Categories
memory

٧ هەنگاو  بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی

٧ هەنگاو  بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟ ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟ کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک دێت و ناوەکەیت لەبیر نەماوە؟  ٧ هەنگاو بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟ ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟ کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک […]

٧ هەنگاو  بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی
کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟
ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟
کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک دێت و ناوەکەیت لەبیر نەماوە؟ 

٧ هەنگاو بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی

کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟

ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟

کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک دێت و ناوەکەیت لەبیر نەماوە؟

تۆ تەنها نیت!

هەموو کەسێک شتی لەبیر دەچێتەوە، بەڵام گرنگە ئاستەکەی کەم بکەینەوە و حاڵەتەکە پشگوێ نەخەین.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا

لێرەدا ٧ هەنگاوی ئاسان و کرداریتان پێ دەڵێین بۆ ئەوەی یادەوەریت بەباشی بهێڵیتەوە

یەکەم:  وەرزشی ڕۆژانە 
وەرزش سووڕی خوێنت خێراتر دەکات لە تەواوی جەستەدا، ئەمە هاوکاریت دەکات کە یادەوەریت بەباشی بهێڵێتەوە
زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بۆ گەنجێكی پێگەیشتوو پێویستە هەفتانە بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ خولەک وەرزش بکات
 بۆ نموونە مەلەکردن، ڕاکردن، پاسکیلسواری، یان یاری لەشجوانی 
 گرنگە بە درێژایی هەفتە وەک چالاکیەک بەردەوام بێت. گەر تۆ کەسێکی کاتت نییە بۆ وەرزشی تەواو، ڕۆژانە  چەند ١٠ خولەکیەک پیادەڕەوی هەڵبژاردنێکی باش دەبێت

دووەم: مێشکت بە چالاکی بهێڵەوە
هەروەک چۆن وەرزش گرنگە بۆ مانەوەی جەستە بە تەندروستی
چالاکی و ڕاهێنانەکانی مێشکیش بەهەمان شێوە گرنگن بۆ مانەوەی مێشکت بە تەندروستی. ڕۆژانە بخوێنەوە، هاوکێشە شیکار بکە، زانیاری لەبەر بکە، کاری خۆبەخشی ئەنجام بدە، خۆت فێری پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر بکە ، خۆت فێری زمانێکی نوێ بکە، ڕاهێنانەکانی یادگە ئەنجام بدە و هتد

سێیەم: پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەباشی بهێڵەوە
چالاکی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە حاڵەتەکانی وەک خەمۆکی و فشار دەتپارێزێت، کە هەردووکیان دەبنە هۆی خراپ بوونی یادەوەری. بەدوای دەرفەتێکدا بگەڕێ بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەت، هاوڕێکانت، خزمەکانت کۆبوونەوە بکەن بە تایبەت گەر 
ماوەیەک هەستت بە تەنیایی کرد


چوارەم : کەسێکی ڕێکخراو بە
ژینگەیەکی ڕێکخراو، مێشكێکی ڕێکخراو بەرهەم دەهێنێت
پێویستە ڕێکخراو بیت بەوەی کە کارەکانت لە خشتەیەکدا یاخود ساڵنامە ڕیز بکەیت
گرنگە ڕۆژانە لیستی کارەکانت بنوسیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا پێویستە چی بکەیت و چی نەکەیت بە درێژایی ڕۆژەکە
 وە هەرکاتێک کارێکت بەئەنجام گەیاند دیاری بکەیت 


هەوڵ بدە بەردەوام لە شوێنی کارەکەت یاخود ماڵەوەت شوێنێک دیاری بکەیت کە جزدان و کلیل و چاویلکەکەتی تێدا دابنێیت بۆ ئەوەی بەدوایاندا نەگەڕێیت کاتێک پێویستت بوون
ئەو شتانەی سەرقاڵت دەکەن سنورداریان بکە. لە یەک کاتدا چەندین کار بەیەکەوە ئەنجام مەدە


پێنجەم: خەوێکی تەندروستت هەبێت
خەوتن ڕۆڵێکی کارای هەیە لەسەر چەسپاندنی زانیاریەکان لە یادەوەریت. بە گشتی لاوان پێویستیان بە ٧ بۆ ٩ کاژمێر خەوتن هەیە


شەشەم: خواردنی تەندروست بخۆ
ڕەنگە خواردنی تەندروست چەند گرنگ بێت بۆ جەستە، هێندەش گرنگ بێت بۆ مێشکت. میوە و سەوزە و دانەوێڵەکان با بەشێکی خۆراکی سەرەکی ڕۆژانەت بن. تاکو دەتوانیت پڕۆتینە کەم چەوریەکان بخۆ وەک ماسی
مێشک بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە بۆیە پێویستە خواردنەوەکان لەبیر نەکەیت. بە هەموو شێوەیەک لەخواردنەوە کحولیەکان دووربکەوە کە دەبنە هۆی خراپکردنی یادەوەریت. بەهەمان شێوە بۆ مادە هۆشبەرەکانیش


حەوتەم: چاودێری بەردەوامی نەخۆشیە درێژخایەنەکان
بەردەوام لە پەیوەندیدابە لەگەڵ دکتۆرەکەت سەربارەت بە حاڵتە تەندروستیەکانی وەک خەمۆکی و فشار، بەرزی فشاری خوێن، بەرزی کۆریستڕۆڵ، شەکرە، قەڵەوی، کێشەکانی بیستنن. ڕێنماییەکانی پزیشکەکەت جێبەجێ بکە


تاکو زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، یادەوەریشت بە تەندروستتر دەمێنێتەوە
بەبەردەوامی لەگەڵ پزیشکەکەت پێداچوونەوە بە دەرمانەکاندا بکەوە
دەرمانە جۆراوجۆرەکان کاریگەری لەسەر یادەوەری دروست دەکەن