ئەو ڤیتامین و ئەنزیمانەی کاریگەری لەسەر مێشک دروستدەکەن .
1.Vitamin D
ڤیتامین D ماددەیەکی خۆراکییە کە لە چەوریدا دەتوێتەوە و پێویستە بۆ کارکردنی سیستەمی بەرگری لەش و تەندروستی مێشک .
توێژینەوەکانی تر دەریدەخەن ڤیتامین D تەندروستی دەروونی گشتی باشتر دەکات لەوانەش باری دەروونی، بیرکردنەوە نەرێنییەکان، و نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی .
سەرچاوەکانی / قارچک . هێلکە .شیر . خۆر . جگەر . ماسی .
2.Omega 3
ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بە کاریگەرییە سەرنجڕاکێشەکانی تەندروستی ناسراون. خواردنی تەواوکەری ئۆمیگا ٣ سوودی زۆر بە تەندروستی مێشک دەگەیەنێت و هەندێک لە کێشەکانی مێشک باشتر دەکات ، لەوانە کێشەی سەرنجدان و تەرکیز بیرەوەری .
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە تەواوکەرکردنی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ ترشی eicosapentaenoic (EPA)docosahexaenoic acid (DHA) پشتگیری تەندروستی مێشک دەکات ، لەوانە یادەوەری، سەرنجدان و باری دەروونی
توێژینەوەیەک کە 176 کەسی پێگەیشتوو کراوە کە ئۆمیگا 3یان کەم بووە . دەریخستووە کە خواردنی بە 1.16 گرام omg 3 لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی 6 مانگ بووەتە هۆی باشتربوونی بیرەوەری و یادگەی کەسەکە بە بەراورد بە پێشتر.
سەرچاوەکانی omega 3 . ڕۆنی زەیتوون . ماسی بە هەموو جۆرەکانی . جەرەزات و گۆشت و هێللکە
3.B complex
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کەم یان کەمی ئاستی هەندێک ڤیتامین B دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی بێتوانایی مێشک وەک کێشەی بیرەوەری، سەختی تەرکیزکردن و لێکدانەوە و هەندێک شتی دیکە .
بۆ نموونە، توێژینەوەیەک لەسەر 202 کەس کە تێکچوونی مەعریفییان هەیە و ئاستی B12یان نزم یان کەم بووە دەریخستووە کە تەواوکەری B12 بووەتە هۆی باشتربوونی توانای زەینی لە 84%ی بەشداربووان وە باشتربوونی نمرەکانی بەژداربووان لە کاتی تاقیکردنەوەکانی بیرەوەری و سەرنجدان بەڕێژەی 78%ی .
سەرچاوەکانی / مۆز . سپێناغ . ماسی . جگەر . شیر . شۆفان . پاقلە مەنییەکان .
4.Vitamin C
ڤیتامین C بەوە ناسراوە کە بەرگری لەش بەهێز دەکات ، بەڵام ئەم ماددە خۆراکییە پاڵپشتی چەندین ئەرکی دیکەی گرنگی لەش دەکات، لەوانە تەندروستی مێشک
توێژینەوەیەک کە ٨٠ کەسی گد لەخۆگرتبوو دەریخست کە ئەوانەی ئاستی ڤیتامین Cیان لە خوێندا تەواو و گونجاوە ، لە تاقیکردنەوەکانی هەڵسەنگاندنی بیرەوەری، سەرنجدان، کاتی کاردانەوە و تەرکیز کردندا ئەنجامێکی بەرچاو باشتریان هەبووە لە چاو ئەوانەی ئاستی ڤیتامین Cیان کەمە .
سەرچاوەکانی / کیوی . برۆکلی . بیبەر . لیمۆ . هەنجیر . توو . شلیک
5.L-theanine
ئەم تەواوکارییە خۆراکییە بە چڕی لە چای سەوز و ڕووەکەکاندا کۆبۆتەوە .
هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە خواردنی تەواوکەری L-theanine یارمەتیدەرە لە باشترکردنی وریایی دەروونی و ئاگای و خێرای کاردانەوە و بیرەوەری.
توێژینەوەیەکی ئەم دواییە لە 69 کەس کە تەمەنیان لە 50-69 ساڵ دەریخست کە یەک ژەمی 100.6 میلیگرام L-theanine لە ڕۆژێکدا یارمەتی باشتر کردنی کاتی کاردانەوە و بیرەوەری . توانا مەعریفییەکان باشتر و بەهێزتر دەکات .