جۆرەکانی تێکچونی قسە کردن
- 1-تێکچون لە بیستن
- 2-تێکچون لە درکاندن
- 3-تێکچون لە قسەکردن
- 4- تێکچون لە زمان
ئەم چوار جۆرە بسەر هە موو تێکچونەکان و ئاستەنگەکانی قسەکردن لای مرۆڤ دەگرێتەوە هەر یەک لەم جۆرانە لای منداڵانی توشبوی ئۆتیزم هەیە
ئەفازیا ،ستەمەرینگ، هایپەر دیسئۆردەر،شەلەل دەماغ،کەم توانایی بیستن
دەشێت بە پێی ڕێژەی توندی ئەو حاڵەتانە ئەو ئاستەنگانەی لە سەرەوە باسمان کرد ڕو بدەن، چارەسەری هەر یەکەیان جیایە لەگەڵ ئەوی تر.
پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند
ئایا زمان لە کوێ سەنتەر کراوە؟
زمان لە نیوەگۆی چەپی مێشکەشارەزایان ئێکی دێنن لەسەر دو بنەما دەربارەی نیوە گۆی چەپ و نیوە گۆی ڕاستی مێشک کە لە ڕوی فیزیکیەوە هەردوو نیوە گۆکە وەوو یەک نین .
نیوە گۆی چەپ گەورەترە لە نیوە گۆی ڕاست
توانای بەکار هێنانی زمان و ئاخاوتن لای کچان زیاترە لەگەڵ کوڕ، چونکە لای چەپی مێشک بەرپری سەنتەری قسەکردنو ئاخاوتنە لە مرۆڤدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەی نیوەگۆی لای ڕاست توانای بەرهەم هێنانی زمانی نیە، لە هەمانکاتدا سەلمێنراوە کە نیوە گۆی ڕاست توانی هەیە کە تێپگات لە هەندێک زمان، هەروەها دەورێکی باڵا دەبینێت لە درکپێ کردنی بینینی شوێن و شێوەو قەبارە. هەر بۆیە پیاوان لە مە باڵاترن لە بینینی شوێن و شێوەو قەبارەو وردبینی لە شتەکان.
گرفتەکانی زمان و قسەکردن لای منداڵانی ئۆتیز م و منداڵانی تر یەکیکە لەو گرفتانەی تر کە دەبێتە بەر بەست لە بەردەم ژیانی ڕۆژانەیان و دەربڕینی پیتەکان و وشەکان کە کاریگەرترین گرفتە بە تایبەت لای منداڵانی ئۆتیزم
هۆکارەکانی دواکەوتنی قسە کردن لای منداڵ.
ئەم گرفتە ڕوبەڕوی زۆرێک لە منداڵان دەبێتەوە درەنگ دەست کردنیانە بە قسەکردن یاخود دواکەوتنی وشەی ناڕێک و ناتەواو لە پیت دەربڕین کە ئەمەش هۆکاری ئاشکراو شاراوەو ڕاستەو خۆ‌و ناڕاستەوخۆی هەیە.
- هۆکارەکان:-
- 1_تەماشاکردنی کاتێکی زۆری لە ڕادەبەدەری (تیڤی) و شاشە زیرەکەکان
- 2_کەمترین ماوەی پێکەوەبونی منداڵ لەگەڵ دایکی و باوکی و نەدواندنیان.
- 3_هەبونی کێشە لە دەزگای بیستن و گرفتی عەقڵی
- 4_مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ بە زیاتر لە زمانێک پێش جێگر بوونی زمانی دایکی .
- 5_نەبەخشینی نمونەو وشەی ڕاست بە منداڵ کاتێک منداڵ وشەکان بە هەڵە تێدەگات وبەکاریان دێنێت.
- 6_نەبونی هاندانی منداڵ لەسەر تێکەڵاوبونی لەگەڵ کەسانی تر‌و منداڵانی ترپەیوەندی کردن لە گەڵیان.
- 7_بونی ناتەواوی لە زمان وەک درێژی یان کورتی زمان .
- 8_بوونی ناتەواوی و ناڕێکی لە ددانەکان یاخود گەورەیی لە ددانی پێشەوە یاخو کێشە لە مەڵا شوی .
ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری: چۆن ده‌توانین هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه كێشه‌ی قسه‌كردنیان هه‌یه؟
پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی قسه‌كردنیان هه‌یه سه‌ردانی كه‌سانی پسپۆڕی وه‌كو (ده‌روونناس، پزیشكی ده‌روونی، پزیشكی قوڕگ و لوت و گوێ) بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی راستی شڵه‌ژانه‌كان دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.
ده‌توانرێت سوود له‌م خاڵانه‌ی خواروه وه‌ربگرین بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی كێشه‌ی ده‌ربڕین:
1. فێركردنی شێوازی قسه‌كردنی گونجاو و ده‌ربڕینی گونجاوی پیته‌كانت.
2. له ڕێگه‌ی هه‌ندێ ته‌كنیكی تایبه‌ته‌وه تاك فێری ده‌ربڕینی ئه‌و پیتانه بكرێت كه ده‌ربڕینیان قورسه.
3. چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كانی (زمان، لووت، گوێ و لێو).
4. تاك فێری چۆنیه‌تی شێوازی هه‌ناسه هه‌ڵكێشان و هه‌ناسه دانه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگا‌یه‌وه پیته‌كان باشتر ده‌رببڕێت.
5. ئاستی متمانه‌به‌خۆبوون و بڕوابه‌خۆبوونی تاك به‌رز بكرێته‌وه، نه‌وه‌كو هه‌ست به‌كه‌می بكات و متمانه‌ی به‌خۆی لاواز بێت.
بۆ بینینی بابەتی زیاتر دەست لەسەر وینەکان داگرە







