Categories
phsychology

Affect Heuristic لایەنگیری هەست و سۆز

Affect Heuristic لایەنگیری هەست و سۆز

بۆچی لە کاتی بڕیارداندا پشت  بە هەست و سۆزی ئێستامان دەبەستین؟

لایەنگیری هەست و سۆز  ئاماژە بەوە دەکات دەکات کە ئێمە زۆرکات بۆ بڕیارەکانمان پشت دەبەستین بە هەستەکانمان لە جێگەی زانیارییە دڵنیاکەرەوەکان. ئەم لایەنگیرییە بوارمان پێدەدات کە بە خێرایی و ئاسانی بگەینە دەرئەنجامەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا بیرکردنەوەکانمان دەشێوێنێت هەروەها ئاڕاستەمان دەکات بۆ هەڵبژاردنی نادروست.

ئەم لایەنگیرییە لە کوێدا ڕوو دەدات؟

بڕوا نامەیەکی بانگهێشتکردنی بەدەستگەیشتووە لەلایەن هاوڕێکانی کە بانگهێشتکراوە بۆ شانۆیەک. بڕوا هەمیشە خولیای سەیرکردنی شانۆی هەبووە، ئەمەش هەلێکی باشە بۆ ئەو. بەڵام لە هەمان ڕۆژدا نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بەدەست دەگاتەوە، بەداخەوە کە دەرنەچووە، ئەمەش ڕاستەوخۆ بڕوای خستە بارودۆخێکی نەخوازراو و بێزارکەرەوە. لە ئەنجامدا بڕوا بە هاوڕێکانی وت کە ئەمڕۆ خولیای سەیکردنی شانۆی نییە  و نایەت بۆ سەیرکردنی شانۆکە. لە کاتێکدا ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە هیچ پەیوەندییەکی بە چوون بۆ سەیرکردنی شانۆوە نییە. لێرەدا ئەم لایەنگیرییە بە جۆرێک کاریگەری لەسەر دروست دەکات بەوەی کە کەسەکە پشت بە هەستەکانی دەبێت بەسەر بڕیارە لۆجیکیەکانیدا.

دەرکەوتووە زۆرکات ئێمە گەر فشاری کاتمان لەسەر هەبێت، دووبارە دەکەوینە ژێر کاریگەری ئەم لایەنگیرییەوە. ئەمەش بەو مانایەی کاتێک دەکەوینە بارودۆخێک کە پێویستە بڕیارێکی خێرای تێدا بدەین، لەوانەیە پەنا ببەینە بەر هەستەکانمان، ئەمەش وا دەکات بڕیارەکانمان و هەڵبژاردەکانمان بە شێوەکی دروست نەبێت.

پشتبەستن بەم لایەنگیرییە دەبێتە هۆی سنوردارکردنی ئێمە، بەو شێوەیەی کە هەندێک کات بەهۆی پشتبەستن بە هەستەکانمانەوە خۆمان دەپارێزین لەوەی کە کاری جیاواز تاقیبکەینەوە و لە بازنەی ئارامیمان بچینە دەرەوە.

لە ڕاستیدا هەموو کاتێک ئەم لایەنگیرییە خراپ نییە و دەکرێت بۆ گۆڕانکاری باش سوودی لێوەربگرین. لە ناو کۆمەڵگەدا،  بەتایبەت لەناو هەڵمەتە تەندروستییە گشتیەکاندا. هەندێک لەو کەمپینانەی دەکرێت بۆ باسکردنی مەترسییەکانی ڕفتارە ناتەندروستەکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئامارەکان، زانیارییەکان، وێنەکان سەبارەت بەو ڕفتارە و ئەو دەرئەنجامانەی کە خەڵکی دەکرێ ئەزموونی بکەن لە بەردەوامبوونیان لەو ڕفتارە ناتەندروستانە.

کاریگەری بەکارهێنانی ترس بۆ ڕێگری کردن بۆ کەمکردنەوەی ڕفتارە ناتەندروستەکان بابەتێکە هێشتا لەلایەن پسپۆڕانەوە جێگەی مشتوومڕە، بەڵام لە ڕووی تیۆرییەوە، دەکرێت کەڵکی لێوەربگرین.

لەلایەکی دیکەوە، کاریگەری ئەم لایەنگییە دەکرێت کەڵکی لێوەربگیرێت لە سیستەمەکانی ڕێکخستندا. بۆ نمونە، ڕابەرێک کاتێک بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات لەسەر بابەتێکی گرنگ، باشتر وایە پوختەی کۆتایی لەسەر بنەمای هەست و سۆز بێت نەک لۆجیک.

بۆچی ناتوانن زۆر بە باشی یەکتر بناسن؟ 

بۆچی بۆ هەندێك هاوسەر وتنی وشەی (خۆشم ئەوێی) زۆر گرنگە؟

لەبەرچی گرنگە تۆ و هاوسەرەکەت هەمان کەسایەتیتان هەبێت؟

وڵامی ئەمانە و دەیان پرسیاری تر بە بەشداری کردن لەم خولە ناوازەیەی NLP دەست بخە. 

لەبەر چەند هۆکارێك پێویستە هەر ئێستا بڕیاری بەشداری کردن بدەیت؟ 

تاکوو کەسێکی دروست هەڵبژێری بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت. 

ژیانی هاوسەرگیریت ڕزگار بکەیت. 

دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنیت. 

کۆتای بە کێشەکانت بهێنیت

چۆن ئەم لایەنگرییە درکی پێکرا؟

لە ساڵی (١٩٨٠)  ڕۆبێرت بی.زاجۆن لە پەرتووکی (بیرکردنەوە و هەستەکان: هەڵبژاردەکان پێویستییان بە دەرئەنجام نییە) ئاماژەی بە گرنگی هەست و سۆزەکان لەسەر بڕیارەکان کرد. ئەو باسی لەوە کرد کە درکەکانی ئێمە بۆ ورووژێنەرەکانی چواردەورمان لەسەر هەست و سۆزەکانە نەک بیرکردنەوە. نمونە: کاتێک ئێمە سەرنجی خانوویەک دەدەین، تەنها خانوویەک نابینین، بەڵکو لە ناو زەینی خۆماندا زۆرکات هەڵسەنگاندنێکی هەستەکیانە دەکەین. بۆ نمونە: خانوویەکی پاک، خانوویەکی پیس. هەربۆیە وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ ورژووێنەرەکان زیاتر بە ئاڕاستەیکی هەست و سۆزاویانە درکیان پێدەکەین وەک لەسەر بنەمایەکی ئەقڵانی. لە دواتر، لە ساڵی  (٢٠٠٠) دا پاوڵ سلۆڤیچ و هاوکارانی بۆ یەکەمین جار لە بڵاوکراوەیەکیاندا دەستەواژەی “لایەنگری هەست و سۆز” یان بەکارهێنا.

بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟

تیۆری (دوو پڕۆسێس) باس لەوە دەکات کە ئێمە دوو سیستەمی مەعریفیمان هەیە: یەکێکیان ئۆتۆماتیکییە، ئەوەی دیکەیان پێویستی بە هەوڵدانە. وا باس کراوە کە لایەنگیری هەست و سۆز بەهۆی یەکەمیانەوەیە. جگە لەمەش، کاریگەری هەست و سۆز –  باری سۆزداری، مەزاج، تێڕوانینمان بۆ مەترسی و سوودەکانی دەرئەنجامێکی دیاریکراو دەگۆڕێت.

دوو سیستەمی بیرکردنەوە

تیۆری دوو سیستەمی بیرکردنەوە تیۆرییەکی بنەڕەتییە لە دەروونزانی مەعریفیدا. باس لەوە دەکات کە مرۆڤ دوو سیستەمی مەعریفی هەیە بۆ بڕیاردان. یەکەمیان خێرایە، ماندووکەر نییە، ئۆتۆماتیکییە، لە ژێر کاریگەری هەستەکاندایە. دووەمیان خاوە، پێویستی بە هەوڵدانە، دەبێت بە ئەنقەست بکرێت، لۆجیکییە.

دانیاڵ کانمن لە پەرتووکەکەیدا (بیرکردنەوەی خێرا و هێواش) باس لەوە دەکات هەردوو سیستەمەکە لایەنی باش و خراپیان هەیە. سیستەمی خێرا بۆ کاتانێک بەکەڵکە کە لە بارودۆخێکداین کە کاتمان نییە بۆ ئەوەی بە بیرکردنەوەیەکی بە ئەنقەستانە بیر لە بارودۆخەکە بکەینەوە، یاخود دۆخێک کە پێویستە ڕاستەوخۆ وەڵامی کارتێکەرەکە بدەینەوە. لایەنگیری هەست و سۆز کار لەسەر سیستەمی خێرا دەکات ئەویش زیاتر بە پشت بەستن بە هەست و سۆزەکانمان.

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند

سوود و مەترسییەکان

یەکیکی دیکە لە هۆکارەکان کە بەشدارە لە لایەنگیری هەست و سۆز بریتییە لە توانای درککردنی ئێمە بۆ ئەو سوود و مەترسیانەی لە ئەنجامی بڕیارێک دەستمان دەکەوێت. بارودۆخی دەروونی ئێمە کاریگەری لەسەر چۆنایەتی خەمڵاندنی مەترسییەکان دەبێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاڕاستەکردنی ڕفتارمان دەکات.

کاتێک ئێمە کاریگەر بووین بە هەستێکی ئەرێنی، هەستەکانمان بەو جۆرە ئاڕاستەمان دەکات کە ئەو بژاردانەی پێماندراوە وا ببینین کە سوودێکی زۆری تێدایە و زیانی کەمە. بە پێچەوانەوە، کاتێکیش کاریگەربووین بە هەستێکی نەرێنی، ئەو برژادەیەی پێماندراوە بە زیانێکی زۆر و سوودێکی کەمەوە دەبینین.

بۆچی ئەم بابەتە گرنگە؟

گرنگ نییە لە چ تەمەنێکداین، پیشەمان چییە، یان لە کوێ دەژین. هەموومان ڕۆژانە ڕووبەڕووی بڕیاردارن دەبینەوە. بە دڵنیاییەوە ، هەندێکیان لە هەندێکی دیکەیان گرنگترن، بەڵام گەر سەرنجیش بدەین بڕیارە بچووکەکان زنجیرەیەکی گرنگ لە ژیانی ئێمەدا دروست دەکەن. پێویستە ئاگاداری لایەنگیری هەست و سۆزەکانمان بین کە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانمان دروستدەکات ، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئەو بڕیارانەی ڕۆژانە دەیدەین بڕیار و هەڵبژاردنە دروستەکان بن.

چۆن خۆمانی لێ بپارێزین

تەنها بە بەرزکردنەوەی ئاگامەندیمان سەبارەت بەو ڕاستییەی کە هەستەکانمان کاریگەری لەسەر بڕیارەکانمان دروست دەکەن، دەتوانین دەستبکەین بەوەی کە خۆمان بپارێزین لەو لایەنگیرییە. کاتێک ڕووبەڕووی بڕیارێکی گەورە دەبینەوە، نابێت پشت بە هەست و سۆزەکانمان ببەستین.  لە جیگەی ئەوە پێویستە کات بەخۆمان بدەین بۆ ئەوەی بە لۆجیکانە بیر لە هەڵبژاردەکان و هەموو ئەگەرەکان بکەینەوە، بەوە مێشکمان دەپارێزین لەوەی کە مێشکمان هەوڵبدات بە خێرایی بەهۆی هەست و سۆزەکانمانەوە بگاتە دەرئەنجام و بڕیاری یەکلاییکەرەوە.

زیادکردنی خودئاگاییمان سەبارەت بە هەست و سۆزەکانمان، ئەمەش دەکرێت یەکێک بێت لە بژاردەکان بۆ خۆپاراستن لەو لایەنگیرییە. بۆ نمونە، کاتێک هەست دەکەین بە جۆرێک لە دڵخۆشی زۆر، یاخود بێزارییەکی زۆر، دەبێت ئاگامەندی ئەوەمان هەبێت کە ئەم جۆرە هەستانە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانمان دروست دەکەن. هەربۆیە بەبیرت خۆتی بهێنەوە کە سیستەمی هێواش بیرکردنەوە بەکاربهێنی لە بڕیاردانەکانت. هەروەها لە بارودۆخێکدا کە دەزانیت زۆر کەوتوویتە ژێر کاریگەریی هەست و سۆزەکانت، بۆ ماوەیەک هیچ شتێک نەکەیت تاکو کاریگەری ئەو بارودۆخە دەروونییە لەسەرت کەمتر دەبێتەوە.

سەرچاوەکان

  • Finucane, M. L., Alhakami, A., Slovic, P., & Johnson, S. M. (2000). The affect heuristic in judgments of risks and benefits. Journal of Behavioral Decision Making, 13(1), 1–17. doi: 10.1002/(SICI)1099-0771(200001/03)13
  • System 1 and System 2 Thinking. The Marketing Society. https://www.marketingsociety.com/think-piece/system-1-and-system-2-thinking
  • Cherry, K. (2020). The Affect Heuristic and Decision Making. Very Well Mind. https://www.verywellmind.com/what-is-the-affect-heuristic-2795028
  • Zajonc, R. B. (1980). Feeling and thinking: preferences need no inferences. American Psychologist, 35(2), 151–175. https://doi.org/10.1037/0003-066X.35.2.151