبدالله نصرالله